بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Zemen

ئەم بەکارھێنەرە مافی پاسدەری ھەیە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی.
ئەم بەکارھێنەرە لە ویکیپیدیای کوردی مافی پاسدانی خۆگەڕی ھەیە.
ئەم بەکارھێنەرە لە ویکیپیدیای کوردی مافی گەڕاندنەوەی ھەیە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەمەن + د (کوردییە)
— ویکیپیدیاوان  —
ناوزەمەن جەفایی
نەتەوەکوردی زاگرۆس
وڵاتکوردستان کوردستان
خێزان و ھاوڕێکان
ئاژەڵە ڕاگیراوەکانپشیلە Flag
ھیوایەت و باوەڕ
سیاسەتناسیۆنالیست
زانیاریی ھەژمار
یەکەم دەستکاری٥/٥/٢٠٢٠
مافەکانپاسدراوی خۆگەڕ، بەسەرداچوونەوەکەر، پاسدەر، گەڕێنەرەوە، پەسەندکراو، گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر


لە کوردی حەز نەکا کوردێمەپرسە چییە وە یا چۆنە
لە دایکی پرسیارکەئەو بێچوەی لە کوێ ھێنا
—  حاجی قادری کۆیی

سندووقەکان
ئەم بەکارھێنەرە کوردە.
ckbکوردیی سۆرانی زمانی دایکی ئەم بەکارهێنەرەیە.
ئەم بەکارھێنەرە خەڵکی کوردستانە.
ئەم بەکارھێنەرە ئارەزووی پەرەسەندنی ویکیپیدیای کوردی دەکات.
ئەم بەکارھێنەرە
٥ ساڵ و ١٤ ڕۆژە لە ویکیپیدیادا بەشداری دەکات.
ئەم بەکارھێنەرە بەشداربووی ویکیپیدیای ئینگلیزیشە.
ئەم بەکارھێنەرە میسۆفۆنیای ھەیە، و ھەستیارە بە ھەندێک دەنگ.
ئەم بەکارھێنەرە بەدەست دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت، کە ڕەنگە کاریگەریی ھەبێت لەسەر وتووێژ و دەستکارییەکانی لە ویکیپیدیا.
ئەم بەکارهێنەرە لە عاشقە جەرگبرژاوەکانی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک، ھونەرمەندی گەورەی کوردستانە.
ئەم بەکارھێنەرە لە بوونی تورکیا بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دژایەتی دەکات.


ئەم بەکارھێنەرە دژی ناساندنی فەلەستینە وەک وڵاتێک.
ئەم بەکارھێنەرە ئاڵای کوردستانی پێ جوانە و شانازیشی پێوە دەکات.
ئەم بەکارھێنەرە پاڵپشتی لە گەلی کەتەلۆنیا دەکا.
ئەم بەکارھێنەرە پاڵپشتی لە گەلی بەلۆچستان دەکا.
ئەم بەکارھێنەرە کوردێکی ناسیۆنالیستە.
ئەم بەکارھێنەرە کاریگەرە بە کەشی سەردەمی ڕایشی ئەڵمانیا لە چوارچێوەیەکی مێژووییدا.
زمانی دڵخوازی ئەم بەکارھێنەرە فەڕەنسییە.
ئەم بەکارھێنەرە بیرۆکەی لێنینیزم، گیڤاریزم، ئەنارکیزم، ئیسلامیزم یان ھەر بیرۆکەیەکی تری پێ گونجاوە گەر بتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات.
ئەم بەکارھێنەرە ئەندامی ویکیپرۆژەی مۆسیقایە.
ئەم بەکارھێنەرە ھاندەری یانەی ڕیال مەدریدە.
Newroz SCئەم بەکارھێنەرە ھاندەری یانەی وەرزشیی نەورۆزە.
ئەم بەکارھێنەرە بەڵگەھێنانەوەی ویکیپیدیا لەڕێگەی بەکارھێنانی بیسەلمێنە ئاسان دەکات.
ئەم بەکارھێنەرە پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتارەکانی پێ باشترە لە زیادکردنی ژمارەی وتارەکان
:-/
ئەم بەکارھێنەرە گومانی لە ھەموو شتێک ھەیە؛ تەنانەت ئەم پەڕەی بەکارھێنەرەش!

قەوانە شڕە
بوو بە هەزار و چوارسەد ساڵ لەگەڵ عارەب بووینە یەک ماڵخێوی قیبلە و کیتابێکین، وەک دەڵێن بەرە بابێکین
بەڵام ئەو برای ئیسلامەم، ئەو کاکە نێرە زەلامەمهەرچی هەمبوو بردی بۆ خۆ، منی کوشت بە هەرزن و جۆ
بە فەرموودەی ئەو لە ژینا هاوبەشین لە شایی و شیناشین بۆ من و شایی بۆ ئەو، من ئەبێ لەڕ بم ئەو قەڵەو
ئەگەر داوای نان و ئاو کەم ئارەزووی بەرگ و پێڵاو کەمبڵێم برای هاودینەکەم هاوڕێکەی لە مێژینەکەم
بە ناشکوری ناڵێم براین ناچاریان کردم تێک خراینلە ڕێگەی خوا و قورعانەکەت، خێری دین و ئیمانەکەت
سەد یەکێ لە داهاتەکەم چۆڕێک شیری وڵساتەکەمهەزار یەکێ لە نەوتی خۆم، پێم کەرەم بکە بێ نان و دۆم
با بەس کوێر بم بێ ڕووناکی، با پێت بڵێم کاکی چاکیئەڵێ: هەی لە دین وەرگەڕاو، کورد و بەرگ و نان و پێڵاو!
وە دیارە بوویتە «شعووبی».. ئەبێ لە ڕێگە دەرچووبی..
هەر لە شێخی ئەزهەرەوە، کێ مێزەری بە سەرەوەمڕ دەکرێن لە گۆشت و پڵاو، پڕ دەکرێن لە پارە و دراو
وەها تیژ دەبن سەردەکەن فتوای کافریم دەردەکەنپاش فتوا لەم کوردستانە، فڕۆکە و بۆمبابارانە
تۆپ و دەبابە و شێست تیرە، خوێن ڕشتنی لاو و پیرەکوشتنی ژن و منداڵە، بژیومان هەر خوێنی ئاڵە
مزگەوتەکەم دەڕووخێنن، قورئانەکەم دەسووتێننسەرلەنوێ تاڵانم دەکەن، هەرزن و جۆیەکەش دەبەن
ناچارم ئەکەن بێمە دەنگ، پەلامار بەرم بۆ تفەنگکە ئەشچم تۆڵە بستێنم، وەک پڵنگی چەنگ بەخوێنم
دوژمن خۆ ناگرێ لە بەرم، خوێنیان ڕادەماڵێ، تەرمئەبێتە قیڕقیڕی یابا، یابا کە زانی دەرنابا
ئەمجارەش وەک چەند هەزار جار، قەوانە شڕ ئەخاتە کاردیسان مەلا و ئایەت دێنن، لەسەر ئیزگە بۆم دەخوێنن
«عەرەب و کورد برای دینن، هەردووک دوعای یەک ئامینن»«کەی ڕەوایە ئیسلام کوشتن، حەرام کراوە خوێن ڕشتن»!
منیش بەستەزمان و فەقیر، دیسان لە تەپکە ئەکەم گیربە دوو درۆ دەم خافڵێنن، هەتا دەرفەت وەدەس دێنن
دیسان ئەو زوڕنا و ئەو پیکە، دیسان هەمان فاک و فیکە!
ئاخر ناڵێم جارێک و دوان.. تاکەی ببمە مەڕی بێ شوان؟تاکەی بەدرۆ دەسخەڕۆ بم؟ هەتاکەی هەر ڕەنجەڕۆ بم؟
بۆ چ من بکوژرێم ڕەوایە! تاکەی سەما بەو هەوایە!بۆ چ نەبمە خێوی نانی خۆم! بۆ نەخوێنم بە زمانی خۆم!
بۆ نەوتی خۆم دەس خۆم نەخەم! بۆ خۆم ڕزگار نەکەم لە خەم!بۆ چ ماڵی خۆم دیاری نەبێ! بۆ بەشم یەکجاری نەبێ!
من چم هەیە با لە لام بێ، عەرەب بڕوا و هەر ئیسلام بێلە خاکم دەرچێ و لە ڕێدا، قەوانە شڕەی خۆی لێدا
ئەو ڕۆژەی چارەی نابینم خاوەنی ژیان و دینمتا کەنگێ برسی و لەژێر بم! با تاوێک ئیسلامی تێر بم
—  ھەژار موکریانی