لێدوانی بەکارھێنەر:Hevi

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو Hevi، بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی، ھیوادارم بەشداربوویەکی چالاک بی بۆ ویکیپیدیا. تەنیا یەک شت تکایە بابەتەکانت بە ستانداردی یوونیکۆد بنووسە (بۆ ئەم کارە لە تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس کەڵک وەربگرە). ھەر پرسیارێکیشت کە ھەبوو یان یارمەتییەکت ویست دەتووانی لە ویکیپیدیا:پرسگا یان پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەرەکانی‌تر بیکەی تا ڕێنماییت بکەن. ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ١٤:٤٥, ٣١ ئایار ٢٠١١ (UTC)

بارکردنی وێنە[دەستکاری]

دەستخۆشHevi، ھەوەڵین وتارت زۆر باشە، دیارە زۆر ئازای، ھیوادارم ھەروا بەردەوام بی. تەنیا دوو شتی بچوک، بۆ وێنەکان تکایە پێش بارکردنیان لە کامنزدا(http://commons.wikimedia.org/wiki) بگەڕێ بزانە ھەیە یان نا، ئەگەر نەبوو باری بکە، بەڵام لەبیرت نەچێ ژێدەر و مۆڵەتنامەی بۆ وێنەکەت بنووسە (نموونە:پەڕگە:QebriBêsarani.jpg یان پەڕگە:Sardasht 01.jpg) دەنا پاش ماوەیەکی لەسەر ویکیپیدیا دەسڕێتەوە، باسی دووھەمێش؛ تێکۆشە نووسراوەکانت سەرچاوەداربن. ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٧:٠٤, ٤ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

زانیارى زیاترم دەوێت[دەستکاری]

زۆر سوباس merkhas بۆ سەرنجەکانت .. پێخۆشحال بووم .. بەڵام دەمویست بزانم مەبەستت چییە لە دانانى ژێدەر و مۆڵەتنامە ؟ سودیان چیە ؟ و ئەگەر ئەو وێنەى کە بارم کرد لە کامنزدا نەبوو .. رەش ناکرێتەوە ؟ دووبارە زۆر سوباس بۆ سەرنجەکانت .. HEVI

ھەر وەک دەزانی ویکیپیدیا زانستنامەیە، ئێمە تێدەکۆشین کە زانیارییەکان بە خوێنەر بگەیەنین، ھەر بۆیەش دەبێ سەرجەم نووسراوەکان و وێنەکان سەرچاوەداربن، بۆ نموونە ئەم وێنەی کە بارت کردووە، ئایا بە ڕاست ئەم وێنەیە ھی زنجیرەی تەلەڤزێۆنی بافی بکوژی خوێنمژەکانە، یان ئەو کەسەی کە ئەم لۆگۆی دروست کردووە مافی ئەوەی دەدا کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دابنرێ یان نا؟. ھەر بۆیەش ژێدەر و مۆڵەتنامە پێویستە.
ھەر وێنەیەک کە لەسەر کامنزدا نەبوو دەتووانی بۆخۆت لەبەشی دەستکاری کردنی پەڕگەکە ھەر وەک ئەم نموونانەی سەرێ، ژێدەر و مۆڵەتنامەی بۆ بنووسی.--merkhas وتووێژ ١٢:٥٤, ٥ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

لە کامینزدا بۆ گەڕام بەڵام نەمدۆزیەوە ، چەند نوسینێکى سادەم دۆزیەوە کە وابزانم تۆ یەکێکیانت دانا ، بەڵام ئەوە وەکو لۆگۆیەکى دروست کراو دەچێت نەوەک لۆگۆى فەرمى . بەلام ئەوەى من دامناوە لە خودى زنجیرەکە هەیە ، هەروەک لە ویکى ئنگلیزیدا هەمان وێنە دانراوە . بەلام چەندم کرد نەمتوانى هەمان بەستەر بۆ وتارە کوردیەکەى خۆم دابنێم نازانم بۆ ؟ لەبەر ئەوە ناچار بووم , وینەکە لاى خۆم هەڵبگرم دووبارە بارى بکەمەوە . جا نازانم لەو حالەتانەدا چۆن رەفتار بکەم .. ئایا ناکرێ هەمان وینە لە ویکى زمانى تردا لە وتارى ویکی کوردیدا دابنرێت ؟ چۆن وێنەکە ببەستەمەوە بە وتارى کوردیەکە بە سەرچاوە ئەسلیەکەى ؟ HEVI

سڵاو HEVI، ببوورە بەھۆی دەستپێکردنی ئەزموونەکانی زانکۆیە نەمتوانی بەزوویی وەڵامت بدەمەوە، کاکە بۆ وەڵامەکەت دەتوانی چاو لە ویکیپیدیا:پرسگا بکەی، ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ٢٢:١٧, ٧ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

زنجیرەی تەلەڤزێۆنی بافی بکوژی خوێنمژەکان[دەستکاری]

ئەم چەند باسەی خوارەوە لەبەرچاو بگری، ئیتر بۆ دەستکاری کردن کێشەت نابێ:

  • وتارەکانت لەنێو تاگی <big> دایمەنێ.
  • خاڵەکانی ''،'' و ''.'' بە دوایین پیتی پێش خۆیان بنووسێنە.
  • ئەم پەراوێزانەی کە پێگەیەکی ئینتەرنێتین، ھەر وەک سەرچاوەکانی کە داتناوە، بنووسە.

ئەرێ ئەم وێنەیەم[١] دیتەوە، بزانە پێت باشە بیگۆڕی.--merkhas وتووێژ ١٣:١١, ٥ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

سەرنجى جوانن ، لەمەودا جێبەجییان دەکەم .. دەستخۆش سەبارەت بە وێنەکە لە باسى پێشووتر باسى حالەتەکەم کرد .. هیوادرام وەڵام وەربگرم HEVI

سڵاو. کاک ھێڤی بەڕێز لە کامەدا وتاردا دەتەوەێ کەڵک لەم داڕێژەیە وەربگری بەڵکوو بتوانم یارمەتیت بدەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤١، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمەوێ چەند لاپەڕەیەک بۆ چەند زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی جیهانی بکەمەوە، رەنگە خۆمالیەکانیش, لەبەر ئەوە زۆرم لا مەبەستە ئەو دارێژەیە چاک بکرێت تا بە ئاسانی بەکاربهێنرێت, من دەتوانم بەشداری لە دروست کردن یان چاککردنی بدەم بەڵام نازانم چۆن, لەماوەی پێشتر هەوڵم دا لەگەڵی قالبە ئینگلیزیەکەم هێنا و وەڕمگێرا بەڵام هیچ دەرنەکەوت, نازانم هۆکەی چییە.
کاکە ھێڤی گیان تۆ بابەتەکە دابنێ جا ئەو جار ئێمە لە دانانی داڕێژەکە یارمەتیت دەدەین. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٨، ٣ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک من دەتوانم ئەو خشتەیە دروست بکەم کە لە لای چەپی ویکدا دەبنرێت, بەڵام هەبوونی دارێژەیەک کارەکە زۆر ئاسان دەکات, ئەگەر هەر ئەو دارێژە چاک ناکەن بە لایەنی کەمەوە زانیاریم پێ بدەن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆدەکانی دارێژەدا بکەم.. سوپاستان دەکەم

هێڤیگیان سڵام، پەلە مەکە بە قوربانت بم، کاکە چالاک یارمەتیت دەدا بەڵام بە ڕاستی ئێستاکە دەرفەتی نییە، ئەینا تا ئێستا چاکی کردبوو، تۆ زەحمەت بکێشە ئەو داڕێژەیەی دەتەوێ، ئینگلیزیەکەی بنێرە بۆ من، بزانم دەتوانم یارمەتیت بدەم و چاکی بکەم. مادیوتووێژ (١٥ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٤:٥١، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ھێڤی بەڕێز داڕێژەکان بە وتارەکان زیاد کرا. ئەمە بزانە پارامەتری داڕێژەکان ئینگلیزییە و نابێ بکرێتە کوردی. تەنیا ئەو وشانەی دوای نیشانەی = دێن دەبێ بکرێن بە کوردی. بژیت و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٢، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە هێڤی ئەوە ئێستا هەندێک کار لە سەری کراوە، ئێستا بۆ بەکارهێنانی تەنها پێویستە جەنابت داڕێژە کە لە وتارە ئینگلیزییەکە کۆپی بکەیت و هەر بەو جۆرە بیهاویتە ناو وتارە کوردیەکە؛ دوای ئەم کارە بە بێ ئەوەی دەست لە تایتڵەکان بدەی، دەستکاری ناوەکان بکە و دوای پاشکەوت کردنی گۆڕانکارییەکەت، تایتێڵەکان خۆیان دەبنە کوردی؛ هەر پرسیارێکی تر بوو من لە خزمەتتدام. مادیوتووێژ (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏٠٧:١٥، ٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


تاگێک داندراوە لەسەر دەروازە:ئەنیمێ و مانگا کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پێوەر

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. —ژیـار وتووێژ ‏٠٢:٤٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس.

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس.

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی دەستکاریکەر
سوپاس بۆ نووسینی کۆتایی دونیای نەفرەتی! دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ سەرجەم دەستکارییەکانت، بەھیوای ئەوەی بەشداربوویەکی چالاکی ویکیپیدیا بیت. ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٢٧، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]