ڕیبووت (وێژە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زنجیرەیەکدا (فیلم یان یاری ڤیدیۆ یان شتی تر)، ڕیبووت بە مانای وازهێنان لە هەموو ئەو شتانە دێت کە دروست کراوە وە دەست پێکردنەوە لە سفرەوە.[١] وشەکە هاتووە لە هێمایەکی کۆمپیتەر کە هەڵگری هەمان ناوە و بە مانای دیسانەوە هەڵکردنی سیستەمی کۆمیتەر دێت.[١]

زنجیرە فیلم[دەستکاری]

لەگەڵ ڕیبووت، دروستکەری فیلمەکان دەتوانن فیلمەکانیان نوێ بکەنەوە و ئەو زنجیرەی مەبەستیانە چالاک بکەنەوە لە پێناو ڕاکێشانی بینەری نوێ و بە دەستهێنانی داهات. هەر لەبەر ئەوە ڕیبۆت دەکرێت ببینرێ وەک هەوڵێک بۆ ڕزگار کردن زنجیرەیەک کە "کۆن" بووە.[٢] هەروەها دەکرێت پڕۆژەیەکی "پارێزراو" بێت بۆ ستۆدیۆکە، لەبەر ئەوەی زنجیرەیەکی خاوەن بنکەیەکی بینەری کەم مەترسی (لە ڕووی برنەوەی چاوەڕوان کراو) لە کارێکی ڕاستەقینە کە بنکەی بینەری نییە باشترە. وە لەهەمان کاتدا ڕێگە بە ستۆدیۆکە دەدرێت بە ئاشکرا کردنی جیهانی تر.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Willits, Thomas R. (2009). "To Reboot or Not to Reboot: What is the Solution?". bewilderingstories.com. Retrieved December 9, 2009.
  2. ^ Tallerico, Brian (27 April 2009). "Twenty Film Franchises in Need of a Reboot". movieretriever.com. Retrieved December 9, 2009.
  3. ^ Sunday Discussion: The Mighty Hollywood Reboot Trend. Firstshowing.net (October 6, 2008). Retrieved on June 13, 2011.