کشومات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 white circle
b8 white circle
c8 white circle
f8 black king
b7 white queen
e7 black circle
f7 white circle
g7 black circle
f6 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
جووڵە بۆ سپییەکە: دەکرێت شاژن ھەڵسێت بە ئەنجامدانی کش و مرد لە یەکێک لە چوارگۆشە سپییە دیاریکراوەکاندا.
پاشا سپییەکە گیراوە، و یارییەکە تەواو بووە.

کش و مات یا کش و مرد یان کش پاشا بریتییە لە حاڵەتێک لە شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەتریسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت، ھەرچەندە پاشا لە ڕووی کردارییەوە نابرێت و بەڵام ئەوەی گیرا دەدۆڕێت.[١]

ئەو پارچانەی دەتوانن ھەڵسن بە گرتن لەگەڵ پاشادا بریتیین لە: شاژن، و قەڵا، و فیل، فیل و ئەسپ بەیەکەوە درێژترین گرتنن، و بەڵام ئەسپەکان بەیەکەوە دەتوانن گرتن ئەنجام بدەن مەگەر ڕکابەرەکە ھەڵە لە جوڵەکانیدا بکات، ھەروەھا دەکرێت بە کۆمەڵە گرتن ئەنجام بدرێت یان بە ھاوبەشی ھەندێک پارچە وە ھەروەھا دەکرێت پارچەکان ئاسانکاری بکات لە گرتندا و زۆر شێوە ھەیە کە تێیدا تەنھا بە بەکارھێنانی ئەسپ یان فیل دەتوانیت گرتن ئەنجامبدەن تەنانەت بە پێی حاڵەکە دەتوانیت بە پارچەیەکی ئاسایی گرتن ئەنجام بدەیت.[٢]

لە گەمژەکە مرددا بەلایەنی کەمەوە بۆ گرتن دوو جووڵە پێویستە و ھەروەھا بە پێی گۆڕەپانەکە بەرز دەبێتەوە، و لە ھەندێک کۆتایی یارییەکاندا بۆ گرتن زیاتر لە ١٠٠ جووڵە پێویستە، ھەروەھا بۆ بابەتەکانی شەتڕەنج ئەوا درێژترین گرتنی یاسایی ٢٠٣ جووڵەی پێچوو ھەروەھا تا ئێستا درێژترین گرتنی نایاسایی ٥٤٩ جووڵە تەواو بووە.

لە زۆربەی یارییەکاای ئاستی ماستەر یان نزیک لێی یاریزانەکان خودکارانە خۆیان بەدەستەوە دەدەن ئەمەش چونکە دەزانن کە دوای جووڵەیەک یان دووان دەگیرێن، بەڵام لە ئاستی جیھانییدا (مامۆستا گەورەکان) مامۆستای گەورە خۆی بەدەستەوە دەدات کاتێک دەزانێت لە حاڵەتی دۆڕاندایە ئەوەش لە دووری دە بۆ بیست جووڵە لە گرتن دەکرێت.

ئەگەر یاریزانەکە تووشی کش نەبێت و ھەروەھا جووڵەی یاسایی نەبێت ئەوا بە پات دادەنرێت و یارییەکە ڕاستەوخۆ بە یەکسانی تەواو دەبێت، و بۆی لە ئاماژەکردنی جەبریدا بە ھێمای (#) نیشانە دەکرێت بۆ نموونە: ٤٠ #RA8 (واتە قەڵاکە بۆ ئاسۆیی A ڕیزی ھەشتەم کش و مرد).

ئێتیمۆلۆژیا[دەستکاری]

بە وشەی کشومات لە فارسیدا شەھمات دەوترێت. ئەم وشەیە بە ڕیشەی وشە ئەورووپییەکان وەکوو checkmate یا Scacco matto دادەنرێت. بە پێی فەرھەنگی بارنھارتی ئێتیمۆلۆژیاکەی بریتییە لە گۆڕینی زاراوەی فارسی "شاھ مات"، کە واتە پاشا دەسەڵاتی نییە، بۆ وشەی عەرەبیی شاھ مات. ئەورووپییەکان وشەکەیان لە عەرەبەکانەوە وەرگرتووە. بۆیە بڕێک لە سەرچاوەکان ڕیشەکەیان بە عەرەبی لە قەڵەم داوە، کە لە ڕاستیدا ڕەنگە وەھا نەبێت و ڕیشەکەی لە زمانە ئێرانییەکانەوە ھاتبێت.[٣][٤][٥] لە کاتێکدا ئەوانی تر دەڵێن واتە "پاشا مردووەکە"، ھەروەھا کاتێک شەتڕەنج لە ڕێگەی جیھانی ئیسلامییەوە بە ئەوروپا گەیشت ئەوا وشەی "مات"ی فارسی ماناکەی لە عەرەبیدا جیاواز نییە کە بریتییە لە "مرد" یان "مردوو".[٦][٧] یەکێ لەو بەڵگانەی کە بۆ عەرەبی نەبوونی وشەکە دەھێنرێتەوە ئەوەیە کە ھیچکام تر لە وشە و دەستەواژەکانی تری شەترەنج عەرەبی نین و زۆربەیان لە زمانە ئێرانی و ھیندییەکانەوە وەرگیراون، بۆیە ئەستەمە لەم تەنیا وشەیەدا (واتە وشەی شاھ مات) پێچەوانەکەی ڕووی دابێت و زمانە ئێرانییەکان وشەیان لە عەرەبییەوە وەرگرتبێت.[٨] ئینجا وشەی مات ھێشتا لە زمانە ئێرانییە مۆدێرنەکاندا (وەکوو فارسی، زمانی پەشتۆدا (زمانی ئێرانی) و کوردی) باوە.

پێشەوایەک دوای ڕەچەڵەکی وشەی "شاھ مات" کەوت، و بۆی دەرکەوت وشەی "مات" لە وشەی "ماندن"ی فارسییەوە ھاتووە و واتە "با بمێنێتەوە" کە ھاوشێوەیە بە وشەی لاتینی "maneō" و وشەی ئەغریقی  μενω) menōō واتە "ھێڵایەوە") و واتە "مایەوە" و بە شێوەیەک واتە "وازیلێھێنرا" لە کاتێکدا پێشتر وەرگێڕا بە "سەرسامبوو" وە بەوەش مەبەستیان واتای سەربازی "بۆسەی بۆ دانا" لە بۆسە،[٩] ھەروەھا بۆ وشەی شاھ ئەوا وشەیەکی فارسییەوە و ھاوواتای پاشایە، کاتێک زۆربەی کات یاریزانان دەیانووت شاھ کاتێک پاشای بەرامبەر کش بکەن، بەمەش "مات" واتە "دۆڕاو" "دەسەڵاتی نییە" "بەزێنراو"، بەمانەش وتای دەسەواژەی کش پاشا واتە: پاشا کەوتە بۆسەوە، پاشا دەسەڵاتی نییە، پاشا بەزێنراوەکە، واز لە پاشا بۆ چارەنووسەکەی ھێنراوە.[١٠]

بە تێپەڕبوونی کات واز لە دەستەواژەی پاشا مرد ھێنراو و گۆڕدرا بە پاشا کش کە لە مەشرقی عەرەبیدا بەکاردێت و ھەندێک جار لە مەغریبی عەرەبیدا دەستەواژەی فەڕەنسی Échec et mat بەکاردێنن، لە کاتێکدا ئێستا لە نووسینە گشتییە عەرەبییەکاندا دەستەواژەی "کش مات" بەکاردێت و بە "بمات" کورت دەکرێتەوە.

لە لایەنی ئاماژەکردنی ھێمای لە شێوەزارەکانی قسەکردنە نوێکان کش و مات ئاماژەیە بۆ بردنەوەیەکی دڵنیا و ستراتیجی.[١١]

مێژوو[دەستکاری]

لە سەرەتایی شەتڕەنجی ھیندیدا لە سەدەکانی (٥٠٠ - ٧٠٠) دەتوانرا پاشا ببرێت و بەوە یارییەکە تەواو دەبوو، پاشان لە سەدەی حەتەم و ھەشتەمدا فارسەکان ھەڵسان بە زیادکردنی یاسای ئاگەدارکردنەوەی ئەو پاشایەی کە ھێرشی دەکرێتە سەر (بە ووتنی کش بەزمانی ئێستامان)، ئەمە کرا بۆ خۆلادان لە کۆتایی ھاتنی زووی یارییەکە بە ھۆی ھەڵەیەکەوە، دواتر فارسەکان یاسایەکیان زیادکرد کە پاشا ناتوانێت بۆ خانەیەک بجووڵێت کە تێیدا کش بکرێت ھەروەھا ناتوانێت لە خانەیەکدا بمێنێتەوە کە دەتوانرێت تێیدا کش بکرێت وە وەک ئەنجامێک بۆ ئەمە ئیتر ناتوانرێت پاشا ببرێت،[١٢] و کش و مات بوو بە تاکە ڕێگە بۆ بردنەوەی یارییەکە.[١٣]

پێش ١٦٠٠ دەکرا یارییەکە ببەیتەوە بە بردنی ھەموو پارچەکانی دووژمن بە شێوەیەک تا تەنھا پاشای دەمێنێتەوە، ئەم جۆرە یارییە ئێستا پێی دەوترێت ڕابادۆ، وە بە تێپەڕبوونی کات یاریزانەکان دەستیان کرد بە بیرکردنەوە کە کش و مات بەنرخترە و بردنەوە بە ڕابادۆ بە نیوە بردنەوە سەیرکرا و تا بە تەواوی وازی لێھێنرا.[١٣]

وشەکە لە کوردیدا[دەستکاری]

لە ئەدەبی کوردیدا وشەکە لە فۆرمی مات، شەھمات و کش و ماتدا ھەیە. بۆ نموونە ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا (لە وەسفی شەترەنجی مەم و میردا) وشەکەی وەکوو شەھمات و مات بەکارھێناوە.[١٤] بێسارانی لە ھەورامیدا وشەی ماتی بەکارھێناوە[١٥] و شاعیرانی سۆرانیش وەکوو مەحویش لە وشەگەلی کش و مات کەڵکیان وەرگرتووە. بۆ نموونە مەحوی لە چوارینەیەکدا کە بۆ کوژرانی ناسرەدین شا نووسیویەتی دەڵێت:

ئەھلی عیبرەت ماوە گەر، بێ سەیری ناسر شا بکات
دوو لە دوو سی کەم شەھی کرد و کشێکی ڕێ نەھات
ھاتی وا سەیری نەھاتی کەن کە سەد تیپان سوار
پاسەوانی بوون، لەناو بەستا پیادێ کردی مات

نموونە[دەستکاری]

دەکرێت کش و مات دوای چەند جووڵەیەکی کەم لە دەستپێکی یارییەکە دەرکەوێت کاتێک زۆربەی پارچەکان لەسەر تەختەکەن (شێوەی ١)، یان دوای چەندین جووڵە لە ناوەڕاستی یارییەکەدا (شێوەی ٢)، یان لە کۆتایی یارییەکەدا واتە کاتێک تەنھا سێ پارچە لەسەر تەختەی یارییەکەیە (شێوەی ٣).

گەمژەکە مرد
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
e8 black king
f8 black bishop
g8 black knight
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
c7 black pawn
d7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
e5 black pawn
g4 white pawn
h4 black queen
f3 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
d2 white pawn
e2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
b1 white knight
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
g1 white knight
h1 white rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ١: ھەموو پارچەکان لەسەر تەختەکەن، سپییەکە گیراوە
نیمزوفیچ دژی تاراش ١٩١٤[١٦]
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
e8 black rook
g8 black king
a7 black pawn
d7 white king
h7 black pawn
g6 black pawn
b5 black bishop
c5 black pawn
d5 white pawn
e4 white pawn
b3 white pawn
c3 white queen
a2 white pawn
b2 white bishop
h2 black queen
c1 white rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٢: سپییەکە لە جووڵەی ٣٢دا گیراوە
بە قەڵاکە پاشا مرد
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
h8 black king
f7 white king
h2 white rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٣: تەنھا سێ پارچە ھەیە، ڕەشەکە گیراوە

گرتن بە دوو پارچەی گەورە[دەستکاری]

Chess qll45.svg Chess rll45.svg

گرتن بە پارچە گەورەکان (دوو شاژن و قەڵاکان) بە ئاساترین ڕێگای گرتن دادەنرێت و لە لێواری تەختەکە ڕوودەدات ئەمەش ڕوودەدات کاتێک یارزانەکە پارچەکان لە دوو ڕیزدا یان دوو ئاسۆیی لایەوە دادەنێت و پاشا ناچار دەکات بۆ لاکە بجوڵێت، و پاشان یەکێک لە پارچەکان لوێجێگیری دەکات و یەکێکی تر ھەڵدەسێت بە گرتن.

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
g5 black queen
h5 white king
b3 black king
c1 black queen
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
کش و مات بە دوو شاژنەکە
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
e8 black king
h8 white rook
a7 white rook
b2 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
کش و مات بە دوو قەڵاکە

گرتنە سەرەکییەکان[دەستکاری]

بۆ گرتن چوار گرتنی سەرەکی ھەیە کاتێک یەکێک لە لایەنەکان تەنھا پاشای ھەبێت و لاکەی تریش پارچەی کەم بایەختری مابێت، کە برتیین: یەک شاژن، یەک قەڵا، فیلی سپی و ڕەش یان فیل و ئەسپ، ھەروەھا پێویستە لەسەر پاشا لە ھەموو حاڵەتەکاندا یارمەتی گرتن بدات و ئەگر لایەنی پێشکەوتوو پارچەی زیاتری ھەبێت ئەوا گرتنەکە ئاسانتر دەبێت.[١٧]

گرتن بە شاژن زۆرترین باوە و ھەروەھا ئاسانتر ئەنجام دەدرێت، دوای بەرزکردنەوەی پارچەیەک بۆ شاژن، ھەروەھا گرتن بە قەڵاش باوە بەڵام گرتن بە دوو فیل یان فیل و ئەسپ زۆر دەرناکەوێت، دوو فیلەکان دەتوانن بە ئاسانی گرتن ئەنجام بدەن لە کاتێکدا فیل و ئەسپ پێویستە زیاتر ھەوڵی بۆ بدەیت.

پاشا و شاژن[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess qll45.svg Chess qdl45.svg Chess kdl45.svg

بە ھۆی ئەوەی قەڵا ناتوانێت بەشێوەیەکی تیرەیی بجوڵێت و مەترسی بردنی لەسەرە لەو لایەیەوە چونکە توانای نییە دەوری پاشا بگرێت بۆ لێوارەکە بە پێچوانەی شاژن و پێویستە لەسەر پاشا ڕاستەوخۆ یارمەتی ئەمە بدات، شێوەی دووەم سێگۆشەی ڕاست مرد پیشان دەدات ئەو کاتەی دوو پاشاکە بەرامبەر یەک دەبن و شاژن ھەڵدەستێت بە گرتن بە درێژایی ڕیزەکە یان ئاسۆییەکە کە پاشای بەرامبەری تێدایە، سووچەکە مرد دەکرێت کاتێک پاشای ڕکابەر بۆ لای سووچەکە پاڵ دەنرێت و ب پاشا گەمارۆی دەدرێت کە دەبێت لە خانەکاندا بێت،  g3، g6، b3، b6 لە کاتێکدا شاژن ھەڵدەستێت بە گرتن بە دێژایی ڕیزەکە یان ئاسۆییەکە کە پاشای بەرامبەری تێدایە (شێوەی ٣)، شێوەی چوارەم مردنی ڕیزە دەرەکییەکە دەردەخات ئەوەش ئەو کاتەیە کە دوو پاشاکە بە تەواوەتی بەرامبەر یەک نیین و پاشای ڕکابەر چوارگۆشەی ڕاکردنی دەبێت بۆیە شاژن ھەڵدەستێت بە گرتن و لە ھەمان کاتدا ھەڵدەستێت بە پاسەوانی کردنی ئەو چوارگۆشەیە ھەر بۆیە ناتوانیت بێجگە لە وەستان لە چوارگۆشەی لایەوە بووەستێت.

گرتنی پاڵپشتیکەر
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
c7 black circle
a6 black king
b6 white queen
c6 white king
c5 black circle
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
١- دەکرێت ھەروەھا پاشا سپییەکە لە c5، c7دا بێت[١٨]
سێگۆشە ڕاستەکە مرد
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
h8 black circle
f6 white king
h6 black king
h4 black circle
h3 black circle
h2 black circle
h1 white queen
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
٢- ھەروەھا دەکرێت شاژنە سپییەکە بچێتە چوارگۆشە مامۆستاییەکان[١٩]
سووچەکە مرد
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
g3 white king
a1 black circle
b1 black circle
c1 black circle
d1 black circle
e1 white queen
f1 black circle
h1 black king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
٣- ھەروەھا دەکرێت شاژنە سپییەکە لە چوارگۆشە مامۆستاییەکاندا بێت[١٩]
ڕیزە دەرەکییەکە مرد
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
h5 white queen
h3 black king
f2 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
٤- ناکرێت شاژن لە چوارگۆشەیەکی تردا بێت[١٩]
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 white king
b7 white queen
e3 black king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
١- ئەمە درێژترین حاڵەتی سەرەتاییە و بۆ گرتن تەنھا ١٠ جووڵەی پێویستە، ھەروەھا لە حاڵەتێکی تردا کەمتری پێویستە.

ژمارەی جووڵەکان[دەستکاری]

ئەگەر جووڵەیەک بۆ سپییەکە بێت و لە گۆڕەپانەکەدا تەنھا دوو پاشاکە و قەڵاکان ھەبن ئەوا سپییەکە لە ەر حاڵەتێکی سەرەتاییەوە (شێوەی ٣) دەتوانێت بە لایەنی زۆرەوە بە تەنھا ١٦ جووڵە کش و مات ئەنجامبدات،[٢٠] ئەمەش بەم شێوەیە:

  • 1Qf7 Ke4 2.Qf2 Kd3 3.Kb7 Ke4 4.Kc6 Kd3 5.Kd5 Kc3 6.Qe3+ Kc2 7.Kc4 Kb2 8.Qf2+ Ka1 9.Kc3 Kb1 10.Qb2#

ئاگەداری گەمارۆدان[دەستکاری]

پێویستە لەسەر یاریزانی پێشکەوتوو ئاگەداری گەمارۆدان بن، سێ حاڵەتی گەمارۆدان ھەیە کە دەکرێت لەم جۆرە گرتنانەدا دەربکەوێت و پێویستە لەسەر یاریزانی پێشکەوتوو خۆی لێ لابدات.[٢١]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
f2 white queen
h1 black king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
گەمارۆدانە گەر جووڵەکە بۆ ڕەشەکە بێت، ئەمەش بە بێ ڕەچاوکردنی شوێنی پاشا ڕەشەکە شاژن پاسەوانی ھەموو چوارگۆشەکانی ڕاکردن دەکات.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
c3 black queen
e3 black king
d1 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
ئەم گەمارۆدانە دەبێت گەر جووڵەکە بۆ سپی بێت.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black king
c8 white king
h7 white queen
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
ئەم گەمارۆدانە دەبێت گەر جووڵەکە بۆ ڕەش بێت.

پاشا و قەڵا[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess rll45.svg Chess rdl45.svg Chess kdl45.svg

بەو پێیەی قەڵا ناتوانێت بە سێوەیەکی تیرەیی بجوڵێت و لە مەترسی بردندان بۆیە لەم لایەوە ناتوانێت گەمارۆی پاشا بۆ لێوارەکە بدات ب پێچەوانەی شاژن و دەبێت پاشا ڕاستەخۆ یارمەتی بدات، گرتن لە لێوارەکە لە لایەن پاشا و قەڵاکەوە بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت: سێگۆشەکە مرد کە بریتییە لە وەستانی دوو پاشاکە بەرامبەر یەک و پاشا گەمارۆدراوەکە بە لێوارەکەوە دەبێت و قەڵاکە لە ڕاست بێت یان چەپ گرتن بە قەڵاکە ئەنجام دەدات (شێوەی ١)، بۆ شێوەی دووەم سووچەکە مرد بە قەڵاکە دەردەکەوێت و پاشا بۆ لایەک گەمارۆ دەدرێت و دەگیرێت.

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 white rook
e8 black king
e6 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ١: گرتن بە قەڵاکە (سێگۆشەکەی ڕاست مرد).
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
e8 black rook
h8 white king
g6 black king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٢: سووچەکە بە قەڵاکە مرد.[٢٢]
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
h8 white king
d5 black king
a1 white rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
- شێوەی ٣: ئەمە درێژترین حاڵەتی سەرەتاییە و ١٦ جووڵەی پێویستە بۆ گرتن، لە حاڵەتێکی تردا کەمتر پێویستە.

ژمارەی جووڵەکان[دەستکاری]

ئەگەر جووڵەکە بۆ سپییەکە بوو وە لەسەر تەختەکە بێجگە لە پاشاکان و قەڵاکەی لێنەبوو ئەوا سپییەکە بە ھەر حاڵەتێکی سەرەتایی (سەیری شێوەی ٣ی سەرەوە بکە) ھەڵسێت بە ئەنجامدانی گرتن بە ١٦ جووڵە بە لایەنی زۆرەوە،[٢٣] ئەمەش بەم شێوەیە:

1Ra4 Ke5 2.Kg7 Kf5 3.Kh6 Ke6 4.Ra5 Kf6 5.Kh7 Ke6 6.Kg6 Kd7 7.Kf7 Kc7 8.Ke7 Kb6 9.Rf5 Kc6 10.Rh5 Kb7 11.Kd7 Kb6 12.Rg5 Kb7 13.Rg6 Kb8 14.Kc6 Ka8 15.Kb6 Kb8 16.Rg8#

ئاگەداری بۆ گەمارۆدان[دەستکاری]

دوو حاڵەت بۆ گەمارۆدان لەم گرتنەدا ھەیە کە پێویستە لەسەر یاریزان ئاگەداری بێت.[٢٤]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black king
b7 white rook
c6 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
ئەم گەمارۆدانە ئەگەر جووڵەی ڕەشەکان بێت، ئەوا دەکرێت پاشا سپییەکە لە c7، b6دا بێت.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 white king
c8 black king
h7 black rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
ئەم یەکسانییە ئەگەر جووڵەی سپییەکان بێت.

پاشا و فیلمەکان[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess bll45.svg Chess bld45.svg Chess kdl45.svg

دوو گرتنی سەرەکی بە پاشا و فیلەکان ھەیە یەکێکیان لە سووچەکەدایە و ئەوی تریش لە لاکە (شێوەی ١ و ٢)، کاتێک دەکرێت فیلەکان کە ڕەنگی چوارگۆشەکەیان جیاوازە بە یارمەتی ڕاستەوخۆی پاشا ھەڵسن بە گرتن، لە کاتێکدا دوو فیل یان زیاتر لە ھەمان ڕەنگ ناتوانن بەردەوامی بە گرتن بدەن، ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ بکرێت ئەوا بە پاشا و فیلەکان ئەوەندە قورس نییە ھەڵسیت بە گرتن (کە دەبێت ڕەنگی چوارگۆشەکانیان جیاواز بێت):

  • دوو فیلمەکە لە دوو خانەی پاڵ یەکدا بن، ھەروەھا لە ناوەڕاستی تەختەکەدا بن ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە ڕاکردنی پاشای بەرامبەر.
  • پێویستە پاشا لەگەڵ فیلەکاندا بۆ گەمارۆدانی بەرامبەر بەکاربھێنرێت.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black king
c7 white bishop
b6 white king
c6 white bishop
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ١: بە فیلەکان و پاشا مرد.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
e8 black king
e7 white bishop
e6 white king
g6 white bishop
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٢: بە فیلەکان و پاشا لە سووچەکەدا مرد.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
d8 white bishop
a4 white bishop
b4 black king
h1 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
- شێوەی ٣: ئەمە درێژترین حاڵەتی سەرەتاییە و ١٩ جووڵەی پێویستە بۆ گرتن، و ھەروەھا لە حاڵەتەکانی تردا کەمتری پێویستە.

ژمارەی جووڵەکان[دەستکاری]

ئەگەر جووڵەکە بۆ سپییەکە بوو وە لەسەر تەختەکە تەنھا پاشاکان و فیلەکان ھەبوون ئەوا سپییەکە لە ھەر حاڵەتێکی سەرەتاییەوە (سەیری شێوەی ٣ی سەرەوە بکە) ھەڵسێت بە ئەنجامدانی گرتن ئەوەش بەلایەنی زۆرەوە بە تەنھا ١٩ جووڵە.[٢٥][٢٦] ئەوەش بەم جووڵانە:

  • 1Be8 Kc5 2.Bf6 Kd5 3.Bf7+ Ke4 4.Be6 Kf3 5.Bf5 Ke3 6.Kh2 Kf4 7.Bg6 Ke3 8.Kg2 Kd2 9.Kf3 Kc1 10.Ke3 Kd1 11.Bb2 Ke1 12.Bc2 Kf1 13.Kf3 Kg1 14.Bf5 Kf1 15.Bc3 Kg1 16.Kg3 Kh1 17.Bd3 Kg1 18.Bd4+ Kh1 19.Be4#
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black king
c7 white bishop
b6 white king
d3 white bishop
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
ئەگەر جووڵەکە بۆ ڕەشەکە بوو ئەوا ئەمە گەمارۆدانە.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
d8 white king
d7 black bishop
d6 black king
e5 black bishop
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
چوارگۆشەی ڕاکردن بۆ پاشا سپییەکە نییە و ئەگەر جووڵەکەش بۆ ئەو بوو ئەوا ئەمە گەمارۆدانە.

ئاگەداری بۆ گەمارۆدان[دەستکاری]

دوو نموونە لەسەر حاڵەتی گەمارۆدان لە گرتنی پاشا و فیلەکاندا.[٢٧]

پاشا و فیل و ئەسپ[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess bll45.svg Chess nll45.svg Chess kdl45.svg

یەکێکە لە قورسترین جۆری گرتنە سەرەکییەکان لە ڕووی جێبەجێکردنەوە لەبەر ئەوەی ناتوانێت دیوارێکی ھێڵی بۆ ڕێگریکردنی پاشا لە ڕاکردن یان چوونە پێشەوە بۆ بردنی دوو پارچەکە دروست بکات، ھەروەھا ناکرێت ئەم گرتنە ئەنجام بدرێت بێجگە لەو سووچانەی کە فیلەکە کۆنتڕۆڵی کردوون.[٢٨][٢٩]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
h8 black king
f6 white bishop
g6 white king
h6 white knight
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ١: کش و مات بە فیل و ئەسپ و پاشا.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
g8 black king
g7 white bishop
f6 white knight
g6 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٢: دیسانەوە کش و مات بە فیل و ئەسپ و پاشا.

دوو شێوەکەی بەرامبەر حاڵەتە سەرەکییەکانی گرتنی فیل و ئەسپ پیشان دەدات،[٣٠] لە حاڵەتی یەکەمدا پاشای سووچەکە بە فیلەکە گیراوە کە دەکرێت بە درێژایی ھەر چوارگۆشەیەکی ئەو تیرەیە لە کاتێکدا لەسەر پاشا و ئەسپەکەیە لەو چوارگۆشانەدا بن کە ھێرش دەکاتە سەر چوارگۆشەی g8 و h7 ئەمەش بۆ ئەوەی پاشا ڕا نەکات.

حاڵەتی دووەم گرتن بە ئەسپ بۆ پاشا لە لێواری تەختەکەدا پیشان دەدات لە دووری یەک چوارگۆشە لە سووچەکە، کاتێک دەکرێت ئەسپ لە ھەر چوارگۆشەیەکی تردا بێت و کشیش ئەنجام بدات، لە کاتێکدا پاشا پێویستە لە دژی پاشای بەرامبەر بێت بۆ ئەوەی فیلەکە و چوارگۆشەکانی ڕاکردن بپارێزێت کە فیل و ئەسپەکە نایپارێزن.

ژمارەی جووڵەکان[دەستکاری]

ئەگەر جووڵەکە بۆ سپییەکە بوو وە لەسەر تەختەکە بێجگە لە پاشا و فیل و ئەسپەکە کەسی تری لەسەر نەبوو ئەوا سپییەکە دەتوانێت لە ھەر حاڵەتێکی سەرەتاییەوە (سەیری شێوەی ١ی خوارەوە بکە) ھەڵسێت بە کش و مات لە بە لایەنی زۆرەوە تەنھا ٣٣ جووڵەدا،[٣١][٣٢] بێجگە لە حاڵەتی سەرەتاییدا کە پاشا ھەڵدەستێت بە چەتاڵ بۆ دوو پارچە کە ناکرێت بەیەکەوە ڕزگار بکرێن، و ئەم گرتنە پێویستی بە سەرنجێکی زۆر گەورەیە چونکە گەر ھەڵەیەک ھەبێت ئەوا بە ھۆیەوە ھەڵەی زۆر ڕوو دەدات جا یان دووبارە بوونەوەی حاڵەتە سێدانەکە یان گەمارۆدانە، و یەکێک لە جووڵەکانی گرتنەکە:

  • 1Be6 Kd6 2.Bg8 Kc7 3.Ne3 Kb6 4.Kb8 Kc6 5.Nc4 Kb5 6.Kc7 Kc5 7.Kd7 Kd4 8.Kd6 Kd3 9.Kd5 Kc3 10.Bh7 Kb3 11.Kd4 Kb4 12.Nd2 Kb5 13.Bg8 Kc6 14.Bd5+ Kd6 15.Nc4+ Kd7 16.Ke5 Ke7 17.Nb6 Kf8 18.Kf6 Ke8 19.Bb3 Kf8 20.Nd7+ Ke8 21.Ke6 Kd8 22.Kd6 Ke8 23.Bc4 Kd8 24.Bf7 Kc8 25.Nc5 Kd8 26.Ne6+ Kc8 27.Kc6 Kb8 28.Kb6 Kc8 29.Be8 Kb8 30.Bd7 Ka8 31.Nc7+ Kb8 32.Na6+ Ka8 33.Bc6#
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 white king
c7 black king
d7 white bishop
f1 white knight
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ١: ئەمە درێژترین حاڵەتی سەرەتاییە و ٣٣ جووڵە پێویستە بۆ گرتن، لە حاڵەتەکانی تردا کەمتر پێویستە.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a3 white knight
c3 white king
b1 black king
d1 white bishop
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٢: ٢ دوای +Na3 و Kc1 یەکسانە بە گەمارۆدان گەر فیلەکە بۆ ھەر خانەیەک بجووڵێت، و یەکسانە گەر ببرێت.

ئاگەداری بۆ گەمارۆدان[دەستکاری]

شێوەی دووانی نموونەیە لەسەر حاڵەتی گەمارۆدان، سپییەکە ھەر ئێستا ھەڵسا بە جووڵەی +Na3 و گەر ڕەشەکە Kc1 کرد پێویستە لەسەر سپییەکە فیلەکەی بۆ پاراستنی بجووڵێت چونکە گەر ببرێت ئەوا یەکسان دەبن لەبەر نەبوونی پارچەی پێویست بۆ ئەنجامدانی گرتن، بەڵام گەر فیلەکە بجووڵێت ئەوا حاڵەتەکە گەمارۆدانە.[٣٣]

بیروڕاکان دەربارەی فێربوونی ئەم شێوازە جیاوازە لە یەکتر ئەمەش چونکە ڕوودانی زۆر کەمە، جەیمس ھاویڵ گرتن بە دوو فیلەکە لە کتێبەکەیدا باس نەکردووە بەڵام گرتن بە فیل و ئەسپی باسکردووە و وتوویەتی کە تەنھا سێ جار ڕووبەڕوی بۆتەوە (ھەر سێکیان لە حاڵەتی پارێزگاریدا) و زۆرتر لە گرتن بە دوو فیلەکە ڕوو دەدات،[٣٤] لە کاتێکدا جێریمی سایلمن گرتن بە دوو فیلەکەی زیاد کردووە و گرتن بە فیل و ئەسپی زیاد نەکردووە ئەمەش چونکە تەنھا یەک جار ڕووبەڕوی بۆتەوە، و ھاوڕێکەی جۆن واتسۆن ھەرگیزی ڕووبەڕوی نەبۆتەوە،[٣٥]

سایلمن وتی: "فێربوونی بەڕاستی کاتێکی پێویستە، ئایە بەڕاست لەسەر یاریزانە چەندین کاتژمێر لە کاتە بەنرخەکە بە خوێندنی کۆتاییەکی یارییەکەوە بەسەر بەرێت کە بەلایەنی زۆرەوە جارێک یان دوو ڕووبەڕوی دەبێتەوە؟".

گرتنە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

پیلانەکەی ناپۆلیۆن[دەستکاری]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black rook
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
c7 black pawn
d7 black pawn
f7 white queen
g7 black pawn
h7 black pawn
c6 black knight
f6 black knight
e5 black pawn
c4 white bishop
e4 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
d2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
b1 white knight
c1 white bishop
e1 white king
g1 white knight
h1 white rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
پیلانەکەی ناپۆلیۆن، ڕەشەکە گیراوە.

لە بەناوبانگترین گرتنەکان کە لەوانەیە لە سەرەتاوە تووشی یاریزان ببێت و بەم جووڵانە دەکرێت:

  • 1e4 e5 2.Qh5 Nc6 3.Bc4 Nf6?? 4.Qxf7#

ھەروەھا دەکرێت لە ڕێگەی جووڵەکان کەمێک جیاوازی ڕوو بدات:

  • 1e4 e5 2.Qf3 d6 3.Bc4 Nc6?? 4.Qxf7#

مەبەست لێی بەکارھێنانی لاوزی f7 کە تەنھا پاشا لە سەرەتایی یارییەکەوە پاسەوانی لێ دەکات و بە شاژن و فیلەکە ھێرشی بکاتە سەر.[٣٦]

گەمژەکە گیرا[دەستکاری]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
e8 black king
f8 black bishop
g8 black knight
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
c7 black pawn
d7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
e5 black pawn
g4 white pawn
h4 black queen
f3 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
d2 white pawn
e2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
b1 white knight
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
g1 white knight
h1 white rook
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
گمژەکە مرد، سپییەکە گیرا.

ھەروەھا بە بە دوو جووڵە مرد دەناسرێت بریتییە لە خێراترین گرتن کە دەکرێت ئەنجام بدرێت لەگەڵ نموونەی سەرەکی لە ڕێگەی ئەم جووڵانەوە:

  • 1f3 e5 2. g4 Qh4# بۆ ئەوەی ئەنجامەکە وەک ئەوەی بەرامبەر بێت.[٣٧]

دەکرێت ئەم نموونانە کەمێک بگۆڕێت بۆ نموونە گەر سپییەکە لەباتی f3 بۆ f4 بگۆڕێت یان سەرەتا بە G4 دەست پێ بکات، ھەروەھا سپییەکە دەتوانێت e5 بۆ e6 بگۆڕێت، و ھەروەھا دەکرێت ئەم گرتنە بۆ زیاتر لە دوو جووڵە درێژ ببێتەوە گەر سپییەکە لە جووڵەی دووەمدا یاری بە g4 نەکات و یاری بە جووڵە یان چەند جووڵەیەکی تر کرد کە کارگەری لەسەر ئەم گرتنە نابێت.

شێوازەکەی ئەوەیە یاریزانەکە پارچەکانی ئاسۆکانی f و g بجووڵێنێت کە ڕێگە بە شاژنی ڕکابەرەکە (ھەندێک جار فیلەکەی) ھەڵسێت بە گرتن بە درێژایی تیرەکەی کە ناتوانرێت بگیرێت.

ڕیزەکەی دوواوە گیرا[دەستکاری]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
b8 white rook
g8 black king
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
g1 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
گەمژەکە مرد، سپییەکە گیرا.

ھەروەھا بە گرتنی باڵکۆن دەناسرێت، کە بریتییە لە گرتنێک لە ڕێگەی شاژن یان قەڵا بە درێژایی ڕیزی دوواوە (ئەو ڕیزەی کە لە سەرەتایی یارییەکەدا پارچەکانی تێدایە) ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا ئەو پاشایەی کە تووشی گیران بووە ناتوانێت بۆ سەرەوە بجووڵێت یان ناتوانێت خۆی لە کش لابدات ئەمەش چونکە خانەکانی پاڵی بە پارچە ھاوڕێکان (بە گشتی پارچەیە بەڵام دەکرێت شتی تریش بێت) گیراوە.[٣٨]

دەکرێت گرتنی ڕیزی دوواوە ڕووبدات:

  • یاریزانە یەکێک لە سێ پارچەکەی نەجووڵاند (وەک ھەڵسێت بە کردنەوەیەک فیانشیتۆ بگرێتەوە یان فیلەکە بە جووڵەی h6 أو h3 دەرکات).
  • ڕیزی دوواوە نەپارێزرێت یان پاراستنی پێویستی لێ نەبێت، یان پارچە پاسەوانەکە بە پارچەیەکی قووربانی یان تاکتیکێک لەناوببرێت.

خنکێنەرەکە گرا[دەستکاری]

ئامۆس بێرن دژی جۆن ئۆیتن ١٨٩٨[٣٩]
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
d8 black rook
g8 black rook
h8 black king
a7 black pawn
b7 black bishop
c7 black queen
e7 black bishop
f7 white knight
g7 black pawn
h7 black pawn
b6 black pawn
f6 black knight
g6 black knight
c5 black pawn
d4 white pawn
f4 white pawn
c3 white pawn
d3 white bishop
a2 white pawn
b2 white pawn
d2 white bishop
f2 white rook
g2 white pawn
h2 white pawn
d1 white rook
g1 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
کش و مات، ڕەشەکە گیراوە.

خنکێنەرەکە مرد بریتییە لە کش و ماتێک لە لایەن ئەسپەکەوە ئەنجام دەدرێت و پاشا تێیدا لە مەترسیی گرتندایە و ناتوانێت ھیچ بکات لەبەر ئەوەی بە پارچەکانی دەوور دراوە،[٤٠] ھەروەھا بە گشتی لە سووچێکی تەختەکەدا ڕوو دەدات:

(ڕەشەکە ھەڵدەستێت بە گرتن ھەروەھا ھەمان مەرجەکان سپییەکانیش دەگرێتەوە)

  1. ئەسپە ڕەشەکەی چوارگۆشەکە ڕێگەی پێ بدرێت کش لە f2 (خانەکانی g4، e4، d3) ئەنجام بدات.
  2. پاشاکە چوارگۆشەکەی ڕاکردنی نەبێت لە خانەکانی h7 و g7، ھەروەھا پارچەکەی f7 جووڵێنرابێت ئەمەش تیرەی a7 و g1 دەکاتەوە.
  3. شاژن بتوانێت کشێک لە تیرەی a7 و g1 ئەنجام بدات کە بە ھیچ پارچەیەک نەوەستێنرێت.
  4. خانەی f2 بە ھیچ پارچەیەک چاودێری نەکرێت.

ھەروەھا دەرکەوتنی لە چەندین کردنەوەدا دیارە وەک: پارێزگاری کارۆ-کان، گامبێت شڵن بلاکبێرن، بۆدابست.

گرتنە بەدوایەک نەھاتووەکان[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess nll45.svg Chess kdl45.svg Chess pdl45.svg

لە ھەندێک حاڵەتی کەمدا دەکرێت گرتن لە ڕێگەی پاشا و ئەسپ دژی پاشا و قەڵا ئەنجام بدەیت.

ستاما گیرا[دەستکاری]

a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
a3 black pawn
d3 white knight
a2 black king
c2 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ١: سپییەکە بە ستاما گیرا دەباتەوە ئەمەش بە ڕەچاوکردنی جووڵەی دواتر.
a b c d e f g h
8
Chessboard480.svg
d7 white knight
a3 black pawn
a2 black king
d2 white king
8
7 7
6 6
5 5
4 4
3 3
2 2
1 1
a b c d e f g h
شێوەی ٢: نۆگیراس دژی میکاڵ گۆنگۆرا ٢٠٠١، جووڵە و بردنەوە بۆ سپییەکەیە.

ناوەکەی لە یاریزان فیلیپ ستاما وەرگیراوە و گرتنێکی ناچاری نییە و ئەگەر یاریزانی بەرامبەر لە جووڵەکانیدا ھەڵە بکات و چەشنەکەی پارچەیەکی لاوەکی بێت (واتە ئاسۆکانی a یان h) و لە دووری دوو جووڵە لە بەرزکردنەوە بێت و پاشا لە خانەکەی خوارەوەی بێت (شێوەی ١)، بەم جووڵانە جووڵە و بردنەوە بۆ سپییەکەیە[٤١]:

1Nb4+ Ka1 2. Kc1 a2 3. Nc2#.

ھەروەھا شپییەکە دەباتەوە گەر جووڵەکە بۆ ڕەشەکە بوو.

1Ka1 2. Nc1 a2 3. Nb3#1. ئەم گرتنە لە یارییەکی ڕاستەقینەی نێوان نۆگیراس دژی میکاڵ کۆنگۆرا لە پاڵەوانێتییەکی کوبی ٢٠٠١دا دەرکەوتووە (شێوەی ٢)، و بە جووڵەکانی 81Kc2 Ka1 82. Nc5 Ka2 بەردەوام بوو، ئەگەر (82...a2 ئەو کات 83. Nb3#).

پاشان 83. Nd3 و گەیشتین بە حاڵەتی شێوەی ١ لەگەڵ جووڵە بۆ ڕەشەکە

پاشان 83Ka1 84. Nc1 تا ڕەشەکە خۆی ڕادەست دەکات، و بەڵام دەکرا یارییەکە بەردەوام بێت بە جووڵەکانی 84a2 85. Nb3#.[٤٢]

پاشا و دوو ئەسپ[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess nll45.svg Chess nll45.svg Chess kdl45.svg

مەحاڵە بتوانیت کش و مات بە پاشا و دوو ئەسپەکە ئەنجام بدەیت لەگەڵ ئەوەی گرتن دەکرێت ئەنجام بدرێت (شێوەی ۱)، لە شێوەی دووەمدا گەر ڕەشەکە بە 1..?Ka8 یاری بکات ئەوا دەکرێت سپییەکە بە جووڵەی 2. Nbc7# دەتوانێت بیگرێت، بەڵام دەکرێت ڕەشەکە یاری بە 1..Kc8 بکات و خۆی لە هەڕەشە دەرباز بکات، ئەرکی ڕەشەکە زۆر ئاسان و بچووکە و پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی قوڵ ناکات، کە تەنها پێویستە لەسەری خۆی لە حاڵەتی گرتنەکەی لابدات و شێوەی تر بەکار بهێنێت.[٤٣]

لە شێوەی سێیەمدا یەکێک لە ئەسپەکان پاسەوانی چوارگۆشەی c1 دەکات بەمەش ئەسپەکەی تر ئەرکی گرتن دوای 1Ndc3+ Ka1 هەیە، و سپییەکە پێویستی بەوەیە ئەسپەکەی لە e2 بۆ c2 بگوازێتەوە، بەڵام گەر ئەنجامدانی ئەوە بجووڵێت ئەوا گەمارۆدان ڕوو دەدات.[٤٤]

لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت دوو فیل و پاشاکە گرتن دژی پاشا و پارچەیەک (یان چەند پارچەیەک) بسەپێنیت، بەڵام پیلانی بردنەوە لە یاری ڕاستەقینەدا زۆر قورسە، کە بریتییە لە گەمارۆدانی پارچەکانی ڕکابەر بە یەکێک لە ئەسپەکان و پاڵنانی پاشا بۆ گەمارۆدان و پاشان هێنانی ئەسپێکی تر بۆ ئەنجامدانی گرتن.

پاشا و سێ ئەسپ[دەستکاری]

Chess kll45.svg Chess nll45.svg Chess nll45.svg Chess nll45.svg Chess kdl45.svg

دەکرێت پاشا و سێ ئەسپ گرتن لە ماوەی ۲۰ جووڵەدا بسەپێنن (بەدانانی ئەوەی کە پاشا ناتوانێت لە سەرەتادا یەکێک لە ئەسپەکان ببات)،[٤٥] ئەم حاڵەتانە بێجگە لە بابەتەکانی شەتڕەنجدا نەبێت ئەمەش چونکە بەلایەنی کەمەوە یەکێک لە ئەسپەکان دەبێت بە پارچەیەکی بەرزکراوە، و زۆر کەم هۆکارێک بوونی دەبێت (وەک خۆلادان لە گەمارۆدان) کە داوا دەکات پارچەیەک بۆ بێجگە لە شاژن بەرزبکاتەوە.

بیردۆزە کەمەکانی گرتن[دەستکاری]

هەروەها حاڵەتانێک هەیە کە تێیدا پاشا و ئەسپ دەتوانن پاشا و فیل، و پاشا و قەڵا، و پاشا و ئەسپ بگرێت، هەروەها حاڵەتانێک هەیە پاشا و فیل دەتوانێت پاشا و فیل لە ڕەنگی چوارگۆشەکانی پێچەوانە یان پاشا و ئەسپ بگرێت، بەڵام ناکرێت ئەم گرتنانە بسەپێنرێت گەر پارچەی تر لەسەر تەختەکە بوونی نەبێت (سەیری شێوەکان بکە)،[٤٦] لەگەڵ ئەوەشدا بوونی هەموو ئەم پارچانە لە کۆتایی یاریدا یاسای یەکسانی نایگرێتەوە لەژێر "پارچەی کەم بۆ گرتن" یان "گرتن مەحاڵە" لە یاساکانی یەکێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج، یاسا فیدرالییە ئەمریکییەکانی شەتڕەنج جیاوازە چونکە ئەو ڕێگە بەم حاڵەتانە دەدات (پارچەیەکی بچووک دژی پارچەیەکی بچووک) بۆ یاریزان داوای یەکسانی بکات گەر کاتی زۆری نەمابوو.[٤٧]

کشومات لە کۆتایی یاری و بابەتەکانی شەتڕەنج[دەستکاری]

هەروەها[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ,WarrenWilkinson, Dysprosia , Darvian, Tm chk , Bill Alexander. Chess (PDF). Wikibooks. 
  2. ^ کش و مرد، پارچەکە مرد Archived ٢٩ ئابی ٢٠١٦, at the Wayback Machine.
  3. ^ Harper, Douglas; Dan McCormack. "Online Etymology Dictionary". Archived from the original on September 29, 2005. Retrieved May 29, 2010
  4. ^ "فەرھەنگی ئانلاینی ئیتیمۆلۆجی". 
  5. ^ "فەرھەنگی مێریام-وێبستەر". 
  6. ^ Hooper, David; Whyld, Kenneth (1992), The Oxford Companion to Chess (2nd ed.), Oxford University Press, ISBN 0-19-280049-3
  7. ^ Davidson, Henry (1949), A Short History of Chess, McKay, ISBN 0-679-14550-8 پەڕەی ٩٠
  8. ^ "Moghadam, M. E. (1938). A Note on the Etymology of the Word Checkmate. Journal of the American Oriental Society, 58(4), 662-664.". 
  9. ^ Davidson, Henry (1949), A Short History of Chess, McKay, ISBN 0-679-14550-8 (1981 paperback) پەڕەکانی ٧٠٫٧١
  10. ^ Murray, H.J.R. (2012) [1913], A History of Chess, Skyhorse, ISBN 978-1-62087-062-4 لاپەڕەی ١٥٩
  11. ^ Checkmate – Definition and More from the Free Merriam-Webster Dictionary". Merriam-webster.com. 2010-08-13. Retrieved 2012-06-18
  12. ^ Davidson 1949, p. 22 سەرچاوەی پێشوو
  13. ^ a b Davidson 1949, pp. 63–64 سەرچاوەی پێشوو
  14. ^ "خانی، مەم و زین، ڤەژینبووکس". 
  15. ^ "شێعرەکانی بێسارانی، ڤەژینبووکس". 
  16. ^ پایرۆن نیمزوفیچ دژی سیبت تاراش ١٩١٤ Archived ٢١ یولیو ٢٠١٧, at the Wayback Machine.
  17. ^ Silman, Jeremy (2007), Silman's Complete Endgame Course: From Beginner to Master, Siles Press, ISBN 1-890085-10-3 صفحة ٣٣
  18. ^ Pandolfini, Bruce (2009), Endgame Workshop: Principles for the Practical Player, Russell Enterprises, ISBN 978-1-888690-53-8, p. 22
  19. ^ a b c Pandolfini 2009, p. 23
  20. ^ Fine & Benko 2003, p. 2
  21. ^ Fine, Reuben; Benko, Pal (2003), Basic Chess Endings, McKay, ISBN 0-8129-3493-8 لاپەڕەی ٢
  22. ^ Pandolfini 2009, p. 36
  23. ^ Fine & Benko 2003, p. 2
  24. ^ Fine & Benko 2003, pp. 2–3
  25. ^ Müller & Lamprecht 2001, p. 17
  26. ^ درێژترین مردنی پاشا و فیلەکان Archived ٢٥ تەممووزی ٢٠١٧, at the Wayback Machine.
  27. ^ Silman 2007, p. 191
  28. ^ Speelman, Tisdall & Wade 1993, p. 7
  29. ^ Müller & Lamprecht 2001, p. 18
  30. ^ Kurzdorfer 2003, p. 155
  31. ^ Müller & Lamprecht 2001, p. 19
  32. ^ درێژترین مردنی پاشا و فیل و ئەسپ Archived ٠١ تشرینی دووەمی ٢٠١٦, at the Wayback Machine.
  33. ^ Roycroft 1972, p. 246
  34. ^ Howell 1997, p. 138
  35. ^ Silman 2007, pp. 33,188
  36. ^ Hooper & Whyld 1992, pp. 358–59
  37. ^ Hooper & Whyld 1992, p. 143
  38. ^ Burgess 2009, p. 16
  39. ^ ئامۆس بێرن دژی جۆن ئۆیتن ١٩٨٩ Archived ٠٥ ئەیلوولی ٢٠١٧, at the Wayback Machine.
  40. ^ Hooper & Whyld 1992, p. 376
  41. ^ Emms 2004, p. 122
  42. ^ Snape 2003, p. 55
  43. ^ Speelman, Tisdall & Wade 1993, p. 11
  44. ^ Pandolfini 2009, p. 59
  45. ^ Fine 1941 pp. 5-6
  46. ^ Pandolfini 2009, p. 63
  47. ^ Just & Burg 2013, pp. 49,291