دەرگا کراوەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەرگا کراوەکە
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦
تۆماربوونئازاری ٢٠٠٦ – ئەیلوولی ٢٠٠٦
چەشن
ماوە٥٤:١٥
بڵاوکەرەوەوایند-ئەپ
بەرھەمھێنەردەیڤ فۆرتمن
کاتزانیی ئێڤەنێسنس
ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە
(٢٠٠٤)
دەرگا کراوەکە
(٢٠٠٦)
ئێڤەنێسنس
(٢٠١١)
تاکەگۆرانییەکانی دەرگا کراوەکە
  1. «کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت»
    بڵاوبوونەوە: ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٦
  2. «لیتیۆم»
    بڵاوبوونەوە: یەکی کانوونی دووەم، ٢٠٠٧
  3. «قوربانیی شیرین»
    بڵاوبوونەوە: ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٧
  4. «گود ئینەف»
    بڵاوبوونەوە: ١٤ی کانوونی یەکەم، ٢٠٠٧

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.

ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.

کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە وەک یەکەمین تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦؛ وەک تاکێکی سیدی بڵاوکرایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. گۆرانییەکە ژمارە ١٠ی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی بەرکەوت و لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە. لیتیۆم وەک دووەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، و قوربانیی شیرینیش وەک سێھەم تاک لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٧، گود ئینەفیش وەک چوارەم تاک بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بەسەر ھیچ کامێک لە چارتەکاندا. دەرگا کراوەکە لە دوو گەشتدا سپۆنسەری کراوە، گەشتی دەرگا کراوەکە و دواتر گەشتی ئێڤەنێسێنس.

پاشبنەما، ناونیشان و کارە ھونەرییەکان[دەستکاری]

«ھەست دەکەم لەگەڵ کەوتوو، لە زۆرێک لەو گۆرانیانەدا ھەوڵی ئەوەم دەدا کە خۆم بسەلمێنم و دەنگی خۆمان و گرووپەکە دابمەزرێنم. گیرم خواردبوو لەنێو ھەستێکدا بەشێوازێک. بەڵام لەگەڵ تۆمارە نوێکەدا، لەگەڵ ھەمووشتێکدا ڕۆیشتم. لەوە ناترسم ھەندێک جار خۆشبەخت بم، و پێموایە ھەندێک ساتی تێدایە لە ئەلبومەکە لەگەڵ ئەو ھەستانە، کە زۆر جوان و خۆشە، لەجیاتی جاری پێشوو، کە وام ھەست دەکرد کە تەنیا بەشێک لەخۆم دەردەبڕم. ئەم تۆمارەیان من بە تەواوی لەباوەش دەگرێت.» –ئەیمی لی لەکاتی باسکردنی دەرگا کراوەکە لەگەڵ میوزیک تیڤی.[٢]

لەکاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میوزیک تیڤی، لی وتی کە ئێڤەنێسنس دەستدەکات بە نووسینی ئەلبومەکە لە نیسانی ٢٠٠٤ لەدوای کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی کەوتوو. ئەو ڕایگەیاند کە شتێکی مەحاڵە لەکاتی گەشتەکەدا بنووسیتەوە و «ھەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانی خۆمان بۆئەوەی بنووسینەوە.»[٢] ئەوەشی ڕاگەیاند کە گرووپەکە ھەموویان کۆدەبنەوە بۆ تۆمارکردنی ئەلبومەکە.[٢] ئەیمی لی لەبارەی ئەلبومەکەوە بە گوێگرانی وت لە ماڵپەڕێکی نافەرمی ئێڤەنێسێنس، ئیڤبۆرد.[٣] ئەلبومەکە بە خاوی بەرھەم ھات لەبەر ئارەزووەکەی لی بۆ زیادکردنی کاری ھونەری و پەلە نەکردن لە بەرھەمھێناندا، لەپاڵ چەند ڕوداوێکیشدا کە بوونە ھۆی دواخستنی ئەلبومەکە، لەوانە ڕوداوەکەی بەسەر تێری باڵسامۆدا ھات، جیابوونەوەی بێن موودی و ویڵ بۆید و لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان.[٢][٤] لی ڕایگەیاند کە ئەلبومەکە لە نیسانی ٢٠٠٦دا تەواو دەبێت، بەڵام ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە دیسان دواخرا چونکە کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ دەیویست «کەمێک گۆڕانکاری بکات لەو تاکەی کە بەڕێوە بوو»، کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت.[٥] لە کاتی باسکردنی بەرھەمھێنان و ھاندان بۆ ئەلبومەکە لی وتی:

« ھەموو ئەو شتانەی کە ڕوویاندا ھاندەر بوون، لەبەرئەوەی خەمباربوون. بەڵام بۆ من بەلایەنی کەمەوە، کاتێک زۆر دڵمان ناخۆش دەبێت و بەدیوارد دەدەین و ھەمووشتێک ھەرایە، ئەوە وا لە مۆسیقاکە دەکات ئەوەندەی تر باشتر بێت، لەبەرئەوەی پاشنت دەبێت—ھەرچەندە نێگەتیڤیش بێت. ئەوە لەڕاستیدا ھەندێک جار باشترە. » [٢]

لەکاتێکدا کە پرسیاری لێکرا کە جیاوازی ئەلبومەکە لەڕوی باگراوندەوە چییە بەراورد بە کەوتوو، لی وتی «ھەموو ئەو ڕووداوە قورس و نێگەتیڤیانەی کە ڕوویانداوە.» ئەلبومەکە وێنەی گشتی گرووپەکەی نەشێواند، بەڵام کەمتر خەمبار بوو. لەجیاتی ئەوەی لە «شتە قورسەکاندا» بکەوێت، دەگەڕێت بۆ خۆشبەختی و ئەنجامی کێشەکان.[٦]

لۆگۆی ئەلبومی دەرگا کراوەکە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میوزیک تیڤی، ئەیمی لی لەبارەی ناونیشانی ئەلبومەکەوە وتی:

« ھەست دەکەم کە توانای ئەوەم ھەیە زۆر شت بکەم کە پێشووتر نەم دەتوانی بیکەم، لەبەر چەند ھۆکارێک. دەرگای زۆر لە ژیانمدا کراوەتەوە—نەک ھەر لەو کاتەوەی کە ھەمووشتێک بەسەر ئێمەدا ھاتووە. » [٧]

ھەروەھا لی وتی کە گرووپەکە «دەرگاکانیان شکاندووە» و ھەوڵیانداوە شتی نوێ بکەن، ئەویش ھاندەرێکی تر بووە بۆ ناونیشانەکە. وێنەی سەر ئەلبومەکە لی پیشان دەدات لەبەردەم دەرگایەکی کراوەدا. دەین پرۆکۆفیڤی پۆپماتەرس دەستخۆشی لە کاری ھونەری سەر ئەلبومە کرد، ناوی برد بە «پارچەیەکی گۆتیکیتر.»[٨]

نووسین و تۆمارکردن[دەستکاری]

نووسینی دەرگا کراوەکە ١٨ مانگی پێچووە. گۆرانییە نوێکان لەلایەن ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ نوسراونەتەوە.[٩] لی وەک تۆ، لیتیۆم و گود ئینەفی بەتەنیا نووسیوە و گۆرانی ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیمی لەگەڵ گیتارژەنی پێشوو جان لێکامت نووسیوە.[١٠] لی وتی دوای جیابوونەوەکەی موودی ئەو کەسی نەبووە پشتی بگرێت لە کاتی نووسینەوەدا و باڵسامۆ یارمەتی ئەوی داوە و پاڵنەری بووە کارێک بکات کە نەیتوانیوە لەگەڵ موودی بیکات. لی وتی «ئەو نووسەرێکی باشە، و وەک ئەوە وابوو ئێمە ھەر چێژمان لەو کارە وەردەگرت کە دەمانکرد. وەک ئەوە وابوو بڵێین 'با بۆستین لە وەرگرتنی شتەکان زۆر بە فەرمی و خۆشی لێ ببینین.' و زۆر گۆرانیمان نووسی کە خۆشم دەوێن.»[٢][١١] لی بە خۆرەکەی وت کە «نووسینەوەی باڵسامۆ بۆ بەشی گیتارەکان بە شێوازێک تاریکە، و ئەمەش شتێکی زۆر باشە چونکە ڕێک دەکەوێت لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە دەیکەین. ئەو بەڕاستی ھەوڵی دەدا شتێک دروست بکات بۆیە ھەردووکمان پێکەوە دەنگە نوێکەی ئێڤەنێسنسمان دۆزییەوە. نووسینەوە لەگەڵ تێریدا تاقیکردنەوەیەکی دەگمەن بوو لەژیانم چونکە پێشووتر ھەرگیز دانەنیشتووم گۆرانی بنوسم لەگەڵ کەسێک بەبێ ئەوەی خەمی ئەوەم نەبێت چی دەڵێن لەبارەیەوە.»[١٢] ئەو وتی نووسینەوەی ئەلبومەکە سەخت بووە و ئەو ھاتە دەرەوە بە ھەستێکی ئارامەوە. لەکاتێکدا کە ھاوڕێی نووسینەوەکەی بۆ «پلەیەکی تر بەرزی کردەوە و ھانی دا کاری گەورەتر بکات و بەدوای ئەگەری گەورەتردا بگەڕێت»،[١٣] ئەو وتی کە ئەوە تەنیا دەربارەی نووسینەوەی «گۆرانی باش» بووە.[٦]

