مەلای گەورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەلا محەممەد جەلیزادە

لەدایکبوون١٨٧٦
مەرگ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣(١٩٤٣-١٠-١٢) (٦٦–٦٧ ساڵ ژیاوە)
کۆیە
نەتەوەکورد
پیشەموفتی، پارێزەر و شاعیر
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)مەسعوود محەممەد

مەلا محەممەدی کۆیە ناسراو بە مەلای گەورە (١٨٧٦ – ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣) زانای ئیسلامی، شاعیر، ڕاڤەکاری قورئان، چاکساز و ڕەخنەگرێکی کورد بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

مەلا محەممەد کوڕی حاجی مەلا عەوڵای جەلیزادەیە، ساڵی ١٨٧٦ لە کۆیە لەدایک بووە. مەلا محەممەد کەسێکی ڕۆشنبیر بووە، دەکرێت بە پێشڕەوی ڕۆشنبیریی دابنرێت لەنێو مەلایانی کوردەواری. لە ژیانیدا کۆمەڵێک کاری کردووە، لەوانە: وانەگوتنەوە بە فەقێیان، قازییەتی، و کاری میری، تا ئەندامەتیی ئەنجومەنی دامەزراندنی عێراق. لە ساڵی ١٩٢٨ بەتەواوی دەستبەرداری ھەموو کاروبارێکی میری بوو. ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ وانەگوتنەوە و نووسینی کتێب و ڕووناککردنەوەی بیروباوەڕی خەڵک. یەکێک لەو بابەتانەی کە مەلای گەورە زۆر ئاوڕی لێداوەتەوە؛ بابەتی ئازادیی ژنان و خوێندنیان بووە. یەکێک لەو ھەنگاوە گرنگانەی لەم بوارە نای، ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٢٦ کچی خۆی ناردە مەکتەب. پێشی وابوو کە دەبێت کچان لە گەڵ کوڕان لە مەکتەب لەسەر یەک کورسی دابنیشن و ئەوانیش وەکوو کوڕان خوێندەوار بن و فێری زانست ببن. مەلای گەورە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ لە کۆیە کۆچی دوایی کرد.

نموونەی شیعری[دەستکاری]

مەلای گەورە لە بەشێکی شیعری ئەم خاکە دەڵێت:

ئێوە (أحقرالناس)ن ئیمڕۆ لەبەینی ئومەمقسمێ بەندەیی تورکن، ھەندێ خادمی عەجەم
ئێوە بێ قەدر و قیمەت بێ عەسکەر و بێ عەلەمبێ تاج و تەخت و دەوڵەت، لەژێر دەستی کوللی عالەم
چنکەنانخۆری خەڵکی لەسەر موڵک و ماڵی خۆتخاکت ھەموو مەعدەنە، خۆت فەقیر و ڕووت و قووت
تاکەی وەکوو گاجووتی لەبن نیری زیللەتیسەد حەیف و سەد مەخابن، لای خۆت ئەتۆش میللەتی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەرتووکی «زمان و ئەدەبی کوردی»، چاپی حەفتەم - ٢٠١٢، بۆ پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
  • مەلای گەورە زانا و ئەدیب و شاعیر، (عبدالخالق علاءالدین)، لاپەڕە ١٣٨.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]