بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەپڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 37°19′55″N 122°01′52″W / 37.33182°N 122.03118°W / 37.33182; -122.03118

کۆمپانیای ئەپڵ
ناوی پێشووتر
  • کۆمپانیای کۆمپیوتەری ئەپڵ (١٩٧٦–١٩٧٧)
  • کۆمپیوتەری ئەپڵ. (١٩٧٧–٢٠٠٧)
گشتی
مامەڵە وەک
پیشەسازی
دامەزرا١ی نیسانی ١٩٧٦؛ ٤٩ ساڵ لەمەوبەر (١٩٧٦-٠٤-01) لە لۆس ئاڵتۆس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
دامەزرێنەران
بارەگائەپڵ پارک، ،
ژمارەی شوێنەکان
٥٢٢ کۆگای ئەپڵ (٢٠٢٢)
بەردەستە لە
لە سەرانسەری جیھاندا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
بەرھەمەکان
خزمەتگوزارییەکان
داھاتincrease ٣٩٤٫٣٣ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢)
increase ١١٩٫٤٤ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢)
increase ٩٩٫٨٠ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢)
Total assetsincrease ٣٥٢٫٧٦ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢)
Total equitydecrease ٥٠٫٦٧ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢)
ژمارەی کارمەندان
١٦٤٠٠٠ (٢٠٢٢)
وێبگەwww٫apple٫com لە ویکیدراوە دەستکاریی بکە
Footnotes / references
[١][٢][٣][٤][٥]

کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ئەمریکییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کوپەرتینۆ، کالیفۆرنیای ئەمریکایە. ئەپڵ گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیایە لە ڕووی داھاتەوە (کۆی گشتی ٣٦٥٫٨ ملیار دۆلاری ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢١) و، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢، گەورەترین کۆمپانیای جیھانە لە ڕووی سەرمایەی بازاڕەوە، چوارەم گەورەترین فرۆشیاری کۆمپیوتەری کەسییە بەپێی فرۆشتنی یەکەکان و دووەم گەورەترین بەرھەمھێنەری مۆبایلە. یەکێکە لە پێنج کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەمریکی، شانبەشانی ئەلفابێت (گووگڵئەمازۆن، مێتا (فەیسبووک)، و مایکرۆسۆفت.

کۆمپانیای ئەپڵ بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپیوتەر لە ١ی نیسانی ١٩٧٦ لەلایەن ستیڤ وۆزنیاک و ستیڤ جۆبس و ڕۆناڵد واین دامەزراوە بۆ پەرەپێدان و فرۆشتنی کۆمپیوتەری تایبەتی ئەپڵ I ی وۆزنیاک. لەلایەن جۆبس و وۆزنیاکەوە بە ناوی ئەپڵ کۆمپیوتەر، ئینکۆ لە ساڵی ١٩٧٧ دامەزرا و کۆمپیوتەری داھاتووی کۆمپانیاکە کە ئەپڵ دووەم بوو، بووە پڕفرۆشترین و یەکێک لە یەکەم مایکرۆکۆمپیوتەرەکانی بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵ. ئەپڵ لە ساڵی ١٩٨٠دا کەوتە بازاڕەوە و سەرکەوتنی دارایی دەستبەجێی بەدەستھێنا. کۆمپانیاکە کۆمپیوتەرەکانی پەرەپێدا کە ڕووکاری بەکارھێنەری گرافیکی داھێنەرانەیان تێدابوو، لەنێویاندا ماکینتۆشی ئەسڵی ساڵی ١٩٨٤ کە لەو ساڵەدا لە ڕیکلامێکی ڕەخنەگراندا ڕاگەیەندرا. تا ساڵی ١٩٨٥ تێچووی زۆری بەرھەمەکانی و ململانێی دەسەڵات لە نێوان کارگێڕان کێشەی لێکەوتەوە. وۆزنیاک بە شێوەیەکی دۆستانە لە ئەپڵ پاشەکشەی کرد و بەدوای کارەکانی دیکەدا ڕۆیشت، لەکاتێکدا جۆبس بە تاڵیی دەستی لەکارکێشایەوە و کۆمپانیای نێکستی دامەزراند و ھەندێک کارمەندی ئەپڵی لەگەڵ خۆی برد.

