لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەکارھێنەر:Ahrirەوە ڕەوانە کراوە)
Jump to navigation Jump to search
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: سپاس بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژەیە و ئەو پێشنیارە بەجێیەت، بەڵام بەخوای ئێستاکانە زۆر سەرقاڵم و پێموانەبێت بتوانم لە ماوەیەکی ترەوە بەشدارییەکی وام ھەبێت، ببوورە کە ناتوانم بەسوود بم و دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن. AHR (وتووێژ) ‏١١:٣٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئیشەڵڵا کێشە نابێت. خۆی گەر قبوڵیان بکردایە، بەتەنیاش دەمتوانی پەڕەکان دروست بکەم، بەس دەبێت بیسەلمێنین کە ژمارەمان زۆرە تا بزانن بەجددی ئەو پرۆژەیەمان دەمانەوێت. بۆیە دەبێت لانی کەم ژمارەمان لە ٣ کەس کەمتر نەبێت و ڕۆژانەش چالاکیمان ھەبێت. ویکیفەرھەنگی زازاکی زۆر دوای ئێمە دەستیان پێ کرد و بە ماوەیەکی کەم پێش ئێمەش تەواویان کرد. بڕوانە diq.wiktionary.org. بۆیەش کارەکەم خستە پشووی ھاوین تا قوتابخانە و زانکۆکان داخرێن ئەوسا کارەکان بکەین و کات لە کەس نەگرین. بەھەرحاڵ، زۆر سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٨، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیوادارم بۆ ھاوین سەرقاڵی نوێم بۆ دروست نەبێت و ئەو کات بتوانم بۆ ئەو کارە بەسوود بم، بەڵام بەھەر حاڵ گەلێک سپاست دەکەم بۆ خەمخۆری بەڕێزتان بۆ تەواوی ویکییە کوردییەکان، ماندوو نەبی. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٢١، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • سڵاو کاک فەرهاد هیوادارم باش و تەندروست و سەلامەت بیت، بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتت دەکەم بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەی مەمالیکی عێراق کە نووسیوتە و کاندیدت کردووە بۆ ئەوەی لە نێو بابەتە باشەکانی ویکیپیدیادا بن و دەنگ بدەن ، ئایا دەنگدان بۆ پشتگیری یان دژایەتی خۆشەویستی دڵسۆزانە و پێزانینم بۆ گەلە بەڕێزەکەت قبوڵ بکە.Hamaredha (لێدوان) ‏٠٨:٥١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC) Hamaredha (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد[دەستکاری]

@Ahrir ئەم کاتەت باش ، داوایەکەم هەبوو ئەگەر مەجالت هەبوو بتوانی ئەم دەروازەیەمان بۆ دروست بکەیت سوپاست دەکەم چونکە ئێستا خەریکی وتارە پەیوەندی دارەکانی وەرزشم بەتایبەت یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٦:٣٨، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Kurd2021: دەروازەکە و لەگەڵ زۆربەی بەشە ھەڵبژێردراوەکانم سازکرد، تەنیا زانیاری و وتەی ھەڵبژێردراو ماوە. ھیوادارم بەدڵتان ببێت و گەر کێشەیەک یان کەموکوڕیەکی ھەبێت سپاستان دەکەم گەر چاکی بکەن. AHR (وتووێژ) ‏١١:٣٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir دەستت خۆش بێت ، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندبوونەکەت بێگومان لەداهاتوو زیاتر پەرەی پێدەدەین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]