«گۆرانییەکان لەو ھەستانەوە دێن کە پێویستە خۆمیان لێ دەرباز بدەم، ئەو شتانەی لێیان تێناگەم. [...] من ھەوڵی ئەوە دەدەم لە واتای ژیان تێبگەم، وێنە گەورەکە. ئێمە چی دەکەین لێرە، سوودی من چییە؟ [...] من کەسێکی زۆر بەسۆزم. گۆرانییەکان لە ھەموو شوێنێکن، لە سەرەوە و خوارەوە. لەبەر ئەوەی من ئاوام.» –ئەیمی لی لەکاتی باسکردنی دەرگا کراوەکە بۆ خۆرەکە.[١٢]

ئەلبومەکە لە ڕێکۆرد پلانت ستودیۆس تۆمارکراوە لە لۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا،[١٠] و دەرھێنراوە لەلایەن دەیڤ فۆرتمن لە تۆمەرگەی ئۆشن وەی. جێریمی پارکەر وەک ئەندازیاری دەنگی کاری لەسەر ئەلبومەکە کردووە و مایک ھیو لەگەڵ ویزلی سیدمان دوو ئەندازیاری زیادە بوون، تێد جێنسن تۆمارەکەی ماستەر کرد لە ستێرلین ساوندی نیو یۆرک.[١٠] ڕێکخستنە دەنگییەکان لەلایەن ئەیمی لییەوە تەواوکراوە و تۆمارکراوە لە کاپیتۆل ستودیۆس، لە ھۆڵیوودی کالیفۆرنیا. ئامێرە تەلەکان و کوایەرەکان لە تۆمەرگەیەکی کۆن تۆمارکراون لە نزیک سیاتڵ، واشینتن.[١٠][١٤] دیجەی لیزاڵ ھەموو گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکەی پرۆگرام کردووە، جان لێکامت پڕۆگرامەرێکی زیادە بوو بۆ ھەردوو گۆرانییەکان کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت لەگەڵ ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم. دەیڤڵ کامبڵ ڕێکخستنە ئۆرکێستراکانی کردووە، کە لەلایەن سیاتڵمیوزیکەوە ژەندران.[١٠]

شێوازی مۆسیقا[دەستکاری]

ئەیمی لی ئاماژەی بەوە داوە کە بیۆرک (چەپ)، پۆرتسھێد و گۆرانیبێژی سەرەکی بێت گیبنس (ڕاست) کاریان کردووەتە سەر دەرگا کراوەکە.

لی بە ڕۆڵین ستۆنی وت کە ئەلبومەکە «شەبەنگێک لە تاریکی، شتی ترسناک و ھەست دەبێت.»[١٥] ئەو بە واشینتن پۆستی وت:

من تەنیا ویستم کارێکی جیاواز بکەم و شتێکی جیاواز بەرھەم بھێنم. لە دڵی کارەکەوە، ئەزانم کە ئەو ھێشتا ئێڤەنێسنسە و ھێشتا منیشم، بەڵام داڕشتنی زۆر خۆشتر بوو. زۆر ڕێگەی نوێمان بۆ گرتەبەر لەجیاتی ئەوەی ھەر بەھەمان شێوەی جاران بیھێڵینەوە و ھەر ھەمان یاساکان بەکاربھێنین. وابزانم ئەوە پێگەیشتووتر و ئازاترە؛ وەک ئەوە وایە ئامێرەکان ھەموویان بەڕاستی دەڕۆن پێکەوە، پیانۆ و گیتار و دەنگەکان چونکە ھەموویان پێکەوە نووسراون – ئەوان لێک دەئاڵێن؛ و بێگوومان تایبەتترە. بەلایەنی کەمەوە بۆ من، لەبەر ئەوەی من لەوێ بووم، زۆر خۆش دەردەکەوێت لەبەرئەوەی من خۆشیم دەبینی[٩]

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میوزیک تیڤی نیوز، لی ڕایگەیاند کە ئەو پاڵی بە سنوورەکانی خۆیەوە ناوە، شتی کردووە کە ئازایەتی ئەوەی نەبووە بیکات لەکاتی بەرھەمھێنانی کەوتوو.[٧] ئەو بە خۆرەکەی وت کە بابەتی سەرەکی ئەلبومەکە ئازادی و ژیانی تایبەتی خۆی بووە.[١٢] نووسینەکان باس لەوە دەکەن کە «ئەوکاتە چی ڕوویان دەدا» لە ژیانیدا و لە ھەمان کاتیشدا «کارە خۆش و تاقیکردنەوەکانی» کە گرووپەکە ئەنجامیان داوە لە دەرگا کراوەکە دەگێڕێتەوە.[١٦] لی بە «زۆر تاریک» پێناسەی گۆرانییەکانی ئەلبومەکەی کرد، و وتی کە پیشانت دەدات کە چۆن کاتە سەختەکان تێپەڕ بکەیت لە ژیاندا.[٧] کاتێک کە گۆرانییەکانی بەرھەمەکەی بەراورد بە ئەلبومی پێشوویان، کەوتوو کرد، لی وتی «[...] ئەوان زۆر جیاوازن. کۆردەکان ھێشتا ھەر لەوێن، بەڵام ڤێرژنێکی پێگەیشتوانەترە.»[٧] ئەو ئەوەشی وت کە ئامانجی ئەوە بووە کە تۆمارکراوێک بەرھەم بھێنێت کە لە کەوتووی خۆشتر بوێت، لەجیاتی ئەوەی کە لەبەر ھەمان پێکھاتە بگرێتەوە کە سەرکەوتنی بە ئەلبومی پێشوویان ھێنا.[١٦] وەک لە گۆرانی لەکریمۆسادا دەردەکەوێت، ئەو چەند کارێکی مۆسیقای کلاسیکی تێکەڵ کردووە لەگەڵ چەند پێکھاتەیەکی نوێی تر.[٤][١٧] دەنگی ئەلبومەکە بە کارەکانی پۆرتسھێد و بیۆرک ھاندراوە.[١٨]

دەنگی پشتینەی ھەردوو گۆرانی «ئەستێرەکەت» و «لەکریمۆسا» لەلایەن کۆرۆسی میلینیوم تۆمارکراون، ھەمان کۆرۆس کە لەسەر چەند گۆرانییەکی ئەلبومی کەوتوو کاریان کردووە.[١٠] ڕیچارد ھارینگتنی واشینتن پۆست وتی کە ئەلبومەکە پێکھاتووە لە گۆرانی گۆتیک ڕۆک و ھۆنراوەی «ھەڵھێنان» لەگەڵ دەنگی لی بە ھاوەڵێتی پیانۆ، ئامێری تەلدار و کۆرۆس.[٩] ئەو چەشنە مۆسیقایانەی تر کە ئەلبومەکەی پێناسراون پێکھاتوون لە ھێڤی مێتاڵ، ئۆپێرا و مۆسیقای پاپ.[١٩] جیم فاربەری دەیڵی نیوز ڕایگەیاند، «مۆسیقاکەی ئێڤەنێسنس، دووبارە، مێتاڵ نییە. (مەگەر پێتوابێتی کە گرووپی کرید پاڵێوراوە). ھەروەک چۆن پۆپیش نییە (بەلایەنی کەمەوە ئێستا نا کە پاڵی بە ڕیتم و بلوزەوە داوەتەوە). بەڵام ئەنجامی بەرھەمەکە بەدیلێکە بۆ ھەمووشتێکی تر کە ھەیە.» (واتە ئەلبومەکە ھەمەڕەنگە)[١٩]

