مەریخ
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مەریخ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | کۆمەڵەی خۆری ناوەکی |
دامەزران | ٤٥٤٠ million years BCE |
ناو بە زمانی فەرمی | بێ نرخ |
ناونراوە لەدوای | مارس، Ares |
جێ | کۆمەڵەی خۆری ناوەکی |
بەرزترین خاڵ | چیای ئۆلیمپۆس |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | geology of Mars |
Parent astronomical body | خۆر |
بەکارھێنان | colonization of Mars، terraforming of Mars |
ڕووبەر | ١٤٤٬٧٩٨٬٥٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
ھاشتاگ | Mars |
وەسفی ئاڵا | ئاڵای مەریخ |
ھێما | Mars symbol |
Geography of topic | geography of Mars |
Epoch | J2000.0 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://astronomy.stackexchange.com/tags/mars |
بینین لە پۆلدا | Category:Views from Mars |
پۆتانەکان: 0°N 180°W / 0°N 180°W

مەریخ یان بارام (بە ئینگلیزی: Mars; ھێما: ) ناوی یەکێک لە ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە، کە خولگەکەی کەوتووەتە نێوان زەوی و موشتەری. مەریخ بە ٢٢ مانگ و نیو، بە دەوری خۆر سووڕێک دەخوات.
تایبەتمەندییە فیزیکییەکان[دەستکاری]
ھەسارەی مەریخ ٢٢٧٫٩٤٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە. ھەروەھا لە ڕووی قەبارەوە مەریخ بە نزیکەی نیو ئەوەندەی قەبارەی زەوییەوە تیرەی دەگاتە ٦٨٠٠کیلۆمەتر. بەیاسای قەبارەی گۆ دەتوانین قەبارەی هەسارەکە بدۆزینەوە:
قەبارە=٤/٣(نەگۆڕی پای)(نیوەتیرەی هەسارە بە سێ جا)
𝑉=4/3𝜋r^3
[[پەڕە:Mars_Earth_Comparison.png|200px|وێنۆک|ھەڵسەنگاندنی ئەندازەی نێوان زەوی و مریخ]]
بارستاییی ھەسارەی مەریخ بە نۆ ئەوەندە لە بارستاییی زەوی کەمترە. وەک ھەسارەیزەوی بە دەوریتەوەرەکەیدا دەسووڕێتەوە، کە ھەر خولێک بە ٢٤ کاتژمێر و ٣٩ خولەک و ٢٢ چرکە تەواو دەکات لە کاتێکدا زەوی بە نزیکەی ٢٤ کاتژێر تەواوی دەکات. بەیاسای کێشکردنی گشتی دەتوانین بارستەی مەریخ یان هەر هەسارەیەکی تر بدۆزینەوە: g=GM/r^3
g: تاودانی هەسارەی مەریخ
G: نەگۆڕی کێشی گشتی 11-^10*6.673
M: بارستەی مەریخ
r: نیوەتیرەی مەریخ
مەریخ لە کولتووردا[دەستکاری]
لە کۆندا زانایان و فەیلەسووفانی ڕۆمانی بەھەسارەی مەریخیان دەگوت مارس، لە کاتێکدا یۆنانییەکان ناوی ئەرسیان پێ دابوو، لەبەر ئەوەی کە خوێناوییە و نیشانەی شەڕ دەگەیەنێت بە لای ئەوانەوە. مەریخ بە ٢٥٫١٩ پلە لارە لەسەر تەوەری خۆی. وە بەھۆی ئەم لارییەیشەوەیە کە وەرز لەسەر مەریخ دروست دەبێت. بەڵام وەرزی سەر مەریخ بە بەراورد لەگەڵ وەرزی سەر زەوی، دوو ئەوەندە زیاترە، ھۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مەریخ بە ٦٨٦٫٩٨ ڕۆژی سەر زەوی جارێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. مەریخ بە خێراییی ٢٤٫١٣ کیلۆمەتر لە یەک چرکەدا بە دەوری خۆر دەسووڕێتەوە، کەواتە ساڵێکی سەر مەریخ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی سەر زەوی بە نزیکەی دوو ئەوەندەیە.
کەشوھەوا[دەستکاری]
مەریخ کە ٢٢٧٫٩٤٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مەریخ ببێتە ٧٠–١٠٠ میلیۆن کیلۆمەتر.
گەرمای سەر ڕووی گەڕۆکی مەریخ-٦٣ پلەی سێلێسیوسە، بەڵام ئەو کاتانەی کە گەڕۆکی ناوبراو زۆر لە خۆر دوور بکەوێتەوە بۆ دوورترین جێگا ئەوا پلەی گەڕۆکی مەریخ دەگاتە -١٤٠ پلەی سیلیزی کە نزمترین پلەیە لەسەر ھەسارەی مەریخ. بە پێچەوانەوە ئەو کاتانەی کە زۆر لە خۆر نزیک بکەوێتەوە پلەی گەرمی لەسەر ڕووی مەریخ دەگات بە ٢٠ پلەی سێلێسیوس و بە بەرزترین پلە دادەندرێت لەسەر ڕووی مەریخ.
مەریخ وەک ھەموو گەڕۆکەکانی تر بە چەند گازێک دەوری لێ دراوە، وەک ئەو گازانەی کە دەوری زەوییان داوە. وە ئەگەری ھەیە لە دھاتودا ژیان لەسەر مەریخ پەیدا ببێت.
نزیکترین خاڵی مەریخ لە زەوییەوە[دەستکاری]
ئەوەی شایەنی باسە، بارام لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مەریخ ببێتە ٧٠ – ١٠٠ میلیۆن کیلۆمەتر. جێگای سەرنجە کە مەریخ لە ھەر (١٥–١٧) ساڵێکدا زۆر لەوە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی کە پێی دەوترێت (دراوسێیەتی)، بە باشترین کات دادەنرێت بۆ بینینی مەریخ لەسەر ڕووی زەوییەوە.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا [١]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- مەریخ - زانستپەروەرانی کورد ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.