مارتا

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مارتا
مارتا
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو مارتا ڤیەرا دا سیلڤا
ڕێکەوتی لەدایکبوون (١٩٨٦-٠٢-١٩) ١٩ی شوباتی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٩ CSA
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٠–٢٠٠٢ یانەی ڤاسگۆ دی گاما ١٦ (٤)
٢٠٠٢–٢٠٠٤ یانەی سانتار کروز ٣٨ (١٦)
٢٠٠٤–٢٠٠٨ یانەی ئومیا ئایکەی ١٧٥ (١١٥)
٢٠٠٩ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل ١٩ (١٠)
٢٠٠٩–٢٠١٠سانتۆس (خواستن) ١٤ (٢٦)
٢٠١٠ یانەی گۆڵد پراید ٢٤ (١٩)
٢٠١١ سانتۆس ١٢ (١٣)
٢٠١١ وێستەرن نیویۆرک فلاش ١٤ (١٠)
٢٠١٢–٢٠١٤ یانەی تریسۆ فف ٣٨ (٢٧)
٢٠١٤–٢٠١٧ یانەی ڕەزێنگراد ٤٣ (٢٣)
٢٠١٧– ئرۆلادۆ پراید ٥٥ (٢٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٢ بەڕازیل خوار ١٩
٢٠٠٢– بەڕازیل ١٥٤ (١٠٨)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٠ ئازار ٢٠٢٠

مارتا ڤیەرا دا سیلڤا (لەدایکبووی ١٩ی شووباتی ١٩٨٦)[٢] یاریزانی تۆپی پێیی بەڕازیلی-سوێدییە، کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژویی جامی جیھانیی ژنانە.[٣] یەکەم یاریزانە لە ھەردوو ڕەگەز، بتوانێت گۆڵ لە پێنج جامی جھانیی فیفا تۆماربکات،[٤] لە ساڵی ٢٠١٩، کریستین سینکلێر ھەمان شتی کردەوە.[٥]

زۆرجار مارتا بەباشترین یاریزانی ژنان لە مێژوودا ناوی دەھێنرێت.[٦][٧][٨] ئەو شەش جار بۆتە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفا (پێنج جاریان لەسەریەک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠)، کۆتاجاریش لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو خەڵاتەی وەرگرت. مارتا یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل بووە لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨، کاتێک ھەڵبژاردەکەی توانی مێدالیای زیو بباتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی تۆپی زێڕین (گۆڵدن بۆڵ)ی بردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی جیھانی ژنان. ھەروەھا لەپاڵەوانییەتی جامی جیھانیی ژنانی ٢٠٠٧، خەڵاتی باشترین یاریزان و لاپچینی زێڕینی بەدەستھێنا دوای ئەوەی بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتیەکە، ئەمەش جگە لەوەی ڕێبەرایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ بردنەوەی جامەکە.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ناوی وەک یەکێکە لە شەش باڵیۆزەکانی بەڕازیل ھات بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، لەپاڵ ھەریەکە لە ئەماریلدۆ، بیبیتۆ، ڕۆبێرتۆ کارلۆس، ڕۆناڵدۆ وە ماریۆ زاگلۆ.[٩] مارتا لە ساڵی ٢٠١٣، لە زنجیرە فیلمێکی بەڵگەنامەیی (دۆکیۆمێنتاری) بەناوی ''وەرزشەکانی تر'' لەکەناڵی سوێدی دەرکەوت.

لە ئابی ٢٠١٦، یەکێکبوو لەو ٨ کەسەی کە ئاڵای ئۆڵمپیک ھەڵگرتبوو یارییەکانی ئۆڵمپیک ڕیۆ.[١٠]

ژیانی کارکردن[دەستکاری]

دەستپێکی کارکردن[دەستکاری]

تواناکانی مارتا لەلایەن خانمە ڕاھێنەر ھێلینا پاچیکۆ دۆزرایەوە، کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو. دوای یاریکردنی بۆ تیپی نەوجەوانانی سی ئێس ئەی، مارتا لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستیکرد بەیاریکردنی پیشەگەرانە لەیانەی ڤاسکۆ دی گاما. دوای دوو ساڵ، گواسترایەوە بۆ یانەی سانتا کروز، کە یانەیەکی بچووکە لە ھەرێمی میناس گەریاس،[١١] لەوێ بۆ دوو وەرزی دیکە یاری کرد، پێش ئەوەی ڕووبکاتە یانەی ئومیا ئایکەی.

ئومیا ئایکەی[دەستکاری]

مارتا لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە یانەی ئومیا ئایکەی، لەو وەرزەی کە یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی یووفا، کە بەئەنجامی ھەردوو یاری یانەی ئومیا ٨–٠ لە یانەی فرانکفۆرتی بردەوە، کە لەم نێوانەدا سێ گۆڵ لەلایەن مارتا تۆمارکرا. لە خوولی سوێدی، وێڕای ئەوەی یانەکە توانی ١٠٦ گۆڵ تۆماربکات، کە ٣٢ گۆڵیان زیاتربوو لە پاڵەوانی خوولەکە، ئەوا لەکۆتایی وەرزەکە پلەی دووەمیان بەدەستھێنا بەکەمترھێنانی تەنیا یەک خاڵ بەرامبەر پاڵەوانی وەرزەکە یانەی دیورگاردن. لە خوولەکە، مارتا ٢٢ گۆڵی تۆمارکرد، ھەروەتا گۆڵێکی لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی سوێد تۆمارکرد بەرامبەر یانەی دیورگاردن، بەڵام جامەکەیان لەدەستدا دوای شکستھێنانیان ٢–١.

لە دووەم وەرزیدا (ساڵی ٢٠٠٥)، مارتا توانی ٢١ گۆڵ تۆماربکات و یانەکەشی بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی، بەبێ ئەوەی یەک یاریش بدۆڕێت. بەڵام لە یاری کۆتایی جامی سوێد جارێکی دیکە بەیانەی دیورگاردن دۆڕان ٣–١؛ لەژێر کاریگەری ئەم یارییە، سێ حەفتە دواتر لەیاری خوولدا ٧–٠ یارییەکەیان لە دیورگاردن بردەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٦، جارێکی دیکە یانەکە توانی خوولی سوێدی بباتەوە بەبێ شکستھێنان، ھاوشێوەی پارساڵیش بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ ئەوا مارتا بوو بە گۆڵکاری وەرزەکە. یانەی ئومیا، توانی بگاتە یاری کۆتایی جامی یووفا، ھەروەھا بەئەنجامی ھەردوو یاری توانی ١١–١ لە یانەی کۆلبۆتنی نەرویژی بباتەوە، مارتا دوو گۆڵی کرد لەھەردوو یاریدا. بۆ سێیەم جار لەسەریەک یانەکەی مارتا، لەیاری کۆتایی جامی سوێدی شکستی ھێنا، ئەمجارەیان لەیاری کۆتایی ٣–٢ بەرامبەر لینکۆپینگس جامەکەی دۆڕاند.

لە ساڵی ٢٠٠٧، یانەکە وەرزێکی دیکەی بەسەرکەوتن بەڕێکرد بەبردنەوەی خوول بە ٩ خاڵ زیاتر لەیانەی دیورگاردن، ھەروەھا بردنەوەی جامی سوێدی لە یانەی ئەی ئای کەی بەئەنجامی ٤–٣، کە لەو یارییەدا مارتا ھاتریکی تۆمارکرد. مارتا لە خوولەکە توانی ٢٥ گۆڵ تۆماربکا، بە گۆلێک کەمتر بووە دووەم گۆڵکاری وەرزەکە لەدوای لۆتا شیلین.[١٢] لە جامی یووفاش بۆ چوارەمین جار گەیشتنە یاری کۆتایی، بەڵام لەکۆتایی بەیانەی ئارسیناڵ دۆڕان ١–٠.

مارتا لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی ئومیا ئایکەی.

لە وەرزی ٢٠٠٨، ئومیا و مارتا جارێکی دیکە بوونە پاڵەوانی خوولی سوێد. لەکۆتایی وەرز، پرسیار لەسەر داھاتووی مارتا درووستبوو، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، لە ئاھەنگی دیاریکردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا، مارتا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ سێ وەرز بۆ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆلی ئەمریکی یاری دەکات.[١٣] لەسەر داواکاری مارتا، یانە ئەمریکییە یاریزان یۆھانا فریسکیشی کڕی لەیانەی ئومیا،[١٤] کە دواتر پێشکەشکارێکی سوێدی لەکەناڵی تیڤی٤ بەناوی پاتریک ئکوال ئەوەی درکاند کە مارتا و یوھانا پەیوەندییەکی لێزبیانیان ھەیە.[١٥] دواتر ھەردوو یاریزان ئەوەیان ڕەتکردەوە.[١٦]

ژیانی یاریکردنی مارتا لە ساڵی ٢٠٠٥، لەفیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی "مارتا - ڕاھێنەری پێلێ" پەخشکرا.

لۆس ئەنجەلۆس سۆل[دەستکاری]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، لەو ڕۆژەی کە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا بردەوە، مارتا ئاشکرایکرد کە بۆ سێ وەرز لە خوولی ژنانی ئەمریکی ناسراو بە (WPS) یاری دەکات، بۆ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل.[١٧][١٨] لەکاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی، مارتا وتی «بۆمن گرنگترین شت ئەوەیە، لەشوێنێک یاری بکەم کە باشترین یاریزانەکانی جیھان یاری لێدەکەن، ئەوەش ھەمان شتە کە لێرە ھەوڵی بۆدەدرێت، خوولی ئەمریکی بەبەھێزترین خوول دادەنرێت لەجیھان، لەبەرئەوەیە ئێستا ھاتوومەتە ئێرە.»[١٩]

لە وەرزی ٢٠٠٩، لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجەلۆس، مارتا بووە گۆڵکاری خوولەکە بەتۆمارکردنی ١٠ گۆڵ و درووستکردنی ٣ گۆڵی دیکە بۆ یاریزانەکانی دیکە.[٢٠] یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی دەبلیوو پی ئێس، بەڵام کۆتاییەکەی بەیانەی سکای بلو دۆڕاند ١–٠.[٢١]

سانتۆس[دەستکاری]

لەکاتی پشووی وەرزەکان، مارتا گرێبەستێکی سێ مانگەی بەشێوەی خواستن ئەنجامدا، بۆ یاریکردن لەیانەی سانتۆسی بەڕازیلی بەمەبەستی یاریکردن لە جامی کۆپا لیپەرتادۆس و جامی بەڕازیل.[٢٢][٢٣] ماراتا بووە یارمەتیدەری یانەکە بەوەی بوونە پاڵەوانی ھەردوو جامەکە، مارتا توانی لەیاری کۆتایی لیپەرتادۆس گۆڵێک بکات، ھەروەھا لەیاری کۆتایی جامی بەڕازیلیش دوو گۆڵی کرد.[٢٤][٢٥]

مارتا لە خوولی ئەمریکی.

یانەی گۆڵد پڕاید[دەستکاری]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠، یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل کارەکانی وەستاند.[٢٦] دواتر مافدرا بە مارتا و یاریزانەکانی دیکە بۆیان ھەیە بچنە تیپەکانی دیکە و بەشداری خوولەکە ببنەوە. یانەی گۆڵد پراید توانی مارتا بکڕێت.[٢٧] مارتا لەھەموو یارییەکانی یانەکەی بەشداربوو، توانی ١٩ گۆڵ لەکۆی ٢٤ یاریدا تۆماربکات و ببێتە گۆڵکاری خوولەکەش. دواتر لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە دەبلیوو پی ئێس چامپیۆنشیپ کرد،[٢٨] دواتر لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، یانەی گۆڵد پراید ھەڵوەشایەوە، مارتا کەوتەوە بازاڕی گواستنەوە.

گەڕانەوە بۆ سانتۆس[دەستکاری]

لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، سانتۆس جارێکی دیکە مارتای وەک یاریزانی خۆی ناساند. بۆندەکە بۆ دوو وەرزبوو بەڵام ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێک بۆدانرا، کە دواتر درێژنەکرایەوە. بەڕێوبەرایەتیی خوولەکە ڕایگەیاند کە ماوەی دانووساندکردن و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی خوولی ئەمریکی کۆتایی ھاتووە بۆ ساڵی ٢٠١١.

وێستەرن نیویۆرک فلاش[دەستکاری]

لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، مارتا ڕووی کردە یانەی وێستەرن نیویۆرک فلاش بۆ سێ سال، ئەو یانەیە درێژکراوەی یانەی پێشووی گۆڵد پراید بوو.[٢٩] لەم وەرزەدا مارتا یارییەکی زۆری بۆ نەمایەوە، بۆیە کۆتایی بە وەرزەکە ھێنا بەتۆمارکردنی دوو گۆڵ و چوار گۆڵسازکردن.

ساڵی دواتر، لەوەرزێکی تەواو یاریکردن لەھێڵی ھێرشبەری وێستەر نیویۆرک فلاش، ئەوا مارتا توانی خوولەکە بۆیانەکەی دەستەبەر بکات، ھەروەھا ١٠ گۆڵیشی تۆمارکرد و بۆ سێیەمین جار بووە گۆڵکاری خوولەکە، مارتا لەگەڵ کریستین سینکلێر ھەمان ژمارەی گۆڵی ھەبوو، بەڵام بەبەرچاوگرتنی کەمی یاریکردن ئەوا ئەو بووە گۆڵکاری وەرزەکە.[٣٠]

ماڕتا بە درێسی یانەی تیسۆ فف

تیرسۆ فف[دەستکاری]

دوای ئەوەی وەرزی ٢٠١٢ لە خوولی ئەمریکی ھەڵوەشایەوە، مارتا بڕیاریدا بگەڕێتەوە خوولی سوێدی. لە ٢٢ی شووباتی ٢٠١٢، بۆ دوو وەرز گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی تیرسۆ فف واژووکرد،[٣١] بە مووچەیەکی ساڵانەی بەرز ٤٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی،[٣٢][٣٣] ئەم پارەیە لەلایەن سپۆنسەرەکانی یانەکە دابیندەکرا بەقسەی خاوەنی یانەکە.[٣٤] یانەی تیرسۆ بۆیەکەمینجار بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی، ھەروەھا مارتاش بۆ ١٥ەمین جار مێدالیای پاڵەوانبوونی خوولی وەرگرت.[٣٥]

یانەکە لە جامی پاڵەوانانی یووفای ٢٠١٤، گەیشتە یاری کۆتایی بەڵام ٤–٣ بە ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی دۆڕا، لەیارییەکە ماڕتا دوو گۆڵی تۆمارکرد.[٣٦] دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، یانەکە تووشی قەیرانی دارایی ھات، بەمەش نەیتوانی لە وەرزی داھاتوو بەشداربێت، سەرجەم یاریزانانی یانەکەش لەبازاڕی گواستنەوە بوون بەخۆڕایی. دەستەی بەڕێوەبردن، مووچەی یاریزانەکانی یانەکەی بڵاوکردەوە، مارتا لەھەمووان زیاتری پێدەدرا کە مووچەی ھەر مانگێکی ١٦٨٬٠٠٠ کڕۆنی سوێدی بوو.[٣٧]

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکان لەسەر قەیرانی یانەکە، میدیاکان ھەواڵی گواستنەوەی مارتایان بۆ یانەی ئەڤالدسنیسی نەرویژی بڵاوکردەوە. بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی نەرویژی داوای کەمکردنەوەی مووچەکەی دەکرد.[٣٨] یانەکانی پاریس سانت جێرمان و کارۆلین سیگەریش لەسەر ھێڵبوون بۆ گواستنەوەی مارتا.[٣٩]

ڕەزێنگارد[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠١٤، مارتا واژووی لەسەر گرێبەستێکی شەش مانگانە لەگەڵ یانەی ڕەزێنگارد کرد.[٤٠] لەکاتی یاریکردن بۆ یانەکە، مارتا بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی لەوەرزەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥، جامی سوێدی لە ٢٠١٦ ھەروەھا جامی سووپەر سوێد لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦.

ئۆرلاندۆ پراید[دەستکاری]

لەدوای شکستی ڕەزێنگارد بەرامبەر بەرشەلۆنا لەچارەکی کۆتایی خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا،[٤١] مارتا ڕووی کردە یانەی ئۆرلاندۆ پراید بەخۆڕایی، گرێبەستە نوێیەکەشی بۆ ماوەی دوو وەرزە و دەکرێت درێژبکرێتەوە بۆ سێ وەرز.[٤٢] لەیەکەم وەرزیدا بۆ ئۆرلاندۆ، ئەو مارتا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە خوول.[٤٣] بەمەش گەیشتنە یارییەکانی پێش کۆتایی، بەڵام لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر پۆرتلاند تۆرنس شکستیان ھێنا.