فاربەر زیاتر لەسەر ئەلبومەکە قسەی کردوو وتی کە ئەو لێکچوونی بەدی کردووە لە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە و کارەکانی ماریا کێری، سارا برایتمان، نیکڵباک و ئانی ھاسڵام.[١٩] زە سیدنی مۆرنین ھێراڵد ھەستی بەوە کردووە کە «دەنگی سیمفۆنیک مێتاڵی گرووپەکە و نووسینە دڵ-تاریکەکانیان لەھەموو جارەکانی تر خەمناکتر بووە.»[٢٠] ئانا پاوەرزی لۆس ئەنجیلەس تایمز بە ئەلبومەکەی وت «زۆر پۆپە بۆ ھەندێکیان و زۆر قورسە بۆ ھەندێکی تر»، لەکاتێکدا پێناسەی لیریک و نووسینەوەکانی کرد بە «گەنج و ڕژد و ھەندێکجاریش ڕوون.»[١٨] لەکاتی ھەڵسەنگاندنی ئەلبومەکە، جان داڵانی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی وتی «مۆسیقاکە ھێشتا ھەمان گیتارژەنینی چەنکا-چەنکایە، ھەموو ئامێرەکان لە سێرڤزی دەنگە ئۆپێراتیکییەکەی لیدان.»[٢١] سارا ڕۆدمانی زە بۆستن گڵۆب وتی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە لە گۆرانی بمھێنە بۆ ژیان و ژێرکەوتن (٢٠٠٣) دەچن، لەگەڵ «تێکەڵەیەک لە دەنگە سۆپرانۆکەی لی، پیانۆ و گیتاری سەخت.»[٢٢] ڕۆب شێفڵدی ڕۆڵین ستۆن دەنگی لی بەراورد کرد بە «شۆڵدەر-پات بێڵتەرز» ی ١٩٨٠، پات بێناتار و ئان ویڵسن.[٢٣] ئاندرێ فاریاسی کریستیانێتی تودەی وتی کە ئەلبومەکە «درێژەیەکە لەو کارەی کە پێشووتر گرووپەکە کردووێتی.»[٢٤] بیلبۆرد وتی کە ئێڤەنێسنس «دڵئێشەکەی [لی]یان دووبارە وەرگێڕاوەوەتە سەر تۆمارکراوێکی سەرکەوتووی تر لە مۆسیقای مێلۆدراماتیکی گۆت/ئیندەستریاڵ، لەگەڵ بەکارھێنانی مۆسیقای پێشکەوتوو لەگەڵ کلاسیکی.»[٢٥]

گۆرانی و ھۆنراوەکان[دەستکاری]

ئەیمی لی لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٦دا

قوربانیی شیرین، یەکەم گۆرانی و تاکەگۆرانی ئەلبومەکە، بەپێی ئێد تامسنی IGN «گیتاری گرمەگرم» و بەشێکی ئامێری تەلداری تێدایە.[٢٦] چیرۆکی سەرەکی گۆرانییەکە چاکبوونەوەیە لە پەیوەندییەکی بەئازار، ھەمان شت کە ھانی ھەموو گۆرانییەکانی سەر کەوتووی داوە.[٢٧][٢٨] جۆردان ڕیمەری دەیڵی پراینستۆنیان و ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتیان کە گۆرانییەکە لەبارەی ئەندامی پێشووی ئێڤەنێسنس و ھاوڕێی کۆنی ئەیمی لی، بێن موودی نووسراوەتە.[٢٣][٢٩] کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت گۆرانییەکی ڕۆکە کە بە پیانۆ باڵاد دەست پێ دەکات پێش ئەوەی بەخێرایی ببێت بە گۆرانییەکی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ کە کەرەستەکانی نیو مێتاڵ، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ بەکاردەھێنێت.[٣٠][٣١] لی وتی کە گۆرانییەکەی لەبارەی خۆشەویستی پێشووی، شۆن مۆرگان نووسیوەتە، کە ئەندام و گۆرانیبێژی گرووپی ئەفریقی باشوورە بەناوی سیزەر.[٢٧] گۆرانییەکە بە «سروودی کچان» ناسراوە و وەسف دەکرێت،[٣٢] کەسایەتی گۆرانییەکە [ئەیمی لی] لە گۆرانییەکەدا باس لەوە دەکات و ئەو ھۆکارانە ڕووندەکاتەوە کە وا دەکات کە پەیوەندییەکە سەرکەوتوو نەبێت[٣٣] بە وتەکانی وەک «بۆ من مەگری… ئەگەر منت خۆشبوویستایە، ئەوا لێرە دەبوویت لەگەڵم / چۆن من توانیم بەھەشت بسووتێنم… چۆن توانیم؟ تۆ ھەرگیز ھی من نەبوویت!»[٣٤] بەپێی ستۆرنۆوەی گازێت گۆرانی کێشی جیھان تێکەڵەیەکە لە پاپ و مێتاڵ.[٣٣] ھاندراوە بە پەستانی ناوداری، «بیرۆکەی ڕۆژھەڵاتی» و «دەنگی شێواو» ی تێدایە.[٢٧] گۆرانییەکە بەم وشانە دەست پێ دەکات «ھەستەکەم وەک کێشیی جیھان وایە، وەک ئەوە وایە کە خودا لە بەھەشت ئاوەڕی لێدامەوە / ھانا بۆ من مەھێنە سوێند دەخۆم ناتوانم چاکت بکەمەوە» و کۆرەسەکەشی پێکھاتووە لە «ئەگەر منتان خۆش دەوێت کەواتە بەرۆکم بەردەن / ئەو کەسەی کە پێشووتر من بووم ڕێم لێ ناگرێت.»[٣٤]

لیتیۆم گۆرانییەکی خاوی ڕۆکە، کەسایەتییەکە گۆرانی دەڵێت لەبارەی ترسەکەی لەسەر کەمی ماددەی لیتیۆم، لەکاتێکدا کە «ھەستکردن بە بەنج بوون لەباوەش دەگرێت.»[٢٧] لی بە ڕەسەنی کۆرەسەکانی (ئەو بەشەی کە لە چەند شوێنێکی گۆرانییەکەدا دووبارە دەبێتەوە) نووسیبۆوە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەسەر گیتارێک، بەڵام دواتر ئەمێرەکە گۆڕاوە بە پیانۆ لەکاتێکدا کە بەشەکانی تری گۆرانییەکە نووسراونەتەوە.[٢٧] گۆرانییەکە لەبارەی ھەڵبژاردنی ئاسوودەیییە لە پەژارەدا لەگەڵ دڵخۆشی، و خەمباری کەسایەتییەکە [لی] وەک بەھانەیەک بیشان دەدات بۆ دروستکردنی مۆسیقا.[٢٠] ڕەخنەگران ھەستیان بە لێکچوونێک کرد لە بەشی پیانۆی سەر گۆرانییەکەدا لەگەڵ بەرھەمەکانی پێشووی گرووپەکە، بەتایبەتی نەمرەکەم (٢٠٠٣).[٣٥][٣٦] کریس ھاریسی ھەواڵەکانی میوزیک تیڤی لیتیۆمی بەراورد کرد بە گۆرانییەکانی تۆری ئامۆس. ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتی کە لیتیۆم ھۆنراوەیەکە بۆ کورت کوبەینی نیرڤانا، کە ئەوانیش گۆرانییەکیان ھەیە بە ھەمان ناو.[٢٣] گۆرانی کلاود ناین ھاندراوە بە لێک جوودابوونەوەیەک.[٢٧] گۆرانییەکە بەگشتی پێکھاتووە لە ئامێری تەلدار، ئیفێکتی ستودیۆ و دەنگە «چین-بە-چینەکانی لی.»[٢٧] شاژنی بەفری سپی، یەکەم گۆرانی کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکە نووسراوەتەوە،[٣٧] ھاندراوە بەھۆی بەسەرھاتەکانی لی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە چاودێری دەکەن.[٢٠][٢٧] بەپێی لی، ژیانی تایبەتیی ئەمەندە شێوێنرابوو ئەو نەیدەتوانی لە ماڵەکەی خۆشیدا بمێنێتەوە. جان داڵانی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی بەراوردی کرد بە گۆرانی من و دەمانچەیەکی تۆڕی ئامۆس.[٢١]

