لێدوانی بەکارھێنەر:د. توانا ع. بەرزنجی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا د. توانا ع. بەرزنجی!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٤ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٥٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Translation[دەستکاری]

Thanks for joining the translation efforts at Wiki Project Med. We have a tool here https://mdwiki.toolforge.org/fixwikirefs.php To help with fixing formating. James Heilman, MD (talk · contribs · email)(please leave replies on my talk page) ‏٢١:٤٧، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: دەستکارییەکی منت لە وتاری دەردەشا گەڕاندەوە لەکاتێکدا هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبووە، هۆکارێکم بدەرێ تکایە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:١٤، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla، هۆکارەکە ڕوونە، تۆ سەیری گۆڕانکاریەکەت نەکردبوو کە بوویتە هۆی دروستبوونی ٣(ی) لەدوای یەک وەک دەریایییەکان و بۆماوەیییەکان، کە ئەمە پێچەوانەی ڕێزمانی کوردیە و دوو بزوێن لەدوای یەکدا نایەن. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @د. توانا ع. بەرزنجی، بەپێی ڕێزمانی کوردی ئەم ئامرازە دانراوە و پێویستە بۆ ئەم جۆرە وشانە سێ پیتی ی لەدوای یەکترەوە بێن، بۆیە هەڵە نەکراوە و بەڵکو دروستە. سەیری وشەی دەریایی بکە، گەر بیکەیت بە کۆ، ئەوا دەبێت پاشگری یەکان بۆ وشەکە زیاد بکەین، ئەوکات دەبێتە سێ پیتی ی وەک وشەی دەریایییەکان. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Tessla، داوای لێبوردن دەکەم من بەهەڵە لەم بابەتە تێگەشتبووم (شائەمڕاز:هەڵە ئەرێنییەکان)، وامزانی ئەم شتەی باسکردووە بەڵام نەبوو. بۆیە بانگی کەسێکی تر بکە لەبەڕێوەبەران یان هەر کەسێک لە ئەندامان کە بەڵگەیەکی هەبێت لەسەر ئەو بابەتە، چونکە ئەم شتە نوێیە و کاتی خۆی ئێمە وا فێرنەکراوین. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٦:٥٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: پێویست بە داوای لێبوردن ناکات، بەڵام ئەوەش بزانە کە گەڕاندنەوەی دەستکاری یەکێکی شارەزای ویکیپیدیا بەتایبەت بەڕێوەبەران بەبێ وتووێژکردن، شتێکی باش نابێ بۆ کۆمەڵگەی ویکی. @Sakura emad: گەر ئەتوانیت تۆش ڕای خۆت بڵێ وەک بەڵگە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ بابەتی ڕێزمان و ڕێنووس بەرێز @Aram باشتر دەزانێت و من کوردیم باش نییە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، بڕواننە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٣٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو مامۆستا@Aram، بەڕاستی من قەناعەتم نەهات بەو شتە، و ئەو شێوازەش هیچ شوێنێک بەکاری ناهێنێت. بەس کە بینیم لە ڕابردوو چەند ئەرکت بەو کێشە تەکنیکییانە کێشاوە ئیدی وتم منیش ڕازیمە و لەوە زیاتر لەسەری ناڕۆم. سوپاس🫡 Τωαηα (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی بەپێی قانوونی ڕێزمانی کوردی ئەو شێوازە دروستە. پێش ٢٠٠٤ ئەو شتە باس کراوە و م. دیاکۆش لە چەندین شوێن باسی کردووە. ئەوەی کە کەس بەکاری نایەنێت، ھەڵەی ویکیپیدیا نییە. ڕەنگە ھێشتا نەگەشتبێتە بەر گوێی نووسەران. منیش پێش ویکیپیدیا ئەم شتانەم نەدەزانی؛ ویکیپیدیا و بەکارھێنەرەکانی فێریان کردم. دەزانم بێسەروبەرییەک ھەیە، بەڵام ئێمە بەپێی مەنتیق کردەوەمان لە ویکیپیدیا ھەبووە و بڕوا ناکەم کەس بە حەزی خۆی ویستبێتی شتێک بکات. ئینجا سپاسیش بۆ ستایشەکەت! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:١٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی پزیشکی
سپاسی ئێوە دەکەم بەھۆی بەشداریتان لە بابەتە پزیشکییەکاندا. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر خۆشحاڵتکردم بەو بەخێرهاتنە بەڕێز@Nskoalj، منیش سوپاسی ئێوە دەکەم. یەک پرسیاریشم هەیە ئەگەر بە ئەرکی نەبینی ئەوا ناوی بەکارهێنەرانی زیاترم پێبڵێی کە ئارەزووی ئەو بوارە دەکەن بۆ نمونە من Min.neelم بینیوە لە پڕۆفایلەکەی. چونکە ویکی ئینگلیزی و عەرەبی و چەند زمانێکی تریش پڕۆژەی پزیشکیان هەیە و دەستکاریکەری تایبەتییان هەیە شارەزا لەو بوارە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی زانیاری دروست و باوەڕپێکراو بدەینە خوێنەران. من قوتابیم و ئەوەی لە زانکۆ فێری دەبم لێرە بە کوردی باسیدەکەم وە پێموایە قوتابییان پێکەوە دەتوانن ئەم ویکییە پێشبخەن. دووبارە سوپاسΤωαηα (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەکرێت لەڕووی یەکێک لە ویکییەکانی تر ویکیپرۆژە:پزیشکی ساز بکەیت، دەتوانی لە ویکیپرۆژە:مۆسیقا یارمەتی وەربگری. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو@Nskoalj، من کەمێک کاتی زیاترم پێویستە بۆ ئەوەی ئەزموون پەیدابکەم و بتوانم پڕۆژە بەڕێوەبەرم، بەڵام سەیری دەروازەی پزیشکیم کرد، بۆ دەستپێک شتێکی چاکە و ئاماری پێویستی تێدایە کە من دەمویست.دووبارە سوپاس بۆ تۆ.Τωαηα (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش وەکوو بەڕێزتان شارەزاییی زۆرم لەو بابەتانەدا نییە، بەڵام دەکرێت کەڵک لە وتار و دەروازە ھاوشێوەکان وەربگیرێت، لە داھاتوودا کاری زیاتری لەسەر دەکەین. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیارییەک لەمنەوە![دەستکاری]

نیشانی پزیشکی
سڵاو کاک توانای بەڕێز؛ ئەم دیارییە بۆتۆ، وەک سپاسێک بۆ دەستکاری و (بەتایبەت وتارەکانت) لەسەر پزیشکی. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:١٠، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla، زۆر سوپاس بۆتۆش، کاک تێسلا، پشتیوان بەخوا بەردەوامدەبین هەموومان پێکەوە تا ئەم ویکییە دەگاتە ڕێڕەوی خۆی، ان شاءاللە ماوەیەکی تر دوای تاقیکردنەوە و شتی زانکۆ بە گەرموگوڕتر و بەو پەڕی توانامەوە دەست بە چاکسازی دەکەم. دووبارە سوپاس بۆ دیاریەکەت. Τωαηα (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگوومان. نەک تەنھا من، بەڵکو هەموو بەکارهێنەران پێیان خۆشە کەسانی نوێ بێنە ویکییەوە و زیاتر فراونتر بێت ئێرە. بەهیوای سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکانت، وە بەهیوای گەڕانەوەت بەچالاکی بۆئێرە. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:١٩، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Thanks you[دەستکاری]

For translating ئۆمیپڕازۆڵ. Let me know how it went and if you need any further help. James Heilman, MD (talk · contribs · email)(please leave replies on my talk page) ‏١٩:٣٥، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]