گووگڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کۆمپانیای گووگڵ
Google Inc.
جۆرگشتی
بازرگانی دەکات لەNASDAQ: GOOG , FWB: GGQ1، NASDAQ-100 Component , S&P 500 Component
پیشەسازیئینتەرنێت، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
دامەزراوە لەپارکی مینلۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا (٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨ز)
دامەزرێنەر(ەکان)سێرگی برین، لاری پەیج
شوێنی سەرەکیماونتن ڤیو، کالیفۆرنیا, ئەمریکا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیھەموو جیھان
بەڕێوەبەرانلاری پەیج (ھاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەر)
داھات٤٢٢٫٥٦ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٧ increase
ماڵپەڕhttps://www.google.com/
سەرچاوەکان: [١]


گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google) یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨[٢][٣]ز دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە ھەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج

ئێستا گووگڵ بە چەند بلۆن کەس زیاتر لە جیھان بەکاری دێنن

چەند زانیارییەک لەسەر سێرجی برین و لاری پەیج[دەستکاری]

سێرجی برین لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە زانایەکی کۆمپیوتەرە، سێرجی برین جولەکەیە. لاری پەیج لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گووگڵەو وە ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founder ی ھەیە لە گووگڵ. ئەو دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگڵ و لە ساڵی ١٩٩٨ گووگڵ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە. ئێستاکەش لاری پەیج خاوەنی ١٨٬٧ ملیۆنە و ناوبراو مامـۆستای زانکۆی کۆمپیوتەرە.

مانای گووگڵ[دەستکاری]

وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol) ـەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بەدوا دەکەوێ بەسەد بەرامبەر بە سفر) دێت، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە.

مێژووی گووگڵ[دەستکاری]

گووگل لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە گەڕانکارییەکەی کە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج دروست کرابوو کاتێک ھەردووکیان قوتابی بوون لەزانکۆی ستانفۆرد. لەکاتێکدا گەڕان کاری گووگڵ گەڕانکارێکی ئاسایی بوو، ھەردووکیان بیریان کردەوە و پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی گەڕان کارییەکەیان باشترو جوانتر بکەن چونکە زۆر سادە بوو ئەوکات، ھەر بۆیە ئەوان بەرەو پێشەوەیان برد بەھۆی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی PageRank کە چەند پەڕێکی سایتە بەناوبانگەکانی تێدا بوو، گرنگی ئەم پەڕانە لەوە بوو کە دەتویست بگەڕێیت ھەر لەناو گووگڵ بۆی دەگەڕا. ئەم گەڕانکارییە بچووکە بوو بە سیستەمێکی تر کەناوی RankDex بوو ئەم سیستەمەش لەلایەن Robin Li ـەوە دیزاین کرابوو، ئەم سیستەمە داھێنەرەکەی ڕۆبن لی بوو کاتێک ئەو سیستەمەی دۆزیەوە لەناوچەی بایدو لەچین. لاری پەیج و برین بنەڕەتیانە نازناوی ئەو سیستەمەیان نوێیەیان کرد بە BackRub، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە ھەندێک لە ھەڵەکانی سیستەمەکانی پێشتری چاک کردبوو، لەکۆتاییدا ناویان نا Google کە بەھۆی یاریکردنەوە بەوشەی Googol ـەوە بۆتە Google. تا ئەو کاتە سایتی گووگلڕ ھەر سەر بە زانکۆی ستانفۆرد بوو، بەڵام گووگڵ ویستی لەمەش ڕزگاری بێت و توانی دۆمەینێکی نوێ بکڕێت کە ئەو کات ناوی دۆمەینەکە بریتی بوو لە google.stanford.edu. دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ بەتەواوی خۆی جیاکردەوە لەزانکۆی ستانفۆرد و دۆمەینێکی سەربەخۆی تۆمارکرد، دواتر گووگلڕ بەتەواوی یەکی گرت لە ساڵی ١٩٩٨، وە ئەوکات ھاورێیەکیان لە زانکۆی ستانفۆرد بەناوی (Susan Wojcicki) بنکەیەکی بۆ بە کرێ گرتن لە لەکالیفۆرنیا وەکو دەستپێکردنێک بۆ ئەو کۆمپانیایە. لە مانگی ٥ ی ٢٠١١ سەردانکەرانی گووگڵ بێ ھاوتا بوو کە لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا یەک بلیۆن کەس سەردانی گووگڵیان کرد کە ئەمەش داھاتێکی زۆری بۆ گووگڵ پەیدا کرد کە داھاتەکەی ٩٣١ میلیۆن بوو تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا. لەمانگی ١ ی ٢٠١٣ گووگل ٥٠ بلیۆنی بەدەستھێنا کە بووە یەکەم کۆمپانیا زۆرترین داھات بەدەست بێنێت لەماوەیەکی زۆر کورت دا.[٤][٥]

