ویکیپیدیا:واژوو

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

واژووکردنی پەیامەکانت لە پەڕەکانی لێدوان یا ھەر چەشنە پەڕەیەکی وتووێژی ویکیپیدیادا، کارێکی باشە و یارمەتی بەکارھێنەرانی تر دەدات کە نووسەری پەیامەکە بناسن. وتووێژ بەشێکی گرنگە لە دەستکارییە بەکۆمەڵەکان چونکوو یارمەتیی ھەموو بەشداربووان دەدات بۆ تێگەیشتن لە ئاستی پێشکەوتنی کارەکە و ھەڵسەنگاندنی.

کەی دەبێ واژوو بکەیت یان نەکەیت؟

ھەموو پەیامەکان لە پەڕەکانی لێدوانی بەکارھێنەراندا، پەڕەکانی وتووێژی وتارەکاندا و ھەر چەشنە پەڕەی وتووێژی تر دەبێ واژوو بکرێت. دەستکارییەکان لە وتارەکانی ویکیپیدیادا نابێ واژوو بکرێت چونکوو وتارەکان کارێکی ھاوبەشن کە لە بەشداریی چەند بەکارھێنەرەوە پێکھاتوون؛ نابێ تەنیا یەکێک لە نووسەرانی وتارەکە بە تاکەکەسی ھەڵسوکەوت بکات لە وتارەکەدا. کەوابوو، لە واژوو نابێ لە کورتەی دەستکارییەکەتدا کەڵک وەربگری، چونکوو سیستەم ~~~~ وەرناگێڕێت.

چۆنێتی واژووکردن

ڕیگەی ڕاسپاردە

بەکاربردنی چوار کەشە

دوای ھەر بەشدارییەک لە پەڕەکانی وتووێژدا، دەتوانی پەیامەکەت واژوو بکەی لە ڕێگەی:

  1. نووسینی چوار کەشە (~) بە دوای یەک لە کۆتاییی پەیامەکەتدا، وەکوو ئەمە: ~~~~.
  2. کرتەکردن لەسەر دوگمەی لە بۆکسی نووسیندا.

واژووەکەت دوای پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان دەردەکەوێ. ھەر دووک ڕیگە ئاکامێکی یەکسانیان ھەیە بەم جۆرە:

واژوو کۆد دەرکەوتن
~~~~ [[بەکارھێنەر:فڵان|فڵان]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:فڵان|وتووێژ]]) ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC) فڵان (وتووێژ) ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)

بەم جۆرە ناوی بەکارھێنەر (یان ژمارەی ئای پی، ئەگەر نووسەرەکە ھەژماری نەبێ لە ویکیپیدیادا) نیشان دەدرێت، لەگەڵ ڕێکەوت و کات بەپێی کاتی گرێنیچ.

ڕێگەی تر

بەکاربردنی سێ کەشە

نووسینی سێ کەشە (~) بە دوای یەک لە کۆتاییی پەیامەکەتدا، وەکوو ئەمە: ~~~. ئاکامەکەی:

واژوو کۆد دەرکەوتن
~~~ [[بەکارھێنەر:فڵان|فڵان]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:فڵان|وتووێژ]]) فڵان (وتووێژ)

بەم جۆرە ناوی بەکارھێنەر (یان ژمارەی ئای پی، ئەگەر نووسەرەکە ھەژماری نەبێ لە ویکیپیدیادا) نیشان دەدرێت. چونکوو ئەم ڕێگەیە ڕێکەوت و کاتی واژووەکە دەرناخات، باشترە لەم واژووە تەنیا لە پەڕەی بەکارھێنەری یان پەڕەی لێدوانی خۆتدا کەڵکی وەربگرێ.

گۆڕینی شێوازی واژوو

واژووی بەرگریمانەی ھەموو بەشداربووان دوای نووسینی ~~~~ بەم جۆرە دەردەکەوێ:

فڵان (وتووێژ) ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)

بەکارھێنەرانی تۆمارکراو دەتوانن بە چوونە سەر تایبەت:ھەڵبژاردەکان و گۆڕینی فیلدی «واژووی نوێ» شێوازی واژووکەیان بگۆڕن. ئەگەر بەشی «وەکوو ویکیدەق واژووەکە لەبەر چاو بگرە» چالاک نەکرێ، دروست ئەو دەقەی نووسراوە نیشان دەدرێ و بەستەر دەدات بۆ پەڕەی بەکارھێنەرەوە. بۆ نموونە:

تێبینی کۆد دەرکەوتن
ناوی بەکارھێنەر:نموونە بەڵام نازناوەکەی «فڵان»ە. فڵان فڵان وتووێژ ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)

ئەگەر بەشی «وەکوو ویکیدەق واژووەکە لەبەر چاو بگرە» چالاک بکرێ، دەکرێ بۆ واژووەکەت ویکیدەقێک (بۆ نموونە <span> و نیشانەکانی ویکی) بنووسی. چەند نموونە:

تێبینی کۆد دەرکەوتن
ناوی بەکارھێنەر نموونە بەڵام نازناوەکەی «فڵان»ە. [[بەکارھێنەر:نموونە|فڵان]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:نموونە|وتووێژ]]</sub> فڵان وتووێژ ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)
نووسینی ڕێکەوتی کوردی لە واژوودا. [[بەکارھێنەر:فڵان|فڵان]] <sup>[[لێدوانی بەکارھێنەر:فڵان|وتووێژ]]</sup> <font size="0.5px">({{subst:#time:xijی xiFی}} {{SUBST:ئەمساڵی کوردی}})</font> فڵان وتووێژ (١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣) ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)

ئاگادار بە: لەبەرگرتنەوەی واژووی بەکارھێنەرانی تر نایاسایییە.

دیاریکردن

واژووکردن بە بەلەناودانانی داڕێژەکان (نموونە:{{بەکارھێنەر:فڵان/واژوو}}) کارێکی ڕێگە پێنەدراوە. لەناودانای واژوو ئەنجام ئەدرێت بە دەستکارییکردن ھەڵبژاردەکان یا کۆپیکردنی ئەم داڕێژەیانە، لەبەر ئەم ھۆیانە:

  • بۆی ھەیە پەڕەکانی واژوو تووشی خراپکاری بێت وەکو ھەر پەڕەیەکی تر. بەتایبەتی کاتێک بەکارھێنەرەکە واز لە پرۆژەکە دەھێنێ.

ملکەچییەکان

لە ئازاری ٢٠٢٠، گەشەپێدەرانی نەرمامێر ھەندێ یاسایان بۆ واژوو دانا کە دەبێت لە واژووەکەت ڕەچاویان بکەیت بۆ نموونە:

  • دەبێت واژووەکەت بەستەرێک بۆ پەڕەی بەکارھێنەرەکەت، پەڕەی لێدوانەکەت یان بەشدارییەکانت لەسەر ئەم ویکییە بگرێتە خۆ. تکایە زیادی بکە. بۆ نموونە: [[بەکارھێنەر:نموونە|نموونە]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:نموونە|لێدوان]]).

بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە ئێرە.

سیاسەت و ڕێساکان

لەبەر ئەوەی واژووەکەت لەلایەن ھەمووانەوە دەبینرێت ئاگاداری ئەو سیاسەت و ڕێسایانە بە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەدرێت

  • واژووەکەت پێویستە ناوی بەکارھێنەریت بە ئاسانی بخاتە ڕوو
  • واژووەکەت پێویستە بەشێوەیەکی ئاسان بەستەر بدات بە لێدوانی بەکارھێنەریت و پەڕەی بەکارھێنەریت
  • واژووەکەت دەبێت تەنھا نوێنەراییەتی خۆت بکات و لاسایی کەسێکی تر نەکاتەوە
  • واژووەکەت نابێت وێنە، داڕێژە، بەستەری دەرەکی تیادا بەکارھاتبێت.
  • واژووی نەگوونجاو، نەشیاو، سەرلێشێوێنەر لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەکارھێنەرانی ترەوە ھەبێت. بۆ نموونە لە پەڕەیەک (دەستکاری سەرچاوە) زەحمەت بکاتەوە بۆ بەکارھێنەران
  • واژووە ئاڵۆزەکان کە تیایدا "کۆد" و ستایل و ڕێکخستنی زۆری بۆ کراوە، دەتوانێت بۆشاییەکی زیاد لە پێویست داگیر بکات و دەستکاریکردن لە پەڕەیەک ئەستەم بکات
  • ھەمیشە کات/ ساتی واژووەکە با گوونجاو بێت ئەمە یارمەتی بۆتەکان دەدات تا بتوانن کاتی گوونجاوی ئەرشیڤکردن دیاری بکەن.

ساختەکاری لە واژوو

ھەرگیز واژووی کەسێکی تر بەکارمەھێنە، بەکارھێنانی واژووی کەسێکی تر بەبەکارھێنانی ناوی بەکارھێنەریان یان واژووی تایبەتی ئەوان قەدەغەکراوە، گەر بە شێوەی کۆد وا لە واژووەکەت بکەی کە لە بەکارھێنەرێکی تر بچێت ئەوا لەوانەیە بەشێوەیەک لە شێوەکان بە لاسایی کردنەوەی کەسێکی تر لێکبدرێتەوە، دەستکاریکردنی کۆدی واژووەکەت بۆ ئەوەی کە کلیکی لەسەر کرا بەستەری پێ بدات بۆ پەڕەی بەکارھێنەرێکی تر ڕێگە پێدراو نییە. ھەرچۆنێک بێت لاسایی کردنەوەش شتێکی کاریگەر نییە لەبەر ئەوەی لە مێژووی ھەر پەڕەیەک تۆمار ھەیە و دەتوانرێت ھەر بەکارھێنەرێک لەوەی تر جیا بکرێتەوە گەر ئایبی بێت یان بەکارھێنەری تۆماربوو، وە لە جیاوازییەکانی بەشی مێژووی پەڕەیەک واژووی ئاسایی ھەموو بەکارھێنەران دەردەکەوێت، ئەگەرچیش ئەمە یاسا نییە بەڵام داوا دەکرێت بە شێوەیەک لە شێوەکان واژووەکە لە ناوی پەڕەی بەکارھێنەریت بچێت یان لێی نزیک بێت

ئەگەر بینیت بەکارھێنەرێک واژووەکەی کێشە لەسەرە یان لاسایی کەسێکی تر دەکاتەوە، ئەوا دەتوانیت داوای لێ بکەیت کە واژووەکەیان بگۆڕن بۆ ئەوەی شوێن سیاسەتی واژووکردن بکەوێت لە ویکیپیدیا کاتێک داواکارییەکی ئاوا لە بەکارھێنەرێک دەکەی ھەمیشە نیازت چاک بێت بەرامبەریان و بەڕێزەوە داوا بکە، ھەرگیز نابێت یەکسەر وا گومان ببەیت بەکارھێنەرێک مەبەستی تێکدانی پڕۆژەیە بۆیە واژووییەکی ئاڵۆزی ھەڵبژاردووە کاتێک بە ڕێزەوە داوات لێکرا کە واژووەکەت بگۆڕی، تکایە وا نیاز مەبە کە بەبێ داواکارییەکە بێ ڕێزییە چونکە ویکیپیدیا لەسەر پێکەوە کارکردن و یەکگرتن دامەزراوە، پێویستە ھەردوو لایەن بەیەکەوە کاربکەن تا چارەسەرێکی کاریگەر بدۆزنەوە بۆ کێشەکان.

وێنەکان

وێنەکان نابێت لە واژوو بەکاربھێنرێت ئەویش بەھۆی ئەم ھۆکارانەی خوارەوە

  • وێنەی زۆر یان گەورە کێشە بۆ بەکارھێنەرانی موبایل یان ئامێرە کوالێتی نزمەکان دروست دەکات
  • وێنەکان دەکرێت ببنە ھۆی خراپکاری لە واژوودا.
  • خوێندنەوە و پشکنینی پەڕەکان سەخت دەکەن
  • کۆپیکردنی پەڕەکان سەخت دەکەن.
  • وێنەکان لە واژوو دەکرێت کێشە بن بۆ خوێندنەوە، سەرلێشوێنەر بن، وێنەکان لەگەڵ نووسینەکان لەیەک ئاستدا ڕێکناکەون و بەرزی و نزمی دروست دەکەن لە نووسیندا و باڵانسی خوێندنەوەی پەڕەیەک دەشوێنن

ڕێژە

واژووەکەت کورت و پوخت بێت، لە دەرکەوتن و ھەروەھا داڕشتنیش (کۆد).

واژووی زۆر درێژ لەڕووی دەرکەوتن و شێواز و کۆد داڕشتن دەستکاریکردن و گفتگۆکردن سەحت دەکەن بەھۆی ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:

  • واژوویەک کە لە سێ ڕێز زیاترە سەرلێشوێنەر دەبێت و خوێندنەوەی پەڕەکە سەخت دەکات
  • بۆشایی زیاتر لە پێویست داگیر دەکات و کۆمێنتە بەماناکان دەشێوێنێت، بەکارھێنەران لەم حاڵەتە ناچار دەبن بەدوای شوێنی وەڵامدانەوە بگەڕێن ھەرجارێک بیانەوێ وەڵامی لێدوانێک بدەنەوە.

بەستەرەکان

بەستەری ناوەوە

واژووەکەت پێویستە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەستەر بدات بە پەڕەی بەکارھێنەریت، لێدوانی بەکارھێنەریت، بەشدارییەکانت، بەم شێوەیە تۆ ڕێگە بەبەکارھێنەرانی تر دەدەیت بە ئاسانی بگەن بە (پەڕەکەت، پەڕەی لێدوان، تۆماری بەشدارییەکانت) نەبوونی ئەم شێوە بەستەردەرانە وەک ڕێگریکردن دەبینرێت.

بەستەری دەرەکی

بەستەر مەدە بە ماڵپەر و وێبگەکان لە واژووەکەت بڵاوکردنەوەی وێب سایتێک بە شێوەیەکی دووبارە و بە کارێکی دروست سەیر ناکرێت، بڵاوکردنەوەی وێبگەیەکی دەرەکی لەھەر لێدوانێک کە تۆ دەینووسی لە پەڕەی لێدووانەکانی ویکیپیدیا لەوانەیە وەک سپام، یان ڕێکلام و پاڵپشتی سەیر بکرێت، ئەگەر دەتەوێت وێبگەیەک بە ویکیپدیاوانەکانی تر بناسێنی کە تۆ پەیوەندیت لەگەڵی ھەیە ئەتوانیت لە پەڕەی بەکارھێنەریت بیکەیت نەک لە واژووەکەت.

بەکارھێنانی داڕێژە و مۆدیوولەکان

بەکارھێنانی داڕێژە یان مۆدیوول نموونە وەک {{User:Name/sig}}, یان {{#invoke:...}}, یاخوود {{#if:...}} ئەوا قەدەغەیە وەک خراپکاری سەیر دەکرێت بەھۆی ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:

  • ئەو سکرێپت و بۆتانەی بۆ ئەرشیڤکردنی پەڕەکان دروستکراون، وا دروستبوون بە شێوەییەکی خۆگەرانە لێدوانەکان ئەرشیڤ بکەن، ئەم بۆتانە سەرچاوەی پەڕەیەک دەخوێنەوە بەڵام داڕێژەکان وەرناگرن و بۆیەش داڕێژەکان وەک واژوو ناناسنەوە
  • ئەو واژووانەی داڕێژەیان تێدایە ئامانجی خراپکارین و ھەمیشە خراپکاری دروست دەکەن بۆ سێرڤەر تەنانەت ئەگەر بەکارھێنەر لە پڕۆژەکەش بڕوات
  • واژووانەی داڕێژەیان تێدایە شتێکی ناپێویستن بۆ سێرڤەر، ئەو واژووانەی پشت بە داڕێژە دەبەستن پێویستیان بە پرۆسەییەکی زۆر ھەیە - ھەرکاتێک تۆ سەرچاوەی واژووکەت دەگۆڕی، پێویستە کاشی پەڕەی لێدوانەکە پاک بکەتیەوە.
  • ئامرازی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەری کارناکات ئەگەر ھاتوو واژووەکە پشت بە داڕێژە ببەستێت.

