لێدوانی بەکارھێنەر:Aro Salar

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


وەرگێڕانی ئامێر[دەستکاری]

سڵاو دەستخۆشیت لێدەکەم بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تێبینی دەکەم زۆربەی وتارەکانت وەرگێرانی گووگڵە و دەقاو دەق وەک لەم چەند وتارەی دوایت کە دروستت کردوون ١ ٢ ٣ دایدەنێیت، دەقی ناڕوونی زۆر تێدایە کە بۆ تێگەیشتن ئاسان نییە، لانیکەم لە بەشی چیرۆک دەبێت بە شێوەیەک بێت کاتێک کەسێک دەیخوێنێتەوە بزانێت ناوەڕۆکەکە چییە. پێم باش نەبوو تاگی سڕینەوەی لێبدەم لە جیاتی ئەوە تاگی خاوێنکردنەوەم لەسەر دانەوە. دیارە پێشتریش ئاگادارکرایتەوە، بەڵام وەک پێویست ڕەچاوی ئەو بابەتە ناکەیت. وەرگێرانی گووگڵ ئێستا شکور باشترە لە چاو پێشتر، بەڵام ھێشتا بۆ پشت بەستن نابێت، بە شێوەی سەد لە سەد. تکایە ڕەچاوی ئەو بابەتە بکە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

bariz amana hichian hi mn nin. he brakama ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود ببورن Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٠٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەس ئەم جارە گەر وای کرد چاک بیترسێنە. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا، پێویست بەترساندن ناکات، هەر ئەوەی پابەندبێت بە ناوەڕۆکێک کە بۆ تێگەیشتن ئاسان بێت، تەواوە لەگەڵ ڕاستی و دروستی زانیارییەکان. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاودێری کردن[دەستکاری]

تکایە چۆن بتوانم چاودێری بەکارهێنەرە تازەکان بکەم، وەک شێوازی مامۆستایەکی بنەڕەتی قوتابخانە؟؟؟ @Sakura emad: ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەڕێگەی تایبەت:دوایین_گۆڕانکارییەکان ئەتوانی چاودێری گشت دەستکارییە تۆمارەکراوانە بکەی کە لەڕێگەی مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکردنی پەڕگەکان[دەستکاری]

سڵاو @ئارۆ سالار محمود: بیرت نەچێت، لە بەشی داواکاریی پەڕگەکان گەر وەڵامی داواکارییەکەت دایەوە وەکوو ئەمە پێویستە ئەو تێبینییەی کە بە بۆتەکە دەڵێت ئەرشیڤ مەکە یان بەکارھێنەر نموونە بسڕیتەوە. سەیری وێنەکە بکە بۆ ئەوەی ڕوونتر بێت. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببورە @-Haryad: بەڕاستی پەلەم بوو، بۆیە بیرمچووەوە، سوپاس بۆ ئاگادار کردنەوەکەت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٠١، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویست بەپەلەکردن ناکات. ھەر کارێکی تریشت ھەبوو بیکە، دواتر وەرەوە ویکیپیدیا. سپاس ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٢٠:٠٧، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و کات باش بەڕێزم، کاکە هەر ئەو وەرگێڕانە نییە چەند بابەتی دیکەش هەیە، لەو لاپەڕانەی وەرمگێڕاونەتەوە هەندێک گرێ دەدا هەندێک نادات، ئەگەر زەحمەت نییە تا هەموویانت بۆ دانێم ئەوانەی گرێ نەدراون Arma1991 (لێدوان) ‏١٨:٥١، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Arma1991 بێزەحمەت گەر ناوی ئەم وتارانەم بۆ دابنێی بە ئینگلیزییەکەی زۆر سوپاس گەرنا لە ویکیپیدیا ١٠٠ جۆر لەوناوە هەیە کە لەیەک دەچن گەر بتوانی ناوەکانی دابنێیت زۆر سوپاس چیرۆکی شاری قەدەغەکراو ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا ناوەکانی بە ئینلگیزی تکایە ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:١١، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مۆسیقای فۆلکلۆر https://en.wikipedia.org/wiki/Folk_music Arma1991 (لێدوان) ‏١٩:٢١، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەلتووری شوێنەوارناسانە https://en.wikipedia.org/wiki/Archaeological_culture#:~:text=An%20archaeological%20culture%20is%20a,a%20particular%20past%20human%20society. Arma1991 (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەتنیسیتە یان قەومییەت https://en.wikipedia.org/wiki/Ethnic_group
ئەمەیان لە ئینگلیزییەکەدا زمانەکانی کێشەیان نییە، لەسەر کوردییەکە زمانەکان ناهێنێ، ئەڵبەت ئەمەیان سەرەتا گرێدرا بوو بە لاپەڕەیەکەوە کە کێشەی هەبوو، تەنیا یەک دێڕیان نووسیبوو و وەرگێڕانەکەش وشەبەوشە کراوبوو Arma1991 (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس و ماڵت ئاوا برای من Arma1991 (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەی کۆتای نەکرا نازانم بۆچی داوا لە @Sakura emad بکە، بزانە ئەو چیت پێدەڵێت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واژووەکەت[دەستکاری]

سڵاو، داواکەم ھەر ئەوەی ئێرەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aramزۆر چاکە بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٩:١٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری[دەستکاری]

@Sakura emad و @Tessla و @Aram سڵاوتان لێبێت، دواکارم لە بەڕێزتان هەتاوەکو کاتێکی نادیار بۆکسی زانیاری نێو وتارە یۆنانییەکانم نەسڕنەوە چۆونکە دەمەوێت وتارەکانیان دروستبکەم و گرینی پێ بدەم بۆیە داواکارم لە بەڕێزتان کە بۆکسەکان نەسڕنە چونکە بەدڵنیاییەوە هەمووی وەردەگێڕم، زۆر سوپاس! Agent aro (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Agent aro: نەک ئێمە، ڕەنگە بەکارهێنەری تر بیسڕنەوە. بۆیە باشترە کە داڕێژەی ئامادەکردن بەکاربێنیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٣٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس Agent aro (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر ساکار سلێمان داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٧ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنەی نائازادی ھەتیو پەڕگە:50000-articles.jpeg[دەستکاری]

⚠

سپاس بۆ بارکردنی پەڕگە:50000-articles.jpeg. پەڕەی وەسفی وێنەکە لە ئێستادا ئەوە دەردەخات کە وێنەکە نائازادە و دەتوانرێت تەنیا لە ویکیپیدیا و لەژێر بەکارھێنانی داد بەکاربھێنرێت. بەڵام، لە ئێستادا وێنەکە لەسەر ھیچ وتارێکی ویکیپیدیا بەکارنەھاتووە. ئەگەر پێشتر وێنەکە لەناو وتارێک بوو، ئەوا تکایە بڕۆ بۆ وتارەکە و بزانە بۆچی لابراوە. لەوانەیە زیادی بکەیتەوە ئەگەر پێت وایە بەسوود بێت. بەڵام، تکایە تێبینی بکە کە ئەو وێنانەی کە دەکرێ جێگرەوەیەکیان بۆ دروست بکرێت قابیلی قبوڵکردن نییە تا لە ویکیپیدیا بەکاربێت. (بڕوانە سیاسەتەکەمان لەسەر میدیای نائازاد).

تێبینی بکە کە ھەر وێنەگەلێکی نائازاد کە لەسەر ھیچ وتارێک بەکارنەھاتبێت، دوای ٧ ڕۆژ دەسڕدرێتەوە، ھەر وەک لە بەشی پ٥ لە پێوەری سڕینەوەی خێرا باس کراوە. سپاس. AramBot (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]