لێدوانی بەکارھێنەر:Hamaredha

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Hamaredha!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٢ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێرھاتن و چۆنیەتی کارکردنی ویکیپیدیا.[دەستکاری]

سوپاس کە بەشداریت لە ویکیپیدیا کرد، بەخێرھاتیت بۆ ئێرە و ئێرە شوێنێکە جێگای ھەمووانی تێدا ئەبێتەوە و ویکیپیدیا شوێنێکە ھەمووان ئەتوانن بەشداری تێدا بکەن،من لێرە شتەکانت بۆ درێژ ناکەمەوە یان یاسا و رێسای درێژت پێ نادەم تەنھا بۆ تێگەیشتن لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا بە گشتی تکایە بڕوانە پێنج کۆڵەکەکانمان، کە کورتکراوە و پوختکراوی یاساکانی ویکیپیدیایە و لە زۆربەی حاڵەتەکان کاری پێدەکرێت. دواتر گەر ویستت لێرە سەیری تەواوی یاساکان بکە.

بۆ وتار نوسین ئێمە گرنگی بە بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە، بێ لایەنی دەدەین) تکایە سەیری (ئەم فێرکارییە) بکە بەشێوەیەکی پوخت ئامادەکراوە کە چۆن وتارێک لە ویکیپیدیا دەنووسیت (بە وێنە + ڤیدیۆ)

بۆ باشترکردنی وتارەکانمان ئێمە داڕێژە و پۆل و دەروازە بەکاردێنین

زیاتر درێژی ناکەمەوە تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو لە پرسگای ویکیپیدیا یان پەڕەی وتووێژەکەم تکایە بیکە ھەرکاتێک ویستت یان ھەرچەن پرسیارت ھەبوو خۆشحال ئەبم کە وەڵامی یەک بە یەکیان بدەمەوە

لەوانەیە سوود لەمانەش وەربگریت: فێرکاری ویکیپیدیا، فێرکاری بە وێنە، رێنمایی خێرا، دەربارەی ویکیپیدیا

سوپاس بۆتۆ -- ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٥٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕی گووگڵ[دەستکاری]

دەم باش Hamaredha، سپاس بۆ بەشداریکردنت لە ویکیپیدیادا. تێبینیم کرد کە سەرجەم دەقەکان بە وەرگێڕی گووگڵ وەردەگێڕیت و دەیانھێنیتە ئێرە. نموونەش وەک ئایزک ھێرزۆگ جا ویستم بڵێم کە ھیچ نەبێت بیانخوێنەوە تا گەر ھەڵەیەکی تێدا بوو، خۆت چاکی بکەیت. ڕاستی دەقەکان بێمانا نەبوون، بەڵام ھەر ویستم ئەم ھۆشدارییە بدەم تا پشت بە توانای خۆشت ببەستیت و وتاری تۆکمەتر بڵاو بکەینەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی خواتان لێ بێت سوپاس بۆ پەیامەکەت و ببورن بۆ دواکەوتنی وەڵامدانەوە، وەک دەزانن من سەرقاڵی نووسینی بابەتەکە بووم، کە هەڵەکانتان تێدا ڕاست کردۆتەوە، هەروەها سوپاس بۆ نامەنووسین، بە دەگمەن وەرگێڕانی گووگڵ بەکاردەهێنم و... بەکارهێنانی وەرگێڕانی گووگڵ تەنها بۆ وەرگێڕانی چەند ناوێکی قورس بۆ بەراوردکردنیان بە زمانی کوردی، ئامانجم زیادکردنی ناوەڕۆکی باشە لەناو ویکیپیدیای کوردیدا، چونکە بەداخەوە ویکیپیدیای کوردی زۆر خراپە لە بابەتەکاندا کاتێک بەراورد دەکرێت بە زمانەکانی تر.هیوادارم هاوکار بین لەگەڵ یەکتر و منیش بەو شتە دڵخۆش دەبم Hamaredha (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەھیوای کاری باشتر و دڵسۆزانەتر. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم[دەستکاری]

Hamaredha، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام، زۆر حەزم لە فراوانکردنی بابەتی کوالێتی بەرز لە ویکیپیدیای کوردیدا هەیە، وە خۆشحاڵییەکی زۆرم پێدەبەخشێت کە لەناو تیمی ئەم ئینسایکلۆپیدیای ئازادەدا کار دەکەم و خۆشحاڵم بە ناسینی تۆ Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٥٨، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمەش خۆشحاڵین کە لێرەیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆتۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ بەشدارییەکانت و پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بەردەوام بە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ ئەو مەدالیایە، وە هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ زیادکردنی ژمارەی بابەتەکانی ویکیپیدیای کوردی Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٣٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی تەکنیکی
سپاس بۆ کارە تەکنیکییەکانت بەھیوای بەردەوامی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٧، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ ئەو مەدالیایە Hamaredha (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوەی خێرا[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Hamaredha سپاس بۆ بەشدارییە بەبەھاکانت بۆ سڕینەوە وا باشترە توینکل بەکارببەیت بۆ نموونە بڕوانە ھەردوو وێنەکە

گەر توینکڵ بەکاربێنی دەتوانی ھۆکاری سڕینەوەکە دیاری بکەیت و پێویستمان بە ھۆکار نووسین تا نووسەری وتار بزانێت بەھۆی چی ھۆکارێک وتارەکەی سڕاوەتەوە و تکایە لەداوی لێدانی تاگی سڕینەوەی خێرا نووسەری وتار ئاگادار بکەوە بۆ ئەمەش سەیری دانەری تاگ بکە و ژێر دانەری تاگ کۆپی بکە بڕوانە وێنەی سێیەم

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو سوپاس بۆ پەیام و وێناکردنەکان، بەڵام هەنگاوەکانم پەیڕەو کرد و نەمزانی کە ئەم تایبەتمەندییە لە پەسەندکراوەکاندا هەیە، بەڕێگەدا ئەم تایبەتمەندیەم زیاد کردووە بۆ ئەکاونتی تایبەتی خۆم لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و لە ویکیپیدیای عەرەبی، بەڵام بەداخەوە ئەم تایبەتمەندیەم لە ویکیپیدیای کوردیدا نادۆزمەوە تکایە بە میهرەبانی هاوکاریم بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، وە سوپاسگوزاری ئێوە دەبم و سوپاستان دەکەم Hamaredha (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کرتە لە ئامرازەکان بکە پاشان لە بەشی گەڕان توینکڵ چالاک بکە و پاشەکەوتی گۆڕانکارییەکە بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Hamaredha (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئەم وێنەیەی کە زیادم کردووە ئەو بژاردانەتان پیشان دەدات کە لە ئەکاونتەکەمدا بەردەستن، وە تێبینی ئەوە دەکەن کە ئەم تایبەتمەندییە لە ئەکاونتەکەدا نەدۆزراوەتەوە Hamaredha (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad
Caption text
Hamaredha (لێدوان)
ئێستا دووبارە سەیری بکەوە بزانە دەتوانی بیبینیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٦، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو زۆر بەداخەوەم بۆ دواکەوتنی وەڵامدانەوە چونکە سەرقاڵی کەش و هەوای جەژن بووم ئێستا فیچەرەکە لەبەردەستمدایە وەک لەو دوو وێنەیەی لێرەدا لە پەیجی گفتوگۆدا بڵاوم کردۆتەوە. Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
13-7-2022
Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
13-7-2022
Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاگاداری ئەوەم خەریکی بەکارھێنانی توینکڵ بوویت دەست خۆش. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چارەسەر کردنی کێشە[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز@Hamaredha

هیواى تەندروستیێکی باشت بۆ دەخوازم،

تاگێکت لەسەر لاپەڕەى بەڕێز (محەممەد یەحیا عەزیز) داناوە کە گوایە لاپەڕەکە تەواو نیە و بەکورتی زانیاریەکانی تێدا نوسراوە و بێ بایەخە، پاش ئەوەی تاگەکەم بینی ڕاستەوخۆ چارەسەری ئەم کێشەیەم کرد و هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەى پەرەکە بسڕدرێتەوە، لەگەڵ تەواوى یاساکانی ویکیپیدیا دەگونجێت، پەڕەکە چەند هەڵەیەکی کەمی تێدابوو چاککرا، کەسایەتی (محەممەد یەحیا عەزیز) کەسایەتیێکی گشتیە و گرنگە، سەرچاوەی زۆر بەهێزی کوردی و عەرەبی لەسەری هەیە، هەم نوسەر هەمیش بەرهەمی هونەرى هەیە، بۆیه پێویستە لە ویکیپیدیا هەبیت و نەسڕدرێتەوە.

سوپاست دەکەم گەر هەر هەڵەیەک هەیە کەوا چاکی بکەین وبۆمی پێشنیار بکە. Mr-MohammedAzeez (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و ڕێز@Mr-MohammedAzeez
محمدی برام با شتێکت بۆ ڕوون بکەمەوە، ئەویش ئەوەیە کە دەتوانیت هەرچیت بوێت لەسەر خۆت بنووسیت، بەڵام لە پەیجی بەکارهێنەرەکەتدا، بەڵام بۆ ئەوەی بابەتێک لەسەر خۆت بنووسیت، ئەمە ڕاست نییە، لەگەڵ هەموو ڕێزێک بۆ کەسە بەڕێزەکەت ، بەڵام تۆ کەسێکی زۆر بەناوبانگ نیت یان زۆر کاریگەر نیت، وە ئەگەر ڕێگە بدەین بە بابەتی ژیاننامەیی وەک ئەم بزانە کە لە ئینسایکلۆپیدیادا ڕۆژانە دەیان ژیاننامەنووس لەبارەی خۆیانەوە دەبینینەوە، جا کاریگەر بن لە کۆمەڵگادا یان نا.
كاتێك بابه‌ته‌ ژیاننامه‌كان له‌ ویكیپیدیای كوردیدا ده‌پشكنیت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆربه‌یان بۆ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكی حكومه‌ت، هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ یان كه‌سانی كاریگه‌رن كه‌ رۆڵی چالاكی پێشه‌نگیان له‌ كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌.
هیوادارم ئێستا بیرۆکەکە بۆ ئێوە ڕوون بێت، وە ئەگەر پێویستت بە هەر یارمەتیەک بوو، دوودڵ مەبە لە داواکردنی، سوپاس
Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:١٧، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناردنی ئاگاداری دوای دانانی تاگی سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Hamaredha ئایا کێشەیەکت ھەیە لە ناردنی ئاگاداری دوای ئەوەی تاگی سڕینەوە لە وتاریک دەدەیت؟ وەک ئەوەی لێرە و لە چەن شوێنێکی تریش بینیومە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٥، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad
سڵاو سوپاس بۆ نامەکە و بۆ ئاگادارکردنەوەکە، جاری داهاتوو ئاگاداری سڕینەوەی خێرا بۆ نووسەری بابەتەکە لە پەیجی گفتوگۆکەی دەنێرم بۆ ئەوەی ئاگاداری بابەتی سڕینەوەی خێرا بێت، وە سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏٢٣:١١، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاگاداری سڕینەوەکەت لە شوێنێکی ڕاست ناردووە کێشەکە ئەوەیە گەر سەیری ئاگادارییەکەی خۆت و خۆم بکەی تێدەگەی مەبەستم چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٦، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا تێدەگەم مەبەستت چییە، بەڵێ، کاتێک سڕینەوەی خێرای بابەتەکە دەکەم، ئەوا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناردنی بۆ نووسەری بابەتەکە بەو فۆڕمە دەردەکەوێت کە لە لاپەڕەی گفتوگۆی نووسەری بابەتەکەدا بینیم، لەگەڵ ئەم وێنە ناڕێک، چونکە ناردنەکە ئۆتۆماتیکی دەبێت دوای ئەوەی سڕینەوەی خێرای بابەتەکە ئەنجام دەدرێت، ئایا بیرۆکەکە ئێستا بۆت ڕوونە Hamaredha (لێدوان) ‏٠٥:٢٧، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزتان شتەکان بە ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدەن؟ نەک بە دەست؟ وە گەر ئۆتۆماتیکییە لە ڕێگەی توینکڵەوە دەیکەن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
به لى ئۆتۆماتیکی Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:١١، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: بەڵام وەک دەبینی بەشێوەی ئۆتۆماتیکی کارناکات لە ئێستادا، بۆیە شێوەی دەستی بەکاربێنن تکایە چونکە گەر سەیری ئێرە بکەی نموونە ئۆتۆماتیکییەکە ببینی کە ھیچ سوودی لێ وەرناگیرێ لەگەڵ ئەو نموونەیەی من بە دەست کردوومە و سوودی لێ وەردەگیرێ و خوێنەر تێدەگات مەسەلە چییە جیاوازیان زۆرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٠، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس، بە دڵی ئێوە دەیکەم Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنانی توینکڵ[دەستکاری]

سڵاو بەرێز @Hamaredha تکایە پێوەری درووست و گونجاو بەکاربھێنە و بە درووستی داوای سڕینەوەی خێرا بکە و چەن تاگێک لەسەر یەک لێمەدە وەک ئەوەی لە وتاری قوتابخانەی ھەوارانی بنەڕەتی دەبینرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad سڵاو، وە سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکە، بەڵام حەز دەکەم شتێکتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە لە تایبەتمەندی توینکڵ دا، کاتێک کلیکی لەسەر دەکەم، تەنها سێ هەڵبژاردنم لەبەردەستە.
  • بسخ
  • دوای ده ستكارى
  • RPP
واتە تایبەتمەندی سڕینەوەی خێرا، کە لە نامەکەتدا کڕیوتە، ئەم تایبەتمەندییە هێشتا بۆ من چالاک نەکراوە و بەهیچ شێوەیەک، ئەم تایبەتمەندییە لەبەردەستمدا نییە.
هیوادارم ئێستا بیرۆکەکە بۆ ئێوە ڕوون بێت Hamaredha (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پسخ سڕینەوەی خێرایە کە دوای کرتە کردن لەسەری ئەمە نیشان دەدات 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستکەری پەڕەکە ئاگادار بکەرەوە ئەگەر توانرا?
2 سڕینەوەی پێشوو (لۆگەکان)
وتارەکان
پێوەری گشتی Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:١٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
2 سڕینەوەی پێشوو (لۆگەکان)
وتارەکان
پێوەری گشتی Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:١٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad هوكارى دستكرد نييه Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad
Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٢٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Hamaredha دیسکۆرد بەکاردەھێنن؟ لەوێ زیاتر بتوانم ڕوونکردنەوە بدەم؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٢٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad نه خير ,,من ئەم بەرنامەیە بەکارناهێنم Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٣٠، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوەی چەند وتارێکی شارەوانییەکان[دەستکاری]