لەکریمۆسا گۆرانی ڕەسەنی لەکریمۆسای ١٧٩١ی مۆزارت دەنوێنێت.[٢٧] ئەم گۆرانییە ٢٢ پارچە لە ئۆرکێسترای لەخۆ گرتووە بە بەڕێوبەرایەتی دەیڤد کامبڵ و دەنگە پشتینەکان و ئۆپێراتیکییەکان لەلایەن کۆرۆسی مێلینیومەوە پێشکەشکراوە.[١٠] ھاندراوە لەلایەن فیلمی ئەمادیوس،[٢٧] گۆرانییەکە ترپەی پشتینەیی ئەلیکترۆنی، پارچەی ئامێری تەلداری سیمفۆنی، گیتاری سەخت و دەنگی خەمبار و ترسناکی تێدایە.[٢٦] دەنگەکان جیاوزی نێوان تاریکی و ڕووناکی دەنوێنن.[٢٦] جیم فاربەری دەیڵی نیوز گۆرانییەکەی بەراورد کرد بە کارەکانی گرووپی پڕۆگرێزڤ ڕۆکی ئینگلیزی ڕێناسانس.[١٩] وەک تۆ نووسراوەتەوە بۆ خوشکە مردووەکەی لی، ھەر وەک سڵاو لە کەوتوو.[٩][٢٧] لی لەبارەی ئەمەوە وتی: «بەدەست خۆم نییە کە ئەمە کارم تێدەکات، ئەگەر جێگەی خۆم بێت بۆ دەربڕینی خۆم و ھەموو ئەو شتانەی کە قووڵترین و بە ئازار ترینن کە دەستیان تێوە داوم، وا ھەست ئەکەم کە ئەو شانازی بەمانەوە دەکات.»[٩] گۆرانییەکە یەکێکە لە تایبەتترین گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە،[٢٧] ھۆنراوەکانی پێکھاتووە لە ھاوارکردن بۆ مردن بۆ ئەوەی لی بتوانێت لەگەڵ خوشکەکەی بێت،[٣٠] کە ھاوڕێیەتی کراوە بە گیتاری سەخت و پیانۆ.[٣٨] ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن ئاماژەی بە لێکچوونێک کرد لە گۆرانییەکەدا لەگەڵ گۆرانی گرووپی ڕۆمانسە کیمیاییەکەم بەناوی ھێڵینا (٢٠٠٥).[٢٣] سەرچاوەکانی تر گۆرانییەکەیان بەراورد کردووە بە کارە کۆنەکانی تری گرووپەکە لەسەر کەوتوو.[٢٧] گۆرانی لەدەستدانی کۆنترۆڵ ھاندراوە لەلایەن گیتارژەنینە بەرزەکەی باڵسامۆ و گرووپی پۆرتسھێد. کەسایەتییەکە تووڕەیییەکەی نیشان دەدات بە وشەکانی «تۆ ناوی منت بەبیر نایەتەوە / من بەڕاستی گوێی نایەمێ.»[٢٧] بەپێی لی گۆرانییەکە لەبارەی ئەوەوەیە کە کەمتر مەترسیدار بێت و زیاتر کراوەتر بێت.[٣٩]

ئەیمی لی لە ساۆ پاوڵای بەڕازیل لە ساڵی ٢٠٠٧

تەنیا کەس بە ڕەسەنی ناوی نیوەڕۆی توونا بووە و لەڕووی ھۆنراوەیییەوە پێکھاتووە لە بەسەرھاتەکانی لی لەگەڵ دواکەوتووی و ئەو کەسانەی کە لە دەورووبەری بوون کە وا دیار بوو لە جیھانێکدا ون بوون کە شوێنی ئەوان نییە.[٢٧] ئەم گۆرانییە دەستپێکێکی پیانۆی ھەیە کە شێوازەکەی دەچێتەوە سەر گۆرانییەکانی سەردەمی کەوتوو و گۆرانییەکانی سارا میکڵاکڵێن.[٢٧][٣٥] لە گۆرانییەکەدا، لی «ڕێبەرایەتی مرۆڤەکان سووک دەکات» بە وشەکانی کۆرەسەکە «ھەموو ژیانمان، چاوەڕێی یەکێکمان کرد بە سەرکردەی خۆمان ناوی ببەین / ھەموو درۆکانتان، باوەڕەی پێ ناکەم / بەھەشت، ڕووناکییەکەتم بەسەردا بدرەوشێنەوە.»[٢٤] ئەستێرەکەت ھاندراوە بە تەنیایییەکەی لی لە گەشتە جیھانییەکەیان بۆ بەرزکردنەوەی کەوتوو. ئەو کۆرەسی گۆرانییەکی لە لیسبۆن نووسیوە، کاتێک کە بە شەو سەیری ئاسمانی کردووە و ھیچ ئەستێرەیەک بە ئاسمانەوە نەبووە، ئەمەش بووەتە ھاندەری نووسینەوەی بەشەکانی گۆرانییەکە «ڕووناکییە میکانیکییەکانی لیسبۆن ئەستێرەکانیان تۆقاندووە.»، ھاندەرانی تر گرووپی پانتێرا بووە.[٢٧] گیتار و پیانۆ ئامێری سەرەکی سەر گۆرانییەکەن،[٢٢] لەکاتێکدا کە لی، بەپێی ڕۆب شێفیڵد، گۆرانی بەسەر خوادا دەڵێت.[٢٣] ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم لەگەڵ گیتارژەنی پێشووی گرووپەکە جان لێکامت نووسراوەتەوە، کە باسی پرۆسەی نووسینەوەکانی لی دەکات لە کاتی شەودا، کە لە ھێڵی یەکەمی گۆرانییەکەدا باسدەکرێت «ھەست دەکەم شەو دەست پێ دەکات / لە ژیان جیام دەکاتەوە.»[٢٧] گۆرانییەکە کەرەستەی پاوەرکۆرد و گیتاری زبری تێدا بەدیکراوە.[٣٥][٤٠] «گود ئینەف» بەتەنیا لەلایەن لییەوە نووسراوەتە. گۆرانییەکە کۆتا تراکی ئەلبومەکەیە بۆ نواندنی دەستپێکردنێکی نوێ بۆ گرووپەکە و ئەو ڕووداوانەی کە لە ژیانی گۆرانیبێژەکەدا ڕوویانداوە.[٢٠] کەرتێکی ئامێری تەلداری تێدایە و لێکچوونی ھەیە لەگەڵ گۆرانییەکانی تۆڕی ئامۆس و سارا مکڵاکڵێن.[٢٣][٤٠] گۆرانییەکە ھاندراوە لەلایەن ھاوسەری ئێستای لی، جاش ھارتزڵەر.[١٠] گود ئینەف لێکچوونێکی ھەیە لەگەڵ گۆرانی نەمرەکەم، بەھۆی بەشی پیانۆکانیانەوە.[٢٧]

بڵاوکردنەوە و بەرزکردنەوە[دەستکاری]

دەرگا کراوەکە بە جیھانی بڵاوکرایەوە؛ یەکەم بڵاوکردنەوەی لە پۆڵەندا بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦،[٤١] لە ٢٧ی ئەیلوول لە ژاپۆن،[٤٢] لە ئێرلەندا و ئەڵمانیا لە ٢٩ی ئەیلوول،[٤٣] لە ئوسترالیا لە ٣٠ی ئەیلوول[٤٤] و لە ئەمریکای باکوور لە ٣ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ.[٤٥] ئەلبومەکە بە دیجیتاڵی ھاتە بەردەست لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٦ لەسەر ئایتیوونز وەک پێش-داواکرییەک. ئەگەر ئەلبومەکە پێش ٣ی تشرینی یەکەم بکڕایە، چاوپێکەوتنێکی ئەیمی لی و گۆرانییەکی تایبەتی لەگەڵ دەھات بەناوی «کۆتا گۆرانی کە لە تۆدا بەفیڕۆی دەدەم»، کە دواتر لەگەڵ تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لیتیۆم دەرکەوتەوە.[٤٦]

تاکەکان[دەستکاری]

یەکەم تاکی ئەلبومەکە ناوی کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بوو، کە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەر ڕادیۆکاندا لێدەدرا لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦ و یەک ھەفتە بەدوایدا بڵاوکردنەوەیەکی فراوانی بەخۆوە بینی.[٤٧] چونکە گۆرانییەکە دوو ڕۆژ پێش ڕێکەوتە ڕەسەنەکەی بڵاوبۆوە بەسەر ئینتەرنێتدا، وایند-ئەپ ڕێگەی بە ڕادیۆکاندا کە پێش بڵاوکردنەوە ڕەسەنەکەی لە ڕادیۆدا لێی بدەن. بەدوای ئەمەدا، تۆمارەکە بۆ داگرتنی دیجیتاڵی خرایە بەردەست لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، و بە سیدیش لە ٢٥ی ئەیلوول وەک تاکێک بڵاوبۆوە.[٤٨] لە کۆتاکانی ھەفتەدا لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، گۆرانییەکە گەیشتە ژمارە ١٠ی «بیلبۆرد ھۆت ١٠٠» ی ویلایەتە یەکگرتووەکان،[٤٩] ژمارە سێی بەرکەوت لەسەر چارتی تاکەکانی نیوزلەندا،[٥٠] ژمارە پێنج لە چارتەکانی ئوسترالیا،[٥١] لەگەڵ ژمارە چوار لە چارتەکانی شانشینی یەکگرتوو.[٥٢] تاکەکە ھەروەھا لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە و بڕوانامەی پلاتینی پێ بەخشرا لەلایەن پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا و بڕوانامەی زێڕی پێ بەخشرا لەلایەن ئاریا.[٥٣][٥٤]

دووەم تاکی دەرگا کراوەکە، «لیتیۆم»، بڵاوبۆوە لە شانشینی یەکگرتوو لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧.[٣٥] ئەم گۆرانییە ژمارە ٢٦ی بەرکەوت لەسەر چارتەکانی ئوسترالیا، ٣٢ لە چارتی تاکەکانی شانشینی یەکگرتوو[٥٢] ھەروەھا ژمارە ١٦ لەسەر چارتەکانی نیوزلەندا. سێیەم تاکی ئەلبومەکە وا دانرابوو کە «ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم» بێت، بەڵام دوای گوێگرتن لە ئێڤەنێسنس و گوێگرەکانیان، کۆمپانیای وایند-ئەپ داواکارییەکانی ئەوانیان بەدی ھێنا و لەجیاتی ئەو گۆرانییە قوربانیی شیرینیان لەجێ بڵاوکردەوە.[٥٥] ئەم گۆرانییە خۆی لە چارتەکانی ئەڵمانیا و تورکیا دۆزییەوە. ھەرچەندە لیتیۆم و قوربانیی شیرین جێگەی خۆیان کردەوە لە چارتە ٤٠کانی ڕۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەردووکیان شکستیان ھێنا لە گەیشتن بە بیلبۆرد ھۆت ١٠٠. بیڵ ڕیچاردس، جێگرەوەی سەرۆکی فرۆش و مارکێتکردنی وایند-ئەپ، کەمی پەخشکردنی گۆرانییەکانی دایە پاڵ «کەمی ھارد ڕۆک [لە تراکەکاندا] بۆ ڕەقکردنی بنکەکەی، زۆریش میلۆدیکی و پاپ نەبوو تاکو بچێتە پاپەوە.» گود ئینەف وەک چوارەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لەوەی لە ھیچ کامێک لە چارتەکاندا خۆی ببینێتەوە.