پۆل

واژووەکەت نابێت پۆلێنکردنی تێدا بێت، پۆلێنکردنی پەڕەکانی وتووێ لە ڕێگەی واژووەوە سوودبەخش نیە، چونکە لێدوانەکان دەتوانرێن لەڕێگەی تۆماری بەشدارییەکان بدۆزرێنەوە

ناوی بەکارھێنەری بێ-لاتین

ئەو بەکارھێنەرانەی کە ناوی بەکارھێنەری کوردی ناستاندارد یان نا-لاتینی بەکاردەبەن ئەوە پێشوازیان لێکراوە لە ویکیپیدیا، ھەرچۆنێک بێت ناوە نا-لاتیینیەکان وەک عەرەبی، چینی، یۆنانی، عیبری، ژاپۆنی، کۆری، فارسی، یان زمانەکانی تر  شیاو نین بۆ بەکارھێنان بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیا، چونکە ھەموو کەسێک ھەمان کیبۆردی تۆ بەکار ناھێنێت، یان لەوانەیە ناوەکان سەخت بن بۆ ئەوەی بێنەوە یاد، بەکارھێنەرانی ھەبوونی ناوی نا-لاتینی  داوایان لێدەکرێت کە واژووەکانیان بە شێوەی لاتینی بێت بۆ نموونە ムハンマド بکرێت بە Muhammad،

مامەڵەکردن لەگەڵ واژوونەکردن

داڕێژەکانی وەک {{unsigned}} و {{unsigned IP}} دەتوانرێن بەکاربھێنرێن بۆ بەکارھێنەرێک کە واژووی بۆ لێدوانەکەی نەکردووە وە ئەم داڕێژانە بەشێوەیەکی خۆگەرانە ناو و کات و ساتی واژووەکەت بۆ دانانێن و دەتوانی لە مێژووی پەڕەکە ناو و کات و ساتی واژوویەک بزانیت، وە ھەردوو داڕێژەکە دەبێت سەبستیووت بکرێت

ویکی-کۆد ئەنجام ئەنجامی دەرکەوتن
{{subst:unsigned|username or IP}} {{subst:unsigned|Example}} — ئەم لێدوانە لەلایەن Example واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
{{subst:unsigned|username or IP|date}} {{subst:unsigned|Example|‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)}} — ئەم لێدوانە لەلایەن Example واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)
{{subst:unsigned IP|IP address}} {{subst:unsigned IP|127.0.0.1}} — ئەم لێدوانە لەلایەن 127.0.0.1 (لێدوان) واژوونەکراوە
{{subst:unsigned IP|IP address|date}} {{subst:unsigned IP|127.0.0.1|‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)}} — ئەم لێدوانە لەلایەن 127.0.0.1 (لێدوان) واژوونەکراوە ‏٠٢:٣٦, ١٩ ئازار ٢٠٢٤ (UTC)

مامەڵەکردن لەگەڵ واژووی کێشەدار

سیاسەتی ویکیپیدیا باس لە چۆنییەتی و شێوازی واژووی پەسەندکراو دەکات کە لەسەر ویکیپیدیا ڕێگەپێدراوە ئامانجی واژووەکە بۆ ناساندنی تۆیە وەک بەشداربووەیەک ئەگەر واژووەکەت ئاڵۆز و سەر لێشوێنەر بوو، بەکارھێنەران لەوانەیە داوای گۆڕینیت لێ بکەن، ڕێساکانمان بۆ بەکارھێنانی پەڕەکانی وتووێژ ڕێگە بەبەکارھێنەران دەدات بۆ ئەوەی واژوویەک بگۆڕن کە شوێن ستانداردەکانی واژوو ناکەوێت، بەکارھێنەرێک کە واژووەکەی سەر لێشوێنەر و شوێن سیاسەتەکان ناکەوێت و ئامادەنییە چاکسازی بۆ واژووەکەی بکات لەوانەیە بە زوویی بەربەست بکرێت بەھۆی بەکارھێنانی نەگوونجاوی واژوو  و ھەڵە ڕەفتارکردن و خراپکاری لە ویکیپیدیا.

ئەمانەش ببینە