قەزای کۆیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کۆیە (قەزا)ەوە)
Jump to navigation Jump to search
قەزای کۆیە
قضاء كويسنجق
قەزا
وڵات  عێراق
ھەرێم  ھەرێمی کوردستان
پارێزگا پارێزگای ھەولێر
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧٠)
 • سەرجەم ٩٥٬٧٤٦
ناوچەی کاتی AST ‪(UTC+٣)
وێنەی شاری کۆیە

قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر. مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە بە ڕووبەری ٢٠٥٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە و بەرزایی ١٢٦٠ میتر لە ئاستی زەریاوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩٥٢٤٦ کەسە کە لە دو نەتەوەی کورد و کلدان پێکھاتووە.[١]

قەزایەی کۆیە خاوەن پێگەیەکی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی عیراق و کوردستاندا. بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی کە بەرزیەکەی ١٢٦٠ کم و چیای ھەیبەت سوڵتان کە بەرزیەکەی ١٠٩٢ کم لە رووی ئاستی دەریاوە دەبێت. دەگوترێت کە مێژووی دروستبوونی شاری کۆیە، بۆ دەگەڕێتەوە بۆ گوندی ئاسکی کۆیە و پێی گوتراوە ئەسکی کۆ (بەتورکی بە واتای کۆنەگوند دێت)، بەڵام دواتر خەڵکەکە روویان لە حەمامۆک کردووە کە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرە و بەوناوچەیش گوتراوە کاولە کۆ. دواتریش لە شوێنی ئێستای کۆیە جێگیربوون ودەوڵەتی عوسمانی لێ پاش نەمانی میرنشینی بابان و سۆران ئیدارەیەکی رەسمی لێ دامەزراندووەو ناوی ناوە (کۆی سنجاق) سنجاقیش یەکەیەکی ئیداری بوو لە دەوڵەتی عوسمانی.

کۆیە زیاتر لە ٨٠ شوێنەواری ھەیە لەوانە: خرابە، کلێسە، قەڵای شیلە، ئەسکی کۆیە، گوبتەپە، سکتای قەیسەری، باواجی، سماقۆڵی میرسەید، چنارۆک و حەمامۆک. بۆیەکەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی ١٨٨٥ قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لەساڵی ١٩١٨ کۆیە کراوە بە قەزا. لەساڵی ١٩٨٨لە ژێر وەک کاردانەوەیەک دژی بزاڤی بڵاوی پێشمەرگە، حکومەتی عیڕاق کۆیەی لە قەزا بچوککردووەتەوە و کردی بە ناحیە، بەڵام دوای ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆیەی کردەوە بە قەزا.

ناوی کۆیە[دەستکاری]

لە بارە ی بنچینە ی ناوی کۆیە بیر و بۆچونی جیاواز ھە یە،[٢] کەریم شارە زا دە ڵێت ئە و ناوە لە بنەڕەتدا لە (کۆ)وە ھاتووە بەبێ ھیچ پاشکۆیەک کە بە واتای کۆمەڵە خەڵکێک دێت لە ناوچەیەکدا کۆبوونەتەوە، شاری کۆیەش کە سە نتەری کارگێڕی قەزاکەیە لە دامێنی زنجیرە شاخەکانی ھە یبەت سوڵتان و باواجی دا ھەڵکەوتووە.[٣] ھە ندێکی ترپێیان وایە عوسمانییە کان (ئالاَ- سنجق) ی پێغە مبە ریان (د. خ) لە گە ڵ خۆیان ھێناووە تە کۆیە و لە سە ر قە ڵای (قووچ پاشا) چەقاندوویانە لە پێشدا ناوی (کوثار) بووە لە بەر بەیداغەکە ناویان ناوە کویسنجق[٤] بەڵام وەک دیارە کە ئە م ناوە دە گەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان. بە بۆچوونی (مە سعود محە مە د) یش مێژووی ناھوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی عوسمانیەکان بۆ بە پشتبەستن بە کتێبی (ئەزکاری) ئیمامی نە وەوی کە پێش ھاتنی عوسمانیەکان بۆ ناوچەکە لە لایەن یەکێک بە نێوی (خضر بن عمر کویسنجقلی) کۆپی کراوە و للە کۆتایی ناوی خۆی نوسیووە بۆیە بە دووری نازانێت ئە م ناوە بگەرێتە وە بۆ سەردەمێکی دوورتر.[٥]

ناودارانی کۆیە[دەستکاری]

  • ھونەرمەندان: مام سێوە (مەقام بێژ)، تایەر تۆفیق (گۆانیبێژ)، رۆستەم ئاغالە (شێوەکار)، باکووری. پوتە (برای سێوە بووە). حەنیل. مەتی. عە بدوڵای قادرۆکێ. ئۆ مە ری حە مە دی خاڵی. عە بدوڵای خاڵی، حە مە دی لیلە ی، مستافای ئۆمە ری قالە ی کە مە ندی، قادری ئۆ مە ری قالە ی کە مە ندی، دە روێش حە میدی قالە ی، مام تە ھای خە لیلی، حە مە دی گار فێنی قادری حە مە دی.، مە لا ئە سعە د. حە مە دە مین عە باس
  • شاعیران: حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) , مەلای گەورە (١٨٧٦-١٩٤٣), دڵدار (نوسەری ھۆنراوەی ئەی رەقیب ,١٩١٨-١٩٤٨)، قوبادی جەلیزادە. دڵزار. عەونی. دلێر. ئەختەر. عاصی. وردی. سامی عەوداڵ. خادیم. ڕۆستەم. تایەر حەوێزی. حاجی مە لا عە بدوڵای جە لی زادە. مە لامحە مە دی کۆیی جە لی زادە. مە نفی ونیھانی. لامیع. جە لال جۆبار. مە جیدئاسینگە ر. کە مال غە مبار

