ھەفتانەی شۆنن جەمپ
بوارەکان | مانگای شۆنن |
---|---|
نیوەی مانگێک (١٩٦٨ - ١٩٦٩) ھەفتانە (تشرینی یەکەمی ١٩٦٩ - ئێستا) | |
تیراژ | ٢٫٧٧٩٫٢٣١ (٢٠١٣) |
یەکەم ژمارە | ٢ تەمووزی ١٩٦٨ |
کۆمپانیا | شوئیشا |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
ماڵپەڕ | shonenjump.com/e/ |
ھەفتانەی شۆنن جەمپ (بە ژاپۆنی: 週刊少年ジャンプ Shūkan Shōnen Janpu) بریتییە لە زنجیرە شۆنن مانگایەکی ھەفتانەیی کە لە ژاپۆن لە لایەن شوئیشا بڵاودەکرێتەوە، ھەروەھا ئەو یەکێکە لە کۆمەڵە گۆڤارەکانی جەمپ. و پڕ فرۆشترین گۆڤاری مانگایە،[١] و ھەروەھا یەکێکە لە درێژترین بڵاو کراوە، یەکەم چاپ دەرچوو لە ڕێکەوتی ٢ تەمووزی ١٩٦٨. زنجیرە مانگاکەی گۆڤارەکە کوڕە گەنجەکان دەکاتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر دیمەنی جوڵەی تێدایە لەگەڵ بڕێکی بەرچاوی کۆمیدیا. ئەو بەشانەی زنجیرەکە کە لەلایەن گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرێتەوە کۆ دەکرێتەوە و بڵاو دەکرێتەوە لە پەرتووکی تانکۆبۆن لەژێر پەنجەی «جەمپ کۆمیکس» ھەموو ٢-٣ مانگدا.
لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی بیستەم بۆ ناوەڕاستی نەوەکانی ھەمان سەدە ڕۆڵی ئەو سەدەیە دەگێڕێ کە بڵاوکراوەی گۆڤارەکە لە پێشەنگا بووە بە بڕی (٦٫٥٣ ملیۆن)، و ئاماژەی بۆ کراوە بە «سەدەی زێڕینی جەمپ». و لەگەڵ ئەوەشدا، لەو کاتە بەدواوە گۆڤارەکە بە چەندین دابەزینێکی قورسدا ڕۆشتووە و گۆڕینەوەی گەیشتووە بە ٢٫٧ ملیۆن تیراژ لە ٢٠١٣دا.
ھەفتانەی شۆنن جەمپ دوو گۆڤاری خوشکی ھەیە ناویان جەمپ سکوێر، درووست کرا پاش کەوتنی مانگانەی شۆنن جەمپ، و سایکیۆ جەمپ. و گۆڤارەکە خاوەنی چەندین کۆپی نێونەتەوەییە، لە نێوانیاندا ئەمریکای باکووری ئێستا، و ویکلی شۆنن جەمپ.
ئەو مانگایانەی ئێستا بڵاو دەکرێتەوە لە گۆڤارەکە
[دەستکاری]لە کاتی ئێستا نۆزدە مانگا بڵاو دەکرێتەوە لە گۆڤارەکە، زنجیرەی ڕاوچیxڕاوچی بە شێوەیەکی ناڕێک بڵاو دەکرێتەوە.
ناوی زنجیرە | نووسەر | یەکەم چاپ |
---|---|---|
پۆلی کوشتن (بە ژاپۆنی: 暗殺教室 بە رۆماجی: Ansatsu Kyōshitsu) | یوسی ماتسوی | تەمووز ٢٠١٢ |
بلێتچ (بە ژاپۆنی: ブリーチ بەرۆماجی: Burīchi) | تیتە کوبۆ | ئاب ٢٠٠١ |
گینتاما (بە ژاپۆنی: 銀魂 بەرۆماجی: Gintama) | ھیدیاکی سوراتشی | کانوونی دووەم ٢٠٠٣ |
ھایکیۆ!! (بە ژاپۆنی: ハイキュー!! بە رۆماجی: Haikyū!!) | ھارویتشی فوروداتی | شوبات ٢٠١٢ |
ڕاوچیxڕاوچی (بە ژاپۆنی: ハンター×ハンターبە رۆماجی: Hantā Hantā) | یوشیھیرۆ تۆگاشی | مارت ١٩٩٨ |
ھینۆمارو زومۆ (بە ژاپۆنی: 火ノ丸相撲بە رۆماجی: Hinomaru Zumō) | کاوادا | مایسی ٢٠١٤ |
ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان(بەژاپۆنی: 僕のヒーローアカデミアبە رۆماجی: Boku no Hīrō Akademia) | کوھی ھوریکوشی | تەمووز ٢٠١٤ |
ئیسوبی ئیسوبی مۆنۆگاتاری〜ئاکیۆ وا تسورایۆ〜 (بە ژاپۆنی: 磯部磯兵衛物語〜浮世はつらいよ〜بە رۆماجی: Isobe Isobee Monogatari 〜 Ukiyo wa Tsuraiyo 〜) | ریو ناکاما | تشرینی یەکەم ٢٠١٣ |
کوتشیرا کاتسوشیکا-کو کامیاری کوئن-مای ھاشوتسوجۆ (بە ژاپۆنی: こちら葛飾区亀有公園前派出所 بە رۆماجی: Kochira Katsushika-ku Kameari Kōen-mae Hashutsujo) | ئۆسامو ئاکیمۆتۆ | ئەیلول ١٩٧٦ |
سەبەتەی کورۆکۆ (بە ژاپۆنی: 黒子のバスケبە رۆماجی: Kuroko no Basuke) | تاداتوشی فُجیماکی | کانوونی یەکەم ٢٠٠٨ |
نارۆتۆ (بە ژاپۆنی: NARUTO -ナルト-بە رۆماجی: Naruto) | ماساشی کیشیمۆتۆ | تشرینی دووەم ١٩٩٩ |
نیسیکۆی (بە ژاپۆنی: ニセコイ بە رۆماجی: Nisekoi) | ناوشی کومی | تشرینی دووەم ٢٠١١ |
وەن پیس (بە ژاپۆنی: ワンピース بە رۆماجی: Wan Pīsu) | ئیچییرۆ ئۆدا | ئاب ١٩٩٧ |
سایکی کوسوۆ نۆ ساینان(بەژاپۆنی: 斉木楠雄のΨ難 بەرۆماجی: Saiki Kusuo no Sainan) | شویتشی أسو | مایس ٢٠١٢ |
شەڕی چێشت (بە ژاپۆنی: 食戟のソーマبە رۆماجی: Shokugeki no Sōma) | یوتو تسوکودا، شون سایکی، یوکی موریساکی | تشرینی دووەم ٢٠١٢ |
سول کاتشر (ز) (بە ژاپۆنی: ソウル キャッチャーズ بەرۆماجی: Sōru kyatchāzu) | ھیدیو شینکای | مایس ٢٠١٣ |
سوتیروسو شینفۆنی (بە ژاپۆنی: ステルス交境曲 بە رۆماجی: Suterusu Shinfonī) | ریۆگۆ ناریتا، یویتشیی ئامانو | شوبات ٢٠١٤ |
توریکۆ (بە ژاپۆنی: トリコ بەرۆماجی: Toriko) | میتسوتوشی شیمابوکورو | مایس ٢٠٠٨ |
وەرودۆ تۆریگە (بە ژاپۆنی: ワールドトリガーبە رۆماجی: Wārudo Torigā) | دایسکی ئاشیھارا | شوبات ٢٠١٣ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «تیراژی چاپەکانی گۆڤارەکانی مانگا ژاپۆنییەکانی ۲۰۰۹». ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. 2009-01-18. لە ۲٨ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|وتە=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەفتانەی شۆنن جەمپ تێدایە. |