ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش
لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە ھەڵبژێردراون وەک وتاری باش دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری باش تاکو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری باش شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری باش دەبێت بەردەوام کەمتر بێت بەراورد بە وتاری ھەڵبژێردراو. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، وە ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە ھەڵیبژاردووە و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری باش دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی سەوز دەردەکەوێت () کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی باشە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە باشەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.
وتارە پاڵێوراوەکانپەڕەی پاڵاوتن لەگەڵدژایەتیبێلایەنلێدوان:کەمێک کورت دیارە، بەگشتی خراپ نییە ھەڵبژێردرێ. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:٠٢، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧) شەڕێکی چەکدارییە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق بە شێوەی یاخیبوون دەستیپێکرد، دواتر بە خێرایی ڕووداوەکان پەرەی سەند و دواجار گۆڕا بۆ شەڕێکی سەربازیی درێژخایەن، لەگەڵ داگیرکردنی فەللووجە و مووسڵ و ناوچە گەورەکانی باکووری عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی و ڕاگەیاندنی خەلافەتێکی نوێی ئیسلامیی لەلایەن ئەبووبەکر بەغدادی. لە ئەنجامی ئەم لەشکرکێشییەدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کاتەدا پێکھێنرا کە دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا لە دەستبەکاربوونی لە خولی سێیەم و پێدانی ئەو پۆستە بۆ حەیدەر عەبادی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، زنجیرەیەکی درێژخایەنی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکا و ئێران و سووریا و دە وڵاتی دیکەوە دەستیپێکرد لە دژی داعش و شەڕەکەش کۆتایی ھات کاتێک حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ھەموو ناوچەکانی عێراق ڕاگەیاند، و بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سنووری نێونەتەوەییدا درێژبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بە بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ھاوکاری سەربازی کە لە ڕووسیاوە پێشکەش بە عێراق کرا. لەگەڵدژایەتیبێلایەنلێدوان:سوپاس.Aro Salar (لێدوان) ١٤:٢٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
نەکرا'Tessla (وتووێژ)' ١٨:٢٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
کالیفۆڕنیا ستی (بە ئینگلیزی: California City) شارێکە لە باکووری دۆڵی ئەنتیلۆپ لە ناوچەی کێن لە ویلایەتی کالیفۆڕنیالە ئەمریکا. ١٠٠ میل (١٦٠ کم) لە باکووری لۆس ئانجلەسەوە دوورە. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ١٤ ھەزار و ٩٧٣ کەس بووە. شاری کالیفۆرنیا ٢٠٣٫٦٣ میل چوارگۆشە (٥٢٧٫٤ کیلۆمەتر دووجا) دەگرێتەوە، بەمەش دەبێتە سێیەم گەورەترین شار لە ڕووی ڕووبەری زەوی لە کالیفۆرنیا، دوای سان دییگۆ و لۆس ئەنجلۆس. گەورەترین شاری کالیفۆرنیایە لە ڕووی ڕووبەری زەوییەوە کە ناوەندی شارستان نییە و لە ڕووی ڕووبەری زەوییەوە پلەی ٤٣ھەمینی شاری ئەمریکایە. زۆرێک لە دانیشتووان لە بنکەی ھێزی ئاسمانی ئێدواردز کاردەکەن کە ١٨ میل (٢٩ کم) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارەکەوە دوورە. خاوەنکارە سەرەکییەکانی دیکە بریتین لە سەنتەری چاکسازی شاری کالیفۆرنیا، بەندەری ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی مۆخاڤێ، و گۆڕەپانی ھیوندای/کیا لە گوندەکانی باشووری ڕۆژاوای شارەکە. ھەروەھا شاری کالیفۆرنیا پارک و یاریگای گۆڵفی پی جی ئەی و فڕۆکەخانەی شارەوانی ھەیە. Tessla (وتووێژ) ١٠:٢٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیریلەگەڵ بە تێبینییەوە کە لەخوارەوە نووسیومە.— ئەم لێدوانە لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٣:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC) دژایەتیدژ → Kurd2021 (لێدوان) ١٥:١٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC) لێدوان:بەکارھێنەر:Tessla ناوەڕۆک و ڕێزمان و ڕێنووس زۆرباشە، بەڵام ڕەچاوی ئەوە بکە کە خودی ویکی ئینگلیزیش و ئەوانی تریش ئەم وتارەیان نەکردووەتە باش، ئەم وتارە تەنیا لە وتارە شڕوشەپڕێوەکانی ویکییەکەمان باشترە، ئەگینا لە ڕووی بایەخدارییەوە وتاری نزیکتر ھەیە کە بیکەیت بە باش، وەک «ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا».— ئەم لێدوانە لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٣:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
نەکرا'Tessla (وتووێژ)' ٢٢:٠٠، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
دوورگەکانی ماریانای باکوور (بە ئینگلیزی: Northern Mariana Islands، کورتکراوە: CNMI) خاکێکی یەکگرتوو و ھاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە ١٤ دوورگە لە باکووری ڕۆژاوای زەریای ھێمن پێکھاتووە. سی ئێن ئێم ئای ١٤ دوورگەی باکووری دوورگەی ماریانا لەخۆدەگرێت؛ کە باشووریترینیان دوورگەی گوامە، خاکێکی جیاوازی ئەمریکایە. دوورگەکانی ماریانای باکوور تا ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک خاکێکی ناخۆبەڕێوەبەر ڕیزبەندی کرابوون. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٧:٠٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
چیرۆکی کایەکلێ ٣ (بە ئینگلیزی: Toy Story 3) فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمیدیای درامیی ساڵی ٢٠١٠یە، لە دەرھێنانی لی ئونکریچ، لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسار کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە، بە ھاوبەشی لەگەڵ واڵت دیزنی پیکچەرز، و لەلایەن واڵت دیزنی ستۆدیۆز مۆشن پیکچەرز دابەشکراوە. فیلمەکە لەلایەن مایکڵ ئارندتەوە نووسراوە و ١١ھەمین فیلمی درێژی پیکسارە، ھەروەھا سێیەم قۆناغی زنجیرەکەیە بەهەمان ناو دوای چیرۆکی کایەکلێ و چیرۆکی کایەکلێ ٢، تۆم ھەنکس و تیم ئاڵن و جوان کوساک و دۆن ڕیکڵز و واڵاس شۆن و مایکڵ کیتۆن و تیمۆسی داڵتۆن و بۆنی ھانت و ھوپی گۆڵدبێرگ وەک ئەکتەری دەنگی بەشداری فیلمەکەیان کردووە. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٢٠، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٦:٣٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
بزاڤی ژینگەیی (بە ئینگلیزی: environmental movement) بزاڤێکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجی پاراستنی جیھانی سروشتییە لە پراکتیزە ژینگەیییە زیانبەخشەکان بە مەبەستی دروستکردنی ژیانی بەردەوام. ژینگەپارێزان داکۆکی لە بەڕێوەبردنی دادپەروەرانە و بەردەوامی سەرچاوەکان و بەڕێوەبردنی ژینگە دەکەن لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە سیاسەتی گشتی و ڕەفتاری تاکەکەسیدا. لە دانپێدانانی مرۆڤایەتی وەک بەشداربوویەک لە (نەک دوژمنی) ئیکۆسیستەمەکاندا، بزووتنەوەکە سەنتەری لەسەر ژینگەناسی، تەندروستی، ھەروەھا مافەکانی مرۆڤە. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٠:١٢، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
نیسان مۆتۆرز (بە ئینگلیزی: Nissan Motors) کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی ژاپۆنییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری یۆکۆھاما لە ویلایەتی کاناگاوا لە ژاپۆنە. کۆمپانیاکە ئۆتۆمۆبیل لەژێر مارکەکانی نیسان و ئینفینیتی دەفرۆشێت، پێشتریش مارکەی داتسەنی ھەبووە، لەگەڵ بەرھەمە ناوخۆیییەکانی کۆکردنەوەی کارایی (لەوانەش ئۆتۆمۆبیل) لەژێر مارکەکانی نیسمۆ و ئۆتێک. ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، لەگەڵ نیسان زایباتسو کە ئێستا ناوی (نیسان گرووپ)ە. پشتگیری
دژایەتیدژ ╍> Kurd2021 (لێدوان) ٠٧:٥١، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC) لێدوان:وتارەکە شایەنی ئەوەنییە ببێتە وتاری هەڵبژێردراوی باش.بەهۆی کەمی ناوەڕۆک و کەمی بەستەر وهەروەها شێوازی نوسین.Kurd2021 (لێدوان) ٠٧:٥١، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
ھەڵبژێردرا
توخمی پێنجەم (بە ئینگلیزی: The Fifth Element) فیلمێکی ئەکشنی فیلمێکی خەیاڵی زانستیی فەڕەنسییە لە ساڵی ١٩٩٧ بە زمانی ئینگلیزی کە لەلایەن لوک بێسۆنەوە کاری دیزاین و دەرھێنانی بۆ کراوە و لەلایەن بێسۆن و ڕۆبەرت مارک کامێنەوە بە ھاوبەشی نووسراوە. لەم فیلمەدا برووس ویڵز، گاری ئۆڵدمن، یان ھۆڵم، میللا جۆڤۆڤیچ و کریس تەکەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لە سەدەی بیست و سێیەمدا ڕوودەدات و چیرۆکی سەرەکی فیلمەکە لە دەوری مانەوەی ھەسارەی زەوی دەسوڕێتەوە، کە دەکەوێتە دەست کۆربن داڵاس (ویڵز)، شۆفێری تەکسی و پسپۆڕی پێشووی ھێزە تایبەتەکان، دوای ئەوەی ژنێکی گەنج (جۆڤۆڤیچ) خۆی دەکێشێتە ناو تاکسییەکەیەوە، داڵاس لەگەڵیدا یەکدەگرێت بۆ وەرگرتنەوەی چوار بەردی عیرفانیی کە پێویستن بۆ بەرگریکردن لە زەوی لە بەرامبەر ھێرشێکی نزیک لەلایەن بوونێکی گەردوونی خراپەکارەوە. Tessla (وتووێژ) ١٠:٢٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٦:٤٤، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
بایۆشۆک (بە ئینگلیزی: Bioshock) کایەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری کەسی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧ە، کە لەلایەن تووکەی بۆستن و تووکەی ئوسترالیا پەرەی پێدراوە، و لەلایەن تووکەی بڵاوکراوەتەوە. یەکەم یاری زنجیرەی بایۆشۆک بوو، لە مانگی ئابی ٢٠٠٧ بۆ پلاتفۆرمی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە؛ ھەروەھا وەشانێکی پلەیستەیشن ٣ لەلایەن کۆمپانیای ئیراشناڵ، تووکەی مارین، تووکەی ئوسترالیا و دیجیتاڵ ئێکسترێمس لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە. کەسێک بە ناوی جاک دەکەوێتە ناو زەریایەکەوە و دەگاتە بنی زەریاکە بۆ شارێکی ژێر ئاو بە ناوی ڕاپچەر کە لەلایەن ئەندرۆ ڕایان لە ساڵی ١٩٤٦ دروست کراوە بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ جیھانی دەرەوە. یاریزان دەتوانێت بە چەندین شێوە شکست بە دوژمنەکان و بیگ دادییەکان بھێنێت، بە بەکارھێنانی چەک و بەکارھێنانی «پلازمید»ە کە ھێزی ناوازە دەبەخشێت و بەرگرییەکانی ڕاپچەر لە دژی ئەوان بگۆڕێت. Tessla (وتووێژ) ١٨:٠٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ١٠:٢٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
دووم (بە ئینگلیزی: Domm) کایەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری کەسی یەکەمە، لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ئید سۆفتوێر پەرەی پێدراوە و لەلایەن بێتێسدا سۆفتوۆرکس بڵاوکراوەتەوە. یارییەکە یەکەم قۆناغی گەورەی زنجیرەی دوومە لە دوای دووم ٣ لە ساڵی ٢٠٠٤ و ڕیبووتی ئەم یارییە بوو. لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ بۆ پلەیستەیشن ٤ و مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئێکس بۆکس وەن بڵاوکرایەوە. دەروازەیەکی بۆ نینتێندۆ سویچ بە ھاوبەشی لەگەڵ پانیک بەتن پەرەی پێدرا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، ھەروەھا وەشانێکی بۆ گووگڵ ستادیا لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. یاریزانەکان ڕۆڵی دەریاوانێکی بۆشایی ئاسمانی بێ ناو دەگرنە ئەستۆ کە بە «کێڵەر دووم» ناسراوە، کاتێک شەڕی ھێزە شەیتانەکان دەکات لەناو دامەزراوەیەکی وزە لەسەر مەریخ و دۆزەخ. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٤١، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ١٦:٠١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
وەن پیس (بە ئینگلیزی: One Piece) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەرگەرمی فانتازیایە کە لەلایەن مات ئۆوێنز و ستیڤن مایدا بۆ نێتفلێکس پەرەی پێدراوە. زنجیرەکە وەرگێڕانی ئەکشنی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە مانگای ژاپۆنی بەردەوام لە ساڵی ١٩٩٧ بە ھەمان ناو لەلایەن ئێیچیرۆ ئۆدا، کە خۆی وەک ڕاوێژکارێکی سەرەکی داھێنەرانە بۆ زنجیرەکە کاری کردووە. لەلایەن کۆمپانیای کاجی پرۆداکشنز و شوێشا (کە مانگاکەش بڵاودەکەنەوە) بەرھەم ھێنراوە. زنجیرەکە ڕۆڵی کاستێک دەگێڕن کە بریتین لە ئیناکی گۆدۆی، ئێمیلی ڕود، ماکینیو، جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن، و تاز سکایلار وەک پێنج ئەندامی سەرەکی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ. زنجیرەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار نمایشکرا، و پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ھەردوو ڕەخنەگران و ھەوادارانەوە وەرگرت کە ستایشی نمایشەکان، چیرۆک، کاریگەرییە بینراوەکان و دڵسۆزی گشتییان بەرامبەر بە کارەکتەرەکان و ڕووداوەکان لە سەرچاوە ماددەکانەوە کرد. چەندین شوێن بە یەکێک لە باشترین وەرگێڕانی ئەنیمەی لایڤ ئەکشن (ئەکشنی ڕاستەوخۆ) ناویان ناوە، بە پێشکەوتنێکی گەورە بە بەراورد بە ھەوڵەکانی پێشووی نێتفلێکس وەک وەشانی لایڤ ئەکشنی کاوبۆی بیبۆپ و دێت نۆت. Tessla (وتووێژ) ٠٩:٢٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ١٨:٣٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
کیلیان مورفی (بە ئینگلیزی: Cillian Murphy) ئەکتەرێکی ئێرلەندییە. یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەرانەی خۆی لە شانۆنامەی «دیسکۆ پیگز» لە ساڵی ١٩٩٦ی «ئەندا والش» ئەنجامدا، ھەروەھا لە فیلمی وەرگێڕانی شاشەی ٢٠٠١ بە ھەمان ناو بەشداربوو. فیلمە سەرەتایییە دیارەکانی بریتین لە: فیلمی ترسناکی دوای ٢٨ ڕۆژ (٢٠٠٢)، کۆمیدیای ڕەشی ئینتەرمیسیۆن (٢٠٠٣)، ھەستبزوێنی چاوی سوور (٢٠٠٥)، درامای جەنگی ئێرلەندی «ئەو بایەی کە جۆ دەھەژێنێت» (٢٠٠٦) و فیلمی ھەستبزوێنی تیشکی خۆر (٢٠٠٧). لە فیلمی کۆمیدی-درامی نانی بەیانی لەسەر پلۆتۆ (٢٠٠٥)، ڕۆڵی ژنێکی ڕەگەزگۆڕاوی ئێرلەندی بینیووە؛ کە بووە ھۆی ئەوەی پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. ھەروەھا مێرفی بە ھاوکارییەکانی لەگەڵ دەرھێنەر کریستۆفەر نۆلان ناسراوە، کە ڕۆڵێکی ترسێنەری لە سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٥–٢٠١٢)، و دەستپێک (٢٠١٠)، و دەنکیرک (٢٠١٧) بینیووە. زیاتر ناوبانگی بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی تۆمی شێڵبی لە زنجیرە درامای سەردەمی بی بی سی پێکی بڵایندەرز (٢٠١٣–٢٠٢٢) و ڕۆڵی سەرەکی لە بەدواداچوونی ترسناکی شوێنێکی ئارام بەشی دوو (٢٠٢٠). لە ساڵی ٢٠١١دا، مێرفی خەڵاتی شانۆی ئیرلەندی تایمزی بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی دێسک درامی بۆ نمایشی تاکەکەسی نایابی بەدەستھێنا بۆ شانۆنامەی تاک -تەسی مستەرمان. لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕۆژنامەی ئیرلەندی تایمز بە یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرە سینەمایییەکانی ئێرلەندا ناوی برد. Tessla (وتووێژ) ١٥:٠٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:سڵاو بەکارھێنەران: Mamozk ، Gejeluk ، Nskoalj ، 1silent scientist ، Central Kurdish و ئەوانی تریش، هیوادارم هەر ڕەخنە و پێشنیارێک هەیە بیڵێن، گەر نییە ئەوا دەنگتان گرینگە بۆ ئەم پاڵاوتنی وتارە. سپاس بۆ هەمووتان. Tessla (وتووێژ) ١٥:٠٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٦:٤٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
لیمبۆ (بە ئینگلیزی: Limbo) کایەیەکی ڤیدیۆییی سەکۆی مەتەڵە کە لەلایەن ستۆدیۆی سەربەخۆی پلەیدێد پەرەی پێدراوە و لە سەرەتادا لەلایەن ئێکس بۆکس گەیم ستۆدیۆز بۆ ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکراوەتەوە. یارییەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠١٠ لەسەر ئێکس بۆکس لایڤ ئەرکەید بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە لەلایەن پلەیدەیدەوە گواستراوەتەوە بۆ چەند سیستەمێکی دیکە، لەوانە پلەی ستەیشن ٣ و لینوکس و مایکرۆسۆفت ویندۆز. لیمبۆ شێوازی لایەنی دوو ڕەھەندییە، سیستەمێکی فیزیای تێدایە کە توخمە ژینگەیییەکان و کەسایەتیی یاریزانەکە کۆنتڕۆڵ دەکات. یارییەکە ڕێنمایی کوڕێک دەکات کە ناوی نەھێنراوە، بەناو ژینگە و تەڵە مەترسیدارەکاندا دەروات و بەدوای خوشکەکەیدا دەگەڕێت تا بیدۆزێتەوە. گەشەپێدەری یارییەکە ئەو مەتەڵانەی یارییەکەی دروست کردووە کە پێشبینی دەکات یاریزانەکە چارەسەری بکات پێش ئەوەی چارەسەرێکی دروست بدۆزێتەوە. پلەیدەید شێوازی یارییەکەی بە «تاقیکردنەوە و مردن» ناوبردووە، و دیمەنە ترسناکەکانی بەکارھێناوە بۆ مردنی کوڕەکە بۆ ئەوەی یاریزانەکە لە چارەسەرە تەواوەکان سەرقاڵ بکات. Tessla (وتووێژ) ١٩:٤٥، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:سڵاو بەکارھێنەران: Mamozk ، Gejeluk ، Nskoalj ، 1silent scientist ، Central Kurdish و ئەوانی تریش، هیوادارم هەر ڕەخنە و پێشنیارێک هەیە بیڵێن، گەر نییە ئەوا دەنگتان گرینگە بۆ ئەم پاڵاوتنی وتارە. سپاس بۆ هەمووتان. Tessla (وتووێژ) ٢٠:١٠، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٦:٤٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
گەورە دزی ئۆتۆمۆبیل (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto) زنجیرەیەکی گەورەی ئەکشن و سەرکێشییە کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمزەوە دروست کراوە. یارییەکە بریتییە لە وەرگرتنی ڕۆڵی تاوانبارێک و تەواوکردنی ئەرکی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی لە جیھاندا کاری تاوانبارەکان ئاشکرا ببن. یارییەکانی زنجیرەکە بە یاریکردنی جیھانی کراوە ناسراون، کە یاریزانەکان دەتوانن بە شارە گەورە و خەیاڵییەکان بگەڕێن و کارلێک لەگەڵ کەسایەتی جۆراوجۆر بکەن. زنجیرەکە بەھۆی وێناکردنی توندوتیژی و بەکارھێنانی قسەی ناشرین و وێناکردنی ژنان و کەمینەکان ڕووبەڕووی مشتومڕ و ڕەخنە بووەتەوە؛ بەڵام ھەروەھا ستایشی زۆری لێ کراوە بەھۆی جیھانە ورد و سەرنجڕاکێش و شێوازی کایەکردن و ھێڵی چیرۆکە باش نووسراوەکانی. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٠، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیریلەگەڵ ھیچ ڕێگرییەکە نابینم لە نەبوونی بە وتارێکی باش.1silent scientist (لێدوان) ٠٦:٣٦، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
دژایەتی
لێدوان:سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Agent aro) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC) @Tessla: من وەک خۆم پێم باش نییە بخرێتە لیستی وتارە باشەکانەوە چونکە وتارەکە ئەوندە گرینگ و سودبەخش نییە زانیارییەکی سودبەخشی تێدانییە، ئێستا وتاری وەحشی تاسمانی وتارێکی ئێجگار سودبەخشە بەڵام ئەم وتارە وانییە.Agent aro (لێدوان) ٠٧:٥٨، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
من پێشنیاری ئەوە دەکەم مادەم هەوڵت زۆرکردنی وتارە باشەکانە، دەکرێت سود لە Wikipedia:Good articles وەربگریت، کار لە سەر ئەو وتارانە بکەت.Kurd2021 (لێدوان) ١٨:٥٢، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٥، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
