ماری سلیست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەستێرەی وتاری ھەڵبژێردراو
ئەم وتارە کاندید کراوە بۆ بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو. دەتوانیت لەم پەڕەیە چاودێری پڕۆسەی پاڵاوتن بکەیت.
ڕێکەوتی پاڵاوتن: ٦ی شوباتی ٢٠٢٠

ماری سیلیست (بەئینگلیزی: Mary Celeste، زۆرجاران بەMarie Celeste دەنووسرێت کە ھەڵەیە) بریجانتینێکی بازرگانی ئەمریکی بوو، لە ٤کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ لەنزیک دورگەکانی ئەزوور لە زەریای ئەتلەسی بەتێکشکاوی دۆزرایەوە. دۆزینەوەکە لەلایەن بریجانتینێکی کەنەدیەوە بوو بەناوی «دی گراشیا» (بەلاتینی: Dei Gratia)کە لەبارێکی زۆرخراپدا بوو بەڵام بۆ دەریاوانی دەگونجا، کە بناغەکەی تارادەیەک ڕێک مابوو، بەڵام بەلەمەکانی فریاگوزاری تێدا نەمابوو. دواھەمین ھەمواری تۆمارەکانی دەگەڕایەوە بۆ نۆ ڕۆژ پێش دۆزینەوەی، لەبارەی بەڕێکەوتنی بوو لە نیویۆرکەوە بۆ جەنەوا لە ٧تشرینی دووەم، کاتێک کەپشکنینیان بۆکرد تێبینیان کرد کە بار و کەلوپەلەکانی وەک خۆی ماون، کە بریتی بوون لە بارێکی ئەلکھول و خواردنەوە مەستیەکان، ھەروەھا کەلوپەلەکانی کاپتنەکە و کارمەندانی سەر کەشتیەکە دەستکاری نەکرابوون و لە جێگای خۆیانن. بەڵام کارمەند و کەسانی سەرکەشتیەکە بۆ ھەمیشە کەس نەیبینینەوە و گوێیان لێیان نەبوویەوە.

بناغەی ماری سلیست لە دورگەی سپینسەر لە نۆڤاسکۆشیا دارێژرابوو، لە ساڵی ١٨٦١بەردەست خرابوو لەژێر خاوەنداریەتی بەریتانی بەناوی «ئەمازۆن»(بە ئینگلیزیAmazon). دواتر لە ساڵی ١٨٦٨گوێزرابوویەوە بۆ خاوەنداریەتی ئەمریکی، کاتێک کە ناوێکی نوێی لێندرا خرایە کاری دەریاوانی بەشێوەیەکی ئاسایی تاوەکو گەشتە ناودارەکەی ساڵی ١٨٧٢. لە دانیشتنە دادگاییەکەی گیبرالتار ئەفسەرانی دادگاکە بۆچونی کاری تاوانکاریان دەکرد، پێیان وابوو کارمەندەکانی لەلایەن دەستەیەکەوە ڕفێندراون، کە دەشێت کارمەندی دی گراشیای کەنەدی ئەم کارەیان کردبێ یان ھەرچەتەیەکی تر. بەڵام ھیچ بەڵگەیەک لەئارادا نەبوو بۆیە ھەر لەچوارچێوەی گریمانەکان مایەوە، بەڵام گومانەکان لەسەر خودی کارمەندەکانیشی بوو کە دەشێت زیندوو مابن.

سروشتی دۆزەکە ئالۆزی زۆری تێکەوت لەھەر دانیشتنێک بۆچوونی نوێ دەھاتە ناو دۆزەکەوە، ڕێچکەی توێژینەوەکان ئالۆز دەبوو ڕۆژبەڕۆژ بەھۆی تێخستنی بابەتی ئەفسانەیی و خەیالاوی. گریمانەکان خۆی لە مانە دەبینیەوە:کاریگەری کحولەکان و مەستبوونی کارمەندەکانی بەھۆی ئەو کحولە زۆرەی لەسەری بوو، بومەلەرزەی دەریایی، باھۆزی دەریایی، ھێرشی چەتەماسی مەزن، ھەروەھا درندەیەکی بەھێزی سەروی سروشتەوە چۆتە سەریان.

لەدوای دانیشتنەدادگاییەکانی گیبرالتار ماری سلیست لەخزمەت بەردەوام بوو لەلایەن دەستەیەک دەریاوانی نوێوە. تاوەکو لە ساڵی ١٨٨٥لەلایەن کاپتنەکەیەوە تێکشکێندرا لەنزیک کەناراوەکانی ھایتی ئەمەش لەپێناو سوودبەخش بونی لە بیمەکەی. لە ساڵی ١٨٧٢چەندین جار چیرۆکی ڕفاندنی دەستەکەی گێڕدرایەوە لەشێوەی فیلمی بەڵگەنامەیی و شانۆگەری و فیلم و چیرۆکخوانی، ناوی کەشتیەکەیان نابوو (ڕفێنراوی بێ ھۆکار).

پێشینەی[دەستکاری]

ئەمازۆن[دەستکاری]

دورگەی سپێنسەر، وێنەی ساڵی ٢٠١١.

سەکۆیەکی کەشتی دروستکردن لەسەر کەناراوەکانی کەنداوی ڤەندی دانرابوو لە دورگەی سپێنسەر لە نۆڤاسکۆشیا کە کەس نەیدەزانی لەداھاتوو دەبێتە بریجانتینی ماری سیلیست لە ١٨٦٠. کەشتیەکە لە پارچەتەختەی ناوەخۆیی دروستکرابوو، لەگەڵ دوو کۆلەکەی چارۆگەڕاگر، ئامادەکرابوو وەک بریجانتین؛ لەسەر شێوازی کارڤل کاری بۆکرابوو، لەگەڵ پەیکەرێکی ڕووپۆش بە تەختەی ھاوتەریب و ڕێک. لە ڕێکەوتی ١٨مایۆ ١٨٦١بەناوی ئەمازۆن لە شارۆچکەی پارۆسبۆرو تۆمارکرا. بەپێی بەڵگەنامە تۆمارکراوەکان درێژیەکەی ٩٩٬٣پێ (٣٠٬٣مەتر) بووە پانیەکەی ٢٥٬٥پێ(٧٬٨مەتر) بووە بە قوڵی ١١٬٧پێ (٣٬٦مەتر) کێشی گشتی ١٩٨٬٤٢تۆن بووە. لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی ناوەخۆیی کە لە نۆ کەس پێکھاتبوو خاوەنداریەتی دەکرا بەڕێز دویز سەرپەرشتیاری ئەنجومەنەکە بووو، لەلایەن خاوەنەکانی رۆبێرت ماکلیلان بە کاپتنی کەشتیەکە ھەڵبژێردرا.

لە گەشتی یەکەمی لەیەکی یۆنیۆی ١٨٦١، کەشتی ئەمازۆن بەرەو پێنج دورگەکەی نۆڤاسکۆشیا بزوت بەمەبەستی گەیاندنی بارەتەختەیەک کە لەڕێگای زەریای ئەتلەسی بەرەو لەندەن بەڕێکرا.[تێبینی ١] لەدوای سەرکردایەتیکردنی بارەکە لەلایەن کاپتن ماکلیلان بەخراپی نەخۆش کەوت و باری تەندروستی تێکچوو، وە کەشتی ئەمازۆن بەرەو دورگەی سپینسەر گەڕایەوە و لە ١٩یۆنیۆ کۆچی دوایی کرد. دواتر چون نۆتینج پارکەر وەک کاپتنی کەشتیەکە جێی ماللیلانی پڕکردەوە و بەرەو لەندەن بەڕێ کەوت، لە گەشتەکەیدا ئەمازۆن ڕووبەروی چەندین سەرکێشی بوویەوە؛ توشی چەندین ڕووداوی تامپۆن بوویەوە لەگەڵ چەتەماسی مەزن لە نزیک کەنداوی ئیستپۆرت بمین، لەدوای گەشتەکەی لەندەنیش توشی تامپۆنێکی تر بوویەوە لەگەڵ کەشتیەکی دووچاڕۆگەی و نوقمی دەریای کرد لەکەناڵی ئینگلیزی.

بەڕێز پارکەر بۆ ماوەی دووساڵان سەڕۆکایەتی کەشتیەکەی کرد، کە بەشێوەیەکی گشتی کاری بازرگانی بۆ دورگەی ھیندی خۆڕئاوا دەکرد. لە تشرینی دووەمی ١٨٦١بەرەە فەڕەنسا زەریای ئەتلەسی بڕی. لە مارسیلیا تەختەیەکی نەخشداری بۆ سازکرا، لەلایەن ھۆنۆر دی پیلیگرین کە ھونەرمەندێکی دەریاییە و یەکێکە لەقوتابیانی قوتابخانەی مارسیلیا. لەماوەی نێوان ساڵانی ١٨٦٣بۆ ١٨٦٧لەلایان پارکەرەوە سەرپەرشتی کرا. ئەم ساڵانەی ساڵانێکی ئارام و بێ کێشەبوو؛ یەکێک لەکارمەندانی سەرکەشتیەکە ئاماژەی بەوەداوە کە «ڕۆیشتین بەرەو ھیندی خۆراوا، ئینگلتەرا و دەریای ناوەڕاست—بۆ بازرگانی دەرەکی. ھیچ شتێکی نامۆ ڕووی نەدا». لە تشرینی یەکەمی ١٨٦٧لە دورگەی کیپ بریتۆن باڵێکی ئەمازۆن کەوت بەھۆی گێژەلوکەوە، کە زیانێکی زۆری لێکەوت ھەتا خاوەنەکەشی بریندار کرد. لە ١٥ تشرینی یەکەم ئەلیکساندەر ماکبین کەشتیەکەی لە کەنداوی جلیس لەنۆڤاسکۆشیا ڕاگرت وەک کەشتیەکی لەکارکەوتوو.

