ئەفلاتوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەفلاتوون
Πλάτων
Plato
پەیکەری سەری پلاتۆن لەلایەن سیلانیۆن.
لەدایکبوون٤٢٧–٤٢٨ پ. ز[١]
یۆنان
مردن٣٤٧–٣٤٨ پ. ز (نزیکەی ٨٠ ساڵ)
یۆنان
نەتەوەیۆنانی
سەردەمفەلسەفەی کۆن
قوتابخانەپلاتۆنیزم
بایەخی داوە بەفەلسەفە، ڕەوانبێژی، ھونەر، وێژە، دادپەروەری، فەزیلەت، تیۆریی زانین، پەروەردە، خێزان، سیاسەت و سیاسەتی سەربازی
بیرۆکە گرنگەکانڕیالیزمی پلاتۆنی

ئەفلاتوون (بە یۆنانی: Πλάτων پلاتۆن؛ ٤٢٨–٤٢٧ی پێش زایین – ٣٤٨–٣٤٧ی پێش زایین)یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسوفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان. ئەو خەڵکی یۆنانی دێرین و لەدایکبووی ئەسینا بوو. ھەر لەو شارەدا بوو کە ئاکادیمیاکەی خۆی دامەزراند، واتە یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیھانی ڕۆژاوادا. ئەفلاتوون ھاوڕێ لەگەڵ سووکرات کە مامۆستای بوو و ئەرستۆ کە قوتابیی بوو، بناغەکانی فەلسەفەی ڕۆژاوایی و زانستیان دامەزراند. قوتابیی سوقرات بوو و بیرەکانی سوقرات ھەمان کاریگەرییان دانا لەسەری کە کوشتنە نادادپەروەرانەکەی دای نا.

لێھاتووییی ئەفلاتوون وەکوو نووسەر لە دیالۆگە سووکراتییەکانیدا دەردەکەوێت، سی و شەش دیالۆگ و سێزدە نامە ماون کە ھەموویان لەپاڵ ئەو دەدرێن.

ژیان[دەستکاری]

ئەفلاتوون لە ئەسینا لە دایک بووە و ساڵی لەدایکبوونی بە شێوەیە ورد دیاری کراو نییە و نەزانراوە، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی بە بەردەستمانایە لە نێوان ساڵی "٤٢٣–٤٢٩" (پ. ز) لە دای بوە، ئەفلاتوون زۆربەی زۆری ژیانی لە ئەسینا بەسەر بردووە، لەو سەردەمەی زانستە یۆنانییەکان لە ئەوپەڕی بەرزی دا بووە کە بە "سەردەمی بیرکلیس" ناسراوە، ئەفلاتوون لە خێزانێی بەناوبانگی خانەدانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگای یۆنانی بووە، و باوکی ناسراو بوە بە "أریستۆن".

بەرھەمەکان[دەستکاری]

بەرھەمەکانی ئەفلاتوون ئەبوایە بە شێوەیەکی زنجیرەکی بنوسرایە، بەڵام لە بەرھەمەانیدا تێکەڵییەک دەبینرێت و لە بەرھەمەکانیدا دەبینین کە چارەسەری جیاوازی بۆ کێشەکان دۆزیوەتەوە، ھەر بۆیە نووسەرەکانی سەدەی حەوتەم ھاتون بەرھەمەکانی ئەفلاتوونیان ڕیز کردوە بە ٣ بەش:

بەرھەمە سەرەتایییەکان (السقراطیة) بەرھەمە ناوەندییەکان (الأنشائیة) بەرھەمە دوایینەکان (الدیالیتیکیة) و گرنگترین بەرھەمەکانی ئەمانەن:

  1. بەرگریکردن لە سوقرات
  2. لاخیس (گفتوگۆیەک لەسەر ئازایەتی)
  3. خارمنیدس (گفتوگۆیەک لەسەر بەردەوام بوون)
  4. أیتیرفیون (لەسەر دینداری)
  5. بروتاجوراس (لەسەر ئەخلاق)
  6. جورجیاس (ڕەخنەگرتنە لە کەلەڕەقی)
  7. کراتیل (سەبارەت بە زمانەوانی و ناولێنان)
  8. مینون (لەسەر چۆنییەتی فێربونی ئەخلاقی)
  9. فایدرۆس (ڕونکردنەوەی پەیوەندی لە نێوان بیرۆی و ڕۆحدا)
  10. تیاتیت (لەسەر زانین و زانیاری)
  11. بارمنیدس (لەسەر چۆنییەتی حوار کردن)
  12. سفسطائی (لەسەر بوون)
  13. فیلیب (لەسەر چاکە، و پەیوەندی نێوان تام و چێژ و ژیری)
  14. تیمایوس (فەلسەفەی سروشت)
  15. یاسا (ڕونکردنەوە دەدات لەسەر وڵاتێکی پێشکەوتوو)
  16. فیدیون (لەسەر چەسپینی ڕۆح)

مردن[دەستکاری]

ئەفلاتوون بە مردنێکی بێدەنگ مرد لە کەشێکی ئارامدا لە ساڵی (٣٤٧ پ. ز) ھەر لە ھەمان ڕۆژ و ڕێکەوتی لەدایکبوونی، و لە ھەمان ڕۆژ کە "ئەپۆلۆ" خودای یۆنانییەکان (خواوەندی خۆرە) دەرکەوت، ھەر بۆیە کەسانی ئەفساناوی پەیوەندییەکیان دروست کرد لە نێوان ئەفلاتوون و ئەپۆلۆ (خواوەندی خۆر)، و ھەندێکیش وتیان ئەو خۆی ئەپۆلۆیە، و مردنکی ڕێزدارانە مرد و قوتابییەکانی ھەموو ساڵێک یادیان دەکردەوە لە ڕۆژی مردنیدا و ئەو ڕۆژەیان بە پیرۆز دەزانی، چونە وایان دەزانی ئەم ئەفلاتوونە بەخششێکە و خودا داوییەتی بە مرۆڤایەتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]