گۆرانی بەناوبانگی تر[دەستکاری]

«کێشی جیھان» وەک تاکێکی ڕێکلامی خرایە بازاڕەکانەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بەتایبەتی لە کۆلۆمبیا. «جارێکی تر پێکەوە» تراکێک کە بۆ دەرگا کراوەکە نووسرابۆوە بەڵام دواتر ڕەتکرایەوە، کرا بە خۆڕایی بۆ داگرتنی دیجیتاڵی لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ وەک تایبەتکردنێک بۆ دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو ھەوڵەی دەیاندا بۆ چاککردنەوەی زەرەرەکان دوای بوومەلەرزەی ٢٠١٠ی ھایتی. لی لەسەر تۆمارەکە قسەی کرد، «من بە قووڵی جوڵێنراوم بە ڕووداوە دڵتەزێن و لەدەستدانەکانی ھایتی. ئێمە ھیوادارین کە بەشدارییەکی باشمان کردبێت بۆ داواکارییە فریاکەوتنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مۆسیقاکەمان.» گۆرانییەکە وەک داگرتنێکی دیجیتاڵی بڵاوبۆوە لەلایەن فرۆشیارە ئەلیکترۆنییەکان لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ٢٠١٠. گەیشتە ژمارە ٨٦ لە بیلبۆردی کەنەدی «ھۆت ١٠٠.» لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میوزیک تیڤی نیوز، لی وتی کە ئەو گۆرانی نووسیبوو بۆ فیلمی مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە، کە دەرھێنەرەکانی تێیدا ڕۆڵێکی بچووکیان پێبەخشیبوو، لەبارەی ئەمەوە لی وتی: «ئەوان وتیان 'دەتەوێت ڕۆڵێک ببینی؟' منیش وتم 'بەڵی بۆ جەھەنەم! ڕێگە بدەن کە بمرم، دەمەوێت کەسێک بم کە بکوژرێم.' بۆیە بڕوا ناکەم ڕووبدات.» ھەروەھا دواتر دەرخرا کە تراکێکی ئەلبومەکە، لەکریمۆسا، بە ڕەسەنی بۆ فیلمەکە نووسرابوو بەڵام نەخرایە ناویەوە. بەپێی دەرھێنەرەکان، نە لی و نە گرووپەکە پرسیاریان لێکرابوو بۆ نووسینی مۆسیقا بۆ فیلمەکە.

گەشت[دەستکاری]

ئەیمی لی لە کۆنسێرتێکدا لە ٢٠٠٧

یەکەم پێی گەشتی دەرگا کراوەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لە تۆرۆنتۆی کەنەدا دەستی پێکرد، و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە نیویۆرک سیتی کۆتایی پێھات. دوای گەشتکردنی ئەمریکای باکوور لە تشرینی یەکەم، ئێڤەنێسنس گەشتی کرد لە ئەورووپا لە تشرینی دووەمدا پێش گەڕانەوەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆئەوەی لە شانۆ گەورەکاندا کۆنسێرت بکەن. گەشتەکە دەستی پێکردەوە و بەردەوام بوو لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ و ئەوان دەرکەوتن لە کەنەدا، ژاپۆن و ئوسترالیا. لەکاتی نمایشکردنەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکا، ئوسترالیا و کەنەدا، ئێڤەنێسنس یارمەتی دەدران لەلایەن ڕێڤۆلوشن تیۆری، ستۆن سۆر و زە بلاک ماریا. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٧دا، پێی دووەمی گەشتەکە دەستی پێکرد لە فرێسنۆی کالیفۆرنیا و بەردەوام بوو لە باکووری ئەمریکا، باشووری ئەمریکا، باشووری ئەفریقا و دواتر گەڕانەوە بۆ باکووری ئەمریکا و لە ئەورووپا کۆتایی پێھات. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێڤەنێسنس یارمەتی دران لەلایەن شێڤێڵ و فینگەر ئێلێڤن. لە بوێنۆ ئایرز، ئێڤەنێسنس لە ڕۆک فێستڤاڵ بەشداریان کرد لەگەڵ ئەیرۆسمیت، ڤۆڵڤێت ڕیڤۆڵڤەر و راتۆنێس پارانۆیکۆس. لە نێوان گەشتە ئەورووپییەکاندا، گرووپەکە بەشداریان کرد لە گەشتی فامیلی ڤالیوز ٢٠٠٧ لە تەنیشت کۆرنەوە. دوای فامیلی ڤالیوز، گرووپەکە بەردەوام بوو لە گەشتکردن بەناو مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. کۆتا پێی گەشتەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد لە کۆراڵ گەیبڵسی فلۆریدا. دوای زیاتر لە ساڵێک لە گەشتکردن، کۆتا کۆنسێرتیان لە کینگستنی ڕۆد ئایلەند ئەنجامدا لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لیستی گۆرانییەکانی کۆتا پێی گەشتەکە گۆڕانکاری و سێ گۆرانی نوێی بە خۆوە بینی، کە پێکھاتبوون لە «لەدەستدانی کۆنترۆڵ»، «ون» و «تێگەیشتن.»

پێشوازی ڕەخنەدار[دەستکاری]

ھەڵسەنگاندنی شارەزایان
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان
سەرچاوە خاڵ
ئۆڵمیوزیک[٥٦] 3/5 ستاره
بڵێندەر[٥٧] 3.5/5 ستاره
ئینتەرتەینمێنت ویکڵی[٢١] B+
دە ئیندیپێندێنت[٣٨] 1/5 ستاره
جام![٥٨] 2/5 ستاره
کارێنگ![٥٩] 4/5 ستاره
ناو[٦٠] 3/5 ستاره
پۆست میدیا نیوز[٦١] 3.5/5 ستاره
ڕۆڵینگ ستۆن[٢٣] 3.5/5 ستاره
سپین[٦٢] (١٠/٨)

دەرگا کراوەکە بەگشتی دەنگی تێکەڵی پێدراو بەزۆری مامناوەند بۆ باشی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقاوە.[٦٣] مێتاکریتک، کە دەنگدان لە ١٠٠ پێداچوونەوە یەکلا دەکەنەوە، ئەلبومەکە دەنگدانێکی مامناوەندی بەدەستھێنا کە ١٠٠/٦١ بوو، زۆربەی ئەم پێداچوونانە بەگشتی «باش بوون»[٦٣] ڕەخنەگری IGN ئێد تۆمسن وتی کە «دەرگا کراوەکە ھەمووشتێکە کە تۆ بتەوێت لە ئەلبومێکی بەدواداھاتوودا و زیاتریشە.» و وتیشی کە سەرەڕای نەمانی موودی لە گرووپەکە، ئەو ئەندامانەی کە ماونەتەوە «ھیچ شتێکیان لەدەست نەداوە.»[٢٦] ڕۆب شێفڵدی ڕۆڵین ستۆن لە پێنج ئەستێرە سێ ئەستێرە و نیوی بە ئەلبومەکەدا و وتی «ئەیمی لی ھێشتا زۆر خەمبارە بەرامبەر بە کوڕان و خوا و زۆر زۆر شتی زیاتر [...] کاتێک کە ئازار دەستبەسەر گیانە تەسکەکەیدا دەگرێت، ھەروەک ھەموو گۆرانییەکانی دەرگا کراوەکە نیشانی دەدەن، ئەو دەنگە خۆشەکەی دەکات بە کۆرۆسێک»[٢٣] و ئەوەشی وت کە باشترین گۆرانییەکان «ترسناکترەکانن»[٢٣] کاتێک کە زیاتر قسەی لەسەر دەرگا کراوەکە کرد، ڕایگەیاند کە «بەڕوونی دیارە کە لی بەشێکی موگناتیزی و لەناوبەری لەناوخۆی ھەیە، ھەر ئەمەشە کە وادەکات گۆرانیی لێکجیابوونەوەکان لەسەر دەرگا کراوەکە ھەستێکی زۆر ڕاست دەبەخشن.»[٢٣] جان داڵانی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی ڕوونیکردەوە کە تۆمارکراوەکە «تایبەتترە و ئەگەر زیاتر لێی قووڵ ببیتەوە دەبێت بە جیھانی»[٢١] بڵێندەر پێداچوونەوەیەکی باشی بەخشی بە ئەلبومەکە و دانیپێدا نا کە «ئەلبومەکە قووڵتر و تاریکترە لە کەوتوو، ئەلبومەکە ھەمووشتێک بەرزدەکاتەوە بۆ ئاستێکی مەزن»[٥٧] بیلبۆرد وتی «ئەوانی کە کەوتوویان لەباوەش گرتووە بێگومان قووڵتر دەکەونە ناو دەرگا کراوەکەوە.»[٢٥] مێلیسا ماریزی سپین چوار لە پێنج ئەستێرەی دا بە دەرگا کراوەکە و وتی کە «بەشێکی تووڕەتر و دڵنیاترە لە لی کە خەمناکی لەخۆی دەکاتەوە، بەڵام ھێشتا بیری ئەو ھەستە دەکات کە لە خەمەکاندا پێیبەخشراوە.»[٦٢]

