بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵاتەکانی ئۆسکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵاتەکانی ئۆسکار
۹٤ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار
وێنەیەکی خەڵاتەکە
خەڵات دەبەخشرێت بۆدەستکەوتی سینەمایی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
پێشکەشکارئەکادیمیای ھونەری و زانستی وێنەی جوڵاو
یەکەم خەڵات لە١٦ی ئایاری ١٩٢٩؛ ٩٧ ساڵ لەمەوبەر (١٩٢٩-٠٥-١٦)
وێبگەی فەرمیoscar.go.com

خەڵاتی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Academy Award) ئەو خەڵاتەیە کە ئامانجی ستایش و ڕێزلێنانە لە دەستکەوتە ھونەری و تەکنیکییەکانی بواری فیلمسازی. خەڵاتەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستی وێنەی جووڵاوی ئەمریکییەوە دابین دەکرێت، بە دەنگی ئەندامانی ھەمان ڕێکخراو براوەی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت. خەڵاتەکە دابەش کراوەتە سەر چەندین بەشی جیاواز و براوەی ھەر بەشێک خەڵاتێکی زێڕینی بە ناوی "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ ستایشی لێھاتوویی" پێدەدرێت، یاخود بە نازناوەکەی "خەڵاتی ئۆسکار".

دیارترین ئەو کەسانەی خەڵاتی ئۆسکاریان وەرگرتووە:

١-برێند فرەسەر - باشترین ئەکتەری ساڵ

٢-میشێل یۆو - باشترین خانمەئەکتەری ساڵ

٣-فیلمی ئاڤاتار

٤-تۆپ گەن ماڤێریک - باشترین دەنگ

٥-دانیەڵ کوان و دانیەڵ شاینرت- باشترین دەرهێنەران

مێژووی خەڵاتەکە

[دەستکاری]

خەڵاتەکە لە بنچینەدا لەلایەن جۆرج ستانلییەوە نەخشێندراوە، لەسەر بنەمای نەخشەوێنەی سێدریک گیبنس. یەکەم مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٢٩ بوو.[١] یەکەم بۆنەی خەڵاتەکە کەوا لەسەر ڕادیۆ گواسترابێتەوە لە ساڵی ١٩٣٠ بوو و ساڵی ١٩٥٣ بۆ یەکەمجار لەسەر تەلەڤزیۆن پەخش کرا. خەڵاتەکە کۆنترین خەڵاتی بوارەکەی خۆیەتی و لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ھەیە.[٢] بۆ بوارەکانی تری ھونەر، تەواوی خەڵاتەکان لە بیرۆکەی ئۆسکارەوە وەرگیراون؛ خەڵاتی ئێمی بۆ تەلەڤزیۆن، تۆنی بۆ شانۆ و گڕامی بۆ میوزیک و گۆرانی.

خەڵاتەکانی ئۆسکار ھەمیشە بە بوونی خانەخوێیەک بەڕێوە دەچن (جگە لە ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩). بۆب ھۆپ تا ئێستا زۆرترین جار خانەخوێی مەراسیمەکە بووە.

بەشەکانی خەڵاتەکە

[دەستکاری]
  • باشترین فیلمی ساڵ: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین دەرھێنەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین خانمە ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • ٣١ەمین مەڕاسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار، هۆڵییود، ١٩٥٩.
    باشترین ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
  • باشترین خانمە ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
  • باشترین فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ٢٠٠١
  • باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ١٩٣٠/٣١
  • باشترین سینەماتۆگرافی: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ: لەوەتەی ١٩٤٨
  • باشترین دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤٣
  • باشترین کورتە دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤١
  • ٨١ەمین بۆنەی خەڵاتەکانی ئۆسکار، دۆلبی تیەتەر، هۆڵیوود، ٢٠٠٩.
    باشترین دەستکاری فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
  • باشترین فیلمی بیانی:[٣] لەوەتەی ١٩٤٧
  • باشترین کورتە فیلم: لەوەتەی ١٩٣١/٣٢
  • باشترین مکیاج و ڕازاندنەوە: لەوەتەی ١٩٨١
  • باشترین مۆسیقای فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
  • باشترین گۆرانی فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
  • باشترین دیزانی بەرھەمھێنان: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین دەستکاری دەنگ: لەوەتەی ١٩٦٣
  • باشترین تێکەڵکردنی دەنگ: لەوەتەی ١٩٢٩/٣٠
  • باشترین کاریگەریە ڤیدیۆیەکان: لەوەتەی ١٩٣٩
  • باشترین سیناریۆی وەرگیراو: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
  • باشترین سیناریۆی ڕەسەن: لەوەتەی ١٩٤٠

