لێدوانی بەکارھێنەر:Aza

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پێرست

پیرۆزبایی[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا، بەڕیوەبەرایەتیت لێ پیرۆز بێ! زۆرم پێ ناخۆش بوو لێرە نەبووم و نەمتوانی بە جنابت دەنگ بدەم. لەمێژ بوو دەمەویست ئەم پێشنیارەتان پێ‌بدەم. ئێستا دەستت ئاوەڵەترە و دەتوانی ویکی کوردی ڕێک‌وپێکتر بکەی. کاک ئازا تکایە چاو لە پەڕە ڕەوانەکەرەکان بکا، دبینی زۆربەیان زیادین و لە ھەڵەی بەکارھێنەران کەوتوونەتەوە. تکایە ئەمانە بسڕەوە. بۆ وێنە:

و ھتد.

سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٥:٤٦, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سڵاو. سپاس بۆ تۆ. ھەر پەڕە یان فایلێکت دی شیاوی سڕینەوە بوو تکایە مۆرکی {{سڕینەوە}}ی لێ بدە، ئەگەر ھەتا ماوەیەک (ھەتا حەفتەیەک) کەسێ دژایەتیی نەکرد، دەیسڕینەوە. ڕەوانەکەرەکان بە مەرجێک دەسردڕینەوە کە ھەڵەی ڕێنووس یان ڕێزمان یان ... تیا بێ. گەر وا نەبێ ئەوا ڕەوانەکەرێکی درووستە. بۆ نموونە لێۆناردۆ داڤینچی دەبێ بسڕدرێتەوە بەڵام لودویگ ڤان بێتهۆڤن، لودڤیگ ڤان بیتهۆڤن و لودڤیگ ڤەن بێتهۆڤن نا. لە وتووێژ:دەستپێکدا باسێکمان لەسەر پەڕەی دەسپێک کرد، تکایە بیخوێنەوە. باسی گۆڕینی شێوازمان کرد و پێشنیارێکیشمان بوو سەبارەت بە ڕەوانەکەرەکان، پێم خۆشە ڕای ئێوەش بزانم. دیسا سپاس.--Aza ٠٩:٣٨, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)

لودویگ ڤان بێتهۆڤن ھەڵەی ڕێنووسی تێدایە و ئەوانی تر دەکرێ دروست بن. شتێکی تر، گەلۆ پەڕەیەک ھەیە ھەموو ڕەوانەکەرەکان نیشان بدات یا نا؟ بۆ وتووێژەکەش بەسەرچاوم. لەگەڵ ڕێزم.--:)چالاکلێدوان ١١:٢٠, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)

داڕێژە:شک (یارمەتی)[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا. ئەم داڕێژە ھەندێکی گیروگرفت ھەیە کە بەداخەوە بۆم چارەسەر نەبوو. چاو لە وتاری سێو بکە. دروستەکەی ئەمەیە کە لە کاتی ھاتنە سەری وتارەکە داڕێژەکە Hidden بێ و ھەروەھا ئەم شاردنەوە/نیشاندانە لەوبەری بێ. بزانە دەتوانی چارەسەریان کەی. ھەروەھا پێم خۆشە بیروڕاشت سەبارەت بەم داڕێژەیە بزانم. سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٤:٣٥, ١١ ئایار ٢٠١١ (UTC)

کاک ئازا وای تێ‌گەییشتم ڕەنگە کلاسی NavContent لەم ویکییەدا گرفتی ھەبێ، جا نازانم وابێ یا وانەبێ؟!--:)چالاکلێدوان ١٨:٥٧, ١١ ئایار ٢٠١١ (UTC)

بەچاوان. ببوورە ئەمڕۆ وەختم نییە. دوایی.-Aza ٠٦:١٢, ١٢ ئایار ٢٠١١ (UTC)

ستایلی display:none -م دا بە NavContent، ئێستا کاتی لاودبوونی پەڕەکە Hidden -ە. بەڵام ئەو کێشەیەی ترم بۆ چارەسەر نەکرا! دیسان ھەوڵی بۆ دەدەم.--Aza ١٤:٠٨, ١٢ ئایار ٢٠١١ (UTC)

ئێستا باشتر بووە. بەڵام نازانم چۆن شاردنەوە/نیشاندانەکە بێنمە ئەم بەرەوە! دەستت خۆش. کارێکی زۆر باشە.--Aza ١٥:٥٠, ١٢ ئایار ٢٠١١ (UTC)

ئەرێ یەکجار باشترە، دەستی تۆش خۆش بێ و ھەر قاڵبت ساغ بێ. ئاوا وشەکانی تر بۆ ناوی وتار کە ڕەنگە لە خودی ناوی وتارەکەش ڕەسەنتر بێ، نافەوتێ و دەتوانێ لە داھاتووشدا بۆ دروستبوونی زمانێکی ستاندارد و یەکگرتوو زۆر یاریدەر بێ. کاک ئازا ئەگەر کاتت بوو تکایە وەڵامی ئەم باسەی سەروەشم (پیرۆزبایی) بدەوە. زۆر سپاس--:)چالاکلێدوان ١٦:٠٧, ١٢ ئایار ٢٠١١ (UTC)
زۆر باشە، ھەر وایە کە دەفەرمووی.
سەبارەتی لودویگ ڤان بێتهۆڤن ناکرێ بڵێین ھەڵەی ڕێنووسی، ئەشێ بڵێین "بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد". کە ئەوەش وتمان (لە باسەکەی پەڕەی دەسپێکا) با وەکوو ڕەوانەکەر ببێ. سەبارەت بە پەڕەیەک کە گشت ڕەوانەکەرەکان نیشان بدا، نازانم، بەداخەوە. بۆی ئەگەڕێم. سپاس. بەردەوام بی.--Aza ٠٩:٣٤, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)
نا کاک ئازا گیان مەبەستم ئەمە بوو لودویگ ھەڵەیە و دروستەکەی لودڤیگە. سپاس--:)چالاکلێدوان ١١:٤٦, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سڵاو: ئه‌م کاته‌تان باش.... من ته‌نها چه‌ند تێ بی نییه‌کم هه‌بوو له‌سه‌ر ناوی وڵاتان. به‌ڕێزتان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ده‌بێت وتاره‌که‌ پوخت و چڕو پڕ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی وڵاته‌کان بکه‌ن نوسینه‌کان ئه‌ڵێی راویان ناون ئه‌منه‌ کورت و بێ که‌ڵکن؟ ئه‌مه‌ به‌ پێی چ یاسایه‌ک په‌یڕه‌و ده‌کرێت که‌ من بۆ خۆم کۆمه‌ڵێک راپۆرت ژیانی ناودارانم داناوه‌، که‌ چی له‌سه‌ره‌وه‌ فلته‌رتان لێداوه‌ ( ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ یاساکانی ویکیپیدیا ناگونجێت)... هیوادارم وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان وتار نوسین به‌و شێوه‌ی وڵاته‌کان بێت، من رۆژی 50 دانه‌تان بۆ ئه‌نووسم. له‌گه‌ڵ رێزما

سپاست دەکەم بۆ نووسینی ئەو وتارانەی کە نووسیوتە. ئەگەر مۆرکیان لێ دراوە ئەو بێگومان بەپێی یاسا بووە. وتار لە ویکیپیدیا بۆی ھەیە کورت بێ. ھەڵبەت ناخوازرێ بۆ ھەمیشە کورت بمێنێتەوە. دانەری وتار دەتوانێ کورتەیەک بنووسێ و پەرەپێدانی بھێڵێتەوە بۆ بەکارھێنەرانی تر و بۆ دوایی. ئەمە یاسایییە. ھەرچی لە نووسین و پەرەپێدانی وتارێکدا ژمارەی بەکارھێنەران زۆرتر بێ، ئەو وتارە زۆرتر جێگەی متمانە دەبێ. سپاس بۆ تێبینییەکانت.--Aza ١٠:٤١, ٢٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)

گۆڕینی وتاری دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا ببورە، بۆ وتاری دەستپێک وتارێکی نوێ دانەنێین؟ لە پەڕی وتووێژی دەستپێک، وتاری سەلاحەددینی ئەیووبیمان پێشنیار کرد، ڕای ئێوە چییە؟ بە سپاسەوە.--merkhas وتووێژ ١١:٥٢, ١٣ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

باشە. ڕای منیش ھەر ئەوەیە. سپاس.--Aza ١٠:٥٨, ١٥ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

باشتر وایە پێش ئەوەی لە پەڕەی دەسپێکا دابنرێ لە باری خاڵبەندییەوە پیا بچینەوە.--Aza ١١:١٠, ١٥ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

پاراستنی ویکیپیدیای کوردی[دەستکاری]

داوا لە بەڕێوبەری ویکیپیدیای کوردی ئەکەم، سەبارەت بەم وتارانەی کە بەکارھێنەر Diyar se دەیاننووسێ کارێکی بکە، ئەم وتارانە، تەواو لە ماڵپەڕەکانی ئینتێرنێت کۆپی کراون و دژی یاساکانی ویکیپیدیانە، ھەروەھا شێوازی نووسینی ئەم وتارانەش دژی ستانداردەکانی ویکیپیدیایە، بەداخەوە پاش چەندینجار کە ئاگادار کراوەتەوە ھەر بەم شێوەیە درێژە بە دەستکارییەکانی ئەدا. ھیوادارم بتوانن ئەم کێشەی چارەسەر بکەن.--merkhas وتووێژ ١٥:٢٠, ١٣ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

کاک ئازا، دیارە دوای ئاگادارییەکەی Kurdish EAgle ([١])، بەکارھێنەر Diyar se، وتارەکانی نەختێک باشتر بووە، ھەر بۆیەش بۆ کاتی ئێستا داواکارییەکەم وەرئەگرمەوە، بەو ھیوایە کە وتارەکانی باشتر بێ. بەڵام بەداخەوە کێشەیەکی تری بۆ ساز بووە کە نازم لەگەڵ ئەم کێشەیەی چی بکەین؟! دوو وتاری قاھیرە و ھۆڵەندا کە دایناوە پێشتر لەسەر ویکیپیدیایە نووسرابوون (قاهیرە و هۆڵەندا)، ئەو جۆرەی کە دیارە کێشەکەی لە پیتی «ە» دایە، پێموابێ ھی فۆنتەکەیەتی، جا نازانم چ فۆنتێکە و چۆنی چارەسەر بکە؟ ھیوادارم یارمەتی بدەی. ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ٢٢:٣٨, ١٤ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)
بەکارھێنەرانی خاوەن ئەزموونی ویکیپیدیا دەبێ لەگەڵ بەکارھێنەرە تازەکارەکاندا سەبوور بن. وردە-وردە باشتر دەبن. سەبارەت بە وتارەکانی قاهیرە و هۆڵەندا ئەمە زۆر ئاسان بە تێکەڵکردنی دوو وتارە ھاوناوەکە چارەسەر دەبێ. ھۆی درووستبوونی ئەو کێشەیەش بەکارنەھێنانی پیتی "ھ"ێی ستانداردە. پیتی "ھ" لە تەختەکلیلی چاوگدا ستاندارد نییە.--Aza ١١:٠٢, ١٥ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

بەڕێزم ھۆی سڕینەوەی لۆگۆی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین چییە؟

ڕێژوان جاف ١٥:٥١, ١٥ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)


_________________________ I have added cool emoticons to this message. To see them go to http://x.exps.me?0aa784f77f51133aca9ce4d48d3e4f83

لەسەر ئیزنی کاک ئازا. بەڕێز ڕێژوان ئەم لۆگۆیە من مۆرکی سڕینەوەم لێدا، ھۆکارەکەشەم پێ وتی کە ئەم وێنەیە لۆگۆی ڕێکخراوێکە و تۆ ھەڵگری مافی بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە نی. بەڵکوو مافی بڵاوکردنەوەی ئەم لۆگۆیە، پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولینە. تۆ دەتوانی ئەم وێنەیەی لەسەر ویکیپیدیا باربکەی بەڵام بە مەرجێک مافی بڵاوکردنەوەی بپارێزی. ھەروەھا ژێدەری ئەم وێنەیە دەبێ دەستنیشان بکەی کە ئایا ئەم لۆگۆیە بە ڕاستی ھی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولینە یان بۆخۆت دروستت کردووە (بۆ نموونە بۆ ژێدەرەکەی دەتوانی ناونیشانی لۆگۆکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین بنووسی تاکوو لۆگۆکە باوەڕپێکراو بێ). چەند نموونەم لە لۆگۆی ڕێکخراوەکان بۆ ناردی، بەڵام بە جێگای چاکسازیکردنی ژێدەر و مۆڵەتنامەکەی، تۆ تەنیا تاگی سڕینەوەکەت لەسەر وێنەکە لابرد. ئێستاش دەتوانی لەسەر نوێ وێنەکە بار بکەیەوە یان لە بەڕێز ئازا داوا بکەی وێنەکەت بۆ بێنێتەوە بەڵام نابێ ژێدەر و مۆڵەتنامەکەت لەبیر بچێ. ھیوادارم باش بزانی کە ئەم کارە بە خوازیاری کەس نییە بەڵکوو سیاسەتی ویکیپیدیایە. ھیوای سەرکەوتن.--merkhas وتووێژ ٠٩:٥٠, ١٧ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

بارکردنی پەڕگە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز ئازا. ببورە داواکارییەکم ھەبوو، ئەگەر دەکرێ لە پەڕەی تایبەت بە بارکردنی پەڕگە، ھەر وەک ویکیپیدیاکانی‌تر ئاگادارییەکی زیاد بکەین تا کاتێک کەسێک پەڕگەیەک بار دەکات لەبیری نەچێت زانیارییەکانی ژێدەر و مۆڵەتنامە بنووسێت. بەداخەوە بارکردنی وێنە لەسەر ویکیپیدیا بەم ھەموو سیاسەتە تووندەی کە بۆ مافی بڵاوکردنەوە ھەیەتی، زۆر ھاسانە و ‌زۆربەی بەکارھێنەران نازانن چۆن ژێدەر و مۆڵەتنامەی بۆ وێنەکەیان بنووسن. ئێستا ئێمە پاش بارکردنی ھەر وێنەیەک لەسەر ویکیپیدیا دەبێ ئەم بەکارھێنەرە ئاگادار کەینەوە کە بچێت ژێدەر و مۆڵەتنامەی بۆ وێنەکەی بنووسێ دەنا وێنەکەی دەسڕێتەوە. جا لەو کاتەدا یان بەکارھێنەر نازانێ چۆن ئەم کارە بکات یان بەڕێوبەران دڵیان نایە بیسڕنەوە (Face-grin.svg) و وێنەکە بێ ھیچ زانیارییەک لەسەر دەستمان دەمێنێتەوە. بە ھەر حاڵ "پێشگیری باشترە لە دەرمانکردنی". لەگەڵ ڕێزم.--merkhas وتووێژ ١٧:٣٦, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)

سڵاو. زۆر باشە. چۆن ئاگادارییەک زیاد بکەین؟ دەقەکەی چی بێ؟ من لە ویکیپیدیاکانی ترا ھەژمارم نییە بۆیە نەمدیوە. ئەگەر بە خۆت جێبەجێ ئەبێ زەحمەتی بکێشە ، ئەگەر ئەبێ بەڕێوەبەر داینێ دەقەکەیم دەیە تا داینێم. ببوورە ئەم بەینە من کەمێ سەرم قاڵە! بە سپاسەوە.
سڵاو. من پەڕەکەم دروستکرد و بڕێکم لێ وەرگێڕایەوە: ویکیپیدیا:بارکردن. وردەکاریی زۆرە، تکایە بەشداری بکەن. کە داویی ھات دەبێ ئەو لینکە کە لە ئامرازداندایە بچێت بۆ ئەم پەڕە نەک تایبەت:بارکردن. بۆ ئەوەش دەبێ یەکێک لە پەیامەکانی سیستەم بگۆڕدرێ. --ئاسۆ ٢١:٥٤, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)
مامە ئازا کاتێک وەرگێڕانی ویکیپیدیا:بارکردن دوایی ھات تکایە لە میدیاویکی:Common.js ئەم بەشە دابنێ:
/* == بارکردنی وێنە لە ئامرازدان ==
*/
 
if (document.getElementById('t-upload')){
    var link = document.getElementById('t-upload');
    var a_link = link.firstChild;
    a_link.href = 'http://ckb.wikipedia.org/wiki/ویکیپیدیا:بارکردن';
    a_link.title = 'پەڕگەیەک بار بکە';
}
ئۆکەی.--Aza ١٤:١٦, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)
لە برادەرانی ویکیپیدیای کورمانجیم پرسی. بەڵام ئەوان یەکسەر لینکەکەیان بەستووە بە commonsەوە.--ئاسۆ ١٠:٢٩, ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)
کاک ئاسۆ، من پێشتر ھەندێک لە ئیجازەنامەکانم وەرگێڕاند سەر کوردی: ویکیپیدیا:بەڵگەنامەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە. ئەگەر دەکرێ پیاچوونەوەیەکی ڕێزمانی پێدا بێننەوە و پاشان لە پەڕەی تایبەت بە بارکردن، با ئەم ئیجازەنامانە زیاد بکەین.--merkhas وتووێژ ١٦:٢٣, ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)
ئەی دەست خۆش مێرخاس گیان. نەمبینیبوو، زۆر چاکە.--ئاسۆ ١٩:٤٠, ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)

کاک ئازا و کاک مێرخاس سەرنجی پەڕگەکانی ئەم ویکییە و ویکییەکانی ترم دا، بە بیروڕای من باشتر وایە ڕێگە نەدرێ بە وێنەی ئازاد کە لە ویکیپیدیای کوردیا بار بکرێ. ھەر کەسێ پەڕگەی ئازادی ھەیە تەنیا لە commonsدا باری بکات. ئەوانەش تا ئێستا بارکراون دەگوازینەوە بۆ ئەوێ. لێرە تەنیا ئەو پەڕگانە باربکرێن کە ئازاد نین بەڵام بە Fair use دەتوانین بەکاریان بەین وەک لۆگۆی ڕێکخراوەکان و ڕووبەرگی ئەلبۆم و نموونەی دەنگی گۆرانی و شتی وا. ئەگەر ئێوەش ئەڵێن وا بێت، وای لێدەکەین. ئەگەرنا باڕاپرسییەکی بۆ ساز بکەین. سپاس--ئاسۆ ١٨:٣٦, ١٦ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

ئەرێ، زۆر باشە.--Aza ٠٩:٤٥, ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

میدیاویکی:Vector.css[دەستکاری]

سڵاو. ئەم کاتەت باش. لە میدیاویکی:Vector.css دوو جار #coordinates ھاتووە. تکایە ھەر دوویان لابە و ئەمە دابنێ لە جێگەی:

#coordinates {
  position: absolute;
  top: 0em;
  left: 0em;
  float: left;
  margin: 0.0em;
  padding: 0.0em;
  line-height: 1.5em;
  text-align: left;
  text-indent: 0;
  font-size: 85%;
  text-transform: none;
  white-space: nowrap;
}

سپاس.--ئاسۆ ٢٠:٤٨, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١١ (UTC)

Wîkîpediya:Kurdîgeh[دەستکاری]

کات باش کاک ئازا. داوام کرد لە ویکیپیدیای کورمانجی پەڕەیک بۆ پەیوەندیی ویکیپیدیا کوردییەکان دروست بکرێت. ئەوا ئێستا ئامادەیە: http://ku.wikipedia.org/wiki/WP:KG . زەحمەت نەبێ تکایە لە SiteNotice «نووسینی وتار بۆ دەوڵەتان» لابە و ھەواڵی ئەو پەڕە دابنێ. زۆر سپاس.--ئاسۆ ١٦:٥٣, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC) زەحمەتێکی تر: ئەم پەڕەمە دروست کردووە : داڕێژە:WikipediaKurdish ئەگەر کێشەیەکی نییە تکایە لە دەستپێکدا دایبنێ. زۆر سوپاس. --ئاسۆ ٢٠:٥٥, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

بەڕێوەبەربوون؟[دەستکاری]

دیمانەت بەخێر مامە ئازا. ئەرێ بەڕاست ئێستا وەک بەڕێوەبەر لێرەیت؟ چوونکە داواکارییەکەتم دی و پشتیوانیشت لێ کراوە. بەڵام لەلیستی بەڕێوەبەراندا نەمدیت. جا وتم ئەگەر ئەزیزیشت بەڕێوەبەریت با زۆری بکەین بۆ لیستەی بەڕێوەبەران --برووسک ٢٢:٠١, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

بەڵێ، بەڕێوەبەرم.--Aza ١١:٠٢, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

request for deletion[دەستکاری]

Hello,

Can y have a look to پۆل:ناوزەتەکان_بۆ_سڕینەوەی_خێرا ? There are many speedy deletion requested.

Regards,

--Hercule ١٣:٠٢, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

نوێکردنەوەی دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا، لە دوای خوێندنەوەی پرسیارەکانی پرسگا زانیم کە بە ڕاستی زۆربەی زۆری ئەو کەسانە دێنە ویکیپیدیای کوردی نە ئەزانن ویکیپیدیا چییە نە بە باشی پەڕەکانی ڕێنوێنی ئەدۆزنەوە. بۆیە دوای سەرنجێکی زۆری زمانەکانی تر زۆر بە باشم زانی شێوازێک وەک شێوازی ویکیپیدیای فەڕانسەیی دروست بکەین. نوێکردنەوەیەکیشە، با کەم بڵێن کەس لە ویکی بەشداری ناکات :) ئێستا لە پەڕەی بەکارھێنەر:ئاسۆ/تاقی ئامادەم کردووە. تکایە ئەگەر کێشەیەک نییە ویکیتێکستەکەی جێبەجێ بکە لەگەڵ دەستپێکدا. سوپاس --ئاسۆ ٢٠:٠٤, ٣ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

Sipas, zor ciwane êsta. Aferîn--Aza ١٥:١٣, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

مامە ئازا، ئەم شتەمان لەکۆڵ کەنەوە پەڕەکانی خوارد :)--برووسک ٢١:٥٥, ٧ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

ناوەرۆک یان ناوەڕۆک[دەستکاری]

سڵاو. سەیری زۆرێک لە فەرھەنگەکان و سەرچاوەکانم کرد وا دیارە ناوەرۆک دروستتر و باوترە لە ناوەڕۆک. لە Translatewiki.net بڕێ لە ناوەڕۆکەکانم کرد بە ناوەرۆک. ئێستا لینکی سەرەکیی یارمەتی و ڕێنوێنی لە ژێر لۆگۆکە گۆڕدراوە. تکایە یارمەتی:ناوەڕۆک بگوازەوە بۆ یارمەتی:ناوەرۆک. کاک ئازا پێم وایە ئەو ئاگاداریی کوردیگەھ لە SiteNotice ئیتر پێویست نەبێ، وا نییە؟ سپاس --ئاسۆ ٠٩:٣٦, ٩ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

ئەم وشەیە لە موکریان بە «نێوەرۆک» دەڵێن (لە موکریان بە «ناو» دەڵێن «نێو»: ناوەڕاست > نێوەڕاست). لەگەل ڕێزم.--:)چالاکوتووێژ ١٨:١٣, ٩ شوبات ٢٠١٢ (UTC)


ویکیپێدیا لە فەیسبووک[دەستکاری]

کاک ئازا ، سڵاوێکی زۆر گەرم. بەڕێز کاک ئازا ڕای ئێوەمان دەوێت لەسەر پەیجی (ویکیپیدیای کوردی) لە فەیسبووک..وا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەم پەیجەم لە فەیسبووک داناوە. تا چەنێک ئێوە پشتگیری ئەم کارە دەکەن. مەبەستی سەرەکیشم لەم کارەدا ئاشنا کردنی ویکیپیدیای کوردیە بە خەڵکی کە زۆربەیان بێ ئاگان لێی و هیچ شتێک دەربارەی ویکیپیدیا نازانن..ئەمەی خوارەوەش لینکی پەیجەکەیە...زۆر سوپاس..

http://www.facebook.com/Wikipedia.Kurdi

--DIYAR DESIGN ١٩:٢٧, ٢٧ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

سپاس بۆ تۆ. کارێکی زۆر باشە. ھەر شتێک کە ھاندەری خەڵک بێ بۆ بەشداری لە ویکیپیدیا من پشتگیری لێ ئەکەم. دەستت خۆش.--Aza ١١:٠١, ٢٨ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سوپاس کاک ئازا بۆ پشتگیریەکەت ، بەڵام داوایەکم هەیە گەر قبوڵی بکەن ، ئەویش ئەوەیە کە لینکی پەیجەکە لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپێدیا دابنێن. دووبارە زۆر سوپاس.

--DIYAR DESIGN ١٦:٤١, ٢٨ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

بەڵام ئەوە فایدەی چییە؟ ئێمە ئەمانەوێ خەڵک لە فەیسبووکەوە بێن بۆ ویکیپیدیا نە لە ویکیپیدیاوە بڕۆن بۆ فەیسبووک. ئەبێ لەوێ لینک دانرێ، کە ئەزانم داتناوە. سپاس. --Aza ١١:٠٧, ٢٩ شوبات ٢٠١٢ (UTC)


کاک ئازا ، مەبەستم لەو لینک دانانە بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی پەیجەکەیە. بۆ نموونە کاتێک یەکێک سەردانی ویکیپیدیا بکات ، پاشان دەتوانێت لەوێوە بچێتە ناو پەیجەکەی فەیسبووکەوە و لە فەیسبووک پیشانی کەسانی دیکەی بدات. دووبارە زۆر سوپاس..--DIYAR DESIGN (talk) ١٢:٤١, ١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو. لە ویکیپیدیاکانی تر نەمدیوە کارێکی وا بکەن. پێم وایە یاساییش نەبێ، بەڵام دڵنیا نەم لەوە. تۆ دیوتە لە شوێنێکی ترا وا بکەن کاک دیار؟--Aza (talk) ١٤:٣٥, ٤ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
ڕاست دەکەی لە هیچ شوێنێک نیە ، باشە دووبارە زۆر سوپاس بۆ پشتگیریەکەت کاک ئاز. --DIYAR DESIGN (talk) ١٥:٠٤, ٤ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

وتاری زمانی فارسی[دەستکاری]

رۆژ باش. ده‌توانی سه‌رچاوه‌کانی زانستی که له وتاری زمانی فارسی حه‌زف بوو گرانه‌وه ده‌که‌ی و وتاری له پاراستن ده‌رهینانی. (ببخشید از صرف‌های نادرست فعل‌ها و غیره). من داڕێژە:خاوێنکردنی حه‌زف نه‌که‌م. سوپاس.--ماني (talk) ١٣:١٨, ١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
باشە.--Aza (talk) ١٤:٣٥, ٤ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو کاک ئازا. بەڕێز تکایە ھەتا بە ئاکام گەییشتنی لێدوانی زمانی فارسی ئەم لاپەڕەیە بپارێزە دەنا دیسان دەبێتەوە شەڕەدەستکاری. سەبارەت بە باسی زمانی ڕەسمی شتەکە زۆر سووک و سانایە و نابێ ئاوا قووڵ بکرێتەوە. زمانی ڕەسمی ئەفغانستان و تاجیکستان ھەر وەکی لە یاسای بنەڕەتیشیاندا ھاتووە فارسی نییە و ناکرێ بنووسین فارسی. ئەگەر فارسی با ئەوە دەنووسرا فارسی، شتەکە زۆر ھاسانە. ئەوەی کە ئەم زمانانە لەیەک دەچن یا ناچن نابێتە ھۆی ئەوەی کە تاجیکی ببێتە فارسی، فارسی ببێتە دەری، دەری ببێتە فارسی یا ھەر شتێکی تر. بۆ وێنە زمانی ئینگلیزی و ئاڵمانی زۆر لە یەک دەچن و ئەگەر چاو لە وشەدانێکی ئینگلیزی-ئاڵمانی بکەی دەبینی وشەکانیان جیاوازییەکی وای نییە و تەنیا ڕێنووسەکەیان کەمێک جیاوازە؛ دەکرێ بڵێین ئینگلیزی و ئاڵمانی یەک زمانن؟ ھەر ئەم جۆرە کاتێک فارسی و تاجیکی و دەری سە زمانن (بۆ وێنە چاو لە ویکییەکانی تر بکە بۆ ھەموویان نووسراوە زمان/language) خۆ ناکرێ بلێین ھەر سێکیان فارسین و یەک زمانن. بە بەکارھێنەر مانیش بڵێ ئیحترام بۆ زمانی نەتەوەکان و یاسای بنەڕەتیی وڵاتەکان دابنێ و بۆ مەبەستێکی دوور لە زانست زمانی وڵاتانی تر فارسی نەکا. سپاس.--:]چالاکوتووێژ ١٢:٢٩, ٥ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
ولام لیره. پووچەڵکرنەوەی سه‌رچاوه‌کانی زانستی دژی قانوونه و تاوانیش هه‌یه.--ماني (talk) ١٦:١٣, ٥ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
وەڵام لە ھەمان لاپەڕەدا نووسراوە.--:]چالاکوتووێژ ١٧:٤٨, ٥ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
به‌ریوه‌به‌ر Aza، داخوازی بەربەستنی بەکارھێنەرم هه‌یه له‌به‌ر پێشێل کردنی دووباره‌ی قانوون؛ سه‌باره‌ت له لەحنی قسەکردن، ئیتیھام و کیشه‌ی قسه کردن تەنھا سەبارەتی ناورۆکی وتار.--ماني (talk) ١٠:٢٦, ٦ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
داخوازەکەت بەدواوە ئەدرێ. لەحنی فەرقی کردووە لەچاو جاران. بە ڕای من پێویست نییە.--Aza (talk) ١١:٣٠, ٦ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
وەڵام لێرەدا نووسراوە.--:]چالاکوتووێژ ١٢:٠٥, ٦ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

فارسی‏[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا. بەڕێز تکایە ئەم وتووێژەی زمانی فارسی کۆ بکەوە و بە ئاکام بگەیێنە. ئەوە منیش بیروڕای خۆم نووسیوە کە چون بێ باشە و مانيش ھەروەھا. کاتێکی زۆری لە ئێمە گرتووە و پێش خزمتکردنمانی بە ویکیپیدیا گرتووە. سپاس.--:]چالاکوتووێژ ١٩:٣٧, ٦ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

کوردیکردن[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا. کاک ئازا ئێستا لە ویکیپیدیادا زۆر وشە و ڕستە ھەن کە زۆر ڕەسەن نین و بۆ ئەوانە وشە و ڕستەی زۆر ڕەسەنتر ھەیە لە ناوی زمانی کوردیدا. وا باشتر ئێمە لە زمانەکانی بیانی دوور بینەوە و پەنا بۆ زمان و چاندی خۆمان بەرین. بۆ وێنەی ناوی ئەم پەڕەیە کە خۆڵبازی نراوە، ناوێکی ڕەسەنی کوردی نییە. یەکەم ئەوەی کە وشەکە دەقاودەق وەرگێراوی وشەی «خاکبازی» فارسییە و دووھەمیش وشەی بازی کوردی نییە و بۆ وشەی بازی لە کوردەواریدا دەڵێن کایە یان یاری. بۆ ئەم وشەیە لە زمانی کوردیدا دەڵێن «خۆڵەپەتانێ». تکایە ئەگەر دژایەتیت نییە ئەم پەڕەیە بگوازەوە بۆ «خۆڵەپەتانێ». بۆ زۆر وشە و ڕستەی تریش پێشنیارم ھەیە و وردە وردە باسیان دەکەم. لەگەڵ ڕێزم.--:]چالاکوتووێژ ٠٠:٠٣, ٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

زۆر باشە گەر وا بکەین. "خۆڵەپەتانێ" -م نەبیستووە. لە ھەنبانەبۆرینەشدا بۆی گەڕام نەمدی. سەرچاوەیەکم بدەرێ یان ئەوەی کە بۆمی شی کەرەوە تا بیگۆڕم.--Aza (talk) ١٢:٣٧, ١٤ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئازا گیان لە ھەنبانەبۆرینەدا ھاتووە دیسان بگەڕێ. (لاپەڕەی ٢٥٧، چاپی ٨٨). لەگەڵ ڕێزم.--:]چالاکوتووێژ ١٨:٤٦, ١٤ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. ھەنبانەبۆرینەکەی من کۆنە، بەڵام لە سەرچاوەیەکی تردا چاوم پێ کەوت، ئەیگۆڕم.--Aza (talk) ١٣:٥٠, ٢٥ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازا گیان دەست خۆش! من ھەر ئاوا بەردەوام دەبم بزانم دەتوانم وشەکانی ویکیپیدیا کوردیتر بکەم. زمانی کوردی زۆر زمانێکی دەوڵەمەندە و ھەڵبەت من ناڵێم دەبێ ھەموو شتێک ١٠٠% ببێتە کوردی بەڵام ھەتا کوردییەکەی ھەبێ بۆ زمانی بیانی و وشەی لاوەکی؟
کاک ئازا ھەر وەکی پێشتر باسم کردبوو بەشی زۆر لاپەڕە ڕەوانەکەرەکان زیادین. دەبینی ناوی وتارەکەیان ھەڵە نووسیوە گواستوویانەتەوە، ئیتر لاپەڕە ڕەوانەکەرەکەیان ھەر وا بە جێ ھێشتووە یان لاپەڕەی وا ھەیە ڕەوانە بووە بۆ لاپەڕەیەک کە ھەر بوونی نییە! یان دەبینی لاپەڕە ڕەوانەکەرەکە ئینگلیزی یا بە زمانێکی تر وەکوو عەرەبییە. ھەروەھا زۆر جاران پیتی ناستانداردی (ة، ط، ث و ...) تێدا بەدی دەکرێ. من حەول دەدەم ئەمانە بدۆزمەوە ئیتر زەحمتی سڕینەوەکەیان دەکەوێتە ئەستۆی تۆ، شەرمندە. لەگەڵ ڕیزم، سپاس بۆ تۆ!--:]چالاکوتووێژ ٢٠:٥١, ٢٥ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

داوای ئاڵای بۆت بۆ AsoBot[دەستکاری]

ئەم کاتەت باش بەڕێز. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت سەبارەت بەو داواکاریمە بنووسە، زۆر سپاس--ئاسۆ (talk) ٢٠:٤٠, ٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

نوێکردنەوەی common.css[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا. ئەم کاتەت باش. ماوەیەکی زۆرە common.css نوێ نەکراوەتەوە ئەمڕۆ لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە کۆپیم کرد و ئەوەی پێویست بوو بۆ کوردی گۆڕام: بەکارھێنەر:ئاسۆ/common.css. ئەوەی گۆڕابێتم کۆمێنتم بۆ نووسیوە. تکایە ئەگەر بەلای تۆوە کێشەیەکی نییە کۆدەکانی لەگەڵ میدیاویکی:Common.cssدا جێگۆڕ بکە. ھەندێ لە داڕێژەکان ئێستا بە ھەڵە کار دەکەن تا ئەوە چاک نەکرێتەوە. زۆر سپاس.--ئاسۆ (وتووێژ) ١٢:٥٥, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سپاس بۆ تۆ. بزانە ئێستا چۆنە.--Aza (وتووێژ) ١٤:٢١, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
فۆنتی بۆکسی دەستکاریکردنم کردووە بە Courier New. بزانە چۆنە. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٤:٢٨, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
لەو فۆنتەدا پیتی «ە» بە پیتی پێش خۆی نالکێ، زۆر ناشیرینە. تکایە وەکوو خۆی لێ‌بکەنەوە.--چالاکوتووێژ ١٤:٣٢, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ئەزانم، سەرنجم دا، بەڵام بیرم نییە پێشتر شێوەی چۆن بوو! --Aza (وتووێژ) ١٤:٣٣, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
پێشتر Tahoma بوو. من خۆم لە ھەڵبژاردەکانما ئەمکرد بە «جۆرەپیتی تاکە بۆشایی» کە دەبوو بە Courier New. Courier New بۆ دەستکاریکردن زۆر باشترە. «ە» بە پیتی پێش خۆی نالکێ بەڵام ئەوەش قازانجی ئەوەیە کە زووتر دەزانین بە «ه»ی عەرەبی! --ئاسۆ (وتووێژ) ١٤:٣٧, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
من پەڕەیەکم ھەیە کە لە کاتی دەستکاریدا پاشەکەوتم کردووە. ئەو ھەم گەورەتر بوو لەمە و ھم ئەم گرفتەی ئێستای نەبوو. باشتر وایە کەمێکی گەورە کەینەوە ئاوا زۆر وردە. بەبڕوای من جوانترە ئەم پیتە بلەکێ، بۆ دۆزینەوی «ه»ی عەرەبیش گەڕان (Find) زۆر کارێکی ھاسانە.--چالاکوتووێژ ١٤:٥٥, ١٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ئەگەر دژایەتییەک نییە تا بیکەمەوە وەکوو جارانی.--Aza (وتووێژ) ١٠:٢٧, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
جاران زۆر گەورەتر و جوانتر بوو، ئێستا ئەم فۆنتە پیاو کوێر دەکات. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٠:٣٥, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازا تکایە ھەرچی border-left لە common.cssدایە بیکە بە border-right زۆر سپاس.--ئاسۆ (وتووێژ) ٠٨:٤٩, ١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کەنداوی فارس‏[دەستکاری]

کاک ئازا تکایە ئەم وتارە نیوەپارێزراو بکە، ھەر قەدەر نا قەدەرێک خراپکاری تێدا دەکەن. سپاس--چالاکوتووێژ ١٣:١٥, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

ڕاستە. ئێستا باشە؟--Aza (وتووێژ) ١٣:٢٦, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کارت دروستە کاک ئازا، سپاس.--چالاکوتووێژ ١٣:٣٤, ١٤ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەشداری لە ویکیپیدیای کوردیدا[دەستکاری]

سڵاو، کاک ئازا کەی کاتت دەبێ بەشێنەیی سەبارت بەم بابەتە لێدوان بکەین؟ تۆ خۆت لە پێشەنگانی لاتینی نووسینی سۆرانی بووی ئێستا دەمەوێ بزانم ئەم باسە چی لێ‌ھاتەوە. دەمەوێ لە ویکیپیدیای کوردیدا بە سۆرانی لاتینی بەشداری بکەین. شوکری خودا بەڕێوەبران و بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردیش ھیچ گرفتێکیان لەگەڵ ئەوەی نییە و من ئەم قەدەرەی بە سۆرانی لاتینی ھەندێکم وتار لەوێ نووسیوە، پێشوازیشیان لێ کردووم. جارێ نامەوێ زۆری لەسەر لێدوان بکەم، تەنیا دەمەوێ بزانم پێت خۆشە چی بکەین.--چالاکوتووێژ ٠٨:٤١, ١٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. خەڵکی لای ئێمە بەم ئەلفوبێیە (مەبەستم ئەلفوبێی عەرەبییە) ئەنووسن و ئەخوێنن، منیش خەڵکی لای خۆمان و خۆتانم :). کەوایە بۆ ئەبێ بە ئەلفوبێیەکی تر شت بنووسم؟

خۆزگە ئێمەی کورد کە یەک نەتەوەین (ھەم نەتەوە بە مانا کۆنەکەی، ھەم تا ڕادەیەکی زۆریش نەتەوە بە مانا مۆدێڕنەکەی) یەک ئەلفوبێمان بەکار ھێنابا. خۆزگە کوردستان سەربەخۆ با. خۆزگە ھەموو ئینسانێک ئازاد با. من ھەر ئەوەندەم لە دەست دێ کە خۆزگە بخوازم. ڕاستییەکەی نازانم بڵێم چی؟ ھەر بژیت.--Aza (وتووێژ) ١٠:٥٦, ١٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئازا ئەگەر بەڕاستی تۆ وا فکر دەکەیەوە ئەوە من ھیچ قسەیەکم بۆ وتن نامێنێ. باوەڕم نەدەکرد ئاسۆی بیرت ئاوا کورت بێ. بەڕاستی ھەزار جار شوکر، ھەزار و هەزاران جار شوکر کوردی کرمانج ھەیە دەنا کورد ئەگەر تەنیا سۆرانی و کەڵھوڕ با دەمێک بوو لە ناو چووبوو. کاک ئازا دونیا بەرەو پێش دەڕوا و لەسەر ئێمە ڕاناوەستێ، ئەوە ئێمەین کە دەبێ خۆمان ڕێک بخەین. من وتم با بەلاتینیش بنووسین و خۆمان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان ڕێک بخەین چونکوو بڵێی نەڵێی ئەم ئەلفوبێ عەرەبییە بەم زووانە لە ناو دەچێ، بەڵام تۆ دەڵێی ھەر ئەوەندەم لە دەست دێ کە خۆزگە بخوازم! ئەوی لە دەستیشت دێ نایکەی. ڕاستییەکەی منیش نازانم بڵێم چی. من خۆم تا ئەو جێگایەی لە دەستم بێ خەبات دەکەم، ئێوەش بۆخۆتان دەزانن. سپاس بۆ تۆ کاک ئازا، کاتم گرتی مامە، دەست خۆش بۆ وەڵامەکەت.--چالاکوتووێژ ١٩:٣١, ١٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ئەوەی کە ئەلفوبێی عەرەبی بەم زوانە لەناو ئەچێ نیشانەکانی کامانەن؟ بە چی دیارە؟ تۆ چۆن بەمەت زانی وا ئێمە نەمانزانی؟ --Aza (وتووێژ) ٠٦:١٢, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
نازانم کاک ئازا نازانی یا پێت خۆشە بڵێی نازانم؟ نیشانەکانی زۆر ڕوونە. بەشی زۆری ئەو وڵاتانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبی کەڵکیان وەردەگرت ئێستا ئەلفوبێیەکەیان کردۆتە لاتینی. لەم وڵاتانەش کە ھێشتا ئەلفوبێی عەرەبی ڕەسمییە باسی گۆڕێنی ئەم ئەلفوبێیە یەکجار زۆرە. ئەم ئەلفوبێ عەرەبییە بۆ زمانە سامییەکان باشە و قەت ناتوانێ وەڵامدەرەوەی زمانێکی ھیندوئورووپایی بێت وەکوو کوردی. تۆ خۆت کامپیۆتێرت خوێندووە، کەس نەزانێ تۆ باش دەزانی ئەم ئەلفوبێیە کە لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێ چەندە گرفت ساز دەکا و چەندە لەگەڵ تێکنۆلۆژیی ئێستا ناکۆکە. دونیاش ھەر ئاوا نامێنی، ئەگەر بڕیار بێ ئەلفوبێیەکی ھاوبەشمان بێ ئەم ئەلفوبێییە حەتمەن لاتینییە؛ خۆ لە لاتینییەوە نایکەیە عەرەبی! من وتم ھەر کەس وتارێک لێرە دەنووسێ لاتینییەکشی لە ویکیپیدیای کوردی بنووسێ. کارێکی نییە، بگۆڕێکە ئیدی! من وتاری ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیم لێرە نووسی، بە بگۆڕ کردمە لاتینی، ئەمەش لاتیینییەکەی، زۆر کارێکی ئەستەمە؟! ئەمە باشتر نییە لە خۆزگە خواستن بە بڕوای تۆ؟!--چالاکوتووێژ ٠٨:١٠, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو براکانم ، کاکی من قسەی کاک چالاک جوانە ، کاک ئازا ، ئلفوبێی عەرەبی با لێرە ببێ و لە بەشی کوردی کرمانجیا ئێمەش بە لاتین ئەنووسین با بەشکم وردە وردە یەک کەونەوە ، یانی لاپەڕەیەک کە ئەکەیتەوە وتاری کوردی تیایا بە ٣-٤ زاراوەی کوردی وتاری تیا بێ . بە عەرەبیەکە کار ئەکەین وتار ئەنووسین و ئەشیانکەینە لاتین، یانی بە تیرێک دوو نیشانمان پێکاوە . گەر لە ئێستاوە سەرچاوەی باش بۆ رێنووسی لاتین درووست نابێ ئەستەمە دواڕۆژ جێی خۆی بکاتەوە ، باشیش ئەزانن کە رێنووسی عەرەبی کێشەی هەیە و کێشەکان لە لاتینا چارەسەر کراون . (هەڵبەت جکە لە کێشەی غ کە لە لاتینا هەم غ هەم خ بە X ئەنووسرێ و من بە دڵم نیە)سپاس بزاڤ (وتووێژ) ٠٩:١٠, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ئەوەی کە کام ئەلفوبێ باشترە گرنگ نییە (لانی کەم بۆ من) ئەوەی کە گرنگە واقیعییەتە (دیسان لانی کەم بۆ من). واقیعییەتیش ئەوەیە کە ھەرچی گۆڤار و ڕۆژنامە و کتێب و بابەتی سەر وێب کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستانا بڵاو ئەبێتەوە، بە ئەلفوبێی عەرەبی نووسراوە. چونکە خەڵکەکە بەو ئەلفوبێیە ئەتوانن شت بخوێننەوە، بەوی تر ناتوانن. ئەوەی کە ھەر کەس وتارێک لێرە ئەنووسێ لاتینییەکشی لە ویکیپیدیای کوردی بنووسێ کارێکی خراپ نییە. ھەر کەس پێی خۆشە بیکات. ڕەنگە منیش ئەگەر کاتم بوو کردم.--Aza (وتووێژ) ٠٩:١٦, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئازا وا دیارە تۆ قسەی من خراپ تێ‌گەییشتووی. باسەکە سەبارەت بەوەی نییە کامە ئەلفوبێ باوە و کامەیان باو نییە. ئەوە شتێکی ئاشکرایە ئەلفوبێی عەرەبی باوترە و من حاشا لەوە ناکەم. من دەڵێم با بە لاتینیش بەشداری بکەین، دروستە ڕەنگە ئێستا زۆر سوودی نەبێت بەڵام ئەمە ھەنگاوێکە بۆ داھاتوو.
کاک ڕەزا تۆ وتت بەشی کوردی کرمانجی بەڵام بەڕاستی قەت بەکارھێنەران و بەڕێوەبەرانی ویکی کوردی کرمانجی بە ویکی خۆیان ناڵێن ویکی کوردی کرمانجی و ھەر دەڵێن ویکی کوردی. دەڵێن ئێرە ویکی کوردییە و ھەموو کوردێکیش بە ھەموو شێوەزارێک دەتوانێ تێیدا بەشداری بکا. ئێستا ھەم وتاری سۆرانی تێدایە، ھەم کەڵھوڕی، ھەم زازاکی و ھەم کرمانجی. بۆ وّێنە من وتاری کەڵھوڕیم نووسی لەوێدا. سەیری ئەم وتارە بکەن، بە دوو زاراوەی تری کوردیش (کرمانجی و کەڵھوری) نووسراوە. یانی ھەر ئەو شتەی کە کاک ڕەزا وتی، وتارێکی بە ٣-٤ زاراوەی کوردی تێدایە.
سەبارەت بە ئەلفوبێی لاتینیش ناڵیم ئەلفوبێیەکی زۆر تەواوە بەڵام لە ئەلفوبێی عەرەبی یەکجار باشترە. بۆ پیتی «ح» و «غ»ش کە کاک ڕەزا ئاماژەی پێ کرد ئەوە جەلادەت عەلی بەدرخان دوو پیتی Ḧ و Ẍی پێشنیار کردووە کە دڵخوازانەیە و بۆ ئەو کەسانەیە کە حەز دەکەن ئەم دوو پیتەش بنووسن. پیتی «ل» بە ll و پیتی «ڕ» بە rr دەنووسرێ ھەڵبەت جگە لە سەرەتای وشە.
پاشان کاک ئازا وا باشترە ئەم باسە لە ویکیپیدیادا بکرێ و بەکارھینەرانی تریش ئاگادار ببنەوە و پەڕەی تایبەتیشی بۆ دروست بکرێ دەنا ئاوا کارەکەمان پەرەی پێ نادرێ. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:٥٨, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ئۆکەی. زۆر باشە. پەڕەی تایبەتیی لە کوێ بۆ دانین؟--Aza (وتووێژ) ٠٤:٣٢, ١٧ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

شاردنەوە[دەستکاری]

سڵام خۆشەویست، تکایە ئەم دوو دستکارییە بشارەوە: [٢] و [٣]. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٠:٤٢, ٢٨ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

تکایە دەستکارییەکانی ئەم IPیەش بشارەوە. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٣:٢٩, ٢٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئازا گیان سڵاو. تکایە ئەم دوو دەستکارییە بشارەوە ([٤] و [٥]). ئەم IPیەش بەربەست بکە و وتاری عەبدوڵڵا موھتەدیش بپارێزە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٧:٤٩, ٢٦ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

پەرویز شەھریاری[دەستکاری]

Can you update this? he was died testerday. thank you.--AliReza (وتووێژ) ١٣:١٢, ١٢ ئایار ٢٠١٢ (UTC)

Done--Aza (وتووێژ) ١٤:٢٨, ١٢ ئایار ٢٠١٢ (UTC)

دەروازەی مێژوو[دەستکاری]

سڵاوێکی گەرم برام کاک ئازا ، ئێستا (دەروازەی مێژوو) ئامادەیە تکایە ڕای ئێوە چیە کە (پۆلی مێژوو) بکرێتە (دەروازەی مێژوو) ، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٨:٠٦, ١٦ ئایار ٢٠١٢ (UTC)

دەست و پەنجەت خۆش! زۆر باشە.--Aza (وتووێژ) ١٠:٣٩, ٢٠ ئایار ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

کاک ئازا گیان سڵاو. ھەتا لێرەی خۆشەویست داواکارییەکم لێتە.--چالاکوتووێژ ١٥:١٢, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

بفەرموو--Aza (وتووێژ) ١٥:١٣, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
لە لاپەڕەی لێدوانی من لە ویکی کرمانجیدا برایانی بەڕێوەبەری ئەوێ داواکارییەکان لە ئێمە کردووە. من بەشێک لە کارەکانم کردووە و ئەوی تر جنابت دەبێ جێ بە جێی بکەی و ئەویش دانانی ئاگادارییەکە وەکوو ئەوەی لە ویکی کوردیی کورمانجیدا دەیبینی. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:١٨, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٢٣, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC

بەکارهێنەری بەڕێز aza سڵاو. تکایە بە بێ بەڵگە وتارەکان پوووچەڵ مەکەوە. جەنابت (Legal order) ت کردۆتە (حەکمی یاسا)! لێرەدا order بەواتای نەزمە نەک فەرمان و حکم. نزیکترن وشە بۆ نەزم لە کوردیدا سامان-ە. لەوەش بەدەر ئەگەر ئێمە (sovereinty) بە سەروەری وەرگێرینەوە دەبێ بە حاکم یان sovereign بڵێن سەروەر.--Ebrequ (وتووێژ) ١٣:٠٦, ١٩ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC) کاک aza ئەو کارەی جەنابت تێکدەرییە. تکایە بە بێ بەڵگە دەسکاری وتارەکان مەکە. سەرەتا دەبێ وڵامی پرسیارەکانم بدەیەوە پاشان بە بەڵگە وتارەکە پووچەڵ کەیەوە.--Ebrequ (وتووێژ) ١٣:١٥, ١٩ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. پێش ھەموو شتێک بەخێرھاتنت ئەکەم بۆ ویکیپیدیا. پاش ئەوە، بەڕێز، Legal order بە مانای "حوکمی قانوونی" -یە، ڕەنگە لەم وتارەدا بەو مانایە بەکا نەھێنرابێ و من ھەڵە بکەم. بەڵام ئەبێ تۆ سەرچاوە و ژێدەری وتارەکەت دیاری بکەی. قسە و باس لەسەر ئەوە زۆرە کە ئاخۆ ویکیپیدیای ئینگلیزی وەکوو سەرچاوەیەکی جێ متمانە وەربگیرێ یان نا، بەڵام ئەگەر وەک سەرچاوەیەک وەری بگرین، من لە وتارەکەی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا گەڕام بەڵام تەنھا لە یەک شوێنا وشەی Legal order -م دی کە ئەوەش ھەر بە "حوکمی قانوونی" بۆم لێک دراویەوە. ئەبێ سەرچاوەیەکی باشترمان بدەیەەی. ئەوە یەک. دوو ئەوە کە وشەی "سەروەری" لە کوردیدا باو بووە و ئێستە بەکار ئەھێنرێ و ئێمە ناتوانین بە دڵخوزی خۆمان بیگۆڕین. ھەروەاشە وشەی "دەروونشیکاری" (Psychoanalysis) کە جەنابت بە دڵخوازی خۆت "روانکاوی"ی فارسیت کردووە بە "ڕەوانتوێژی". سەرکەوتوو بی.--Aza (وتووێژ) ٠٧:٠٣, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو برایان، بۆ Psychoanalysis «دەروونتوێژی»ش ھەیە.--چالاکوتووێژ ٠٧:١٢, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

کاک aza سڵاو. کاکە من ئێستا تەواوی کتێبەکانی شمیتم لەبەر دەستە. legal order بە واتای فەرمان و حوکمی یاسایی نییە. بە واتای نەزم یان سامانی یاسا تەوەرە. ئێستا سەرچاوەی دیکەشتان بۆ دەنێرم. پاشان جەنابت وڵامی منت نەداوە کە sovereign بە کوردی دەبێتە سەروەر یان حاکم. (وتووێژ) ٠٩:٢٣, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢

کاکە بۆ نمونە بروانە.(-Political Theology) وەرگێرانی (George Schwab)- ١٩٨٥- لاپەرە ٦. 


From a practical or a theoretical perspective, it really does not matter whether an abstract scheme advanced to define sovereignty (namely, that sovereignty is the highest power, not a derived power) is acceptable. About an abstract concept there will in general be no argument, least of all in the history of sovereignty. What is argued about is the concrete application, and that means who decides in a situation of conflict what constitutes the public interest or interest of the state, public safety and order, le salut public, and so on. The exception, which is not codified in the existing legal order, can at best be characterized as a case of extreme peril, a danger to the existence of the state, or the like. But it cannot be circumscribed factually and made to conform to a preformed law. --Ebrequ ٠٩:٥٧, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)٦

ھەردووکی. ھەم سەروەر ھەم حاکم، ھەمیش گەلێک ھاوسەنگی تر وەکوو دەسڕۆ، دەسچوو، حوکمڕان و ھتد. بەڵام لێرە ئێمە وەکوو زاراوە (term) سەیری ئەکەین نە وشە. ئەزانی؟ وەکوو زاراوەیەکی سیاسی. واتە ئەو وشەیەی کە ھاوسەنگی sovereignity -یە و باوە لەسەر زاری ئەھلی سیاسەت لە کوردستاندا. ئەمە پێ ئەڵێن زاراوە. ڕەنگە وشەی sovereign مەسەلەن ئەگەر لە تێکستێکی ئەدەبیدا دەرکەوێ وەرگێڕ ھەرکام لەو وشانەی سەروەرە کە پێی خۆشە بە سەلیقەی خۆی بتوانێ بۆی دانێ. بەڵام لە تێکستێکی سیاسیدا ناتوانێ ئەو کارە بکا. ئەبێ بزانێ زاراوەکە (ئەوەی کە باوە لەسەر زارانەوە) کامەیە، کە بۆ sovereignity بێگومان "سەروەری" -یە.
سەیری ئەم وتارە بکە کە دوو ناوی ھەیە: دەوڵەتی سەروەر، دەوڵەتی حاکم. ھەروەھا سەیری ماناکانی sovereign بکە لە ویکیفەرھەنگدا، لێرە و لێرە. ھەروەھا ئەم وتارەش: سەروەریی یاسا.--Aza (وتووێژ) ١٤:١١, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

Image licensing[دەستکاری]

Hello Aza, I saw you are uploading pictures to the Sorani Wikipedia, like this one or this one without a clear source and license given. Please notice that on Wikimedia projects (if not stated otherwise, which is not the case for this wiki) only Free Content Licensed images are allowed. If images aren't under a free license (I'm pretty sure the ones listed above aren't) and/ or you aren't able to state the source, please delete them. Please enter up all missing sources and license tags for the images you uploaded and get the ones you can't do that for deleted.
Furthermore, as there are a lot of other copyright violations from various users and you're the only active administrator, you should bring this topic to your local community so that they can decide how to act. I would suggest to disable local uploads and to delete all current copyright violations, so that you and your community don't need to watch these issues any further.
Thank you for your help, cheers, Hoo man (وتووێژ) ١٤:٥٣, ٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


.You're right Hoo man there are some photos without any license , that must be deleted --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٥:٢٨, ٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو مامە ئازا. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢٢:٠٢, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

وتووێژ:گەردوون[دەستکاری]

سڵاو مامە ئازا. تکایە لێرەدا بیروڕای خۆت بنووسە ھەر چی بێ جنابت نووسەری ئەم وتارەی و ڕەنگە شتێک بزانی کە ئێمە نایزانین و ئێمە بڕیارێک بدەین کە دروست نەبێ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:٢٤, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

وتووێژ:پێواندن[دەستکاری]

سڵاو. مام ئازا ئەگەر کاتت بوو سەیرێکی وتووێژ:پێواندن بکە و ڕای خۆت بنووسە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٥١, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

به‌ سه‌رچاو، تۆزێک له‌ وه‌ختدا له‌ ته‌نگانه‌م، بڕێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌پوختیم. ببووره‌!

بژیت.--Aza (لێدوان) ٠٧:٤٧, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

به‌ڕێزم، نه‌ترسان و ئه‌زموون له‌ داڕشتنی وشه‌، هه‌ڵبه‌ت به‌ بێ ڕک کردن و به‌ ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی، ڕێگا خۆشکه‌ری داهێنانی هه‌زاران وشه‌ی کوردی جوانه‌ که‌ ئێستاکه‌ به‌ وشه‌ی ناحه‌ز و ناقۆڵا جێگای خاڵی ئه‌وان پڕ کراوه‌ته‌وه‌. خودی ئامێر به‌ ته‌نیایی واتای «ابزار» ی فارسی ده‌دا. ماشین یه‌کێک له‌ ئامێره‌کانه‌!

پێم خۆشه‌ نه‌ختێک بیری لێ بکه‌یته‌وه‌ و هه‌ڵه‌ و ڕاست بووونی ئه‌م قسه‌یه‌ ڕابگه‌یێنی. سپاسAminijian (لێدوان) ٢١:٣٨, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

فەرقی ئامێر و ئامراز چییە؟--Aza (لێدوان) ١٤:٣٧, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

برای به‌ڕێزم، ویکی پێدیای کوردی ، ویکی فارسی نیه‌، عه‌ره‌بیش نیه‌، ئێمه‌ زمانه‌که‌مان بێجگه‌ چه‌ن شوێنی وه‌ک ئێره‌ خه‌مخۆری نیه‌، ده‌بێ بزانین ویکی ئه‌سڵ نیه‌، ئێمه‌ له‌ ویکی که‌ڵک وه‌رده‌گرین بۆ چاره‌سه‌ری و پێڕاگه‌یشتن و بووژانه‌وه‌ی زمانه‌که‌مان، له‌ حاڵێکدا زمانه‌کانی تر ته‌نیا بۆ ده‌ستخستنی زانیاری به‌ کاری ده‌هێنن.

لابردنی زاراوەی باو و دانانی وشەی نوێ (ئەویش لەلایەن کەسانی ناشارەزا و بێدەسەڵات و لە ھەموو گرنگتر بەبێ کەسایەتیی فەرمیی و یاسایییەوە) خزمەت بە زمان و خەمخواردنی نییە. ھەڵەی باو باشترە لە ڕاستی ناباو.--Aza (لێدوان) ١٠:٢٩, ٢ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)


سڵاو کاک ئازا، هەر ویستم دەستخۆشیت لێ بکەم بۆ جووتە زاراوەی «دەرهەست» Abstract و «بەرهەست» بەرانبەر Concrete. کارێکی زۆر جوانە. گەر لاتان باش بێت لەوانەیە هەر لەو دوو چەمکەوە، «دەرهەستاندن» بۆ تجرید Abstraction و «بەرهەستاندن» بۆ Concretization خراپ نەبن. شاد و سەرفەراز بن!

منیش لە بەختیار سەججادی وەرم گرتووە، جا نازانم ئەو خۆی دایناوە یا ئەویش لە کەسێکی تری بیستووە. ئەبێ سپاسی ئەو بکەین.--Aza (لێدوان) ١٤:١٠, ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

مەردووخ[دەستکاری]

برا گیان

"مەردووخ" دروسته نەک "مەردۆخ" ... نەم دیتووه که له کتێبەکان دا "مەردۆخ" نووسرابێ. Karwandoorandish (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)

  • لە سنە دەیان بنەماڵە ھەن که مەردۆخ یا مەردۆخی بەشێک لە ناوەکەیانە. نە خۆیان به خۆیان ئەڵێن مەردووخ نە کەسیش وا بانگیان ئەکا. ئەوەندەش کە من به نووسراوی دیبێتم ھەر مەردۆخ نووسراوە. بۆ نموونە سەیری "مێژووی ئەردەڵان" -ەکەی ئایەتوڵڵا مەردۆخ بکە کە ھەژار کردوویە به کوردی.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)

زانا[دەستکاری]

سڵاو کاک ئازا. لێدوانێکمان لێرە ھەبوو بۆ بەرامبەری scientist. ئێستا کە بیری لێ دەکەمەوە بە بڕوای من وا باشترە ئێمە مانای کۆنی وشەی زانا نەگۆڕین. بە بڕوای من وشەی زانا زیاتر بۆ وشەی scholar دەگونجێ تا ھەر وشەیەکی تر. یانی ئەگەر وەکی جنابت وتت بڵێین «زانای گەورە ئیمام غەزالی» ئەوە زۆر دروستە و تەواوە چون ئیمام غەزالی بە ڕاستی scholar بووە. ھەڵبەت لە ھەندێک زماندا ئەم دوو وشەیە ھەر وەک یەک پاچڤە دەکرێنەوە بۆ نموونە بڕوانە عەرەبی کە بە ھەر دووکیان دەڵێن عالم.

ئێستا من پێم باشە مانای زانا نەگۆڕین و وەک ھاوتایەک بۆ scholarی ئینگلیزی کەڵکی لێ وەربگرین. وتم بزانم جنابت ڕات چییە و لەگەڵ ئەمە ھەی یان نا. ئەگەریش لەگەڵی دەبێ بۆ scientistەکە چی بکەین؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٥، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)

  • سڵاو. scholar لە school -ەوە دێ. نزیکترین وشە بە scholar لە کوردیدا ڕەنگە "خوێندەوار" یا "لێکۆڵەر" بێ. زانا واتە ئەوەی کە ئەزانێت، بەڵام سکۆلار واتە ئەوەی کە خۆی فێر ئەکات.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
    مام ئازا گیان وشەی «خوێندەوار» لە کوردیدا ھەمیشە بە مانای literate ھاتووە و نەخوێندەوار دەبێتە illiterate و خوێندەواریش literacy. «لێکۆڵەر»یش لە چاوی «لێکۆڵینەوە» ھاتووە و ھەموو کەس دەزانێ بە مانای researchە. یانی «لێکۆڵەر» زیاتر بۆ researcher گونجاوە. من لە وشەنامەیەکی کوردیدا دیتم وشەی «عالم» scholar مانا لێدرابۆوە و عالمیش دەقاودەق یانی زانا جا ئیتر نازانم.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
  • بە لای منەوە scholar هەرئەو researcher -ەیە. بەڵام ھەوڵ ئەدەم زۆرتر بیری لێ کەمەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
    ئەگەر یەک با دوو پۆلی ئاوامان نەدەبوو: en:Category:Scholars و en:Category:Researchers. بە ھەر حاڵ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

شەڕی کەنداو[دەستکاری]

کاک ئازا، بنۆڕە ئێرە: ar:حرب الخليج الأولى. شەڕی نێوان عێراق و ئێران بە یەکەمین شەڕی کەنداو ناو دەبرێت. بنۆڕە وتارە ئینگلیزییەکەش هەمان شتی ناوە. نازانم بۆ سڕیتەوە. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٧:١٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
نازانم بۆ لە عەرەبی وای پێ ئەڵێن. لە فارسی و لە ئینگلیزی شەڕی یەکەم و دووەمی کەنداو شەڕی نێوان ئەمریکا و ھاوپەیمانان و ئێراقە. سەیری وتارە ئینگلیزییەکە بکە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٣، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

فەلسەفە[دەستکاری]

