لێدوانی بەکارھێنەر:Central Kurdish

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Central Kurdish!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سکرێپتی وتار[دەستکاری]

سڵاو @Central Kurdish بە پێویستم زانی تێبنییەک بخەمە ڕوو کە نووسین و وەرگێڕانی وتار ئاسانتر دەکات لە ویکییەکانی تر ئەویش سکرێپتی وەرگێڕان بوو، لەڕێگەی ئەم سکرێپتەوە ئەتوانی لەھەر ویکییەک کە وەرگێڕانی لێدەکەیت بزانیت کامە بەستەر لە ویکیی خۆمان بەردەستە و بۆت دەبێتەوە بە کوردی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەناو سکرێپتەکە دایە بەھیوای سوود. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش، سوپاس خاتوو @ساکورا کارێکی باشت کرد، توانیم لە ویکیپیدیای ئینگلیزی چالاکی بکەم، ھەروەھا بمبوورە بۆ درەنگ وەڵامدانەوەم. Central Kurdish (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Central Kurdish، ھیوادارم باش بیت، و دەمەوێت پێشەکی سوپاست بکەم بۆ بەشدارییەکانت لە ویکی سۆرانی، وتارەکانت دەبینم و شایەنی دەستخۆشیین.

بەڕێز Central Kurdish، بێگوومان ئاگاداریت چەن ڕۆژێک پێش ئێستا @Sakura emad داوای چالاککردنی پڕۆژەیەکی لە دیوەخان کرد (لێرە) بۆ ئەوەی کاری پاسدەرەکان ئاسانتر بێت و لەسەرخۆیان پێداچوونەوە بکەن بۆ وتارەکان و نەشڵەژێن لەوەی سیستمی ویکی خۆگەڕانە وتارەکان پاس بدات، بەڵام وەک دیار بوو تۆش وەک بەکارھێنەرێکی دیار و شارەزا دەنگی خۆت دابوو بەڵام بەشێوەی نەرێنی و لەگەڵ چالاکبوونی پڕۆژەکە نەبوویت، لێرەدا دەمەوێت بڵێم کە نازانم تۆ بەشی وتارە پاسنەدراوەکانت بینیووە یاخوود نا، بەڵام ئێمە ناتوانین تەنھا بە دوو کەسەوە زیاتر لە چەندەھا وتار پاس بدەین و پێداچوونەوەیان بۆ بکەین. من دەزانم تۆ نووسەرێکی باشیت، و رەنگە وتارەکانی تۆ پێداچوونەوەیان زۆر نەوێت، بۆیە داواکارم بیرێکی تری لێبکەیتەوە لەوەی کە ئەرێنیی بیت لەگەڵ بوونی پڕۆژەکە، وە ئەگەر تۆ ھێشتا ئامادەنیت بڕیارت بگۆڕیت، ئەوا من مافی پاسدەرت پێ دەبەخشم تا یارمەتیدەرمان بیت لە پێداچوونەوەکان، چونکە دەزانم تۆ کەسێکی شارەزایت و دەتەوێت ویکی سۆرانی ھەمیشە جێگەیەکی بەسوود و پڕ زانیاری و بێ ھەڵە بێت بۆ خوێنەرانی کورد، وە ئەگەر کاتێکی زۆرت نییە بۆ یارمەتیدان، ئەوا دەتوانیت ھیچ نەبێت لەگەڵمان بیت بۆ بوونی پڕۆژەکە. سوپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٠٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز Tessla، سوپاس بۆ کارەکانی تۆش، ماندووبوونی تۆو هاوکارانتم لەپێش چاودایە و ئاگاداریی کارەکانتانم. من پێشتڕ ڕوونم کردبووەوە کە بۆچی دژی ئەو پڕۆژەیەم و لێدوانی خۆمم لەوێدا جێھێشتووە و بەپێویستی نازانم دووبارە ھۆکاری دەنگەکەم لێرە ڕوون بکەمەوە و ڕەنگە تۆش ئەوە بزانیت. ڕاستییەکەی حەزم دەکرد یارمەتیتان بدەم و مافەکەم ھەبێت بەڵام پێ ناچێت کاتی زۆرم لەژێر دەستدابێت، بۆیە دەتوانم بڵێم ڕای خۆم دەگۆڕم، لەبەرئەوەی تۆو ساکورا خان لەمن کارامەترن و دیارە بەپێویستتریی دەزانن کە پڕۆژەکە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی ھەبێت و چالاک بکرێت. Central Kurdish (لێدوان) ‏١٤:٥١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرباشە @Central Kurdish، ئەگەر بیرکردنەوەت گۆڕی و بتەوێت دووبارە دەنگ بدەیتەوە خۆشحاڵ دەبین لە ھەرساتێکدا بێت. سوپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٤٦، ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز Tessla ڕایەکی نوێم بەدەرخست، دەتوانن کاری خۆتان بکەن. ھیوادارم کارەکان بە باشی بڕۆن، ماندوونەبن. Central Kurdish (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بینیم، زۆرسوپاس، بەڕای من کارێکی باشبوو. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٤، ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]