تۆم ھەنکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Tom Hanks

لەدایکبوون٩ی تەممووزی ١٩٥٦
نیشتەجێیلۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
پەروەردەزانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا، ساکرامێنتۆ
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆنووس، وتەبێژ
چالاکبوون١٩٧٨-ئێستا
ھاوسەرسامانسا لیویس (١٩٧٨-١٩٨٧)
ریتا ویلسۆن (١٩٨٨-ئێستا)
مناڵ(ەکان)کۆلین ھانکس، ئێلیزابێس ئان ھانکس، چێستەر ھانکس، ترومەن ھانکس
خەڵاتەکانخاوەنی ٢ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٩٣)، (١٩٩٤)

تۆماس جێفری ھانکس ناسراوە بە تۆم ھانکس (بە ئینگلیزی: Tom Hanks) ئەکتەر و دەرھێنەر و سیناریۆنووس و ئەکتەری دەنگی و نووسەرە. لە ژیانیدا چەندین خەڵاتی بەنرخی بەدەستھێناوە لەوانە ٢ جار خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی گیڵت و خەڵاتی پیپڵ چۆیز وە چەندین خەڵاتی تر. لە ساڵی ٢٠١٢دا فیلمەکانی ھەنکس تێکڕای بۆکس ئۆفیسی گەییشتە ٤٫٢ میلیارد دۆلار بە تەنھا لە ئەمریکا و ٨٫٥ میلیارد دۆلار لە جیھاندا،[١] کە ئەمەش ھەنکس دەکاتە خاوەنی بەرزترین بۆکس ئۆفیسی ھەموو کات.

ھەنکس لە ساڵی ١٩٨٩
ھانکس لە فیلمی (Forrest Gump) -١٩٩٤

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ "Tom Hanks". the numbers. Retrieved July ١٠, ٢٠١٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی