بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چیرۆکی کایەکلێ (فرەنچایز)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی سەرەکیی زنجیرەفیلمەکە

چیرۆکی کایەکلێ (بە ئینگلیزی: Toy Story) زنجیرە فیلمێکی ئەمریکییە و لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی خاوەندارێتی دەکرێت. زنجیرە فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو کایەکلێیانەی کە لە نەبوونی مرۆڤدا زیندوو دەبنەوە ھەموو کایەکلێکان بە نھێنی زیندوون، مرۆڤەکان ئەو شتە نازانن. یەکەم فیلمی زنجیرەکە لە ساڵی ١٩٩٥ بە ھەمان ناو بڵاوکرایەوە، کە تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک کایەکلێی ھەمەچەشن، لەوانە بووکە شووشەیەکی کلاسیکی مانگاوان بە ناوی شێریف ودی و بووکە شووشەیەکی ئاسمانی مۆدێرن بە ناوی باز ڵایتیێر.

فرەنچایزی چیرۆکی کایەکلێ بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێنج فیلمی دروستکراوی کۆمپیوتەر پێکھاتووە: چیرۆکی کایەکلێ (١٩٩٥)، چیرۆکی کایەکلێ ٢ (١٩٩٩)، چیرۆکی کایەکلێ ٣ (٢٠١٠)، چیرۆکی کایەکلێ ٤ (٢٠١٩)، و فیلمێکی پێشبڕکێ بە ناوی ڵایتێیر (٢٠٢٢). و بەرھەمھێنانی فیلمی چیرۆکی کایەکلێ ٥ (٢٠٠٥) پشتڕاستکردەوە. ھەروەھا زنجیرەکە ئەنیمەیشنی دوو ڕوویی لەخۆدەگرێت کە باز ڵایتیێری فەرماندەی ئەستێرە: سەرەتای سەرکێشییەکە (٢٠٠٠) و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی باز ڵایتیێری فەرماندەی ئەستێرە (٢٠٠١–٢٠٠٠). یەکەم فیلمی چیرۆکی کایەکلێ یەکەم فیلم بوو کە بە بەکارھێنانی گرافیکی کۆمپیوتەر دروست کرا. دوو فیلمی یەکەم لەلایەن جۆن لێستەرەوە دەرھێنراون و سێیەمیان لەلایەن لی ئونکریچەوە و چوارەمیان لەلایەن جۆش کولی و فیلمی ڵایتیێر لەلایەن ئەنگوس مەکلینەوە دەرھێنراوە.

فیلمەکانی چیرۆکی کایەکلێ بە کۆی گشتی بوودجەی ٧٢٠ ملیۆن دۆلار، زیاتر لە ٣٫٣ ملیار دۆلاریان لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە، بەمەش زنجیرەکە بووەتە ٢٠ھەمین زنجیرە ئەنیمەیشن کە داھاتی زۆری ھەیە لە جیھاندا و سێیەم زنجیرە ئەنیمەیشنی پڕ داھاتە لە جیھاندا. ھەریەک لە زنجیرە سەرەکییەکان ڕیکۆردی بۆکس ئۆفیسیان تۆمارکردووە و لە ڕیزبەندی سێیەم و چوارەمدایە لە ڕیزبەندی ٥٠ فیلمە سەرەکییەکانی مێژووی جیھاندان. ئەم کۆمەڵەیە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە ستایشی زۆری لێ کراوە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]