بەشداریکردنی گووگل لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیکە[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گووگل بەشداریکرد لەگەل چەندین کۆمپانیا و دەزگای حکومی بەمەبەستی باشترکردنی بەرھەمەکانی. ھەر بۆیە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ھاوبەشی دەست پێکرد لەگەل کۆمپانیای (ناسا) ی ئەمریکی بەمەبەستی پەخشکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی زەوی و کەش وھەوا. دواتر ھاوبەشییەکی دیکەی کرد لەگەل کۆمپانیای سەن میکرۆسیستەمز لە ١٠ ی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەشداریکردن ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بەکۆمپانیەکە دەگەیشت. وە بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگووزارییە ڤیدیۆییەکانی دەستی کرد بە ھاوبەشی لەگەل کۆمپانیای AOL کە ئەو کۆمپانیایەش سەر بە کۆمپانیای Time Warner ـە کە ئەویش یوتیوب بوو کە گووگل توانی باشترین قازانج بکات لە یوتیوب و لە ئێستادا یوتیوب بەناوبانگترین سایتی ڤیدیۆیی یە. وە لەھەمان سال گووگل بوو بە باشترین کۆمپانیای بازرگانی. دواتریش توانی گرێبەست بکات لەگەل چەند کۆمپانیایەکی دیکە وەکو مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنی ئیریکسۆن وە چەند کۆمپانیایەکی دیکە. وە لە ساڵی ٢٠٠٧ گووگل خزمەتگوزاری مۆبایلی ژیری ڕاگەیاند.

تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕی گووگڵ[دەستکاری]

ماڵپەڕی گووگڵ پێکدێت لەکۆمەڵێ خزمەتگوزاری جیاواز کە بەکارھێنەرانی سەرسام کردووە ھەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارھێنانی ڕوو لە زۆربوونە

  • گووگڵ سکۆلار Google Scholar
  • گەڕان Google Search
  • گەڕان بۆ وێنە Google Image
  • ڤیدیۆ Google Video
  • پۆستی ئەلیکتڕۆنی Google Mail
  • بازاڕ Shop
  • تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus
  • وەڕگێڕ بۆ چەندەھا زمانی جیھانی Google Translate
  • بلاگ blogger
  • نەخشە Google Map
  • دۆکەمێنت Documents
  • کۆگای ئەپڵیکەیشنی سیستەمی ئەندڕۆید Google Play
  • پەرتووکخانە Google Books
  • گەڕانی کۆمەڵەدراوە Dataset Search[٦]

کڕینی یوتیوب[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیای گووگڵ ھەڵساوە بە کڕینی ماڵپەڕی یوتیوب کەتایبەتە بە سەیریکردنی ڤیدیۆ بەمەش داھاتێکی باشی بۆخۆی مسۆگەر کرد چوونکە یوتیوب لە ئێستادا لەڕیزبەندی جیھانی سێیەم ماڵپەڕە لەڕووی زۆری سەردانیکەرانی جگە لەوەش داھاتی ڕێکلامیش داھاتێکی بێ سنووری بۆ گووگڵ مسۆگەر کردووە

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی گووگڵ
  • ماڵپەڕی یوتیوب
  • سیستەمی ئەندڕۆید
  • گەڕۆکی گووگڵ کڕۆم بۆ کردنەوەی پەڕگەی ئینتەرنێت

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین سەردان دەکەن بۆ گووگڵ[دەستکاری]

ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەلجیکا، بەڕازیل، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، سوید، سویسڕا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ [[:en:U.S. Securities and Exchange Commission|]]
  2. ^ http://www.google.com/intl/en/about/company/
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  4. ^ Brin، Sergey؛ Page، Lawrence (1998). "The anatomy of a large-scale hypertextual Web search engine" (PDF). Computer Networks and ISDN Systems. 30 (1–7): 107–117. CiteSeerX 10.1.1.115.5930Freely accessible. doi:10.1016/S0169-7552(98)00110-X. 
  5. ^ Barroso، L.A.؛ Dean، J.؛ Holzle، U. (April 29, 2003). "Web search for a planet: the google cluster architecture". IEEE Micro. 23 (2): 22–28. doi:10.1109/mm.2003.1196112. We believe that the best price/performance tradeoff for our applications comes from fashioning a reliable computing infrastructure from clusters of unreliable commodity PCs. 
  6. ^ گووگڵ بیست و پێنج میلیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە | ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان