شورا مەزنەکە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شورا مەزنەکە (بە ئینگلیزی: The Great Wall) فلیمێکی ئەمریکی-چینی یە لە دەرھێنانی (تشانگ یی مو) بەرھەمھێنراوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧. چیرۆکی فیلمەکە باس لە چەند بەکرێگیراوێکی ئەورووپی دەکات بە ناوی بازرگانەوە گەشت دەکەن بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵات بە مەبەستی زانین و دۆزینەوەی باروت، چونکە تا ئەو سەردەمە باروت لە ڕۆژاوا نەبووە بەڵکو تەنھا گەلی چین ھەیان بووە، و نھێنی بووە و ھەرگیز نھێنییەکەیان نەداوە بە جیھانی دەرەوە. کاتێک دەگەنە سنووری شورا مەزنەکەی چین دەستگیر دەکرێن و سەرەتا بڕیار وایە بکوژرێن بەڵام لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا ھێرشی (دڕندە تایبەتەکان) دەستپێدەکات و سوپاکە دەکەونە شەڕەوە کوشتنەکەیان دوا دەخرێت و لەناو شەڕەکەدا ئەو دوو کەسە ڕۆڵێکی زۆر گەورە دەبینن و ئازایانە ڕووبەڕوویان دەبنەوە. بەمەش بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێت و وەک سەربازێکی ئازا لای خۆیان دەیانھێڵنەوە و پاشان لە شەڕەکانی دواتردا بە ئازایی و زیرەکی خۆیان و یارمەتی چیینییەکان بە کێشانی نەخشەیەکی بەھێز دەبنە ھۆی لەناو بردنی ھەموو دڕندەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]