لێدوانی بەکارھێنەر:مامۆستا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ پەڕەی وتووێژەکەم

ئایاری ٢٠٢٠[دەستکاری]

Information icon سڵاو. ویستم پێت ڕابگەێنم کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت بەسوود دیار نەبوون و گەڕێندرانەوە. تکایە پێش بەشداربوون ھەندێک لەکاتی خۆت بگرە و سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە. ئەگەر سیاسەتەکانمان ڕوون نەبوون، دەتوانیت سەردانی پرسگا یان مێزی زانیاری بکەیت و ڕاستەوخۆ پرسیار بکەیت لەبارەی بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. ئەگەر مەبەستت خراپ نەبووە تەنیا ویستووتە تاقیکردنەوە بکەیت، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکارببە بۆ تاقیکردنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە لە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانت، یان ئەگەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژەکەم ئاڕاستەمی بکەیت. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بەخێربێیت!

سڵاو، مامۆستا، و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارم ئەم کۆمەڵگەیەت بە دڵ بێت و بڕیاری مانەوە بدەیت. بە داخەوە، یەکێک یان زیاتر لەو پەڕانەی تۆ دروستت کردبوون لەوانەیە لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا نەگونجێت، و لەوانەشە زوو بسڕدرێتەوە.

پەڕەیەک ھەیە بە ناوی یەکەم وتارت کە چەند ئامۆژگارییەکی تێدایە، و لەوانەیە پێویست بکات بیخوێنیتەوە. ئەگەر لە شتێکدا سەرت لێ تێک چووە و پێویستیت بە یارمەتییە، تکایە لە پرسگا پرسیار بکە، تا بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ھەموو پرسیارەکانتان وەڵام بدەنەوە! ھەروەھا دەتوانیت لەسەر ئەم پەڕەیە {{یارمەتیم دەوێت}} دابنێیت، دواتر یەکێک دەیبینێت و یارمەتیت دەدات. لە خوارەوە چەند بەستەرێک ھەن کە دەتوانن بە خێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە:

ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و ببیت بە ئەندامێکی ھەمیشەیی! تکایە ھەمیشە بیرت بێت کە وتووێژەکانت واژوو بکەیت بە دانانی چوار دانە لە ~ (~~~~) لە کۆتایی وتووێژەکانتدا، ئەمە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ناوەکەت و ڕێکەوت و کاتی نووسینەوەی لێدوانەکەت پشان دەدات. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان ھێشتا وەڵامت دەست نەکەوتووە، تکایە پرسیارە دووپاتکراوەکان بخوێنەرەوە، لەوانەیە پرسیارەکەت لە مێژە وەڵام درابێتەوە، یانیش دەتوانیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم پرسیارێکی نوێ بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! ~~~~ /// 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

واڵاکردنی داڕێژەکان[دەستکاری]

سڵاو، چەند داڕێژەیەکی تایبەت بە سەرچاوەکانتان واڵا کردووە و زانیارییەکانی نێوتان سڕیوەتەوە. دەکرێت بڵێن بۆچی واتان کردووە؟! ئەم کارە بە خراپکاری دادەنرێت لە ویکیپیدیا. سەرچیا‏١٧:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو من تەنیا داڕێژەی یەک سەرچاوە یان بێ سەرچاوەم لابردوە ئەگەر هەڵەیەکیش ڕویدابێ بەمەبست نەبووە مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
داڕێژەت لانەبردووە، ناوەڕۆکی داڕێژەت سڕیوەتەوە. تکایە چیتر بەو شێوەیە دەستکاریی ئەو داڕێژانە مەکەن. سەرچیا‏٢١:٤٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
تێبینی

وتاری بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٤٥، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا(کتێب) داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٢٩، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەمباش مامۆستا, تکایە خوێندنەوەیەک بۆ وپ:شێواز بکە پێویستە وتارەکانت بەپێی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا بنوسریت. زۆر سوپاس بمبورە بۆ بێ رێزی، 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وتاری نوێ[دەستکاری]

دەم باش. لێرە وتارێکی دوو وشەییت دروست کردوو. زۆر کات ئەوە تاگی سڕینەوەی خێرای لێدەدەم، بەڵام ڕەنگە ئێوە لەبیرتان چووبێت پەرەی پێ بدەن. لەو کاتانەدا بۆ ئەوەی وتارەکەتان نەسڕێتەوە تاگی داڕێژە:ئامادەکردنیان لێ بدە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢١، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش ئەم شەو درەنگە ان شاءالله سبەینێ وتارەکە تەواو دەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وتارەکەم تەواو کرد تاگەکە لابە مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

 کرا تاگەکە لابرا، بەڵام تکایە سەیری وپ:شێواز بکە و وتار بەپێی شێوازە ستانداردەکان بنووسە بۆ نمونە لە بەشی شێواز بڕوانە ش:بو چونکە شێوازی نوسینی وتارتان ئەم بەشە پێشێل ئەکەن تکایە سەیرێکی بکە سوپاس. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وتار نوسین[دەستکاری]

دەمباش مامۆستا، وادیارە وتاری نوێ دروست ئەکەن و کاتێکی ئەوێت تا تەواو بێت، بۆ ئەوەی بەرێوەبەران و بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بزانن کە تۆ ھێشتا لە نوسینی وتارەکە دایت تکایە تاگی {{ئامادەکردن}}ی بخە سەر سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش وادەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بۆ ئەو وتارانەی دەربارەی حەدیس دەیاننووسن دەتوانن پۆلی زاراوەکانی فەرموودە زیاد بکەن. وەک ئێرە وەھا پۆلبەندی دەکرێن کە بۆ خوێنەران باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٣، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بە بۆچوونی من پۆلەکە بکرێ بە فەرموودەناسی گشتگیرترە مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دانانی وێنە[دەستکاری]

سڵاو، ئەو وێنەیەی لەم وتارە و وتارەکانی دیکەشت دانابوو، خۆت گرتووتن؟ تکایە گەر وێنەیەک خۆت نەتگرتبێت باری مەکە. لە ویکیی کۆمنز دەیسڕنەوە. سەرچیا‏٢٠:١٠، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ تێبینیەکەت. ئەو وێنانەی بارکراون کۆپی ڕایتیان نەماوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سوورەت[دەستکاری]

سڵاو مامۆستا لە وتاری تەکویرا ئایا ناوی تری بەدروستی نووسیاوە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

ئایا موتەففین دروست نووسراوە؟DK2 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Danial2703kurdistan: وتاری تەکویر پێویست بوو بە ڕ واتا تەکویڕ نوسرابایە بەڵام لە زۆربەی وتارەکانی ویکی کوردی (ڕ) زۆر کەم بەکاردێ. بەڵام ئەگەر ویستت وتار لە سەر شتێکی عەرەبی بنوسی کە هەردوو پێتی لام یان را یان تێدایە، ئەوا هەر کاتێک فەتحە، زەممە، و سکون یان لەسەر بوو ئەوا بە قەڵەوی دەخوێندرێتەوە، بەڵام ئەگەر کەسرەی لەژێر بوو ئەوا وەک خۆیان دەخوێندرێنەوە واتا قەڵەو ناکرێن. ناوی وتاری موتەفیفین دروست نوسراوە مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سپاس مامۆستای بەڕێز. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی دەستکاریکەر
سڵاو مامۆستا، زیادتر لە ۱۰۰۰ دەستکاریت کردوون. سپاس بۆ بەشداریەکانتان هیوادارم هەردەم وا چالاک بیت. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی بەسەرداچوونەوە
سڵاو، زۆر سپاس بۆ چاکسازی وتارەکان سەبارەت بە ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردی. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Ahrirrr: زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی وەرگێڕ
سوپاس بۆ بەشداریکردن لە داخوازی_بەرامبەری_کوردی ئەمە وادەکات وتارەکان زیاتر کوالێتیان بەرزتر ببێتەوە زمانی کوردی بەرەو پێشەوە تر بچێت لە ویکی سۆرانی- دوبارە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٢١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس @Sakura emad: بۆ دیاریەکەت مامۆستا (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نووسینی ئایەتەکان[دەستکاری]

سڵاو، لە کاتی ئاماژەدان بە ئایەتەکان لەنێو وتارەکان، باشترە کەڵک لەم داڕێژەیە داڕێژە:قورئان وەربگریت، کە ئاسانتر و باشتر کارەکە دەکات. سەرچیا‏١٠:١٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس ئیتر ئەو داڕێژەیە بەکار دێنم مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش. بۆ کوردییەکەشی، ئەگەر داتنا، پێویستە وەرگێڕان یان تەفسیری تەواوی ئایەتەکە بنووسرێت. لەم وتارە (کورسی (ئیسلام)) تەنیا ڕستەیەکی کورت نووسراوە. دەتوانیت لەم وێبسایتە (http://quran.ksu.edu.sa/) دەقی تەفسیری کوردی (تەفسیری ئاسان) بھێنیت یان ھەر شوێنێکی دیکە کە تەفسیری کوردی تێدا بێت. سەرچیا‏١٦:٣١، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سپاس کردن[دەستکاری]

سڵام ویستم سوپاستان لێ بکەم کە وتارانی ئیسلامی ئەنووسن، بەڕاستی ویکی کوردی پێویستی بەو وتارانە بوو. DK2 (لێدوان) ‏١١:٠٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پێویست بە سوپاس ناکات من لەخزمەتی ئیسلامدام. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سلام علیکم @Épine: زۆر سوپاس بۆ هەواڵپرسینت، بانگهێشتەکەت قبوڵ کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز مامۆستا، تکایە گەر دەتوانی ئەم وتارەش «سووکایەتی (بە) قورئان/بێڕێزی (بە) قورئان» ساز بکە. سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش @Ahrir: ئیشاڵڵا ئێستا ئامادەی دەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس، دەستت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ئامادەبوو سووکایەتی بە قورئان .مامۆستا (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

گەلێک سوپاس بەڕێز مامۆستا. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٠٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەقە عەرەبییەکان[دەستکاری]

دەمباش مامۆستا، ویستم پێت بڵێم کە لەمەودوا ھەر دەقێکی عەرەبیت نووسی، ئەوا بیخە ناو {{عەرەبی}} چونکە ئێمە ئامراز و بۆتمان ھەن کە نازانن کامە دەق عەرەبییە و کامە کوردی جا دەست ناپارێزن و ھەموو دەقەکان دەستکاری دەکەن کە ئەمە بۆ ستانداردکردنی دەقە کوردییەکانە، بەڵام لێرەدا دەقە عەرەبییەکان تێک دەدەن. ئەو داڕێژە ڕێگە لە دەستکاریکردنی دەقە عەرەبییەکان دەگرێت لەلایەن ئامرازەکانەوە (یان بەشێکیانەوە). گەر کرا و ڕێت لێیان کەوت، ئەوانەی پێشووشت بخە ناو ئەو داڕێژەوە تا لە ئامرازەکان بپارێزرێن. بە خوێندنەوەی بەڵگەنامەی داڕێژەکە، زیاتر بۆت ڕوون دەبێتەوە مەبەستم چییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە لەمەوداوا وادەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پۆل (ئامرازی کۆماپۆل)[دەستکاری]

دەمباش مامۆستا, بینیم بەدەست خەریکی گواستنەوەی وتارەکانی بۆناو پۆلێک ئەمە ئەگەر دانەیەک یان دوو وتاربن کێشە نییە بەلام لەم ژمارەیە زیاتر ماندووکەرە، ئامرازێکمان ھەیە بەناوی کۆماپۆل لەدوای چالاکردنی ئەتوانی بەم شێوەیە سوودی لێ وەرگریت..

چالاکردن[دەستکاری]

بۆ چالاکردنی تکایە برۆ بۆ ئامرازەکان لە بەشی دەستکاری کۆماپۆل بدۆزەوە و چالاکی بکە سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: دەست خۆش بۆ زانیاریەکەت، لەمەودوا وادەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوەی بابەتی ئاینی[دەستکاری]

دەمباش مامۆستا, چەن بابەتێکی ئاینی ھەیە زانیاریان لەسەر زیاد کراوە بەڕاستی من لەسەر ھەڵە و ڕاستیان زانیاریم نییە پێویستم بەوەیە کەسێکی شارەزای بابەتەکە پێداچوونەوەیەک بکەن، گەر بەڕێزتان ئامادەن حەزدەکەم ڕادەستی ئێوەی بکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC

@Sakura emad: هیوادارم باشبیت، زۆر باشە بەسەرداچونەوەیان بۆ دەکەم. بەس ئەگەر بکرێ دیاربکرێن زۆر باشە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

تکایە سەرەتا سەیرێکی ئێرە بکە من داوات لێدەکەم وەک کەسێکی ئاینی + ویکیپیدیاوان پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم بابەتە بکەیت، تکایە ئاگادارم بکەوە گەر تەواو بوویت چونکە بابەتی ھاوشێوە ھەن پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە ھەیە زۆر سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:  کرا مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: وە سترێسێک و دەستکارییەکی زۆر لەسەر وتاری پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ھەیە تکایە بزانە چی شتێک زیادکراوە لە بابەتەکە نییە و بیسرەوە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
 کرا مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: تکایە شێخ عەبدولعەزیزی ئاکرێ پێویستی بە شارەزایەک ھەیە بۆ پێداچوونەوە سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:  کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٤٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سلام علیکم مامۆستا، سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکانی نوێژەکان! خۆشم ویستم داوای دروستکردنی نوێژەبارانەت لێ بکەم کە دروستت کرد. دووبارە سپاس و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وعلیکم السلام @Aram: زۆر سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

داواکاری[دەستکاری]

سڵام علیکم مامۆستا تکایە گەر دەتوانی هەر چەند ڕۆژ جارێک سەیری وتاری پێغەمبەرەکان لە ئیسلامداکەن دەستکاری زۆری تێدا ئەکەن سپاس. DK2 (لێدوان) ‏١١:٣٧، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وعلیکم السلام @Danial2703kurdistan: زۆر باشە هەوڵدەدەم پێیدا بچمەوە.مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٢٣، ٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو مامۆستا ھەر ئێستا یەک بەسەرداچوونەوەی بەڕێزتانم گەڕاندەوە لە وتارەکە چوونکە ھیچ ھۆکارێکتان نەنوسی بوو لە لابردنی دەروازەی مێژووی ئیسلام. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وە ھەمان شتیش لە کونیەدا ڕوویدا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە تۆش @Sakura emad: دەروازەکانم لابردن چونکە دروست نەکراون، و ناشزانم چۆن دەروازە دروست دەکرێت، و وام هەستکرد تاوەکوو دەروازە دروست نەکرێت نابێ لەوتارێکدا دابنرێ. مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا تەنھا لەبەر ئەوە لابران چونکە لە پوختەی دەستکاری ھیچ ھۆکارێک نەنوسرابوو بۆ لابردنیان، تکایە دەستکارییەکانم پوچەڵ بکەوە گەر دەزانیت ھەڵەیەکم کردووە و پێویستە لاببرێن، تکایە ھەر دەستکارییەکی ھەڵەت لە بەشدارییەکانم بینی پووچەڵی بکەوە، سپاس.
ئێرەش ببینە: لابردنی ناوەڕۆک —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٣٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نیشانی پشکنەری ئایینی[دەستکاری]

ئاینی ئیسلام
سوپاس بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنی وتارەکانی تایبەت بە ئایینی ئیسلام، بە ڕۆلگێرانت لەم وتارانە، ویکیپیدیات لە لایەنگری و بێسەرچاوەیی، قسەی نادرووست پاراستووە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٥٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگە[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

داواکاری فەرموودە[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا داوای فەرموودەیەکی دیاریکراو بکەم ئایا ئەتوانن بۆمی بدۆزنەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Sakura emad: بەڵێ دەتوانی، ئەگەر بتوانم بۆت دەدۆزمەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

 زۆر سوپاس! تکایە سەرچاوەیەکم دەویست لە (کتێبی کافی بەرگی دووەم لاپەرە ١٤٦) ئایا ھیچ فەرموودەیەک ھەیە لەو لاپەرەیە باس لەوە بکات دەشتەکەیەک بێتە لای پێغەمبەر و داوای ئامۆژگاری بکات؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەگەر مەبەستت کتێبی کافی کولەینیە ئەوا من شارەزایم دەربارەی نییە، و یەکێکە لەکتێبەکانی شیعە، کە بەپێی بنچینەکانی فەرموودەناسی کتێبەکانیان جێی باوەڕ نین. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @مامۆستا:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سەبارەت بە دەنگەکەت[دەستکاری]

سلام مامۆستا، سەبارەت بە دەنگەکەت لەسەر مەسەلەی بەڕێوەبەرییەکە، ویستم پێت بڵێم کە دەنگەکەت ھەژمار نەکرا لەگەڵ keenîî . بۆیە پێم وتی تادوای ڕای زۆرینە نەکەویت و خۆت بەدواداچون بۆ کارەکە بکەیت. سپاس ! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٠٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

وعليكم السلام تێنەگەیشتم چۆن هەژمار نەکراوە، شتێکی کەش هەرگیز شوێن قسەی زۆرینە ناکەم بۆ زانیاریت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

واتا کە کاتێ کە تۆ دژی ئەوەیت، دەبێت ڕونکردنەوەیەک بدەیت بڵێی لەبەر ئەوە دژم. بە ھەرحاڵ زۆر چاکە شوێن زۆرینە نەکەوتویت. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٩:٣٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم[دەستکاری]

تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم هەر بەردەوام بی لەخزمەتکردنی ئینسایکلۆپیدیاکەمان. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پێداچوونەوە بۆ وتاری حیزقیل[دەستکاری]

سڵاو مامۆستا ببورە دووبارە بێزارتان دەکەم، ئەگەر ئاسایە بەم وتارە دابچنەوە و لەگەڵ زانستنامەکە ڕێکی بخەن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:  کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

 زۆر سوپاس! ببورە ئەزیەتم دان —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو، @مامۆستا:، ھیوام تەندروستی بەرێزتانە، ئێستا لە دیوەخان داوا دەکرێت مافێکی نوێ بھێنرێتە ناو ویکیپیدیا، و پێویستمان بە بەشداربووان ھەیە، بەڕێزتان بانگھێشت کراون بەھیوای بەشداریکردن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا تێبینیم کرد لەسەر وتاری پێشەوا نەبەرد سڕینەوەی خێراتان بەکارھێناوە بەڵام بەشێوەیەکی ھەڵە کە لەجیاتی دانانی خوودی داڕێژە کۆدتان بەکارھێنابوو، بۆ جاری داھاتوو دەتوانن سوود لەم پەڕەیە وەربگرن کە داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرای لەناو جێگیر کراوە بەپێی پێوەرەکان ئەتوانی ئەو دانەیە ھەڵبژێری کە گوونجاوە لەگەڵ باروودۆخەکە، لەناو وتارەکە کۆدەکەم سڕیەوە تکایە دوودڵ مەبە لەوەی دووبارە پرۆسەکە ئەنجام بدەیتەوە بەشێوەیەکی گوونجاوتر.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: سوپاس بۆ تێبینییەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا پێشنیار دەکەم مافەکە وەرگریت و چاودێری سەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئیسلام و وتارە ھاوشێوەکانی دەکرێت و ئەو دەستکارییانە پەسەند بکەی کە درووستن و ڕەتی کەیتەوە گەر نادرووست بوون، ئایا پێشنیارەکەتان پێ چۆنە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: شتێکی باشە، وە خۆشم بیرم لە داواکردنی کردبۆوە. دەتوانن مافەکەم بۆ زیاد بکەن. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
بێگوومان دەتوانم، تەنھا چاوێک بەمە ویکیپیدیا:بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان بخشێننەوە و پێم بڵێن کە ئامادەن --🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سەرەتا مافەکە بەشێوەی کاتی دەدەم، دواتر کە بەتەواوی ئامادە بوون، کاتی مافەکە دەبێت بە ھەمیشەیی، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: یاسا و ڕێنماییەکانم خوێندەوە و ئامادەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١١:١٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
 کرا پیرۆزە @مامۆستا بەھیوای کاری چاک. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش 👍. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

ئامرازی «لە»[دەستکاری]

سڵاو، ئامرازی «لە» لە کوردی وەک وشەیەکی سەربەخۆ دەنووسرێت. وەک لەم وتارە نووسیوتانە «لەفەرموودەدا» دروست نییە و دەبێتە «لە فەرموودەدا». تکایە ڕەچاوی ڕێنووسی دروست بکەن. سەرچیا‏١٢:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

ببوورە ئەم پەیامەت درەنگ بۆ نێردرا!

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

مەمالیکی عێراق[دەستکاری]

سڵاو مامۆستا هیوادارم باش و تەندروست و سەلامەت بیت، بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتت دەکەم بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەی مەمالیکی عێراق کە نووسیوتە و کاندیدت کردووە بۆ ئەوەی لە نێو بابەتە باشەکانی ویکیپیدیادا بن و دەنگ بدەن ، ئایا دەنگدان بۆ پشتگیری یان دژایەتی خۆشەویستی دڵسۆزانە و پێزانینم بۆ گەلە بەڕێزەکەت قبوڵ بکە. Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

تاگەکانی سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا سپاس بۆ گرنگی پێدانی کارە تەکنیکییەکان و چاودێریکردنی پەڕەکان، تکایە لەکاتی بەکارھێنانی تاگەکانی سڕینەوە ھۆکارێکیان بۆ بنووسە و بەبەتاڵی تاگەکە جێمەھێڵە  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەر:Sakura emad سوپاس بۆ تێبینیەکەت، ئەوەی ڕاستی بێ تاگەکانی سڕینەوە زۆرن و لە بیر نامێنن، هەر بۆیش کاتێک تاگەکە بەکاردێنم لە کورتەی دەستکاریەکان هۆکارەکەی دەنووسم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٤٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

توینکڵ چالاک بکە لە ئامرازەکان ئەوکات لەڕێگەی توینکڵ تاگەکان دیاری دەکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

داواکاری سڕینەوەی خێرا[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا زۆر سپاس بۆ کارە تەکنیکییەکانت و ھاوکارییەکی گوونجاومان دەکەی لە سڕینەوەی ئەو وتارانەی شایەنی سڕینەوەن، جارەکەی تر بیرم چوو پێت بڵێم کە دەتوانی بەم شێوەیە ھۆکارێکی دەستی بنووسی کە بۆچی پێویستە وتارێک بسڕدرێتەوە:

بەکارھێنانی ھەر کامێکیان کێشەی نییە و یەک شتە گرنگ ئەوەیە بەم شێوەیە ئەتوانی ھۆکارێکی دەستی دیاریکراو بنووسیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بێگوومان ھۆکاری دیاریکراویشمان ھەیە گەر ویستت ئەوانیش دەنێرم زۆر سپاس، بیریشم چوو ئەوە بڵێم جارەکەی تر داوام کرد توینکڵ بەکاربێنن وادیارە بەکارتان ھێناوە و سپاستان دەکەم و لە ئێستادا توینکڵ کێشەی تێدایە بۆیە گەر کارەکان بە دەستی بکرێن زۆر باش دەبێت.🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC) (ڕێکخرایەوە)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
sakura emad توینکڵم بەکارهێنا ئەنجامی نەبوو. لەمەودوا ئەوانە بەکاردێنم. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:١٤، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی بەسەرداچوونەوە
نیشانی بەسەرداچوونەوە دەدرێت بەو کەسانەی بە بەردەوامی کارێکی باش ئەنجام دەدەن لە چاککردنەوەی ھەڵە ڕێنووسی، ڕێزمانیی، خاڵبەندی، و شێواز.

ئەمەش شایەنی بەڕێزتانە (1)(2)(3)(4)(5) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

sakura emad زۆر سوپاس 👍. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:١٢، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

تووڵامراز[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە چاودێریکردنی وتارەکان و بەسەرداچوونەوەیان تەنھا تۆزێک وریاتر بە لە بەکارھێنانی ئامرازەکە و بە وردی سەیری بکە ھەڵە درووست نەکات وەک ئەوەی لێرە کردوویەتی و لێرەش ھەڵەکان چاکراوەنەتەوە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٥، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دووبارە سڵاو @مامۆستا بڕوانە (ئێرە) ھەمان ھەڵە دووبارە بۆتەوە کە تیایدا توڵامرازتان بەکارھێناوە، ھەڵەکان لێرە و لێرە چاککراون، سەیری جیاوازییەکانیان بکە دەبینی وشە عەرەبییەکانی شێواندووە، ناوی وتارەکەی لە مۆتەش نەھێشتووە و کردوویەتی بە مووەتە لەناو ناوەڕۆکی وتارەکە، کە زۆر دوورە لە ناوی راستەقینەکەی  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سڵاو @مامۆستا تووڵامراز کە بەکارت ھێنابوو ھەنێک لە نووسینە عەرەبییەکانی تێکداوە ئەتوانیت چاکی بکەیت؟ گەرنا کێشە نییە من دەتوانم بیکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

باشترکردنی وتاری ئێلیزابێتی دووەم[دەستکاری]

@مامۆستا: داواکارم کە لەگەڵ مندا وتاری ئێلیزابێتی دووەم تەواو بکەین، لەبەر ئەوەی ئێلیزابێتی دووەم کۆچی دوای کردووە و ئیتر دەستکاری نامێنێت، هەم لە کوردی و هەم لە ئینگلیزی، مەگەر کەم کەمە، بکرێت، ئایا ڕازیت دەستبکەین بە تەواوکردنی ئەم وتارە؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمود پێم خۆشە بەڵام ئەم ماوەیە زۆر کەم لە ویکیپیدیا دەردەکەوم، بەڵام هەوڵدەدەم هەندێک بەشی بکەمە کوردی تۆش لەلای خۆتەوە دەستپێبکە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: من بۆیە ئەم داواکارییەم بۆ تۆ نارد، چونکە، ئەوەی پێشتر نوسراوە و یەک نەگرێتەوە لەگەڵ ئەم شێوازە تازەیەی ویکی ئینگلیزی ئەوا من دەیسڕمەوە، بۆ زانیاریت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: خۆ ڕازیت؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]


بەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمود عادەتەن سەرچاوەی ئێمە ویکی ئینگلیزی و عەرەبیە ئەوەی یەکی نەگرتەوە لەگەڵ ئینگلیزیەکە بیسڕەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:١١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس @مامۆستا: ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:١٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

پاسدانی وتارەکان[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە گەشەپێدان و باشترکردنی وتارەکان، ئەگەرچی دەبینم خەریکی نوێکردنەوە و باشترکردنی وتارەکانی ھەنێک شت ھەبوو مایەی نیگەرانی بوون پێویست بوو پێتانی بڵێم، لەکاتی پاسدان ئایا بەرێزتان دوای داگرتنی دوگمەی شائەمراز بە وردی پێداچوونەوە دەکەن بزانن ھیچ ھەڵەیەک ھەیە یان نا پێش پاشەکەوت کردن؟ چونکە من پێم سەیرە وتاری ئەبوو سووفیان بەم شێوەیە پێداچوونەوە بۆ کرابێت دەمەوێت ئەوە ڕوون بێت کە شائەمراز "ئەبوو" دەکات بە "دەبوو" و ھەنێک جار وێنەش دەشێوێنێت بۆ نموونە ئەو وێنانەی ناوێکی کوردیان ھەیە بەڵام نووسەی عەرەبیان تێدایە لەم حاڵەتە شائەمراز وێنەکە تێک دەدات، و چەند نموونەیەکی تری لەم شێوەیە وەک ئەبوو سولەیمان، چیای برادۆست و چەند ھەڵەی تریش ھەیە لەم شێوەیە کە پێش ئەوەی مافی پاسدەرتان پێبدەم بەرپرسیاریەتی من بوو وەک بەڕێوەبەر کە پێتان بڵێم، ئەمە یەک لەسەر پێداچوونەوە، دووەم شت لەسەر بێلایەنییە حەزدەکەم بزانم ئایا بەڕێزتان وتارەکان بەبێ لایەنانە پاس دەدەن؟ چونکە وتاری ئالدووش شتێکی ترم پێدەڵێت، ئایا بەڕێزتان ئاگاداری سیاسەتەکانی ویکیپیدیا:دژایەتی خواستەکانن؟ کە باس لەوە دەکات نابێت دەستکارییەکانت ڕەنگدانەوەی حەزەکانت بێت بەڵکو پێویستە زانستنامەیی بن، ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە باس لەوە دەکات ناوەڕۆکی وتارەکان نابێت لایەنگرانە بن و بەخەڵک بڵێن چی ڕاستە و چی درووستە بەڵکو پێویستە ھەموو لایەنەکان بخرێتە ڕوو، خوێنەر خۆی بڕیار بدات. ھیوادارم ئەم پێشنیارانە بەدڵێکی فراوانەوە وەرگریت و تکام وایە خۆتان باشتر شارەزای سیاسەتەکان بکەن بە تایبەتی ئەو سیاسەتانەی وتاری لەسەر دادەمەزرێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: تێبینیەکانت قبوڵ کراون، بەڵام وتاری ئاڵدووش کێشەی چییە؟ مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

