تیم کووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون
تیمۆتی دۆناڵد کووک

(١٩٦٠-١١-٠١) ١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
خوێندنگەAuburn University (B.S.)
Duke University (M.B.A.)
پیشەبەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ
ئەندامی بۆردApple
Nike (2005—present)
National Football Foundation
واژوو

تیم کووک (بە ئینگلیزی: Timothy Donald "Tim" Cook؛ لەدایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠) بەر لە شەس حەوتە لە مردنی ستیڤ جۆبز تیم کووک لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١ تاکوو ئێستا بەڕێوبەری جێبەجێکارییە (CEO) لە کۆمپانیای ئەپڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوبراو لە ئازاری ساڵی ١٩٩٨ ەوە لە کۆمپانیای ئەپڵ کاردەکات بەر لەکاری بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەپڵ تیم لە ئەپڵ وەک بەرپرسی ژووری (عەمەلیات) - (Chief Operating Officer) کاری کردووە کە ئەم پۆستە بەرزترە لە ھەموو فەرمانبەرانی کۆمپانیاکە، لەئێستادا سەرمایەی تیم کووک ٤٠٠ میلیۆن دۆلار دەخەملێنرێت، تیم کووک ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازەی پیشەسازی وە ھەڵبگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردن,[١] لە ساڵی ٢٠١٢ تیم کووک لەلایەن گۆڤاری تایمزی ئەمریکی وەک ١٠٠ لە کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ژمێردرا[٢]

بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەپڵ CEO[٣][دەستکاری]

  • لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٢، کۆمپانیاکە وەشانی iOS6ی وەشاند، لەم کۆنگرانسە ئەپڵ بۆیەکەمینجار سوودی لە Apple Map وەرگیرا کە، جگە لە ئای ئۆ ئێس لەم کۆنگرەیەدا ھەریەکە لە ماکبووک پڕۆ ڕێتینا دیسپلای (بۆیەکەمینجار) و ماکبووک ئێر و وەشانی OS X Mountain Lion ی دەکران کە نەخشەی ئەپڵیشی تیابوو
  • لە ئەیلوولی ٢٠١٢ دا، ئەپڵ ھەریەکە لە ئایفۆن ٥ و ئایپۆد نانۆ و ئایپۆد تەچ ٥ وە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دا نەوەی چوارەمی ئایپاد و ماکبووکپڕی ڕێتینا دیسپلای بەقەبارەی ١٣ ئینج دەکرد، وە ئایماکێکی تەنکتر لەپێشتر وە لەگەڵ وەشاندنی نوێ بۆ ماک مینی و ئەپڵیکەیسنی ئایبووکس بۆ وەشانی ٣.
  • لە حوزەیرانی ٢٠١٣ دا، ئەپڵ ماک پڕۆی زیندوو کردەوە کەدوای ماوەیەکی درێژ دەریکردەوە، وە لەگەڵ وەشاندنی (AirPort Time Capsule, وە AirPort Extreme) لەگەڵ نمایشکردنی ماک بووک ئێرێکی نوێ وە نوێکردنەوەی ئۆ ئێس ئێکس بۆ وەشانی مارڤیکس وە نوێکردنەوەی ئای ئۆ ئێس ٧ لەگەڵ دانانی ئایکلاود بۆ ئەپڵیکەیشنەکانی ئای وۆرک، وە بڵاوکردنەوەی iTunes Radio
  • لە حوزەیرانی ٢٠١٤ دا ئەپڵ نمایشی نوێی پێشکەشکرد بۆ ئای ئۆ ئێس ٨ و ئۆ ئێس ئێکس یۆسەمیت لەگەڵ نمایشکردنی زمانی نوێی پڕۆگرامسازی سویفت، لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ش ئەپڵ بەفەرمی وەشانەکانی ئای ئۆ ئێس ٨ و ئۆئێس ئێکسی یۆسەمیتی بەخۆڕایی خستە دەست بەکارھێنەرانی لەگەڵ نمایشکردن وەشاندنی ئایفۆن ٦ و ٦پلەس، لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دا، لە کۆنگرەی ئەپڵدا ھەریەکە لە iMac , Mac Mini بڵاو کرانەوە کە تێیدا ئای ماک بە کوالێتی 5K بڵاوکرایەوە کە ٧ ھێندەی کوالێتی HD ڕوونترە، وە لە ئایپاد ئێر ٢ و ئایپاد مینی ٣ دا بۆیەکەمینجار پەنجەمۆری پاراستن لە ئایپاد بەکارھات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]