بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکرێگیراوەکان ٢

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەکرێگیراوەکان ٢
The Expendables 2
دەرھێنەرسایمۆن وێست
بەرھەمھێنەرئاڤی لێرنەر
دانی لێرنەر
کێڤن کینگ
لێس ویڵدۆن
چەشنی فیلمئەکشن
کاستسیلڤستەر ستالۆن
جەیسن ستەیتم
جیت لی
دۆڵف لەندەگرین
چاک نۆریس
ژان کلۆد ڤەن دام
برووس ویلیس
ئارنۆڵد شوارزنێگەر
لیام ھێمسوۆرت
تێری کروز
سکۆت ئەدکینز
مۆسیقابریان تایلەر
وێنەگری سینەماییشێڵی جۆنسن
دەستکاریتۆد ئی میلەر
ستۆدیۆ(کان)مێلێنیوم میدیا
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڵایەنزگەیت
ڕێکەوتی دەرچوون١٣ی ئابی ٢٠١٢ (لەندەن)
١٧ی ئابی ٢٠١٢ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٣ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیبەکرێگیراوەکان
تێچوون١٠٠ ملیۆن دۆلار[٢]
داھات٣١٥ ملیۆن دۆلار[٣]

بەکرێگیراوەکان ٢ (بە ئینگلیزی: The Expendables 2) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکیی ٢٠١٢یە، لە دەرھێنانی سایمۆن وێستە، لە لایەن ڕیچارد وێنک و سیلڤستەر ستالۆن نووسراوە لەسەر بنەمای چیرۆکێک دروست کراوە کە لە لایەن کێن کاوفمان، دەیڤد ئۆگۆستۆ و وێنک نووسراوە. بڕایان تایلەر بۆ تۆمارکردنی مۆسیقای فیلمەکە گەڕایەوە. ئەم فیلمە پاشکۆیە بۆ فیلمی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٠ بە ناوی «بەکرێگیراوەکان ١»، و ئەستێرەکانی فیلمەکە دەستەیەکی لێھاتووی فیلمی ئەکشنن، ئەوانیش بریتین لە سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، چاک نۆریس، تێری کروز، ڕاندی کۆچە، لیام ھێمسوۆرت، ژان کلۆد ڤەن دام، برووس ویلیس، و ئارنۆڵد شوارزنێگەر. فیلمەکە شوێنی دەستەیەک بە ناوی «بەکرێگیراوەکان» دەکەوێت، ئەم دەستەیە لە لایەن کەسێک بە ناوی چەرچ بۆ ئەنجامدانی کارێک ڕێک دەخرێتەوە، بەڵام کاتێک یەکێک لە دەستەکە دەکوژرێت، لەمەودوا کاری بەکرێگیراوەکان دەبێت بە تۆڵەکردنەوە و دوای بکوژەکان دەکەون، و پاشان ھەڕەشەیەکی جیھانی چاوەڕواننەکراو ئاشکرا دەبێت. ئەمە دووەم بەشی زنجیرەفیلمی بەکرێگیراوەکانە.

وێنەگرتنی سەرەکی لە ماوەی ١٤ ھەفتەدا ئەنجام درا (لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١١ دەستی پێکرد)، بووجەی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. فیلمەکە لە نێوان ئەم چەند شوێنەدا تۆمار کراوە، بولگاریا، ھۆنگ کۆنگ و نیوئۆرلەنس. مشتومڕ لەسەر مردنی بەڕێکەوتی یەکێک لە پیاوە بازرگانەکانی فیلمەکە و ئەو زیانانەی بەر ژینگەی بولگاریا کەوتووە، سەریھەڵدا.

فیلمەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ی لە ئەورووپا نمایش کرا، و دواتریش لە باکووری ئەمریکا. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ زیاتر لە٣١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سەرانسەری جیھاندا بەدەست ھێناوە، و گەورەترین سەرکەوتنی لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور بووە. ڕەخنەگران بە گشتی فیلمەکەیان بە پێشکەوتنێک لە فیلمەکەی پێش خۆی دەزانی (بە ئاماژەدان بە زیادبوونی بەکارھێنانی نوکتە و دیمەنە ئەکشنەکانی ناو فیلمەکە)، بەڵام ڕەخنە لە چیرۆک و گفتوگۆکانی گیرا. یارییەکی ڤیدیۆیی بەم ناونیشانە و ئاماژە بۆ فیلمەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاو کرایەوە کە دەتوانرێت داببەزرێندرێت. ھەروەھا پاشکۆی ئەم فیلمە بە ناوی «بەکرێگیراوەکان ٣» لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە.

چیرۆک

[دەستکاری]

بەکرێگیراوەکان - سەرکردە بارنی ڕۆس، لی کریسمس شارەزایی چەقۆ، یین یانگ شارەزایی شەڕی دەستیی، ھێڵ سیزار شارەزایی چەکە قورسەکان، گەنەر جێنسی ناجێگیر، بێڵی منداڵی قەناس بەدەست، ئەم دەستەیە بەسەرکردایەتی ڕۆس ڕەوانەی نیپال دەکرێن بۆ ڕزگارکردنی دکتۆر ژۆو کە بارمەتەیە. دوای گەیشتن و شەڕکردن و ڕزگارکردنی دکتۆرەکە، یانگ دەستەکە بەجێدەھێڵێت بۆ ئەوەی ژۆو بە یاوەرییەوە بگەڕێتەوە بۆ چین. دوای گەڕانەوەی بۆ نیو ئۆرلینز، بێڵی بە ڕۆس دەڵێت کە بەنیازە لە کۆتایی مانگدا خانەنشین بێت و لەگەڵ خۆشەویستەکەی سۆفیا بژی. دواتر ڕۆس ناچار دەبێت ئەرکێکی بەڕێز چەرچ، کارمەندی سی ئای ئەی وەربگرێت بۆ وەرگرتنەوەی شتێک لە فڕۆکەیەکی کەوتوو لە ئالبانیا.

چەرچ شارەزایەکی بواری تەکنۆلۆژیا بەناوی ماگی چان بۆ دەستەکە دەنێرێت تا لەگەڵیاندا بڕوات بۆ ئەرکەکە. لە ئەلبانیا بەکرێگیراوەکان ئەو شتەی پێویستیان بوو، وەری دەگرن و پاشان دەیانەوێت بەڕێبکەون بۆ نیو ئۆریلێنز، بەڵام تاوانباری نێونەتەوەیی و باززگانی چەک بەناوی ژان ڤیلاین بۆسەیان بۆ دادەنێت، و ھەروەھا بێڵییان گرتووە. ڤیلاین داوای ئەو شتە دەکات لە بەرامبەر ژیانی بێڵیدا. دەستەی بەکرێگیراوەکان ناچار ئەو شتەی بەدەستیان ھێنا بیدەن بە ژان ڤیلاین بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بێڵی، بەڵام ڤیلاین شتەکە وەردەگرێت و پاشان بەپێوەیەکی تەکنیکی چەقۆیەک لەسەر دڵی بێڵی دەدات و دەیکوژێت و پاشان لەگەڵ دەستەکەی خۆی بە ھێلیکدپتەرەکەیان ھەڵدێن، دەستەی بەکرێگیراوەکان ھاوڕێکەیان بەناوی بێڵی دەنێژن و پاشان ڕۆس سەرکردەی دەستەکە، یاداشتنامەیەکی بچووک لەنێو گیرفانی بێڵی دەدۆزێتەوە کە بۆ ھاوسەرەکەی سۆفیا نووسیوێتی، ھەربۆیە ڕۆس و دەستەکە بڕیاری تۆڵەکردنەوە دەدەن و بەدوای ژان ڤیلاین و دەستەکەی ڤیلاین دەکەون.

ماگی چان پێیان دەڵێت کە ئەو شتەی دۆزیمانەوە و لەدەستمان دا، شوێنی پێنج تۆن لە پلووتۆنیۆم دەدۆزێتەوە کە یەکێتیی سۆڤیەت لە دوای شەڕی سارد بەجێی ھێشتووە، بۆیە ژان ڤیلاین دەیەوێت ئەو پلووتۆنیۆمە بدۆزێتەوە و پاشان بیفرۆشێت. بەکرێگیراوەکان لەڕێگەی سیگناڵێکەوە شوێنی کۆمپیوتەرە بچووکەکە دەکەون کە لەدەستی ڤیلاین و تیمەکەی دەکەون، بەم شێوەیە دەگەنە بولگاریا و پاشان لەوێدا لە بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا کە جێھێڵدراوە دەمێننەوە، ھەر بۆ بەیانییەکەی لەوێدا لەلایەن چەند چەکدارێکی سانگ و ھەروەھا دەبابەیەک گەمارۆ دەدرێن، بەڵام کەسێک بەناوی بووکەر ھەرزوو ژیانیان ڕزگار دەکات، و پاشان گفتوگۆ لەگەڵ دەستەکە دەکات و دەرەکەوێت کە ھاوڕێ کۆنەکەی ڕۆسە. پاشان بووکەر پێشنیاری ڕۆیشتن بۆ گوندێک لەو نزیکانە دەکات بۆ ڕۆس و دەستەکەی، کە ھەموو دانیشتووانەکەی ئەوێ دژی ڤیلانن، لەم نێوەندی قسەکردنانەدا، ڤیلاین و ھێکتۆر (دەستە ڕاستی ڤیلاین) خەریکری ھەڵکەندی پلووتۆنیۆمەکەن.

لە گوندەکەدا دەستەی بەکرێگیراوەکان تووشی چەند ژنێکی چەک لەدەست دەبن کە پارێزگاری لە منداڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی کە ڤیلاین منداڵەکانیان نەبات بۆ شەڕ و کوشتن و وەک کۆیلە کاریان پێ بکات، ھەربۆیە داوا لە بەکرێگیراوەکان دەکەن کە یارمەتیان بدات، چونکە منداڵ و پیاوەکانیان ببەن ئیتر نایانگەڕێننەوە و نادیار دەبن. سانگەکان (دەستەی ڤیلاینی خراپەکار)، ھەرزوو دەگەنە گوندەکە بۆ بردنی چەند پیاو و منداڵێک، بەڵام لەلایەن دەستەی بەکرێگیراوەکان دەکوژرێن، و پاشان بە فڕۆکەیەک دەڕۆن بۆ دۆزینەوەی ڤیلاین و ئەوانی تر، کاتێک دەگەنە ئەوێ، ھێرش دەکەنە سەریان و پاش شەڕکردن، بەکرێگیراوەکان پیاوە کۆیلەکان ڕزگار دەکەن، بەڵام ھێکتۆر و ڤیلاین بەخێرایی ئەوێ جێ دەھێڵێنن و ھەڵدێن، و ھەروەھا بۆمبیان لەوێدا دانابوو، پاش تەقاندنەوەی بۆمبەکە، دەستەی بەکرێگیراوەکان لەگەڵ پیاوە کۆیلەکان لەوێ گیر دەخۆت لەژێر ئەشکەوتێک کە بەھۆی بەردەوە داخرا، دواتر چەرچ و گرێنچ کە سەر سی ئای ئەین، دەگەنە ئەوێ و ڕزگاریان دەکەن، و بە دەستەی بەکرێگیراوەکان دەڵێن: کە بدوای ڤیلاین بگەڕێن.

دەستەی بەکرێگیراوەکان ڕێگە لە ڤیلاین و سانگەکان دەگرن لە فڕۆکەخانەیەک کە دەیانویست ھەڵبێن و بەفرۆکە بڕۆن، لەوێدا دەستەی بەکرێگیراوەکان و سانگەکان بەشەڕدێن. کریسمسی چەقۆ وەشێن لەگەڵ ھێکتۆر بە شەڕ دێت و ھێکتۆر دەکوژێت، لەکاتێکدا ڕۆس و ڤیلاین شەڕی دەست بە دەست دەکەن، و ڕۆسیش ڤیلاین دەکوژێت و پێی دەڵێت: ئەمە تۆڵەی بێڵییە. پاش کۆتاییھاتن بە شەڕەکە، ترێنج دوو فڕۆکە پێشکەش بە ڕۆس دەکات، پاشان دەستەی بەکرێگیراوەکان سندووقێک دەنێرن بۆ سۆفیا (خۆشەویستی بێڵی)، بڕە پارەیەکی تێدایە و یاداشتەکەی بێڵیشی تێدابوو، لەکۆتا دیمەنی فیلمەکە دەستەکە لەنێو فڕۆکەیەکدا دڵخۆشن و پێشنیاری نانێکی بەیانی دەکەن بەناوی بێڵییەوە.

ڕۆڵەکان

[دەستکاری]
ئەستێرەی فیلمە ئەکشنەکان کە لەم فیلمە ڕۆڵ دەگێڕن (لە چەپەوە بۆ ڕاست): سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت ڵی، دۆڵف لەندەگرین، چەک نۆریس، ژان کلۆد ڤان دام، بروس ویڵز، ئارنۆڵد شوارزنێگەر و تێری کرووز.
  • سیلڤستەر ستالۆن وەک بارنی ڕۆس: سەرکردەی دەستەی بەکرێگیراوەکان. بە سەرکردایەتی دەستەکەی ئەم کەسە، کۆتایی بە دەستەی سانگەکان دەھێندرێت.[٤]
  • جەیسن ستەیتم وەک لی کریسمس: شارەزایی چەقۆ وەشاندن لە دەستەی بەکرێگیراوەکان، دەتوانێت ھاوڕێ نزیکەکەی ڤیلاین بەناوی ھێکتۆر لە فڕۆکەخانەیەک بکوژێت و کۆتایی بەژیانی بھێنێت.[٥]
  • جیت لی وەک یین یانگ: شارەزایی شەڕی دەست بەدەست و شارەزایی ھونەرە جەنگییەکان لە دەستەی بەکرێگیراوەکان، لەسەرەتایی فیلمەکە شەرێک دەکەن و پاشان لەگەڵ دکتۆر ژۆو دەگەڕێتەوە چین بۆ ئەوەی یاروەری بکات.[٦]
  • دۆڵف لەندەگرین وەک گەنەر جێنسن: سەربازێکی ناجێگیری دەستەکەیە، پێشتر لەلایەن دەستەی بەکرێگیراوەکان دەکراوە بەھۆی خواردنەوەی زۆر لە کحوول.[٧]
  • چاک نۆریس وەک بووکەر: سەربازێکی خانەنشینکراوە و دەتوانێت دەستەی بەکرێگیراوەکان لە دەستی سانگەکان کە گەمارۆ دراون ڕزگار بکات. ھاوڕێیەکی کۆنی ڕۆسە.[٨]
  • تێری کروز وەک ھێڵ سیزەر: سەربازێکە لە دەستەی بەکرێگیراوەکان کە شارەزایی لە چەکە قورسەکان ھەیە و جەستەیەکی گەورەی ھەیە بۆ ھەڵگرتنی چەکی قورس.
  • ڕاندی کۆچە وەک تۆڵ ڕۆد: ئەندامێکە لە دەستەی بەکرێگیراوەکان.
  • لیام ھێمسوۆرت وەک بێڵی کنداڵ: شارەزایییەکی زۆری لە قەناس ھەیە، بەڵام لە سەرتاکانی فیلمەکە بە دەستی ڤیلاین بە چەقۆ دەکوژرێت.[٩][١٠][١١][١٢]
  • سکۆت ئەدکینز وەک ھێکتۆری خراپەکار: کەسێکی شارەزایییە لە شەڕکردن، لە دەستەی سانگەکاندایە، ھاوڕێ و دەستە ڕاستی ڤیلاینە.[١٣]
  • یو نان وەک ماگی چان: بریکاری سی ئای ئەیە بۆ چەرچ کار دەکات، و دەنێردرێت بۆ ھاوکاریکردنی دەستەی بەکرێگیراوەکان بۆ دۆزینەوەی کۆمپیوتەرێک لە فڕۆکەیەکی شکاو و کەوتوودا، لە ئەلبانیا.[١٤]
  • ژان کلۆد ڤەن دام وەک ڤیلاینی خراپەکار: سەرکردەی دەستەی سانگەکانە، کەسێکی بازرگان و بکوژی نێونەتەوەیییە، لەلایەن ڕۆسەوە بە چەقۆ بۆ تۆڵەکردنەوەی بێڵی دەکوژرێت.[١٥][١٦][١٧]
  • برووس ویلیس وەک چەرچ: بریکاری نھێنی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندییە، و یارمەتییەکی زۆری دەستەی بەکرێگیراوەکان دەدات.[١٨][١٩][٢٠][٢١]
  • ئارنۆڵد شوارزنێگەر وەک ترێنچ: ھاوڕێ و ھاوکاری ڕۆسە لە سی ئای ئەی، دوو فڕۆکە پێشکەش بە ڕۆس دەکات بەھۆی سەرکەوتنەکەی، و ھەروەھا لەچندین شوێن ڕزگاریان دەکات، و دژی دەستەی سانگەکانن.[٢٢][٢٣]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]
وێنەی "فڕۆکەخانەی پلۆڤدیڤ" کە گەورەترین دیمەنە ئەکشنەکانی فیلمەکەی تێدا ڕوویدا.

پلانی درێژەی فیلمی بەکرێگیراوەکان پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لە مانگی ئابی ٢٠١٠ لە قسەی لەسەر کرابوو، ستاڵۆن وتبووی؛[٢٤] «بیرۆکەیەکم ھەیە کە ئامادەیە بۆ بەجێھێنان، ھەوڵ دەدەم شتێک بکەم کە تەواو شۆڕشگێڕانەبێت بێت».[٢٥][٢٦] لە چاوپێکەوتنێکدا لە مانگی ئابی ٢٠١٠ ئاماژەی بەوەدا کە ھێشتا سیناریۆیەکی نوێی نییە، بەڵام پلانی بۆ داناوە.[٢٧] لە ١٨ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ ستاڵۆن پشتڕاستی کردەوە کە کاری دەرھێنان بۆ ھیچ فیلمێکی تری بەکرێگیراوەکان ناکات، بۆیە کارەکەی بە دەرھێنەری تر داوە. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١١دا، وادەی نمایشکردنی فیلمەکە دیاریکرا کە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ بێت، و یەکێک لە پۆستەرەکانی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[٢٨][٢٩] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ سایمۆن وێست وەک دەرھێنەر پشتڕاستکرایەوە.[٣٠]

