ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان
| سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
|
وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا وتاری ھەڵبژێردراو (وھ) نایابترین وتارەکانن کە ویکیپیدیا ھەیەتی، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگی بەکارھێنەران و بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان وەک نموونە بەکاردەھێندرێن بۆ پیشاندانی بەکارھێنەرە نوێکان کە چۆن وتارێک بنووسن. پێش ئەوەی لەم پێرستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا دەنگیان بۆ دەدرێت لە بەشی پاڵاوتنەکان و دەبێت بە سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتنەکەیان بڕیبێت و شیاو بن تاکوو ببن بە وتاری ھەڵبژێردراو. وتارەکان سەرەتا بەراورد دەکرێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ زانینی ڕادەی شیاوی وتارەکە. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و یاساکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ٢٢٬٨٩٦ وتار بوونی ھەیە و ٢٦ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک ( |
ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |
|
فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin؛ [ʃɔpɛ̃] ( شۆپان لە باوکی، نێکۆلاس شۆپان، و دایکی، یۆستینا شۆپان، لە گوندی ژێلازۆڤا ڤۆلا لەدایک بووە و لە شاری وارساو گەورە بووە، کە دواتر لە ساڵی ١٨١٥ بووە بەشێک لە کۆنگرەی پۆڵەندا. ئەو مناڵێکی بلیمەت بووە و پەروەردە مۆسیقییەکەی و زۆرینەی کارە سەرەتایییەکانی لە وارساو تەواو کردووە پێش بەجێھێشتنی پۆڵەندا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو. لە ماوەی کۆتا ١٨ ساڵی ژیانیدا، تەنیا ٣٠ نمایشی ڕاستەوخۆی پێشکەش کرد، چوونکە حەزی بە کەشە ڕۆمانتیکەکانی ساڵۆنەکان دەکرد بەراورد بە کەشی شانۆ. شۆپان بە فرۆشتنی کارە مۆسیقییەکانی و پێدانی وانەی پیانۆ داھاتی دەست دەکەوت، کە خواستێکی زۆر لەسەر ھەردووکیان ھەبوو. شۆپان پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ فرانز لیست دروستکردبوو و زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی تری نەوەی خۆی، وەک رۆبێرت شومان، ئەویان خۆشدەویست. لە ساڵی ١٨٣٥دا، شۆپان شارۆمەندێتیی فەڕەنسی بەدەستھێنا. دوای ھەوڵدانێکی مارەیی شکستخواردوو لەگەڵ ماریا ڤۆدزینسکا لە ١٨٣٦–١٨٣٧، ئەو پەیوەندییەکی خۆشەویستیی ناجێگیری لەگەڵ ئەمانتین دوپا دروستکرد. دوای سەردانێکی کورت و ناخۆش بۆ دوورگەی مایۆرکا لە ئیسپانیا لەگەڵ دوپا لە ساڵی ١٨٣٨–٣٩، شۆپان دەستی کرد بە بەرھەمھێنانی ھەندێک لە باشترین ئاوازەکانی، ئەم دەمە بە بەرھەمدارترین ماوەی شۆپان دەناسێندرێت. لە نزیک کۆتایی تەمەنییەوە، شۆپان داھاتی لەلایەن یەکێک لە گوێگرە سەرسامەکانی بەناوی جەین ستێرلینگ بەدەست دەھێنا؛ ھەمان ئەو کەسەی کە لە ساڵی ١٨٤٨ گەشتێکی بۆ شۆپان ڕێکخست بۆ سکۆتلەندا. بۆ زۆرینەی ژیانی، تەندروستیی شۆپان ناباش بوو، ھەتاکوو دواتر لە ساڵی ١٨٤٩دا لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ھۆکاری مەرگەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەردەباریکە، ھەمان نەخۆشی کە بووە ھۆی مەرگی باوکی. | |
|
ناوەڕۆکەکان
| |
ھونەرژیاننامە ھونەرییەکانمۆسیقاژیاننامە مۆسیقییەکانمیدیاژیاننامەکانی میدیاوێژە و شانۆچاند و کۆمەڵناسیپەروەردەجوگرافیا و ناوچەکانتەندروستی و دەرمانژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمانمێژووزمانەکانوەرزشژیاننامە وەرزشییەکانفەلسەفەئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسیژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسیژینناسی |
|