وەن پیس

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وەن پیس
بەرگی پەرتووکی شەست و یەکی «وەن پیس»، دەرچووە لە ژاپۆن لەلایەن شویشاوە لە ٤ی شوباتی ٢٠١١
(ONE PIECE(ワンピース
(Wan Pīsu)
چەشنئەکشن، سەرکێشی، کۆمیدیای دراما، فەنتازیا[١]
مانگا
نووسەرئییچیرۆ ئۆدا
وێنەکێشئییچیرۆ ئۆدا
بڵاوکەرەوەشوئیشا
دێمۆگرافیاشۆنن
چاپمەنجەمپ کۆمیکس
گۆڤارھەفتانەی شۆنن جەمپ
گۆڤاری ئینگلیزیشۆنن جەمپ (ئەمریکای باکوور)
وەشانی ڕەسەن٢٢ی تەممووزی ١٩٩٧ – ئێستا
بەرگەکان٩٩ پەرتووک (تا ئێستا)
ئەنیمێ
دەرھێنەرکونوسکی ئۆدا (#١–١٣٠، #١٩٦–٢٦٣)
(١٩٩٩–٢٠٠٦)

جونجی شیمیزو (#١٣١–١٩٥)
مونیھیسا ساکای (#٢٦٤–٣٨١)
(٢٠٠٦–٢٠٠٨)
ھیرۆواکی میامۆتۆ (#٣٨٢–٥١٦، ٦٢٩–٧٤٦) (٢٠٠٨ - ئێستا)
تۆشینۆری فوکازاوا (#٥١٧–٦٢٨، ٧٨٣–ئێستا)
ساتۆشی ئیتۆ (#٧٤٧–٧٨٢)
تاتسویا ناگامینی (#٧٤٧–٧٨٢)
بەرھەمھێنەرماکۆتۆ سینو
ھیرۆیۆکی ساکورادا
نووسەرجۆنکی تاکیگامی (#١–١٩٥)
(١٩٩٩–٢٠٠٦)

ھیرۆھیکۆ ئۆیساکا (#١٩٦–ئێستا) (٢٠٠٦ - ئێستا)
ئاوازدانانکۆھێ تاناکا
شیرۆ ھاماگوچی
ستودیۆتۆیی ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ – ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا


وەن پیس (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسینی ئییچیرۆ ئۆدا. زنجیرەکە دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ٤ی ئابی ١٩٩٧، و بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێنەوە لە پەرتووکی تانکوبون لەلایەن شوئیشاوە؛ یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧، و پەرتووکی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس چیرۆکی سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفی دەگێڕێتەوە، کوڕێک کە جەستەی توانای کشانی وەرگرتووە دوای خواردنی میوەی شەیتان بە ھەڵە، لەگەڵ تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، کە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو پووش. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە «وەن پیس» بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان.

بەشەکانی زنجیرەکە گۆڕدراوە بۆ وێنەی جوڵاوی ڕاستەقینە بۆ ڤیدیۆ (ئۆڤا) لە بەرھەمھێنانی ئای جی لە ساڵی ١٩٩٨، و زنجیرەیەک ئەنیمێ لە بەرھەمھێنانی تۆیی ئەنیمەیشن کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەخشکردنی دەست پێکرد لە ژاپۆن. لەو کاتەوە پەخشکردنی زنجیرەکە بەردەوامە. تا ئێستا گەیشتووەتە ٩١١ زنجیرە. تۆیی ئەنیمەیشن ١٢ فیلمی بڵاو کردووەتەوە، و پێنج زنجیرەی تایبەت (ئۆڤا). چەندین کۆمپانیای گەورە دەستیان کرد بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کاغەزی بازرگانی، و ژمارەیەک زۆر لە یاری ڤیدیۆ. ھەروەھا چووە ناو پەرتووکی گینس بە «زۆرترین زنجیرەی چیرۆکی نەخشێندراو کە بڵاو کرابێتەوە و چاپ کرابێت لەلایەن ھەمان نووسەرەوە» و ئەمەش دوای ژمارەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھات کە مانگاکە توانی ٣٢٠٫٨٦٦٫٠٠٠ تیراژ چاپ بکات لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ وەن پیس بوو بە بڵاوترین زنجیرەی مانگا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠ شۆیشا ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن پەرتووکیان فرۆشتووە لە مانگای وەن پیس، پەرتووکی ٦١ بە ناوی (شەڕی مارنفۆرد) توانی خۆی تومار بکات وەک بەرزترین یەکەم تیراژی پەرتووکێک کە لە ژاپۆن فرۆشراوە بە ٣٫٨ ملیۆن تیراژ (ژمارەی پێشوو دەگەڕێتەوە بۆ پەرتووکی ٦٠ بە ٣٫٤ ملیۆن تیراژ). پەرتووکی ٦٠ یەکەم پەرتووک بوو کە زیاتر لە ملیۆنێک تیراژی لێ فرۆشرابێت لە یەکەم ھەفتەی کردنەوەی لە پەرتووکەکانی ئۆریکۆن لە ژاپۆن.[٣] وەن پیس ئێستا دانراوە وەک باشترین زنجیرەی مانگا کە فرۆشراوە.[٤] و بە ھاتنی ٢٠١٣ زنجیرەکە زیاتر لە ٣٤٥ ملیۆن تیراژی لێ فرۆشرا لە جیھاندا، کە ٣٠٠ ملیۆنی ھەر لە ژاپۆندا بوو. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا مانگاکە توانی ٤٣٠ ملیۆن تیراژ لە دەوروبەری جیھان بفرۆشێت، و بەمەش بوو بە پڕ فرۆشترین مانگا لە مێژوودا.[٥]

چیرۆک[دەستکاری]

زنجیرەکە دەست پێدەکات بە لەسێدارەدانی گۆڵد دی ڕۆجەری ناسراو بە «فەرمانڕەوای چەتەکان» (海賊王 Kaizokuō). پێش مردنی ڕۆجەر ڕایگەیاند کە گەنجینەکەی وەن پیس (ひとつなぎの大秘宝 (ワンピース) Wan Pīsu) دەبێتە موڵکی ھەر کەسێک کە بتوانێت بیدۆزێتەوە، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی «گەورەترین سەدەی چەتەکان» (大海賊時代 Dai Kaizoku Jidai) لە مێژوودا. وەک ئەنجامێک بۆ ئەمە چەندین چەتە دەرچوون بەرەو سنووری گەورە بۆ گەڕان بە دوای گەنجینەکەدا.

کەشتی ساوزند سەنی "ھەزار خۆری"

بیست و دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر لە سێدارەدانی ڕۆجەر، و مۆنکی دی. لوفی بەڕێکەوتووە، کوڕێکی بچکۆلانەی گەنج کە لەلایەن ھاوڕێی منداڵییەوە «شانکسی قژ سوور» بیرۆکەی وەرگرتووە، (کە ئەندامێکی پێشووی تیمی چەتەکانی گۆڵد دی ڕۆجەر بوو لەو کاتەی کە دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی وەن پیس و بوون بە فەڕمانڕەوای چەتەکان)، بۆ گەڕان و دروستکردنی تیمێکی چەتە (چەتەکانی کڵاو پووش 麦わらの一味 Mugiwara no Ichimi)، لوفی شمشێربازێکی ناسی بە ناوی ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ، ئەوان بە یەکەوە دەستیان کرد بە گەشتەکەیان بۆ دۆزینەوەی وەن پیس. دوای ماوەیەکی کورت چاویان بە نامی کەوت (ڕێ نیشاندەر و دز)، ئوسۆب (نیشانەشکێن و درۆزن)، سانجی (چێشتلێنەر و مێباز) کە بووە ھۆی بەریەککەوتن لەگەڵ باگی، و کاپتن کورۆ، و دۆنگ کریگ، و دواتر لەگەڵ پیاوی ئاوی ئۆرلۆنگ کە ئەندام بوو لە تیمی چەتەکانی خۆر، کە پێی وابوو کە پیاوی ئاوی پێگەی بەرزترە لە مرۆڤ. دوای بەزاندنی ئۆرلۆنگ لەلایەن لوفییەوە نامی بە فەرمی ھاتە ناو چەتەکانی کڵاو پووش، و ھێزی دەریاییی خەڵاتێکی بۆ سەری لوفی دانا. دوای ئەمە لوفی چاوی بە کاپتن سمۆکەر کەوت، کاپتنێک لە ھێزی دەریایی کە دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ دووکەڵ، سمۆکەر لوفی دەستگیر کرد، بەڵام ڕزگاری بوو بەھۆی باوکییەوە، مۆنکی دی دراگۆن. دوای گەیشتنیان بە سنووری گەورە، تیمەکە چاویان بە نیفیرتاری فیفی کەوت، شازادەیەک کە دەیەوێت یارمەتی وڵاتەکەی بدات (دەوڵەتی ئارەباستا) لە ڕێکخراوی بارووک وۆرکس. لەکاتی ئەمانەدا چاویان بە ئاسکی مێینە تۆنی تۆنی چۆپەر کەوت لە دوورگەی زستان (بەفر).

چەتەکانی کڵاو پووش گەیشتنە ئاراباستا، کە ئەمەش بووە ھۆی بەریەککەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی بارووک وۆرکس و سەرکردەکەیان کرۆکۆدایل، لوفی کرۆکۆدایلی بەزاند و لە کۆتاییدا ئاراباستای ئازاد کرد. لە کاتێکی تردا نیکۆ ڕۆبین زانایەکی شوێنەوارناسی و ئەندامێکی پێشووی ڕێکخراوی بارووک وۆرکس ھاتە ناو تیمەکەوە. دواتر چاویان بە ڕیش ڕەش کەوت، کە خەون دەبینێت ببێت بە فەڕمانڕەوای چەتەکان. دواتر ڕۆشتن بۆ دوورگەی فڕیوی سکایبیا، تیمەکەی کڵاو پووش تێکەڵی جەنگی نێوان سکایبیایییەکان و شاندریایییەکان بوون، کە بە ھۆیەوە ناچار بوون شەڕکەن بەرامبەر فەرمانڕەوای دوورگەکە بە ناوی «ئینێل»، کە خاوەنی ھێزی ھەورەبرووسکەیە، لوفی ئینێلی بەزاند و کۆتایی بە شەڕەکە ھێنا. دواتر تیمەکە چاویان بە ئەدمیرالی ھێزی دەریا «ئۆکیجی» کەوت، کە ئاشکرای کرد کە ڕۆبین تێوەگلاوە لە گەڕان بە دوای پۆنیگلیف، کە بریتییە لە بەردێک بە ھێمای سەیر کە لەلایەن شارستانییەتی پێشووەوە بەجێھێڵدراوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو سەد ساڵە ونبووەی کە حکوومەتی جیھان سڕیوێتییەوە. تیمەکە ڕۆیشتن بۆ وۆتری کەشتی، کە تێیدا چاویان بە ئەندازیاری گەشتی سایبۆرگ فرانکی کەوت، و بەوەیان زانی کە کەشتییەکەیان، گۆینگ مێری، پێویستە پارچە پارچە بکرێت کە ئەمەش بووە ھۆی ڕۆشتنی ئوسۆپ بۆ ماوەیەکی کاتی. لەو کاتەدا، سایڤەر پوول ٩، کە دەزگای زانیاری حکوومەتی جیھانە، ڕۆبین و فرانکیان دەستگیر کرد لە پێناو دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی پۆنیگلیف و چەکە کۆنەکان کە لەوانەیە لێیەوە دەربکرێت. فرانکی دوای سووتاندنی زانیارییەکانی دروستکردنی چەکەکە، ھاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ کڵاو پووش ڕاگەیاند بەرامبەر حکوومەتی جیھان، کە بووە ھۆی شەڕ لە نێوان سایڤەر پوول ٩ (سی پی ٩) و چەتەکانی کڵاو پووش. شەڕە درێژەکەی نێوان سی پی ٩ و چەتەکانی کڵاو پووش کۆتایی ھات بە ڕزگارکردنی ڕۆبین و دروستکردنی کەشتییە نوێکەی تیمەکە بە ناوی خۆری ھەزاری، لەلایەن فرانکییەوە، کە بووە یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە. دوای ماوەیەک تیمەکە یارمەتی ئێسکەبەندی مۆسیقاژەن «برۆکیان» دا بۆ وەرگرتنەوەی سێبەرەکەی لە سریلەر بارک، کە لەلایەن یەکێک لە حەوت چیچبۆکایییەکان دزرابوو، کە ئەویش گیکۆ مۆریایە، و برۆک بوو بە ئەندام لە تیمەکەدا.

کەشتی گۆینگ مێری

دواتر تیمەکە خۆی ئامادە کرد بۆ ڕۆشتن بۆ جیھانی نوێ، نیوەی دووەمی جیھان، بۆیە لە دوورگەی ئەرخەبیل شاپۆندی وەستان، و لەوێ چاویان بە سیلڤەر ڕایلی کەوت (ئەندامی پێشووی تیمی چەتەکانی ڕۆجەر) کە داوای ئەوەیان لێ کرد کە کەشتییەکەیان داپۆشێت تا بتوانن گەشت بکەن بە ژێر ئاودا، بەڵام لە کۆتاییدا تیمەکە لە یەک جیابوونەوە بەھۆی شەڕکردن لەگەڵ بارسولۆمیۆ کوما (سایبۆرگێکی زەبەلاح کە کاری بۆ ھێزی دەریایی دەکرد) و بووە ھۆی ناردنی لوفی بۆ دوورگەی ژنان بە تەنھا. دواتر بەوەی زانی کە براکەی پۆرتۆگاس دی ئێس دەستگیرکراوە لە زیندانی ئیمبل دۆن؛ لوفی ڕۆشت بۆ ئەوێ و توانی چەند زیندانییەک ئازاد بکات، لە نێوانیاندا جینبێی پیاوی ماسی و ھەندێک لە دووژمنە کۆنەکانی. دواتر لوفی بەوەی زانی کە ئێس نێردراوە بۆ مارینفۆرد بۆ لەسێدارەدانی، و لە کاتی ڕۆشتنیدا بۆ ئەوێ جەنگێکی گەورە ڕوویدا لە نێوان ھێزی دەریاییی و تیمی چەتەکانی ڕیش سپی، جەنگەکە کۆتایی ھات بە کووژرانی ئێس و ڕیش سپی (ئێدوارد نیوگێت). دواتر لوفی بەھۆی داواکارییەکەی ڕایلییەوە فەرمانی کرد بە تیمەکەی کە دەستکەن بە ڕاھێنانێکی قورس بۆ پەرە پێدانی تواناکانیان؛ لەم کاتەدا ھەر یەکێکیان لە شوێن و دوورگەیەکی جیاواز بوون.

دوای دوو ساڵ، تیمەکە کۆبوونەوە لە دوورگەی شاپۆندی، و دەستیان کرد بە گەشتکردن بۆ دوورگەی ماسییەکان کە ناسراو بە دوورگەی یوجین، بۆ ڕۆیشتن بۆ جیھانی نوێ. لەو کاتەدا کە لوفی و تیمەکەی گەیشتنە دوورگەی یوجین، تیمێکی ماسی دەرکەوتن کە دەیانەوێت ببن بە گەورەی مرۆڤەکان، ھەڵسان بە کودەتایەک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی دوورگەکە. لەو کاتەدا لە نێوان جینبی و نامیدا چەند شتێک ڕوویدا (جینبی دانی بەوەدا نا کە ئەو کەسە بوو کە ڕێگەی داوە بە ئۆرلۆنگ دەست بەسەر شینی ڕۆژھەڵاتدا بگرێت) و نامی لە جینبی خۆش بوو لەبەر بەڕەڵاکردنی ئۆرلۆنگ لە شینی ڕۆژھەڵات. دواتر شەڕێک لە نێوان چەتەکانی کڵاو پووش و چەتەکانی یوجین ھەڵگیرسا و بە بردنەوەی لوفی و تیمەکەی کۆتایی پێھات، کە بەمەش دوورگەکەیان ڕزگار کرد. دواتر لوفی و تیمەکەی دوورگەی یوجینیان بەجێھێشت و لە کۆتاییدا گەیشتنە جیھانی نوێ، بەڵام پێش گەیشتنیان دووژمنایەتی خۆیان بۆ یەکێک لە چوار بەھێزترین چەتەکانی جیھانی نوێ، ناسراو بە بیگ مام، ڕاگەیاند. دوای ئەمانە گەیشتنە دوورگەیەک کە نیوەی ئاگرە و نیوەی بەستەڵەکە، بانک ھازارد، و لەوێ چاویان بە ھاوڕێیەکی کۆن و یەکێک لە حەوت چیچبۆیییەکان کەوت، ترافەلگار لاو. ئەمان ھاوپەیمانییەکیان ئەنجامدا و یەکیان گرت بۆ بەزاندنی چوار بەھێزەکەی جیھانی نوێ "یۆنکۆ" (四皇 Yonkō). ھاوپەیمانییەکە کێشکرا بۆ شەڕێکی گەورە دژ بە سیزار کلاون، ئەو زانایەی کە بەرپرس بووە لە وێرانکردنی بانک ھازارد پێش چوار ساڵ. دوای بەزاندنی سیزار و دەستگیرکردنی، ھاوپەیمانییەکە بەڕێکەوت بۆ دریسرواز (دەوڵەتێک لەژێر فەرمانڕەوای دۆنکیھۆتی دۆفلامینگۆ)، لە پێناو تێکشکاندنی کارگەی سمیایل وەک دووەم ھەنگاو بۆ لەناوبردنی چوار یۆنکۆکە (کایدۆ). ئێستا لەو کێبڕکێیەدایە کە دۆفلامینگۆ ڕێکیخستووە، ئەوەش ڕووی دا کاتێک زانی کە خەڵاتەکە میوەی مێرا مێرا نۆمی تایبەتە بە ئێسە، و پێویستە ڕێگە بە کەس نەدات کە ئەو میوەی تایبەتە بە براکەی بکەوێتە دەستی کەسانی تر، و ھەر لەم کێبڕکێیەدا بەوەی زانی کە براکەی تری "سابو" زیندووە؛ بۆیە شوێنی خۆیان گۆڕییەوە لە کێبڕکێیەکەدا، و لەو کاتەی سابو خەریکی شەڕە بۆ بردنەوەی مێرا مێرا ئەو خەریکی ڕۆشتنە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دۆفلامینگۆ. لە کۆتاییدا، سابو مێرا مێرای بردەوە و لەو کاتەدا لوفی و لاو دەستیان بە شەڕەکەیان کرد لەگەڵ دۆفلامینگۆ و تریبۆل، «جێبەجێکاری گەورە لە بنەماڵەکەدا.» لەو کاتەدا ھێزی دەریایی ئامادە دەبێت لەگەڵ ئەدمیراڵە نوێکەی «فوجیتورا.» دوای شەڕێکی گەورە لوفی دۆفلامینگۆی بەزاند، بەوەش دڵخۆشیی خۆی ڕاگەیاند و گەڕایەوە بۆ دریسرواز. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت بەسەر ڕووداوەکانی دریسروازدا، پەردە لەسەر یەکێک لە چوار یۆنکۆکە لابرا، «کایدۆ» و تیمەکە دابەش بوو بۆ دوو بەش، تیمی یەکەم بە سەرۆکایەتی لوفی ڕۆشت بۆ ئازادکردنی سانجی (دوای فڕاندنی لەلایەن بیگ مامەوە) و تیمی دووەم بە سەرۆکایەتی زۆرۆ و لاو چاوەڕێی گەڕانەوەی ھاوپەیمانییەکەی نێوان مینک و نینجا و سامۆرای لەگەڵ چەتەکانی پێشووی ڕیش سپی دەکەن.[٦]

ناوەڕۆک[دەستکاری]

نەخشەی جیھانی وەن پیس

جیھانی وەن پیس پێکھاتووە لە مرۆڤ و چەندین بوونەوەری تر، لێیان زەبەلاحەکان و پەری دەریا و یوجین، «پیاوانی ماسی» (ڕەگەزێک لە ماسی/مرۆڤە جێھێڵدراوەکان). جیھان داپۆشراوە بە دوو زەریای فراوان، کە زنجیرە شاخێک جیایان دەکاتەوە کە پێی دەوترێت «ھێڵی سوور» (赤い土の大陸(レッドライン)Reddo Rain؟).[٧] «ھێڵی گەورە» (偉大なる航路(グランドライン) Gurando Rain)، زەریاکە بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەڕوات بە ھێڵی سووردا، بەمەش زەریاکەی دابەش کردووە بۆ چوار دەریا: شینی باکوور (北の海(ノースブルー) Nōsu Burū)، شینی ڕۆژھەڵات (東の海(イーストブルー) Īsuto Burū؟)، شینی ڕۆژاوا (西の海(ウェストブルー) Uesuto Burū)، و شینی باشوور (南の海(サウスブルー) Sausu Burū).[٨] ھەروەھا دوو ھێڵ بە ناوی «ناوچەی ئارام» (凪の帯(カームベルト) Kāmu Beruto) ھەیە، کە تێیدا ھیچ ھەوایەک یان شەپۆلی دەریایی تێیدا تێپەڕ نابێت. ئەوێ شوێنی زیاد بوونی بوونەوەرێکە بە ناوی فەرمانڕەوای دەریا (海王類 Kaiō-rui). ھەر بۆیە وەک بەربەستێکی گەورە دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بچنە ناو ھێڵی گەورە.[٩] ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەشتییەکانی ھێزی دەریایی بەردێکی تایبەتی زەریایی (海楼石 Kairōseki) بەکار دێنن بۆ تێپەڕ بوون بە ئاسانی،[١٠] بەڵام ھەر پێویستە لەسەر زۆربەیان کەناڵی شاخە پێچەوانەیییەکە (リヴァース・マウンテン Rivāsu Maunten) بەکار بێنن، لە شاخەکەدا ڕێگای یەکەم لەگەڵ ھێڵی گەورە و ھێڵی سوور بەیەک دەگات.[١١] ئاوی زەریا لە ھەر چوار دەریاکەی جیھانەوە بەیەک دەگات لە لوتکەی شاخەکە کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی کەناڵێکی پێنجەم کە بۆ نیوەی یەکەم لە ھێڵی گەورە دەڕوات، لەگەڵ نیوەی دووەم لە ھێڵی سوور، و ھەروەھا ناسراوە بە «جیھانی نوێ» (新世界Shin Sekai).[١٢]

شەپۆلەکانی زەریای ھێڵی گەورە ناتوانرێت پێشبینی بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو دوورگەکە لە پاڵ یەکدیدایە.[١٣] و ئەوەی وا لە ڕێگانیشاندەر دەکات زۆرتر دژوارتر بێت ئەوەیە کە نیشاندەری ئاسایی لەوێ کار ناکات.[١٤] بەڵکو نیشاندەرێکی تایبەت پێویستە بەکار بێت کە بە ناوی دەرزی تۆمارکەر (記録指針(ログポース) Rogu Pōsu) دەناسرێت.[١٥] شێوازی کارکردنی دەرزی تۆمارکەر ئەوەیە کە نیشاندەرەکە پێویستە کێڵگەی موگناتیسی دوورگەکە تۆمار بکات و دواتر نیشاندەرەکە ڕێگای دوورگەی دواتر نیشان دەدات.[١٦] کاتی دیاریکراو بۆ تۆمارکردنی کێڵگە موگناتیسییەکە دەگۆڕێت لە دوورگەیەکەوە بۆ دوورگەیەکی تر.[١٧] دەتوانیت لەم کردارە خۆت ڕزگار بکەیت بە بەکارھێنانی نیشاندەری ھەتا ھەتاییی (永久指針(エターナルポース) Etānaru Pōsu)، کە تەنھا ڕێگای یەک دوورگە نیشان دەدات، واتە تەنھا بەستراوەتەوە بە یەک دوورگەوە.[١٨]

جیھانی وەن پیس پڕیەتی لە جیابوونەوەی مێژوویی، وەک ھێلکە شەیتانۆکەی وەڵام دەرەوە (電伝虫 Den-Den Mushi)، ئاژەڵێکە ھاوشێوەی ھێلکە شەیتانۆکەیە کە دەتوانرێت ببەسترێت بە کارەباوە و وەک تەلەفون بەکار بێت،[١٩] و ئامێری فاکس،[٢٠] و کامێرای چاودێری،[٢١] و ئامێرە ھاوشێوەکان.[٢٢] دیسک (貝(ダイアル) Daiaru)، کڕکڕاگەی ئاژەڵانێک کە لە ئاسماندا دەژین، دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ ھەڵگرتنی وزە، ھەوا، دەنگ، وێنە، ئاگر، و چەندەھا شتی تر، ھەروەھا چەندەھا شێوەی بەکارھێنانی ھەیە.[٢٣]

میوەی شەیتان[دەستکاری]

میوەی شەیتانی (悪魔の実 Akuma no Mi) بریتییە لە جۆرێک لە میوە کە کاتێک دەخورێت خاوەنەکەی ھێزێکی تایبەت بەدەست دێنێت.[٢٤] سێ جۆر میوەی شەیتانی بوونی ھەیە.[٢٥] میوەی زۆن (動物系(ゾオン) Zōn) ڕێگە بە بەکارھێنەرەکەی دەدات کە بە تەواوی یان بەشێک لێی بگۆڕێت بۆ ئاژەڵێکی دیاری کراوی ڕاستەقینە (بەڵام ھەندێک لە میوەکان ڕێگە بە بەکارھێنەرەکانی دەدات کە بگۆڕێن بۆ ئاژەڵێکی ئەفسانەیی وەک قەقنەس و ئەژدیھا).[٢٦] میوەی لۆگیا (自然系(ロギア) Rogia) کۆنتڕۆڵکردن دەبەخشێت و ڕێگە بە بەکارھێنەرەکەی دەدات «لاشەی خۆی بگۆڕێت بۆ ھێزە سروشتییەکان.»[٢٧] پارامیسا (超人系(パラミシア) Paramishia) بریتییە لە فراونترین جۆری میوە کە بەکارھێنەرەکەی دەبێتە خاوەنی ھێزی سەروو مرۆڤایەتی.[٢٨] دەوترێت میوەی شەیتان بریتییە لە بەرجەستە بوونی خودی شەیتانی دەریا، و وەک ئەنجامێک بۆ ئەمە بەکارھێنەرانی میوەی شەیتان ناتوانن لە ئاوی دەریادا مەلە بکەن، کاتێک ئەوان «دەریا ڕقی لێیانە.»[٢٩] تەنانەت ئەو کاتەی تەنھا بەشێکیان دەچێتە ناو دەریاوە، ئەوان ھەموو ھێزی خۆیان و ھاوسەنگییان لەدەست دەدەن، بەڵام ھەندێک لە تواناکان دەمێنێتەوە، وەک تواناکەی لوفی لە درێژ بوون. ئاوی «جوڵاو» وەک باران و شەپۆل کاریگەری نییە. ئەو کاتەی بەکارھێنەرێکی میوەی شەیتان دەمرێت ئەوا میوەکە دیسانەوە بەرجەستە دەبێت لە شێوەی میوەیەکی شەیتانی نوێ.[٣٠]

ھاکی[دەستکاری]

ھاکی (覇気 Haki، "بەرزخواست") بریتییە لە توانایەک کە ھەموو بوونەوەرێک لە وەن پیسدا ھەیەتی بەڵام لە ھەندێکیاندا خامۆشە. سێ جۆر ھەیە: ھاکی پێشبینی (見聞色の覇気Kenbunshoku no Haki) ڕێگە بە ھەستکردن بە بوونەوەرەکانی تر دەدات و ھەروەھا پێشبینی جوڵەکانیان دەکات. ھاکی خۆ چەک کردن (武装色の覇気 Busōshoku no Haki) ڕێگە بە کەسەکە دەدات کە بەشێک لە لاشەکەی دابپۆشێت بە ھێزێکی ھاو شێوەی قەڵغان کە دەتوانرێت بۆ خۆپاراستن و ھێرشکردن بەکار بێت، ھەروەھا توانای زیانگەیاندن بە بەکارھێنەرەکەی دەدات بەرامبەر بەکارھێنەرانی میوەی شەیتانی لۆگیا، ھاکی پاشایەتی (覇王色の覇気 Haōshoku no Haki) ڕێگە بە بەکارھێنەرەکەی دەدات کە ئەو بوونەوەرانەی خاوەنی ئارەزوویەکی لاوازن بیانترسێنێت یان بێ ھۆشیان بکات، دەتوانرێت لەکاتی شەڕدا بەکار بێت وەک ئەوەی ڕوویدا کاتێک لوفی لەگەڵ دۆفلامینگۆدا شەڕی کرد.

کەسایەتییە سەرەکییەکان[دەستکاری]

تیمی کڵاو پووش[دەستکاری]

ھێزی دەریایی[دەستکاری]

وێنەی ھەوادارێک بە پۆشاکی ھاوشێوەی ئەندامەکانی ھێزی دەریایی

بریتییە لە ھێزێکی سەربازی کە فەرمانەکانی حکوومەتی جیھان جێبەجێ دەکات و گرنگی بە بابەتەکانی چەتە و ھێزە سەربازییەکان دەدات. ھێزەکە لەلایەن ئەدمیراڵی کەشتیگەلەوە بەڕێوەدەبرێت، و ڕاستەوخۆ لە ژێرییەوە پلەی ئەدمیراڵ بوونی ھەیە کە بە گشتی سێ لە بەھێزترین سەربازەکانی ھێزی دەریایی بەڕێوەی دەبەن، و لە ژێرییەوە پلەی جێگری ئەدمیراڵ ھەیە.

لە کاتی ئێستادا ھێزی دەریایی لەلایەن ئەکاینۆوە بەڕێوە دەبرێت،[٣٣] ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ ئاۆکیجییدا بۆ پلەکە شەڕی کرد و بردییەوە.

ناو خەڵاتەکەی سەری زانیاری
مۆنکی دی لوفی 3,0٠٠,٠٠٠,٠٠٠ بێلی کاپتنی کەشتییەکەیە، و بە کڵاو پووش بانگ دەکرێت، و خاوەنی میوەی لاستیکە، و خاوەنی ھەموو جۆرەکانی ھاکییە، خەون بە بوون بە "پاشای چەتەکان" دەبینێت.[٣١]
ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ111,000,٠٠٠,٠٠٠ بێلی ئەو جێگری کاپتنە و شمشێربازی کەشتییەکەیە، شێوازی سێ شمشێری بەکار دەھێنێت، و خاوەنی ھاکی پڕ چەک کردن و چاودێرییە، خەوەن بە بوون بە «بەھێزترین شمشێرباز» دەبینێت.[٣٢]
ناو نازناو مانای نازناو تەمەن زانیارییەکان
بورسالینۆ کیزارۆ مەیموونی زەرد ئەو یەکێکە لە ئەدیمیراڵەکانی ئێستا و پێشووی ھێزی دەریایی و تەمەنی ئێستای ٥٨ ساڵە، ئەو دووەم ئەدمیراڵە دەربکەوێت. کیزارۆ میوەی بیکا بیکای خواردووە کە بریتییە لە میوەی ڕووناکی، کە ھێزێکی زۆر گەورەی ھەیە و توانای جوڵەی ھەیە بە خێرایی ڕووناکی، و یەکێکە لە میوەکانی لۆگیا.[٣٤]
ئیشۆ فوجیتۆرا پڵنگی مۆر ئەو یەکێکە لەو ئەدمیراڵانەی کە دوای دوو ساڵ دەرکەوتووە و خاوەنی شمشێرێکە. ئەو زۆر بەھێزە بەڵام ھێشتا ڕێک ھێزی میوەکەی نەزانراوە بەڵام وا دیارە پەیوەندی بە کێشکردنەوە ھەیە. ئەو توانی بە ئاسانی لێدانێکی دۆفلامینگۆ بووەستێنێت.[٣٥]
نەزانراوە ریۆکوگیو گای سەوز ئەو یەکێکە لەو ئەدمیراڵانەی کە دوای دوو ساڵ دەرکەوتووە، بەڵام تەنھا لە وێنەیەکی کەمی ناو ئەنیمێ و مانگادا دەرکەتووە. ھێزی نەزانراوە[٣٦]

یۆنکۆ[دەستکاری]

وێنەی چوار ئیمپراتۆری دەریا لە چیرۆکی وەن پیس، لە ڕاستەوە: شانکس، ڕیش ڕەش، کایدۆ، بیگ مام

یۆنکۆ یان چوار ئیمپڕاتۆرەکە بریتیین لە چوار چەتە فەرمانڕەوایی جیھانی نوێ دەکەن، و لە ھەمان کاتدا ئەوان بە بەھێزترین چەتەی دەریا دادەنرێن. کە بریتیین لە: شانکس، بیگ مام، کایدۆ، ڕیش ڕەش (پێشتر ڕیش سپی یەکێک بوو لە چوار یۆنکۆکە).

ناو نازناو زانیاری ھێز
چارلۆت لینلین بیگ مام ژنێکی گەورەیە، قەبارەی جەستەی گەورەیە، عەزی پەمەیی لەبەر دەکات و ھەروەھا شیرینی خۆشدەوێت. میوەی ڕۆح.[٣٧]
کایدۆ پاشای دڕندە خاوەنی سەد دڕندە خاوەنی بەھێزترین لاشەیە لە جیھانی وەن پیسدا. خاوەنی بەھێزترین لاشەیە لە جیھاندا (تا ئێستا ھێزی تەواوی دەرنەکەوتووە لە ئەنیمێکەدا).[٣٨]
شانکس قژ سوور چەتەیەکی پێشوو بووە لەلای گۆڵد ڕۆجەر و ھەروەھا ئەو کەسەیە کە کڵاو پووشکەی داوەتە لوفی. خاوەنی ھاکی پاشەیەتییە، یەکسان بووە لەگەڵ بەھێزترین شمشێرباز لە جیھاندا (میھۆک).[٣٩]
مارشاڵ دی تیچ ڕیش ڕەش چەتەیەکی پێشوو بووە لەلای یۆنکۆ ڕیش سپی و شوێنی گرتووەتەوە. میوەی تاریکی و میوەی بوومەلەرزە.[٤٠]

چیچیبۆکای[دەستکاری]

ئەوان حەوت چەتەن واز لە بەدوا کەوتنیان ھێنراوە و خاوەنی تایبەتمەندین کە لەلایەن حکوومەتی جیھانەوە پێیان دراوە بەرامبەر ئەو ھاوپەیمانییەی کە لەگەڵ حکوومەتی جیھاندا کردوویانە. کە ئەوانیش بریتیین لە: میھۆک، بارسۆلۆمیۆ کوما، بۆا ھانکۆک، باگی قۆشمەچی، ئێدوارد ویڤڵ.

ناو خەڵاتی پێشوو ناسناو زانیاری
میھۆک نەزانراوە چاوی ھەڵۆ بەھێزترین شمشێربازی جیھانە، و ھەروەھا بەھێزترین چیچیبۆکایە، ئەو ھەموو کات لەگەڵ یۆنکۆ شانکسدا ھاوسەنگ بووە.[٤١]
باگی قۆشمەچی ١٥ ملیۆن بێلی ئەستێرە قۆشمەچییەکە ئەو سەرکردەی چەتەکانی باگی لە شینی ڕۆژھەڵاتە، و خاوەنی میوەی دابەشبوونە و زۆر بەھێز نییە، بەڵام خاوەنی ناوبانگێکی زۆرە، ھەروەھا ئەو ئەندامێکی پێشووی چەتەکانی گۆڵد دی ڕۆجەرە.[٤٢]
بۆا ھانکۆک ٨٠ ملیۆن بێلی شازادەی مارەکان
شاژنی چەتەکان
ئەو جوانترین ژنی ناو وەن پیسە، و ئەو زۆر بەھێزە خاوەنی ھاکی پاشایەتییە، ئەو کۆیلەیەکی پێشووی ئەژدیھا ئاسمانییەکان بوو، و ھەروەھا ئەو پاڵەوانی زنجیرەکە مۆنکی دی لوفیی خۆشدەوێت.[٤٣]
بارسۆلۆمیۆ کوما ٢٩٦ ملیۆن بێلی ستەمکار ئەو ئەندامێکی پێشووی سوپای شۆڕشگێڕانە و لەلایەن زانا فیگابانکەوە جەستەی بۆ سایبۆرگ گۆڕدراوە.[٤٤]
ئێدوارد ویڤڵ ٤٨٠ ملیۆن بێلی کوڕی ڕیش سپی بە کوڕی ڕیش سپیی یۆنکۆی پێشتر و خۆشەویستەکەی ڕیش سپی بەناوبانگە.[٤٥]

سپای شۆڕشگێڕ[دەستکاری]

ئەوان کۆمەڵێکن مەبەستیان ڕووخاندنی حکوومەتی جیھانە لە پێناو بە دەستھێنانی ئازادی، کۆمەڵەکە لەلایەن باوکی لوفییەوە «مۆنکی دی دراگۆن» سەرکردایەتی دەکرێت.

ناو زانیارییەکان ھێز
مۆنکی دی دراگۆن سەرۆکی سوپای شۆڕشگێڕانە، و باۆکی مۆنکی دی لوفییە، و کوڕی جێگری ئەدمیرالی پێشوو مۆنکی دی گاربە. میوەی شەیتان ڕێگەی پێدەدات کۆنتڕۆڵی کەش بکات.[٤٦]
سابۆ برای لوفی و ئێسە و لە سووپای شۆڕشگێڕان گەورە بووە. خاوەنی ھاکییەکی بەھێزە، و خاوەنی میوە شەیتانییەکەی ئێسە.[٤٧]
بارسۆلۆمیۆ کوما ستەمکار کوما بە یەکێک لە بەھێزترین چیچیبووکایەکان دادەنرێت. سایبۆرگە و خاوەنی میوەیەکی شەیتانییە کە وای لێدەکات ھێزەکان بگەڕێنێتەوە و دەتوانێت خەڵکی بۆ شوێنی دیاریکراو بنێرێت.[٤٤]
ئیمپریۆ ئیڤانکۆف پاشای وڵاتی ھاوڕەگەزخوازانە. خاوەنی میوەیەکی شەیتانییە وای لێدەکات کۆنتڕۆڵی ھۆرمۆنەکانی جەستە بکات.[٤٨]

سوپەرنۆڤا[دەستکاری]

سوپەرنۆڤا ئەوان یازدە چەتەن دەرکەوتوون لە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسدا. ئەوان ئەو چەتە سەرکەوتووانە بوون کە گەیشتنە دوورگەکانی شاپۆندی لە ھەمان کاتدا و خەڵاتەکانی سەریان ١٠٠ ملیۆن بێلی تێپەڕاند بوو لە کاتی گەیشتنیان؛ و ھەروەھا ئۆدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەوان کەسایەتی نەمرن و لە داھاتوودا ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت.

ناو خەڵات شوێنی لەدایکبوون تەمەن زانیاری
یوستاس کید ٤٨٠ ملیۆن بێلی، ٣١٥ ملیۆن بێلی (پێشتر) شینی باشوور ٢٣ ساڵە، ٢١ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی کیدە، و ئەو خاوەنی میوەی موگناتیسە کە وای لێ دەکات ئاسن ڕابکێشێت، ھەروەھا ئەو خەڵاتێکی بەرزتر لە لوفی ھەبوو پێش دوو ساڵ بەڵام دواتر لوفی بەشداری شەڕی ماریفۆرد کرد کە ئەمە بووە ھۆی دابەزینی خەڵاتەکەی بۆ دووەم بەرزترین خەڵات لە ناو سوپەرنۆڤادا، ئەو زۆر بەھێزە کاتێک کە خاوەنی دوورگەیەکە لە جیھانی نوێدا، ئەو لە دوو سڵەکەدا ھەر خەریکی شەڕ بووە تا دەستێکی لەدەستاوە و دوو کەشتی بیگ مامی تێک شکاندووە. ئەو ھاپەیمانی ئاپۆ و ھوکنزە.[٤٩]
ترافەلگار لاو ٥٠٠ ملیۆن بێلی، ٤٤٠ ملیۆن بێلی (پێشتر) شینی باکوور ٢٦ ساڵە، ٢٤ (پێش دوو ساڵ) ئەو نەشتەرگەر و سەرکردەی چەتەکانی دڵە، و ئەو زۆر بەھێزە و خاوەنی میوەی ژوورە کە ڕێگەی پێ دەدات کە ھەر شتێک بییەوێت بیبڕێ، ئەو دەناسرێت بە نەشتەرگەری مەرگ، ئەو یەکێکە لە سێ بەھێزترین چەتەکانی سوپەرنۆڤا. ھاوپەیمانی لوفییە.[٥٠]
مۆنکی دی لوفی 1,500,000بلیۆن بێلی شینی ڕۆژھەڵات، لادێی فوشا ١٩ ساڵە، ١٧ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی کڵاو پووشەکانە و پاڵەوانی زیرەی وەن پیسە؛ و ئەو یەکێکە لە سێ بەھێزترین چەتەی ناو سوپەرنۆڤا، و ھەروەھا ئەو بچووکترین چەتە تێیاندا (تەمەن)، و ئەو خاوەنی بەرزترین خەڵاتە لە ناو سوپەرنۆڤادا کە پێشتر ٤٠٠ ملیۆن بێلی بوو، و پاشان بوو بە ٥٠٠ ملیۆن بێلی دوای بەزاندنی دۆفلامینگۆی کۆتا دووژمنیان. ئەو بەکارھێنەری میوەی (مطاط) ە، و خاوەنی ھاکی پاشایەتییە، ھەروەھا ئەو کوڕی مۆنکی دی دراگۆنە سەرکردەی سوپایی شۆڕشگێڕ، و نەوەی مۆنکی دی گاربە جێگری ئەدمیراڵی ھێزی دەریایی.[٣١]
سکراچمین ئاپۆ ٣٥٠ ملیۆن بێلی،

١٩٨ ملیۆن بێلی (پێشتر)

گراند لاین ٣١ ساڵە، ٢٩ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی ئاپۆیە و لە ھۆزی قۆڵ درێژەکانە، و ئەو خاوەنی میوەیەکی شەیتانییە کە توانای ژەنینی پێ دەدات لەگەڵ تەقاندنەوەی بەرامبەرەکەی؛ و ئەو ھاوپەیمانی کید و ھوکنزە.[٥١]
باسیڵ ھوکنز ٣٢٠ ملیۆن بێلی، ٢٤٣ ملیۆن بێلی (پێشتر) شینی باکوور ٣١ ساڵە، ٢٩ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی ھوکنزە و خاوەنی توانای میوەی شەیتانییە کە ڕێگە دەدات ئەو لێدانەی بەری دەکەوێت بیگۆڕێت یان بیگوازێتەوە بۆ کەسێکی تر. ئەو ھاوپەیمانی کید و ئاپۆیە.[٥٢]
ئێکس درەیک ٢٢٢ ملیۆن بێلی (پێشتر) شینی باکوور ٣١ ساڵە، ٢٩ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی درەیکە و جێگرێکی پێشووی ھێزی دەریایییە، ئەو لە ھوکنز و ئاپۆ بەھێزترە و خاوەنی میوەیەکی شەیتانییە لە جۆری زۆن کە وای لێ دەکات خۆی بگۆڕێت بۆ دایناسۆڕ، ھێشتا خەڵاتە نوێکەی نەزانراوە.[٥٣]
کیلەر ٢٠٠ ملیۆن بێلی، ١٦٢ ملیۆن بێلی (پێش دوو ساڵ) شینی باشوور ٢٧ ساڵە، ٢٥ (پێش دوو ساڵ) ئەو جێگری سەرکردەی چەتەکانی کیدە و ھەروەھا ئەو شمشێربازێکی لێھاتووە و خێرایییەکی باشی ھەیە.[٥٤]
جۆلری بۆنی ١٤٠ ملیۆن بێلی شینی باشوور ٢٤ ساڵە، ٢٢ (پێش دوو ساڵ) ئەو تاکە ژنە لە سوپەرنۆڤادا و سەرکردەی چەتەکانی بۆنییە، حەزی بە خواردنە، توانای میوەی شەیتانی ھەیە کە وای لێ دەکات کۆنتڕۆڵی تەمەنی خۆی و بەرامبەرەکەی بکات، و ئەو لەلایەن ڕیش ڕەشەوە دەستگیر کرا تا ئەکاینۆ ھاتوو و ڕزگاری کرد.[٥٥]
کابوونی بێجی ١٣٨ ملیۆن بێلی شینی ڕۆژاوا ٤٢ ساڵە، ٤٠ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی تانکی ئاگرە، خاوەنی توانای میوەی شەیتانی قەڵایە کە ئەوە ڕێگەی پێ دەدات کە سەربازەکانی بکاتە ناو جەستەی خۆیەوە و بەکاریان بھێنێت بۆ ھێرشکردن لە ڕێگەی سوارچاکەوە کە دوای دەرچوونی لە لاشەی گەورە دەبێت، و ئەو بوو بوو بە شوێنکەوتەی بیگ مام دوای دوو ساڵ بەڵام دواتر لەگەڵ چووە پاڵ لوفی بۆ خستنی.[٥٦]
ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ ٣٢٠ ملیۆن بێلی شینی ڕۆژھەڵات ٢١ ساڵە، ١٩ (پێش دوو ساڵ) ئەو شمشێربازی چەتەکانی کڵاو پووشەکانە و یەکێکە لە ھەرە گرنگترین کەسایەتییەکان، و ئەو زۆر بەھێزە وەک ئەنجامێک بۆ ڕاھێنانەکەی بە دەستی میھوک، شێوازی سێ شمشێری بەکاردێنێت کە زۆر جیاواز و بەھێزە، خەونەکەی ئەوەیە ببێتە بەھێزترین شمشێرباز لە جیھاندا.[٣٢]
ئاوروج ١٠٨ ملیۆن بێلی دوورگەی ئاسمان ٤٧ ساڵە، ٤٥ (پێش دوو ساڵ) ئەو سەرکردەی چەتەکانی کەشیشی کەوتووە لە دوورگەی ئاسمانەوە، و ئەو خاوەنی باڵە (ھاوشێوەی باڵی فریشتەکان)، ھێزی میوەی شەیتانی ھەیە کە وای لێ دەکات زیانە جەستەیییەکان بگۆڕێت بۆ ھێزی جەستەیی.[٥٧]

دەرچوونەکان[دەستکاری]

نیشاندەری تۆمارکەر: جۆرێکی تایبەتی نیشاندەرە لە ڕێگا نیشاندان لە گراند لایندا بەکار دەھێنرێت.