خاوەن ڕیکۆردەکان

[دەستکاری]
  • واڵت دیزنی - خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ئۆسکار بە گشتی بۆ ڕەگەزی نێر بە تایبەتی.
    زۆرترین خەڵات لەلایەن تاکەفیلمێکەوە لە ساڵێکدا بردرابێتەوە:
    • تەنیا سێ فیلم توانیویانە ١١ خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
      • بێن-ھەڕ (١٩٥٩) – ئەوکات ١٥ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١یان پاڵێورا.
      • تایتانیک (١٩٩٧) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٤یان پاڵێورا.
      • گەورە ئەنگوستیلەکە: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١١یان پاڵێورا.
  • زۆرترین پاڵاوتن لەلایەن فیلمێکەوە
    • تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١٤ پاڵاوتنیان ھەبێت:
      • ھەمووشتێک دەربارەی ئیڤ(١٩٥٠) – ٦ دانەیان بردەوە
      • تایتانیک (١٩٩٧) – ١١ دانەیان بردەوە
      • لا لا لاند (٢٠١٦) – ٦ دانەیان بردەوە
  • گەورەترین ڕاماڵینی خەڵات:
    • شای مستیلەکان: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) ھەر ١١ خەڵاتی بردەوە کە بۆی پاڵێوراوبوو:باشترین فیلم، دەرھێنەر, سیناریۆیوەرگیراوە، مۆسیقایڕەسەن، گۆرانی ڕەسەن، تێکەڵردنیدەنگ، دەرھێنانیھونەری، مکیاج، جلوبەرگ، دەستکاری فیلم، و کاریگەریە ڤیدیۆییەکان.
  • براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن پیاوێکەوە:
  • کاترین هێپبەرن خاوەنی زۆرترین خەڵات لەسەر بەشەکانی نواندن.
    براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن ژنێکەوە:
    • ئێدیت ھێد - ٨ جار بۆ نەخشاندنی جلوبەر
  • نواندن
  • دەرھێنان
    • جۆن فۆڕد- ٤ جار
  • سینەماتۆگرافی
    • بەرزترین ژمارەی بردنەوە چوار جارە
      • جۆسێف ڕوتەربێرگ , لە ١٩٣٨, ١٩٤٢, ١٩٥٦, و ١٩٥٨
      • لیۆن شامۆی, لە ١٩٤٢, ١٩٤٤, ١٩٤٥, و ١٩٦٣
  • ئەو وڵاتەی زۆرترین بردنەوەی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
    • وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٣٢ پاڵاوتن - ١٤ی بردووەتەوە
  • ئەو وڵاتەی زۆرترین پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
    • وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٤٠ پاڵاوتن - ٢٣ی بردۆتەوە
  • زۆرترین بردنەوەی لەلایەن فیلمە بیانییەکانەوە:
    • تەنھا دوو فیلمی بیانی توانیویانە چوار خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
      • فانی و ئالێکساندەر (١٩٨٢)خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین دەرھێنان, و باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ بردەوە.
      • Crouching Tiger, Hidden Dragon (٢٠٠٠)خەڵاتەکانی باشترین فیلمی بیانی، باشترین دەرھێنان، باشترین مۆسیقای ڕەسەن و باشترین سینەماتۆگرافی بردەوە.
    • ئەو سێ فیلمەی کە توانیویانە پێنچ خەڵاتە سەرەکییەکە (باشترین ئاکتەر، خانمە ئاکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆ، فیلم) لە ساڵێکدا ببەنەوە:
      • It Happened One Night (١٩٣٤)
      • One Flew Over the Cuckoo's Nest (١٩٧٥)
      • The Silence of the Lambs (١٩٩١)

براوەکانی ئێستا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «About the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. «History of the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  3. Coyle، Jake (٢٤ی نیسانی ٢٠١٩). «Oscars amend a few rules but not for Netflix». Washington Post. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.