ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/گۆڕەپانی کۆماری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سلاو ئەم بابەتە کاندید دەکەم بۆ ئەوەی ببمە ڕیزی وتارە باشەکانی ناو ئەم ئینسایکلۆپیدیایە، ئەم بابەتە باس لە بەناوبانگترین گۆڕەپانەکانی کۆماری ئەرمەنستان دەکات و لە سەرووی ھەمووشیانەوە شایەدی مێژووی ئەم وڵاتەیە لە ڕۆژانی یەکێتی سۆڤیەت تا ئێستا چاوەڕێی بەشداریکردنتانم لە دەنگدانەکەدا و بابەتەکەم بە چەندین سەرچاوەی متمانەپێکراو دابین کردووە، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٥:٤٠، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

بێلایەن[دەستکاری]

بێلایەن بەو پێیەی کاتێکی زۆرم نییە بۆ ھاوکاریکردن، بەڵام وتارەکە کەمێکی چاککردنی دەوێت، دژ نابم بەڵام ناتوانم لەگەڵیشی ببم. Central Kurdish (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


لێدوان[دەستکاری]

سڵاو Hamaredha، ئەم وتارەتم خوێندەوە، بەڵام بە گونجاوی نازانم ھێشتا ببێتە وتارێکی باش، چونکە ھەڵە لە شێوازی نووسنی دا ھەیە، واتا لەھەندێک شوێن وتارەکە پێوەی دیارە کە وەرگێڕێکی ئامێریی تێدا بەکارھاتووە بەبێ پێداچوونەوە، چونکە مانا نابەخشێت. ھیوادارم بەسەری بچنەوە و باشتری بکەین، ئەگینا دەنگ لەسەر پاڵاوتنەکە ئەدرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٤٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆشبێت @Hamaredha، پێموایە کێشەی زمانەوانیی ھەیە، پێشەکییەکەم باشتر کرد و ئەگەر خۆشت بتوانیت لەگەڵمدا پێداچوونەوەیەک بکەیت ئەوا منیش ھاوکاریت دەکەم. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٤٤، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared
سڵاو، سوپاس بۆ ھاوکاریتان، و بەخێرھاتنی ھەر ھاوکارییەکتان دەکەم بۆ باشترکردنی ئەم بابەتە، ئەگەر ھەر تێبینییەکتان ھەیە لەسەر بابەتەکە، تکایە ھاوکارم بن بۆ باشترکردنی بابەتەکە بەرەو باشترین و گونجاوترین فۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەم بابەتە، و ھەر ھەموارکردنەوەیەک کە بە گونجاو دەزانیت ھیوادارم بۆم دابین بکەن و یارمەتیم بدەن لەو کارەدا سوپاس بۆ ئێوە Hamaredha (لێدوان) ‏١١:١٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

(Sakura emad، Kushared، Aram، Serchia، Épine، RasberryPedia، mamozk، Central Kurdish) سڵاو بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە چالاکەکان، تکایە ئەگەر دەتوانن پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم وتارە بکەن و دواتر ڕای خۆتان لەسەر ئەم پاڵاوتنە بخەنەڕوو Hamaredha (لێدوان) ‏٢٠:٢٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

نەکرا':هیچ پشتگیرییەک نییە جگە لە تێبینی و ڕەخنە، پێویست بوو کە چارەسەر بکرانایە.' Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.