لێدوانی بەکارھێنەر:ئارام بکر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەخێربێیت بۆ پەڕەی وتووێژەکەم!


پەیوەست کردن[دەستکاری]

ئەم ئەم وتارە بە ئەم وتارەوە پەیوەست بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٥٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠١، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سلاو ھاوری تاکایە ویکی پیدیای پاریزگای ورمی دە ستکاری مە کە سپاس —ئەم لێدوانە واژوونەکراوە، لە لایەن بەکارھێنەر:Samanshshەوە (لێدوانبەشدارییەکان) نووسراوە.

سڵاو بەڕێز @Samanshsh:! بەڕێزم سەرجەم ئەو دەستکارییانەی کە لێرەدا دەیکەیت خراپکارییە و ئێستا بەپێی داواکارییەکان بۆ بەربەستکردن بێت بەڕێزت دوو جار ئاگادارکراویتەوە لە دەستکارییەکانت. تکایە ھەوڵ بدە دەستکارییەکانت باشتر بکەیت گەر بەردەوام بیت، ئەوا ناچارین پەنا بۆ بەربەستنت ببەین. ئێستا وپ:سوڕ بخوێنەوە و گەر ویستت تاقیکردنەوە بکەیت، خۆڵەپەتانێ بەکاربێنە. خۆ گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، ئەوا لە پرسگا بیکە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە وەڵامت دەدرێتەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

تەختەکلیل[دەستکاری]

سڵاو! ئەگەر تەختەکلیلی سەر شێوەی ئینگلیزی بەکاردەبەیت، ئەوەی ئێستات ناستانداردە و چیتر لێرە پەسەند ناکرێت. ئێستا تەختەکلیلێکی نوێی تایبەت بە ویکیپیدیا بەردەستە و دەتوانیت دایگریت. ئەم تەختەکلیلە لەسەر شێوازی ئینگلیزی دروستکراوە و ھەموو پیتەکانی ستاندارد و پەسەندکراون لەلایەن کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە، کارپێکردنیشی زۆر ئاسانە! بۆ ھەر پێشنیار و ڕەخنەیەک دەتوانیت سەردانی پەڕەی لێدوانەکەم بکەیت!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٠٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

تێبینی لەسەر بەسەرداچوونەوە[دەستکاری]

سڵاو! لەکاتی بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، ھێماکانی گێڕانەوە ("نموونە") بگۆڕە بە ستانداردی کوردییەکە («نموونە») سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەکانت، بەھیوای بەردەوامی!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٤٢، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Épine: سڵاو لە تۆش کاک ژیار! بڕوا ئەکەی لە مەبەستت حاڵی نەبووم؟ تکایە گەر ڕوونکردنەوەیەکم بۆ بدەی سپاست ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤١، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
مەبەستم ئەوە بوو کە ھێماکانی وتە گێڕانەوەی کوردی وەک ئینگلیزی نین. بۆ نموونە: "بڕوا ئەکەی لە مەبەستت حاڵی نەبووم؟" دروست نییە، «بڕوا ئەکەی لە مەبەستت حاڵی نەبووم؟» دروستە. سەیری ھێماکانی پاش و پێش وتەکە بکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ئەھا، تەواو تەواو. ئێسە تێگەشتم و دەسەکانت خۆش بێت بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

ڕونکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز من چۆن بتوانم وتا زیاد بکەم شارەزایم نیە گەر ھاوکارم بیت چەند جارێک ھەوڵمدا بەڵام بێ ئاکام بوو —ئەم لێدوانە واژوونەکراوە، لە لایەن بەکارھێنەر:Hazharyzallەوە (لێدوانبەشدارییەکان) نووسراوە. سوپاس

@Hazharyzall: سڵاو لە تۆش بەڕێزم بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانیت بۆ نووسینی وتارێکی نوێ داڕێژەی {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکاربێنی، بەڵام پێش نووسینی وتار تکایە وپ:سوڕ ببینە و ئاماژە بە سەرچاوەی وتارەکانت بدە چوون وتارە بێسەرچاوەکان بە زۆری دەسڕدرێنەوە. وە گەر ویستت تاقیکردنەوە بکەیت، ئەوا خۆڵەپەتانێ بەکاربێنە. تکایە لە کاتی وتووێژکردندا و لەکۆتایی ھەر وتووێژێکتدا واژووەکەت بکە بە دانانی چوار دانە لە ھێمای ~ بەمشێوەیە ~~~~ کە دواتر خۆکارانە دەگۆڕدرێت بۆ ناو و کاتی واژۆکەت. و گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، ئەوا لە پرسگا بیکە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە وەڵامت دەدرێتەوە. دووبارە بەخێربێیت و ھیوادارین بەشداربوویەکی چالاک بیت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

ڕێنوێنی[دەستکاری]

بەڕێز ئارام گەر بمەوێت دەسکاری بابەتێکی خۆم بکەم زانیاری نوێی بۆ زیاد بکەم چۆ ئەنجامی بدەم Hazharyzall (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێز @Hazharyzall: وێنەی پێنووسێکت لێ دیارە؟ بە کرتەکردن لەسەری دەتوانی دەستکاریی ھەر وتارێک بکەیت جگە لە وتارە پارێزراوەکان، یان گەر مۆبایل بەکار دەھێنیت، ئەوا بڕۆ خواری خوارەوەی ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیا و دواتر کۆمپیوتەر داگرە و پاشان وەک شێوەی کۆمپیوتەری ویکیپیدیا دەبینیت! ئێستا لە ھەر وتارێکدا لە سەری سەرەوە سێ دوگمە دەبینیت، کە یەک لەوان نووسراوە دەستکاریی سەرچاوە بە کرتەکردن لەسەری دەتوانی دەستکاریی پەڕەکە بکەیت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێز ئارام گەر بتوانی لە بەشی ھەواڵەکاندا ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆم سور بکەیت چونکە من ڕێگە پێدراونیم لەلایە ویکیپیدیا وە دواتر من زانیاریەکانی بۆ زیاد دەکەم سوپاس Hazharyzall (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

@Hazharyzall:  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

گواستنەوە[دەستکاری]

سڵاو ئارام، ھیوادارم تەندروستییەکی باشت ھەبێت، ویستم ئاگەدارت بکەمەوە کە کاتێک پەڕەیەک دەگوازیتەوە تکایە ڕەوانکەر جێ بھێڵە، بە تایبەتی گەر ئەو پەڕانە بێت کە من دروستم کردوون، و سوپاس بۆ کارەکانت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٠٤، ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش @ساکاتا گینتۆکی:! زۆر سپاس منیش ھەمان ھیوام ھەیە بۆ تۆ. ڕاستییەکەی تۆ لە ویکیپیدیای عەرەبی وشە بە وشە وەرگێڕان دەکەیت کە ململانێی ویکیپیدیای ئینگلیزی پێ ناکرێ. سەیری فارسییەکەش بکە وەک ئینگلیزییەکەیە، بەڵام تەنھا ویکیی عەرەبی جیاوازە. کاک ژیاریش چەند جار دووپاتی کردۆتەوە کە حاڵی ویکیپیدیای عەرەبی چۆنە. ئێستا بە ڕای من نا، بەڵکو ئینگلیزییەکە؛ ناوی دراما (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) دروستترینە. ھەروەک کاک سەرچیاش ھەمان کاری منی کردووە وەک گواستنەوەی پەڕەی پێڕستە ڕەشەکە (زنجیرە) بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر بۆ پێڕستە ڕەشەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی). سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو[دەستکاری]

کێشەی تاگی بێپۆلەکەم چارەسەر کرد. بۆ داڕێژەکە یارمەتیت نایەم، حەزەکەم خۆت تاقی بکەیتەوە و فێر بیت:) ئیتر لێرەوە دەستت بەر ئەیەم حەزەکەم خۆت سەربەخۆ بیت!--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش @Épine:! دەسخۆش بۆ چارەسەرکردنی تاگی بێپۆلەکە. و بۆ داڕێژەش وەک ئاگاداری دوو ڕۆژ دەبێت خەریکی دروستکردنی چەند داڕێژەیەک بووم، بەڵام بەداخەوە تەنھا ھیلاکم بووم پێیانەوە، بەڵام وازناھێنم. ھەروەھا ئەوە ساڵێکی ڕێکە بەردەوام وەڵامی داواکارییەکانمت داوەتەوە بێ وەڕەزبوون. ئیتر کاتی ئەوەش ھاتووە من پێ بنێمە ساڵی دووەممەوە لەم کۆمەڵگە و زیاتر شارەزا بم. ھەزاربارە سپاست ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٥، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
لە تاقیکردنەوە مەترسە. کە داڕێژەیەک دروست دەکەیت سەرەتا سەیری سەرچاوەی دەقی زمانە RTLەکان بکە (وەک فارسی) بزانە ئەوان لەکوێدا ژمارەیان گۆڕیوە، لەکوێدا وەرگێڕانیان ئەنجام داوە، ھتد. ئەمانە ھەموو بکەرە تێبینی. داڕێژە زۆر دروست بکە و دواییش تاگی سڕینەوەیان لێ بدە گەر دروست کاریان نەکرد. یانیش ھەر لە پەڕەی خۆڵەپەتانێی خۆت ناوەڕۆکەکان دابنێ تا دوایی خاڵی بکەیتەوە. و ئەمە واتای ئەوە نایات کە ئیتر نابێت داوای یارمەتی لە من بکەیت، کە ویستت بیکە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی خۆم کێشەی داڕێژەکان چاک بکەم، ھەنگاوەکانت پێ دەڵێم. تێبینی بکە کە زۆر داڕێژە لە ناوەڕۆکەکەیاندا داڕێژەی تر بەکارھاتووە و تا ئەوانە دروست نەکرێن دروست کار ناکەن. بەھیوای تۆ لە داھاتوو جێی من بگریتەوە:)--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٤، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Épine: بەڕاستی بیرۆکەی فارسییەکە ناوازە بوو، بژیت. وە بۆ ئەوەی چەند داڕێژەیەک لەناو داڕێژەک بن ئەویشم بینی، و دوای دروستکردنیان ئیتر درێژەی کێشا بۆ زۆری تر منیش تاگی سڕینەوەم لە ھەموویان دا چون باش کاریان نەئەکرد، و بۆ تازەکارێکی وەکو من ئەوە ئەستەم بوو لەو ھەموو داڕێژە تێبگەم. منیش وام پێ باشترە ھەنگاوەکانم بۆ ڕوون بکەیتەوە نەک خۆت چارەسەریان بکەیت. نا نا، جێگرتنەوەی تۆ نا بەڵکوو، لەپاڵ یەکدا ویکیپیدیا بەرەوپێش ببەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٤، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

داون تاون ھەولێر[دەستکاری]

بەڕێز @Serchia: و @Kushared:، ئایە ئەمە مەبەستی لە داون تاونی لای خۆمانە یان ناوجەرگەی شاری ھەولێر؟ سپاس بۆ ھەردووکتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٢، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

مەبەستی ئەوەی بازاڕی نیشتمانە بەوەی ناوی کۆمپانیای Nasri ھێناوە بەستەر، وە لەژێرەوەش بەستەری دوبەی داون تاونی داناوە و سەیری ئەویشمکرد تەنیا باسی بازاڕ و مۆڵەکەی دوبەی بوو. > Kushared (لێدوان) ‏١٥:١٣، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Kushared:  داون تاونی ھەولێر دروستکرا. ئێستا دەتوانیت بەسەرداچوونەوەکی بۆ بکەیت؟ بە تایبەت بۆ ناوی وتارەکە و بزانە تەواوە؟ وە گەر پەڕگەشی بۆ زیادبکەیت ھەم لە ڕووی ناوەوە و ھەم دەرەوەش ئەوا زۆر جوانتر ئەبێت، دەشتوانیت لەشێوەی گەلەری بیکەیت. زۆر سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
دەستخۆش بۆ پێداچوونەوەکە سەیرێکی دەکەم ئەگەر پێویستبوو، بۆ وێنەکانیش ئەوە بچم بۆ بازاڕ دەرەوە و ناوەوەی ئەگرم > Kushared (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
Face-smile.svg زۆر سوپاس!ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٤، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

دە س خوشی[دەستکاری]

کاک آرام دەستخۆش بۆ پێداچوونەوەکە ت بو ( پۆل:بەکارھێنەر ئارەزوو بە وێنەگری ) --Sarbast.T.Hameed (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێز @Sarbast.T.Hameed: Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

کێشەی چەپ بۆ ڕاست[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام، ھەروەھا کە فەرمووت بۆ کێشەی چەپ بۆ ڕاستی ناوی پاوانەکان لە سەرووی بابەتەکەدا کۆدی {{DISPLAYTITLE:<span dir="ltr">.krd</span>}} دابنەم؛ منیش وام کرد لەم بابەتەدا بەڵام چارەسەر نەبوو، دواجار داڕێژەی 'چڕ'م بۆ بەکارھێنا.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک @Kardo Muradi: مەبەستت لە کام بابەتە؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

ببوورە لە بیرم چوو لینکەکەی دابنەم: https://ckb.wikipedia.org/wiki/.comکاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

ئێ ھەربژی کاک @Kardo Muradi: ئێستا زۆر تەواوە. ئەم کۆدە:{{DISPLAYTITLE:<span dir="ltr">.krd</span>}} تەنھا بۆ دیسپلەیی ناوی وتارەکە دەست دەدات، و {{چڕ}}یش بۆ ناوەڕۆکی وتارەکە. ھەڵبەتە دەشتوانی بەجێی ئەو داڕێژەیە داڕێژەی {{چەپ بۆ ڕاست}} بەکارببەیت، بەڵام بۆ بەکارھێنان ھەر چڕ-ەکە خۆشترە. زۆر سپاس بۆ بەژدارییە بەنرخەکانت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سپاس بۆ ڕێنمایییەکانت. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

دروازەی ماتماتیک[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز ڕێزدار @ئارام بکر:، دەتوانم بۆ دەروازەی ماتماتیک بەشی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، کورتەی چەند وتارێک دابنێم؟ یان پێویستە بۆ ئەوانیش دەنگ بدەن؟ زۆر چۆلە ویستم کورتەی چەن وتارێک دانێم بەڵام نازانم ئیزنم ھەیە یان دەبی پێشتر وتاری ھەڵبژێردراو بووبن تا بتوانم دایاننێم؟ ھەڵبەت ئەوەش دەزانم کە ھێشتا ماویانە بگەن بە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو şûşe وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

زۆر سڵاو لە بەڕێزیشت بەڕێز @Shushe.yu: با لە پێشدا سپاسی پەرەپێدانەکانت بکەم بە دەروازەکە. ئێستا بۆ پرسیارەکەت، وەختی خۆی منیش بۆ دەروازەی فیلم ھەمان پرسیارم کرد بەمشێوەیە پرسیم:

ئەمەوێ بزانم ئایا ھیچ یاسا و پێوەرێک ھەیە تا ئەو شتانەی پێ دیاری بکەم یان بکەین وە یاخود بە دڵی خۆم ھەڵیانبژێرم و بەپێی ھەواڵەکانی ڕۆژ
— بەکارھێنەر:ئارام بکر

بەڕێز ژیاریش بەمشێوەیە وەڵامی دامەوە:

بۆ سیاسەتەکانی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی دەروازەکان--ھیچی وامان نییە. تەنھا مەرجێک ھەیە کە ئەویش درێژی وتارەکانە. ئەگەر وتارەکان درێژ بن و زۆر کورت نەبن، دایاننێ. ھەروەھا ئەگەر باسی نوێکردنەوەش دەکەی، خۆی ئەم دەروازانە {{Random portal component}} بەکار دەبەن. ئەم داڕێژەیە خۆی بە خۆگەڕیی پەڕەکان نوێ دەکاتەوە دوای خاوێنکردنەوەی کاشی پەڕەکان.
— بەکارھێنەر:Épine

ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
زۆر زۆر سپاس.şûşe وتووێژ ‏٢١:٥٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٢، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

پەڕەی سی‌ئێس‌ئێس[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام، من بۆچی ناتوانم ئەم پەڕەیە دروست بکەم: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Kardo_Muardi/common.css. ئەم دەقەم بۆ نیشان دەدا: ھەژماری بەکارھێنەریی «Kardo Muardi» تۆمار نەکراوە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک @Kardo Muradi: وایە کە ئەو ھەژمارە دروست نەکراوە. ببینە کە ناوی بەکارھێنەریی خۆت Kardo Muradiـیە، بەڵام ئەوەی کە دروستت کردووە Kardo Muardiـیە. لە ناوی دووەم جیاوازییەکی گەورە ھەیە کە پیتی ئاڕ و ئەییەکەت پاش و پێش کردووە. جگە لەو جیاوازییە گەورەی پیتەکان بشزانە کە ویکیپیدیا ھەستیارە بە پیتە گەورە (کەپیتاڵ) و بچووکەکان (سمۆڵەکان)ـیش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٦، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
دروستە، سپاس بۆ ڕێنمایییەکەت. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سەرچاوە[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز کاک @ئارام بکر:، دەمھەوێ بەم شێوە سەرچاوە بۆ وتارەکان دانێم،


نازانم بۆچی بەستەر نادرێت سەر پەڕەی مەبەست کێشە چییە؟ بۆ نموونە ئەوە ڕەگی nەم. Şûşe وتووێژ ‏١٣:٢٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش @Shushe.yu:  چارەسەر کرا.ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سپاس بەڵام ھەر ئەوە نییە، بە گشتی ھەر چی من سەرچاوەی بۆ دادەنێم وایە حەوتلا، نۆلا و... ویستم بزانم بۆ وایە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٣:٣٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

@Shushe.yu: لە ڕاستیدا ھەڵەی منە نەک تۆ! ئەوە بەھۆی نووسەی ناستانداردەوەیە، و من دوگمەی شائەمراز دادەگرم بۆ چاسازی بە خۆکارانە. ئیتر بەستەرە فارسییەکانیش پیتی ناستانداردی وەکو «ـھـ» ئەوانی تر بەکاردەبەن. ئیتر ئەو دوگمەش پیتی ـھـ دەگۆڕێت بۆ ھ و بەمەش تەواوی بەستەرەکە تێکدەدات و ئەو بەستەرە گۆڕاوەش لە ویکیی فارسیدا بێگومان نییە. بەھەرحاڵ، لەو حاڵەتانەدا تەنھا بەستەرە فارسییەکە کۆپی بکە و لە پارامەتری بەستەر= دایبنێوە. سپاس بۆ لێدوانەکەت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
تێگەیشتم، زۆر سپاس.Şûşe وتووێژ ‏١٤:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

پۆلەکان[دەستکاری]

سڵاو، تێبینیم کرد بۆ جاری دووەم بە کۆماپۆل چەندین وتارت لە پۆلە دایکەکان دەرکردووە، ئەمە شتێکی خراپ نییە ئەگەر دەگەڕێیتەوە سەر وتارەکان و پۆلی مناڵیان بۆ دادەنێیت، ئەگەر نا باشترە ھەر لە پۆلە دایکەکان بمێننەوە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش، من سەیری ویکیپیدیاکانی تر ئەکەم و بڕوانە ئینگلیزی و فارسی و عەرەبییەکە کە لەوانیش ئەم پۆلە تەنھا ژێرپۆلەکان ئەگرنە خۆیان جگە لە عەرەبییەکە کە چەند دانەیەکی کەمی تێدایە ئەویش ڕەنگە بەکارھێنەری نەشارەزا دایاننابێت. لە مەجالێکا سەرجەم پۆلەکانی تریش دروست ئەکەم بۆ پۆلی فیلمەکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
منیش ئەمە دەزانم، بەڵام دەبێ ئەو وتارانە بەسترابێتنەوە بە ژێرپۆلەکانەوە یان پۆلە مناڵەکانەوە کە لە ئێستادا وا نەکراوە بۆیە باشترە ھەر بە پۆلە دایکەکانەوە بن ئەگەر ھاتوو ژێرپۆلی شیاو نەبوو.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
ئێستا خەریکم کار لەسەر ژێرپۆلەکان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

بەپێی نەک بە پێی[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام، کۆمەڵێک پۆلتان دروست کردبوون، وەک پۆل:فیلمەکان بە پێی کیشوەر‏، ویستم پێتان بڵێم «بەپێی» بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بێ بۆشایی. سەرچیا — ‏١٧:٤٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

کاکە @Serchia: سەد لە سەد لەگەڵتم، بەڵام چی بکەم؟ پۆلەکانی تریش ھەر وان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
پێشتر ئەو ھەڵەیە لە ناوی کۆمەڵێک پۆلی تریش کراون، وەختێک خەریکیان بووم، ھەندێکیانم چاک کرد، بەڵام ھێشتاش ماون، گرنگ ئەوەیە ئەو پۆلو وتارانەی ئێستا دروست دەکرێن ئەو ھەڵەیەیان تێدا نەبێت. سەرچیا — ‏١٨:٠٣، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
ئەوانەی خۆم دروستم کردن Throbber allbackgrounds eightbar.gif لەژێر کاردایە... و ئەوانی تریش ھەر بیانبینم چاکیان ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
 کرائارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

Share your experience and feedback as a Wikimedian in this global survey[دەستکاری]

WMF Surveys, ‏١٨:٣٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

پۆل[دەستکاری]

سڵاو ئارام بکر، پۆلی ئەو «پەڕە وتووێژانەی نەگەیشوونەتە ئەنجام»م سڕییەوە بەھۆی ئەوەی پۆلەکانی کە بە دەست بەو شێوەیە لە پەڕەی لێدوانەکان دادەنرێت دەبێتە ڕێگر لەبەردەم یەکێک لە ئامرازەکانمانم (فەیسبووکەکەت ببینە لەوێ باسم بۆت کردووە). -- ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤٣، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

@Épine: ئەھا، ئێستا تێگەشتم چیت کردووە! کارەکەت بێوێنەیە. و بۆ ئەو وتووێژانەش بەڕاستی ئەبێ شتێک بکەین کە لە دوایین گۆڕانکارییەکانیش نەدۆزرانەوە، لە شوێنێکی تر ببینرێن و زوو وتووێژی لەسەر بکرێت. ھیچ بیرۆکەیەکت ھەیە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٤، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
دەکرێت دوایین گۆڕانکارییەکان فلتەر بکەیت بە گۆڕینی بەشی بۆشاییی ناو بە وتووێژ و بەو شێوەیە ئاسانتر وتووێژەکان دەدۆزرێنەوە. ھەروەھا ئامرازە تازەی فیلکتەرەکان کە وەختی خۆی پرسیارت کرد چۆن لایبەری ڕەنگە ئەوەش بە شێوەیەک بەکاربێت بۆ دۆزینەوەی ئەو پەڕانە. -- ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٨، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
@Épine: وایە، بەڵام کەس ھەیە ئەو فلتەرە بەکاربێنێت بۆ دۆزینەوەی پەڕە وتووێژەکان؟! بۆ لابردنەکەش من خۆم ھەر وەشانە کۆنەکە بەکارئەھێنم و لەگەڵ ئەودا ئاسوودەترم. وەشانە نوێیەکە جووڵە جووڵ زۆر ئەکات و بەکارھێنانی ناخۆشە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٤، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
ڕاست دەفەرمووی منیش ھەر وا. ئەو نوێیە زیاتر بۆ کۆمپیوتەرێکی خێرا باشترە. -- ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٦، ٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

Reminder: Share your feedback in this Wikimedia survey[دەستکاری]

WMF Surveys, ‏٠١:٣١، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو[دەستکاری]

دەمباش ئارام بکر، سەرێکی فەیسبووک بدە.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٠، ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

Your feedback matters: Final reminder to take the global Wikimedia survey[دەستکاری]

WMF Surveys, ‏٠٠:٤٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

WikiDefender Barnstar Hires.png The Defender of the Wiki Barnstar
بژیت کاک ئارام ژووە بێخەم ‏١٤:٣٥، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

@ژووژووبێخەم: زۆر سپاس بۆ تۆ بەڕێزم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

ویکیفەرھەنگ[دەستکاری]

دەمباش ئارام بکر. سوپاس کە دووبارە ئەم مانگەش فریامان کەوتی. باوەش

༼ つ ◕_◕ ༽つ

-- ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:١١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

دەمباش @Épine:، تۆش بە ئەرکی خۆت ھەڵساویت (بگرە زیاتریش)، و دڵنیام ھەردووکمان کاری زیاترمان ئەکرد، بەڵام تاقیکردنەوەکانمان ڕێگرن لە بەردەوام چالاکبوونمان.
╗♥══♥══♥╔
Face-smile.svg زۆر سوپاس!
╝♥══♥══♥╚
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

بەشداریی لە ویکیفەرھەنگ[دەستکاری]

سڵاو! مانگی حوزەیران سێیەم و کۆتا مانگە بۆ تەواوکردنی یەکێک لە داواکارییەکانی ویکیفەرھەنگ کە بەشداریکردنە لە پرۆژەکە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن سێ بەشداربووەوە کە پێویستە ھەر یەکەیان بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بەشدارییان ھەبێت، جا ئەو بەشدارییانە دروستکردنی وتار بێت یان دەستکاریکردنی ئەو وتارانە بێت کە ئێستا ھەن. تکایە یارمەتی بدەن و ئەم مانگەش ھەوڵ بدەن بەشداری لەگەڵ بکەن ئەو بەکارھێنەرانە بکەن کە خەریکی پرۆژەکەن. تکایە سەردانی پەڕەی دەستپێکی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بکەن بۆ دەستپێکردن. ئەگەر لە ھەر شوێنێکدا گیرتان خوارد یان نەتان زانی چۆن بەشداری بکەن و پێویستتان بە ڕێنمایی بوو، تکایە داوای یارمەتی لە بەڕێوەبەر Épine بکەن. زۆر سوپاس!--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٥:٠٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

ویکیفەرھەنگ[دەستکاری]

سڵاو، بینیم لە ویکیفەرھەنگ ناڕێکییەک لە پەڕەی وشەکان ھەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە ویکیی ئینگلیزی و ویکییەکانی دی، ھەوڵم دا قالبێک ڕێک بێخم، قالبێکم دروستکردووە و لە دوایین دوو پەڕەی نوێ بەکارم ھێناوە (لێرە و لێرە). پێمباشە ئێوەش کەڵکی لێ وەربگرن، ھەڵبەت تا ئەو کاتەی بە فەرمی ویکیفەرھەنگ دەکرێتە و تا داڕێژە و ڕێنمایییەکان دادەنرێن. قالبەکە ڕەنگە کەموکوڕی ھەبێ، ئێوەش تێبینییەکاناتن لەبارەی بخەنەڕوو. مەرج نییە لە کاتی بەکارھێنان ھەموو بەشەکان پڕبکەنەوە. سەرچیا — ‏١٢:٥٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

بەرز دەینرخێنم Face-smile.svg زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