کیک بۆکسینگ (بە ئینگلیزی: Kickboxing) وەرزشێکی شەڕکردنی مۆدێرن و توخمەکانی بۆکسێن و ھونەری جەنگی تێکەڵ دەکات. ئەم ڕاھێنانە تەواو جەستەیییە، لە ساڵانی ڕابردوودا بەھۆی سوودە چڕەکانی ڕاھێنانی کاردیۆ و ڕاھێنانی ھێزەوە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێناوە. ئەم وەرزشە تەکنیکەکانی لێدانی وەک لێدان ئاسایی و لێدانی ئەژنۆ لەخۆدەگرێت و زۆرجار لە شوێنی گرووپی لەگەڵ ڕاھێنەر یان شەڕکەر ڕاھێنان دەکرێت. ڕاھێنانی کیک بۆکسێن دەتوانێت جیاواز بێت، ھەندێک لە پۆلەکان سەرنجیان لەسەر تەکنیکە بنەڕەتییەکانە و ھەندێکی تریش ڕاھێنانی نێوان چڕی بەرز (HIIT) و ڕاھێنانە ھاوبەشەکان لەخۆدەگرن. پۆلێکی ئاسایی کیک بۆکسێن بریتییە لە «گەرمکردنەوە» بە کشانی جەستە، بۆکسێنی «سێبەر» و ڕاھێنانە تەکنیکە بنەڕەتییەکانی وەکو «جاب»، «کرۆس» و «لێدان». پاشان بەشداربووان بە شێوەیەکی گشتی پێکھاتەی جۆراوجۆری جووڵە ئەنجام دەدەن کە بەرگەگرتن و خێرایی و چالاکی دروست دەکەن. Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٩، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Aza) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٢١:٥٨، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٧، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
ڕەشەبای برووسکاویی (بە ئینگلیزی: Thunderstorm) دیاردەیەکی کەشوھەوایە کە دیارە بەھۆی بوونی ڕەشەبا و کۆبوونەوەی بارگەی کارەبایی لە بەرگەھەوادا دروست دەبێت. بەزۆری ڕەشەبای بروسکاویی لە مانگە گەرمەکانی ھاویندا ڕوودەدات یان لەو شوێنانەی کە شێی زۆرە. ڕەشەبای بروسکاوی ئەو دەنگەیە کە لە ئەنجامی دەردانی لەناکاوی وزە کە بەھۆی ڕەشەباوە بەرھەم دێت. برووسکە بەھۆی جووڵەی بارگەی کارەبایی لەناو ھەورەکاندا یان لە نێوان ھەورەکان و زەویدا دروست دەبێت. لە کاتی ڕەشەبادا، باران و تەپوتۆز و بای بەھێزیش ڕوودەدات و ھەندێکجار تەنانەت گەردەلوولیش ڕوودەدات. ڕەشەبای بروسکاوی دەتوانێت مەترسیدار بێت چونکە لێدانی ڕەشەبای بروسکاوی دەبێتە ھۆی برینداربوون یان تەنانەت مردن. گرنگە لە کاتی ئەم ڕەشەبایەدا ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگیرێتەبەر، وەک مانەوە لە ژوورەوە و دوورکەوتنەوە لە ئاو و ئەلیکترۆنیات و دوورکەوتنەوە لە شتە بەرزەکان و شوێنی کراوە. سەرەڕای مەترسییە ئەگەرییەکان، ڕەشەبای بروسکاویی بۆ زۆر کەسیش سەرنجڕاکێشە و دەنگی ڕەشەبا و بینینی ڕەشەبا دەتوانێت سەرسووڕھێنەر بێت. تەنانەت ھەندێک کەس چێژ لە سەیرکردنی ڕەشەباکە لە دووری سەلامەتەوە وەردەگرن. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٠٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
پشتگیری
دژایەتیلێدوان:سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Aza) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٠٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
گووگڵ ئێرت (بە ئینگلیزی: Google Earth) نەرمامێرێکی نەخشەسازیی دیجیتاڵی بێبەرامبەرە کە لە لایەن گووگڵەوە پەرەی پێ دراوە. وێنەی وردی مانگی دەستکرد و داتای وێنەییی زەوی و شار و شوێنە سروشتییەکانی جیھان دەدات بە بەکارھێنەران. گووگڵ ئێرت تواناییی گەڕان بە دوای ناونیشان و شوێنە گرینگەکان و شوێنە بازرگانییە تایبەتەکان پێشکەش دەکات و، بژاردەی بینینی مۆدێلی سێ ڕەھەندیی شارەکان و خاڵە سەرنجڕاکێشەکانیشی ھەیە. ھەروەھا، بەکارھێنەران دەتوانن ڕێگا و گەشتی تایبەتی دروست بکەن و، مەودا و ناوچەکان بپێون و، لە چینەکانی داتا جوگرافییەکان بکۆڵنەوە، لەوانە کەشوھەوا و ھاتوچۆ و زۆر شتی تر. سەرەڕای ئەوەش، گووگڵ ئێرت ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات بەشداری لە پلاتفۆرمەکەدا بکەن بە زیادکردنی وێنە و زانیارییەکانی خۆیان بۆ نەخشەکە. گووگڵ ئێرت بووەتە ئامرازێکی بەناوبانگی پەروەردە و لێکۆڵینەوە و گەڕان و دیدێکی ناوازە بۆ جیھانەکەمان پێشکەش دەکات. Tessla (وتووێژ) ١٥:٤٦، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Aza) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ١٦:٠٠، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٢، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
خۆسێ پێدرۆ بالماسیدا پاسکاڵ (بە ئینگلیزی: José Pedro Balmaceda Pascal، لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکی لەدایکبووی چیلییە. دوای نزیکەی دوو دەیە بە ڕۆڵی بچووک لە فیلم و تەلەڤیزیۆیندا، پاسکاڵ بەھۆی ڕۆڵی ئۆبێرین مارتێل لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی خەیاڵی ئێچ بی ئۆ بەناوی کایەی تەختە پاشایەتییەکان و ڕۆڵی خاڤیر پێنا لە زنجیرەی تاوانکاریی نێتفلیکس بەناوی نارکۆس (٢٠١٥–٢٠١٧) ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک کەسایەتی سەرەکی ماندەلۆریان لە زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانی دیزنی+ و دووبارە لە فیلمی کتێبی بۆبا فێت (٢٠٢٢) ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە ڕۆڵی جۆڵ میلەر لە زنجیرە درامای ئێچ بی ئۆ بەناوی دوایینی ئێمە بینیوە. گۆڤاری تایم لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیھان ناوی پاسکاڵی بردووە. لە دەرەوەی تەلەڤیزیۆن، پاسکاڵ لە فیلمەکانیشدا دەرکەوتووە، لەوانەش: نووسینگەی دەستکاریکردن (٢٠١١)، شورا مەزنەکە (٢٠١٦)، پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین (٢٠١٧)، یەکسانکەر ٢ (٢٠١٨)، تریپڵ فرۆنتێر (٢٠١٩)، ژنی سەرسووڕھێنەری ١٩٨٤ (٢٠٢٠)، قورسایی بەرگە نەگیراوی بەھرەی گەورە (٢٠٢٢). Tessla (وتووێژ) ١٢:٢١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتی
لێدوان:سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Agent aro) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ١٢:٢١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
سڵاو Gejeluk: هەڵە نەبم پێداچوونەوەت کردبوو بۆ وتارەکە، هەڵبەت لە بەرهەمەکان بەشی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیم زیادکرد هیوادارم بەبێ کەموکوڕتی کردبێتم. گەر ئێستا وتارەکە بە باش دەزانیت، هیوادارم دەنگی خۆت بدەیت بۆئەوەی پاڵاوتنەکە یەکلالکەمەوە، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٠٨:١٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگی پاڵاوتنەکە. Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٣، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
یەکەم جەنگی خاچپەرستانە (١٠٩٦–١٠٩٩) بە یەکەم جەنگی زنجیرە جەنگە خاچپەرستەکان دادەنرێت، کە لە دوای فەرمانی پاپا ئۆربانی دووەم بۆ وەرگرتنەوەی خاکی پیرۆز دەستیپێکردووە، لە کاتی ئەنجومەنی کلێرمۆنت لە ساڵی ١٠٩٥ی زایینی. ئەم ھەڵمەتە بووە ھۆی گرتنی نیقایا و ئەنتاکیا و ئورشەلیم و بەشێک لە ئەنادۆڵ و کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوین و ئەو سوپایە موسڵمانانەی کە لەلایەن سەلجوقەکانی ڕۆما و ئەتابەگە تورکەکانیی شام و وڵاتی فاتیمییەوە نێردرابوون، ھەموویان دۆڕان. دوای ئەوەی بەشێکی زۆری خاکی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی لە ئەنادۆڵ وردە وردە لەلایەن وڵاتە سەلجووقییەکاندا گیرا دوای شەڕی مێلازگێرد (١٠٧١ز)، پاپا ئۆربانی دووەم داوای ناردنی ھێزێکی سەربازی کرد بۆ یارمەتیدانی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتین و پێشنیاری گەمارۆدانی شارەکانی نیقایا و ئەنتاکیای کرد کە تازە گیرابوو. Tessla (وتووێژ) ٢٢:١٥، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) ئاگادارکردنەوەسڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٢:١٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگەکان. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٤٥، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Annabelle Comes Home) فیلمێکی ترسناکی سەرووسروشتیی ٢٠١٩ی ئەمریکییە. لە نووسین و دەرھێنانی گاری داوبەرمان، لە یەکەم کاری دەرھێنانیدا لە چیرۆکێکی داوبەرمان و جەیمز وان کە ھەروەھا وەک بەرھەمھێنەر لەگەڵ پیتەر سەفران کاری کردووە. وەک درێژەی فیلمی "ئەنابێڵ" لە ساڵی ٢٠١٤ و "ئەنابێڵ: دروستکردن" لە ساڵی ٢٠١٧ و وەک قۆناغی حەوتەم لە زنجیرەفیلمی "گەردوونی جادووگەریی" پەرەیپێدراوە. لەم فیلمەدا ھەریەک لە مەکینا گرەیس و مادیسۆن ئیسمان و کەتی ساریف ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەگەڵ ڤێرا فارمیگا و پاتریک ویلسۆن کە ڕۆڵی ئێد و لۆرین وارن دەگێڕنەوە وەک دوو لێکۆڵەر. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٩، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) ئاگادارکردنەوەسڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٢:١٢، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگەکان. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٤٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی (بە ئینگلیزی: Jurassic World Dominion) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە. لە دەرھێنانی کۆڵین ترێڤۆرۆ، کە ھاوبەشی سیناریۆی فیلمەکەی لەگەڵ ئێمیلی کارمایکل لە چیرۆکێکی دێریک کۆنۆلی و ترێڤۆرۆ نووسیوە. ئەم فیلمە پاشکۆیەکە بۆ فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (٢٠١٨)، سێیەم و کۆتا قۆناغە لە بەشەکانی جیھانی جوراسی و شەشەم قۆناغە بە گشتی لە زنجیرە فیلمەکانی پارکی جوراسی، و کۆتایی بەو ھێڵی چیرۆکە ھێنا کە لە پارکی جوراسی (١٩٩٣) دەستی پێکرد. فیلمەکە چەند ڕۆڵگێڕێکی پڕ ئەستێرەی ھەیە کە بریتیین لە: کریس پرات، بڕایس داڵاس ھاوارد، لاورا دێرت، جێف گۆڵدبڵوم، سام نێڵ، دیواندا وایس، عومەر سی. دێرن و گۆڵدبلوم و نیل ڕۆڵی خۆیان لە بەشەکانی پارکی جوراسی دووبارە دەکەنەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای فیلمە ڕەسەنەکەوە پێکەوە دەردەکەون. فیلمی جیھانی جوراسی: فەرمانڕەوایەتی گشتی چوار ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو دانراوە، لەگەڵ دایناسۆرەکان کە ئێستا شانبەشانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیھاندا دەژین. فیلمەکە بەدوای ئۆین گرادی و کلێر دیرینگدا دەسووڕێتەوە کە دەست دەکەن بە ئەرکێکی ڕزگارکردن، لەکاتێکدا ئالان گرانت و ئیلی ساتلەر لەگەڵ ئیان مالکۆم یەکدەگرن بۆ ئاشکراکردنی پیلانێکی کۆمپانیای جینۆمیکی بایۆسین کە ڕکابەری یەکجارەکی پارکی جوراسییە. پلاندانان بۆ فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، پێش بڵاوکردنەوەی یەکەم بەشی جیھانی جوراسی. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی شوبات تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڤانکۆڤەری کەنەدا، سویس، ماڵتا ئەنجامدرا. کۆمپانیای لێجێندەری پیکچەرز بەھۆی کۆتایی ھاتنی ھاوبەشی چوار ساڵەی لەگەڵ یونێڤێرساڵ بەشداری بەرھەمھێنانی فیلمەکە نەبوو. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٢٢، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) ئاگادارکردنەوەسڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Agent aro، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٢٥، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیریدژایەتیلێدوان:
ھەڵبژێردرا :بەپێی ژمارەی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٢٠، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
ساکورا یان گوڵی گێلاس (بە ئینگلیزی: Sakura، بە ژاپۆنی :さくら) لە سروشتدا ساکوراکان ھەم لە شێوەی خۆگەڕدا و ھەم لە شێوەی کشتوکاڵی دا بوونیان ھەیە. زۆربەی جۆرەکانی درەختی ساکورا کە دەچێنرێن ساکورای ڕازاوەن. ساکورای ڕازاوە لە ڕووی جوانی گوڵەوە کوالیتی بەرزە، بەڵام گوڵەکانی بەزۆری گەشە ناکەن و دەبنە گێلاس یان ئەگەر گەشە بکەن، بەو کوالیتییە نین کە پێویستە بۆ ئەوەی بخرێنە بازاڕەوە. جگە لە چاندنی ئەم درەختە بۆ چێژوەرگرتن لە جوانییەکەی، لە کۆنەوە تا ئێستا جگە لە میوە، گوڵ و گەڵاکانی ساکوراش وەک خواردن بەکاردەھێنرێن. تەمەنی درەختی ساکورا زۆر درێژە، تەمەنی تاکە دارێکی بە ناوی جیندای-زاکورا لە پارێزگای یاماناشی بە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ دەخەمڵێندرێت.ژاپۆنییەکان لە مێژە گرنگییەکی تایبەتیان بە گوڵی گێلاس و سەیرکردنی داوە و بە ئاڵای ھەموو گوڵەکانی دەزانن. بە شێوەیەکی نەریتی گوڵی گێلاس بە گوڵی نەتەوەیی ژاپۆن دادەنرێت و لە شیعر و ئەدەبیاتی ئەم وڵاتەدا جێگەی تایبەتی ھەیە. ژاپۆن دەوڵەمەندترین وڵاتی جیھانە لە ڕووی ژمارە و جۆراوجۆری درەختی گێلاسەوە. ئەمڕۆ لەم وڵاتەدا کۆی جۆر و ڕەگەزەکانی ساکورا گەیشتووەتە نزیکەی ٦٠٠ جۆر. Tessla (وتووێژ) ١٢:١٢، ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) ئاگادارکردنەوەسڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Agent aro، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. Tessla (وتووێژ) ١٤:٤٨، ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیلێدوان:😶🌫️ ئەوە چیت نووسیوە، ناوی منە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٦:٥١، ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) @Sakura emad: وتمان لەبەرئەوەی ماندووە بووە با وتارێک بەناوی ئەوەوە ھەبێت . Tessla (وتووێژ) ١٧:١٧، ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
@Tessla: سلاوت لێبێت وتارەکەت زۆر جوانە، بەڵام بەڕای من باش نییە بخرێتەوە وتارە باشەکانەوە بەڵکو وتارە هەلبژێردراوەکان زۆر باشترێکە، ببورە وتارەکەت باشە بەڵام بە وتاری باش لەگەلی نیم بە وتاری هەڵبژێردراو لەگەڵیم.بریکار ئارۆوتووێژ ٠٨:٠٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ١٢:٤٧، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
بەکرێگیراوەکان ٢ (بە ئینگلیزی: The Expendables 2) فیلمێکی ئەمریکی ھەستبزوێن و ئەکشنی ساڵی ٢٠١٢یە، لە دەرھێنانی سایمۆن وێست، لەلایەن ڕیچارد وێنک و سیلڤستەر ستالۆن نووسراوە لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەلایەن کێن کاوفمان، دەیڤد ئۆگۆستۆ و وێنک نووسراوە. برایان تایلەر گەڕایەوە بۆ تۆمارکردنی فیلمەکە. ئەم فیلمە پاشکۆیە بۆ فیلمی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٠ بەناوی "بەکرێگیراوەکان ١"، و ئەستێرەکانی فیلمەکە دەستەیەکی لێھاتووی فیلمی ئەکشنن، ئەوانیش بریتیین لە "سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، چاک نۆریس، تێری کروز، ڕاندی کۆچە، لیام ھێمسوۆرت، ژان کلۆد ڤەن دام، برووس ویلیس، و ئارنۆڵد شوارزنێگەر". فیلمەکە دوای دەستەیەک بەناوی "بەکرێگیراوەکان" دەکەوێت، لەلایەن کەسێک بەناوی چەرچ ئەم دەستەیە ڕێک دەخرێتەوە بۆ ئەنجامدانی کارێک، بەڵام کاتێک یەکێک لە دەستەکە دەکوژرێت، لەمەودوا کاری بەکرێگیراوەکان دەبێت بە تۆڵەکردنەوە و دوای بکوژەکان دەکەون، و پاشان ھەڕەشەیەکی جیھانی چاوەڕواننەکراو ئاشکرا دەبێت. Tessla (وتووێژ) ١٤:٥٨، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتی لێدوانسڵاوتان لێبێ (Aram، Sakura emad، Hamaredha، ئارۆ سالار محمود، Mamozk، Central Kurdish، Gejeluk، MFTG) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. Tessla (وتووێژ) ١٥:٠٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) سڵاوت لێبێت @Tessla: گیان، سەیری وتارەکەتم کرد، بەشی سەرەکی وتار و چیرۆکت بێ سەرچاوەن، ئەمە کیشە نییە لە ویکیپیدیا ئینگلیزیش وایە، بەڵام سەرچاوەی بۆکسەکە سڕاوەتەوە بەڵایەنی کەمەوە تۆ ٩٠٠٠ بۆ ١٢٠٠٠بایتت بێ سەرچاوەت داناوە، تکایە گەر دەتوانی سەرچاوەکانی بگەڕێنەوە،و هەروەها تکایە ئەو وێنانەی کە لە وتارەکەی ویکی ئینگلیزی دانراوە بۆ ئێرەی زیادبکەیت، و بەشی بەرهەمهێنان هەمووی بنوسە کیشەی نابێت، ئەوکات کە تەواوبوویت دەنگێکی جوانت دەدەینێ، دەستت خۆشبێت لەهۆتەی تۆ هاتوویتە ویکیپیدیا وتاری باشت زۆر بووە دەستت خۆش بەس ئەونەش پەلە مەکە خۆ ڕاوت نانێن.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٧:٥١، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ٠٦:١٠، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
بۆ شوێنێکی نادیار: دروستکردنی فرۆزن ٢ (بە ئینگلیزی: Into the Unknown: Making Frozen II) زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەربارەی فیلمی ئەنیمەیشنی دیزنی فرۆزن ٢ کە بۆ یەکەمجار لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نمایشکرا، شەش ئەڵقەکەی تیمی بەرھەمھێنان و ئەکتەرە دەنگییەکانی فیلمی فرۆزن ٢ لە کۆتا ساڵی پەرەپێدانی فیلمەکەدا پیشان دەدرێت. ئەمەش بریتییە لە پەرەپێدانی چیرۆک و دووبارە کارکردنەوە لەسەر گۆرانی «خۆت پیشان بدە»، جۆراوجۆری ڕۆڵی جیاواز لە پرۆسەی ئەنیمەیشن، گۆرانی نووسین و ڕێکخستنی ئۆرکێسترا، و پرۆسەی پۆست پرۆدەکشن. لە دەرھێنانی مێگان ھاردینگ کە پێشتر بەشداری لە دیکۆمێنتاریی ساڵی ٢٠١٤ لەسەر دروستکردنی فیلمی فرۆزن و لە ساڵی ٢٠١٣دا ھەبووە و لە خزمەتگوزاری دیزنی+ بڵاوکراوەتەوە. دیکۆمێنتارییەکە لەلایەن کۆمپانیای لینکۆڵن سکوێری پرۆداکشنزەوە بەرھەم ھێنراوە. ھاردینگ ئامانجی ئەوە بوو کە بە ڕاستگۆیی نوێنەرایەتی پرۆسەی بەرھەمھێنان بکات و تیمی فیلمەکە بۆ ماوەی ١١٥ ڕۆژ وێنەیان گرت. زۆرجار لە شاری نیویۆرک کە لەوێ کاریان دەکرد و لۆس ئەنجلۆس کە فرۆزن ٢ لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنرا، لەگەڵ ھەندێک وێنەگرتنی زیادە لە تاکە ئەندامانی تیمی وەبەرھێنان. زنجیرەکە پێشوازییەکی ڕەخنەگرانەی ئەرێنی لێکرا. بانگەشت نامە
پشتگیریدژایەتی
یان Taylor compared it favorably to Disney's previous behind-the-scenes releases ئەمە وەرگێڕاوە بە ایلۆر لە کۆڵایدەر بەراوردی کردووە بە فیلمەکانی پێشووی دیزنی لە پشت پەردەدا. فیلمەکانی پێشوو کوردی نیە. فیلمە پێشووەکان کوردییە. تکایە بە وەرگێڕی گووگڵ وەرگێڕان مەکەن. وێرانە. با وتارەکە دوو دێڕ بێت بەڵام باش بێت. درێژبوون پەیوەندیی بە باشبوونەوە نیە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٥٦، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
لێدوان:سڵاو ھێشتا کورتە پێم باشترە بەشی Productionیش زیاد بکەیت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٠:٥٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
@Sakura emad:. @Tessla: تکایە گەر دەتوانن ئەم پەڕەیە بسڕەوە باشتری دەکەم ئینجا جارێکی تر دەیپاڵێومەوە، زۆر سوپاس!.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٨:٢٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) ئارۆ سالار: پێویست ناکات بسڕدرێتەوە، با بمێنێت تا بەتەواوی کارەکانت تەواو دەکەیت تێیدا، گەر باشترت کرد، ئەوکات کاک پیرەھۆڵۆش ڕای خۆی ئەگۆڕێت. Tessla (وتووێژ) ١٩:٠١، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @Pirehelokan: کرا گەر هەر ڕەخنەیەکی تر هەبوو تکایە پێم بڵێ، زۆر سوپاس!، گۆگڵ ترانسلەیەت وێرانە منیش ئەوە دەزانم، بەڵام بیرم چوو پێداچوونەوەی بۆ بکەم، گەر نا هەموو شتێکی ڕۆبۆتی هەڵەی تێدایە گەر زوو مرۆڤ چاکی نەکات.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٨:٥٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @Paraw: کرا بەڵام ئەو وشانەی تر کە وتت هیچی کێشەی نییە، مەبەستت لە چییە؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١١:٥٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @Pirehelokan: و @Paraw: بەڕاستی نابێت دوای دەنگتاندان و پێدانی تێبینی بەبێ هیچ وتەیەکی تازە واز بهێنن، گەر بەتەما نین جواب بدەنەوە ئەوکاتە دەبێت ناوتان لە بانگێشتنامە بسڕدرێتەوە. هەروەها @MFTG: تەنانەت یەک وشەت نەوتووەو دەنگیشت یاوە، ئیتر بە باش یان خراپ، ئەمە هەڵەیە، لەهەرکاتێکدا تۆ دەنگ دەکدەیت هەر دەبێ ڕەخنەبگریت ئیتر لەگەڵی بیت یان دژ، تکایە ئەمە دەمانەوێت ویکیپیدیا پێشبخەین نەک دوای بخەین بەهۆی وەڵام نەدانەوەتان . ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٩:٠٠، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @ئارۆ سالار محمود:سڵاو لە جنابت برا گیان، من کێشەم لەسەر ڕێنووسی دوو دانە وشە بوو کە خۆم ساغم کردی و دیتر کێشەیەکم نییە. بۆیە دژایەتییەکەم دەسڕمەوە. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ٠٩:٥٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @Sakura emad: بەڕاستی ناتوانم بەشی بەرهەمهێنان زیادبکەم چونکە تێیدا باش نیم، جا گەر زیادی بکەم ڕەنگە دژایەتی زیاتر لەسەر بەرز ببێتەوە، گەر کەسێک بتوانێت یارمەتیم بدات ئەوا بێ هیچ موشکیلەیەک زیادی دەکەم.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٠:٤٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @Sakura emad: تکایە گەر دەتوانی ئەنجامەکە ڕابگەیەنە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٠:١٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