لە مانگی ئابی ٢٠١١دا بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای Nu Image/Millennium Films لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ دابەشکەرێکی چینی کە ناوی نەھێنراوە. دابەشکەرەکە فیلمەکەی بەرھەم دەھێنا، لە بەرامبەردا ئەکتەرێکی چینی بەناوی (دۆنی یێن) لە چین ڕۆڵی لە فیلمەکەدا دەگێڕا.[٣١] ئەم ھاوبەشییە بۆ ئەوە دادەنرا کە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە چین کاری ئاسانتربێت؛ بەڵام پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنان، ھاوبەشییەکە ھەڵوەشایەوە؛ بەڵام ستۆدیۆیەکی تری چینی بەناوی Le Vision Pictures وەبەرھێنانی لە فیلمەکەدا کردووە.[٣٢] کۆمپانیای لیۆنزگەیت فیلمز مافی دابەشکردنی فیلمەکەی ئەمریکای باکوور و بەریتانیای بە بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلار کڕی.[٣٣]

لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ستاڵۆن ڕای گەیاند کە فیلمەکە ئامانجی بینەرانەی PG-13 بووە، بە پێچەوانەی فیلمی یەکەم (کە بۆ بینەرانی سەروو تەمەنی ١٧ ساڵ سنووردار بوو)، ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوەی کە بەدواداچوونەکە بخرێتە بەردەستی ھەموو بینەرانی سەروو ١٣ ساڵ و منداڵانی بچووکتر بەڕەزامەندی دایک و باوکیان.[٣٤][٣٥][٣٦] بەڵام ئەم گۆڕانکارییە پێشوازییەکی نەرێنی لێکرا.[٣٧]

ژان کلۆد ڤان دام ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ بەجێھانی فیلمەکە و شەڕکردنی دژی ستاڵۆن لە فیلمەکەدا؛ بەڵام ڤان دام زۆر دڵخۆش نەبوو بە شێوازی ڕۆڵەکان و بینینەکانی فیلمەکە، چونکە دەیووت کە خەڵکی لەنێوان من و ستاڵۆن شەڕی درێژتریان دەوێت و دەیانەوێت زیاتر ڕووبەرووی یەکتر ببینەوە.[٣٨] بە بوودجەیەکی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، وێنەگرتنی سەرەکی فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ دەستیپێکرد و ١٤ ھەفتەی خایاند.[٢][٣٩] وێنەگرتن تا ڕادەیەکی زۆر لە بولگاریا ئەنجامدرا: لە ستۆدیۆی فیلمی نو بۆیانا لە سۆفیا، لە شاری پلۆڤدیڤ و شارۆچکەی بلانسکۆ.[٤٠] یەکێکە لە ڕووداوە گەورەکانی فیلمەکە لە دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی شاری پلۆدیڤ لە بولگاریا ڕوویدا، بە شێوازی تەقەکردن و ڕووداوی ئۆتۆمۆبیلی لە سەرتاسەری فڕۆکەخانەکە تێدابوو. ھەروەھا وێنەگرتن لە دەشکەوتی دیڤێتاسکا لە پارێزگای لۆڤچ ئەنجامدرا. وەک بەشێک لە وێنەگرتنی ئەشکەوتەکە، ٦٠٠ ھەزار بیجینی (٤٠٨٬٧٦٢ دۆلار) خەرجکرا بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پردێکی ١١٤ مەتر لە ئەشکەوتەکەوە بەسەر ڕووباری ئوسام، ستۆدیۆی فیلم نو بۆیانا ڕای گەیاند کە پردەکە دوای وێنەگرتنەکە دەمێنێتەوە، وەک دیارییەک بۆ بولگاریا.[٤١][٤٢][٤٣] شوێنەکانی دیکەی وێنەگرتن بریتی بوون لە ھۆنگ کۆنگ و نیوئۆرلەنس و وێنەگرتنی تا ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تەواو بوو.[٤٤][٤٥]

بڵاوکردنەوە و پێشوازی

[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٢ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[٤٦] دواتر لە مانگی ئابدا لە پاریس بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت،[٤٧] لە لەندەن لە ١٣ی ئاب و لە ھۆڵیوود لە ١٥ی ئاب.[٤٨]فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ نمایشکرا و ڕۆژی دواتر لە ئەمریکای باکوور نمایشکرا.[٤٩] یاری بەکرێگیراوەکان ٢، یارییەکی ڤیدیۆیی چوار کەسییە و دەتوانرێت دابگرترێت و یاری پێ بکرێت لەلایەن چوار کەسەوە. لەلایەن یوبی سۆفتەوە بۆ پی سی و تۆڕی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس ڵایڤ ئەرکەید لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.[٥٠][٥١][٥٢][٥٣]

یارییەکە دوای ئەم فیلمە دەکەوێت بەناوی بەکرێگیراوەکان ٢، کە ڕۆس سەرکردەی دەستەکەیە، و ھەروەھا ئەندامەکانی ترییشی تێدایە.[٥٤][٥٥] کروس و لەندەگرین دەنگی خۆیان بە کەسایەتییەکانی نێو یارییەکە داوە. بەپێی کۆکەرەوەی پێداچوونەوە Metacritic و GameRankings، یارییەکە بەگشتی پێداچوونەوەی نەرێنی وەرگرتووە. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە شێوەی دی ڤی دی و بلو ڕای دیسک و دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە.[٥٦] داھاتی فیلمی بەکرێگیراوەکان لە ئەمریکای باکوور ٨٥٬٠٢٨٬١٩٢ دۆلار (٢٧٪) و لە بازاڕەکانی شوێنەکانی دیکەدا ٢٢٩٬٩٤٧٬٧٦٣ دۆلار (٧٣٪)، کە کۆی گشتی لە سەرانسەری جیھاندا ٣١٤٬٩٧٥٬٩٥٥ دۆلار بووە.[٣][٥٧]

ئەمەش وای کرد کە ببێتە ٢٥ھەمین فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠١٢. لە ھەفتەیەکدا پێش بڵاوبوونەوەی، بەدواداچوونی پێش بڵاوبوونەوەی ئەمریکای باکوور خەمڵاندنیان کردووە کە داھاتی فیلمەکە لە نێوان ٣٠–٣٨ ملیۆن دۆلاردا دەبێت،[٥٨] ئەمەش وای کردووە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ببێتە فیلمی ژمارە یەک. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ڕۆژی کردنەوەیدا ١٠٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا، فیلمەکە ٢٨٫٥٩ ملیۆن دۆلاری لە ٣٣١٦ سینەمادا بەدەستھێنا (بە تێکڕا ٨٦٢٢ دۆلار بۆ ھەر شانۆیەک) و وەک فیلمی ژمارە یەک لە کۆتایی ھەفتەدا کۆتایی ھات. کۆی گشتی بە ڕێژەی ١٨٪ کەمتر بووە لە چاو بڵاوکردنەوەی "بەکرێگیراوەکان ١" کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ٣٤٫٨ ملیۆن دۆلار بووە. لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا فیلمەکە بە ١٣٫٤ ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.[٥٩] لە کۆتایی ھەفتەی سێیەمدا، شیکارییەکان دەریان خست کە داھاتی فیلمەکە ١٦ ملیۆن دۆلار کەمتر بووە لە فیلمە ڕەسەنەکەی. لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا (١٧–١٩ی ئاب) لە ١٨ بازاڕدا ٢٤٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەوانە ئیتاڵیا (١٫٩ ملیۆن دۆلار)، مەکسیک، ڕووسیا (٨ ملیۆن دۆلار) و شانشینی یەکگرتوو (٣ ملیۆن دۆلار).[٦٠]

لە کۆتایی ھەفتەی دواتر (٢٤–٢٦ی ئاب) فراوانتر بوو بۆ کۆی گشتی ٣٦ بازاڕ- لەنێویاندا فەرەنسا (٦٫١ ملیۆن دۆلار)، ئیسپانیا (٢٫٣ ملیۆن دۆلار) و ھیندستان (١٫٨ ملیۆن دۆلار)- و داھاتی نزیکەی ٢٥٫٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا بۆ ئەوەی وەک فیلمی ژمارە یەک بمێنێتەوە. ھەروەھا فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی کردنەوەی مانگی ئەیلوولدا سەرکەوتوو بوو لە ئەڵمانیا (٤٫٢ ملیۆن دۆلار)، بەرازیل (٣٫٧ ملیۆن دۆلار) و ئوسترالیا (٣٫١ ملیۆن دۆلار). لە کۆتایی ھەفتەی ١٤–١٦ی ئەیلوولدا، کۆی داھاتی فیلمەکە بۆ ١٨٦ ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە، کە لە ١٧١ ملیۆن دۆلاری فیلمە ڕەسەنەکە باشتر بوو.[٦١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Expendables 2». bbfc.co.uk. British Board of Film Classification. August 1, 2012. لە August 8, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 3, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا Alzayat، Dima (September 6, 2011). «On Location: Bulgarian studio gets new image under Avi Lerner». Los Angeles Times. لە August 21, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا «The Expendables 2». Box Office Mojo. Amazon.com. February 2, 2018. لە November 15, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە February 2, 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Sylvester Stallone ignored doctor's advice to do Expendables 2 stunts». Blockbuster LLC. August 15, 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە August 15, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Petrov، Nikola (July 28, 2011). «Bulgaria: NU Boyana CEO David Varod: Bulgaria Can Become Europe's No 1 Filming Destination». Novinite.com. One Click Media Group. لە October 14, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Failes, Ian (August 20, 2012). "Back for more mayhem: The Expendables 2". Fxguide. FXGuide.com, LLC. Archived from the original on March 8, 2013. Retrieved March 3, 2013.
  7. ^ Eisenberg، Eric (August 16, 2012). «The Expendables 2's Dolph Ludgren On His Education, Reputation, And The Evolution of Action Movies». Cinema Blend. لە August 19, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «Chuck Norris fact: Biggest body count in 'Expendables 2'». USA Today. Gannett Company. August 21, 2012. لە March 13, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 15, 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ Toppel, Fred (March 13, 2012). "Josh Hutcherson and Liam Hemsworth Talk Hunger Games". CraveOnline. Archived from the original on July 1, 2013. Retrieved March 14, 2012.
  10. ^ Gallagher، Brian (September 19, 2011). «The Expendables 2 Confirms Liam Hemsworth». Movie Web. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Liam Hemsworth Joins 'Expendables 2′». Deadline Hollywood. PMC. September 19, 2011. لە September 3, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 15, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  12. ^ Eggertsen، Chris (March 12, 2012). «'The Hunger Games' star Liam Hemsworth talks getting a second chance with 'The Expendables 2'». HitFix. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە March 12, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ Bibiani، William (August 14, 2012). «Big Knives and Stuff: Scott Adkins on The Expendables 2». CraveOnline. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە August 14, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ Bettinger، Brendan (December 14, 2011). «First Trailer and Official Synopsis for The Expendables 2, Plus New Promo Poster Sequel». Collider. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  15. ^ Chris, Nashawaty (September 13, 2011). "Sylvester Stallone talks about who's on board for 'Expendables 2' - Exclusive". Entertainment Weekly. Time Inc. Archived from the original on October 8, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  16. ^ Chris, Nashawaty (April 19, 2010). "Stallone taps he-men pals Willis and Ah-nuld for 'The Expendables'". Entertainment Weekly. Time Inc. Archived from the original on December 3, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  17. ^ Yamato، Jen (August 13, 2012). «Of Course Jean-Claude Van Damme Went Method On The Set Of Expendables 2». Movieline. لە October 16, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 19, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  18. ^ Barr، Jason (August 29, 2012). «Sylvester Stallone Wants Bruce Willis to Play a "Super Villain" in The Expendables Sequel». Collider. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  19. ^ Wigler، Josh (July 9, 2011). «'Expendables 2′ Recruits Arnold Schwarzenegger And Bruce Willis». MTV. Viacom. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ Winning، Josh (October 4, 2010). «Bruce Willis talks Expendables 2». Total Film. Future plc. لە May 2, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  21. ^ «'Expendables 2′ Sets Action Dream Trio: Arnold Schwarzenegger, Bruce Willis Join Sly Stallone». Deadline Hollywood. PMC. September 6, 2011. لە October 20, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  22. ^ Morris، Clint (August 12, 2010). «Schwarzenegger back for Expendables 2». Moviehole. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  23. ^ Brew، Simon (October 10, 2011). «The Expendables 2 round-up». Den of Geek. Dennis Publishing. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  24. ^ Stewart، Andrew (August 19, 2012). «'Expendables' wins weekend with soft $28.8 mil». Variety. Reed Business Information. لە August 24, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 20, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  25. ^ "Stallone plots Expendables sequel?". The Independent. Independent Print Limited. August 17, 2010. Archived from the original on June 12, 2022. Retrieved November 16, 2012.
  26. ^ Reynolds، Simon (August 11, 2010). «Stallone promises "radical" 'Expendables 2'». Digital Spy. لە November 27, 2010 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  27. ^ Fleming، Mike (April 18, 2011). «Sly Stallone: I'm Not Directing 'Expendables' Sequel!». Deadline Hollywood. PMC. لە March 14, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  28. ^ Wigler، Josh (May 11, 2011). «'The Expendables 2' Plot Synopsis And Promotional Poster Revealed At Cannes». MTV. Viacom. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە November 5, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  29. ^ Fleming، Mike (June 15, 2011). «Simon West To Direct 'Expendables 2′». Deadline Hollywood. PMC. لە October 24, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 30, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  30. ^ «Release Date Set for The Expendables 2». Comingsoon.net. CraveOnline. April 1, 2012. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  31. ^ McNary، Dave (August 24, 2011). «China eyes 'Expendables 2'». Variety. Reed Business Information. لە October 25, 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  32. ^ «'Expendables 2' beats 'Dark Knight Rises,' 'Spider-Man' in China». Los Angeles Times. October 10, 2012. لە June 12, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 10, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  33. ^ Tsui, Clarence (December 18, 2012). "Jackie Chan Joins 'Expendables 3,' Eyes New Project With Chris Tucker". The Hollywood Reporter. Retrieved December 19, 2012.
  34. ^ Filliponi, Pietro (January 19, 2012). "Sylvester Stallone Confirms The Expendables 2 Will be Rated PG-13". The Daily Blam!. Archived from the original on November 16, 2012. Retrieved January 19, 2012.
  35. ^ Wales, George (February 3, 2012). "Terry Crews explains Expendables 2 PG-13 rating". Total Film. Future Publishing. Archived from the original on July 10, 2012. Retrieved February 3, 2012.
  36. ^ Sullivan، Kevin P. (August 15, 2012). «'Expendables 2' Rated R 'From Day One,' Director Says». MTV. Viacom. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە August 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  37. ^ Stewart، Andrew (August 16, 2012). «'Expendables 2' eyes muscular bow». Variety. Reed Business Information. لە August 23, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  38. ^ «Jean Claude Van Damme scared of upsetting Stallone over fight scene». Orange News. Orange. August 8, 2012. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە August 9, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  39. ^ «The boys are back in town for The Expendables 2». The Sofia Echo. Sofia Echo Media. September 30, 2011. لە November 20, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  40. ^ "Chuckles from Sofia as Expendables star Norris snaps the sites". The Sofia Echo. Sofia Echo Media. October 18, 2011. Archived from the original on November 10, 2012. Retrieved October 23, 2011.
  41. ^ «Expendables 2 stuntman killed on Ognyanovo dam». The Sofia Echo. Sofia Echo Media. October 28, 2011. لە October 22, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 28, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  42. ^ Andreeva، Nellie (October 31, 2011). «UPDATE: Stuntmen In 'Expendables 2′ Fatal Accident Identified». Deadline Hollywood. PMC. لە November 29, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 31, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  43. ^ Andreeva، Nellie (November 16, 2011). «'The Expendables 2′ Fined For Damaging Protected Bat Habitat In Bulgaria». Deadline Hollywood. PMC. لە January 21, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 16, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  44. ^ Weinstein, Joshua L. (February 8, 2012). "Schwarzenegger re-teams with Stallone on "The Tomb"". Reuters. Thomson Reuters. Archived from the original on October 23, 2012. Retrieved February 8, 2012.
  45. ^ McNary، Dave (August 18, 2012). «Expendable studies». Variety. Reed Business Information. لە March 4, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 18, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  46. ^ Braun, Liz (August 12, 2012). "'Expendables 2' unites past, present heroes". Toronto Sun. Sun Media. Archived from the original on November 10, 2014. Retrieved August 11, 2012.
  47. ^ "'The Expendables 2' Paris Premiere". Yahoo!. August 10, 2012. Archived from the original on August 16, 2012. Retrieved August 11, 2012.
  48. ^ Butler, Tom (August 6, 2012). "Win Tickets To The Expendables 2 UK Premiere". IGN. News Corporation. Archived from the original on June 10, 2022. Retrieved August 11, 2012.
  49. ^ "Action heroes Schwarzenegger, Stallone attend The Expendables 2 premiere". The Straits Times. Singapore Press Holdings. August 16, 2012. Archived from the original on August 16, 2012. Retrieved August 16, 2012.
  50. ^ Dutton، Fred (June 28, 2012). «The Expendables 2 game tie-in announced». Eurogamer. لە August 2, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 28, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  51. ^ Hinkle، David (June 28, 2012). «Ubisoft drops The Expendables 2 Video Game on XBLA, PSN and PC». Joystiq. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە June 29, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  52. ^ Hinkle، David (July 31, 2012). «PSN Tuesday: Expendables 2, but no Grand Theft Auto 3 [update]». Joystiq. لە August 4, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 31, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  53. ^ Whitehead، Dan (August 3, 2012). «The Expendables 2 Review». Eurogamer. لە August 5, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 3, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  54. ^ «The Expendables 2 Videogame». Metacritic. CBS Interactive. لە August 12, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  55. ^ «The Expendables 2 Videogame». GameRankings. 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە August 12, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  56. ^ «Soap Creative and Roadshow Films launches new 'Expendables 2: Deploy & Destroy' game + spot». CampaignBrief. 2012. لە August 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  57. ^ «2012 Worldwide Grosses». Box Office Mojo. Amazon.com. 2012. لە November 9, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 3, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  58. ^ Smith، Grady (August 16, 2012). «Box office preview: 'Expendables 2' gunning for top spot against 'Sparkle', 'Timothy Green', 'ParaNorman'». Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە August 16, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  59. ^ Subers، Ray (August 19, 2012). «Weekend Report: 'Expendables 2' Commandeers Top Spot, Misses Predecessor's Mark». Box Office Mojo. Amazon.com. لە August 22, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 20, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  60. ^ Subers، Ray (September 1, 2012). «Friday Report: 'The Possession' Grips Top Spot». Box Office Mojo. Amazon.com. لە October 6, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 2, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  61. ^ Finke، Nikke (August 17, 2012). «'The Expendables 2′ Tops Crowded Box Office With $28.7M Weekend, 'Bourne Legacy' $17M, 'ParaNorman' $14M; 'The Campaign' $13.3M, 'Sparkle' $12M». Deadline Hollywood. PMC. لە November 12, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 18, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]