سڵاو، بینیم کە چەند وتارێکی شارەوانیی فڵانتان بۆ شارەوانی فڵان گواستبوویەوە. ھۆکارەکەی چی بوو؟ پێشتر دروست بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram
سڵاو، کاک ئارام ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پرۆسەی گواستنەوەی ناوی بابەتەکان بەهۆی هەڵەیەکی ڕێزمانییەوە بووە لە ناوی ئەو وتارانەدا، کە بریتین لە شارەوانيی و شاروانی
لە ناوی پێشوودا پیتێکی ى هەبوو بۆ ناوی شاروانيی زیادکرابوو و ئێستا دوای دەستکاریکردنەکە بووەتە شاروانی Hamaredha (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانم، بەڵام پێشتر دروست بوو. خۆی وتارەکان سەبارەت بە شارەوانی نووسراون نەک شارەوان. شارەوانی + ی + شوێنەکە = شارەوانیی شوێنەکە. لێرەدا وشەی شارەوانی خۆی کۆتاییی بە پیتی ی ھاتووە و کاتێک لەگەڵ وشەی شوێنەکە گرێی دەدەیت و پیتی ی دەخەیتە نێوان ھەردوو وشەکە، نابێت بیکەیتە شارەوانی شوێنەکە، بەڵکوو دەبێت بیکەیتە شارەوانیی شوێنەکە. تێگەیشتی؟ گەر نا بڕوانە ویکیپیدیا:ڕێنووسی_زمانی_کوردی#«ی»ی_پێوەندی. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram
اوكي , سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکە Hamaredha (لێدوان) ‏١٨:٤١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئێوەش. تکایە وتارەکان بگوازەوە بۆ ناونیشانەکانی پێشتریان. ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورن من تێنەگەیشتم مەبەستت چییە، دەتوانی بە وردی ڕوونی بکەیتەوە، بەڵام چۆن بابەتەکان بگۆڕم بۆ ناونیشانە کۆنەکان، وە بۆتە پرۆسەی گواستنەوەی ناو، وەک ئەوەی هەوڵ بدەیت ناوەکە بگۆڕیت بۆ ناوە کۆنەکە، بەرنامەکە ڕەتی دەکاتەوە تکایە Hamaredha (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوی دووبارە کاکە، ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. باسەکەمان لەسەر ناوی ھەر چوار وتاری شارەوانیی لۆڤێچ، شارەوانیی ڕازگراد، شارەوانیی سیلیسترا وشارەوانیی ڕوسێ بوو کە وەک پێشترم لێ کردنەوە و ئێستا کێشەیان نییە. سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت و ھیوادارم بەردەوام بیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سلاو من ئێستا ناونیشانی ئەم چوار بابەتەم گۆڕیوە کە لە پەیامەکەتدا ئاماژەت پێکردوەو گۆڕیوە بۆ شێروانی هەروەک پرسیارت لێکردم ،، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٥:١١، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە تۆ لە من تێدەگەیت؟! من لە لێدوانەکەم وتوومە کە وتارەکانم گواستەوە و ئێستا کێشەیان نەماوە! دیسان بۆچی پەڕەکانت گواستەوە بۆ ناوە ھەڵەکانی پێشوویان؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٥، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە ئێوە تێنەگەیشتم، هەر بۆیە لێکتێگەیشتنەکە بوو، بۆیە بە بۆچوونی من پێویستە ئەوەی گونجاو بێت سەبارەت بەم بابەتانە بیکەن،، وە من لەمەودوا لەم چوار بابەتە هیچ ناکەم، تۆ بە گونجاو دەزانیت، Hamaredha (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، لێکتێنەگەیشتنێک ھەبوو. ئێستا دیسانەوە وتارەکانم چاک کردەوە. قسەکەت دروستە، بەڵام دەبێت بەکارھێنەر لە ھەڵە و دروست ئاگادار بکرێتەوە تا خۆی ھەڵەکان چاک بکاتەوە یان لانی کەم ھەڵەی تر نەکات. تەنانەت گەر زانیت منیش لە شوێنێکدا ھەڵەم کردووە، ئاگادارم بکەرەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٥، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Translation request[دەستکاری]

Hello.

Can you translate and upload the article en:Central Bank of Azerbaijan in Sorani Kurdish Wikipedia?