نەکرا:بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ٢٣:١٧، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
کوردانی باشووری کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurds in Iraq)ئەو کەسانەن کە لە عێراق لەدایکبوون یان نیشتەجێن و بە ڕەچەڵەک کوردن. کورد گەورەترین کەمینەی نەتەوەیی عێراقە کە لە نێوان ١٥٪ بۆ ٢٠٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدێت بەپێی دەفتەری فاکتبووکی جیھانی سی ئای ئەی. زمانی کوردی زمانێکی فەرمییە لە عێراقدا. گەلی کورد لەناو عێراقدا لەسەر مێژووی خۆی لەگەڵ پێگەی سیاسی جۆراوجۆردا ململانێی کردووە. کاتێک گریمانە کرا کە لە ڕێگەی پەیمانی سێڤرەوە سەربەخۆیی تەواو وەربگرێت، کوردەکانی عێراق مێژوویەکی سیاسی پڕ لە کێشەی ئەم دوایییەیان ئەزموون کردووە. دوای ڕووخانی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، کوردەکانی عێراق، ئێستا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە ڕێڕەوی سیاسی کوردستانی عێراقدا ڕووبەڕووی یەکتربڕین دەبنەوە. ئەو کارانەی کە ڕۆڵیان ھەیە لە داھاتوویاندا بریتین لە فرەچەشنی و فراکسیۆنە کوردییەکان، پەیوەندی کورد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، حکوومەتی ناوەندی عێراق، و وڵاتانی دراوسێ، ڕێککەوتنە سیاسییەکانی پێشوو، خاکە جێناکۆکەکان، و ناشیۆنالیزمی کوردی. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٣٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
{ دژایەتی بێلایەن لێدوانسڵاوتان لێبێ (Aram، Sakura emad، Hamaredha، ئارۆ سالار محمود، Mamozk، Central Kurdish) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٣٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) @Tessla: سڵاو وتارەکە باشە، بەڵام خۆم بەشێکی تری بۆ دروست دەکەم بەناوی پێکهاتەی دانیشتوان بۆ باشترکردنی وتارەکە و دەڕبڕینی بە هێڵکاری
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:٥٩، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
مێژووی ژاپۆن (بە ئینگلیزی: History of Japan) مێژووی دوورگەکانی ژاپۆن و خەڵکی ژاپۆن لەخۆدەگرێت و مێژووی ئەم وڵاتە وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی لە سەردەمی پێش مێژووەوە تا مێژووی نوێ دەگرێتەوە. یەکەمین ئاماژەی نووسراوی ناسراو بۆ ژاپۆن لە سەدەی یەکەمی زایینیدایە و لە کۆکردنەوەی دەقی چینی «بیست و چوار مێژوو» دەدۆزرێتەوە؛ بەڵام بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە مرۆڤ لە کۆتایییەکانی سەردەمی بەردینی کۆنەوە لە دوورگەکانی ژاپۆن ژیاوە. تا کۆتایی دوایین سەردەمی بەستەڵەک، ژاپۆن لە ڕێگەی وشکانییەوە بە کیشوەری ئەوراسیا بەسترابووەوە. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٢٤، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتی بێلایەن لێدوانسڵاوتان لێبێ (Aram، Sakura emad، Hamaredha، ئارۆ سالار محمود، Mamozk، Central Kurdish) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٣٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ، هەروەها پێداچوونەوەم دووبارە بۆی کردووە. Tessla (وتووێژ) ٢١:٥٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ئەلبومی تریلەر (بە ئینگلیزی: Thriller) شەشەمین ئەلبومی ستۆدیۆیی گۆرانیبێژی ئەمریکی مایکڵ جاکسۆنە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ لە ڕێگەی کۆمپانیای ئێپیک ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە. ئەم ئەلبوومە ژمارەیەکی پێوانەیی ٨ خەڵاتی گرامی بەدەستھێنا. تەنھا ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی، تریلەر بووە پڕفرۆشترین ئەلبووم لە مێژووی مۆسیقای جیھانیدا و تا ئێستاش بە جیاوازییەکی بەرفراوان (نزیکەی ١٥ ملیۆن دانە) ئەو پێگەیەی بەدەستەوەیە بە بەراورد بە دووەم ئەلبوومی پڕفرۆش. بێگوومان ھەندێک «سەرچاوە فرۆشی جیھانی» بە ٦٦ ملیۆن دانە مەزەندەی دەکەن. Tessla (وتووێژ) ١٤:١٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتی بێلایەن لێدوان(MFTG، Central Kurdish، Gejeluk، Hamaredha، Mamozk، مامۆستا) سڵاو بەکارھێنەرە چالاکەکان، بەھۆی نەبوونی چالاکی بەڕێوەبەران بۆ پێداچوونەوە، لە ئێستادا ئێوە دەتوانن پێداچوونەوە بکەن بۆ پاڵاوتنی وتارە باشەکان و ڕاو بۆچوون و دەنگی خۆتان بخەنەڕوو. Tessla (وتووێژ) ١٤:٢١، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ Tessla (وتووێژ) ١٨:٢٥، ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
وەحشی تاسمانی (بە ئینگلیزی: Tasmanian Devil) (ناوی زانستی: Sarcophilus harrisii) شیردەرێکی کیسەدارە و لە دارستانەکانی تاسمانیا دەژی. لە ڕابردوودا ئەم گیاندارە لە خاکەکانی ئوسترالیا و تاسمانیا دۆزرایەوە، بەڵام لەگەڵ ھاتنی مرۆڤ، نەوەکەی لە ئوسترالیا لەناوچوو، دوانموونەی ئەم گیاندارەش نزیکەی ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر نەما، ھەروەھا تاسمانیا دوورگەیەکی زۆر بچووکترە لە ئوسترالیا، دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵات، بووە تاکە ناوچە بۆ بەردەوام بوون لە مانەوەی ئەم گیاندارە. شەیتانی تاسمانیا بە قەبارەی سەگێکی بچووک و کێشی کەمتر لە ١٠ کیلۆگرام، گەورەترین کیسەداری گۆشتخۆرە لە جیھاندا، تا ٩٠ سم گەورە دەبێت. بەزۆریی جەستەیەکی ڕەشی ھەیە و ھێڵێکی سپی لە پێشەوەی سنگ و بنی سەریدا ھەیە. Tessla (وتووێژ) ٠٦:٣٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتی بێلایەن لێدوانAram، Sakura Emad، Kushared، Hamaredha، ئارۆ سالار، Mamozk، Gejeluk، Central Kurdish سڵاو لەھەمووان، ھەر کەسێک دەتوانێت بەپێی توانای خۆی پێداچوونەوە بۆ وتارەکە بکات، و دواتر ڕای خۆی بدات، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٠٦:٤٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ Tessla (وتووێژ) ١٨:٢٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
بریکار کارتەر کورتە فیلمێکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٣ کە ڕاستەوخۆ بە ڤیدیۆ نمایش کرا و کارەکتەری کۆمیکەکانی ماڕڤڵ پێگی کارتەری تێدایە و لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵوە بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی بۆ کات بەسەربردنی ماڵەوە دابەشکراوە. چوارەمین کورتە فیلمی یەک بەشی مارڤڵ کە لە جیھانی سینەماییی مارڤڵ دانراوە، بەردەوامی لەگەڵ پێڕستی فیلمەکانی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ و دوای کاپتن ئەمریکا: یەکەم تۆڵەسێنەرەوە ڕوودەدات. فیلمەکە لە دەرھێنانی لویس دیسپۆزیتۆیە لە سیناریۆی ئێریک پیرسۆن، و ھایلی ئاتوێڵ ڕۆڵی پێگی کارتەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، لەگەڵ برادلی ویتفۆرد و دۆمینیک کوپەر. لە فیلمی بریکار کارتەردا، پێگی کارتەر دەست دەکات بە ئەرکێکی تاکەکەسی بۆ بەدەستھێنانی نھێنییەکی زۆدیاک لەکاتێکدا ڕووبەڕووی سێکسیزم دەبێتەوە لە دوای جەنگی جیھانی دووەم لە دەستگای یەدەگی ستراتیژی زانستی، کە پێشەکییەکە بۆ شیڵد. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٦:٥٣، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC) بانگەشتنامە
پشتگیری
دژایەتیبێلایەنلێدوان:کەمێک پێداچوونەوەم بۆی کرد بەڵام پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتر ھەیە بۆ ئەوەی لە تێگەیشتنی مرۆڤ نزیکتر بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٣:٠٨، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
@ساکاتا گینتۆکی: گەر بۆ سەیرکردنی فیلمەکە دەلێیت خۆم جوان سەیرم کردووە خۆشم جارێ بۆ پەیجێکم وەرگێڕا، بۆیە لە کۆتایدا خۆم بەچاکی سەیریدەکەمەوە و بەتەواوەتی بە دروستی داتدەنێین. زۆر سوپاس! @Aram: پێویست ناکات بەگەڕێیت بە ئۆتۆماتیکییە، بەڵام من کارەکانم وا ئەنجام دەدەم بەڵام جوانیش پێداچوونەوەی بۆدەکەم بەڵام تەنها لەبەشی بەرهەمێهنانەکەدا کێشەم هەبوو، گەر بتوانن لەو بەشە یارمەتیم بدەن؟ زۆر سوپاس! — ئەم لێدوانە لەلایەن.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٩:٤٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC) ئارۆ سالار محمود: وەک دەزانیت ویکی سۆرانی لە ئێستادا کەسانی وا چالاکی تێدا نییە بتوانێت ھەڵەی ناو وتارە باشەکان و ھەڵبژێردراوەکان چاک بکات، پێویستە درووستکەری وتارەکە خۆی بەبێ کێشە و کەموکوڕتییەکی زۆر وتارەکە درووست بکات و شایەنی زۆر-چاککردنەوە نەبێت. ھەڵبەتە ناتوانم لە ئێستادا لەگەڵ بم، چونکە وەک خۆشت وتووتە بەشی بەرھەمھێنان کێشەی ھەیە پێویستە چاک بکرێت. پێداچوونەوەم ھەنێک بۆی کرد، بەڵام ھێشتا دەیەوێت، بەو هیوایەی بتوانین باشتری بکەین. Tessla (وتووێژ) ١٧:٢٧، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC) زۆر سوپاس بۆ هەمووتان بەهۆی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم هۆکارێک بوو بۆ دواکەوتنم لە پێشخستنی ویکیپیدیا، لەمەودوا هەوڵێکی زۆر باش دەدەین پێکەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیا.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١١:٢١، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC) ئارۆ سالار: پێداچووەم بۆ وتارەکە کرد، دەتوانم لە ئێستایا دەنگی خۆم وەک پاڵپشتیکەر بدەم، بەڵام تێبینییەک:(ئەگەر هەر وتارێکی باشی تر درووست کرا، لەبەر نەبوونی چالاکی بەڕێوەبەران، دەبێت وتارەکە هەتا بتوانیت هەڵەی کەمی تێدا بێت، ڕاستە هەڵە بوونی دەبێت بەڵام با کەمترین بێت، چونکە کەس نییە بتوانێت چاکیان بکاتەوە، هەروەها منیش، دەتوانم پێداچووە بکەم و چەن وشەیەکی هەڵە چاک بکەم، بەڵام ناتوانم خەریکی چاککردنی زۆر شت بم بەتەنھا. ئەو کەسانەی ڕەخنەیان لە وتارەکە گرتبوو، ئەوا چاوەڕێ دەکەین تا شەو بزانین ڕایان دەگۆڕن یاخوود نا، گەر دەنگیان نەبوو ئەوا شەو کۆتایی بە پاڵاوتنەکە دێنم. سوپاس بۆ وتارەکەت و بۆخۆشت. Tessla (وتووێژ) ١٤:٢٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٦:٥١، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) فیلمێکی کۆمیدی و سەرکێشی ئەمریکییە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەشێوازی کۆمپیوتەریی دروست کراوە و لەلایەن کۆمپانیای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەمھێنراوە، و لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەشکراوە. درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و شەشەمین فیلمە لە زنجیرەی شڕێک. لەلایەن جۆیل کراوفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پاوڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی خۆیان وەک دەنگی پوس و کیتی لە فیلمی پووسی پووت لەپێ دووبارە دەکەنەوە و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرانس پوگ، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە بەدوای گەشتی پشیلەی پووت لەپێ دەگەڕێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان. Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیبێلایەنلێدوان(MFTG، Central Kurdish، Gejeluk، Hamaredha، Mamozk، مامۆستا) سڵاو بەکارھێنەرە چالاکەکان، بەھۆی نەبوونی چالاکی بەڕێوەبەران بۆ پێداچوونەوە، لە ئێستادا ئێوە دەتوانن پێداچوونەوە بکەن بۆ پاڵاوتنی وتارە باشەکان و ڕاو بۆچوون و دەنگی خۆتان بخەنەڕوو. سوپاس Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٣، ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە (بە ئینگلیزی: Cars on the Road) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، کە بە کۆمپیوتەری تایبەت بە ئەنیمەیشن دروست کراوە، و کورتە فیلمە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە بۆ خزمەتگوزاری ستریمینگی دیزنی+ بەرھەم ھێنراوە و لەسەر بنەمای زنجیرە فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان دامەزراوە. کاستی سەرەکی بریتیین لە ئۆین ویلسۆن وەک ڵایتینگ ماکوین و لاری کەیبڵ وەک ماتەر. زنجیرەکە لە نووسینی ستیڤ پورسێل و بەرھەمھێنانی مارک ساندھایمەرە. زنجیرەی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگایەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان ٣ (٢٠١٧) ڕوودەدات، بەدوای لایتنینگ (ویڵسۆن) و ماتەر (کەیبڵ گای) دا دەروات کە دەست دەکەن بە گەشتێکی ڕێگاوبان بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری خوشکی ماتەر، سەردانی شوێن و کەسایەتییە جیاوازەکان دەکەن لە گەشتەکەدا. ئەم زنجیرەیە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و لە ڕۆژی وەبەرھێنەرانی دیزنیدا ناسێندرا. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٣٩، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیریلەگەڵ Central Kurdish (لێدوان) ١٤:٥٣، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
دژایەتیبێلایەنلێدوان(MFTG، Central Kurdish، Gejeluk، Hamaredha، Mamozk، مامۆستا) سڵاو بەکارھێنەرە چالاکەکان، بەھۆی نەبوونی چالاکی بەڕێوەبەران بۆ پێداچوونەوە، لە ئێستادا ئێوە دەتوانن پێداچوونەوە بکەن بۆ پاڵاوتنی وتارە باشەکان و ڕاو بۆچوون و دەنگی خۆتان بخەنەڕوو. سوپاس Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٦، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٢:١٤، ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود (HFPA) (بە ئینگلیزی: Hollywood Foreign Press Association) ڕێکخراوەی سوودنەخوازە لە ڕۆژنامەنووسان و وێنەگران کە ڕاپۆرت لەسەر پیشەسازی کات بەسەربردنی ئەمریکا بۆ بازاڕەکانی میدیای بیانی دەکەن. بەزۆریی ناسراوە بە دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی ئاھەنگی ساڵانەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لە شاری لۆس ئانجلەسی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ھەموو مانگی یەکدا، کە ڕێز لە دەستکەوتە دیارەکانی فیلم و تەلەڤیزیۆن دەگرێت. کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود لە نزیکەی ١٠٥ ئەندام پێکھاتووە لە نزیکەی ٥٥ وڵاتەوە کە بە کۆی گشتی شوێنکەوتوویان زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن کەسە. Tessla (وتووێژ) ١٦:٣١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیبێلایەنلێدوان
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٠١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٢:١٥، ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو (بە ئینگلیزی: Avatar: The Way of Water) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەیمز کامیرۆن لەساڵی ٢٠٢٢ نمایشکراوە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ئەڤەتار ١ و بە بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی ئەڤەتار دادەنرێت. کامیرۆن و جۆن لانداو بەرھەمھێنەری فیلمەکەن و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کامیرۆن و ڕیک یافا و ئاماندا سیلڤەر لەسەر بنەمای چیرۆکێک نووسراوە. کاستی فیلمەکە بریتین لە سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانیا، ستیڤن لۆنگ، جوڵز دەیڤید مۆر، سی سی ئێچ پاوندەر، جیۆڤانی ڕیبیسی، دیلیپ ڕاو و مات جیراڵد ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی یەکەمەوە دووبارە دەکەنەوە، سیگۆرنی ویڤەر لە ڕۆڵێکی جیاوازدا دەگەڕێتەوە. کەیت وینسلێت، کلیف کورتیس، ئیدی فالکۆ، جەیمین کلیمەنت و برێندان کاول ئەندامی نوێی کاستی فیلمەکەن. کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی دروستکردنی بەدواداچوونی فیلمی ئاڤاتاری ھەیە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی یەکەم، لە ساڵی ٢٠١٠ دوو بەدواداچوونی فیلمی ڕاگەیاند، پلانی ھەیە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگای ئاوی بڵاوبکاتەوە. Tessla (وتووێژ) ٢١:٢٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) پشتگیری
دژایەتیبێلایەنلێدوان(Sakura emad، Kushared، Aram، Serchia، Épine، RasberryPedia، Hamaredha، mamozk، Central Kurdish) سڵاو بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە چالاکەکان، تکایە ئەگەر دەتوانن پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم وتارە بکەن و دواتر ڕای خۆتان لەسەر ئەم پاڵاوتنە بخەنەڕوو. Tessla (وتووێژ) ٢١:٠١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٨:٢٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
سڵاو، ئەمڕۆ نوسینی ئەم بابەتەم تەواو کرد و کاندیدی دەکەم بۆ دەنگدان بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە بابەتە باشەکانی ناو ئینسایکلۆپیدیا، هەموو وردەکارییەکانی ژیانی ئەم کارەکتەرەم نووسی و هەموو زانیاری و سەرچاوەیەکم پشکنی تا دێمە سەر ئەم بابەتە، کە لە هەموو ڕوویەکەوە وەک بابەتێکی یەکگرتوو دەیبینم سوپاس Hamaredha (لێدوان) ١٥:٠٤، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC) پشتگیریدژایەتیبێلایەنلێدوان(Sakura emad، Kushared، Aram، Serchia، Épine، RasberryPedia; mamozk، Central Kurdish) سڵاو بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە چالاکەکان، تکایە ئەگەر دەتوانن پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم وتارە بکەن و دواتر ڕای خۆتان لەسەر ئەم پاڵاوتنە بخەنەڕوو Hamaredha (لێدوان) ٢٠:٢٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) سڵاو کاک Hamaredha، بمانبوورە ھیچ دەنگێکمان تا ئێستا لەسەر ئەم پاڵاوتننانە نەبووە، بەھۆی ناچالاکیمان بووە، لە ئێستادا من ئەم پاڵاوتنەی تۆم گرتەئەستۆ، با ڕای خۆم بڵێم لەسەری:"کاک Hamaredha وتارەکە گشتیم نەخوێندەوە بەڵام تا نیوەی ڕۆیشتم، لەڕاستیدا ھێشتا دەیەوێت ببێتە وتارێکی باش، چونکە ھەندێک ڕستەی تێدابوو کە نەمدەزانی باسی چی دەکات، باشتر وایە خۆشت پێداچوونەوەیەکی تری بۆ بکەیت و باشتری بکەیت، ئەوکات دووبارە سەیری دەکەمەوە." Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
نەکرا Tessla (وتووێژ) ٠٨:٣٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
سڵاو، ئەم بابەتە کاندید دەکەم بۆ ئەوەی لە نێو بابەتە باشەکانی ویکیپیدیای کوردیدا بێت، ئەم بابەتەش وتارێکی ئینسایکلۆپیدییە دەربارەی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستان. سه رچاوه كانی وتاره كه م پشكنین و گرنگترین ڕووداوه كانی مێژووی ئه م وڵاته م به دیكۆمێنت كرد، سوپاس. Hamaredha (لێدوان) ٢٢:٥٧، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC) پشتگیری
دژایەتیبێلایەنلێدوان(Sakura emad، Kushared، Aram، Serchia، Épine، RasberryPedia، mamozk، Central Kurdish) سڵاو بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە چالاکەکان، تکایە ئەگەر دەتوانن پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم وتارە بکەن و دواتر ڕای خۆتان لەسەر ئەم پاڵاوتنە بخەنەڕوو Hamaredha (لێدوان) ٢٠:٢٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ Tessla (وتووێژ) ٠٧:٥١، ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
سلاو ئەم بابەتە کاندید دەکەم بۆ ئەوەی ببمە ڕیزی وتارە باشەکانی ناو ئەم ئینسایکلۆپیدیایە، ئەم بابەتە باس لە بەناوبانگترین گۆڕەپانەکانی کۆماری ئەرمەنستان دەکات و لە سەرووی ھەمووشیانەوە شایەدی مێژووی ئەم وڵاتەیە لە ڕۆژانی یەکێتی سۆڤیەت تا ئێستا چاوەڕێی بەشداریکردنتانم لە دەنگدانەکەدا و بابەتەکەم بە چەندین سەرچاوەی متمانەپێکراو دابین کردووە، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ١٥:٤٠، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC) پشتگیریدژایەتیبێلایەنبێلایەن بەو پێیەی کاتێکی زۆرم نییە بۆ ھاوکاریکردن، بەڵام وتارەکە کەمێکی چاککردنی دەوێت، دژ نابم بەڵام ناتوانم لەگەڵیشی ببم. Central Kurdish (لێدوان) ١٤:٥٠، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
