سێکسیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سێکسیزم پێکھاتووە لە جیاکاری لە بەینی خەڵکی لەسەر بنەمای زایەند یان جێندەری کەسەکە، یاخود ڕوونتر: ئەو باوەڕەیە کە زایەندی خود باشتر و بە تواناترە لەچاو زایەندی بەرامبەر. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک پیاوێک بە باشتر بزانێت لە ژنێک بەبێ گوێدانە تواناکانی ھەردوو لا و تەنیا لەسەر بنەمای زایەند و جێندەرەکەیان بڕیار بدات، ئەو کەسە بە سێکسیست ناو دەبرێت؛ ھەمان شت بە پێچەوانەشەوە. سێکسیزم دەکرێت تووشی ھەموو کەسێک ببێت، بەڵام زیاتر ژنان و کچان ڕووبەڕووی ئەمە دەبنەوە. سێکسیسم دەکرێت ببێتە ھۆکاری دەستدرێژی سێکسی و ھێرشی دەروونی و جەستەییش.

مێژوو[دەستکاری]

پێگەی ژنان لە میسری کۆن بەگوێرەی باوکیان یان ھاوسەرەکانیان بوو، ھەرچۆنێک بێت ژنان مافی ئەوەیان ھەبوو لە دادگا ئامادە بن[١] وە ژنانی سەردەمی ئانگلۆ-ساکسۆن بە زۆری مافەکانیان یەکسان بوو ھەرچۆنێک بێت بەڵگەیەکی بەھێز نییە کە پشتگیری ئەوە بکات مافی ژنان لە پێش دۆزینەوەی کشتووکاڵ وەکوو سەردەمی مۆدێرنی ئەمڕۆ بووبێت و یەکسانییەکی باشتریان پێدرابێت لە ئەمڕۆ.[٢][٣] دوای دۆزینەوەی کشتووکاڵ، بنچینەی ئەوەی "زایەندێک بەتوانا ترە لەچاو زایەندێکی تر" دامەزرا; وە بە زۆری ئەم بنچینەیە ڕووبەرووی کچان و ژنان دەکرایەوە[٤] نموونەی سێکسیزم لە جیھانی دێریندا وەکوو "ڕێگە گرتن لە ژنان لە بەشداریکردن لە یاسادا، بەشداریکردن لە سیاسەت; ژنان لە سەردەمی دێرینی ڕۆم نەیان دەتوانی دەنگ بدەن یان پێگەییەکی فەرمیان ھەبێت لە وڵات[٥] نموونەیەکی تر لە سێکسیزم دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی چین لە دەقە کۆنەکانی چین نموونە دەقە فەلسەفەکانی کۆنفوشیوس باس لەوە دەکات کەوا ژن پێویستە ملکەچی باوکی بێت لە مناڵی، و ھاوسەرەکەی لە گەورەیی، وە کوڕەکەی لەکاتی مردنی ھاوسەرەکەی.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ David P. Silverman (2003). Ancient Egypt. Oxford University Press. pp. 80–84. ISBN 978-0195219524. Retrieved March 2, 2015.
  2. ^ Craig Lockard (2014). Societies, Networks, and Transitions: A Global History. Cengage Learning. pp. 88–89. ISBN 978-1305177079. Retrieved March 2, 2015.
  3. ^ Eller, Cynthia (2000). The Myth of Matriarchal Prehistory. Boston: Beacon Press. ISBN 978-0-8070-6793-2.
  4. ^ Peter N. Stearns (Narrator). A Brief History of the World Course No. 8080 [Audio CD]. The Teaching Company. ASIN B000W595CC.
  5. ^ Frier, Bruce W.; McGinn, Thomas A. J. (2004). A Casebook on Roman Family Law. American Philological Association. Oxford University Press. pp. 31–32, 457, et passim. ISBN 978-0-19-516185-4.
  6. ^ Wu 吴, Xiaohua 晓华 (2009). "周代男女角色定位及其对现代社会的影响" [Role orientation of men and women in the Zhou Dynasty and their effects on modern society]. Chang'An Daxue Xuebao (Shehui Kexue Ban) (بە چینی). 11 (3): 87.