مانگا[دەستکاری]

مانگاکە نووسراوە و کێشراوە لەلایەن ئییچیرۆ ئۆداوە، زنجیرە مانگاکە بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ڕێکەوتی ٢٢ی تەممووزی ١٩٩٧.[٥٨] و ژمارەکانی مانگاکە کۆ کراوەتەوە لە کتێبی تانکۆبۆن لەلایەن شۆیشاوە لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٧.[٥٩] تا ئێستا ٨٧٣ ژمارە لە مانگاکە دەرچووە لەگەڵ ٨٦ کتێبی تانکۆبۆن.[٦٠] ئۆدا ھاوپەیمانییەکی لەگەڵ ئاکیرا توریاما کردووە بۆ ئەوەی کرۆسێکی تایبەت لە وەن پیس و دراگۆن بۆڵ دروست بکەن؛ و یەکەم دیمەن بڵاو کراوەتەوە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ ھەروەھا لە نیسانی ٢٠١١ لە گۆڤاری شۆنن جەمپی ئینگلیزی.[٦١]

ئەنیمێ[دەستکاری]

ژمارەی زنجیرەکانی ئەنیمێی وەن پیس گەیشتووەتە نزیکەی ٨۷۲ ئەڵقە،[٦٢] و زنجیرەکە نزیکەی ھەموو ھەفتەیەک یان چوار زنجیرە مانگانە دەردەچێت، و بەھۆی نزیک کەوتنەوەی زنجیرەکە لە مانگاکە گۆڕانکاری لە زنجیرەکە بۆ ئەوەی یەک ئەڵقەی زنجیرەکە ببێتە یەک ژمارەی مانگاکە لەگەڵ زیادکردنی زۆرێک لە زانیاری کراوە.

فیلم[دەستکاری]

دوای دەرکەوتنی ئەنیمێکە لەسەر تەلەڤیزیۆن، کۆمپانیاکە ھەڵسا بە دروستکردنی ١٢ فیلمی درێژ (بێجگە لە فیلمی ١١ کە تەنھا ٣٠ خولەکە)، ھەموو بەھارێک لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاو دەکرێتەوە،[٦٣] و فیلمەکان بە بەکارھێنانی مادەی گرابەھا و وێنەی بەرز دروست دەکرێت. ھەروەھا لەگەڵ ئەوەشدا سێ فیلمی کورت و تایبەتی دروست کردووە، و ئەم فیلمانە پەیوەندی بە زنجیرەکەوە نییە (سەما، تۆپی پێ، بەیسبۆڵ).

فیلمەکان بەم شێوەیە:

  • بەدواکەوتنی گەنجینەی ئۆن
  • سەرکێشی لە دوورگەی کاتژمێردا
  • شانشینی چۆپەر لە دوورگەی ئاژەڵان
  • سەرکێشی کۆتایی داخراو
  • یاری شمشێری پیرۆز
  • بارۆن ئۆماتسۆری و دوورگەی نھێنی
  • سەربازی قەڵای کاراکوری ئامێر
  • شازادەی بیابان و چەتەکان
  • گوڵی زستان و پەرچووی ساکورا
  • جیھانێکی بەھێز
  • بەدواکەوتنی کڵاو پووش (فیلمەکە بە شێوەی 3D پیشان دەدرێت)
  • وەن پیس Z
  • وەن پیس گۆڵد

ئۆڤا (OVA)[دەستکاری]

  • خەونی ٩ تۆریکۆ و وەن پیس و دراگۆن بۆل Z سوپەر (ھاوپەیمانییەکی تایبەت)
  • وەن پیس 3d2y

فیلمی شانۆیی[دەستکاری]

سێزدە فیلمی شانۆیی ئەنیمەیشن بەپێی زنجیرەی ئەنیمی وەن پیس بڵاو کراوەتەوە لەلایەن تۆیی. لە ساڵی ٢٠٠٠ فیلمەکان بەپێی خوو و نەریتی کۆن (کلاسیک) بڵاو دەکرێتەوە لە کاتی پشووی بەھارەی قوتابخانە ژاپۆنییەکان.[٦٤] فیلمەکان بە گشتی بەشێک لە پیلانە بنەڕەتییەکان یان گرتە ڕاستەقینییەکانی زنجیرەکەی تێدایە، ھەروەھا جۆرییەتییەکی فیلمەکە بەرزترە لەو زنجیرە ئەنیمێیەی کە ھەفتانە پێشکەش دەکرێت. فیلمەکانی ھەشتەم، دەیەم، و دوازدەیەم لە ئەمریکای باکوور بڵاو دەکرێتەوە لە ڕێگەی فیونیمەیشن.[٦٥][٦٦]

یاری ڤیدیۆ[دەستکاری]

یاری ڤیدیۆیی وەن پیس بریتییە لە کۆمەڵەیەک یاری ڤیدیۆیی دروست کراوە لەسەر ئەو مانگا و ئەنیمێیەی کە ئییچیرۆ ئۆدا دروستی کردووە، کە ناسراوە بە ناوی وەن پیس. زنجیرەکە بۆ یەکەم جار دەرچوو لە ژاپۆن لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٠.[٦٧] یارییەکان لەلایەن کۆمپانیای باندای و کۆمپانیای بانپریستۆوە پێش خراوە، پاشان بوو بە بەشێک لە باندای نامکۆ ئینتەرتەینمەنت. یارییەکە ڕوو دەدات لە جیھانی خەیاڵی وەن پیسدا لەگەڵ ئەو سەرکێشییانەی دێتە ڕێی مۆنکی دی لوفی و تیمی کڵاو پووش. یارییەکە دەرچووە لەسەر زۆر ئامێری یاریکردن وەک: پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس وەن و ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ڤیتا و سیستەمی وی.

مۆسیقا[دەستکاری]

مۆسیقای تۆمارکەری زنجیرەی یەک پارچە (وەن پیس) تۆمار کراوە لەلایەن کۆھێ تاناکا و شیرۆ ھاماگوچی. زۆربەی بابەتەکانی گۆرانییەکە و پیتەکانی نزیکەی ٤٩ تاکە گۆرانی بوو. ھەشت ئەلبومی تۆمارکردن دەرچووە لەگەڵ حەڤدە مۆسیقای تۆمارکردن لە ڕێگەی CD کە تێیدا ئەو گۆرانی و مۆسیقانەی تێدایە کە لە زنجیرەکەدا بەشداری پێ کراوە.