Yours sincerely, Multituberculata (لێدوان) ‏١١:٣٤، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Multituberculata
Hello.
You created the article بانکی ناوەندیی ئەرمەنستان. These central banks have much in common, as they are in ex-Soviet countries with same evolutionary developments. That is why I asked you. If I knew Kurdish, I would have created it myself.
Yours sincerely, Multituberculata (لێدوان) ‏١٠:٠٥، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
hello @Multituberculata the article you're requesting is mostly unsourced, and we cannot support unsourced content here on ckb; Wikipedia:Citing_sources is our key policy without it we cannot let an unsourced article to stay.
@Multituberculata Hello , can I ask yoi.? , If you are not Kurdish , where are you from? , which languages are you speak ? , , thank you Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٤٠، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

I am Azerbaijani. My mother language is Azerbaijani, which is a Turkic language closely related to Turkish and Turkmen. Azerbaijani and Turkish are similar enough, that we can understand each other with little or no difficulty. But Turkmen is totally unintelligible. Azerbaijani has a lot of Iranian words. When written in Latin letters, I can sometimes decipher written Kurdish, thanks to these words. I also speak English of course. Multituberculata (لێدوان) ‏٢٣:٣٥، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Multituberculata
? Hi, sorry for the late reply ,, Let me be a little curious, are you working for the Republic of Azerbaijan Hamaredha (لێدوان) ‏٠٠:٠٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hello l. No, certainly not. I am not employed in any state job of the Republic of Azerbaijan, and have nothing to do with the state. I am a regular citizen. But my country is indeed the most authoritarian country in Southwest Asia and the ex-Soviet Union. The internet is heavily regulated and censored, just like in China or Iran. Multituberculata (لێدوان) ‏١٦:٠٩، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

سڵاو Hamaredha، دەمەوێت بۆ سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بانگهێشتتان بکەم. ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی (بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ) دروست کراوە. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، ئەوا دۆمەینی تایبەت بە خۆی (ckb.wiktionary.org) دابین دەکرێت. گەر تا مانگی ئەیلوول بەشدارییەکی باشمان ھەبێت، ئەوا دۆمەینەکە مسۆگەر دەکەین. گەر دەتانەوێت بەشداری بکەن، ئەوا تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێننەوە. گەر ھەر پرسیارێکیشتان ھەبوو، ئەوا تکایە ھەر لێرە بانگم بکە یان لە پەڕەی وتووێژی پرۆژەکە پرسیارەکانت بکە. ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی پێویستی بە بەشدارییەکانی تۆیە! زۆر سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٠، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە منیش لەگەڵ ئەوەدام، بەڵام دەتوانی فێرم بکەیت چۆن بەشداری ئەم پرۆژەیە بکەم و زۆر خۆشحاڵ دەبم کە لە یەک تیمدا لەگەڵت کاربکەم بۆ رێنیسانسی زمانی کوردی Hamaredha (لێدوان) ‏٠٨:٤٠، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کە بەدەم داواکەمانەوە ھاتیت! بەشداریکردن لە ویکیفەرھەنگ وەک ویکیپیدیا گران نییە و بگرە زۆریش ئاسانە. دەتوانن سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێننەوە کە زۆر شتتان بۆ ئاشکرا دەکات. دواتر لەسەر پەڕەی دەستپێک لەناو سندووقەکە وشەیەک بنووسە و دەست بکە بە دروستکردنی پەڕەکە و لێرەش کەمێک ڕێنمایی نووسراوە. سەبارەت بە شێوازی ناوەڕۆکی پەڕەکان، دەتوانن لێرە سەیری چەند نموونەیەک بکەن. گەر پێویستیتان بە ھەر شتێک ھەبوو، ئەوا بانگم بکەن یان پەیامم بۆ بنێرن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٧، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ[دەستکاری]

