لێدوانی بەکارھێنەر:حوسێن
بابەت دابنێ
|
|
بەخێربێیت
[دەستکاری]|
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا حوسێن!
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٨٣٬١٠١ وتار و ١٩٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە. ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
Haryad Xasraw وتووێژ ٠٨:٢٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
جیاوازی پۆلەکان
[دەستکاری]سڵاو@Gejeluk، ئایا دەبێت پۆلەکانمان هەمان پۆلی ئینگلیزی بن؟ من خۆشم پۆلی پزیشکیم لادا وتم پێوەندی نیە بە بابەتەکەوە بەڵام ئەمانەی تر پەیوەستن. سوپاسΤωαηα (لێدوان) ١٦:١٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا: شەرت نییە، بەڵام زۆربەی ویکیپیدیاکان وەک یەکن و ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ھەمووی مورەتەبترە. ئەمانە، یانی پۆل:توێکاری و پۆل:مێشک، گشتین. ئێمە ئەبێ ژێرپۆلەکان (بە ئینگلیزی subcategory) زیاد بکەین. بۆ نموونە، ئێمە ئەبێ پۆل:کۆئەندامی دەماریی دەوروبەری بۆ کۆئەندامی دەماریی دەوروبەری زیاد بکەین نەک پۆل:کۆئەندامی دەماری. پۆل:کۆئەندامی دەماریی دەوروبەری ژێرپۆلێکی پۆل:کۆئەندامی دەمارییە. Gêjełûk ١٧:٤٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سوپاس@Gejeluk، پێشەکی ویکی ئینگلیزی بێ هەڵە نیە، بەڵام ئەوەی وتت ڕاستبوو، ئەوەندەی ئەمن تێبگەم دەبی ژێرپۆلەکان لە سەرپۆل دابنێی و بابەتەکانیش لە ژێرپۆل بۆ ئەوەی پۆلەکان ناڕێک و گەورە نەبن، وەک ئەوەی توێکاری پشتیان کردبووە ژێرپۆلێک لە توێکاری گشتی، وە سوپاس کە لە بەندی ویکیدراوە هەڵەکەی منت ڕاستکردبۆوە لەگەڵ چەند بابەتێکی تریش پێشتر نەمدیتبوو. Τωαηα (لێدوان) ٢٠:٥٥، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پرسیارێک
[دەستکاری]سڵاو Gejeluk، مەبەستم پەلەکردن نییە، بەڵام ئایا دەنگوباسی خشتەی کۆمەڵەوتاری ئەکتەرەکان گەیشت بەکوێ؟ یان ئەگەر هەر تێبینییەک شتێک هەبێت بتەوێت بیڵێیت. Tessla (وتووێژ) ٠٩:٤٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Tessla، من نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە پرۆژەکە دەر چووم. بە کاک ئارامم وتووە. Gêjełûk ١٣:٣٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
بارکردنی پەڕگەکان
[دەستکاری]سڵاو! لە پەڕەی بەکارهێنەریەکەت نیشانەی بارکەرەکانی ویکیپیدیای لەسەر بوو، ئەگەر لە توانات بوو دەتوانیت بەسەر داچوونەوە بە بەشی بارکردنی پەڕگەدا بکەیت، چەند پەڕگەیەک ماوە بڵاو بکرێنەوە، هەرچەندە پەڕگەکان زۆریشن بەڵام ئەگەر لە تواناتدا بوو هەندێک لە پەڕگەکان باربکەیت زۆر سوپاسگوازارم.
زۆر سوپاس! Ari Qasm (لێدوان) ١٩:٠٢، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
Thank you for being a medical contributors!
[دەستکاری]| The 2024 Cure Award | |
| In 2024 you were one of the top medical editors in your language. Thank you from Wiki Project Med for helping bring free, complete, accurate, up-to-date health information to the public. We really appreciate you and the vital work you do!
Wiki Project Med Foundation is a thematic organization whose mission is to improve our health content. Consider joining for 2025, there are no associated costs. Additionally one of our primary efforts revolves around translating health content. We invite you to try our new workflow if you have not already. Our dashboard automatically collects statistics of your efforts and we are working on tools to automatically improve formating. |
Thanks again :-) -- Doc James along with the rest of the team at Wiki Project Med Foundation ٠٦:٢٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
ھۆشیاری!
[دەستکاری]@حوسێن: وتووێژکردن لەسەر هەر بابەتێک ئازادانەیە و دەتوانیت بیکەیت، بەڵام قسەکردن بەخراپی لەسەر هەر بەکارهێنەرێکی تر سیاسەتەکانیی ویکیپیدیا دەشکێنێت، و ئەمە هۆشیارییەکە بۆتۆ! Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٧، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @Tessla لێرە دەڵێی ئازادیت و لەولا ھەڕەشە دەکەی، ئەمە چەندی بە چەندە؟ قسەی خراپم بە کەس نەوتووە، فاکتەکانم خستووەتە ڕوو! من پێم وتووی کە «شەراباند» ھەڵەیە، بێمانایە و چاکی بکە، بەڵام چاکت نەکردووە. پێم وتووی کە ئەو پاسە «سووک»ـە، «ڕووناکی» نییە، بەڵام چاکت نەکردووە. لە وتووێژەکەی دیکەدا وتوومە کە ئەم بەکارھێنە ھەڵەکانی چاک ناکا، وتووێژم لەگەڵی کردووە و چاکی نەکردووە. ئەمانە کەی قسەی خراپن؟ یان ھەر کەسێک ھەڵەکانت دیاری بکا و باسیان بکا بە «قسەی خراپ» لە قەڵەمیان دەدەی؟ حوسێن (لێدوان) ٠٩:٥٥، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @حوسێن: ئەو وتووێژانە قووڵ بووبوونەوە و ئاگام لێیان نماوە، دەتتوانی هەر لەوێ تاگم بکەیتەوە و ئەوسا قسەمان دەکردەوە لێی و ڕەنگە هەرخۆشم بۆتم بگواستایەتەوە. بڕۆ وتووێژی ئەو وتارانە کە ناوەکانیان بەلاتەوە هەڵەیە و بانگم بکە. کۆتا شت؛ ئەم ئاگادارییەت لەبیربێت و جارێکی تر هێرش نەکەیتەوە بۆ سەر بەکارھێنەران و تەنیا وتووێژی خۆت بکە. Tessla (وتووێژ) ١٠:١٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @Tessla من و ئەوانی دیکە خزمەتکاری تۆ نین تا دابنیشین دانەبەدانە ناوەکانت بۆ ڕاست بکەینەوە. لە شتێک نازانی، دەستی بۆ مەبە. لە شتێک دڵنیا نی، دایمەنێی. بەڵام ئەم قسانە کار لە تۆ ناکەن، چونکە چەند جار ئەمانەم پێ وتووی. خۆ یەک جار و دوو جاریش نییە تا بڵێم لە بیرت کردووە، دەیان جار ئەم کارەت کردووە (ھەڵەکانت پێ دەڵێم و چاکیان ناکەی). ئەمە بیانوو نییە.
- دووبارەی دەکەم: ھێرشم نەکردووەتە سەر کەس، تەنیا فاکتەکانم نووسیوە. ئەگەر ھێرشە، فەرموو دەستنیشانیان بکە. حوسێن (لێدوان) ١١:٥٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @حوسێن: مافی گوێزەرەوەت لێ سەندرایەوە و هۆکارەکەی نووسراوە. هەروەها دووبارە هێرشت کردەوە سەرم. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٣١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @Sakura emad، ئەمە ھەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرە؟ پێی دەڵێی فڵان شتت ھەڵەیە، دەڵێ تۆ ھێرشت دەکەیتە سەرم و مافت لێ دەستێنمەوە! ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بە دەستی کەسێکی ئاوھایە؟ حوسێن (لێدوان) ٢٠:٤٤، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @Tessla دووبارە ھێرشم کرد؟ بۆچی بەربەستم ناکەی؟! تۆ نەتوت ئەم جارە بەبێ ھیچ ئاگادارییەک بەربەستیت؟ چییە، لە بیرت چوو؟ حوسێن (لێدوان) ٢٠:٥٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @Sakura emad، ئەمە ھەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرە؟ پێی دەڵێی فڵان شتت ھەڵەیە، دەڵێ تۆ ھێرشت دەکەیتە سەرم و مافت لێ دەستێنمەوە! ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بە دەستی کەسێکی ئاوھایە؟ حوسێن (لێدوان) ٢٠:٤٤، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @حوسێن: مافی گوێزەرەوەت لێ سەندرایەوە و هۆکارەکەی نووسراوە. هەروەها دووبارە هێرشت کردەوە سەرم. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٣١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @حوسێن: ئەو وتووێژانە قووڵ بووبوونەوە و ئاگام لێیان نماوە، دەتتوانی هەر لەوێ تاگم بکەیتەوە و ئەوسا قسەمان دەکردەوە لێی و ڕەنگە هەرخۆشم بۆتم بگواستایەتەوە. بڕۆ وتووێژی ئەو وتارانە کە ناوەکانیان بەلاتەوە هەڵەیە و بانگم بکە. کۆتا شت؛ ئەم ئاگادارییەت لەبیربێت و جارێکی تر هێرش نەکەیتەوە بۆ سەر بەکارھێنەران و تەنیا وتووێژی خۆت بکە. Tessla (وتووێژ) ١٠:١٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
گواستنەوەی پەڕە
[دەستکاری]سڵاو @حوسێن پەڕەی مسی سپیت گواستۆتەوە بەڵام گواستنەوەکەت ڕەچاوی ئەوەی نەکردووە چی بەستەری داوە بە پەڕەکە، بۆ ئەوەی بزانیت مەبەستم چییە تکایە ئەمە بخوێنەوە و سەیری ئەو بەستەرانە بکە کە شکاون بەھۆیەوە. و گەر ھەر گواستنەوەیەکی تری بەبێ ڕەوانەکەرتان کردووە تکایە سەیری ئەوانیش بکەنەوە زۆر سپاس
—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٢٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)
- @Sakura emad چاکم کردن. تەنیا ئەوەی قوفڵ و کلیل نەبێ، چونکە برۆنز نووسراوە و ڕەوانەی مسی سپی کراوە. حوسێن (لێدوان) ١٧:٥٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)