رووداوە گرینگەکان[دەستکاری]

زانکۆی کۆیە[دەستکاری]

کۆیە ئێستا زانکۆیەکی لێیە بە ناوی زانکۆی کۆیە، کە لە ڕێکەوتی ١١ \١٠\٢٠٠٣ دامەزراوە لەوکاتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیکردووە. ژمارەی بەشەکانی زیادیکردووە بۆ ٣٤ بەش. لەساڵی ٢٠١٠ زانکۆی کۆیە پێکھاتەی خۆی گۆری لەسیستەمی کۆلیجەوە بۆ فاکەڵتی بەمەبەستی پێشکەوتنی زانکۆو ھاوشێوەبونی لەگەل سیستەمی نوێی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیھان. یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی زانکۆی کۆیە بریتیە لە کەمپی زانکۆ کەبەشە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و بەرێوەبەرایەتیەکان وخوێندکاران و ستافی دابینکردنی پێداویستیەکان لەخۆدەگرێ. لەھەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی زانکۆی کۆیە بریتیە لەو گەشە خێراو بەرچاوەی کە بەخۆیەوە دەبینێ بە بەراورد لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان. زانکۆی کۆیە خاوەنی ھەندێ بەشی زانستی وئەندازیارییە کە دەگمەنن لەزانکۆکانی تری کوردستان وعێراق و ئەو بەشانە تەنھا لە زانکۆی کۆیە ھەن کە بریتین لەبەشەکانی ئەندازیاری نەوت وئەندازیاری جیۆتەکنیک و ئەندازیاری کیمیایی و دەرونزانی پزیشکی مایکرۆ بایەلۆجی). لەگەڵ چەندین بەشی تر کە پیک دیت لە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان کە پیک دیت لە بەشەکانی قانون _ گارگێری و ئابوری_ شریعە ھەروەھا زمانی ئینگلیزی وە پەروەردە پیک دیت لە بەشەکانی مێژوو _ جوگرافیە _ کوردی _ عربی _ وەرزش _ زانستەکان پیک دیت لە بایۆلۆژی _ کیمیا_ فیزیاء _ماتکاتیک لەگەڵ چەند بەشێکی تر[٦]

قشلەی کۆیە[دەستکاری]

ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک (گردێکی پان) کە رووبەری لە ٢٤٠٠ م چوار گۆشە زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە ھەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە ھەندێک شوێن بینایەکە دوو نھۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری ھونەری ھەیە، لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.

ناحیەکان و گوندەکان[دەستکاری]

کۆیە لە سەرەتای پێکھاتە ئیداریەکانی دەوڵەتی عوسمانی قەزایەک بوو سەر بە سنجاقی شارەزوور (کە ناوەندەکەی کەرکووک بوو) و لە ساڵی ١٨٩٣ و ١٨٩٥ز شەقڵاوە ناحیەیەکی سەر بەو قەزایە بوو. لە پاش جەنگی جیھانی یەکەم و درووستبوونی دەوڵەتی نوێی عیڕاق ھەولێر لە کەرکووک جیاکراوەو کرا بە لیوایەکی تایبەت و کۆیە بوو بە قەزایەکی سەر ھەولێر.[٧] قەزای کۆیە لە پێنج ناحیە و ١٩٠ گوند پێکھاتووە.[٨]

بەستەری تایبەت[دەستکاری]

  • سایتی چنارۆک [١]
  • سایتی زانکۆی کۆیە[٢]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ قەزای کۆی - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر Archived ١١ی ئازاری ٢٠١٦, at the Wayback Machine.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  3. ^ (کریم شارزا، لمحة عن تآریخ کویسنجق و ا نحائھا، مجلة زاگروس، العدد(١)، وزارة الثقافة، مطبعة وزارة الثقافة، أربیل، ١٩٩٧، ص٣٣)
  4. ^ (طاھر احمد حویزی، مێژووی کۆیە، بە رگی یە کە م، چاپخانە ی (الوفاْ) بغداد، ١٩٦٢، ل٢٢)
  5. ^ (جمال بابان، اصول اسماء المدن والمواقع العراقیة، مطبعة الاجیال، بغداد، ١٩٨٩، ص٢٦٧)
  6. ^ [بەستەری زانکۆی کۆیە]"وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ١ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  7. ^ سالنامە دولت علیە عثمانیة سنة ١٣٣٠ ھــ، استانبول، ص ٨٠٣.
  8. ^ [www.hawlergov.org/ku/region.php?id=١٣٣٠٧٥٨٧٥٤ قەزای کۆی - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان