حەیدەر عەبادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
حەیدەر ئەلعەبادی

حەیدەر عەبادی (عەرەبی: حيدر العبادي) سیاسەتوانێکی عێراقییە، لە ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراقە. پێشتر وتەبێژ و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی، و بەرپرسی نووسینگەی ئەو حیزبە بووە لە لەندەن، و لە کابینەکەی ئەیاد عەلاوی وەزیری پەیوەندییەکان بووە و، ئەندامی ھەر سێ خولەکەی پەڕلەمانی عێراق بووە و، ڕەگەزنامەی بەریتانیشی ھەیە.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٢، لە شاری بەغدا لەدایکبووە، باوکی سێ منداڵە و، باوکیشی پزیشک بووە و، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی بووە لە بەغدا. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کەڕادەی بەغدا تەواو کردووە و، ساڵی ١٩٧٥ بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا وەرگرتووە و، ھەر لەوێش دامەزراوە.

ماستەر و دکتۆرای لە ئەندازیاریی کارەبا وەرگرتووە، لە دوای وەرگرتنی ئەو بڕوانامانە لە ساڵی ١٩٨٠ بەدواوە نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق. لە سی ڤی خۆیدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکان نووسیبووی کە لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە حیزبی دەعوە کردووە، ئەو کاتەی تەمەنی تەنیا پازدە ساڵان بووە. لە خولی ڕابردووی پەڕلەمانی عێراق ئەوکاتەی باس لە گۆڕینی مالیکی دەکرا، ناوی عەبادیش وەک یەکێک لە جێگرەوەکانی دەھات، کە ئەوکات یەکێک بوو لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی مالیکی.

لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە بەرپرسی نووسینگەی حیزبی دەعوە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و، لە ساڵی ١٩٨٣ لەبەر چالاکییە سیاسییەکانی لە دژی ڕژێمی بەعس پاسپۆرتی عێراقی لێوەرگیرایەوە، لە ساڵی ١٩٨٢ دوو برای لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراون، کە یەکێکیان مامۆستای زانکۆ بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ بووەتە بەرپرسی ڕێکخراوی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و گواستنەوەی خێرا لە بەریتانیا، وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤ پاشان لە ٢٠٠٥ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]