کۆندۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆندۆمێکی نیوەکراوەی پیاوانە

کۆندۆم، کاندۆم یان کاپوت (بە ئینگلیزی: Condom) پۆشەنێکی ناسکی پلاستیکییە، کاتی سێکسی ژن و پیاو، بۆ پێشگری لە سکپڕی نەخوازیاو یان نەخۆشی جنسی، کۆندۆم یەکێکە لە چەندین کەرەسەی بەرگری کردن لە سکپڕی کە ناھێڵێت ئەندامی زایەندی نێرینە لەگەڵ تەڕایی ناو ئەندامی زاوزێی مێینەدا لێک بدرێن.

ڕووبەری ھەندێک لە کۆندۆمەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە لەبەر بەرگریکردن لە سکپڕی بە شلاوێکی تۆو کووژ دادەپۆشن. کۆندۆمەکان دوو جۆری پیاوانە و ژنانەن. بۆ ئافرەتان، ئەچێتە ناوەوەی ئەندامی زاوزێی مێینە و ، بۆ پیاوان ئەندامی زاوزێی نێرینه دادەپۆشێت.

جۆرەکان[دەستکاری]

کۆندۆمێکی ژنانە
  • کۆندۆمی ژنانە بۆ ئەو ژنانە باشە کە ناتوانن مێردەکەیان یان شەریکی سێکسەکەیان رازی بکەن کۆندۆمی پیاوانە بەکار بێنێت، ئەم جۆرە کۆندۆمە بەقەت کۆندۆمە پیاوانەکە کاریگەر نیەو بەکار ھێنانی باشە بەڵام تا ئەندازەیەک ئەگەری زگپری نەخوازیاو ھەیە. ئەم خاڵە نابێ لەبیر بکرێ کە ھەرگیز کۆندۆمی پیاوانە و ژنانە بەسەر یەکەوە نابێ بەکار بێت چۆن ئەگەری دڕان و تێکەڵبوونی شلاوەکان و تەڕاییەکانی ژن و پیاو ھەیە.[ژێدەر پێویستە]

چۆنیەتی بەکارھێنانی کۆندۆمی پیاوانە[دەستکاری]

وێنەی وێناکردن کە چۆن کۆندۆم لەبەر بکرێت

کۆندۆمی پیاوانە پێویستە پێش لە نزیکی کردن (سێکس کردن) بەکار بێت لەبەر ئەوەی ئەو پێشاوەی پێش لە ھاتنەوەی ئاو دەری ئەدەن لەوانەیە ھەڵگری ڤیرووس گەلێک وەک ئێج ئای ڤی بێت و ببێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشی. ھەروەھا ئەو پێشاوە ھەڵگری ھەندێک تۆوە کە توانایی زگپر کردنی کەسی بەرامبەری ھەیە.

ئەبێ کۆندۆمەکە بەسەر چووکی رەپ بوو دا بکێشرێ و بە شێوازێک بەکار بێت کە بۆشاییەکی بچووک لە سەری کۆندۆمەکەدا بمێنێتەوە تا کاتی ئاوھاتنەوە تۆوەکە لەو بۆشاییەدا کۆ ببێتەوە. پێویستە کۆندۆم ھەموو درێژایی چووکی پیاو لە سەرەوە تا خوارەوە دابپۆشێ. دەسبەچێ دوای ئاو ھاتنەوە کاتێک کە ھێشتا چووک حاڵەتی رەپ بوونی ماوە ئەبێ لە سێکس کردن دەست ھەڵبگیرێ و کۆندۆمەکە دەربھێندرێ. پێویستە کاتی دەرھێنانی کۆندۆم، لێواری کۆندۆمەکە بگیرێ تا ئاوەکە نەیێتە دەرەوە.

ھەر کۆندۆمێک پێویستە یەکجار کەڵکی لێوەربگیرێت و دوای بەکارھێنان فڕێ بدرێت. لە کاتی بەکارھێناندا سەرنج بدرێ کە کۆندۆمەکە کون نەبێت یان بە نینۆک و کەرەسەی تر نەدڕێ.ھەروەھا پێش لە بەکارھێنانی کۆندۆم ئەبێ ڕێکەوتی بەسەرچوونی کاتەکەی (ئێکسپایەر) سەیر بکرێت. ئەبێ کۆندۆم دوور رابگیرێت لە گەرمای زۆر و تیشکی تاو و شێ چونکە ئەم ھۆکارانە ئەگەری دڕان و کونبوونی کۆندۆمەکە زیاتر ئەکەن. ئەگەر کۆندۆم لە کاتی نزیکی کردن دا بدڕێ واتە کاتێک کە چووکی پیاو لە ناو لەشی ژندایە ئەبێ خێرا نزیکی کردن راگیرێت و کۆندۆمێکی نوێ بەکاربێت.