ئامارەکان[دەستکاری]

یانە وەرز خوول جام کیشوەری گشتی
پلە یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل ٢٠٠٩ خوولی ئەمریکی ٢٠ ١٠ - - - - ٢٠ ١٠
یانەی سانتۆس ٢٠٠٩ خوولی بەڕازیل - - ٧ ١٨ ٦ ٧ ١٣ ٢٥
یانەی گۆڵد پراید ٢٠١٠ خوولی ئەمریکی ٢٥ ٢٠ - - - - ٢٥ ٢٠
یانەی سانتۆس ٢٠١١ خوولی بەڕازیل - - - - ٤ ٢ ٤ ٢
وێستەرن نیویۆرک فلاش ٢٠١١ ئەمریکی ١٥ ١٠ - - - - ١٥ ١٠
تیرسۆ فف ٢٠١٢ خوولی سوێدی ٢١ ١٢ ٤ ٤ - - ٢٥ ١٦
٢٠١٣ ١٥ ١٢ ١ ١ ٨ ٧ ٢٤ ٢٠
٢٠١٤ ٢ ٣ ١ ١ ٣ ٤
گشتی ٣٨ ٢٧ ٦ ٦ ٨ ٧ ٥٢ ٤٠
یانەی ڕەزێنگارد ٢٠١٤ خوولی سوێدی ٩ ٥ ٥ ٢ ٦ ٤ ٢٠ ١١
٢٠١٥ ٢١ ٨ ٥ ٥ ٦ ٥ ٣٢ ١٨
٢٠١٦ ١٩ ١٣ ٤ ٠ ٦ ٠ ٢٩ ١٣
گشتی ٤٩ ٢٦ ١٤ ٧ ١٨ ٩ ٨١ ٤٢
ئۆرلاندۆ پراید ٢٠١٧ خوولی ئەمریکی ٢٤ ١٣ ٢٤ ١٣
٢٠١٨ ١٧ ٤ ١٧ ٤
٢٠١٩ ١٤ ٦ ١٤ ٦
گشتی ٥٥ ٢٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥٥ ٢٣
گشتی ٢٠٢ ١١٦ ٢٧ ٣١ ٣٦ ٢٥ ٢٦٥ ١٧٢

ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

مارتا بەدرێسی ژمارەی ١٠ی ھەڵبژاردەی بەڕازیل.

لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٧، ماراتا و ھەڵبژاردەکەی توانیان لە ھەڵبژاردەی ژنانی ئەمریکای خوار ٢٠ ساڵان ببەنەوە لە پاڵەوانییەتی یارییەکانی پان ئەمریکا لەبەردەم ٦٨٬٠٠٠ ھاندەر. لەوکاتەدا مارتا بەراورد دەکرا بەیاریزانی بەڕازیلی پێلێ. بانگدەکرا بە «پێلێ بە تەنوورەوە.» پێلێ خۆی ئەو بەراوردکارییەی پێ درووستبووە. دوای یارییەکە، مارتا ئەوەی درکاند کە پێلێ پیرۆزبایی لێکردووە بۆ ئەو بردنەوەیە، ئەمەش زۆر دڵی خۆشکردووە کە باشترین یاریزانی مێژووی جیھان سەیری یارییەکەی کردووە.[٤٤]

مارتا لە ساڵی ٢٠٠٧، لە جامی جیھانیی ژنانی فیفا بەشداربوو، بەڕازیل بەبەھێزی دەرکەوت لە قۆناغی گرووپەکان، کاتێک ھەر سێ یارییەکەی بردەوە، مارتا لەو قۆناغە چوار گۆڵی تۆمارکرد. لەیاری چارەگی کۆتایی، بەڕازیل ٣–٢ لە ئوسترالیای بردەوە، مارتا تۆڕی ھەژاند لەڕێگای پەناڵتییەکەوە. لە یاری پێش کۆتایی، بەڕازیل ٤–٠ لە ئەمریکای بردەوە، مارتا دوو گۆڵی تۆمارکرد. لەیاری کۆتاییدا بەڕازیل ٢–٠ بە ئەڵمانیای دۆڕاند، لەناوەڕاستی یارییەکە کاتێک یارییەکە بێ گۆڵبوو، ئەوا مارتا لێدانێکی سزای بەفیڕۆدا. لە پاڵەوانییەتیەکە، مارتا خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ و فووتی بردەوە وەک باشترین یاریزان و گۆڵکار، لەکۆی یارییەکانی مۆندیال ئەوا حەوت گۆڵی تۆمارکرد.

مارتا لە یارییەکانی ئۆلەمپیادی پەکینی ٢٠٠٨ بەشداریکرد، توانی مێدالیای زیو بباتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەرامبەر ئەمریکا ١–٠ دۆڕان.[٤٥]

مارتا لە جامی جیھانیی ژنانی ٢٠١١ بەشداریکرد، بەڕازیل لە چارەگی کۆتایی بەرامبەر ئەمریکا دەرکرا. مارتا توانی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست بکات. ئەمەش وایکرد ناوی بچێتە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالی ژنان، بەتۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لەپاڵ بیرگیت پرینز بە ١٤ گۆڵ.[٤٦] لە پاڵەوانیەتیەکەش بووە دووەم گۆڵکار، خەڵاتی تۆپی زیوی پێدرا. لە یەکەم یاریشیدا بەرامبەر ئوسترالیا، ئەوا لەلایەن ھاندەرانی ئەو تیپە گاڵتەیەکی زۆری پێکرا.[٤٧][٤٨] لە چوارەمین جامی جیھانیدا لە ساڵی ٢٠١٥، مارتا بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال کاتێک ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ١٥، لەیاری بەرامبەر کۆریای باشوور.[٤٩] بەڕازیل لە قۆناغی ١٦، بەرامبەر ئوسترالیا کرایە دەرەوەی مۆندیال.

لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠١٩، مارتا بووە یەکەم یاریزانی مێژوو لە کوڕان و کچان، کە بتوانێت لە پێنج پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا گۆڵ تۆماربکات، ئەمەش کاتێک بەلێدانی سزا گۆڵێکی لە ئوسترالیا تۆمارکرد. لەیاری دواتر بەرامبەر ئیتالیا، مارتا گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد بەمەش بە ١٧ گۆڵ ئەوکاتە بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال لەئاستی نێر و مێ.[٤] لەدوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦، بەڕازیل دەرکرا لەیاری بەرامبەر وڵاتی خانەخوێ (فەڕەنسا)، مارتا چاوپێکەوتنێکی سۆزدارانەی بەرامبەر کامێرا ئەنجامدا، کە تێیدا بەفرمێسکەوە داوای لەکچانی بەڕازیل کرد کە شوێنی خۆی و ئەفسانەکانی دیکەی وەک فۆرمینگا و کریستەین پڕبکەنەوە. چاوپێکەوتنەکەی مارتا، لەسەر ئینتەرنێت دەنگدانەوەی ھەبوو، بە دەیان ھەزار ڕیتوویتکرا لەتۆڕی تویتەر.[٥٠] لەوکاتەدا مارتا ناوی لە ١٠ دیارترین یاریزانانی تۆپی پێ ھات، لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا.[٥١]

لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر چین کە بە ئەنجامی ٥-٠ یاریییەکەیان بردەوە و بووە یەکەم یاریزان کە لە پێنج ئۆڵۆمپیادی لەسەریەک گۆڵی تۆمارکرد.[٥٢]

لە تەمەنی ٣٧ ساڵی بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٣ خانمان کرد کە لە وڵاتی نیوزیلاند و ئوسترالیا لە ٢٠ی تەممووز - ٢٠ی ئاب بەڕێوەدەچێت.دوای ئەوەی لە خوولەکی ٧٥ی یارییەکەیان بەرامبەر پەنەما هاتە ناویاریگاوە، بووە یەکەم یاریزان کە لە شەش جامی جیهانی بەشدار بکات.[٥٣]

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

یانەکان[دەستکاری]

ئومیا ئایکەی

  • خوولی سوێدی: ٣ جار؛ ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٨
  • جامی سویدی: ٢٠٠٧
  • جامی یوفا: ٢جار، وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤ ھەروەھا لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧

سانتۆس

  • جامی کۆپا لیپەرتادۆس: ٢٠٠٩
  • جامی بەڕازیل: ٢٠٠٩

یانەی گۆڵد پڕاید

  • خوولی ئەمریکا: ٢٠١٠

یانەی وێستەرن نیویۆرک فلاش

  • خوولی ئەمریکا: ٢٠١١

تیرسۆ فف

  • خوولی سوێدی: ٢٠١٢
  • پلەی دووەم لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤

ڕەزێنگارد

خوولی سوێدی: ٢ جار؛ ٢٠١٤، ٢٠١٥

ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

  • پان ئەمریکا گەیمس: ٢جار؛ ٢٠٠٣، ٢٠٠٧
  • جامی کۆپا ئەمریکای ژنان: ٣جار؛ ٢٠٠٣، ٢٠١٠، ٢٠١٨
  • جامی جیھانیی فیفا: پلەی دووەمی ٢٠٠٧
  • مێدالیای زیو لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

  • باشترین یاریزانی جیھانی فیفا، بۆ ژنان (٦ جار) - ساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١٨[٢]
  • دووەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا، بۆ ژنان (٤ جار) - ساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٤
  • سێیەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا، بۆ ژنان (٢ جار) - ساڵانی ٢٠٠٤، ٢٠١٣
  • باشترین یاریزانی فیفا - پلەی دووەم (١ جار): ٢٠١٦
  • باشترین پێکھاتەی فیفا - سێ جار لە ساڵانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٩[٥٤]
  • خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ، جامی لیپەرتادۆس: ٢٠٠٩
  • گۆڵکاری خوولی سوێدی (٣ جار) ساڵانی - ٢٠٠٤، ٢٠٠٥، ٢٠٠٨[٥٥]
  • باشترین ھێرشبەری خوولی سوێدی (٢ جار) ساڵانی - ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ لە جامی جیھانیی ژنانی خوار ٢٠ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٤
  • خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ لە جامی جیھانیی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٧
  • باشترین یاریزانی خوولی ئەمریکی (٢ جار) - ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • گۆڵکاری خوولی ئەمریکی (٣ جار) ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١
  • خەڵاتی پاڵەوانی پیشەگەر، لە خوولی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٠
  • گۆڵکاری کۆپا ئەمریکای ٢٠١٠
  • باشترین ٢٠ ژنە وەرزشکاری دەیە (٢٠٠٠–٢٠٠٩)[٥٦]
  • پلەی حەوتەم لە خەڵاتی باشترین یاریزانی ژن لە ئەورووپا (یووفا) لە ساڵی ٢٠١٤
  • باشتری یاری درووستکەر لەئاستی جیھان لەلایەن فدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژووی تۆپی پێ[٥٧]
  • باشترین تیپی ژنانی جیھان لەلایەن فدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژووی تۆپی پێ[٥٨]

ڕیکۆرد[دەستکاری]

گۆڵکاری مێژوویی جامی جیھانیی فیفای ژنان (١٧ گۆڵ).

مارتا لەیارییەکی خێرخوازی لەدژی ھەژاری، ساڵی ٢٠١٤ لە بێرن، سوویس.

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

وێڕای بچووکی و خێرایی، ئەوا یاریزانێکی پتەو و و بەھێزیشە،[٥٩] مارتا بەلای زۆرێک لە کەسایەتییەکانی تۆپی پێ وەک باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ لەئاستی خانمان دادەنرێت، مارتا بە تواناکانی لەڕووی مامەڵەکردن بە تۆپەوە دەناسرێتەوە، زۆرجار بە ڕۆناڵدینھۆ، ڕۆماریۆ و پێلێ بەراورددەکرێت، خۆشی ناوی خۆی بە پێلێ بە تەنوورەوە دەھێنێت.[٨][٦٠][٦١] وەک زیادکردنێکیش بۆ توانا تەکنیکییەکانی مارتا، ئەوا ناوبراو بەخێرا بڕینی یاریزانەکانی بەرامبەری دەناسرێتەوە.[٦٢][٦٣][٦٤] مارتا لەتوانایدایە لەچەند شوێنێکی یاریگا یاری بکات، لەسەرەتای یاریکردنی ئەوا لە ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر وەک یاریزانێکی کلاسیکی ژمارە ١٠ یاری دەکرد،[٦٥][٦٦] کە دواتر ئەرکی زیاتری پێدرا،[٦٧] وەک پاڵپشتیکاری ھێرشبەران[٦٨] وە ھێرشبەری سەرەکی،[٦٩] وە تەنانەت وەک یاریزانی باڵ، کە لەو شوێنە دەیتوانی بگەڕێتەوە ناوەڕاست و بەقاچی چەپی، لێدانی تووند ئاڕاستەی گۆڵی تیپی بەرامبەر بکات.[٦٢][٦٥][٧٠][٧١] جگە لەوانەش ئەوا مارتا ناسراوە بە یاری درووستکەر، کە یارمەتی یاریزانانی تیپەکەی بدات بۆئەوەی گۆڵ تۆماربکەن.[٦٢][٦٤][٧٢][٧٣] مارا گۆڵکارێکی سەرکەوتووشە، لەو خولانەی کە بەشداری تێیدا کردووە چەندجارێک خەڵاتی گۆڵکاری ساڵی بردۆتەوە،[٧٤] ھەروەھا لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی سزا و لێدانی ناڕاستەوخۆ توانای باشی ھەیە.[٧٥] کۆی گشتی تواناکانی مارتا، وایکردووە ببێتە یەکێک لەباشترین یازانانی جیھان لەتیپی خانمان.[٧٦]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

مارتا سێ خووشک و برای ھەیە بەناوەکانی، جۆزێ، ڤالدیر و ئەنجێلا. باوکی ناوی ئەلداریۆیە، دایکیشی تێریزا. باوکی خێزانەکەی جێھێشت، کاتێک مارتا منداڵێکی ساوا بوو.[٧٧] لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، مارتا لە سان جۆزێ دەژی. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، مارتا بوو بە باڵیۆزی چاکەکاری نەتەوە یەکگرتووەکان.[٧٨] مارتا زمانەکانی پرتووگالی، سوێدی و ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.[٧٩] ئەو لەپەیڕەوانی کڵێسای کاتۆلیکە، خودا لەلای ئەو مانایەکی زۆری ھەیە، لەھەمان کاتیشدا زۆر سەردانی کڵێسا ناکات.[٨٠] لە ساڵی ٢٠١٦، مارتا ناوی چووە لیستی ١٠٠ ژنی ساڵ لەلایەن تۆڕی بی بی سی.[٨١]

لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٧، مارتا بووە خاوەنی ڕەگەزناممەی سوێدی، بەڵام وەک خۆی دەیڵێت ئەوا ڕەگەزناممەی بەڕازیلییەکەشی دەپارێزێت.[٨٢] مارتا ئێستا لەپەیوەندییەکی ئەویندارییە لەگەڵ تۆنی پرسلی، ژنە یاریزانی تۆپی پێ.[٨٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "2015 World Cup" (PDF). Fédération Internationale de Football Association. ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا پڕۆفایلی مارتا ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی فیفا، ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ "Marta: Brazil great makes history with 17th World Cup goal". CNN. 18 June 2019.
  4. ^ ئ ا "Women's World Cup: Marta has record to rival Brazil legends Ronaldo and Pele". BBC Sport. 13 June 2019.
  5. ^ "Christine Sinclair: Canada striker beats all-time record". 30 January 2020 – via www.bbc.com.
  6. ^ "10 Best Female Footballers of All Time". 27 October 2014.
  7. ^ "Women's World Cup 2015: who is Marta, who is the greatest footballer of all time, Marta, Matildas - Fox Sports". www.foxsports.com.au.
  8. ^ ئ ا Panja, Tariq (8 June 2015). "Best-Ever Female Player Marta Misses Soccer's Millions". Bloomberg.
  9. ^ FIFA.com. "2018 FIFA World Cup Russia™ - FIFA.com". www.fifa.com. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٨ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ PHOTOS: Rio 2016 flag bearers، ماڵپەڕی ڕێددیف، لە August 06, 2016 09:34 IST بڵاوکراوەتەوە.
  11. ^ "Marta na época em que defendeu o Santa Cruz de BH". HOME. ٢ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Skytteliga 2007". svenskfotboll.se (بە سوێدی). Svenska Fotbollförbundet. Archived from the original on 25 December 2007. Retrieved 13 January 2009. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Wåhlin, Johan (12 January 2009). "Marta bäst i världen – flyttar till LA". dn.se (بە سوێدی). Retrieved 13 January 2009.
  14. ^ "Martas krav till USA: Ta med Frisk" (بە سوێدی). Fotbollsexpressen.se. 23 October 2008. Archived from the original on 24 October 2008. Retrieved 7 April 2009.
  15. ^ "Ekwalls rekord" (بە سوێدی). Arbetaren.se. 2 January 2009. Archived from the original on 13 November 2010. Retrieved 7 April 2009. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Frisk: Vi är inget par" (بە سوێدی). Aftonbladet.se. 13 January 2009. Retrieved 7 April 2009.
  17. ^ "The Fabulous Forum". Los Angeles Times. 12 January 2009.
  18. ^ "Newly crowned Marta to join US league". FIFA. 12 January 2009. Retrieved 15 June 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "Marta bringing star power to the L.A. Sol". ESPN. The Associated Press. 5 March 2009. Retrieved 24 April 2014.
  20. ^ "Marta! Marta! Marta!: LA Sol Star Named FIFA Women's Player of the Year". Bleacher Report. 22 December 2009. Retrieved 24 April 2014.
  21. ^ Herbert, Steven (7 January 2010). "NJ Sky Blue Eclipse LA Sol 1–0 in Championship". NBC Los Angeles. Retrieved 24 April 2014.
  22. ^ Adilson Barros (1 August 2009). "Peixe anuncia Marta, que deverá receber a camisa 10 das mãos de Pelé" (بە پورتوگالی). GloboEsporte.com. Retrieved 5 August 2009. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ womensprosoccer.com 19 October 2009 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.; International Report: WPS Stars Head Overseas in the Off-Season
  24. ^ "'Sereias da Vila' dão show e Santos é campeão da Libertadores" (بە پورتوگالی). iG. 18 October 2009. Archived from the original on 27ی Februaryی 2012. Retrieved 2 December 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "Santos bate Botucatu e conquista a Copa do Brasil feminina" (بە پورتوگالی). Estadão. 1 December 2009. Retrieved 2 December 2009.
  26. ^ foxnews.com; Los Angeles Sol of WPS folds after first season
  27. ^ "Four-Time FIFA World Player of the Year Marta to Join the Pride". FC Gold Pride. 4 February 2010. Retrieved 1 April 2010.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  28. ^ "Marta named MVP of 2010 WPS Championship". 27 September 2010. Retrieved 29 September 2010.[بەستەری مردوو]
  29. ^ womensprosoccer.com 18 July 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.; Western New York Flash acquire Marta; 25 January 2011.
  30. ^ "Flash Forward Marta Captures Third Consecutive PUMA Golden Boot Award". svenskfotboll.se. womensprosoccer. Retrieved 13 January 2009.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  31. ^ "Marta returns to Sweden with Tyresö". UEFA. 22 February 2012. Retrieved 22 February 2012.
  32. ^ "Marta signs with Tyreso FF". bigapplesoccer.com. 22 February 2012. Archived from the original on 27 April 2012. Retrieved 22 February 2012. ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ "Marta's agent in talks with four Swedish clubs Tyresö FF, Malmö, Linköping and Umeå". womenssoccerunited.com. 26 January 2012. Archived from the original on 9 February 2013. Retrieved 22 February 2012. ٩ی شوباتی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  34. ^ "Marta transfers to Tyresö FF" (بە ئەڵمانی). womensoccer.de. 22 February 2012. Archived from the original on 9ی Aprilی 2019. Retrieved 22 February 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٩ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ Cleris, Johannes (3 November 2012). "Tyresö vann SM-guld efter dramatik" (بە سوێدی). Dagens Nyheter. Retrieved 27 June 2013.
  36. ^ Saffer, Paul (22 May 2014). "Müller the hero again as Wolfsburg win classic final". UEFA. Retrieved 22 June 2014.
  37. ^ Jönsson, Fredrik; Nordmark, Kasja (5 June 2014). "Tyresö lämnar damallsvenskan" (بە سوێدی). Aftonbladet. Retrieved 22 June 2014.
  38. ^ Bråstedt, Mats (8 April 2014). "Norsk klubb vill ha Marta" (بە سوێدی). Damfotboll.com. Archived from the original on 26ی Juneی 2019. Retrieved 22 June 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ Bråstedt, Mats (9 April 2014). "Seger och Marta nära en flytt till Paris SG" (بە سوێدی). Expressen. Retrieved 22 June 2014.
  40. ^ "Marta stays in Sweden, signs with FC Rosengård – Equalizer Soccer".