کاکی من، گەڕاندنەوەی ئەو دەستکارییانەی وتاری فەلسەفە بەکرتەیەک و پاراستنی پەڕەکە بۆ بێ سنوور ئەزانی یانی چی؟ یانی خراپ بەکارهێنانی مافی بەڕێوەبەرایەتی! یانی زاڵکردنی ڕای خۆت بەسەر ڕای ئێمەوە لەبەرئەوەی تۆ دەسەڵاتت زیاترە. دەنا یانی چی ئەو لێدوانەت کە نووسیوتە داناییزایی هەڵەیە و خێراش گەڕاندتەوە؟ پێت هەڵەیە فەرموو پەڕەی وتووێژمان بۆ ئەوە داناوە ڕای خۆت بنووسیت. ڕای تۆش هێندەی هی ئێمە گرنگە! --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٢:٣٨، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
یەکەم ئەوەی کە من وتارەکەم نەپاراستووە لە دەستکاری، پاراستوومە لە گواستنەوە. دووەم: سەبارەت بە داناییزانی لە پەڕەی لێدوانی فەلسەفە باسی ئەکەم. سێیەم: ئەگەر تۆ ئامادەی وەرە خۆت ببە بە بەڕێوەبەر، من بەڕێوەبەرایەتیم ناوێ. کاک @Calak: چۆن ئەتوانم داوای ئەوە بکەم مافەکانی بەڕێوەبەراتیم لێ بسێندرێتەوە؟--Aza (لێدوان) ‏١٤:٢١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
@Broosk: و @Calak: و @Aza: من بچووکتر لەوەم کە شتێکتان عەرز بکەم، بەڵام تا فێر نەبین کاری تیمی و گرووپی بکەین، تا خۆمان ڕانەهێنین لە سەر پێکەوە بوون، سوێند بە خوا هەرکاممان ئەنیشتاینێک بین لە زمانی کوردیدا، بێجگە خەسار و زیان بەرهەمێکمان نابێ. ئاساییە بڕێجار لە یەکیش بڕەنجین، ڕایشمان بەرامبەر یەک بوەستێ و... بەڵام دەبێ فیر بین نەتۆرین، بمێنین و قسە بکەین و بەرەو لابردنی هەڵەکان هەنگاو بنین. ئێمەی کورد هەمیشە لە پێکەوەنەمان زەرەرمان کردووە. دڵنیام ئێوە ئەمانە لە من باشتر دەزانن، بەلام ئەمە بیرهێنانەوەیەکە و بەس. ڕەنگە ئەمجار من پێویستم بەوە بێ کە ئێوەی خۆشەویست ئەم بنەمایانەم بیر بهێننەوە. سپاس. Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٣٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
کاک ژیان گیان من لە کەس نەڕەنجاوم، بۆ ئەبێ بڕەنجم؟ مەگەر چی بووە یا چی وتراوە؟ ئەوەش کە ئەڵێم بەڕێوەبەرایەتیم ناوێ بۆ ئەوە نییە کە بتۆرم و بەکارھێنەرانی تر منەتم بکێشن تا قسەکەم وەر بگرمەوە. بە ڕاس نامەوێ. ھەڵبەت بۆ من جێی شانازییە کە خزمەت بە ویکیپیدیای کوردی بکەم، بەڵام، پێم وایە ئەگەر بەڕێوەبەر نەبم باشتر خزمەت ئەکەم. --Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
@Aminijian: جەنابت برای گەورەی ئێمەیت. قسەکانت لەسەر سەرمە. بەڵام من بەڕاستی بەوە تووڕەیی دەمگرێ کە ئیعتیبار بۆ قسەی یەکتر نەکەین، بۆخۆم من ڕاکانی خۆمم لەپلەی دووەمدا دوای ڕای ئێوە داناوە. من یەک بیرۆکە مێشکمی داگیر کردووە بە بەردەوامی: بەکۆدەنگی و گفتوگۆ نەبێت، ئەم زمانە قووڕبەسەرەمان هەرگیزاوهەرگیز گەشە ناکات. من ڕای تایبەتی خۆمم لەسەر هەموو ئەو وشانە هەیە کە ئێستا پەسەندکراون، بۆ هەندێکییان قەناعەتم هێناوە و بۆ هەندێکیشییان باوەڕم بە زانینی ئێوە هێناوە کە لەمن زاناترن تێیدا. ئیدی پێم وانییە زۆرەملێ کردن و گەڕاندنەوە و گواستنەوە بەزۆر هیچ ئەنجامێکی باشی هەبێت. من هەمیشە لەگەڵ ئەوەدام بەگفتوگۆ، بەگفتوگۆ، بەگفتوگۆ ئەم کێشانەی زمان چارەسەر بکەین. ڕاکەی جەنابت زۆر تەواوە و منیش داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر چ لێرە یان لەهەر شوێنێک ئینفیعالم کرد بێت.

@@Aza: کاکە ئازا، ببورە مەبەستم ئەم دڵشکاندنەت نەبوو، ببەخشە ئەگەر دڵتم ئێشاندبێت. بەڕێوەبەربوونی ئێوە کاری هەمووانی باشتر کردووە. بەهەرحاڵ ببەخشە لەهەر وشەیەک. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٦:١٩، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

برووسک گیان دڵی من نە شکاوە و نە ئێشاوە پێویست بە داوای بەخشین نییە. سەرکەوتوو بی. --Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Broosk، Aza، Aminijian: من بە پێویست دەزانم چەند دێڕ لەسەر ئەمە بنووسم. گلەیی کاک برووسکم قەبووڵە چون ھێشتا کەس وتارەکەی نەگواستبۆوە بۆیە پێویست نەبوو وتارەکە بپارێزرێ. بەڵام دەبێ ئەمەش ڕوون بکەمەوە لە ویکیپیدیادا (لە ھەموو زمانەکانی) ھەر کەس ناوی بەڕێوەبەری لەسەرە فشاری زۆر زیاتر لەسەرە. یانی ھەر چی دەیکا تەنانەت ئەگەر کردەوەی بەڕێوەبەرایەتیش نەبێ، لەبەرچاوە و بەکارھێنەرانی تر پێیان وایە بەرێوەبەر ئاغای ویکیپیدیایە و قسە قسەی ئەوە، کە چی ئەگەر من یا کاک ئازا ناوی بەڕێوەبەریشمان لەسەر نەبا ھەر ئەمانەمان دەکرد کە ئێستا دەیکەین. لە ویکی فارسیدا ڕستەیەکە دەڵێن «بۆ بۆبەڕێوەبەرایەتی دەبێ زۆر پوست‌کلفت بی» (بە کوردی چۆن بڵێم یانی زۆر مل ئەستوور بی) دەنا تاقەت ناھێنی و فشارەکان وات لێ دەکەن ویکیپیدیا بە جێ بھێڵی.

جا بۆیە من زیاتر لەم قسانەی کاک ئازا حاڵیم و دەزانم دەڵێ چی. بەڵام با ئەمە بڵێم ویکیپیدیای کوردی بەرو پێش دەڕوا و بەرەو دوا ناگەڕێتەوە. ئێمە ئێستا دەبا لە فکری بیوروکراتدا باین بۆ ویکی کوردی. جا چۆن دەبێ ئێمە دوای ئەو ھەموو ساڵە بگەرێینەوە سەر نوقتەی ھەوەڵ؟! ئەی ئەگەر وایە ئاکامی ئەم ھەموو ساڵە ھەوڵ و خەباتە چی بووە؟ کەمتەرخەمیمان کردووە. من ئەم ھاوینە زۆرم ڕاپرسی بۆ بەرەو پێش بردنی ویکیپیدیا دانا و ھەندێک مافم دانا بۆ ئەوەی بەکارھێنەران زیاتر بۆ بەشداریکردن ڕاکێشین کە چی ئێستا چون بیوروکراتمان نییە ناتوانین بە کار بھێنین و و ھەر وا بێکەڵک ماونەوە؛ کە چی لە بەڕێوەبەرایەتیدا گیرمان خواردووە.

کاک ئازا گیان خزمەتی ئێوە جێگای ڕێزە و ئێمەش پێ دەزانین. بەشداریکردنی جنابت ئەگەر رۆژێ تاقە یەک دەستکاری بێ بۆ ویکیپیدیا زۆرە. لەگەڵ ڕێزم بۆ گشت لایەک.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٧، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

فەلسەفەی ئەم (فەلسەفە)یە ئەوەبوو کە پەردە لە سەر زۆرێک گیر و گرفت و کێشە هەڵدرایەوە؛ لە نەبوونی کۆدەنگی لە سەر زاراوەکان تا کێشەی بەڕێوەبەرییەتی (سیستەمی بەڕێوەبەریی لاوازە، بەڕێوەبەرەکان فشاریان زۆر لە سەرە، بەتایبەت چالاک، لە سیستەمێکی پوختدا فشار ناخرێتە سەر چەن کەس. من پێشنیار دەکەم لە بەڕێوەبەرانەوە بگرە تا بەشداربووان، بێن کێشەکان ڕیز بکەین و ماوەیەکی بۆ دیاری بکەین تا یەک بە یەک لە سەری بکۆڵینەوە، لە کەسانی پسپۆڕی دەرەوە پرسیاری بۆ بکەین و ئەوەی لە کۆتاییدا پەسند کرا ببێ بە ڕێسای ویکی، هەر کات خوێنەر یان بەشداربوویەک بیر و ڕایەکی باشتری بوو، باشتری دەکەین. Aminijian (لێدوان) ‏١٠:٥١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
سپاس کاک چالاک. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە من بۆ بەڕیوەبەراتی نابم، ئەرکێکی گرانە و بۆ من ناکرێ. وەختی دەوێ کە من نیمە، تاقەتی دەوێ کە ئەویشم نییە، بۆیە داوام تۆمار کردووە کە مافەکانی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیم لێ بسێنرێتەوە. حەز ئەکەم بگەڕێمەوە بۆ ڕۆژگاری خۆشی بەرپرسنەبوون لە ویکیپیدیا. دیسان سپاس بۆ تۆ و بۆ ھەموو بەشداربووانی تر. --Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٦، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
نازانم بڵێم چی بە خودا. پێم وایە ئەم کارە وەک فارس دەڵی «پاک کردن صورت مسئلە»یە ھەتا ڕێگای چارەسەرکردنی. ھیوادارم جوانتری بیر لێ بکەیەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
@Calak: کاکە ڕاستە، فشار لەسەر ئێوە زیاترە و ئێمەش پێی دەزانین و من حوورمەتی ئەوەی کە ئێوە دەیکەن هەمیشە بەرز دەگرم. بەڵام کێشەکە هەر مەسەلەی نێوان ئەندامێک و بەڕێوەبەرێک نییە. من دیسان دەیڵێم، ئێمە دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین و بەزۆر و قسەسەپاندن چارەسەری ناکات. کاکە ئازا گەر ئەندامێکی ئاساییش بووایە هەمان شتم پێ دەوت. بەڵام تووڕەبوونی من دڵسۆزانە بوو باوەڕ کەن. مەسەلەی Bureaucrat ـیش من دەمێکە لە هزرمدایە و بەڕاستی پرسیشم لە ویکی ئینگلیزی، بەڵام ناماندەنێ ئێستا چوونکە بچووکە کۆمەڵگای ویکیپیدیای کوردیی. بنۆڕە ئێرە. دەنا ئەزیزت ڕاست دەفەرموویت. من کاری جدیم کردووە بۆ ئەوەی ئێرە گەورەتر بێت و بواری بەکارهێنەران و بەڕێوەبەران فراوان بکەین.

@Aminijian: Symbol support vote.svg لەگەڵ

@Aza: کاکە ئازا، هیوادارم قسەکانی من نەبووبێتە هۆی ئەوەی بڕیاری بەپەلە بدەیت، من لەدڵسۆزیمدا ئەو وتانەم نووسیوە و هیوادارم دووبارە بیر بکەیتەوە. ببەخشە --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٣:٣٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Aza: ببوورە ئەمە دەڵێم، ڕۆشتنی جەنابتان لە ئێستادا و دوای ئەو کەمووسکە دەمەقڕە! هیچ جوان نییە، بگرە ڕێگە بە کەسانی تریش دەدا کە بە هەر کێشەیەکی بچووک لە کار و ئەرکی خۆیان بکشێنەوە. ئەگەر بڕیارێکی وات لە دڵدایە، جارێ دوای بخە و گەرمتر لە جاران تێهەڵبچۆوە.تا کەنار گرتنت پێوەندی بەمەوە نەمێنێ. من سپاست ئەکەم. Aminijian (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Aminijian: @Broosk: @Calak: ببوورن کە دڵساردتان دەکەمەوە. ئەم کارە من ئەیکەم سوودی ھەیە بۆ ویکیپیدیا و بۆ خۆمیش.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Aza: منیش لەگەڵ قسەی کاک ژیانم. پێم وایە باشترە ئەگەر بەڕاستی نیەتی ڕۆیشتنت ھەیە جارێ دەست ڕابگری. ماوەیەکی تر ئەگەر پێت خۆش بوو داوای ستاندنەوەی مافەکان بکە. من ئەم کارە بە بەرژەوەندی ویکی کوردی نازانم.

@Broosk: بۆ پرسیار لەوان دەکەی؟ ھاتبای لە منت پرسیبا. من خۆم ماوەیەکە ھزر لە بیوروکرات دەکەمەوە. ئێستا کۆمەڵێک ماف ھەیە وەک بۆت، دەستکاریکەری ڕووکار، بەکارھێنەرانی جێباوەر، Eliminators و … کە بەبێ بیوروکرات جێبەجێ نابێ. ویکی کوردیش ئەوەندە بچووک نییە کە بیوروکراتی نەبێ. ویکی ماڵتی خۆیەوە بە ٣٠٠٠وتارەوە ٤ بیوروکراتی ھەیە! من سەیر نزیکەی ١٩ ویکی ژێرەوەی خۆمان کرد ھەموویان چەند بیوروکراتیان ھەبوو. ئەمانە مانای زۆرە ھا! کە چۆن ئەوانە لە دوای ئێمەن بەڵام سەربەخۆن و ئێمە ھێشتا لە بەڕێوەبەریدا گیرمان خواردووە!--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Calak: وەڵا مامە چالاک لەبیرما بوو لێت بپرسم، بەڵام ئەو کاتەی من دەمویست بپرسم تۆ بۆ چەند ڕۆژێک نەدەهاتیتە ئێرە و منیش بەڕاستی زۆرم پەلە بوو لەوەڵام. دەی سا کە وایە بۆ نەمانبێت؟ ئەگەر ئەوانە هەیانە ئێمەش مافی خۆمانە و ئێرەش شوێنێکە ڕۆژ تا ڕۆژ گەورەتر دەبێت. پاشان بەخوا مامە چالاک پێم وانییە ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی کێشەمان هەبێت. ئەمەی بووە شتێکی هەر زۆر ئاساییە و لەویکییەکانی تر ڕۆژی سەد جار ڕوو دەدات. چی بکەین بۆ بوریوکرات؟ دەیگەینێ؟ --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٥:٤٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
ڕاستت بوێ کاک برووسک من ئەو دەم کە ئەم مافانەمان دانا و ویکیپیدیا چالاکی زۆر بوو ویستم خۆم کاندیدا بکەم بەڵام دڕدۆنگ بووم؛ لە ڕاستیدا مافی بیوروکراتی شتێکی سەیروسەمەر نییە و لە بەڕێوەبەرایەتی دوو مافی زیاترە ئەویش گۆڕینی ناو و پێدانی مافە (کە زۆر گرنگ نییە)؛ بەڵام ھەر ویکیەک کە بیوروکراتی ھەبێ ڕەسمیترە و گرنگتر تەماشای دەکەن. بە ھەر حاڵ دوایی ویکیپیدیا لەبەر دەست پێکردنی دەرس و کرانەوەی زانکۆکان چۆڵ بوو و منیش شوێنی نەکەوتم. بو بیوروکراتی دەبێ لانی کەم دە کەس دەنگ بدا ئەویش ھەموو لەگەڵ بن و ئەمەش بۆ ئێمە ئەستەمە؛ پاشان ئەگەر ستیواردەکان ڕەتی کەنەوە دەبێتەوە ھیچ.
جارێ پێم وایە باشترین کار ئەمە بێ مام ئازا واز لەم بڕیارە بھێنێ؛ دەنا بۆ بەڕێوەبەریش تووشی گرفت دەبین حاشا لە بیوروکراتی.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

مام ئازا گیان ئەوە من لە مێتا داخوازی وەدواخستنی داواکەتم کرد ئەوانیش جاری قەبووڵیان کردووە. تکات لێ دەکەین قسەی ئێمە لە عەرزێ مەدە و جارێ واز بھێنێ لە داواکەت. ھەر کاتی تر پێت خۆش بوو دەتوانی داوا بکەیەوە؛ ڕای نەکردووە. بە خوا مافی بەڕێوەبەریشمان پێ‌نادەنەوە، من باش دەزانم. بە بەرژەوەندی ویکیپیدیا نییە. سپاس بۆ تێگەییشتنت.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

باشە با جارێ دوا کەوێ، ببوورن تووشی دەردیسەرتانم کردووە.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
سپاس بۆ ھەست بە بەرپرسایەتیت. بمێنی بۆ کورد.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٦، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو[دەستکاری]

سڵاو ئەم کاتەتان باش، بۆ بەڕێوەبەر KTO تکایە من ناتوانم هیچ پەڕگەیەک بار بکەم دەضڵێن بەربەستکراوە، بزانە کێشە چییە...


تکایە گرنگە[دەستکاری]

وەک دەزانن ئەو پیتی کافەی کە ویکیپێدیای کوردی بەکار هێناوە کافی فارسییە کە بەڕاستی ئەمە کێشەیە چوونكە ئەو كافە فارسییە و هەر لە مێژە نووسینی كوردی بەم (ك)ی عەرەبییە نووسراوە گەر بش گەڕێیتەوە بۆ فەرهەنگە بەناوبانگەكەی هەژاری موكریانی ئەویش هەر ئەم كافە (ك)ە عەرەبییەی بەكار هێناوە، وە زۆر لە ڕۆشنبیر و ئەدیبان ئەو كافەیان پەسەند كردووە هەر لەكۆنەوە تا ئێستا گەر سەیری گەنجینەی كتێبخانەی كوردیش بكەیت زۆربەی هەرە زۆری هەر بەو كافە نووسراوە لەئێستادا لەباشووری کوردستان لە هەموو دام دەزگاکانی هەرێم و تەنانەت ناوەندەکانی خوێندنیش هەر لە سەرەتاییەوە تا دوا قۆناغی ئەو بەشانەی زانکۆ کە بابەتی کوردی دەخوێنن ئەم کافە عەرەبییەیان بەکار هێناوە، بۆیە تکایە با هەموومان یەک جۆر ئەلف و بێ بەکار بێنین.

بەڕ‌ێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانی[دەستکاری]

بەڕێز ئازا وەک دەزانی ویکیی سۆرانی لە ئێستەدا دوو بەڕێوەبەری هەیە. جەنابت و بەڕێز چالاک. ئێوە وەک نووسراوە بەرێوەبەری ناچالاکن و دوایین لە بەشداریتان دەگەڕێتەوە بۆ کانوونی دووەم. بەداخەوە دوایین بەشداریی چالاکیش دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ی ئازار، واتە زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لەمەو پێش. ئەمە بۆ ویکیی سۆرانی باش نیە. لە پەڕەی لێدوانەکەی چالاکدا و لە دیوەخانیشدا باس لە سەر ئەمە کراوە. بەڕێزان مادی و کوشەیردیش وەکوو دوو بەکارهێنەری چالاکی ئێستەی ویکیی سۆرانی لەگەڵ پێشنیاری زیاد کردنی ژمارەی بەڕێوەبەرەکانن. هیوادارم جەنابت یارمەتیمان بدەی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٤، ٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

پێدانی ماف[دەستکاری]

سڵاو کاک Aza پێتان وانیە پێدانی مافەکانی پاسدراوی خۆگەڕ یاخود پەسندکراوی خۆگەڕ پێم شتێکی باش نیە ھێشتا؟ پێموایە ئێستا کاتی ھاتووە.—ژیار مێرلین وتووێژ ‏٠٢:١١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)

وتاری چینی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

بەڕێز ئازا، ئەم وتارەتان لەگەڵ وتارەکانی تری ویکیپیدیاکانی تر گرێنەداوە، تکایە لەگەڵ وتاری گونجاو گرێی بدەن. ‏١١:٤٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

@Serchia:نایەڵێ! دەڵێ IPکەت بلۆک کراوە! تکایە تۆ زەحمەتی بکێشەو گرێی بدە بە Social class -وە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە بۆ میتۆدۆلۆژی[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی میتۆدۆلۆژی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٥١، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

@Épine: کاکە تۆ بھێڵە من خەریکی نووسینی وتارەکەم، تۆزێ دان بنێ بە جەرگا. --Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
کەواسە دەبێت تاگی {{ئامادەکردن}} دابنرێت، که دامنا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

خێرایی بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر خێرایی کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٧، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

سۆیلا (ڕۆمان) بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر سۆیلا (ڕۆمان) کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون، وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠١، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

یاجورڤێدا بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر یاجورڤێدا کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێسەرچاوە. بەپێی وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

ئوپانیشادەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر ئوپانیشادەکان کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێسەرچاوە. بەپێی وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

بیرەوەرییەکانی وەرگێڕێک بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]

تاگێک داندراوە لەسەر بیرەوەرییەکانی وەرگێڕێک کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:١٥، ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس.

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس.

پێشنیاری سڕینەوە بۆ ڕۆژنامە[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی ڕۆژنامە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠١:٤٥، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە بۆ بڵاڤۆک[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی بڵاڤۆک پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:٣٣، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە بۆ زەین[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی زەین پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٤٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە بۆ گەڕانچی[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی گەڕانچی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

#بێ سەرچاوە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ڕاسان ‏١٨:٥٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

نەکرا. لە ئێستادا سیاسەتەکانی سڕینەوە پێشنیاری پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوە بۆ چەترەزاراوە[دەستکاری]

Ambox warning yellow.svg

پەڕەی چەترەزاراوە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

؟

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ڕاسان ‏١٩:٢١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

نەکرا. لە ئێستادا سیاسەتەکانی سڕینەوە پێشنیاری پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)