جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو
دەرھێنەرجەی ئەی بایۆنا
بەرھەمھێنەرفڕانک مارشال
مۆسیقامایکڵ گیاشینۆ
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٧٠ ملیۆن دۆلار
داھات١،٣٠٨ بلیۆن دۆلار


جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (بە ئینگلیزی: Jurassic World: Fallen Kingdom) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵی زانستییە، ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، پاشکۆی جیھانی جوراسی ٢٠١٥، لە دەرھێنانی «خوان ئەنتۆنیۆ بایۆنا»، دووەم بەشە لە جیھانی جوراسی، کە بەرنامەی بۆداڕێژراوە. وە بە گشتی پێنجەمین قیستەکانی زنجیرە فیلمی پارکی جوراسیە، «دێریک کۆنۆلی» و دەرھێنەری جیھانی جوراسی «کۆڵن تریڤۆرۆ» وەک نووسەرێک بۆ فیلمەکە گەڕانەوە.

لە دوورگەیەکی ئەمریکی ناوەندی خەیاڵی ئیسلا نوبرلەر کۆمەڵێک دایناسۆڕ ھەن، لە کەناراوەکانی پاسفیک لە کۆستاریکا، تیمێکی چەکدار دوای ئۆون گرادی و کلێر دەکەون، بۆ ئەوەی دەیناسۆرە بەجێماوەکان لەو دورگەیە ڕزگار بکەن، پێش ئەوەی کە تەڤینەوەیەکی گەورەی بورکانی ئەو دوورگەیە لەناو ببا، کریس پرات، برایس دالاس ھۆوارد، بی دی وۆنگ، جێف گۆڵدبلوم ڕۆڵی خۆیان لە فیلمەکانی پێشووی زنجیرەکەدا دووبارە دەنوێننەوە، وە ڕافی سپاڵ و تۆبی جۆنز و تێد لیڤینیش چوونە پاڵ ڕۆڵەکان. وێنەگرتن لە مانگی شوباتەوە تا تەممووزی ٢٠١٧ لە بەریتانیا لە ھاوایی بەڕێوەچوو، بەرھەم و دابەشکردنی لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە بوو، شانشینی کەوتوو لە مەدرید لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ نمایش کرا، لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، فیلمەکە لە ئاستی جیھاندا زیاتر لە ١٬٣ میلیارد دۆلاری کۆکردەوە، کە بووە سێیەم فیلمی جوراسی بۆ تێپەڕاندنی ھێمای ملیارەھا دۆلار، ھەروەھا سێیەمین فیلمی پڕ داھاتی ساڵی ٢٠١٨ بوو.

چیرۆک[دەستکاری]

تیمێکی مەرکەزی لە واشنتۆنی ئەمریکا بریار لەسەر ئەوە دەدەن، کە ئایا دەیناسۆرەکان لە دوورگەکە ڕزگاربکەن یان بمرن، دوای کۆبونەوەکە بڕیارەکەیان ھێشتنەوەی دەیناسۆرەکانە، بەڵام کەسێک بەناوی ئێلی میلس بۆ ئەوەی دەیسناسۆرەکان بفرۆشێت بە نرخێکی خەیاڵی، تیمێکی مەرکەزی بەسەرکردایەتی کێن ویتڵی بۆ دورگەکە دەنێرێت، لەگەڵ ئۆون کلێر و تەکنیکاری پێشووی پارک فرانکلین، ھەموویان بەرەو دورگەکە دەڕۆن، سەرەتا بۆ ئەوەی بلو (دەیناسۆرە بزربوەکەی بەشی یەکەمی جیھانی جوراسی) بدۆزنەوە، ئۆون لەپێش ھەموویان بە شوێن پێی پلو دەگەرێت، تا بلوو دەدۆزنەوە، بەڵام ئۆون دەیەوێت بلو ئارامبکاتەوە، لەو کاتەدا کێن ویتڵی تەقە لە بلو دەکرێت، ئۆون کە خۆی دەیناسۆرەکەی بەخێو کردوە، وە بەم شێوەیە لەگەڵ ویتڵی ڕێک نەکەوتبوون، یەکسەر ئۆون ھێرش بۆ ویتڵی دەکات، بەڵام ویتڵی بە چەکی ئارامبکردنەوە ئۆون دەبورێنێتەوە. کلێر و فرانک لە خانییەکی چۆڵن لە دورگەکە بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام بێ ئاگان، لەوەی ویتڵی فێڵی لێیان کردووە، ھەروەھا ئۆونیان لە دارستانەکە بەجێ ھێشتووە، وە بلویان برد. دواتر کلێر و فرانک دەچنە سەرەوەی خانییەکە بە ڕاکردن ئۆون بەرەو لاین دێت، ھاوار دەکات دەڵێت ڕاکەن، لەبەر ئەوەی ھەموو دەیناسۆرەکان بە بچوک و گەورەوە لەدوای ئۆون ڕادەکەن، تا خۆیان لە تەقینەوەکەی بورکانەکە بپارێزن، لەو کاتەدا ھەموویان خۆیان بۆ نێو ئاوەکە فرێدەدەن. کەشتییە بەکرێگیراوەکە کە داینەسۆرە گیراوەکانی بارکردووە، بۆ خاکی ئەمریکا دەجولێت، چونکە ئەو دایناسۆرانەی کە ماون لە کاتی ھەڵچوندا دەمرن. کلێر و فرانکلین و ئۆون دزە دەکەن، بۆ ناو کەشتییەکە وە بەدزییەوە یارمەتی بلوو دەدەن تا خوێنی تری لێنەڕوات، گروپەکە دەرک بەوە دەکەن کە دایناسۆرە گیراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێنەوە بۆ مەبەستێکی نادیار. دواتر تیمەکەی ویتڵی ھەموو دایناسۆرەکان بۆ کۆشکەکە دەھێنن، وە لەوێدا سجنیان دەکەن، دواتر دەست بە فرۆشتنی ھەموو دایناسۆرەکان دەکەن، بە نرخێکی خەیاڵی کە ھەموو کەسە بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکان بۆ کڕینی دایناسۆڕەکان لەو کۆشکەدان، بەڵام یەکێک لە دایناسۆرەکان کە لەلایەن کەسێکی زاناوە بەچەن دەرمان و دی ئێن ئەیەک دروستکراوە، کە توانایەکی زۆر زۆری ھەیە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • کریس پرات: وەک ئۆون گرادی
  • برایس دالاس ھۆوارد: وەک کلێر
  • ڕیف سپاڵ: وەک ئێلی میلس
  • جوستێت سمیت: وەک فرانکلین
  • تێد لیڤن: وەک کێن ویتڵی
  • دانێلا پێندا: وەک زیا ڕۆدریگز

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە کاتی گفتوگۆی زوو سەبارەت بە فیلمی جیھانی جوراسی ساڵی ٢٠١٥، بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن سپیلبێرگ بە دەرھێنەر کۆڵن تریڤۆرۆی گوت، کە حەزی لە ھەبوونی چەند فیلمێکی تر ھەیە کە دروست بکرێت.[١] لە نیسانی ٢٠١٤ تریڤۆرۆ ڕایگەیاند، کە باس لە پاشکۆکان کراوە: ئێمە ویستمان شتێک دروست بکەین کە کەمێک ئەڵقەی بێت، وە شتێک کە لەوانەیە بە شێوەیەکی شاراوە کەوان بکات بە زنجیرەیەک کە خەڵک ھەست بکەن فیلمەکە وەک چیرۆکێکی تەواوە.[٢] تریڤۆرۆ وتی کریس پرات و عومەر سی لەوانەیە ڕۆڵی خۆیان بۆ چەند فیلمێکی داھاتوو بگەڕێننەوە، وە ئەگەر پرسیارمان لێیان کرد، ئەو فیلمەیان ئاراستە کرد.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ لە سەنتەری ویزینک لە مەدریدی ئیسپانیا بڵاوکرایەوە،[٣][٤] ڕۆژی ٧ی حوزەیران لە وڵاتی سەنگافورە و مالیزیا، بەڕیتانیا، ھندستان، ئیتاڵیا،[٥][٦] کۆریای باشور و ئەنگۆلا بڵاوکرایەوە،[٧]وە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پاکستان بڵاوبوویەوە، دواتر فیلمەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئەمریکا بڵاوبوویە. ھەروەھا لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە ژمارەی دیجیتاڵی لەسەر بلو ڕای، دی ڤی دی، بلو ڕای 4k، بلو ڕای 3D بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە.

پێشوازی[دەستکاری]

جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو ٤١٧٬٧ میلیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و کەنەدا کۆکردەوە، ھەروەھا ٨٩٠٬٧ میلیۆن دۆلاری لە ناوچەکانی دیکە کۆکردەوە، بۆ کۆی گشتی جیھانی بە بڕی ١٬٣٠٨ میلیارد دۆلار بەرامبەر بە بودجەی بەرھەمھێنانی ١٧٠ میلیۆن دۆلار.[٨] فیلمەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٨ بڕی ١ میلیارد دۆلار مارکی بڕی، بووە سیو پێنجەمین فیلم کە گەیشتبێتە ئەم نیشانەیە، حەوتەمین فیلمی جیھانیش بوو. دوا مۆڵەت ھۆڵیوود قازانجی تۆڕی فیلمەکەی بە ٢٢٬٨ میلیۆن دۆلار ئەژمار کرد، کاتێک ھەموو خەرجی و داھاتەکانی پێکەوە بە فاکتەر دەژمێرێت، ئەمە ھەشتەمین وەشانێکی قازانج بەخشە لە ساڵی ٢٠١٨.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Weintraub, Steve (June 13, 2015). "Jurassic World: Colin Trevorrow Talks Building a Foundation for Future Installments". Collider.com. Event occurs at 4:30–7:58. Archived from the original on June 15, 2015. Retrieved June 13, 2015.
  2. ^ Phil de Semlyen (April 23, 2014). "Exclusive: Jurassic World Sequels Planned". Empire. Archived from the original on June 17, 2015. Retrieved May 31, 2015.
  3. ^ Hall, Jacob (May 21, 2018). "'Jurassic World: Fallen Kingdom' Reactions from the Spanish Premiere: Here is What People Are Saying". /Film. Retrieved May 21, 2018.
  4. ^ "'Jurassic World: El Reino Caido' Madrid Premiere". Getty Images. May 21, 2018. Retrieved May 21, 2018.
  5. ^ "Jurassic World: Fallen Kingdom (2018)". Popcorn. 7 June 2018. Retrieved 14 June 2018.
  6. ^ "Jurassic World: Fallen Kingdom (2018)". Popcorn. 7 June 2018. Retrieved 14 June 2018.
  7. ^ "Cinemax – É um espectáculo – Mundo Jurássico: Reino Caído". Cinemax. Archived from the original on June 10, 2018. Retrieved June 11, 2018. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Jurassic World: Fallen Kingdom (2018)". Box Office Mojo. Archived from the original on August 21, 2020. Retrieved January 3, 2019.
  9. ^ "Weekend Box Office: 'Jurassic World: Fallen Kingdom' Stomps Toward $144M Bow". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-07-30.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]