خاوەنداریەتی نوێ، ناوی نوێ[دەستکاری]

لەماوەی مانگێک، ماکبین کەشتیەکەی فرۆشت بە پیشەوەرێکی ناوەخۆیی، کە ئەویش فرۆشتیەوە ریچارد دەبلیو ھینس لە تشرینی دووەمی ١٨٦٨، کە دەریاوانێکی ئەمریکی بوو لە نیویۆرک. بەڕێز ھینس بڕی ١٬٧٥٠دۆلاری ئەمریکی لە چاکردنەوەی دا، دواتر بری ٨٬٨٢٥دۆلاری تری لێدا. بەخۆی بووە کاپتنی کەشتیەکە، لە کانوونی یەکەمی ١٨٦٨ لە کۆمەلگەی گومرگی نیویۆرک وەک کەشتیەکی ئەمریکی تۆماری کرد، لەژێر ناوێکی نوێ :ماری سیلیست .[تێبینی ٢]

لە تشرینی یەکەمی ١٨٦٩، کەشتیەکە وەرگیرا لەلایەن دانی ھێنس، ئەویش فرۆشتیەوە بە ئەنجومەنی بازرگانی لە نیویۆرک بەسەرۆکایەتی جیمس ئێچ وینچیستەر. لەماوەی سێ ساڵی دواتر ئەنجومەنەکە چەندین جار گۆڕدرا، لەکاتێک کە وینشستەر نیوەی نرخی لەسەردانابوو. لەم ماوەیە ماری سلیست ھیچ چالاکیەکی نەبوو. لەسەرەتای ساڵی ١٨٧٢ کەشتیەکە چووە ژێرباری نوێکردنەوەیەکی زۆر بەجۆرێک ١٠٬٠٠٠دۆلاری تێچوو، کە زۆر پان وپۆرکرا. ھەروەھا درێژیەکەی گەیشتە ١٠٣پێ(٣١مەتر) پانیەکەی بووە ٢٥٬٧پێ(٧٬٨مەتر) لەگەڵ قوڵی ١٦٬٢ پێ (٤٬٩مەتر). ھەروەھا لە گۆڕانکاریە پەیکەریەکەی بنمیچی دووەمی بۆ زیادکرا؛ راپۆرتی پشکنەرەکەی ئاماژەی بەوە داوە کە بنمیچی دووەمی زۆر درێژکراوەتەوە، لەگەڵ بنمیچێکی نوێ بۆ دواوەی، جێگیرکردنی بناغەکەی بە ئاسن لەبری داروتەختە. ئەم نۆژەنکردنەوەیە کێشی کەشتیەکەی بەرزکردەوە بۆ ٢٨٢٬٢٨تۆن. لە ٢٩ تشرینی یەکەمی١٨٧٢لێژنەکە کە لە وینچیستەر و دوازدە ئەندامی تر پێکھاتبوون، لەگەڵ دوو بەرھەمھێنی ناوەندی، یەکێک لەدوازدە ئەندامەکە، لەگەڵ چوارکەسی لیژنەکە و کاپتنێک بەناوی بنجامین سپونەر بریجز.

کاپتن بریجز و دەستەکەی[دەستکاری]

بنجامین بریجز لە ٢٤ئەپریلی ١٨٣٥لە ویرھام لە شاچوستیس لەدایک بووە، یەکێک بووە لە پێنج کورەکانی کاپتنی دەریاوان ناتان بریجز، کە ھەموویان کاری دەریاوانیان کردووە جگە لە یەکێکیان نەبێت، کە دوانیان بونەتە کاپتن. بنجامین کریستیانێکی ئاینپەروەربووە پەرتوکی پیرۆزی بە ڕێکی دەخوێند زۆر پەیوەست بووە بە نوێژەکانی. لە ساڵی ١٨٦٢ لەگەڵ کچەمامەکەی سارە ئەلیزابێس کوب ھاوسەرگیری کردووە، مانگی ھەنگوینیان لەدەریای ناوەڕاست بەسەربردووە لەیەک ماڵ لە «فۆرێست کینگ» بە ئینگلیزی: Forest King. دوومنداڵیان بووە: کورێک بەناوی ئارسەر١٨٦٢، کچێک بەناوی سۆفیا ماتیلدا ١٨٧٠.

لەماوەی لەدایکبوونی سۆفیا بریجز خاوەنی پێگەیەکی بەرزبوو لە کارەکەی، لەگەڵ ئەمەشدا، چاوی لەوەبووە کە خۆی خانەنشین بکات و لەگەڵ براکاپتنەکەی ئۆلیڤەر کاری دەریاوانی بکەن، تاوەکو پێکرا بەناودەریاکاندا بگەڕێن. بەڵام ھیچ کامێکیان دەستپێشخەریان نەکرد، لەبری ئەوە ھەریەکەیان سەربەخۆ بەرھەمھێنانیان کرد لە کەشتی: ئۆلیڤەر لە «جولیا ئەی ھالوک» بە ئینگلیزی: Julia A. Hallock بنجامینیش لە ماری سلیست .[٢] لە تشرینی یەکەمی ١٨٧٢ بنجامین خۆی سەرپەرشتی گەشتی یەکەمی ماری سلیستی کرد دوای نۆژەنکردنەوە مەزنەکەی لە نیو یۆرک، کە ئاراستەکەی بەرەو شاری جەنەوا بوو لە ئیتالیا، ھەریەک لەخێزان و کچەکەشی لەگەڵ خۆی بردن، بەڵام کوڕەکەی لەگەڵ داپیری لەماڵ جێھێشت.

بریجز خۆی دەستەی ئەم گەشتیەی ھەڵبژارد. ئەفسەری پلەیەک ئەلبێرت جی ریچاردسن کە ھاوسەری کچی خوشکی بوو کەشتیەکە لەژێر سەرکردایەتی بریجز بوو. دووەم ئەندرۆ جێلینج ی تەمەن ٢٥ساڵان بوو، کە بە ڕەسەن دانیمارکی بوو بەڵام لە نیویۆرک لەدایک ببو. ھەروەھا بە میوانداری ئیدوارد ویلیام ھید، بەھۆی وینشستر ناوی تۆمارکرابوو. چوار دەریاوانەکانی تر بە ڕەگەز ئەلمانی بوون خەڵکی دورگەی فریزنا بوون، دووبرا ڤۆلکرێت و بوز لۆرێنزێن و ئاریان مارتێنز و جوتلیپ جودسچاد. بە پلەی دەریاوانی تایبەت "دەریاوانی نیازپاک و نمرە یەک ". لە نامەیەک کە بۆ دایکی نووسیبوو بەر لە دەرچوونیان، ئاماژەی بەوە دابوو کە لە دەستەی کەشتیەکەی رازیە زۆر. وە موژدەی ئەوەی پێ ڕاگەیاندوە کە دەستەکە بە ھێمنی کاردەکەن، "کەوایە بەردەوام بن ھەروەک دەستتان پێکرد".

جێھێشتن[دەستکاری]

وێنەیەکی بەندەری نیویۆرک کەلەلایەن جۆرج ماکۆرد کێشراوە لە سەدەی نۆزدەھەم.

لە ٢٠تشرینی یەکەمی ١٨٧٢ بریجز گەیشتە شۆستەی دەریایی ژمارە ٥٠ کەدەکەوێتە سەر زێی خۆرھەڵاتی شاری نیویۆرک، بۆ چاودێری بارگەکردنی کەشتیەکە بە ئاراستەی جەنەوا کە بارەکەی بریتی بوو لە ١٬٧٠١ بەرمیل کحولی خەست. وە دوای ھەفتەیەک ھەریەک لە ھاوسەر و کچەکەی ھاوەڵیان کرد. لە ڕۆژی یەکشەممە ٣تشرینی دووەمی ١٨٧٢، بریجز نامەیەکی بۆ دایکی دەنووسێت پێی رادەگەیێنێت کە ڕۆژی سێشەممە بەندەرەکە جێدێلن بۆی دەنووسێت کە "کەشتیەکەمان لەبارێکی جواندایە و ئاوات دەخوازین کە ڕێگەکەمان باش بێت ".

لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥تشرینی دووەم، ماری سلیست شۆستەی ژمارە ٥٠جێدێلێت کەلەسەر پشتی ھەریەکە لە بریجز و ھاوسەری و کچەکەی و حەوت کەس لەدەستەکەی ھەڵگرتبوو. باری کەش و ھەوا جێگیرنەبوو بریجز بریاریدا چاوەڕوان بێت بۆ بارێکی گونجاوتر. بۆیە کەشتیەکەی ڕووبەروو بە دورگەی ستاتن جێگیرکرد، ئەم دواخستنەی دەرفەتێک بوو تا بتوانێت نامەیەک بۆ ئامۆژنەکانی بنووسێت "ئارتەر من زۆر پشت بەنامە دەبەستم لەبارەی ھەواڵتانەوە، ھەوڵ دەدەم لەھەرشتێک ئاگادارتان بکەمەوە کەلەسەر پشتی کەشتیەکە ڕوودەدات ". لە ٧ تشرینی دووەم دوای ئەوەی کەش و ھەوا جێگیربوو ماری سلیست لەنگەرەکەی جێھێشت و دەرچوو بەرەو زەریای ئەتلەسی.

کاتێک ماری سلیست خۆی ئامادەدەکات بۆ دەریاوانی، بریجانتینێکی تری لێدەبێت کە دی گراشیای کەنەدی دەبێت، کە لەنزیک ھۆپۆکین لە نیوجێرسی دەبێت کەشتیەکە لەچاوەروانی بارکردنی نەوتدا دەبێت کە بەرەو جەنەوا دەیگواستەوە بە گەڕووی گیبرالتار. کاپتنەکەی دێڤد مۆرھاوس بوو لەگەڵ ئەفسەری پلەیەک ئۆلیڤەر دیڤۆ لە نۆڤاسکۆشیاوە، ھەرھەموویان خاوەن ئەزمونێکی باشی دەریاوانی و ڕەوشتبەرزی بوون. ھەروەھا وەکو کاپتن بەرژەوەندی ھاوبەشیان ھەبوو بەجۆرێک مۆرھاوس و بریجز یەکتریان باش دەناسی. ھەندێک لە باسەکان لەوەبوو کە دووھاوڕێی نزیکی یەکتربوون، ھەردوکیان پێکەوە نانی ئێوارەیان خواردبوو ڕۆژێک پێش دەرچوونیان، کە خێزانی مۆرھاوس دوای پەنجاساڵ گەواھی لەسەر ئەوەدا.[تێبینی ٣] کەشتی دی گراشیا لە ١٥ تشرینی دووەم نۆ ڕۆژ دوای ماری سلیست بەندەری جێھێشت بەھەمان ئاراستەی ڕێگا.

ونبونی کەشتیەکە[دەستکاری]

کەشتی دی گراشیا گەیشتە ناوچەی 38°20′N 17°15′W / 38.333°N 17.250°W / 38.333; -17.250 لەنیوەی ڕێگاکەی لەنێوان دورگەکانی ئەزوور و کەناراوەکانی پورتوگال لە کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ی ٤ تشرینی دووەم بەکاتی وشکانی (سێشەممە ٥ تشرینی دووەم بەکاتی دەریا[٦]). کاتێک کاپتن مورھاوس لەلایەن بەرپرسێکی کەشتیەکەی ئاگادارکرایەوە لەباری بەدیکردنی کەشتیەک لە دووری ٦میل(٩٬٧کم) بەئاراستەیەکی ناجێگیر بەرەو دی گراشیا دێت، جولەکانی نارێکن و وەکو ئەسپێکی شێت دەبزوێت، مۆرھاوس بۆی دەچێت کەشتێک وویداوە. کاتێک لێک نزیک دەبنەوە ھیچ کەسێک لەسەرپشتی ماری سلیست نابینن، وە وەڵامی ھیچ بانگکردنێک نادرێتەوە، بۆیە دیڤۆ و ئەفسەری پلەیەک جۆن رایت دەنێرێت بۆسەرپشتی کەشتیەکە بەمەبەستی پشکنین. وەلەبەشی دواوەی کەشتیەکە نووسراوە ماری سلیست؛ بۆیە خۆی دەچێتە سەری و دەبینێت کەشتیەکی وێڵە، چاڕۆگەکانی تارادەیەک باشن ھەندێک لەبەشەکانی بەتەواوی لەناوچووبوون، زۆرێک لەئامێرەکانیشی پەکیان کەوتبوو، پەتەکان بەتەواوی لەھەرلایەک بەسترابوون، بەڵام گرێکانی پێشەوە و سەرەوەی کراوەبوون، پارچەکانی کەوتبوونە سەرپشتی کەشتیەکە. تاکەبەلەمێکی فریاگوزاری کەمابێتەوە بەلەمێکی بچوک بوو ئەویش لەشوێنێک شاردرابۆوە وەک ئەوەی نەبووبێت، ھەروەھا سندوقی ھەنبانەکەی شکێندرابوو وە جولەی دەکرد. ھەروەھا بەبری ٣٬٥(١٬١مەتر) ئاو دزەی کردبووە ناو کۆگاکانی ئەوبرە ئاوە زۆرە بەڵام جێی نیگەرانی نیە بۆ گەشتیەکی مەزنی لەوشێوەیە. ھەروەھا ئامێرێ ئاوپێوەکە ترازابوو لەشوێنی خۆی (ھێنرابوویە سەر پشتی کەشتیەکە).

دواھەمین تۆمار لە پەراوی تۆماری ڕۆژانەی کەشتیەکە کە لەژووری ئەفسەری پلەیەک دۆزرایەوە دەگەڕایەوە بۆ ڕۆژی ٢٥ تشرینی دووەم کاژێر ھەشتی بەیانی (نۆ ڕۆژ پێشتر). شوێنی ماری سلیست تۆمارکرابوو لەوساتەدا لە 37°01′N 25°01′W / 37.017°N 25.017°W / 37.017; -25.017 بەرامبەر دورگەی سانتا ماریا لە دورگەکانی ئەزوور؛ بەدووری ٤٠٠میلی دەریایی (٧٤٠کم) لەشوێنی گەیشتنی بە دی گراشیا. بەڕێز دیڤۆ بینی کە ناوەوەی ژورەکان نارێک و شێواوبوون بەھۆی ئەو ئاوەی چووبووە ناویەوە لەڕێگای پەنجەرەکانیەوە، کە دەبا ڕێک و پێک بووایە. لەژووری بریجەر دیڤۆ کەلوپەلەتایبەتیەکانی بریجزی بەدی کرد، کەیەکێک لەشتەکان شمشێرێک بوو لەژێر سەرینەکەی، بەڵام زۆرینەی پەراوی کەشتیەکە ونببوون، لەگەڵ کەلوپەلە دەریاوانیەکانی کاپتنەکەی. پێداویستیەکانی چێشتخانەکەی پارێزراو بوون بە جوانی؛ بەڵام ھیچ خواردنێکی ئامادەکراوی لێنەبوو، بەڵام زۆرێک لە کارتۆن لە کۆگاکەی ھەبوون. ھیچ نیشانەیەکی ئاگرکەوتنەوە یان توندوتیژی نەبوو. ئاماژەکان ئەوەیان دەردەخست کە دەستەکە بە ڕێکی لەڕێگای بەلەمەکانی فریاگوزاری کەشتیەکەیان جێھێشتبوو.

بەڕێز دیڤۆ کاپتن مۆرھاوسی ئاگادارکردەوە لەوەی چی بینیوە لەسەر پشتی کەشتیەکە، بۆیە بریاریاندا کە کەشتیەکە ڕابکێشن بەرەو گەڕوی جەبەل تاریق، بۆ ماوەی ٦٠٠میلی دەریایی (١٬١٠٠کم). بەپێی یاسای دەریایی کەسی دۆزەرەوە دەبێت واژووی ئەوەبکات کە چەندی دۆزیوەتەوە لەگەڵ کۆی گشتی نرخی کاڵاکە، خەڵاتی شایستەداریش بەپێی ڕێژەی ترسناکی کارەکە دەبێت. کاپتن مۆرھاوس و ھەرحەوت دەستەی کەشتی دی گراشیا سوێندی یاساییان خوارد، کە دیڤۆ و دوو لەکارمەندانی دی گراشیا سەرەتا چوونەتە سەر ماری سلیست، مۆرھاوس و چوار لە کارمەندەکانیشی لەسەر پشتی دی گراشیا ماونەتەوە. کەش و ھەوای ڕێگای گیبرالتار جێگیربووتا ئاستێکی باش، بەڵام کێشەی کەمی کارمەندیان بۆ دروستببو بۆ ھەردوو کەشتیەکە، بۆیە بەرەوپێشچونیان لەسەرخۆ بووە. دی گراشیا لە ١٢ کانوونی یەکەم گەیشتە گیبرالتار، بەڵام ماری سلیست بۆ ڕۆژی دواتر گەیشت ئەمەش بەھۆی زۆری تەمومژ. ڕاستەوخۆ دانیشتنی دادگایی ڕێکخرا لەلایەن دادگای جێگری شاھانە بۆ ڕزگارکەرانی ماری سلیست. دیڤۆ لەنامەیەک کە بۆ خێزانی دەنووسێت «ناتوانم بەجوانی دەری ببڕم کە چیمان کردوە، بەڵام نیگەران مەبە من باشم، بەھۆی ماری سلیست خەڵاتێکی باش وەردەگرم».

دانیشتنەکانی دادگا بۆ گوێگرتن لە رزگارکەران لە گیبرالتار[دەستکاری]

گەڕووی گیبرالتار لەسەدەی نۆزدەھەمدا.

دانیشتنەکانی دادگا بۆ گوێگرتن لە رزگارکەران لەجەبەل تاریق لە ڕێکەوتی ١٧کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ دەستی پێکرد، بەسەرۆکایەتی جیمس کۆچرین، سەرۆکی دادگای جەبەل تاریق. وە بەئامادەبوونی فرێدریک سولی فلۆد وەک داواکاری گشتی و پارێزەری گشتی جەبەل تاریق، ھەروەھا چاودێریکەری شاھانە بوو لە نووسینگەی شاھانەی گیبرالتار. یەکێک لە مێژوونووسانی دۆزی ماری سلیست بەناوی فلود ئاماژە بەکەسایەتیەکەی دەکات کەدەڵێ «کەسێکی قسە زل و لەخۆباییە و گونجاو نیە لەچاو زیرەکیەکەی». وە «پیاوی لەوجۆرە، کاتێک بۆچوونێکی دەبێت، ڕێگانادات کەس بیگۆڕێت». بەڵام دیڤۆ توانیویەتی باوەری پێبێنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش کۆک بوو لەسەرئەوەی تاوانێک ڕوویداوە لەسەر کەشتیەکە، ھەروەھا رەخنەیەک لەسەر دانیشتنەکە نووسراوە لەسەر ڕۆژنامەی «شیپینگ ئاند کۆمێرشیال لیست»(بە ئینگلیزی: Shipping and Commercial List)لە نیویۆرک لەرێکەوتی ٢١کانوونی یەکەم: «بەڵگەکان ئاماژە بەتاوانێک دەکەن، لەگەڵ بونی بارێکی زۆر لە کحول لەدواوەی کەشتیەکە».

لە ٢٣ کانوونی یەکەم بەڕێز فلود فەرمانی دەرکرد بە پشکنینی ماری سلیست، ئەم کارە خرایە ئەستۆی جۆن ئۆستن، ڕوپێوکاری کەشتیەکان، لەگەڵ یاریدەدەرە ژێردەریاوانیەکەی بەڕێز ریکاردۆ پۆرتۆنیتۆ. ئۆستن ئاماژەی بەوە داوە کە گرژیەکی توند ڕوویداوە لەسەربەشێکی کەشتیەکە، جگە لە ھەبوونی خوێن بەسەر شمشێرەکەی کاپتن، راپۆرتەکەی ئەوەی دڵنیادەکردەوە کە کەشتیەکە ڕووبەرووی شەپۆلی توندی کەش و ھەوا بۆتەوە، لەگەڵ ئەوەش بەڵام روندانی چەورکردنی بزوێنەرەکەی لەشوێنی خۆی نەبزوایە. وە راپۆرتەکەی ئاماژەی بەوە نەدابوو کە رەنگە کەسێک گەڕاندبێتیەوە شوێنی خۆی، دادگاش ئەم خاڵەی پشتگوێ خست. راپۆرتەکەی پۆرتۆنیتۆش باسی لەوە دەکرد کە کەشتیەکە توشی ھیچ پێکدادانێک یان تانپۆنێک نەبۆتەوە. ھەروەھا کۆمەلێک لە پشکنەری دەریایی شاھانە پاڵپشتی راپۆرتەکەی ئۆستنیان کرد و تێبینی ئەوەیان کرد کە جێھێشتنەکە بە ئەنقەست نەبووە و ھەروەھا خوێن لەسەر شمشێرەکەی کاپتن ھەیە، ھەروەھا گریمانەی بەکارھێنانی داسیشیان کرد. ھەموو ئەم پشکنینانە گومانیان بۆ فلود دروستکرد کە لەپشت رووداوە سروشتیەکان شتگەلێک ڕوویداوە کە دەستی مرۆڤی تێدایە. لە ٢٢یەنایەری١٨٧٣، فلۆد راپۆرتەکانی نارد بۆ ئەنجومەنی بازرگانی لە لەندەن، کەتیایدا نووسیبووی دەستەی کەشتیەکە کحولی بەسەرچوویان زۆرخواردۆتەوە و ھێرشیان کردۆتە سەر بەڕێز بریجز و خێزانەکەی و کوشتویانن وە ئەفسەری کەشتیەکەش بەھۆی جەلتەی شەکرەیی گیانی لەدەست داوە. کەشتیەکەیان بەتاوێرێک داداوە و بە بەلەمەکانی فریاگوزاری بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانکردووە. ھەروەھا فلود پێی وایە مۆرھاوس و دەستەکەی شتێک دەشارنەوە، بەشێوەیەکی گشتی ماری سلیست بەرەو شوێنێکی خۆھەڵات ئاراستەکراوە و تۆمارەکەشی دەستکاری کراوە. ھەروەھا ماری سلیست توانای گەشتی نەماوە و ناشێت جارێکی تر بەکاربێتەوە.[تێبینی ٤]

جیمس وینچستەر لە ١٥یەنایەر گەیشتە گیبرالتار، بەمەبەستی دانانی رێکەوتێک بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانی. بەڵام فلۆد داوای ١٥٬٠٠٠دۆلاری کرد وەک بارمتەی دارایی بەرامبەر بە بیمەی کەشتیەکە. ھەروەھا فلۆد درکی بەمەکرد کە رەنگە دەستەکەی بریجەریان کوشتبێت لەگەڵ ئەفسەرەکانی وەک بەشێک لەدەستکەوتنی بەرھەمەکانی. لە٢٩یەنایەر، لەئەنجامی زنجیرەیەک لە وتووێژ لەگەل فلۆد، وینچستەر بۆی دەرکەوت کە بریجز خاوەن کەسایەتیەکی بەرز بووە، کە دەستبەرداری کەشتیەکەی نەبووە تا دواتوانا ھەوڵی پاراستنی داوە. وە فلۆد ڕووبەرووی چەندین رەخنە بوویەوە کە لەئەنجامی چەندین لێکۆلینەوەی زانستی دەرکەوتووە ئەو ماددەیەی سەر شمشێرەکەی کاپتن و ھەندێک شوێنی کەشتیەکە خوێن نەبووە.[تێبینی ٥] ھەروەھا شەپۆلێکی تری رەخنەی تری ئاراستەکرا لەلایەن کونسولی ئەمریکی ھۆراشیۆ سیراج لە جەبەل تاریق، بەپێی بۆچوونی شوفێلدت کە توێژەرێکی دەریاوانی ئەمریکییە، پێی وابووە ھەموو ئەوانەی ڕوویانداوە دەستی مرۆیی تێدا نەبووە، بەلکو بەھۆی ناھەمواری دەریا و پێکھاتەی کەشتیەکە بووە.

بەھۆی نەبوونی ھیچ شوێن پەنجەیەک، فلود دۆزی ماری سلیستی دایەوە دەست سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوە لە ٢٥فەبرایەر، وە دوای دوو ھەفتە بەسەرۆکایەتی کاپتن جۆرج بلاچفۆرد کە لە ماساچوستن ھاتبوو کەشتیەکە گوێزرایەوە بۆ جەنەوا. وە بەرێز کۆچرین خەڵاتێکی بەبری ١٬٧٠٠جونەی ئیستەرلینی پێ بەخشرا لە ٨ئەپریل، کە ئەم برەپارەیە دەیکردە پێنجیەکی نرخی کەشتیەکەو بارەکەی. ئەوە شتێک بوو کەس چاوەڕوانی نەدەکرد، وە رەخنە لە دەسەلات گیرا کە خەڵاتەکە کەموکوری ھەیە، چونکە ئەوبرە ھیچ نیە لەچاو ئەومەترسیەی کە گرتویانەتەبەر بۆ گواستنەوەی کەشتیەکە بۆ بەندەری گیبرالتار. دواھەمین وتەکانی کۆچرین بووە ھۆی تورەکردنی مۆرھاوس، لەدوای ئەوەی دی گراشیا بارەنەوتەکەی لە جەنەوا داگرت بەسەرکردایەتی دیڤۆ، کاپتن مۆرھاوس لە گیبرالتار مایەوە و بەشداری دووەمی گوێگرتنی دادگای کرد. وە کۆچرینی تاوانبارکرد لەبارەی لەئەستۆگرتنی سەرپێچیەکانی، ھەروەک ھیکس ئاماژەی پێدا، کە مۆرھاوس و دەستەکەی «لەلیستی گومانلێکراوانی دادگا و تێروانینی گشتی دەمێننەوە بۆ ھەمیشە».

بۆچوونە پێشنیارکراوەکان[دەستکاری]

ڕوودانی تاوانەکە[دەستکاری]

لەگەڵ ئەوەی بۆچونەکانی فلود شکستی ھێنا لەدادگای گیبرالتار لەبارەی کوشتن و شێواندن، بەڵام گومانەکان ھەر مانەوە. دەستبەسەرداگرتنی بیمەکان لەلایان وینچستەر بوو بە بابەتێکی گوماناوی درێژخایەن، لەسەر بنەمای وتاری ڕۆژنامەکان کە ماری سلیست لەپێناو پارەی بیمە بەو ڕێگایە بردراوە. بەڵام وینچستەر ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، وە گوتی ھیچ رێککەوتنێک نەبووە لەگەڵ ھاوبەشگاکانی بیمە. لە ساڵی ١٩٣١ وتارێکی گۆڤاری "کوارترلی ریڤیۆ"(بە ئینگلیزی: Quarterly Review)دەڵێت مۆرھاوس چاوەڕێی بەڕێکەوتنی ماری سلیستی کردوە دواتر بریجز و دەستەکەی دەستگیرکردووە و گواستینیەتەوە بۆ سەر دی گراشیا و لەوێ کوشتونی. بەڵام پۆڵ بیج رەخنەی لەوەگرتوە بەوەی ئەو بۆچوونە ڕێرەوی لێکۆلینەوەکان دەشێوێنێت بەلکو دەڵێ: دی گراشیا نیویۆرکی جێھێشت دوای ھەشت ڕۆژ لەبەرێ کەوتنی ماری سلیست، وەکەشتیەکی پریش بووە، چۆن توانیویەتی بگات بە ماری سلیست پێش ئەوەی بگاتە گیبرالتار. ھەروەھا بۆچونی تر ھەیە کەدەڵێن بریجز و مۆرھاوس ھاوبەشی یەکتربووینە لەوکارە ئەمەش بۆ ئەوەی سوودمەندببن لەڕێژەی ئەوپارەیەی لە بیمە وەریدەگرن. لەنێوان دوو کاپتن ھاوڕێیەتی نیە ئەوە ئەو دەستەواژەیە کەدەڵێن ژیری نیە دوو کاپتن ئەوکارەبکەن. ھیکس بۆچونی وایە کە"ئەگەرھاتوو مۆرھاوس بریجز ھاوبەشی یەک بن لەوکارە، ئەوە چارەنووسی نیە ئەو نھێنیە بەوەی ھەر ئاشکرادەبێت"، ھەروەھا پرسیارێکی تر دروست دەبێت، ئەگەر بریجز خۆی ونبکات بۆ ھەمیشە ئەی بۆچی کوڕەکەی جێھێشتووە لەدوای خۆی.

بۆچونی تر ھەیە کە دەڵێت تاوانەکە ئەنجامدراوە لەلایەن چەتە قەرەجەکان، ئەوھۆزانەی لە خۆڕئاوای مەغریب نیشتەجێن. چارلز ئێیدی فای لە رۆمانەکەی ساڵی ١٩٤٢ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەرچەتەکان ھەڵساون بە تێکدانی کەشتیەکە بۆچی کەلوپەلە بەنرخەکانی کاپتنەکەیان نەبردووە. وەلەساڵی ١٩٢٥ جۆن جێلبێرت لۆکھارت رەخنەی ئەوە دەگرێت کە بریجەر کەسێکی خوگری ئاینی بووە کە بەخۆی ھەڵساوە بەکوشتنی سەرجەم کارمەندانی و دواتر خۆشی کوشتوە. لەدواھەمین چاپی پەرتوکەکەی ئاماژە بەوەدەدات کە لەگەڵ نەوەی بریجز ئاخاوتووە و داوای لێبوردنی کردوە و پەشیمانە.

بەلەمەکانی فریاگوزاری[دەستکاری]

بەپێی بۆچوونی کۆپ، گواستنەوەی دەستەکە بۆناو بەلەمەکانی فریاگوزاری بەشێوەیەکی کاتی بووە، چونکە بەپێی راپۆرتەکانی دیڤۆ لەبارەی ئامێرەکان و پەتەکان کە پەتەسەرەکیەکە کەبۆ ھەڵدانی چارۆگەکەبووە بۆ بەستنەوەی بەلەمەکان بەکاریان ھێناوە بۆیە کراونەتەوە، چونکە دواتر کە ویستویانە بۆ کەشتیەکە بگەڕێنەوە پەتەکە پچراوە یانیش خۆیان پچراندوتیان لەترسی نقوم نەبوونیان لەگەڵ ماری سلیست بەوبارە قورسەوە. ھەروەھا بیچ پێی وایە وانیە چونکە چۆن بەلەمەکان بەکەشتیەک دەبەستنەوە کە دەزانن نوقم دەبێت، ھەروەھا نووسەر ماکدۆنالد ھاستینگ دەپرسێت ئەگەر بریجز کەکاپتنێکی بە ئەزموونە چۆن کەشتیەکی مەزن دەگۆڕێتەوە بە بەلەمی فریاگوزاری لەکاتێک کەشتیەکە کەم کەم نوقمیش بێت لە بەلەمەکان باشترە بۆ دەریا، ئەگەر بریجز کارێکی لەوشێوەی کردبێت ئەوەکەسێکی زۆر گێل و نەزان بووە.

دیاردە سروشتیەکان[دەستکاری]

باھۆزی دەریایی، وێنەکە لە فلۆریدا گیراوە لە ١٩٦٩، باھۆزی دەریایی بۆچوونێکی ھەرەبەھێزی نھێنی ماری سلیستە.

سەرجەم لایەنەکان ھاوڕان لەسەرئەوەی کە کارێکی لەوجۆرە بەسەر کەشتیەک بێت دەشێتەوە بۆ دەریاوانی، لەگەڵ ھەڵگرتنی کەلوپەلێکی زۆر، جگە لە بوونی ڕووداوی نامۆ و ترسناک. بۆ دەستکەوتنی بەڵگە ڕاوێژ لەگەڵ دیڤۆ کراوە، ئاماژەی بەوە داوە کە پەرین لەسەر کەشتی بەھۆی ئەم باھۆزە گونجاوە. وە پێی وایە بریجەر کەشتیەکەی جێھێشتوە دوای لەکارکەوتنی ئاوکێشەکانی یان لەکارکەوتنی ھەرشتێکی تر، چونکە پەککەوتنی ئاوکێشەکە بۆتە ھۆی پڕبوونی لەئاو بەخێرایی. کە بەر تەوژمێکی توندی باھۆزی ئاوی بۆتەوە پێش ئەوەی کەشتیەکەی جێبێلێت ئەمیش بەھۆی ھاتنەناوەوەی ئاوێکی زۆر، کەبۆتە ھۆی پەکھێخستنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوی. ھەروەھا دەشێ بەھۆی پالەپەستۆی نزمی ھەواوە بووبێت کە باری نەخوازراوی لەوشێوەیە دروستدەکات و ئاوێکی دێنێتە ناو کەشتیەوە، کە دەستەکە ھەوڵیان داوە ئاوەکە بکەنە دەرەوە بەڵام ڕێژەی ئاوی ھاتوو زۆرتر بووە و بەمەش کەشتیەکەیان نزیک بووە لە نقومبوون.

شیکاری تر پێشنیارکراون کە باس لە بوونی شاخی بەستەلەکی خزراو دەکات کە ھاتۆتە پێشیان، لەترسی پێکدادان زوتر کەشتیەکەیان جێھێشتوە ئەمیش بەھۆی کەمی ووزەی با، یانیش بەھۆی بومەلەرزەی دەریاییەوە بووە. بەڵام بەڵگە ھایدرۆگرافیەکان ئەوە نیشاندەدەن کە شاخە بەستەلەکە خزراوەکان ناگەنە ئەوشوێنە وە ئەگەر ڕووشبدات کەشتی تر دەیبینن. بەرێز بیج وەک پاڵپشتی بۆچوونەکانی دەلێ ماری سلیست وەستاوە بەھۆی کەمی تەوژمی با بۆیە بە بەلەمە فریاگوزارەکانی بەرەو دورگەی سانتاماریا جێھێشتوە. بۆچونەکە دەڵێ بریجز، بەھۆی لەکارکەوتنی چاڕۆگەکانی بەلەمەکانی بەکارھێناوە بەئاراستەی وشکانی. دواتر با ھەڵیکردووە و ماری سلیستی لەگەڵ خۆی بردووە، ھەروەھا دەڵێ بەھۆی زۆرمەستی دەستەکەی کەشتیەکەیان جێھێشتوە. لاوازی ئەم بۆچوونە ئەوەیە کە ئەگەر با ھەڵینەکردوە ئەی بۆچی پەتی چاڕۆگەکانی پچراوە ھەروەھا زۆرێک لەچاڕۆگەکانی پێچراوەتەوە.

ھەروەھا بۆچوونی بومەلەرزەی دەریا لەئارادابوو کە لەترسی تەقینەوەی باری ماری سلیست و سەرجەم کەلوپەلەکانی پێشوتر کەشتیەکەیان جێھێشتووە؛ پچراندنی پەتەکانیش بەمەبەستی کەمکردنەوەی پالەپەستۆی با پچرێندراون. ڕۆژنامەی نیویۆرک وۆرلد لە ٢٤یەنایەر ١٨٨٦بۆ خۆپارێزیان لەتەقینەوەی بارە کحولەکە کەشتیەکەیان جێھێشتووە. ھەمان ڕۆژنامە لەوەشانێکی ٩فەبرایەری١٩١٣ باس لە بوونی گاز دەکات لەئەنجامی دزەکردنی گازی ژەھراوی لەچەند بەرمیلێک و ترس لە ڕوودانی تەقینەوە بەدی کراوە لەبارەکەی ماری سلیست. بەڕێز ئۆلیڤەر کۆپ ئامۆزای بریجز زۆر پاڵپشتی ئەو بۆچوونە دەکات چونکە دزەکردنی گازەکە بۆنێکی زۆری لەناو کەشتیەکە بڵاوکردۆتەوە بۆیە بریجز فەرمانی پێکردوون بەخێرایی کەشتیەکە جێبێلن. وە بەھۆی پەلەییان لەجێھێشتنی کەشتیەکە پێش تەقینەوەی، بریجز سەری لێشێواوە لەبری بڕینی پەتی بەلەمەکان پەتی چاڕۆگەکانی بڕیوە. وە دەشێت بەھۆی ھەڵکردنی شنەبایەک لەم ساتەدا بەلەمەکانی لە کەشتیەکە دوورخستبێتەوە سەرەرای خۆبەدەستەوەدانیان بەوبارەی تێیکەوتوون. بەڵام کەمی زیانەکان و کەمی ئەگەرەکانی تەقینەوە و بەڵگەی ساغی کەستیەکە ئەم بۆچوونەی ڕەتکردۆتەوە .[٩] لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەندریا سیلا وەک کۆلێژی لەندەنی زانکۆیی بۆ کەناڵی پێنجی شانشینەیەکگرتوەکان تاقیکاری ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەگەری تەقینەوە ئەگەرێکی بەھێزبووە. ئەندریا سیلا نمونەی کۆگایەکی پڕ لە کحول و کاغەزی کارتۆنی نیشانداوە کاتێک گازی بۆتان گڕدەگرێت کە لەکحولەکان دەردەچێت چ تەقینەوەیەک دروستدەکات، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە کە لە کۆگای ماری سلیست ھەوا ھەبووە و پلەی گەرماش بەرز نەبووە سەرەرای نەبوونی ھیچ ئاگرێک.

پەککەوتنی ئاوکێشەکانی[دەستکاری]

ئێستا بۆچونێکی نوێ ھەیە -کەلەشێوەی بەڵگەنامەیی "چیرۆکی راستەقینەی ماری سلیست " (بە ئینگلیزی: The True Story of the Mary Celeste) لەلایەن "کەناڵی سمیسۆنیان" (بە ئینگلیزی: Smithsonian Channel)لە ساڵی ٢٠٠٧-ونبونی کەشتیەکە ئامادەکرا؛ کە دەڵێ ڕەنگە بەھۆی لەکارکەوتنی ئاوکێشەکەی بووە بەتەواوی. چونکە ماری سلیست لەسەرەتا بۆ گواستنەوەی خەلووز بەکارھاتووە، کە بە کاشینک بەناوبانگ بووە، دواتر بەمەبەستی ھەڵگرتنی کحول بەکاریان ھێناوە. بۆیە ئاوکێشەکە لەسەرەوە بووە چونکە دەستەکەی ھەوڵی چاککردنەوەیان داوە لەسەرەوە، چونکە ئاو سەرتاپای پەیکەری کەشتیەکەی گرتبۆوە، وە کاپتنەکەش ھیچ جێگرەوەی تری نەبووە بۆ زاڵبوونی بەسەر زۆری ڕێژەی ئاوەکە. ھەروەھا وەھای بۆ دەچن کە کرۆنۆمیترەکەشی کێشەی ھەبووە، ھەربۆیە بریجز فەرمانی بە چۆلکردنی کەشتیەکە کردووە، چونکە پێی وابووە نزیکیش بووینە لە دورگەی سانتا ماریا، کەچی لەراستیدا ھێندەش نزیک نەبووینە کە ماوەی ١٢٠ میلیان لەنێوان بووە.

داستان و مێژووی نادروست[دەستکاری]

ئارسەر کۆنان دوێل کە کورتەچیرۆکێکی لە ساڵی ١٨٨٤ نووسی کە زۆرترین خوێنەری لەبارەی ماری سلیست ھەبوو.

لەدوای ڕووداوەکە، ھەموو بۆچوونە ڕاستی و خەیالیەکان بوونە یەک. لە یۆنیۆی ١٨٨٣ لۆس ئەنجلۆس تایمز چیرۆکی ماری سلیستی بڵاوکردەوە بە ووردیەکی زۆری وەک: "ھەموو چارۆگەکان ڕێک بوون، بەخێرایی چارۆگەکان ببەستن، بە پەتەکە نا بەلکو بەشوێنێکی تر … ئاگرەکە بڵێسەی کرد لە چێشتخانەکە. نانی ئێوارە بەتام نابێت بەلکو بەساردی دەیخۆین… تۆماری کەشتیەکە تاوەکوو ساتی دۆزینەوەی بوو ".[١٠] وە دوای بیست ساڵ لە تشرینی دووەمی ١٩٠٦لە گۆڤاری "ئۆڤەرلاند مۆنسلی ئاند ئاوت وێست مەگەزین " (بە ئینگلیزی: Overland Monthly and Out West Magazine)ماری سلیست ھاتەوە بەرباس بەڵام بەشێوەی کەشتیەکی شکۆدار لە شوێنێک کە نزیکەی ١٤٠٠میل لەباشووری شوێنی راستەقینەی بوو. لەگەڵ چەندین وردەکاری نادروست، وەک ناونانی ئەفسەری پلەیەک بە بریجز، ھەبوونی مریشکێکی زیندوو لەسەر پشتی کەشتیەکە.

بەھێزترین گێڕانەوە، کەزۆرینەی لایەنەکان لەسەری ھاوڕان لەبارەی ماری سلیست کە ھەرگیز لەبیرناکرێت، چیرۆکەکەی وەشانێکی یەنایەری ١٨٨٤ بوو لە گۆڤاری "زە کۆرنھێل مەگەزین " بە ئینگلیزی: The Cornhill Magazine. کە کارێکی نایاب بوو لەبارەی کەشتیەکە دوای بیست و پێنج ساڵ ئارسەر کۆنان دویل چیرۆکێکی نووسی لەژێرناوی "ژ، ھەباکوک جیفسنز ستەیتمێنت" بە ئینگلیزی: J. Habakuk Jephson's Statement کە ھیچ پەیوەست نەبوو بەڕاستیەکان. کە ناوی لەکەشتیەکەی نابوو (Marie Celeste)، ناوی کاپتنەکەش جی دەبلیو تیبس بوو، گەشتەکەش لە ساڵی ١٨٧٢ ڕوویدابوو شوێنەکەش لە بۆستنەوە بوو بەرەو لشبۆنیە، کەشتیەکە چەندین رێبواری لەخۆگرتبوو یەکێک لە ڕێبوارەکان ناوی جیفسۆن بوو. لەچیرۆکەکەی گەشتیارێکی تر ھەبوو کە رقی لە ڕەگەزی سپی پێست دەبوویەوە، کە سەرجەم دەستەکە ھێرش دەکەنە سەر تیبس و کەشتیەکەش ڕاپێچ دەکەن بەرەو کەناراوەکانی خۆرئاوای ئەفریکا. لێرەدا، سەرجەم کەسانی سەرکەشتیەکە دەمرن و تەنھا جیفسۆن دەمینێتەوە ئەمیش بەھۆی ئەوەی خاوەنی ھێزێکی ئەفسوناوی بوو .[١١] دویل نەوێرالەشێوەی بەرگ چاپی بکات ھێندە ناراستی تێدابوو، کونسولی ئەمریکی لە جەبەل تاریق گوتی سەرتاپای چیرۆکەکەم خوێندەوە نەمتوانی بەشێکی بچوکی راستیشی لێ بەدی بکەم.

لە ساڵی ١٩١٣، گۆڤاری "زە ستراند مەگەزین " بە ئینگلیزی: The Strand Magazine گێرانەوەیەکی تری خستە سەرزاران باسی لە پیاوێک دەکرد بەناوی ئێبل فۆسدیک، کە گوایە یەکێک بووە لەسەرنشینەکانی ماری سلیست. لەگێرانەوەکە دەڵێ سەرجەم سەرنشینان لە ئاو نوقم بوون و بوونە خۆراکی نەھەنگەکان جگە لە فۆسدیک. بەپێچەوانەی چیرۆکەکەی دوێل، کە چەندین ھەڵەی تێدابوو وەک: "گریجەر" لەبڕی "بریجز"، و"بۆیس" لەبڕی "مۆرھاوس"، وە کچەکەی بریجز کە حەوت ساڵان بوو نەک دووساڵان، دەستەکەشی بە ١٣کەس دانابوو. خەڵکانێکی زۆر باوەریان بە ڕۆمانەکەی لۆرانس جەی کردبوو کەلەساڵی ١٩٢٠بڵاوکرایەوە. ھەم دیسان چیرۆکی ڕزگاربویەکی تر دەنگۆی دایەوە بەناوی جۆن پێمبرتن، کەباسی لەجەنگێکی سەختی دەکرد لەگەڵ کەشتی دی گراشیا. بەڵام چەندین ھەڵەی بنچینەیی دەکرد وەک ناونانی(Marie Celeste)بە دوێل، ھەلەی تر لەناوەکانی تری بەرپرسان. لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆکەکەی چوە جێی باوەری خەڵکی ھەربۆیە ڕۆژنامەی نیویۆرک ھیرالد تریبن لە ٢٦یۆلیۆی ١٩٢٦پاڵپشتی چیرۆکەکەی جۆنی دەکرد. ھاستینگ چیرۆکەکەی کیتینگی بە ھەلخەلەتاندن دەچوێنێت ھەتا ئەوبوارەی کە توانای خەیاڵکردنیشی تێدا نەبووە.

لە ساڵی ١٩٢٤ ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس چیرۆکی پاڵەوانێکی دەریاوانی خانەنشین کراوی بڵاوکردەوە بەناوی کاپتن ار لوسی، کە بەشێوەیەکی زۆر دڵنیا خۆی بەکاپتنی ماری سلیست ناساند، ھاوشێوەی ئەو نەبوو لەنێوان ھەموو چیرۆکە ناراستەکان. لەچیرۆکەکە وێنای ئەوەی کردبوو کە دەستەیەکی ھێرشبەرن؛ کەشتیەکی ھەڵمی وێڵ بەدی دەکەن، کاتێک سەرکەشتیەکە دەکەون دەبینن تۆڕی کراوە، لەگەل بڕی ٣٬٥٠٠جونەی ئیستەرلینی و زێر و زیو. بریاردەدەن کە دەستکەوتەکە لەنێوان خۆیاندا بەش بکەن و بچن لە ئیسپانیا ژیانێکی نوێ دروست بکەن، بۆیە بەھۆی بەلەمی فریاگوزاری خۆیان دەگەیننە کەناراوەکان. باپیرە ھاستینگ دەڵێ ئەمە لەسەرسورھێنەرترین گێرانەوەکان بوو، کە زۆر دووربوو لەڕاستیەوە.

ھەروەھا ڕۆژنامەی «چامبەرزس ژۆرنال» بە ئینگلیزی: Chambers's Journal لە ١٧ئەیلوولی ١٩٠٤ وتارێکی نووسی لەبارەی سەرنشینانی ماری سلیست کە سەرجەمیان لەلایەن سپیدجێکی مەزنەوە خوراون. وە بەپێی مۆزەخانەی مێژووی سروشتی ڕەنگە وابێت چونکە سپیدجێکی مەزن درێژیەکەی دەگاتە پانزە مەتر؛ ھەروەھا ناسراوە بەھێرشەکانی بۆسەر کەشتیان.[١٢] بیج ئاماژە بەوە دەکات کە دەشێت بونەوەرێکی لەوجۆرە ھێرش بکات و دەریاوانەکەو کەلوپەلەکانی بۆخۆی پەڵکێش بکات. ھەروەھا پێشنیھادی ھێرشی بونەوەری سەروی سروشتیشیان کردوە؛ کۆمەلەیەکی نامێژوویی بۆ گۆڤاری "بریتش جۆرنال ئۆف ئیسترۆلۆجی " بە ئینگلیزی: British Journal of Astrology چیرۆکی ماری سلیست "ئەزمونێکی سۆفی گەرایی بووە، پەیوەست بووە بەبیرکردنەوە ژیریەکان، کە لەسەرووی تێگەیشتنە مرۆییەکانەوە بووە، وەک قوچەکی جیزە لە میسر و کیشوەری ئەتلانتس. ھەندێکیشیان دەیبەنەوە بۆ سێگۆشەی بەرمۆدە بەوپێیەی ماری سلیست گەشتی بۆ زۆر شوێن کردووە لەزەریای ئەتلەسی. جگە لەچەندین بۆچوونی خەیاڵی ترکەدەڵێن لەلایەن دروستکراوە ئاسمانیەکانەوە رفێنراون.

دواھەمین گەشتی[دەستکاری]

"بۆچوون وایە کە ئەفسەر بریجز بەکوژراوی خراوەتە دەریاوە "، نیویۆرک تایمز ،٢٤فەبرایەر ١٨٧٣

لە ٢٦یۆنیۆی ١٨٧٣ ماری سلیست جەنەوا ی جێھێشت و لە ١٩ ئەیلوول گەیشتەوە نیویۆرک. ھەموو ئەو دانیشتنانەی دادگای جەبەل تاریق و قسەوباسی خەڵک و ڕۆژنامەکان وایکرد کەشتیەکی ناحەزبێت خەڵک خۆشی نەوێت؛ ھاستینگ گوتی "ڕەزاقورس بوو لەسەر شۆستەئاویەکە بەجۆرێک کەس نەیدەویست تەماشای بکات".[تێبینی ٦] لە فەبرایەری ١٨٧٤ لیژنەی بازرگانی بە نیونرخ فڕۆشتیەوە بە پیشەوەرێکی ناوەخۆیی نیویۆرک.

ماری سلیست لەژێر خاوەنداریەتێکی نوێوە کەوتەوە دەریا بەتایبەت ڕێگاکانی خۆڕئاوای ھیندستان و زەریای ھیندی، بەشێوەیەکی چاک پارەی کۆدەکردەوە بۆ خاوەنەکەی. گەشتەکانی لەھەواڵەکانی دەریاوانی پەخش دەکرا؛ لە فەبرایەری ١٨٧٩ڕاگەیاندرا کەوا لە دورگەی سانت ھێلینایە،[١٧] کە داوای بەھاناچوونی پزیشکی کردووە بەھۆی نەخۆش کەوتنی توسێلی کاپتنەکەی. کە لەسەر ھەمان دورگە کۆچی دوایی کردوە، یەکلایی بۆوە بۆ خەڵک کە کەشتیەکی نەفرەت لێکراوە؛ چونکە ئەوە بووە ھۆی کوشتنی سێ کاپتن. لە فەبرایەری ١٨٨٠ خاوەنەکەی فرۆشتیەوە بە دوو بازرگانی خەڵکی بۆستن بەسەرۆکایەتی وێزلی جۆڤ. کاپتنی نوێی تۆماس ئیل فلیمینگ بوو تاوەکو ١٨٨٤ کە پۆستەکەی درایە جیلمان سی پارکەر. لەم ماوەیەدا بەندەرەکە چەندین جار پەڕاوی تۆماری گەشتەکانی گۆڕی، تا دواتر گەڕایەوە بۆستن. کە لەوماوەیە ھیچ تۆمارێکی نەبوو، لەکاتێکدا کە بریان ھیکس خەریکی تۆمارکردن و توێژینەوەکانی بوو لەسەر کەشتیەکە تێبینی ئەوەی کرد کە جۆف زۆر کۆشش دەکات بۆ سەرکەوتن و شکۆی کەشتیەکە.

دورگەی جۆناڤ، لەکەنداوی جۆناڤ لە ھایتی، بڕوانە تاوێرێکی مەزن ھەیە لەنێوان دورگەکە و لایەکی وشکانیەکە لەبەشی خوارەوەی دورگەکە.

لە ٣یەنایەری ١٨٨٥ ماری سلیست لە بەندەری پۆرت ئۆو پرێنس نزیک دەبێتەوە لەڕێگای کەناڵی نێوان دورگەکانی جۆناڤ و پارچە وشکانیەکەی لەم نێوەندە چاوی بە پارچەیەک مەرجانی بریسکەدار دەکەوێت و بەئاراستەی دەڕوات لەناکاو خۆی دەکێشێت بە تاوێرێکی زەبەلاح و بەسەختی برینداری دەکات. بۆیە لەگەڵ دەستەکەی ناچاردەبێت بەرەو وشکانیەکە مەلە بکەن، لەدوای ئەمە پارکەر بریار دەدات کەشتیەکە بفرۆشێت و ملکەچ بێت بەدانانی پارەی بیمەکەی بۆ قونسولی ئەمریکی بەبری ٥٠٠دۆلار، کەداوای پارەی زیاتریان لێدەکرد.

کاتێک کە زانی کونسول نایەوێت بیکرێتەوە نرخەکەی ھێشتا بەرەو ژێرچوو، سەرەتا بیمەی تەواوی پێدرا، بەڵام دواترکە زانی کەس نرخی بۆدانانێت بریاریدا کەشتیەکە لەناو بەرێت و سوود لە بیمەکەی ببینێت ، بەڵام بەخێرایی ھەواڵی تێکدانەکەی بڵاوبوویەوە و ئاشکرابوو. لە یۆلیۆی ١٨٨٥دادگایی پارکەر و دوو بارەکەی لەبۆستن بەرێوە چوو بەھۆی ناپاکی و خۆ دزینەوە لە بیمەو زیان گەیاندن بە سامانی دەریایی. پارکەر تاوانبار کرا بە زەرەردان لە بازرگانی دەریایی جگە لەوەی کە بریار دەرچوو بە «تەنھا لە دوورەوە دەتوانێت سەیری پاشماوەی کەشتیەکەی بکات»، سەرەتا ویسترا بە سێدارە حوکم بدرێت. بەڵام دواتر بریارەکانی بۆ ھەموارکرایەوە، لە ١٥ ئاب راگەیێندرا کە پارکەر ناتوانێت پابەندی داواکاریەکان بێت ھەندێک لە ھاوپەیمانەکانی رەخنەی توندیان لە دادگا گرت و ھەندێکیشیان ویستیان زیان بە پارکەر بگەیێنن و دۆزی دادگاکەیان بۆ نوێ دەکردەوە. ھاوپەیمانەکانی توانیان سزاکەی بکەنە پێژماردن، دواتر توانیان وا لەداواکاری گشتی بکەن کە لە سکالاکەی بکشێتەوە و دەستبەرداری داواکاریەکانی ببێت. دادگاش تاوانەکەی لەئەستۆلابرد و ڕێگایدا ئازادبێت، ئەم ماوەیە بووە ھۆی لەکەداربوونی شکۆی پارکەر، بۆیە دوای سێ مانگ لەخەفەتباریدا کۆچی دوایی کرد. یەکێک لەتاوانبارەکانی بەسەختی توشی نەخۆشی دەرونی بوو ئەوەکەی تریش خۆی کوشت.

لە ئۆکستی ٢٠٠١لێکۆلەرێکی شوێنەوارناسی دەریایی بەناوی کلایڤ کاسلەر ئەوەی ڕاگەیاند کە پاشماوەی کەشتیەکەی دۆزیوەتەوە لە نزیک تەنکە دورگەی روچیلۆس. وە توانیویەتی ھەندێک لەپارچە تەختەکانی کۆبکاتەوە لەگەل ھەندێک لەپێکھاتە کانزاییەکانی، بەڵام پەیکەری بناغەی کەشتیەکە نەدۆزرایەوە و لە دورگەکە ونبوو.[١٨] تاقیکاریە سەرەتاییەکان ئەوەیان راگەیاند کە جۆری تەختەکە ھەمان جۆری ئەوتەختە باوانەیە کە لە نیویۆرک کەشتیان پێدروستدەکرا لەوانەش ماری سلیست لە١٨٧٢ تەواوی پارچەکانی ماری سلیستیان دۆزیەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، تاقیکردنەوە جیۆلۆجیەکان بەتایبەت پشکنین و زانینی تەمەنی درەختەکان لەلایەن سکوت سانت جۆرجی کەنەدی ئەوەیان نیشاندا کە دارەکان لە ولایەتی جۆرجیای ئەمەریکیەوە ھاتووە، کە دەگەرانەوە بۆ ساڵی ١٨٩٤، واتا دە ساڵ دوای لەناوبردنی ماری سلیست.[١٩]

یادکردنەوەی کەشتیەکە[دەستکاری]

ھیچ کۆدەنگیەک نیە لەبارەی چیرۆکێکی یەکلاکەرەوە. نھێنیەکە ھێشتا خەڵکانێکی زۆر سەری لێدەرناکەن، تەنانەت کەس و کاری قوربانیەکانی و ھەزاران ئەوکەسانەش کە ھەوڵی ئاشکراکردنی نھێنیەکەیان داوە. رەنگە کەشتیەکی مۆتەکە ئامێزبێت، باشترین وتە ئەو پەندە کۆنەیە کە دەڵێت دەریا ھەرگیز نھێنیەکانی نادرکێنێت .

بریان ھیکس: «کەشتی مۆتەکەئامێز» (٢٠٠٤)[٢٠]

ماری سلیست یەکەم کەشتی لەوجۆرەیە کەبەم شێوازە ووردە چاودێری کراوە لەلایەن توێژەرانی دەریاییەوە. رۆبێرت جۆلد کە ئەفسەرێکی دەریاوانیە دەڵێت ڕووداوگەلی وەھا زۆر ڕوویانداوە لەنێوان ساڵانی ١٨٤٠بۆ ١٨٥٥.[تێبینی ٧] کێ دەڵێت ئەم قسانە ڕاستن، ئەوە ماری سلیستە چۆتە ناو بیری خەڵکی. تەنھا ناوی کەشتیێکە کە زۆرجاران خەڵک بەھەڵەش ناوی دێنن (Marie Celeste) بۆتە بەشێکی ترس لەمێشکی مرۆڤەکان کە ناتوانن لێی تێبگەن.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٥، کەشتی "ئێم ڤی ژۆییتا " بە ئینگلیزی: MV Joyita، کە کەشتیەکی بزوێنەردار بوو بەکێشی ٧٠تۆن، لەباشووری زەریای ھێمن وونبوو لەکاتی گەشتی نێوان ساموا و تۆکیلاو لەگەڵ بیست و پێنج کەس لەسەرنشینانی.[٢٢] دوای مانگێک کەشتیەکە دۆزرایەوە بە پەشۆکاوی لە باکوری ڤانوا لیڤۆ بە دووری ٦٠٠میل (٩٧٠کیلۆمەتر) لە ڕێرەوی ئاسایی خۆی.[٢٣] ھیچ کەسێک ھەواڵی لەسەرنشینانیەوە بۆ نەھات، لیژنەی پشکنینیش شکستی ھێنا لەگەیشتن بەڕاستیەکانی. مێژوو نووسی سەرەکی بۆ دۆزی دەیڤد رایت دەڵێت چیرۆکێکی ھەیە وەک چیرۆکەکەی ماری سلیست.

چیرۆکی ماری سلیست بۆتە باسی دوو شانۆگەری رادیۆیی کە جەماوەرێکی باشی بۆ کۆبۆتەوە لە ١٩٣٠ کەلەلایەن ئێل جرید پیچ کاری بۆکرابوو،[٢٤][٢٥] ھەروەھا شانۆیەکەی پیچ لە ١٩٤٩لەسەر شانۆ نمایشکرا.[٢٦] گەلێک لە گێرانەوەکان باسی رووداوی سروشتی دەکەن لەبری خەیاڵی.[٢٧] لە ساڵی ١٩٣٥ھاوبەشگای فیلمە بەریتانیەکان "ھامەر فیلم پرۆدەکشنز" بە ئینگلیزی: Hammer Film Productions فیلمی "نھێنی ماری سلیست" بە ئینگلیزی: The Mystery of the Mary Celeste پەخش کرد، (ناوی لێنرایەوەبە "کەشتی مۆتەکە ئامێز" بە ئینگلیزی: Phantom Ship لەلایەن خەڵکەوە) لەپالەوانێتی بیلالۆجوسی کە دەریاوانێکی لێھاتووە. لەرووی بازرگانیەوە سەرکەوتنێکی ئەوتۆی وەرنەگرت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا "شاکارێکی مێژووییە کە جێگرەوەی نیە". لە ساڵی ١٩٣٨کورتەفیلمێک نمایشکرا بەناونیشانی"ئەوکەشتیەی کە مرد " بە ئینگلیزی: The Ship That Died باسی لەکۆمەلێک ڕووداو دەکرد لەبارەی: ڕفاندن، ترس لە تەقینەوە لەبەر بارەکحول، زیندەوەری نامۆ. لە ٢٤یەنایەری ١٩٨٠ زنجیرەیەک کاری تەلەڤژیۆنی ئەنجامدرا لەبارەی "لەبەدواگەڕانی …" بە ئینگلیزی: In Search of... بەشێوەی مەتەڵ. لە وەرزی دووەمی زنجیرە تەلەڤژیۆنی خەیاڵی زانستی لەکەناڵی بی بی سی دکتۆر ھوئاماژەی پێدەدات. لە خەلەکی"گەشتێکی فڕین بەرەو نەمری " بە ئینگلیزی: Flight Through Eternity (1965)، کە "تاردیس" نیشان دەدات کە ئامێرێکی کاتە تایبەت بە دکتۆر لەسەر پشتی ماری سلیست، وەدواتر "دالیکس" نیشاندەدات لەگەڵ ئامێرە تایبەتیەکەی، کە دەستەی ماری سلیست لەئاو گیردەکات و خۆیان نوقمی ئاوەکە دەکەن و دواتر کەشتیەکان وون دەبن.

دانەر جۆن واڵاس سپینسەر دڵنیایە کە دەستەکە لەلایەن بونەوەرە ئاسمانیەکانەوە رفێندراون، لەیەکێک لەخەلەکەکانی زنجیرەی یاریە ئەمریکییەکان " ڕاستیەکە بڵێ" بە ئینگلیزی: To Tell the Truth ساڵی ١٩٧٣دەردەکەوێت، کەبەتەواوی ماری سلیست ھەڵدەبژێرێت بە سەرلێشێواوی کە دەیبات بەرەو سێگۆشەی بەرمۆدە.

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ "کەناڵی سمیسۆنیان" ی بەڵگەنامەیی "چیرۆکی ڕاستەقینەی ماری سلیست "نمایش دەکات، کە گەلێک لەلایەنەکانی ماری سلیست باس دەکات بێ ئەوەی وەڵامێکی گونجاو بداتەوە.

بیرەوەریەک لە دورگەی سپینسەر دروست دەکرێت لەشوێنی دروستکردنی بریجانتینەکەی ماری سلیست وەک یادێک بۆ ماری سلیست و دەستەکەی، کەلەشێوەی کەشتیەکی چاڕۆگەدار دایە. ھەروەھا لە گیبرالتار دووجاران پولی دارایی چاپ دەکرێت کە وێنەی ماری سلیستی لەسەرە، لە ماڵدیڤ یش دووجاران پولی دارایی بۆ یادی ماری سلیست چاپ دەکەن چونکە جاری یەکەم بەھەلە دەنووسن (Marie Celeste).

تێبینیەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Fay49 نەدراوە
  2. ^ غرقت چولیا أیھ ھالوک خلال عاصفة فی خلیج بسکای فی ٨ ینایر ١٨٧٣، بینما کان لغز ماری سلیست قید المناقشة فی جبل طارق. غرق القبطان أولیڤر بریجز مع السفینة، والتی کان ھناک ناجیًا واحدًا فقط منھا.
  3. ^ Fanthorpe and Fanthorpe, p. 78
  4. ^ Begg, p. 32
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Begg40 نەدراوە
  6. ^ "توقیت البحر" فی القرن التاسع عشر کان متقدمًا عن توقیت البَر بـ١٢ ساعة، وبالتالی فی توقیت البحر بدأ الیوم الجدید فی الساعة ١٢ ظھرًا.[٥]
  7. ^ Fay, p. 136
  8. ^ Hicks, p. 140
  9. ^ فی جنوة، ٩ من برامیل الکحول البالغ عددھا ١٬٧٠١ وُجِدت خالیة، بسبب التسرب أو أضرار طفیفة. وکانت البرامیل المتبقیة سلیمة، قد اُعتُبر ذلک خسارة مقبولة من حمولة من ھذا النوع.[٨]
  10. ^ "A Mystery of the Sea: Who Can Explain Why and How the Mary Celeste was Abandoned?". The Los Angeles Times. June 9, 1883. 
  11. ^ النص الکامل لقصة کونان دویل فی بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  12. ^ /nature/2661691.stm "Giant squid 'attacks French boat'" لە بەھای |url= دڵنیا ببەرەوە (یارمەتی). BBC News. January 15, 2003. لە ڕێکەوتی February 19, 2015 ھێنراوە. 
  13. ^ داڕێژە:استشھاد بخبر
  14. ^ داڕێژە:استشھاد بخبر
  15. ^ داڕێژە:استشھاد بخبر
  16. ^ داڕێژە:استشھاد بخبر
  17. ^ "Latest Shipping Intelligence". The Times. February 7, 1879.  (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  18. ^ "Famous Ghost Ship Found". BBC News. August 9, 2001. لە ڕێکەوتی February 13, 2015 ھێنراوە. 
  19. ^ "Dating of Wreck's Timbers Puts Wind in Sails of the 'Mary Celeste' Mystery". The Independent on Sunday. January 23, 2005.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  20. ^ Hicks, p. 6
  21. ^ Begg, pp. 125–27
  22. ^ "Ship's Disappearance Without Trace". The Times. October 25, 1955. 
  23. ^ "Author Says He's Solved MV Joyita Mystery, 47 Years Later". The New Zealand Herald. New Zealand Press Association. March 29, 2002. لە ڕێکەوتی March 11, 2015 ھێنراوە. 
  24. ^ "Mary Celeste: Last Night's Broadcast of Radio Play". The Manchester Guardian. May 9, 1931. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.  (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  25. ^ "Wireless Notes and Programmes". The Manchester Guardian. August 3, 1938. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.  (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  26. ^ "Mystery of the Mary Celeste". The Manchester Guardian. March 30, 1949. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.  (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  27. ^ The Shadow of the Mary Celeste. Robert Hale. 1995. ISBN 0-7090-5745-8. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "تێبینی", but no corresponding <references group="تێبینی"/> tag was found