مێژوو

[دەستکاری]

کۆمپانیاکە لە ١ی نیسانی ١٩٧٦ لەلایەن ستیڤ جۆبز، ستیڤ وۆزنیاک، و ڕۆناڵد واین بە ھاوبەشی دامەزرا[٦][٧]

مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان

[دەستکاری]
  • لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لەلایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.[٨]
  • لە ساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیووەتەر کرد.
  • لە ساڵی ١٩٨٥ دا، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
  • لە ساڵی ٢٠٠١ دا، ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.[٩]
  • لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم ڕێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
  • لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد[١٠][١١]
  • لە ساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا[١٢]
  • لةسالی ٢٠١٢ ئایفؤنی ٥ و ئایپادی مینی ئاشکراکرد٠
  • لةسالی٢٠١٣ئایفؤنی 5s و ئایفؤنی 5c و ئیپاد ئایر٠
  • لةسلی٢٠١٤ ئایفۆن ٦ و ٦ پلەس و ئایپاد ئێر ٢ و (ئایپاد مینی بە شاشەی ڕێتیناوە) بڵاوکردەوە.
  • لە ساڵی ٢٠١٥ ئایفۆن ٦ئێس و ٦ئێس پڵەس و ئایپاد پڕۆ و ئەپڵ وات چ و ئەپڵ تی ڤی و ئەپڵ پێنسڵی بڵاو کردەوە.
  • لە ساڵی ٢٠١٦ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس.
  • لە ساڵی ٢٠١٧ ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس.
  • لە ساڵی ٢٠١٧ ئایفۆن(x)یان ١٠.
  • لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن(xs)یان دە ئێس.
  • لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن(XR)یان دە ئار.
  • لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن (xs max)یان دە ئێس ماکس.
  • لە ساڵی٢٠١٩ ئایفۆن١١و١١پرۆو١١پرۆ ماکس.
  • لە شاڵی ٢٠٢٠ ئایفۆن ١٢ مینی و ١٢ی ئاسایی و ١٢ پرۆ و ١٢ پرۆ ماکس.
  • لە ساڵی٢٠٢١ ئایفۆن ١٣ مینی و ١٣ی ئاسایی و ١٣ پرۆ و ١٣ پرۆ ماکس.

ناوی کۆمپانیا

[دەستکاری]

ناوی ئەپڵ (Apple) وشەیەکی ئینگلیزییە، کە لە کوردیدا بە واتای سێو دێ. کە ئەم ناوەش بەھۆی ئەوەوە ناونراوە کە ستیڤ جۆبسی خاوەنی پێشووی کۆمپانیای ئەپڵ لە کێڵگەیەکی سێوەوە گەڕاوەتەوە و وەکو چارەسەر سوودی لە سێو بینیوە، ھەر لەبەر ئەوەش بە لایەوە ناوێکی سادە و جوان و خۆش بووە ڕوحییەتیکی تایبەتی ھەبووە ئیزعاج نەبووە. لێرەدا باسی سەفەرێکی ستیڤە بۆ کێڵگەیەک لە ھاویندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.[١٣][١٤]

بەرھەمە گرنگەکانی

[دەستکاری]

١٩٧٦ Apple I ١٩٧٧ Apple II 1983 LISA ١٩٨٤ ماکینتۆش (سەرکەوتووترین و گرنگترین بەرھەم بوو، وەرچەرخانێکی بەدوای خۆیدا ھێنا لە کۆمپیوتەری کەسیدا PC) 1985 Apple II 1989 Macintosh Portable ١٩٩٣ ماکینتۆش لەسەر RISC ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ گەورەترین کێشەی ئابووری و بەڕێوەبردنی ھاتەڕێ. ١٩٩٦ لەلایەن کۆمپانیای NeXT ەوە کڕدرا.

بەیداخی ئەپڵ

[دەستکاری]

لە ساڵەکانی ١٩٧٦ تاکوو ١٩٩٨ ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە rainbow لەشێوەی لەتە سێوێکدا لۆگۆی کۆمپانیاکەبوو. پاش ١٩٩٨ ھەمان شێوە مایەوە، بەڵام ڕەنگەکەی بوو بە زیوی.

لۆگۆکان

[دەستکاری]
لۆگۆی ئەسڵی , کە زانا ئیساک نیتۆن لە ژێر دار سێویکدا دانیشتووە.
لۆگۆی ئەسڵی ، کە زانا ئیساک نیوتۆن لە ژێر دار سێوێکدا دانیشتووە.
لۆگۆی سێوێکی لەت خوراو بە ڕەنگی پەلکەزێڕینە
لۆگۆی سێوی خوراوی پەلکەزێڕینە, کە لە نێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٩٨) بەکارهێنراوە
لۆگۆی سێوی خوراوی ڕەنگی ڕەش
لۆگۆی ئەپڵی ڕەش کە لە دوای ١٩٩٨وە بەکارهێنراوە

یەکەم لۆگۆی ئەپڵ لەلایەن (ڕۆن واین)ەوە نەخشێنرا کە وێنەی ئیساک نیوتۆن پیشاندەدات کە لەژێر دار سێوێکدا دانیشتووە. پاشانیش (ڕۆب جانۆف) لۆگۆیەکی نوێی نەخشاند کە پێکھاتبوو لە سێوێکی ڕەنگاوڕەنگ. دواتر لە ساڵی (١٩٩٨ز) کاتیک کە کۆمپانیاکە بەرھەمی نوێی (ئای ماک)ی بەرھەمھێنا پێی باش بوو کە لۆگۆی کۆمپانیاکەش کەمێک سادەتر بێت ھەر لەبەر ئەوە لۆگۆی کۆمپانیاکە چەند جارێک بە ڕەنگی ڕەشی سادە دەردەکەوت و بەڵام بە شێوەیەکی ڕەسمی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠١–٢٠٠٣) لۆگۆی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ سێوێکی ڕەشی سادە. لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)و بوو بە سێوێکی ئاوی یان ڕەساسی.[١٥]

مردنی ستیڤ جۆبز

[دەستکاری]
ستیڤ جۆبس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ

دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[١٦] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما ھاتە دوان و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.[١٧]

ماڵپەڕ

[دەستکاری]

ئەپڵخاوەن ماڵپەڕێکە[١٨] کە سەردانیکەران و ھەوادارانی دەتوانن بەھۆی ماڵپەڕی ئەپڵ ەوە داواکاری خۆیان بۆکڕینی بەرھەمەکانی ئەپڵ پێشکەش بکەن و لەم ماڵپەڕە سەرجەم چالاکی و بەرھەمەکانی ئەپڵ دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەڕچوونی وەشانی نوێی سیستەم کە ناسراوە بە ios و ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و لاپ تۆپ و دیسکتۆپی ماک ھتد…

ماکینتۆش[١٩]

[دەستکاری]

ماکینتۆش (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٠ کانوونی دووەم ١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).[٢٠][٢١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

Apple Investor Relations FAQ

  1. ^ «Apple 10-K Report FY2021» (PDF). ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Apple Inc. Fiscal 2022 Annual Report (Form 10-K)». U.S. Securities and Exchange Commission. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
  3. ^ «Apple Retail Store – Store List» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Apple. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Certificate of Amendment of Articles of Incorporation ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., November 17, 1977. California Secretary of State
  5. ^ Certificate of Ownership ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., January 9, 2007. California Secretary of State.
  6. ^ Williams، Rhiannon (١ی نیسانی ٢٠١٥). «Apple celebrates 39th year on April 1». The Telegraph. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ Linzmayer 2004, pp. ٦–٨.
  8. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPod
  10. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  11. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPad_(1st_generation[بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
  12. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPad_2
  13. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Apple_Inc
  14. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  15. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  16. ^ مردنی ستیڤ جۆبز - ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
  17. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  18. ^ مێژووی ماڵپەڕ، http://www.youtube.com/watch?v=HUKVDW2CRWQ
  19. ^ http://searchcio-midmarket.techtarget.com/definition/Macintosh ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ http://www.parallels.com/products/desktop/
  21. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.