نابێت کۆندۆمی پیاوانە بە ماددە چەورەکان (وەک وازڵین) چەور بکرێت لەبەر ئەوەی ئەم ماددانە ئەبنە ھۆی زیان گەیشتن بە کۆندۆمەکە و لەدەسچوونی تایبەتمەندی بەرگریکەری لە زگپڕی. بۆ چەور کردن و خز کردنی کۆندۆم باشتر وایە لە ژێل گەلێکی رەوانکەر و خزکەر وەک (لۆبریکانت)، کە لە سەر بنەمای ئاوی سروشتی درووست کراوە کەڵک وەربگیرێت، ئەم ژێلە لە دەرمانخانەکان دەس دەکەوێ.[٢]

پیشەسازی فیلمی گەورەساڵان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٢دا لایەنگران لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکی هاوڵاتیانەوە لە ناوچەی لۆس ئەنجلۆس ٣٧٢ هەزار واژۆی دەنگدەریان کۆکردەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی بخەنە سەر دەنگدانی ساڵی ٢٠١٢.  لە ئەنجامدا ڕێوشوێنی دەرچوو کە یاسایەک کە پێویستە کۆندۆم لە بەرهەمهێنانی فیلمی پۆرنۆگرافیدا بەکاربهێنرێت.[٣] ئەم مەرجە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە و لەلایەن هەندێکەوە دەوترێت دژە بەرهەمە، تەنها ناچار دەکات ئەو کۆمپانیایانە کە فیلمی پۆرنۆگرافی دروست دەکەن بەبێ ئەم مەرجە بگوازنەوە بۆ شوێنەکانی تر.[٤]

چۆنیەتی بەکارھێنانی کۆندۆمی ژنانە[دەستکاری]

  • پێویستە کەمێک زەیت لەسەری کۆندۆمەکە دابنێیت، بەڵام وریابە کە زەیتەکە دژی پێکھاتەی کۆندۆمەکە نەبێت.
  • بە شێوازێک بۆستە کە توانات ھەبێت لە دانانی کۆندۆمەکە و تێدا مورتاح بیت، ئەگەر بە شێوازێک ئازاری دایت ئەوە ھەڵە داتناوە. دەتوانیت پێیەکت بەرزتر بکەیتەوە یاخوت ھەردوو پێکانت بەرزبکەیتەوە و بە دانیشتنەوە دایبنێیت.
  • بازنە ناوەکییەکە پاڵبنێ بۆ ناو زێت، ھەرچەندە ڕۆیشت پاڵبنێ تا دەگەیتە بنەوە. دەبێت بازنە دەرەکییەکەی یەک ئینچ لە دەرەوەی زێ بمێنێتەوە.
  • بە سووکی دەستت دەربھێنە، ئێستە ئامادەیت.

سوود وەرگرتن لە کۆندۆم لە لەشفرۆشیدا[دەستکاری]

لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە جنسیەکان، خانەکانی لەشفرۆشی و لەشفرۆشەکان بەکارھێنەرە سەرەکیەکانی کۆندۆمن. لە وڵاتی چین لەو شارانە کە رادەی لەشفرۆشی لە ئاستێکی بەرزدایە، دەزگایەکی خۆکار و ئۆتۆماتیکی فرۆشتنی کۆندۆم لە شەقامەکان داندراوە بۆ ئەو کەسانەی وا ھەڵسوکەوتی مەترسیداریان ھەیە (لەشفرۆشەکان یان ھەر کەسێکی تر کە پێوەندی سێکسی لەگەڵ کەسی غەوارەدا ھەیە).[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.findhepc.com/pages/3-million-dont-know-it[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ how to use condom (فارسی) ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ McGrath, Mark (November 5, 2013). Successful advocacy for condoms in adult films: from idea to ballot, how did we do it?. 141st Annual Meeting and Expo November 2–6, 2013, Boston, Massachusetts. Boston, Massachusetts: American Public Health Association. Paper no. 282652. Archived from the original on 23 November 2015. Retrieved 8 November 2015.
  4. ^ The Times Editorial Board (August 10, 2014). "Editorial: condoms for porn actors: a statewide law isn't the answer". Los Angeles Times. Archived from the original on 3 June 2015. Retrieved 27 May 2015.
  5. ^ Condom vending machines a hit ٢ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. راپۆرتێک لە رۆیتێرز