ناوی زانستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی زانستی لە دوو وشە پێک دێت. وشەی یەکەم ئاماژەیە بۆ ناوی توخم Genus name وشەی دووەم ئاماژەیە بۆ ناوی جۆر Specie name. بەمەش مرۆڤ دەناسرێت بە مرۆڤی ژیر Homo sapiens وشەی یەکەم توخمەکان دیاری دەکات، وشەی دووەم جۆرەکەمان بۆ دیاری دەکات و بە ژیر وەسفی دەکات. ئەم سیستمەی ناولێنان بە سیستمی ناونانی دووانی Binomial nomenclature دەناسرێت. ناوی توخم بە پیتی گەورە دەستپێدەکات و ھێڵێک لەژێر ھەردوو ناوەکەدا پێکەوە دەکێشرێت، یان بە پیتی لار دەنووسرێت. زانا کارلۆس لینایۆس Carlus linnaeus(1707-1778) ئەم سیستمەی داھێنا و ھەزاران زیندەوەرانی پۆلێنکرد و تاکو ئێستا سیستمی لینایۆس بۆ پۆلێنکردن و ناونانی دووانی بەکار دێت. لەبەر ئەوەی ناوی زانستی پشت بە زمانی لاتینی دەبەستێت دەربڕینەکە باوە لە زمانە جیاوازەکاندا. زاناکان لە ھەموو جیھانداوا لێدەکات کە بتوانن ھەمان ناو بۆ زیندەوەران دیاری بکەن و بیانناسن. دەکرێت ناوی زانستی ببێتە وەسفێک بۆ زیندەوەرەکە وەک لە ئەمیبادا Chaos chaos ناوەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە بە بەردەوامی شێوەکەی دەگۆڕێت. دەکرێت ناوی زانستی ھەڵبژێردرێت بۆ ڕێزلێنانی کەسێکی دیاریکراو. ھەروەھا دەکرێت ئاماژە بە شوێنی جوگرافی زیندەوەرەکە بکرێت. ناوی جۆری گوڵەکان Linnae borealis ئاماژە بۆ ناوچەی باکوور دەکات کە ئەم جووڵەی تێدا گەشە دەکات؛ کە ناوچەیەکی جیاکردەوە بوو لای لینایۆس) Borealisمانای باکوور). ناوی زانستی پشیلە (Felis domesticus)ناوی زانستی پڵنگ(Felis tigarus) ناوی زانستی گەنمەشامی(Zea maize). .[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاریی سەرچاوە]

  1. ^ BauhinHomo sapiensfirst1=Gaspard. "Pinax theatri botanici". Kyoto University Library. Retrieved 19 June 2016. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ See entry "binôme" ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. in le Trésor de la langue française informatisé.
  3. ^ Blunt, Wilfrid (2004), Linnaeus: the compleat naturalist, Frances Lincoln ltd, p. ٢٦٦, ISBN 978-0-7112-2362-2

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاریی سەرچاوە]