  41. ^ پڕۆفایلی مارتا ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  42. ^ Wahl, Grant. "Brazil star Marta signs with NWSL's Orlando Pride". SI.com. Retrieved 20 May 2017.
  43. ^ "2017 Orlando Pride Season in Review: Marta". The Mane Land. Retrieved 13 May 2018. ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "GloboEsporte.com > Pan2007 > Futebol Pan2007 - NOTÍCIAS - Pelé diz que Marta é Pelé de saias". pan2007.globo.com. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ "US women hope Solo keeps Brazil's Marta from finding the net". Al Arabiya. 10 July 2011. Archived from the original on 1 September 2011. Retrieved 6 September 2011.
  46. ^ "Recap: Brazil vs. United States". Retrieved 10 July 2011. ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  47. ^ "Boos for Marta bemuse Brazil coach Lima". AFP. 10 July 2011. Retrieved 10 July 2011.
  48. ^ "Solo soars as Marta is jeered". St Petersburg Times. 10 July 2011. Archived from the original on 10 October 2011. Retrieved 10 July 2011. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ Marta faz de pênalti e se torna a maior goleadora da história das Copas, Universo Online
  50. ^ "Brazil's Marta gives emotional speech to next generation". BBC. 23 June 2019. Retrieved 24 June 2019.
  51. ^ "Marta (footballer)". WikiRank. Archived from the original on 13 August 2019. Retrieved 2019-08-14.
  52. ^ Klosok, Ben Morse,Aleks (2021-07-21). "Brazil football legends Marta and Formiga create Olympic history". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-31.
  53. ^ "FIFA WWC 2023: Marta enters her sixth Women's World Cup seeking elusive trophy". sportstar.thehindu.com (بە ئینگلیزی). 2023-07-23. Retrieved 2023-07-31.
  54. ^ Beaard, Raymond. "Las mejores futbolistas: el Once Mundial - FIFPro World Players' Union". Archived from the original on 28 July 2017. Retrieved 9 March 2017. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ "Allsvenska skyttedrottningar 1982–." ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Svenskfotboll.se. Retrieved 28 March 2012.
  56. ^ Lawrence, Andrew (22 December 2009). "2000s: Top 20 Female Athletes". Sports Illustrated. Retrieved 29 December 2009.
  57. ^ "Former Results". IFFHS. Retrieved 13 January 2016. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  58. ^ "IFFHS AWARDS – THE WOMEN WORLD TEAM 2018". IFFHS.de. 1 December 2018. Retrieved 5 December 2018. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ Stephanie Nolen (14 June 2015). "A 'vicious circle' plaguing the world of women's soccer in Brazil". The Globe and Mail. Retrieved 16 January 2016.
  60. ^ "Women's World Cup 2015: who is Marta, who is the greatest footballer of all time, Marta, Matildas - Fox Sports". www.foxsports.com.au.
  61. ^ "Marta Vieira da Silva (Marta)". The Telegraph. Retrieved 15 January 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  62. ^ ئ ا ب Alex Bellos (3 June 2007). "Chilled to perfection". The Guardian. Retrieved 15 January 2016.
  63. ^ Bonnie D. Ford (10 June 2015). "Marta's quest for soccer glory". ESPN. Retrieved 15 January 2016.
  64. ^ ئ ا Joanne C. Gerstner (24 June 2011). "Ten to watch in Women's World Cup". ESPN. Retrieved 15 January 2016.
  65. ^ ئ ا Michael T. Shepard (25 September 2003). "Brazil's Marta Is a 10". The Washington Post. Retrieved 15 January 2016.
  66. ^ Paul Saffer (22 April 2007). "Marta ready to work for Umeå". UEFA.com. Retrieved 15 January 2016.
  67. ^ "Marta makes latest Swedish move". FIFA.com. 24 July 2014. Retrieved 15 January 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  68. ^ Stephen Wade (27 September 2007). "USA 0 Brazil 4: Marta's masterclass humbles US". The Independent. Retrieved 15 January 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  69. ^ Reem Abulleil (21 May 2015). "INTERVIEW: Brazil striker Marta aiming to end her long wait for World Cup glory". Yahoo.com. Retrieved 16 January 2016.
  70. ^ "US women crash out of World Cup 4–0 to Brazil". The Guardian. 27 September 2007. Retrieved 16 January 2016.
  71. ^ "Marta leads Brazil into quarters". The Ottawa Sun. 3 July 2011. Archived from the original on 4 August 2016. Retrieved 16 January 2016. ٤ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  72. ^ "2003: Magical Marta ups the tempo in the States". FIFA.com. 15 October 2004. Retrieved 15 January 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  73. ^ Jeff Carlisle (9 July 2011). "Will the U.S. defeat Marta & Co. ?". ESPN. Retrieved 15 January 2016.
  74. ^ Rob Hughes (11 January 2011). "The Best Player on Earth Is Looking for a Job". The New York Times. Retrieved 15 January 2016.
  75. ^ Paolo Bandini (10 July 2011). "Brazil v USA – as it happened". The Guardian. Retrieved 16 January 2016.
  76. ^ Bobby Ilich (6 December 2015). "Women's World Cup 2015: One Foreign Soccer Player Stands Out Above The Rest – Get To Know Brazil's Marta". International Business Times. Retrieved 16 January 2016.
  77. ^ "Letter to My Younger Self - By Marta". The Players' Tribune.
  78. ^ "Brazilian star Marta to be UN goodwill ambassador". SI.com. 11 October 2010. Archived from the original on 4 November 2012. Retrieved 12 October 2010. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  79. ^ L. Jones, Grahame (25 February 2009). "Marta has come a long way, takes on new challenge in U.S." Retrieved 21 September 2018.
  80. ^ "Abbey Road – Sunday Guest Marta Vieira Da Silva (English Translation)". Women's Soccer United. 27 February 2012. Retrieved 11 June 2015. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  81. ^ "BBC 100 Women 2016: Who is on the list?". BBC News (بە ئینگلیزی). 21 November 2016. Retrieved 28 July 2019.
  82. ^ "Nu är världens genom tiderna bästa fotbollsspelare svensk medborgare". Sydsvenskan (بە سوێدی). 14 March 2017.
  83. ^ Silva, Ana Carolina (17 August 2019). "Toni Pressley, namorada de Marta, treina após cirurgia de câncer de mama". UOL.com.br (بە پورتوگالی). Retrieved 12 September 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]