ستیڤن تۆماس ئێرلواینی ئۆڵمیوزیک وتی کە «دەرگا کراوەکە تێکدانی سۆزە. بەڵام بە شەپۆلی دەنگیی، بەھەرحاڵ، شێوازەکەی ئێڤەنێسنس بە شێوەیەکی باشتر و بەردەوام دەگرێت وەک لە تۆماری پێشوویان - دوای ھەمووشتێک، ئێستە لی بیرکەرەوەی نوو-مێتاڵە و ئەستێرەیە.»[٥٦] کەلیفا سانێی زە نیویۆرک تایمز ئەلبومەکەی بە «کەمتر خۆش» پێناسە کرد و وتی کە ھەندێک لە گۆرانییەکان لێکدەچن.[٣٠] سارا بێری ڕەخنەی لێ گرت: «دەنگەکەی [ئێڤەنێسنس] ھەر وەک خۆی دەمێنێتەوە: پەیوەندی نێوان دەنگە سەیر بەڵام دۆستانەکەی گیتارەکان و دەنگە سۆپرانۆ ئاوریشمییەکەی لی.»[٦٤] سارا ڕۆدمانی زە بۆستن گڵۆب ئەلبومەکەی بە پارچەیەکی «ڕۆمانسیی ٤٥-خولەک» ناوبرد و وتیشی «ئەگەر [دەرگا کراوەکە] زیاتر خۆشەویستی تێدابووایە وەک لە دان جیڕکردنەوە و تووڕەیی، تۆمارێکی زۆر سەرنجڕاکێشتر دەبوو.»[٢٢] ئەو ھەروەھا ھەستی بەوە کرد کە دەنگی ئەلبومەکە «ڕەشتر» دەبێت و لە ڕووی ھۆنراوەکانییەوە بەرەو وشەی وەک «تاریکی، تۆقان و تووڕەیی» ھانا دەھێنێت.[٢٢] کریستینا تیتسی بیلبۆرد وتی کە ئەلبومەکە «ڕەنجدانێکی زۆر بەھێزتر و تێرتری ھەیە وەک لە کەوتوو[٦٥] پۆست میدیا نیوز سێ ئەستێرە و نیوی لە پێنج بە ئەلبومەکە دا و وتیان «لەکاتێکدا کە لە دەنگ و شێوازدا لە [ئەلبومەکەی] پێشوو دەچێت، دەنگی گیتارە بەھێزەکان لەدەست دەدات و لەجیاتی ئەمە دەنگی پیانۆ و گۆرانیوتن بە گوێگر دەبەخشێت.»[٦٦] ئاندرێ فاریاسی کریستیانێتی تودەی دانی بەوەدا نا کە «دەنگەکەی بەرزە، بەڵێ، بەڵام جیاناکرێتەوە لەگەڵ [ئەلبومە] پاشکەوتووەکەی – نا ئومێدییەکە دوای سێ ساڵ و نیو لە بەرھەمھێنانی.»[٢٤]

ھەندێک لە ڕەخنەگران ڕەخنەیان لە دەنگە بەرزی ئەلبوم و ھۆنراوەکان گرت. جیم فاربەری دەیڵی نیوز وتی کە ئەو دەنگەی کە ئێستا گرووپەکە بەکاریھێناوە «ھیچ شتێک نییە کە شانازی پێوە بکرێت.»[١٩] ڕەخنەگر ئالێکس نەن دوو ئەستێرەی لە پێنج دا بە ئەلبومەکە و وتی کە «لە ڕووی مۆسیقییەوە پێکھاتووە لە کۆرد و ڕیفی گەورە، شتی ڕەگەزی، جیھانی و شتی بێزارکەری تر. دەرگا کراوەکە وەرزشێکە بۆ چۆنێتی دروستنەکردنی ئەلبومێکی خراپ.»[٣٥] داریڵ ستێردانی جام!یش ھەروەھا دوو ئەستێرە بە ئەلبومەکە دا، دەستخۆشی لە دەنگی لی کرد و ڕەخنەی لە پێکھاتەی «کەف، ئاو پێداکردن و دووبارەکردنەوە» ی ئەلبومەکە گرت بۆ دروستکردنی گۆرانییەکانی سەر تۆمارەکە. ئەو زیاتر لەسەری قسەی کرد و وتی کە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە پێکەوە «تەقینەوەی تاکئاوازی خۆ-دڵفراوانی ئێڤەبێمانا» دەدات و ئاماژەی بەوەش دا کە «ھەندێک لە دەرگا (کان) باشترە بە داخراوی بمێننەوە.»[٥٨] ئاندی گیلی زە ئیندیپێندێنتیش ھەروەھا ڕەخنەی لە دەرگا کراوەکە گرت و ڕایگەیاند کە دەنگە باریکەکەی لی درەوشانەوەی «سنوورداری فراوانیی مەودای مۆسیقی و سۆزی گرووپەکەیە و خەمەکانیان ئاڕاستە دەکەن بە شێوەیەکی پڕ لە فشە و خۆ ھەڵکێشانەوە.»[٣٨] لە خەڵاتەکانی مۆسیقیی ئێن ئاڕ جی ٢٠٠٧، ئەلبومەکە پاڵێوردرا بۆ باشترین ئەلبومی جیھانی ساڵ[٦٧] و ئەلبومەکە خەڵاتی ئەلبومی ساڵی بردەوە لە خەڵاتەکانی ڤیدیۆکلیپی میوزیک تیڤی ئوسترالیا. یەکێک لە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە بە ناوی قوربانیی شیرین پاڵێورا بۆ پۆلی باشترین نمایشی ڕۆکی سەخت لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامیی.[٦٨]

پێڕستی تراکەکان[دەستکاری]

ھەموو گۆرانییەکان بەرھەمھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمنەوە.

ژمارەناونووسەر(ەکان)ناوی گۆرانی بە ئینگلیزیماوە
١.«قوربانیی شیرین»ئەیمی لی، تێری باڵسامۆSweet Sacrifice٣:٠٥
٢.«کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت»لی، باڵسامۆCall Me When You're Sober٣:٣٤
٣.«کێشی جیھان»لی، باڵسامۆWeight Of The World٣:٣٧
٤.«لیتیۆم»لیLithium٣:٤٤
٥.«کلاود ناین»لی، باڵسامۆCloud Nine٤:٢٢
٦.«شاژنی بەفرە سپی»لی، باڵسامۆSnow White Queen٤:٢٢
٧.«لەکریمۆسا»لی، باڵسامۆLacrymosa٣:٣٧
٨.«وەک تۆ»لیLike You٤:١٦
٩.«لەدەستدانی کۆنترۆل»لی، باڵسامۆLose Control٤:٥٠
١٠.«تەنیا کەس»لی، باڵسامۆThe Only One٤:٤٠
١١.«ئەستێرەکەت»لی، باڵسامۆYour Star٤:٤٣
١٢.«ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم»لی، جان لێکامتAll That I'm Living For٣:٤٨
١٣.«گود ئینەف»لیGood Enough٥:٣٢
ماوەی گشتی:٥٤:١٥

ئاماژەپێکردن و کەسایەتییەکان[دەستکاری]

ئەم زانیارییانە وەرگیراون لە ئۆڵمیوزیک و تێبینییەکانی سەر ئەلبومی دەرگا کراوەکە.[١٠][٦٩]

ئێڤەنێسنس مۆسیقیی زیاتر بەرھەمھێنان وێنە ھونەرییەکان و بەڕێوەبردنەکان
  • تامارا بێرارد – کۆرۆس
  • مێلانی برونۆ – کۆرۆس
  • ئەلیسا کامبڵ – کۆرۆس
  • دەیڤد کامبڵ – ڕێکخەری ئۆرکێسترا
  • مارسێلا کارمۆنا – کۆرۆس
  • کێڤن داڵبێی – کۆرۆس
  • ماری گافنی – کۆرۆس
  • سیمن جەیمز – ماستەری کۆنسێرت
  • کاری لی – گۆرانیبێژ (پشتینە)
  • لۆری لی – گۆرانیبێژ (پشتینە)
  • ئۆوانێ پاراتۆرێ – کۆرۆس
  • دێرڵ فێنیسیی – کۆرۆس
  • دوایت ستۆن – کۆرۆس
  • تانیا تێممان – کۆرۆس
  • تەلایە تریگێرۆس – کۆرۆس
  • ڵیزا واڵ ئۆرجێرۆ – کۆرۆس
  • سوسن یۆنگبڵۆد – کۆرۆس
  • ڕۆری فاسیانێ – تەکنیککاری تەپڵ
  • دەیڤ فۆرتمن – بەرھەمھێنی دەنگ، میکسی دەنگ، بەرھەمھێنەر
  • بۆن ھاریس – پڕۆگرامسازی
  • مایک ھیو – یارمەتیدەری ئەندازیار
  • تێد جێنسن – ماستەرکردنی دەنگ
  • دیجەی لیتاڵ – پڕۆگرامسازی
  • جێریمی پاڕکەر – ئەندازیاری دەنگ
  • ویزڵی سایدمن – یارمەتیدەری ئەندازیار
  • ئاندرو لۆڕی – بەڕێوەبردن
  • دارێن ماجوسکی – A&R
  • گەیڵ مۆراویتز – بەڕێوەبەری وێنە
  • دایانا مێڵتزەر – A&R
  • مایک مۆنگیڵۆ – بەڕێوەبەری بەرھەم
  • فرانک ئۆکنفێڵس – فۆتۆگرافی
  • دەیڤد سابی – کۆنتراکتەر
  • ئێد شیرمان – دیزاینی بەرگ
  • گرێگ واتنبێرگ – A&R