نیشانی مێدالیای سوور، زۆر سپاس بۆ کۆششی ئێوە و دروستکردنی وتاری ئەلێکساندەر ئاربوزۆڤ، بەھیوای بەردەوامیت لە دروستکردن و باشترکردنی وتارە سوور پۆشەکان. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی خواتان لێ بێت، سوپاس بۆ ئەم مەدالیایە، قسەکانتان هانم دەدەن بەرەو پێشەوە بچم و ناوەڕۆکی کوردی لە ئینسایکلۆپیدیاکەدا پەرەپێبدەم، لەگەڵ خۆشەویستییەکی دڵسۆز و پێزانینم بۆ لایەنی شەرەفتان. Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلەکانی پەیوەندیدار بە alumni[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Hamaredha تێبینی ئەوە بکە alumni دەبێت بە "دەرچوو" بە مانای خوێندکاری پێشوو نایەت ھەروەکوو لە پۆل:خوێندکارانی پێشوو بەپێی زانکۆ یان پەیمانگا و پۆل:خوێندکارانی پێشوو بەپێی زانکۆ یان پەیمانگا لە ئەورووپا و یان لە چەند پۆلێکی پێشوو دەبینرا، ھەروەکوو ئەوەی لێرەش گفتوگۆمان لەسەری کرد، تکایە لە داھاتوودا گرنگی بەوە بدە.  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emadو عليكم السلام , اوكي Hamaredha (لێدوان) ‏٢٠:٤٠، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایزک بۆ ئیسحاق[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز، دیتم ئێوە وتاری ئایزک ھێرزۆگتان سازکردوە، دەستانخۆشبێت، بەڵام ھەستناکەیت ناوێکی ھەڵەت دانایە؟ یاخود ناوەکە ھەر بەو شێوە ھاتووە؟ چونکە Isac لە ئینگلیزیدا دەبێتە ئایزاک، بەکوردی خۆشمان ھەر دەڵێین ئیسحاق، دەکرێ ڕوونی بکەیتەوە چۆن ناوەکە بووەتە ئایزاک؟ یان ھەڵەت داناوە؟ زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zamand Karimسڵاوی خواتان لێ بێت سوپاس بۆ پەیامەکە با خاڵەکە ڕوون بکەمەوە کە ناونیشانی ئەسڵی بابەتەکە ئیسحاق هێرزۆگ, بەڵام یەکێک لە کارگێڕەکان بڕیاریدا ناوی بابەتەکە بگۆڕێت بۆ ناوی ئێستا و ناوەکەش بووە گۆڕاوە، بەڵام بە بۆچوونی شەخسی من ناوەکە گرنگ نییە چونکە لە زمانی کوردیدا سەدان ناو چارەسەر نەکراوە تا ئەم شێوازی نووسینی ئێستایە، و ئەمەش جیاوازە لە باقی زمانەکانی دیکە کە جێگیرێکیان هەیە شێوازی نووسین بۆ هەر ناوێک، لە کاتێکدا لە زمانی کوردیدا بۆ هەر ناوێک چەند شێوازێکی نووسین بۆ دەربڕینی ئەو ناوە دەدۆزینەوە Hamaredha (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر ناوەکە ھەر بەو شێوەیە، کێشە نیە، بۆ ناوەکانی تریش کە لە زمانی کوردیدا ھەن و ھەر یەکێکیان و شێوازێکی خۆیانیان ھەیە بۆ دەربڕین، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی زمانەکەمان و شێوەزار و لەھجەی ئاخاوتنی زۆر، چونکە ویکیپیدیاکەی ئێمەش کوردیی ناوەندییە، تۆش دەتوانی بە ئاخێوەرانی ئەم لەھجەیە ناوەکان دانێی نەک بچیتە باکوور و ڕۆژھەڵات ئەو ناوانەی ئەوێ بێنیتە ئێرە و بۆ وتارەکان زیادیکەی، زۆر سپاس. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zamand Karimبەخێربێن، وە زۆر خۆشحاڵم بە ناسینی ئێوە، وە هیوادارم ئینسایکلۆپیدیای کوردی بە زانیاری گشتی دەوڵەمەند بکەم بۆ ئەوەی خوێنەرانی هەموو شوێنێک سوودی لێ ببینن، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٥٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا[دەستکاری]