گۆڕینی ناوی چەند وتارێکی وەرزشی[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام، ویستم بزانم گۆڕینی ناوی چەند وتارێکی وەرزشی لەم دوایییە، وەک ڕیال مەدرید بۆ یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، بەھۆی چی و لەسەر بنەمای کام وتووێژ بووە؟ سەرچیا — ‏٠٠:١١، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک @Serchia: بەڕای خۆم ئیشە ڕاستەکەم کردووە چوون ڕیال مەدرید ناوی شارێکە نەک یانەیەک بڕوانە ویکیپیدیای فارسی کە زۆر جوان خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و لە ھەر وتارێکی یانەیەکی تۆپی پێدا بە نموونە نووسیویانە "باشگاە فوتبال رئال مادرید" دواتر من تێناگەم لە ئینگلیزییەکە زۆر جوان دیارە کە نووسراوە Real Madrid C.F. کە دەبێتە Real Madrid Club football. ئێستا چی؟ نموونەی تر ھەن بۆ نموونە بارسێلۆنا ئاشکرایە کە ناوی شوێنێکە ھەربۆیە یانەی بارسێلۆنام گواستەوە بۆ یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا. گەر بشڵێی خۆ وشەی یانەی پێوە بوو ئیدی بۆچی گواستتەوە؟ دەڵێم یەک و دووان نین یانەی تۆپی سەبەتە و تۆپی دەست و... ھتد ھەن لە چەند دانە بنووسین یانەی بارسێلۆنا؟ باسی وتووێژت کرد. ئەوە نزیکەی دوو مانگە بەکارھێنەران ھیچ جۆرە چالاکییەکیان نییە ناوەناوە دەبینم وتووێژێک دەکرێت و ئیتر نامێنن! (ھەڵبەتە لەوانەشە ھۆکاری تایبەتییان ھەبێت.) منیش بێئارامم و بەڕاستی توانای وتووێژی زۆرم نەماوە چوون تا کەی چاوەڕێی وەڵامی بەکارھێنەران بم؟! سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٤٤، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
کاکە ڕەنگە ھەر یەکەمان زۆر شتمان پێ ڕاست بێت و لێی دڵنیابین، بەڵام کاری تاکلایەنە لە شوێنێک کە کاری کۆمەڵی تێدا دەکرێت دروست نییە، لە ویکیپیدیا قەرار وایە بۆ گۆڕینی ناوی ھەر وتارێک لە پێشدا وتووێژێک بکرێتەوە. دەستکاریی ناوی وتارەکان تەنیا لەو کاتە دەکرێ بێپرس بێت کە ناوەکە ھەڵەی ڕێنووسی یان ڕێزمانی تێدا بێت، بەڵام بەم شێوەیەی ئێستا نا. تۆ دەڵێی ڕیال مەدرید ناوی شارێکە، مەدرید ناوی شارێکە نەک ڕیال مەدرید، دواتر ناکرێ لە ھەموو شتێک چاو لە ویکیپیدیاکانی تر بکەین، ویکیپیدیای ئینگلیزی شتێکی ترە، ئەوان کورتکراوەیان بەکارھێناوە نەک ناوی تەواو. بۆ وتارە ھاوشێوەکانی دی، دەکرێ ناوەکە شتێکی لەگەڵ بێ بۆ ناسینەوە، بەس لێرە کە یانەی تۆپی پێیەکە لە ھەموویان ناسراوترە، پێویست ناکات ناوی تری بۆ زیاد بکرێت. ئەوە وەکوو ئەوە وایە بڵێی؛ شاری تاران پایتەختی وڵاتی ئێرانە، ئێ ئەوەی بۆ چییە، زۆر بەسادەیی دەتوانین بڵێین تاران پایتەختی ئێرانە، لەبەرەوەی دەزانین تاران شارە و ئێرانیش وڵاتە. ئێستا لەگەڵ ئەوەم ئەو وتارانە وەکوو خۆیان لێبکرێنەوە، گەر تۆش ھێشتا قەناعەتت نەھێناوە، دەکرێ وتووێژێک بکەیتەوە، لە وتووێژیش بێھیوا مەبە، ئەوانەی بەشدارنابن ڕەنگە زۆریان کاری پێویستییان ھەبێت، من تا بتوانم تێیاندا بەشدار دەبم. سەرچیا — ‏١٢:٢٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
کاک @Serchia: زۆر چاکە. دان بەوەدا دەنێم کە لە وەسفکردنی مەدرید و ڕیال مەدرید ھەڵەم، ئەی بۆ بارسێلۆنا و یانەکە چی؟ یان بەھەمان شێوە ڤالەنسیا و یانەی تۆپی پێی ڤالەنسیا؟ چی تیایە ناوەکەی ئاوا بێت؟ ھەڵەیە؟ با لە گواستنەوەکانی من بگەڕێین و سەیری ئەمانەی خوارەوە بکەین کە من ھەر ئاگاشم لێیان نییە.
باشە، گەر ھێشتا لەسەر قسەی خۆتیت، تکایە سەرجەم دەستکارییەکانم بگەڕێنەوە وابزانم ئەوە بۆ بەڕێوەبەر ئاسانتریشە وەک لە من. سپاس بۆ وتووێژەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٧، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)

بەکارھێنەر:Sahand.arbate[دەستکاری]

زۆر سوپاست دەکەم ئارام گیان بۆ ھاوکاریکردنت توانیت ئەو پەڕەی جی جین ھی ـە چاک ـکە زۆر سوپاس Sahand.arbate (لێدوان) ‏١٢:١٥، ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

@Sahand.arbate: شایەنی نییە، ئێستا خۆت دەتوانیت دەوڵەمەندتری بکەیت. پێویستت بە ھەرشتێ بوو لە وپ:پرسگا بپرسە یان ھەر لێرە دەتوانیت داوا لە من بکەیت. تکایە لە کۆتاییی پەڕەی لێدواندا بەشێکی نوێ دروست بکە و تێیدا بدوێ، دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

وتاری شەڕەمست[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام، تکایە بەبێ ھۆ دەستکارییەکانی وتارێک مەگەڕێنەوە. نازانم ئەو وشەیەتان لە کوێ ھێناوە؛ (شەڕەمشت)، دەتوانی یەک سەرچاوە بێنی کە ئەو وشەیەی تێدا بێت؟ سەرچیا — ‏١٦:٣٨، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک @Serchia: لە کورتەی دەستکارییەکەدا ھۆکارەکەم نووسیوە بۆ ئەمە تکایە بڕوانە مێژووی وتارە. ئەم وشەیە لە لاپەڕە ٨٠٨ی ھەنبانەبۆرینەدا ھەیە و بۆ ئەمەش بڕوانە وتووێژی وتارەکە (کە لەوێدا لێدوانم داوە). سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)