لێدوانسڵاو Hamaredha، ئەم وتارەتم خوێندەوە، بەڵام بە گونجاوی نازانم ھێشتا ببێتە وتارێکی باش، چونکە ھەڵە لە شێوازی نووسنی دا ھەیە، واتا لەھەندێک شوێن وتارەکە پێوەی دیارە کە وەرگێڕێکی ئامێریی تێدا بەکارھاتووە بەبێ پێداچوونەوە، چونکە مانا نابەخشێت. ھیوادارم بەسەری بچنەوە و باشتری بکەین، ئەگینا دەنگ لەسەر پاڵاوتنەکە ئەدرێت. Tessla (وتووێژ) ١٤:٤٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
(Sakura emad، Kushared، Aram، Serchia، Épine، RasberryPedia، mamozk، Central Kurdish) سڵاو بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە چالاکەکان، تکایە ئەگەر دەتوانن پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم وتارە بکەن و دواتر ڕای خۆتان لەسەر ئەم پاڵاوتنە بخەنەڕوو Hamaredha (لێدوان) ٢٠:٢٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
نەکرا':هیچ پشتگیرییەک نییە جگە لە تێبینی و ڕەخنە، پێویست بوو کە چارەسەر بکرانایە.' Tessla (وتووێژ) ١٤:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ئەم بابەتە باس لە بەشێک لە مێژووی عێراق دەکات لە سەردەمی عوسمانیدا، ھەروەھا ئەم بابەتە باس لە قۆناغی دەسەڵاتی مەملوکەکان دەکات لە دەوڵەتی بەغدا لە نێوان ناوەڕاستی سەدەی ھەژدەھەم تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم. Hamaredha (لێدوان) ٠٨:٣٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
پشتگیریدژایەتیبێلایەنوتووێژلێدوان: زەحمەتێکی بەرچاوی پێوە دیارە کە جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام بەگشتی پێداچوونەوەیەکی دەوێت کە ئەو کات بەڕاستی شایەنی وتاری باش دەبێت. ھیوادارم خۆم یان بەڕێزانی تر دەرفەتمان ھەبێت و چاکسازییەکی تێدا بکەین. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ٢٢:٣٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC) لێدوانسڵاوتان لێبێ (Aram، Tessla, Sakura emad، Mamozk، Central Kurdish، Gejeluk، MFTG) ھەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو. Hamaredha (لێدوان) ٠٩:٥٩، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٩:٥٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
چیای ئیڤرست ئەم وتارە باس لە بەرزترین شوێنی سەر گۆی زەوی دەکات،شوێنێکە جێی سەرنجی ملیۆنان مرۆڤە و لەم پێناوەش دەیان قوربانی دراوە،پێم باشە ببێتە وتارێکی باش چونکە بە ناوەڕۆکێکی پتەو ئامادەکراوە.فەرهاد (لێدوان) ١٥:٣٨، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) پشتگیریدژایەتی
بێلایەنوتووێژلێدوان: بەشی کەشناسی وتارەکە پێداچوونەوەی پێویستە.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٦:٣٠، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
@sakura، سڵاو، دەتوانیت ئێستا دەنگت لەم پاڵاوتنە بدەیت. Tessla (وتووێژ) ١٤:٥٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
نەکرا Tessla (وتووێژ) ٠٧:٥٨، ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا، جامێکی زێرینە و خەڵاتی براوەی پاڵەوانییەتییەکەیە، تا ئێستا دوو جۆری لێ بەرھەم ھێنراوە، جامی ژۆل ڕیمێی لە ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ و جامی جیھانی لە ١٩٧٠ تا ئێستا. یەکەم جام ناوی (جامی سەرکەوتن) بوو بەڵام دواتر وەک ڕیزلێنانێک لە سەرۆکی پێشووی فیفا ناوەکەی گۆرا بۆ جامی ژۆل ڕیمێی کە خاوەنی بیرۆکەی جێبەجێکردنی پاڵەوانییەتییەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی١٩٧٠ بەڕازیل نازناوەکە بۆ جاری سێیەم بەدەست دەھێنێت ، جامەکەی بۆ ھەمیشە پێشکەش کرا و بووە موڵکی خۆیان. بۆیە فیفا بیری لە دروستکردنی جامێکی نوێ کردەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ ئەو جامەی ئێستا ھەیە دروست کرا. بەڵام ئەو جامەی کە پێشکەشی بەڕازیل کرا لە ١٩٨٣دا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، وابیردەکرێتەوە ئەم جامە لەلایەن دزەکانەوە توانرابێتەوە و لە ناوبرابێت. ھەڵبژاردەی بەڕازیل ، زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە سالەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوارجار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە.جگە لە چەند هەڵبژاردەیەکی دیکەش.دواین پاڵەوانییەتیش لە ڕووسیا بوو کە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوان. Kurd2021 (لێدوان) ١٩:٠١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC) پشتگیری
دژایەتیبێلایەنوتووێژخاتوو 🌸 Sakura emad 💖 ئەگەر کەسێکی دیکە بۆچوونێکی نییە پێم وایە دەکرێت وەک وتاری باش نیشان بکرێت . — ئەم لێدوانە لەلایەن Kurd2021 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ٢١:٣٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
ھەڵبژێردرا ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:١٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
ڕاسان ڕێکخراوێکی ناحکوومیی کوردیی مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پارێزگای سلێمانی، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، و ماوەی دوو دەیەیە چالاکە. ڕاسان کار بۆ مافی ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات[١٥] و چەندین پڕۆژەی ھاندان بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەیڕەو کردووە بە بەکارھێنانی ھونەر و سیمینار و وەرکشۆپ و ڕاھێنان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، و ھەروەھا تێکەڵکردنی پێشڕەوەکانی گرووپە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە لە وتووێژ دەربارەی شووناسی جێندەری و یەکسانی و پێکەوەژیان.[١٧] لە سەرەتادا لە ٢٠٠٤–٢٠١٢، ڕاسان تەنیا ڕێکخراوێکی فێمێنێستی مافی ژنان بوو، بەڵام لە ٢٠١٢ دوای ڕاگرتنی چالاکییەکانیان بۆ ماوەیەک، بواری کارەکانیان فراوانتر کرد و دەستیان کرد بە کارکردنی لەسەر ئەو کێشانەی ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ڕووی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، بەوەش بوونە یەکەم ڕێکخراوی مۆڵەتپێدراو لەعێراق کە کار بۆ مافی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکات. ھەرچەندە ڕاسان بە شێوەیەکی گشتی بانگەشەی چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ دەکات، زۆرینەی چالاکییەکانیان بۆ ھۆشیاری دانە لە بارەی مافەکانی ژنان و کەسانی ھاوڕەگەزخواز لەگەڵ ھەوڵی دیکە بۆ ھۆشیاری دان لە بارەی کێشەی توندوتیژی خێزانی و ھاوسەرگیریی مناڵان. نووسینگەی سەرەکیی ڕاسان لە پارێزگای سلێمانییە و زۆربەی چالاکییەکانیان سلێمانی و ناوچە نزیکەکانی دەگرێتەوە، بەڵام بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری زیاتر لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ھەوڵ دەدەن، ئەمەش لەڕێی بەکارھێنانی پێگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە. پەیامەکانی ڕاسان دەربڕینی پشتگیرییە بۆ ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، ھاوکات ھاندانی حکوومەت و دامەزراوە یاسادانەرەکانە بۆ پێدانی مافە سەرەتایی و یاسایییەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و مافی پاراستنیان لە سەرکوتکردن بۆ دابین بکەن.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١١:٥٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) لەگەڵ
دژلێدوانوابزانم پێویستە ئەم وتارە نیشانی وتاری باشی پێ بدرێت Kurd2021 (لێدوان) ١٩:١٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
ھەڵبژێردرا لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:٥٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
زمانی تاڵشی (بە تاڵشی: tolışi, толыши) زمانێکە کە خەڵکی تاڵش قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە پارێزگای گێڵان و بەشێکی پارێزگای ئەردەوێڵ لە ئێران و ھەندێک ناوچە لە باشووری ئازەربایجاندا، لەلایەن ٢٠٠٫٠٠٠ کەس بەکاردەھێنرێت. ئەم زمانە نزیکایەکی زۆری لەگەڵ زمانی تاتی ھەیە. زمانی تاڵشی بە زارەکانی جۆراوجۆر وەکوو: باکووری (لە ئێران و ئازەربایجان)، ناوەندی و باشووری (لە ئێراندا) قسەی پێدەکرێت. تاڵشی لەگەڵ زمانی فارسی ھەتا ھەندێک نزیکایی ھەیە، بەڵام بەتەواوی شایانی تێگەیشتن نییە. لە ئەتڵەسی یوونێسکۆ تایبەت بە زمانگەلی مەترسی لەسەری جیھاندا، تاڵشی وەکوو زمانێکی "بەرگەنەگر" پۆلێن کراوە. AGH (وتووێژ📝) ١١:٠٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC) لەگەڵدژ
بێلایەنوتووێژوتارەکە پێداچوونەوەی پێویستە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٦:٣٢، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
ھەڵنەبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٩:٥٣، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
ئیلام یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای ئیلامە. ئیلام لە شارە کوردنشینەکانی ئێرانە و زۆربەی دانیشتووانی لە ئیسلامی شیعە پەیڕەوی دەکەن. لە ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٢١٣،٥٧٩ کەس لە ٥٢،٤٧٤ خێزان بووە. ئەم شارە لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چیای کڤەر و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە. ھەروەھا خەڵکی ئیلام بە زمانی کوردیی باشووری قسە دەکەن. ئیلام لە دوای شارەکانی کرماشان، ورمێ و سنە چوارەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ٢٣:٤٣، ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC) لەگەڵلەگەڵ دەست خۆش مامۆستا (لێدوان) ١٥:٣٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC) دژبێلایەنوتووێژوتارەکە پێویستی بە ئاماژەدانی سەرچاوەی زیاتر ھەیە ھەر بۆ نموونە بەشی مێژوو بەتەواوی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ئەگەر بێت و وتارێکی باش بێت و ژێدەری نەبێت.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٦:٣٤، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
ھەڵنەبژێردرا
پەڕەی پاڵاوتن لەگەڵلەگەڵ- Kurd2021 (لێدوان) ١٧:٣٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC) لەگەڵ بۆ وتاری باش کەڵکی ھەیە. AGH (وتووێژ📝) ٢٢:٠٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC) دژ
بێلایەنوتووێژئیشەڵڵا، من پێداچوونەوە بۆ دەکەم بەمزووانە. هرياد وتووێژ ٠٧:٤١، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)
مارتا یاریزانی تۆپی پێی بەڕزایلییە. کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژویی جامی جیھانیی ژنانە... ئەم وتارە دەپاڵێوم بۆ وەرگرتنی تاگی وتاری باش، وەرگێڕانی لەویکیپیدیای ئینگلیزی کراوە و ٨٥ سەرچاوەی هەیە - Kushared (لێدوان) ١٤:٥٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەنجامکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٠٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ - ١٦ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٠٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاری کورد بوو کە لە دا لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئەحمەد لە شەش ساڵیەوە خەریکی مۆسیقا بوە کاتێک باوکی سازێکی بۆ ئەکرێت. پێش ئەوەی دەرکەوێ وەک گۆرانی بێژ ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی ھەروەھا لەگەڵ دۆستێکی خۆشەویستی بەناوی بەشار ئابی کاری شۆفێری پاسیشی کردووە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:١٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC) لەگەڵ
دژبێلایەنوتووێژ
ھەڵبژێردرا بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ٠٧:٥٦، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کۆتایی دونیایی نەفرەتی بە ئینگلیزی (The End of the F***ing World) زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی بەریتانیی کۆمێدیای رەشە، وەرگیراوە لە رۆمانێکی گرافیکی کە بە ھەمان ناوە و لە نوسینی چارڵز فۆرسمانە. ھەر ھەشت ئەڵقەی بۆ یەکەم جار لە کەناڵی ٤ لە شانشینی یەکگرتوو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەخشکرا، دواتر ھەر ھەموو بەشەکانی لە ئۆڵ ٤ بڵاوکرایەوە. ئەم بەرھەمە بە ھاوبەشی لەگەڵ نێتفڵکس بەرھەم ھاتووە، کە دواتر لە ٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە سەرتاسەری جیھان لەسەر تۆڕی نێتفڵکس بڵاوکرایەوە. ئەم زنجیرەیە باس لە جێمس (ئەلێکس لاوتەر) ی ١٧ سالان دەکات، کە خۆی پێ دەروون نەحۆشە، ھەروەھا باس لە ئەلیسا (جێسیکا باردن) ی قوتابی سەڕەڕۆی ھاوپۆڵەکەی جێمیس دەکات، کە دەرفەتی ڕاکردن لە ژیانە ناخۆشەکەی ماڵی لە جێمس دەبینێت.— ئەم لێدوانە لەلایەن Hevi واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
بێلایەن، بەم ھۆکارانە:
گەر ئەوانە چارەسەرکران، دەنگی لەگەڵ دەدەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٠٣، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە رۆماجی: Kudo Shinichi) ئەو کەسایەتی سەرەکیی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە. 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٢١:١٧، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کش و مات یا کش و مرد یان کش پاشا بریتییە لە حاڵەتێک لە شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەتریسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت، ھەرچەندە پاشا لە ڕووی کردارییەوە نابرێت و بەڵام ئەوەی گیرا دەدۆڕێت. 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٩:٣١، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی نموونەییان بڵاوکردەوە، گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١. نووسینی گۆرانی بۆ ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکە دەرکەوتن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا بیسترابوون. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ دەستیپێکرد لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەک، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١١:٢٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
لەکریمۆسا (ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٦:٠٤، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
لەگەڵ ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:١٢، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC) لەگەڵ بەڵام کەمێک کورتە صلصة صويا (لێدوان) ٢١:٣١، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
وەن پیس ناوی زنجیرە ئەنیمێ و مانگایەکی ژاپۆنییە لە نووسینی ئییچیرۆ ئۆدایە. زنجیرە مانگاکە لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٩٧ بڵاو دەکرێتەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ، هەروەها زنجیرە ئەنیمێکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ پەخش دەکرێت لە کەناڵی فوجی تیڤی. زنجیرە مانگاکە تا ئێستا ٨٦ پەرتووکی لێ چاپکراوە کە بڵاو کراوەتەوە لە لایەن شوئیشاوە، هەروەها زنجیرە ئەنیمێکە ٨۰۱ زنجیرەی لێ پەخش کراوە لە گەڵ ۱۲ فیلم و دوو ئۆڤا و چەند یارییەکی ڤیدیۆیی. وە تا ئێستا ئەنیمێ و مانگاکە هەفتانە بڵاو دەکرێنەوە صلصة صويا (لێدوان) ٢١:٢٥، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
ڕاگیراوە ھەتا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧: پێویستە بەشەکانی مانگا و مۆسیقا زیادبکرێن بۆ وتارەکە و بە بەتاڵی جێ نەھێڵدرێن. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٠٦، ١٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
ھەولێر یان Hewlêr (عەرەبی: اربیل). شارێکی دێرینی کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٠٠٠ پێش زایین. لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری، سۆلکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە مانای چوار خواوەند دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:٤٢، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
دژ | سەرچیا — ١٢:٢٩، ٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
نەکرا--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠١:٤٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
دەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جۆسێف گۆردن-لێڤیت، ئێلن پەیج، ماریۆن کۆتیارد، کێن وەتانابی،تۆم ھاڕدی، سیلیان مەرفی و مایکڵ کەینە. دیکاپریۆ ڕۆڵی دزێکی پڕۆفیشناڵ دەبینێ کەوا کاری سیخووڕیکردنی پیشەسازیە لەڕێگای چوونە نێو بیری کەسە دەوڵەمەندەکان. دواتر ھەلی ئەوەی دەدرەتێ کەوا تاوانەکانی بسڕێنەوە ئەگەر ھاتوو سەرکەوتوو بێ لەچاندنی بیرۆکەیەک لەنێو مێشکی میراتگری یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکان.— ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
ئەی دڵ، دژوارە (ناوی فیلم: Ae Dil Hai Mushkil) فیلمێکی ٢٠١٦ی ڕۆمانسی میوزیکاڵە لەدەرھێنانی کاران جۆھەرە. فیلمەکە بەزمانی ھیندییە کە ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور، ئەنوشکا شارما وە ئایشواریا ڕای ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لەڕۆژی دیوالی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نمایشکرا. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠٢:٠٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
ھیچخوازی (بە ئینگلیزی: Nihilism – بە عەرەبی: عدمية • لە Nihilـی لاتینییەوە ھاتووە بە واتای ھیچ) بیر و باوەڕێکی فەلسەفییە کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، نایڵزم بە شێوازی نایڵزمی ھەبوونی دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. نایڵستە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. نایڵزم لەوانەیە بە شێوازەکانی مەعریفەتناسی، زانینناسی، یان مێتافیزیکی ببینرێن، واتا لە ڕووی نایلزمەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.—ژیـار وتووێژ ١٣:١٩، ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
ھەڵبژێردرا —ژیـار وتووێژ ١٥:٠٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠-١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین شاعیرانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرتسی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە.—ژیـار وتووێژ ٠٢:٤١، ١٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
ھەڵبژێردرا — ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٥:٠١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
ئیمپڕاتۆرییێتێک بوو کە چەند سەدەیەک فەرمانڕەوایی کردووە. ئیبراهیم وتووێژ ٢١:٣٨، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
گەر سەرچاوەی زیاتر بوایە باشتر دەبوو.—ژیار وتووێژ ١٠:٠٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
ھەڵنەبژێردرا: ئەم وتارە لە ئێستادا وتارێکی ھەڵبژێردراوە. تا بە پڕۆسەی دووبارە ھەڵسەنگاندندا نەڕواتەوە ناتوانێت ببێت بە وتارێکی باش.—ژیار وتووێژ ٢١:٥١، ٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کوردستان وتارێکی فراوان و ڕێکە. ئیبراهیم وتووێژ ٢١:٢٩، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
دەرگا کراوەکە ئەلبومێکی ئێڤەنێسنسە.—ژیار وتووێژ ١٠:٤٥، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
- ئیبراهیم وتووێژ ٢١:١١، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC) ✓ şûşe وتووێژ ٢١:١٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC) > Kushared (لێدوان) ١٦:١٣، ٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
ئەنجام
|