کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانیی بیانیی ھۆڵیوود

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانیی بیانیی ھۆڵیوود
دروستبوون١٩٤٣؛ ٨١ ساڵ لەمەوپێش (١٩٤٣)
دۆخی یاساییکۆمەڵەی پیشەیی
مەبەستخولێکی بازرگانی ڕۆژنامەنووسان و وێنەگران کە ڕووماڵی پیشەسازی کات بەسەربردن دەکەن بۆ بڵاوکراوە بیانییەکان
ئۆفیسی سەرەکیوێست ھۆڵیوود، ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئەمریکا
شوێن
سەرۆک
ھێلین ھۆین
بەڕێوەبەری جێبەجێکار
تۆد بۆیلی
سکرتێر
ئادەم تانسوێڵ
کۆمپانیای لکێنراو
دامەزراوەی خێرخوازی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆلیوود
لێکنراودامەزراوەی خێرخوازی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود
داھات (٢٠١٩)
$٣٢٬١٥٥٬٧٦٨
خەرجییەکان (٢٠١٩)$١٦٬٥١٧٬٩٠٢
کرێکاران (٢٠١٨)
٢٠١٩
وێبگەwww٫hfpa٫org Edit this at Wikidata

کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانیی بیانیی ھۆڵیوود (بە ئینگلیزی: Hollywood Foreign Press Association) (کورتکراوە: HFPA) ڕێکخراوەیەکی سوودنەخوازە لە ڕۆژنامەنووسان و وێنەگران کە ڕاپۆرت لەسەر پیشەسازیی کاتبەسەربردنی ئەمریکا بۆ بازاڕەکانی میدیای بیانی دەکەن.[١][٢] بەزۆری بە دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی ئاھەنگی ساڵانەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لە شاری لۆس ئانجلەسی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ھەموو مانگی یەکدا ناسراوە، کە ڕێز لە دەستکەوتە دیارەکانی فیلم و تەلەڤیزیۆن دەگرێت.[٣] کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانیی بیانیی ھۆڵیوود لە نزیکەی ١٠٥ ئەندام پێک ھاتووە لە نزیکەی ٥٥ وڵاتەوە کە بە کۆی گشتی شوێنکەوتوویان زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن کەسە.[٤][٥]

مێژوو[دەستکاری]

ڕووبەری بینای کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانیی بیانیی ھۆڵیوود لە ڕۆژاوای ھۆلیوود، کالیفۆڕنیا

کۆمەڵەکە لە ساڵی ١٩٤٣ لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بیانی کە بنکەکەی لە لۆس ئانجلەسە دامەزرا و دەیان ویست پرۆسەیەکی ڕێکخراوتری دابەشکردنی ھەواڵی سینەما بەسەر بازاڕەکانی دەرەوەی ئەمریکادا ھەبێت.[٦]

یەکەم خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ پیشەسازیی سینەما بوو، لە سەرەتای ساڵی ١٩٤٤ بە مەراسیمێک لە فۆکسی سەدەی ٢٠ەم.[٧][٨] لەوێدا جێنیفەر جۆنز خەڵاتی «باشترین خانمەکتەر»ی بۆ فیلمێکی درامی بەناوی «گۆرانی بێرنادێت» پێ بەخشرا، ھەروەھا خەڵاتی «باشترین فیلم»ی بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا پۆل لووکاس خەڵاتی «باشترین ئەکتەر»ی بۆ فیلمی «بینین لەسەر ڕووباری ڕاین» بردەوە.[٩] خەڵاتەکان بە شێوەی پەرتووک پێشکەش دەکران.

ساڵی دواتر ئەندامان بیرۆکەی ئەوەیان ھێنایە ئاراوە کە گۆڵدن گڵۆب پێشکەش بە براوەکان بکەن کە بە شریتێکی فیلمی جووڵاو دەورە دراوە و لەسەر پایەیەک دانراوە.[١٠]

لە ساڵانی ١٩٥٠دا، فەلسەفەی جیاواز لە نێوان ئەنداماندا بووە ھۆی جیابوونەوە لەناو ڕێکخراوەکەدا، لە ئەنجامدا بۆ دوو گرووپی جیاواز دابەش بوون: کۆمەڵەی پەیامنێرانی بیانیی ھۆلیوود و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانیی بیانیی ھۆلیوود.[١١] جیابوونەوەکە لە ساڵی ١٩٥٥ کۆتایی ھات، کاتێک ڕۆژنامەنووسەکان لەژێر ناوی بەکۆمەڵ «کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆلیوود» بە ڕێنوێنی و مەرجی پتەو بۆ ئەندامێتی یەکتریان گرتەوە.

لە ساڵی ١٩٥٥، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب دەستی بە ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانی تەلەڤیزیۆن و ھەروەھا لە فیلمدا کرد. لە سەرەتادا کەسی خەڵاتکراو لە بەشی «باشترین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی» لەو ساڵەدا بریتیبوو لە دینا شۆر لە زنجیرەی لوسی و دێسی.[١٢]

پێوەرەکانی ئەندامێتی[دەستکاری]

مانگانە کۆبوونەوەی ئەندامێتی ئەنجام دەدرێت، ساڵانە ئەفسەر و بەڕێوەبەرەکان ھەڵدەبژێردرێن.[١٣] لە شوباتی ٢٠٢١ ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز بڵاوی کردەوە کە ھیچ کام لە ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕەشپێست نین.[١٤] لە وەڵامدا، لە سەرەتای مانگی ئایاری ٢٠٢١، کۆمەڵەکە زنجیرەیەک چاکسازی ڕاگەیاند بە ئامانجی زیادکردنی ئەندامێتی بە «گرنگیدانی تایبەت بە دامەزراندنی ئەندامانی ڕەشپێست»، باشترکردنی حوکمڕانی، و کەمکردنەوەی ناکۆکی بەرژەوەندییەکان. لۆرێنزۆ سۆریا لە ساڵی ٢٠١٩ بە سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆلیوود ھەڵبژێردرا، ھەروەھا ھێلین ھۆین لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ وەک سەرۆک کۆمار دەستنیشانکرا.[١٥][١٦][١٧]

خێرخوازی[دەستکاری]

کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە پارە دەبەخشێتە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی پەیوەست بە کات بەسەربردن (ئینتەرتەیمێنت). خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ساڵانە لە پەخشی تەلەڤیزیۆنییەوە ١٠ ملیۆن دۆلار داھات بەدەستدەھێنێت. کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود میوانداری ئاھەنگی ساڵانەی کۆکردنەوەی پارە دەکات بۆ دابەشکردنی پارە بۆ ڕێکخراوەکان. لە ساڵی ٢٠١٥دا ٢٫١ ملیۆن دۆلار بەخشراوە بە ڕێکخراوە سوودنەخوازەکان، بەڵام ٨ ملیۆن دۆلار بۆ ھیچ ڕێکخراوێکی خێرخوازی نەبەخشراوە.[١٨] بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠١٥ زیاتر لە ٢٣٬٩ ملیۆن دۆلار بەخشراوە بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و بۆ بەخشین و یارمەتییەکان بەکارھێنراوە.[١٩] بە تێکڕا ساڵانە کەمتر لە ملیۆنێک دۆلار بوو.[٢٠] لە ساڵی ٢٠١٩ ڕێکخراوەکە یارمەتییەکانی بە بەھای کەمتر لە ٦ ملیۆن دۆلار لە داھاتی کۆی گشتی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار خەرج کردووە. ھەروەھا پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی زیاتر لە ٩٠ فیلم بەکارھێنراوە، لەوانە کینگ کۆنگ (١٩٣٣) و ژن لە ڕاکردندا (١٩٥٠).

نیشتەجێبوونی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود بەرنامەی نیشتەجێبوونی خۆی بە ھاوبەشی لەگەڵ فیلمی-سەربەخۆ ڕاگەیاند. بەرنامەکە سێ براوە لە بەشی ئۆریزۆنتی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزی ئیتاڵی و سێ بەشداربوو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی کەنەدا بۆ لۆس ئەنجلۆس ھەڵدەبژێرێت بۆ کارکردنێکی چڕ.[٢١]

مشتومڕەکان[دەستکاری]

تۆمەتی ئازاردانی سێکسی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی برێندان فرایزەر، فیلیپ بێرکی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود تۆمەتبار کرد بەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەستی لێداوە. ڕێکخراوەکە لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی ئەنجامدا، کە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە «لەکاتێکدا بورک بە شێوەیەکی نەشیاو دەستی لە فرایزەر داوە، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە مەبەست لێی وەک گاڵتەجاڕی بووە نەک وەک پێشڕەوییەکی سێکسی».[٢٢] بەرپرسانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود داوایان لە فرازییەر کردووە کە بەیاننامەیەکی ھاوبەش لەسەر ئەو بابەتە واژوو بکات، بەڵام ئەنجامە تەواوەکانی لەگەڵیدا باس ناکەن. دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (The Whale) لە ساڵی ٢٠٢٢، فرایزەر بە ڕوونی ڕای گەیاند کە بەشداری خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٣ ناکات بەھۆی نەبوونی ئاشتەوایی یان داوای لێبوردن لەسەر تۆمەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەری.[٢٣][٢٤]

داواکاری ئەندامێتی و خۆفرۆشتن[دەستکاری]

ھەرچەندە ھەندێک ڕۆژنامەنووسی دیار لە نێو ئەندامانی خۆیدا دەژمێرێت، لانیکەم لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود تۆمەتبار کراوە بە پێوەرە لاوازەکانی ئەندامێتی، لەوانەش وەرگرتنی ئەو ئەندامانەی کە پێشینەی ڕۆژنامەوانییان کەمە یان ھیچیان نییە.[٢٥][٢٦] وتارێکی واشنتۆن پۆست لە ساڵی ١٩٩٦دا ئەوەی گەیاند کە زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕۆژنامەنووسی پیشەیی ھەمیشەیی نین، بەڵکو نووسەری سەربەخۆی کاتیین بۆ بڵاوکراوە بچووکەکان و ھەروەھا ڕۆژنامەنووسی سەرەکی نین، لە مامۆستای زانکۆوە تا فرۆشیاری ئامێرەکان؛[٢٧] و بەھەمان شێوە، لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢١ی لۆس ئەنجلۆس تایمز دەری خستووە کە کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ساڵانە بە شێوەیەکی ڕۆتینی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار دەداتە ئەندامەکانی بۆ ئەوەی لە لیژنە جیاوازەکاندا خزمەت بکەن، ئەمەش ڕەنگە پێگەی خۆی وەک ڕێکخراوێکی سوودنەخواز کە لە باج بەخشراوە بخاتە مەترسییەوە.[٢٨] ھەروەھا لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەمی ئەندامێتی کۆمەڵەکە کاریگەری ئاسانتری کردووە لە چاو دەزگا دەنگدەرە گەورەکانی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جووڵاو (AMPAS) و ھەروەھا ئەکادیمیای تەلەڤیزیۆنی. ھەروەھا لێکۆڵینەوەکە باس لەوە دەکات کە زۆرێک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە قازانج نەویستە ڕۆژنامەنووس نین، و ئەو ڕۆژنامەنووسە بیانییە دامەزراوانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بە بەردەوامی ڕەتدەکرێنەوە. لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا داوای یاسایی دژە وەرگرتنی لە دژی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود تۆمارکرا لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی نەرویجی بە ناوی کجێرسی فلا کە چەندین جار داواکارییەکەی بۆ ئەندامێتی ڕەتکرابووەوە.[٢٩]

نوێنەرایەتی ڕەشپێستەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢١دا، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە بەھۆی نەبوونی نوێنەرایەتی ڕەشپێستەکان لە نێو ئەندامەکانیدا؛ لەلایەن ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمزەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمەڵەکە ئەندامێکی نوێی ڕەشپێستی نەبووە لە دوای مێھێر تاتنا، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەکە لە ساڵی ٢٠٠٢. کۆمپانیا و میدیایی ڤارایتی چەند پێوەرێکی بۆ ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود دانا، کە دەبێت ڕێکخراوەکە دوو بەشی سەرەکی ھەبێت لە ئەندامەکانیدا، یەکێک لە بەسەکان دامەزراندنی ڕەشپێستەکان بێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، «بۆ ڕۆژنامەنووسێکی بیانی کە بنکەکەی لە لۆس ئەنجلۆسە، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەم گرووپە بچووکە، کە تاڕادەیەکی زۆر بۆ خەڵک نادیارە، بەھۆی سیاسەتە توند و تایبەتەکانی ئەندامێتی قورسە».[٣٠] پێش ٧٨ەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، کۆمپانیای تایمز ئاپ ھەڵمەتێکی سۆشیال میدیای دەستپێکرد بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ ئەو پرسە ڕابکێشێت. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕای گەیاند کە "بە تەواوی پابەندە بە دڵنیابوون لەوەی ئەندامێتیمان ڕەنگدانەوەی ئەو کۆمەڵگایانە بێت لە سەرانسەری جیھان کە فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییان خۆشدەوێت، ھەروەھا پلانی ھەیە بۆ کارکردن لەسەر دامەزراندنی ڕەشپێستەکان و ئەو کەسانەی کە لێھاتوویەکی کەمیان ھەیە لە بوارەکاندا.[٣١][٣٢] کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٣٥٪ی ئەندامەکانی خەڵکی وڵاتانی غەیرە ئەوروپین و خەڵکی ڕەنگاوڕەنگیان تێدایە، بەڵام ئاگاداری ئەوە بووە کە ھیچ کام لە ئەندامەکانی ئێستای ڕەشپێست نین.[٣٣] لە نیسانی ٢٠٢١، فیلیپ بێرک سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود دەرکرا، دوای ئەوەی بابەتێکی بە ئیمەیڵ بۆ ھاوڕێکانی نارد کە ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە بە «بزووتنەوەی ڕق و کینەیەکی ڕەگەزپەرستانە»، و ڕەخنەی توندی لە ڕێکخەر پاتریس کالۆرس گرت بەھۆی کڕینی خانوویەک لە گەڕەکێکی ئاست بەرزدا چونکە ئەو ڕەشپێستە بۆیە.

ھەوڵدان بۆ چاکسازی، بایکۆت[دەستکاری]

لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود پلانەکانی بۆ پاکێجێکی چاکسازی ڕاگەیاند، لەوانە زیادکردنی ئەندامێتی بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ لە ماوەی ١٨ مانگی داھاتوودا بە گرنگیدانێکی تایبەت بە گرووپە کەم نوێنەرایەتییەکان، گرنگیدان بە ئەندامانی نوێی ڕەشپێست، پۆستی نوێی ئۆفیسی پیشەیی (لەوانەش بەڕێوەبەری جێبەجێکار، CFO، بەرپرسی سەرەکی ھەمەچەشنی، یەکسانی و گشتگیری، و بەرپرسی سەرەکی سەرچاوە مرۆیییەکان)، دروستکردنی دەستەیەکی چاودێری بۆ «چاکسازیی ڕێکخراوەیی گرینگ»، و باشترکردنی لێپرسینەوەکانی تر (لەوانەش سنووردارکردنی ماوەی کارکردن بۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سنووردارکردنی «دیاری» ناوخۆیی).[٣٤] زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود لە ٦ی ئایاردا دەنگیان بە پاکێجەکەدا. بەپێی یاسای کالیفۆرنیا، گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکەدا بەندە بە دەنگی زیاتر لەلایەن ئەندامێتی تەواوی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود، کە بڕیاربوو لە مانگی حوزەیران و تەممووزدا ئەنجام بدرێت.[٣٥] لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھەردوو ستۆدیۆی ئەمازۆن و نێتفلیکس ڕایان گەیاند کە چالاکییەکانیان لەگەڵ کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود ڕادەگرن تاوەکو کردەوەی پێویست لەسەر چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت. دوای چەندەھا ڕاگرتنی کارکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیە، دواتر لە تشرینی یەکەمدا، ئەم کۆمەڵەیە پێرستی ٢١ ئەندامی نوێی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئەم چاکسازییانە دامەزراندوویانە، بەمەش ژمارەی ئەندامانی بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ زیادکردووە.[٣٦] پاشان کۆمەڵەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا ڕای گەیاند کە ھێشتا پلانی ھەیە بە ھەر شێوەیەک بێت، بە پەخشکەرێکی ئەمریکی یان بەبێ پەخشکەرێکی ئەمریکی، ٧٩ەمین ئاھەنگی خەڵاتی گۆڵدن-گڵۆب ئەنجام بدات. لە کۆتاییدا ئاھەنگەکە وەک بۆنەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو کە تەنھا سودمەندانی کۆمەڵەکە ئامادەبوون، و گرنگیدانێکی سەرەکی بە چالاکییە خێرخوازییەکانی لەخۆگرتبوو.[٣٧][٣٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hollywood Foreign Press Association". Variety. Retrieved January 20, 2016.
  2. ^ "What is the Hollywood Foreign Press Association?". Vox. Retrieved January 23, 2016.
  3. ^ "About HFPA- Golden Globes". Golden Globe Awards. Retrieved January 20, 2016. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Meet the New, Revamped Hollywood Foreign Press Association, 105 Members Strong". IndieWire. 2021-10-01. Retrieved 2022-02-09.
  5. ^ وێبگەی فەرمی of the HFPA and the Golden Globe Awards.
  6. ^ Hess, Stephen (January 1, 2005). Through Their Eyes: Foreign Correspondents in the United States. Brookings Institution Press. Retrieved October 31, 2016 – via Internet Archive.
  7. ^ "FindArticles.com – CBSi". Retrieved October 31, 2016.
  8. ^ "Golden Globe Award & The Best Award in Entertainment – 2010 Golden Globe Awards – Zimbio." Zimbio – Interactive Magazine. Globe Award Best Award Entertainment
  9. ^ "1943 Academy Awards Winners and History." Greatest Films – The Best Movies in Cinematic History. filmsite.org
  10. ^ CBS News, New Look For Golden Globe Statuette 2009/01/08
  11. ^ Maureen Dragone. Who Makes the Golden Globes Go Around? North Hollywood, CA: Highstream, 2005.
  12. ^ "Golden Globe Awards – The Hollywood Foreign Press Association apparelsearch.com
  13. ^ "Who really gives out the Golden Globes? A tiny group full of quirky characters — and no Black members". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 2021-02-21. Retrieved 2021-02-22.
  14. ^ "HFPA Draft Letter to Membership" (PDF). May 3, 2021. Archived (PDF) from the original on May 4, 2021.
  15. ^ "Golden Globes body unveils plans to deal with crisis over diversity and ethics". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-05-04. Retrieved 2021-05-04.
