بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:Amine yousefi

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ١٠ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی بەخێربێیتەوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Amine yousefi!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٨٣٬٨٩٠ وتار و ٢٣٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بە خێر بێی بۆ ویکیپیدیا. ئەو ڕێنوێنەی سەرەوە بخوێنەرەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٥١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پێش خانەنشین بوون

[دەستکاری]

دەمباش Amine yousefi, لەگەڵ ئەوەی بە تەواوەتی ڕیز دەگرم لە بڕیار و بۆچوونەکانت سەبارەت بە مانەوەت یاخود نەمانەوەت لە ویکیپیدیای کوردی بەلام حەزم کرد وەک یەکێک لە بەکارھێنەران داوات لێبکەم کە پێداچوونەوەیەک بە بڕیارەکەدا بکەیتەوە. ھەرچەند کەم و کوری ھەبن دەبێت بە گفتوگۆ چارەی بکەین؛ و ھەر وێنەی سەر پەڕی بەرێزت باشترین ھۆکارە بۆ ئەو پەیامەم. دواجار ھەستی دڵسۆزیت بۆ ویکیپیدیای کوردی و کارەکانت جێگای پێزانیمە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi شووشە بۆکوێ 😢 بەبێ ھیچ قسەیەک. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئامینە خان دەزانم لێرە بە زۆر بەشداری دەکەیت و ماویتەتەوە، بەڵام دڵنیا بە کە ھیچ نەبووە. Sakura emad وازی لە لێدانی تاگی سڕینەوە بەمشێوەیەی پێشتر و بۆ وتارەکانی پێشتر ھێناوە. زۆر بەکارھێنەریش پێی وتووە و خۆیشی وتوویەتی کە تاگلێدانی ڕاگرتووە. ئەوەی Épineیش دوێنێ کردی تەنیا تاقیکردنەوە بووە بۆ توینکڵ. دەزانم ماندوویت. باشە، حەز دەکەیت، پشوویەک بدە، بەڵام پشووی یەکجاری نەبێت. :) ⇐ئارام وتووێژ💭١٧:٤٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Translation request

[دەستکاری]

Hello.

Can you translate and upload the article en:Portal:Azerbaijan in Sorani Kurdish Wikipedia? It certainly does not need to be large and detailed.

Yours sincerely, Multituberculata (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نامەت ھەیە

[دەستکاری]
سڵاو، Amine yousefi. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

ئارام وتووێژ💭١٧:٠٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھا!

[دەستکاری]

ئەمە خەوە یا ڕاستی؟! ھیوادارم تا بەر دەرگا نەھاتبن تا فەرمووتان لێ بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٠٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارام @Aram: سوپاس بۆ تۆ لە ڕاستیدا نەهاتوومە چالاک ببمەوە، تەنیا پرسیارێکی زەرووری بوو. ویستم بەستەرەکانی ئەم وتارە لابەم بە هەڵە بەستەر دراوە بە ڤەژینبوکس، بەڵام نەمتوانی، زەحمەت نەبێت لایان ببەن. Şûşe وتووێژ٢١:٢٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نییە تا بەر دەرگاش بێن. مادام ھەن و تەندروستن، بۆ ئێمە زۆرە. داواکەشت نرایە بان چاو. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٥٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێربێیتەوە

[دەستکاری]

سڵاو شووشە! بەخێربێیتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٩:٣٠، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: زۆر سپاس بۆ تۆ. Şûşe وتووێژ ١٩:٤٢، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئامینە خانم منیش وەک خۆم بەخێرهاتنتان پێ دەڵێم، بێگومان هەموو کاتێک جێگای چۆڵی ئێوە دیار بوو. بەهیوای بەردەوامبوونتان. ھیڤجا (وتووێژ) ٠١:٤٣، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و ڕێز @Hivja: زۆر خۆشحاڵ و دڵگەرم بووم بە پەیامەکەتان، زۆر سپاس بۆ ئێوە، هەر بژین. Şûşe وتووێژ ١٢:٤٤، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
یەک پرسیار لە بەڕێزتان، ئایا لە داھاتووشدا لە ویکیپیدیا چالاک دەبن؟ ھیڤجا (وتووێژ) ١٣:١٧، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Hivja: من کەمێک مودیم، بڕیارەکانم جێی متمانە نین :( هەوڵ دەدەم بەپێی توانام و ئەگەر کاتم هەبوو چالاک بم. Şûşe وتووێژ ١٣:٢٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئینشاڵڵا کە بەردەوام دەبی :) ویستم بڵێم ئەگەر توانیت تکایە ناوی خۆت بۆ وپ:لیژنەی ناوبژی تۆمار بکە، کەسێکی وەک بەڕێزت زۆر بەسوود دەبن بۆ تەواوی پرۆژەکە، بەتایبەتی ئەگەر دەسەڵاتی ناوبژیوانتان هەبێت. تێبینی: ئەو لیژنەیە تازە کارا کراوەتەوە و خۆشم ونانووسیم تێدا کردووە، بەڵام ئەگەر کەسانێکی وەک ئێوەش بتوانن بەشدار بن زۆر باش دەبێت. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ١٣:٤٠، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بەڕێز @Hivja: من خۆم لێرە زۆر تووشی کێشە بوومە لەگەڵ بەکارهێنەران، کەسێکی گونجاو نیم بۆ ئەو کارە، ئێستاش هەوڵ دەدەم مەگەر ناچار بم دەنا تێکەڵی وتووێژان نەبم. Şûşe وتووێژ ١٣:٤٤، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە، کێشە نییە، هەر بژین و سەرکەوتوو بن. ھیڤجا (وتووێژ) ١٣:٥٠، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس @Hivja:، ئێوەش هەر وا، هیوادارم کێشەکان تەواو بن و پێویستمان بەو لێژنەیە نەبێت. Şûşe وتووێژ ١٣:٥٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ئومێدی خوای، ئینشاڵڵا کێشەکان نامێنن و ویکییەکەشمان بەرەو پێشەوە دەچێت. ھیڤجا (وتووێژ) ١٤:١٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سەلام. ئەمن بۆخۆم لە ژیانی ڕاستی دا بەش بە حاڵی خۆم بۆم موهیم نێ خەڵک دەڵێن چی و ناڵێن چی هەمیشە ئەگە دیتم لە بەحسێکی دا شتەکە لە کۆنتڕۆڵ دەچێتە دەرێ لاقی خۆمی لێ دەکێشمە دەرێ ئیدی سەرم بە کاری خۆمەوە دەنێم، ئەو کارەی لە ویکیپیدیاش دا هەر دەکەم، ویکیپیدیام لە هەمووشتێکی بۆ موهیم ترە هیچ قسە و باسێک ناتوانێ ئەمنی لێ دەرکا، هیوادارم حاڵی بوبی دەڵێم چی. زۆر بەخێرێیەوە عەزیز هیوادارم وەکوو جاران بوونەکەت هەمیشەیی بێ. سينا قسەوباس ٢١:٢٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز هاوڕێ @SiNa:، زۆر سپاس بۆ پەیامەکەتان، ئەوە باشترین کارە کە دەیکەن. هەر بژین Şûşe وتووێژ ٢١:٣٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەھ، ڕووناکتان کردەوە! بە خێر بێنەوە. :) ⇐ئارام وتووێژ ٢١:١٤، ٦ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس کاک @Aram:، جێتان دیارە، ئەمن هاتوومەتەوە ئەوجار ئێوە دیار نین :( هیوادارم هەر ساغ و سڵامەت بن و دوای پشوویەک بێنەوە. Şûşe وتووێژ ٢١:٢٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئیتر دنیایە و دەیگێڕێ! زۆر سپاس و منیش ھیوای خۆشیتان بۆ دەخوازم. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤٢، ٦ی ئابی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە