ویکیپیدیا:ھەڵسەنگاندنەوەی وتاری باش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەڕێنماییەکانسیاسەتەکانمێزی زانیاری

لەم پەڕەیەدا ئەو وتارانەی کە لە پێشوودا بوون بە وتاری باش دووبارە ھەڵدەسەنگێندرێنەوە. لەوانەیە وتارێک بووبێت بە باش کە پڕۆسەی پاڵاوتنەکەی دیار نەبێت، یاخود لەڕاستیدا لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری باش نەگونجێت، لەوکاتەدا پێویستە لەم پەڕەیە ئاماژە بە وتارەکان بکرێت و وتووێژ بکرێت لەسەری و لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا بڕیار بدرێت کە لاببرێت یاخود نا. پێویستە وتارەکە لابرێت ئەگەر لە سیاسەتەکانی وتاری باش دەرچووبوو، مەگەر کێشە دیاریکراوەکان چارەسەر بکرێن. ئەگەر وتارێک لەلایەن بەکارھێنەرێکی شارەزاوە پێشنیارکرا بۆ ھەڵسەنگاندنەوە و تا ھەفتەیەک ھیچ وتووێژێکی لەسەر نەکرا، دەتوانێت ڕاستەوخۆ لایبەرێت. بەڵام ئەگەر وتووێژی لەسەر کرا و دژ ھەبوو ئەوا نابێت لابرێت، مەگەر دەنگدەر وتووێژی پشتگوێ خستبێت. لەوکاتەدا بەکارھێنەران بەبێ ئاگادارکردنەوەی زیاتر ئازادن لە لابردنی وتارەکە.

پاڵاوتنەوە[دەستکاری]

٩ی ئایاری ٢٠١٧[دەستکاری]

وتاری دەرگا کراوەکە بە شێوەیەکی تاقیکردنەوەیی پاڵێوراوە وەک وتاری باش، ئەم وتارە لە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراودایە، بۆیە وەک وتاری باش نامێنێت بۆ مانگی حوزەیران دەپاڵێورێت بۆ ئەوەی ببێت بە وتارێکی ھەڵبژێردراو. تکایە لە ماوەی یەک ھەفتەدا ڕای خۆتان بڵێن. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٥٥، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کراژیـار وتووێژ ‏١٥:٤٦، ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]