  16. ^ "Lorenzo Soria Named President of Hollywood Foreign Press Association". The Hollywood Reporter. June 4, 2019.
  17. ^ Feinberg, Scott (2021-09-08). "Golden Globes: Helen Hoehne Elected HFPA President". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-21.
  18. ^ Kilday, Gregg (August 13, 2015). "Hollywood Foreign Press Hands Out More Than $2M in Grants". The Hollywood Reporter. Retrieved July 5, 2016.
  19. ^ "About the HFPA". www.goldenglobes.com. Retrieved July 5, 2016. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Full Filing for fiscal year ending June 2020". ProPublica. NonProfit Explorer. Retrieved 17 November 2022.
  21. ^ "The HFPA Celebrates the 75th Venice Film Festival". www.goldenglobes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-21. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ Baron, Zach. "UPDATED: Brendan Fraser Says the HFPA Denied His Claims of Sexual Harassment". GQ. Retrieved 10 May 2021.
  23. ^ Saha, Joy (16 November 2022). "Brendan Fraser stands his Me Too ground and refuses to attend Golden Globes, even if he's nominated". Salon (بە ئینگلیزی). Retrieved 16 November 2022.
  24. ^ Kreps, Daniel (16 November 2022). "Brendan Fraser Won't Attend Golden Globes if He's Nominated for 'The Whale': I'm Not a 'Hypocrite'". Rolling Stone. Retrieved 16 November 2022.
  25. ^ Framke, Caroline (January 7, 2018). "The Golden Globes and the controversial group that decides the awards, explained" (بە ئینگلیزی).
  26. ^ "Golden Globes voters in tumult: Members accuse Hollywood Foreign Press Assn. of self-dealing, ethical lapses". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 2021-02-21. Retrieved 2023-01-12.
  27. ^ Waxman, Sharon (December 6, 1996). "Fool's Gold". Washington Post.
  28. ^ "Golden Globes voters in tumult: Members accuse Hollywood Foreign Press Assn. of self-dealing, ethical lapses". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 2021-02-21. Retrieved 2021-05-10.
  29. ^ Maddaus, Gene (2020-11-25). "Hollywood Foreign Press Association Wins Dismissal of 'Cartel' Lawsuit". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.
  30. ^ Davis, Clayton (2021-02-27). "Golden Globes Former President Admits the HFPA Hasn't Had Any Black Members in Two Decades". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  31. ^ "Who really gives out the Golden Globes? A tiny group full of quirky characters — and no Black members". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 2021-02-21. Retrieved 2021-05-10.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  32. ^ "Golden Globes Hit With #TimesUpGlobes Protest Over HFPA's No Black Members". TheWrap (بە ئینگلیزی). 2021-02-26. Retrieved 2021-05-10.
  33. ^ Patten, Dominic (2021-03-09). "Besieged HFPA Hires Racial Equity Advisor + Law Firm To Overhaul Policies, Create "Anti-Racism & Unconscious Bias Training"". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.
  34. ^ Patten, Dominic (2021-05-03). "NBC Backs Derided HFPA Promise Of Wide-Ranging Overhaul To Address Lack Of Black Members, Payouts & Governance". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  35. ^ Patten, Dominic (2021-05-06). "HFPA Members Overwhelmingly Back Board Reform Plan; Proposed Bylaw Changes Set For Summer Vote". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  36. ^ Patten, Dominic (2021-05-07). "HFPA Reforms Slammed As "Window-Dressing Platitudes" By Time's Up; PR Gurus Push For Haste". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  37. ^ D'Alessandro, Anthony (2022-07-28). "HFPA Will Be Both A Private Company & Non-Profit". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-05.
  38. ^ Schneider, Michael (2022-07-28). "In Move to Save Golden Globes, HFPA to Become For-Profit Org, Add More Voting Members". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-05.