بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خاکی پیرۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاکی پیرۆز
ناوی خۆماڵیs
{{lang-داڕێژە:ConvertAbbrev/ISO 639-2|אֶרֶץ הַקּוֹדֶשׁ}}
{{lang-داڕێژە:ConvertAbbrev/ISO 639-2|Terra Sancta}}
{{lang-داڕێژە:ConvertAbbrev/ISO 639-2|الأرض المقدسة}}
نەخشەی خاکی پیرۆز ("تێرا سانکتا")، پیترۆ ڤێسکۆنتی، ١٣٢١. لەلایەن ئەدۆلف ئێریک نۆردێنسکیۆڵدەوە بە "یەکەم نەخشەی نا-پتۆلیمیکی وڵاتێکی دیاریکراو" وەسف کراوە.[١]
چەشنشوێنە پیرۆزەکان
شوێنھەرێمی نێوان ڕووباری ئوردن و دەریای ناوین.
Original useجوولەکایەتی:خاکی بەڵێندراو

مەسیحییەت: خاکی ئینجیل

ئیسلام: خاکی پڕ بەرەکەتی قورئان
Current useشوێنی سەرەکی حەج بۆ ئایینە ئیبراھیمییەکان.

خاکی پیرۆز ناوچەیەک بە نزیکەیی دەکەوێتە نێوان دەریای ناوەڕاست و کەناری ڕۆژھەڵاتی ڕووباری ئوردن. بە شێوەیەکی نەریتی ھەم ھاوواتای خاکی ئیسرائیلە کە لە کتێبی پیرۆزدا ھاتووە و ھەم لەگەڵ ناوچەی فەلەستین. زاراوەی «خاکی پیرۆز» بەزۆری ئاماژەیە بۆ خاکێک کە بە نزیکەیی ھاوتایە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلی مۆدێرن، ناوچە فەلەستینییەکان، ڕۆژاوای ئوردن و بەشێک لە باشووری لوبنان و باشووری ڕۆژاوای سووریا. جولەکە و مەسیحی و موسڵمانان بە خاکێکی پیرۆزی دەزانن.

بەشێک لە گرنگی خاکەکە لە گرنگی ئایینی قودسەوە سەرچاوە دەگرێت (پیرۆزترین شار بۆ ئایینی جوولەکە، و شوێنی پەرستگای یەکەم و دووەم)، وەک ناوچەی مێژوویی خزمەتکردنی عیسا، و وەک شوێنی یەکەم قیبلەی ئیسلام، ھەروەھا شوێنی ڕووداوی ئیسرا و میعراجی ٦٢١ی زایینی لە ئیسلامدا.

پیرۆزی خاکەکە وەک شوێنێکی زیارەتی مەسیحییەکان بەشداری کرد لە دەستپێکردنی جەنگە خاچھەڵگرەکان، لەکاتێکدا مەسیحییەکانی ئەورووپا ھەوڵیان دەدا خاکی پیرۆز لە موسڵمانان وەربگرنەوە، کە لە ساڵانی ٦٣٠دا لە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی ڕۆژھەڵاتی مەسیحییەکان داگیریان کردبوو. لە سەدەی نۆزدەھەمدا، خاکی پیرۆز بوو بە بابەتی ململانێی دیپلۆماسی، چونکە شوێنە پیرۆزەکان ڕۆڵیان لە پرسی ڕۆژھەڵاتدا ھەبوو کە بووە ھۆی جەنگی کریمە لە ساڵانی ١٨٥٠دا.

زۆرێک لە شوێنەکانی خاکی پیرۆز لە مێژە شوێنی زیارەتی لایەنگرانی ئایینەکانی ئیبراھیم بوون، لەوانە جوولەکەکان، مەسیحییەکان، موسڵمانان و بەھایییەکان. زیارەتکاران سەردانی خاکی پیرۆز دەکەن بۆ دەست لێدان و بینینی دەرکەوتنە فیزیکییەکانی باوەڕەکەیان، بۆ پشتڕاستکردنەوەی بیروباوەڕەکانیان لە چوارچێوەی پیرۆزدا بە وروژاندنی بەکۆمەڵ،[٢] و پەیوەندییەکی کەسی بە خاکی پیرۆزەوە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Nordenskiöld، Adolf Erik (1889). Facsimile-atlas to the Early History of Cartography: With Reproductions of the Most Important Maps Printed in the XV and XVI Centuries. Kraus. pp. 51, 64.
  2. ^ Harris، David (2005-01-05). Key Concepts in Leisure Studies (بە ئینگلیزی). SAGE Publications. ISBN 978-0-7619-7057-6.
  3. ^ «About this Collection | World Digital Library | Digital Collections | Library of Congress». Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA. لە 2022-09-28 ھێنراوە.