مێژووی بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

ناوچە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە شێواز کۆمپانیا
پۆڵەندا ٢٥ی ئەیلوول، ٢٠٠٦ سیدی، داگرتنی دیجیتاڵی وایند-ئەپ
ژاپۆن ٢٧ی ئەیلوول، ٢٠٠٦ مۆسیقای EMIی ژاپۆن
ئەڵمانیا ٢٩ی ئەیلوول، ٢٠٠٦ وایند-ئەپ
ئێرلەندا
ئوسترالیا ٣٠ی ئەیلوول، ٢٠٠٦
کەنەدا ٣ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦
ویلایەتە یەکگرتووەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ستیڤن تۆماس (لە ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). ئێڤەنێسنس: دەرگا کراوەکە(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی ١١ی ٢٠١٥.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج کریس ھاریس (لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئاب، ٢٠٠٦). ئەیمی لی دەڵێت بەرھەمە نوێکەی ئێڤەنێسنس بە ھەستترە(ئینگلیزی). میوزیک تیڤی نیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی ئاب، ٢٠١١.
  3. ^ ھاریس، کریس (لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووز، ٢٠٠٦). ئێڤەنێسنس بەیسژەنەکەیان لەدەست دەدەن، ئەیمی لی دڵنیا دەکاتەوە کە ڕێکەوتی گەشتەکەیان ناگۆڕن(ئینگلیزی). میوزیک تیڤی نیوز. میوزیک تیڤی نێتۆرکز. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئاب، ٢٠٠٨.
  4. ^ ئ ا ود، شێری (لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). دەرگای نوێ کراوەتەوە بۆ ئەیمی لی(ئینگلیزی). جام!. سەن میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  5. ^ ئەیمی لی (لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی یەکەم، ٢٠٠٦). ئیڤبۆرد – ئەلبومەکەم خۆشدەوێت :)(ئینگلیزی). ئیڤبۆرد. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ١٦ی شوبات، ٢٠٠٦.
  6. ^ ئ ا کۆنیف، تەمارا (لە ڕێکەوتی ١٦ی ئەیلوول، ٢٠٠٦). بەرەو کراوە فراوانەکە(ئینگلیزی). بیلبۆرد ڤۆلیوومی ١١٨، دەقی ٣٧. پرۆمۆتیس گڵۆباڵ میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی نیسان، ٢٠١٢.
  7. ^ ئ ا ب پ ھاریس، کریس (لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووز، ٢٠٠٦). ئەیمی لی لە گورگە گەورە خراپەکەی سۆبەر ناترسێت(ئینگلیزی). میوزیک تیڤی نیوز. میوزیک تیڤی نێتۆرک. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیران، ٢٠١١.
  8. ^ پرۆکۆڤیڤ، دەین (لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١). ئێڤەنێسنس: ئەلبومی ئێڤەنێسنس. پۆپ ماتەرس. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  9. ^ ئ ا ب پ ت ڕیچارد ٢٠٠٦، دەرگایەکی نوێ دەکرێتەوە بۆ ئەیمی لی، بەشی دووەم
  10. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ دەرگا کراوەکە، (تێبینییەکانی سەر ئەلبوم). تۆمارەکانی وایند-ئەپ. ٢٠٠٦
  11. ^ جۆو دیئانجیلۆ (لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٤). دەنگە نوێکەی ئێڤەنێسنس(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی ئاب، ٢٠١١.
  12. ^ ئ ا ب زە سەن (لە ڕێکەوتی ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). ئەیمی لی: من چارەسەرکەری خۆمم(ئینگلیزی). نیوز ئینتەرناشناڵ. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەم، ٢٠١٤. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەک، ٢٠١١.
  13. ^ ئێڤەنێسنس دەکرێتەوە لەسەر ئەلبومە نوێکەیان(ئینگلیزی). بیلبۆرد. پرۆمیتیس گڵۆباڵ میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  14. ^ ئێڤەنێسنس گەورە دەبێت(ئینگلیزی). نیو میوزیکڵ ئێکسپرێس. IPC میدیا (لە ڕێکەوتی ٢٧ی تەممووز، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  15. ^ ستیڤ باڵتن (لە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسان، ٢٠٠٦). ئێڤەنێسنسە نوێکە دەرگاکە دەکەنەوە(ئینگلیزی). ڕۆڵین ستۆن. وێنەر میدیا. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی یەکەم، ٢٠٠٨. سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  16. ^ ئ ا ئێڤەنێسنس ھەست بە قورسایی ناکەن لەگەڵ ئەلبومە نوێکەیاندا(ئینگلیزی). بیلبۆرد. پرۆمیتیس یونیڤێرساڵ گرووپ. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  17. ^ دێنیس ئارمسترۆنگ (لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەم، ٢٠٠٧). ئەیمی لی ڕۆحە ھوونەرییەکەی لەباوەش دەگرێت(ئینگلیزی). جام!. میدیای سەن. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  18. ^ ئ ا ئان پاوەرز (لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). ڕۆکس ھارد پلەیس -- پرسیار لە ئێڤەنێسنس بکە(ئینگلیزی). لۆس ئەینجڵس تایمز. کۆمپانیای تریبیون. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  19. ^ ئ ا ب پ ت جیم فاربەر (لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). تەقینەوە بەناو شارۆچکەدا(ئینگلیزی). دەیڵی نیوز. دەیڵی نیوز. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئایار، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  20. ^ ئ ا ب پ ئەیمی لی لەسەر سنگی نایھێڵێت(ئینگلیزی). زە سیدنی مۆرنین ھێراڵد. میدیای فەیرفاکس (لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  21. ^ ئ ا ب پ جان داڵان. دەرگا کراوەکە (٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیران، ٢٠١١.
  22. ^ ئ ا ب پ سارا ڕۆدمان (لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). بۆ ئێڤەنێسنس، ڕەش ڕەشە نوێکەیە(ئینگلیزی). زە بۆستن گڵۆب. کۆمپانیای نیو یۆرک تامز. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  23. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ڕۆب شێفیڵد (لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). دەرگا کراوەکەی ئێڤەنێسنس – پێداچوونەوە. ڕۆڵینگ ستۆن. وێنەر میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیران، ٢٠١١.
  24. ^ ئ ا ب فاریاس ٢٠٠٦. دەرگا کراوەکە، بەشی یەک.
  25. ^ ئ ا G (لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٧). پێداچوونەوەی ئەلبومەکان – ئێڤەنێسنس، دەرگا کراوەکە(ئینگلیزی). بیلبۆرد پەڕەی ٣٧. پرۆمۆتیس گڵۆباڵ میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی ئازار، ٢٠١٢.
  26. ^ ئ ا ب پ ئێد تۆمپسن (لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). دەرگا کراوەکە (ئێڤەنێسنس) - بەسەرداچوونەوەی مۆسیقا. IGN. ڕێکخراوی ھەواڵەکان. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  27. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف سی. بۆتێملی (لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). ئێڤەنێسنس: ئەیمی لی گۆرانییە نوێکان ڕووندەکاتەوە(ئینگلیزی). VH1. ڤیاکۆم. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٢٣ی نیسان، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئازار، ٢٠٠٧.
  28. ^ ڕیسمان برایەن (تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). ئێسێنسی ئێڤەنێسنس. مێتاڵئێج. ٥٢ (١١): ٥–١٠
  29. ^ جۆردان ڕیمەر (لە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). ئەلبومە نوێکەی ئێڤەنێسنس ئیسقانێکی ڕووتە و دڵی نییە(ئینگلیزی). زە دەیڵی پرینستۆنیان. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٦ی حوزەیران، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  30. ^ ئ ا ب سانێ کێلێفا (لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). سیدی نوێ(ئینگلیزی). زە نیویۆرک تایمز. کۆمپانیای زە نیویۆرک تایمز. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  31. ^ سانێ کێلێفا (لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). ئێڤەنێسنس و کلێرس ئامادەن بۆ ئینکۆرەکەیان(ئینگلیزی). زە نیویۆرک تایمز. کۆمپانیای زە نیویۆرک تایمز. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  32. ^ کامیلی دۆدیرۆ (لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوول، ٢٠١١). پرسیاری سەخت بۆ ئەیمی لیی ئێڤەنێسنس(ئینگلیزی). سپین. میدیای سپین. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوول، ٢٠١١.
  33. ^ ئ ا ئێڤەنێسنس – دەرگا کراوەکە(ئینگلیزی). ستۆرنۆوەی گازێت (لە ڕێکەوتی ٣ی ئاب، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  34. ^ ئ ا دەرگا کراوەکە. فاریاس ٢٠٠٦. لاپەڕەی ١
  35. ^ ئ ا ب پ ت ئالێکس نەن. ئێڤەنێسنس: دەرگا کراوەکە (کۆلۆمبیا). میوزیک ئۆ ئێم ئێچ. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی حوزەیران، ٢٠١١.
  36. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ئێڤەنێسنس - لیتیۆم (کۆڵۆمبیا)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.
  37. ^ گیتارژەنی ئێڤەنێسنس: جێگرتنەوەی بێن موودی(ئینگلیزی). زە ئاڵتیمەیت گیتار (لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئاب، ٢٠١٣.
  38. ^ ئ ا ب گیڵ، ئاندی (لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). ئەلبوم: ئێڤەنێسنس. لەندەن: ئیندیپێندێنت پرینت لیمیتد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  39. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سێ مەتر لەسەروو ئاسمان»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.
  40. ^ ئ ا بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ئەیمی لی ئێڤەنێسنس ھۆنراوە بەسەر ماڵە تازەکەیدا دەڵێت»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.
  41. ^ دەرگای کراوە - ئێڤەنێسنس(ئینگلیزی). empik.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  42. ^ دەرگا کراوەکە - ئێڤەنێسنس(ئینگلیزی). ئەمازۆن (ژاپۆن). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  43. ^ ئێڤەنێسنس - دەرگا کراوەکە(ئینگلیزی). ئەمازۆن (ئەڵمانی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  44. ^ دەرگای کراوە لەلایەن ئێڤەنێسنس. سیدی واو!. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسان، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  45. ^ دەرگا کراوەکە: ئێڤەنێسنس: مۆسیقا. ئەمازۆن (ویلایەتە یەکگرتووەکان). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  46. ^ دەرگا کراوەکە بەیانی بەردەستە، کۆنان ئۆبراین ئەمشەو. وێبگەڕی ئێڤەنێسنس. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی دووەم، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئاب، ٢٠٠٦.
  47. ^ تاکە نوێکەی ئێڤەنێسنس «کاتێک بانگم بکە کە بەھۆشیت» بەردەست کرا لە ڕادیۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا لەڕێگەی پەخشکردنی دیجیتاڵییەوە. پڕوێب. ڤۆکەس (لە ڕێکەوتی ١ی ئاب، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیران، ٢٠١١.
  48. ^ ئێڤەنێسنس گەورە دەبێت. نیو میوزیکاڵ ئێکسپرێس. ئای پی سی میدیا (لە ڕێکەوتی ٢٧ی تەممووز، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  49. ^ ھۆت ١٠٠: کۆتایی ھەفتە ٩ی ئەیلوول، ٢٠٠٦. بیلبۆرد. پرۆمیتیەس گڵۆباڵ میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  50. ^ ھەنگ میدین. ئێڤەنێسنس - کاتێک بانگم بکە کە بەھۆشیت. پیشەسازی کۆمەڵەی تۆمارکردنی نیوزلەندا. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  51. ^ ھەنگ میدین. ئاریا - ئێڤەنێسنس - کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت. چارتەکانی ئاریا. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  52. ^ ئ ا ئەرشیڤی فەرمی ٢٠٠٦ بۆ باشترین ٤٠ تاکەکان: ٧ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦. چارتی تاکەکانی شانشینی یەکگرتوو. کۆمپانیای چارتە فەرمییەکە. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  53. ^ ئەنجامەکانی زێڕ و پلاتین. کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیران، ٢٠٠٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسان، ٢٠١٦.
  54. ^ چارتەکانی ئاریا - بایەخپێدان - تاکەکانی ٢٠٠٦. کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئوسترالیا (لە ڕێکەوتی ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  55. ^ ئەیمی لی (لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەم، ٢٠٠٧). گۆڕانی دڵ. ئیڤترێدز. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٦ی شوبات، ٢٠١٢. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیران، ٢٠١٣.
  56. ^ ئ ا ستیڤن تۆماس ئێرڵواین. پێداچوونەوەی دەرگا کراوەکە – ئێڤەنێسنس. ئۆڵمیوزیک. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی حوزەیران، ٢٠١١.
  57. ^ ئ ا بلێندەر، دەرگا کراوەکە – پێداچوونەوە. ئالفا میدیا گرووپ (لە ڕێکەوتی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  58. ^ ئ ا ستێردن، دارێڵ (لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). دەرگا کراوەکە – پێداچوونەوە. جام!. سەن میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  59. ^ کارێنگ!، دەرگا کراوەکە – پێداچوونەوە. باور میدیا گرووپ (لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوول، ٢٠٠٦).
  60. ^ برۆمشتاین، ئەلیزابێت (لە ڕێکەوتی ١٦–٢٣ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). دیسک گاید: پۆپ / ڕۆک(ئینگلیزی). ناو. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووز، ٢٠١٤. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تەممووز، ٢٠١٤.
  61. ^ زە ڵیدەر-پۆست (لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). دەرگا کراوەکە گەڕانەوەی ئێڤەنێسنس دەبێت(ئینگلیزی). پۆست میدیا نیوز. پۆست میدیا نێتۆرک. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٤ی ئازار، ٢٠١٦. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  62. ^ ئ ا مەیرز، مێلیسا (لە ڕێکەوتی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). ئەو زیاتر لە پازدە میلیۆن ئەلبومی فرۆشت، تەنیا بۆ دۆزینەوەی خۆی لە پەیوەندییەکی خراپدا. سپین. سپین میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی نیسان، ٢٠١٢.
  63. ^ ئ ا مێتاکریتیک. بەسەرداچوونەوەی دەرگا کراوەکە، دەنگپێدان، بەشداران و زیاتر لە مێتاکریتیک. سی. بی. ئێس ئێنتراکتڤ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی حوزەیران، ٢٠١١.
  64. ^ سارا بێری (لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). ئێڤەنێسنس دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی 'دەرگا کراوەکە'وە. سێت لویس پۆست-دیسپاچ. لی ئینتەرپرایسس. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١.
  65. ^ کریستا تایتەس (لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١١). ئێڤەنێسنس دەگەڕێتەوە بە لاندسکەیپی ڕۆکی دەستکاریکراوەوە. بیلبۆرد پ. ١. پرۆمیتیوس گڵۆباڵ میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  66. ^ زە لیدەر-پۆست (لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). دەرگا کراوەکە گەڕانەوەیەکی ئێڤەنێسنسە. پۆست میدیا نیوز. پۆست میدیا نێتوۆرک. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٤ی ئازار، ٢٠١٦. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  67. ^ ئاگیلێرا و ئێڤەنێسنس نوێنەری پڵاوتنەکانی ئێن ئاڕ جی دەکەن. کۆنتاکتمیوزیک (لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی دووەم، ٢٠١١.
  68. ^ سیدنی کۆنفێدێنشاڵ (لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسان، ٢٠٠٧). شەوی میوزیک تیڤی لەگەڵ فرۆک و ڕۆڵ. زە دەیڵی تێلێگراف. نیوز لیمیتد. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسان، ٢٠٠٧.
  69. ^ ئێڤەنێسنس - دەرگا کراوەکە - ئاماژەپێکردنەکان. ئۆڵمیوزیک. ڕۆڤی کۆرپۆرەیشن. سەردان لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]