لەوێ بینیم
سڕدراوەتەوە و "جێگەی لە کوردستاندا" ھێشتراوەتەوە، و لە وتارێکی تریش بینیم بەڕێزتان وەک بەکارھێنەرانی تر بانگەشە بۆ کوردستان دەکەن، من ھیچ کێشەم نییە گەر بانگەشەکان یاسایی بن و بەپێی یاسای نێودەولەتی بن بەڵام بەڕاستی ئەم خاکانەی بانگەشەی بۆ دەکرێت لەژێر سەروەریی تورکیایە، و زۆر خەتەرە گەر لە مێتا سکاڵا لەسەر ویکیی سۆرانی تۆمار بکرێت لەسەر ئەم بابەتانە ھەموو ئەوانەی بەرپرسیارن بە تایبەتی بەڕێوەبەران ڕەنگە بانگ بکرێن و پرسیاریان لێ بکرێت یان ویکیی سۆرانی بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، من ئەو ڕەخنانەی لێرە نووسیم ھەمووی لەگەڵ ئێوەم نییە چونکە بەداخەوە چەند بەکارھێنەری خۆمان کە باوەڕپێکراون و متمانەمان پێیان ھەیە سەروەری تورکیا ناپارێزن و ناوی شارەکانی تورکیا دەگۆڕن و ناسنامە نێودەولەتییەکەی دەستکاری دەکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:سڕیمەوە لەبەرئەوەی بەسور دەردەکەوێت هیچ پەیوەندی بە کوردایەتی یان کوردستان نییە و ناشزانم کەی بانگەشەم بۆ کوردستان کردووە، و ئەوەی من کردوومە دەکرێ کەسێکی تر دەستکاری کات و وتارەکان بە دەستکاری هەمووان تەواو دەبن نەک تەنیا کەسێک. ئەگەر بە یاسای نێودەوڵەتی بێت پێویستە کوردستان و هەموو وتارەکانی بسڕینەوە، بەڵام پێم سەیرە ئەو قسەیە دەکەن لە کاتێکدا ویکیپیدیا ناوەڕۆک ئازادە و یاسای دەرەکی حوکمی ناکات. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٤٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا گیان درووستە ویکیپیدیا سەربەخۆ و ئازادە و ھیچ وڵاتێک، حکوومەتێک دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی لەسەری نییە، و ڕێکخراوی ویکیمیدیا خاوەندارییەتی تەواوی دەکات. لێرە من لە باسی یاسای نێودەوڵەتی مەبەستم لە ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بوو، ئایا ئەو خاکانەی لەسەر تورکیان ناسنامەیان لەسەر چییە و بەڵگەی واقیع چییە لەسەریان؟ بێگوومان ئەوەیە لەسەر سەروەری تورکیا تۆمارکراون. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە بەڵام ئەگەر سەرنج بدەیە سەرچاوەکە سەرچاوەی تورکیم بەکارهێناوە و وەک گوتم بە سور پێشانی دەدا بۆیە سڕیمەوە مەبەستم ئەوەیە لەوانەیە ئەو داڕێژەیەمان نەبێت و هیچ پەیوەندی بە قەومیەتەوە نییە هیوادارم قسەکەم ڕون بێ. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
بەڵی قسەکەتان ڕوونە ھەروەک وتم ڕووی رەخنەی کوردایەتی لە ئێوە نەبوو بەڵام ھەنێک شتی ئاوام بینی گومانی شتی ئاوام کرد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: 👍 مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:١٩، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

دەم باش مامۆستا، سپاس بۆ بەشدارییەکانت! ئەمڕۆ تێبینیم کرد کە کەڵکت لە ئامڕازی بەستەردەری خێرا وەرگرتووە. ئایا ڕێنمایییەکانت خوێندووەتەوە؟ تکایە پێش ئەوەی بەستەر بدەیت، بیخوێنەوە و خۆت بزانە کە دەبێت لە چ کاتێکدا بەستەر بە چ پەڕەیەک بدەیت. بۆ نموونە، ھیچ پێویست نییە کە لەم دەستکارییەت لە نەھەنگی عەنبەر (فیلم) بەستەرت بە شارەوانی داوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Aram: سوپاس بۆ تێبینیەکەت، ئەو وتارەش چاککرا. مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

سپاس، تەنیا ویستم لە خاڵگەلێکی زۆر گرنگ ئاگادارت بکەمەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٠، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا

سڵاو، دەستکارییەکانی منت لە وتاری "محەممەد" گەڕاندەوە، هۆکار چییە؟ 1silent scientist (لێدوان) ‏١١:١٥، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC

1silent scientist سڵاو لە تۆش هەندێک وشەت گۆڕیبوون کە یەکدەنگی کۆمەڵگایان لەسەرە وەک وشەکانی کتێب و سیاسەت، هەروەها وشەی کتێبەکانی تەفسیر بووە بە شیکردنەوە کە تەفسیر بۆخۆی ناوی زانستێکە و ناکرێ بکرێتە کوردی لەگەڵ هەندێک وشەی تر، ئەگەر پێتوایە ئەم وشانە پێویستە بگۆڕدرێن دەتوانن لە دیوەخان بەشێکی نوێ بکەنەوە تا بەکارهێنەران بڕیاری خۆیان بدەن. مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

Profeesor[دەستکاری]

وتارەکانت هیواردام سەرکەوتوو تر بێت♥️ Kak profeesor (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

Kak profeesor زۆر سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بەستەردەری خێرا[دەستکاری]

سڵاو @مامۆستا تکایە ئامرازی بەستەردەری خێرا بەشێوەیەک بەکاربێنە کە ناوەڕۆکی وتارەکان دوڵەمەندتر بکات، بەستەردان بە خانەنشینی یان شتێکی گشتی تر، زۆر بەسوود نابێت بۆ دەوڵمەندتکردنی ناوەڕۆکی وتارەکە و ھەم دواین گۆڕانکارییەکانیش پڕ دەبێت لە دەستکاری دووبارە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]