پەخشکردن[دەستکاری]

ژاپۆن[دەستکاری]

ھەموو ھەفتەیەک زنجیرەیەک لە بەیانی ڕۆژی یەک شەممە پەخش دەکرێت.[ژێدەر پێویستە]

کوردستان[دەستکاری]

ھێشتا ھیچ کەناڵێک مافی پەخشکردنی نییە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Official Website for One Piece. Viz Media. سەردان لە ڕێکەوتی ۷ی حوزەیرانی ۲۰۱٨.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Marchی 2017. Retrieved 1ی Augustی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Marchی 2016. Retrieved 1ی Augustی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 29ی Octoberی 2013. Retrieved 1ی Augustی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ja:日米ともに道徳教育が不十分 戦後「修身」はGHQが禁止 K・ギルバート氏(ژاپۆنی). ZakZak. Sankei Shimbun (لە ڕێکەوتی April 4, 2015). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی حوزەیرانی ۲۰۱٨.
  6. ^ پەرتووکەکانی تانکۆبۆنی مانگای وەن پیس (One Piece) لە ١ بۆ ٨٥
  7. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (September 2008). "ヤルキマン·マングローブ". 11人の超新星. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٥١. شوئیشا. ISBN 978-4-08-874563-3
  8. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "リヴァースマウンテン". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی) ١٢. شوئیشا. لاپەڕە 36. ISBN 4-08-872822-X.
  9. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "リヴァースマウンテン". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٢. شوئیشا. لاپەڕەکانی 38–43. ISBN 4-08-872822-X.
  10. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (مارتی ٢٠٠٧). "その海の名は". 心中お察しする. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٤٥. شوئیشا. لاپەڕەکانی 52–53. ISBN 978-4-08-874314-1.
  11. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "リヴァースマウンテン". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٢. شوئیشا. لاپەڕەکانی 44–45. ISBN 4-08-872822-X.
  12. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (مارتی ٢٠٠٧). "その海の名は". 心中お察しする. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٤٥. شوئیشا. لاپەڕەکانی 55–56. ISBN 978-4-08-874314-
  13. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (ئەیلوولی ٢٠٠٠). "ね". まっすぐ!!!. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٥. شوئیشا. لاپەڕەکانی 116–117. ISBN 4-08-873009-7.
  14. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "記録指針". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٢. شوئیشا. لاپەڕەکانی 116–117. ISBN 4-08-872822-X.
  15. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "記録指針". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٢. شوئیشا. لاپەڕە 118. ISBN 4-08-872822-X.
  16. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "記録指針". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٢. شوئیشا. لاپەڕە 119. ISBN 4-08-872822-X.
  17. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠٠). "歓迎の町". 伝説は始まった. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٢. شوئیشا. لاپەڕە 146. ISBN 4-08-872822-X.
  18. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (نیسانی ٢٠٠٠). "大丈夫!!!". 大丈夫!!!. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٣. شوئیشا. لاپەڕەکانی 98–99. ISBN 4-08-872863-7.
  19. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (کانوونی یەکەمی ١٩٩٩). "二人目". 東一番の悪. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١١. شوئیشا. لاپەڕەکانی 74–75. ISBN 4-08-872797-5.
  20. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (کانوونی یەکەمی ١٩٩٩). "二人目". 東一番の悪. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١١. شوئیشا. لاپەڕەکانی 74–75. ISBN 4-08-872797-5.
  21. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (حوزەیرانی ٢٠٠٩). もう誰にも止められない. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٥٤. شوئیشا.ISBN 978-4-08-874662-3.
  22. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (حوزەیرانی ٢٠٠٩). もう誰にも止められない. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٥٤. شوئیشا.ISBN 978-4-08-874662-3.
  23. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢). "ダイアル·エネルギー". 神の島の冒険. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٢٦. شوئیشا. لاپەڕەکانی 72–76. ISBN 4-08-873336-3.
  24. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (حوزەیرانی ١٩٩٨). "悪魔の実". 偽れぬもの. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٣. شوئیشا. ISBN 4-08-872569-7.
  25. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣). 狂想曲. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٣٠. شوئیشا. لاپەڕە 86. ISBN 4-08-873502-1.
  26. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (شوباتی ٢٠٠١). "ڕامبل!!". ヒルルクの桜. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٧. شوئیشا. لاپەڕەکانی 71–72. ISBN 4-08-873073-9.
  27. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣). 狂想曲. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٣٠. شوئیشا. لاپەڕە 86. ISBN 4-08-873502-1.
  28. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (ئابی ٢٠٠٤). 「水の都」ウォーターセブン. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ٣٥. شوئیشا. لاپەڕە 146. ISBN 4-08-873638-9.
  29. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (ئەیلوولی ١٩٩٧). "Romance Dawn —冒険の夜明け—". Romance Dawn —冒険の夜明け—. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١. شوئیشا.ISBN 4-08-872509-3.
  30. ^ ئۆدا ئییچیرۆ (حوزەیرانی ٢٠٠١). "解放". 反乱. وەن پیس (بە زمانی ژاپۆنی). ١٩. شوئیشا. لاپەڕە 177.ISBN 4-08-873133-6.
  31. ^ ئ ا لوفی وەن پیس ویکیا ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ ئ ا ڕۆرۆنۆ زۆرۆ وەن پیس ویکیا ٢١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ ئەکاینۆ وەن پیس ویکیا ٢١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ بۆرسالینۆ وەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ ئیشۆ وەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ ڕیۆکوگیو وەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ بیگ ماما ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  38. ^ کایدۆ ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  39. ^ شانکس ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  40. ^ ڕیش ڕەش ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  41. ^ میھۆک وەن پیس ویکیا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ باجي ون بيس ويكيا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ بۆا ھانکۆک وەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ ئ ا بارسۆلۆمیۆ کوما وەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ ئێدوار ویڤڵ وەن پیس ویکیا ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  46. ^ مۆنکی دی دراگۆن وەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  47. ^ سابو وەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ ئیفانکۆف وەن پیس ویکیا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ یوستاس کیدوەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ ترافەلگار لاووەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ سکراچمین ئاپۆوەن پیس ویکیا ٩ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  52. ^ باسیڵ ھوکنزوەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  53. ^ ئێکس درەیکوەن پیس ویکیا ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ کیڵەروەن پیس ویکیا ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ جۆلری بۆنیوەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ کابوونی بێجیوەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ ئاوروجوەن پیس ویکیا ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  58. ^ "Shonen Jump Magazine Outlines 10 Projects Included in One Piece 20th Anniversary Issue on July 15". Anime News Network. July 8, 2017. Archived from the original on 5ی Augustی 2017. Retrieved July 27, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  59. ^ "One Piece/1" (بە ژاپۆنی). Shueisha. Archived from the original on 22ی Marchی 2009. Retrieved March 22, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  60. ^ "One Piece/82" (بە ژاپۆنی). Shueisha. Archived from the original on 29ی Julyی 2017. Retrieved June 1, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  61. ^ Lawson, Corrina (March 9, 2011). "Comics Spotlight on Shonen Jump #100". Wired. Archived from the original on 20ی Mayی 2017. Retrieved December 19, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  62. ^ One Piece (TV) – Anime News Network animenewsnetwork.com ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  63. ^ «One Piece Movie to Mark Anime's 10th Anniversary»(ئینگلیزی). ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی حوزەیرانی ۲۰۱٨.
  64. ^ "One Piece Movie 10 tentative information". Anime News Network. Archived from the original on 23ی Julyی 2017. Retrieved January 7, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  65. ^ "Funi Adds Seikishi, Yamato: R, One Piece: Strong World, Fairy Tail Film, Akira (Updated)". Anime News Network. July 28, 2012. Archived from the original on November 27, 2016. Retrieved May 4, 2015.
  66. ^ "Funimation to Release One Piece Film: Z on Home Video". Anime News Network. April 7, 2014. Archived from the original on 1ی Augustی 2017. Retrieved May 4, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  67. ^ From TV Animation: One Piece for WonderSwan – Technical Information, Game Information, Technical Support – Gamespot

سەرچاوە دەرەکییەکان[دەستکاری]