فەلسەفە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی پرسە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز (ئەقڵ)، زەین، و زمان.[١] [٢] جیاوازیی فەلسەفە لەگەڵ ڕێگاکانی تری وەڵامدۆزینەوە بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان (وەکوو عیرفان، ئوستوورە، یان ھونەرەکان) پشتبەستنیە بە ئەقڵ. وشەی "فەلسەفە" لە وشەی یۆنانیی φιλοσοφία (فیلۆسۆفیا) -وە ھاتووە کە ڕێک بە واتای «خۆشویستنی حیکمەت» دێتەوە.[٣]

لقەکانی فەلسەفە[دەستکاری]

سەرەکیترین بوارەکانی خوێندن لە فەلسفەدا ئەمانەی خوارەوەن:

جگە لەوانە، زۆربەی بابەتە زانستاییەکان فەلسەفەی خۆیانیان ھەیە، بۆ نموونە فەلسەفەی زانست، فەلسەفەی بیرکاری، فەلسەفەی لۆژیک، فەلسەفەی یاسا، و فەلسەفەی مێژوو یاخود زۆر شتی ژیان...

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جێنی تایکمەن (Jenny Teichmann) و کاترین ئەڤانز (Katherine C. Evans)، فەلسەفە: ڕێنوێنییەک بۆ دەستپێکەران (Philosophy: A Beginner's Guide)، ساڵی ١٩٩٩: "فەلسەفە لێکۆڵینەوەی ئەو کێشە و پرسانەیە کە دەرھەست و زۆر گشتین. پرسەکان گرێدراون بە سروشتی بوون، زانین، ئەخلاق، ئەقڵ، و مەبەستی مرۆڤەوە."
  2. ^ ئانتنی گرەیلینگ (Anthony Grayling)، فەلسەفە ١: ڕێنوێنییەک لە ڕێگەی بابەتەوە (Philosophy 1: A Guide Through the Subject)، چاپی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ١٩٩٨: "ئامانجی لێکۆڵینەوەی فەلسەفی دەستخستنی ڕوانگەیەکی ژیرانەیە سەبارەت بە پرسیارەکانی دەوروپشتی زانین، ڕاستی، ئەقڵ، واقیع، واتا، زەین، و بەھا"
  3. ^ فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ (Online Etymology Dictionary)