میشێل فووکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فووکۆ

میشێل فۆکۆ (بە فەڕەنسی:Michel Foucault) فەیلەسووف، مێژووزان و تیۆریوانێکی کۆمەڵایەتی خەڵکی وڵاتی فەڕەنسایە.

ژیان[دەستکاری]

لە پواتیەی فەرەنسا لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٦ ھاتۆتە دنیاوە. لە ساڵی ١٩٥٢ لیسانسی دەرونناسی وەرگرت و لە نەخۆشخانە دەرونییەکان سەرقاڵی کارکردن بوو، ساڵی ١٩٦٦ دکتۆرای لەبواری فەلسەفە دا وەرگرتوەو لە ساڵی ١٩٧٠ بەسەرۆکی بەشی مێژووی بیرۆکەکانی زانکۆی باوەڕپێکراو کۆلیژی دوھەمی فەرەنسا ھەڵبژێردرا و دواتر لە ساڵی ١٩٨٤ بەنەخۆشی ئایدز لە پاریس کۆتایی بە ژیانی ھات. فۆکۆ لەژێر کاریگەری فەیلەسوفانی وەک فرێدریش نیچە و مارتن ھایدگەر دا بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]