سڵاو @Hamaredha کاتێک تاگ لە وتار دەدەیت بۆ سڕینەوە پێوەرێکی بۆ ھەڵبژێرە و بەبەتاڵی تاگی سڕینەوەی خێرا دامەنێ لێرە ئەتوانی پێوەرەکان ببینی، یان {{سخ|ھۆکارەکەت}}، {{delete|ھۆکار}}، ئەوانەش دەبن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٢، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emadسڵاو
سوپاس بۆ بیرخستنەوەکە، هەروەها ئەو هۆکارانەی کە وایان لێکردم ئەم بابەتە کاندید بکەم بۆ سڕینەوەی خێرا باس کران
زۆر سوپاس
Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ماف
ماف

سڵاو Hamaredha، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی گەڕێنەرەوە بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا. ئەم مافە بەو کەسانە دەدرێت کە بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی گەڕاندنەوەی خراپکارییەکانن. گەڕاندنەوە ئامرازێکی ھەستیارە و نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە شێوازێکی نادروست بەکار بێت بە مەبەستی شەڕە دەستکاری و شەڕە گەڕاندنەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی گەڕێنەرەوە، بنۆڕە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. ئەگەر ئەم مافە بە پێویست نازانیت، تکایە داوا بکە کە لێتی بسێنمەوە. بە ھیوای بەردەوامی! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٠٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad عليكم السلام , زۆر سوپاس و زۆر دڵخۆشم بەم دەسەڵاتە نوێیە ، Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر گونار کنۆدسن دانراوە داوادەکات کە بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٥ی سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وتارەکە وا دەردەکەوێت کە ھەمووی یان زۆرینەی لەڕێگەی وەرگێڕی مەکینەوە وەرگێڕدرابێت و، وشە و/یان ڕستەی بێمانای تێدا بێت کە توانای تێگەیشتن لێی ئاسان نییە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، وەھا وتارگەلێک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021، سڵاو، چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی چەند شتی نەرێنیەوە ئینسایکلۆپیدیام بەجێهێشت، ئێستاش دەبینم دۆخەکە باش نییە بۆ نووسین، سڕینەوە، بڕین، ئەوە سوکایەتییە بەو هەوڵە وەرگێڕانەی کە کردوومە، ئەوەی بە گونجاو دەزانیت بیسڕەوە چونکە ئینسایکلۆپیدیاکە بۆ ئێوە بەجێدەهێڵم Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha کاکە گیان سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبونەکانت.بەڵام لەگەڵ ئەوەش وەرگێڕانی مەیکنەی بەتایبەت گوگڵ هێشتا لە ئاست پێویست نین، ووشە و ڕستەی بێمانا لە خۆدەگرێت.ئەگەر پێداچوونەوەی بەسەردا نەکەیتەوە، بێگومان تاگی سڕینەوەی لەسەر دادەنرێت.ناتوانرێت ئێمە هەر خەریکی کەم و کوڕییەکان بین.دووبارە سوپاس بۆ کارەکانت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 لەم ئینسایکلۆپیدیایە کوردییەدا زیاتر لە ٨٠٠ وتار نووسراون و زیاتر لە ٢٠٠ پۆلێنکردن لەم ئینسایکلۆپیدیایەدا دروستکراون، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە هەموو ئەو هەوڵانەی کە لە پەرەپێدانی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە داومە بسڕدرێنەوە؟هەمیشە ئەم ئینسایکلۆپیدیایەم خۆشویستووە و بە توندی ئارەزووی پەرەپێدانی.سڵاو. Hamaredha (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی تێکۆشەری
سڵاو، سپاس بۆ ئێوە کە بە بەشدارییە بەنرخەکانتان لە ھەوڵی بەرەوپێشبردنی ئەو ویکیپیدیایە دان. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Create two pages for the cities of Durrës and Vlorë in Sorani Kurdish Wikipedia[دەستکاری]

@Hamaredha Hi, I am from Albania and I have seen that you have created an article for the city of Korçë in Sorani Kurdish Wikipedia. I want to ask you can you create also pages for the cities of Durrës and Vlorë in this Wiki and then add them to Wikidata? I would thank you so much. Regards, Geri Ggrudea96 (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]