ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود (HFPA) (بە ئینگلیزی: Hollywood Foreign Press Association) ڕێکخراوەی سوودنەخوازە لە ڕۆژنامەنووسان و وێنەگران کە ڕاپۆرت لەسەر پیشەسازی کات بەسەربردنی ئەمریکا بۆ بازاڕەکانی میدیای بیانی دەکەن. بەزۆریی ناسراوە بە دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی ئاھەنگی ساڵانەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لە شاری لۆس ئانجلەسی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ھەموو مانگی یەکدا، کە ڕێز لە دەستکەوتە دیارەکانی فیلم و تەلەڤیزیۆن دەگرێت. کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆڵیوود لە نزیکەی ١٠٥ ئەندام پێکھاتووە لە نزیکەی ٥٥ وڵاتەوە کە بە کۆی گشتی شوێنکەوتوویان زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن کەسە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

بێلایەن[دەستکاری]

لێدوان[دەستکاری]

  • سڵاو @Tessla: چەن تێبینییەک ١. پێم باشە کەمتر وشەی بیانی بەکاربھێنرێت ئەگەر بەکاریش ھات بخرێتە نێو کەوانەوە بۆ نموونە: ئەمریکا (america) و ناوە ڕەسەنەکەی بکرێت بە کوردی، ٢. لە بەشی مێژوو ڕستەیەکم بینی لێی تێنەگەیشتم بەباشی ئەتوانن شی بکەنەوە مانای چییە؟:

    دەیانویست پرۆسەیەکی ڕێکخراوتری دابەشکردنی ھەواڵی سینەما بەسەر بازاڕەکانی دەرەوەی ئەمریکادا ھەبێت

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad، یەکەم/ چارەسەرم کرد و دووبارە نابێتەوە. دووەم/ سەبارەت بە نووسینەکە، ئەمە شیکردنەوەیەکە: (دەیانویست پڕۆژەی ڕێکخراوی تر لە بازاڕەکانی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هەواڵەکانی سینەما هەبێت)، نازانم کە ئێستا لێی تێدەگەیت یاخوود نا، بەڵام من دەزانم مەبەستی چییە و ئەو کەسانەی خوێنەری ئەم جۆرە وتارانەن، هەموویان لە فیلم و سینەما و دابەشکردنی هەواڵی سینەمایی دەزانن. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٧، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:١٥، ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.