ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا ![]() وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٢٬٢٩١ وتار بوونی ھەیە و ٦٠ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک ( |
ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |
![]() ئەژدیھای کۆمۆدۆ (بە ئینگلیزی: Komodo dragon) (ناوی زانستی: Varanus komodoensis) جۆرە مارمێلکەیەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی ئیندۆنیزیا دەژیێت. لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار. درێژی ئەم جۆرە خشۆکە لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێت بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگرام. ئەم ئەژدیھایە «ئۆڕا» یشی پێ دەوترێت لەلایەن دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو دوورگانە. بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو مارمێلکانە بەسەر ناوچەی ژیانیاندا زاڵبوونە. ئەژدیھای کۆمۆدۆ بێبڕبڕەکان، باڵندەکان و شیردەرەکانیش ڕاودەکەن. وە دەوترێتیش کە گەستنیان ژەھراوییە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکیی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری ئاسکە، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن. و تەنانەت مرۆڤیش لە مەترسییان بەدەر نییە. زانا ڕۆژاوایییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ ئەژدیھای کۆمۆدۆیان لە لیستی ئاژەڵان تۆمارکرد. قەبارە گەورەکەیان و ناوبانگە ترسێنەرەکەیان وای لێکردوون ببنە جێی سەرنج لە باخچەی ئاژەڵان. بەڵام لە سروشتدا، ڕووبەری نیشتەجێبوونیان کەمبۆتەوە بە ھۆی چالاکییەکانی مرۆڤ. ئێستا ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە لیستی گیاندارە مەترسی لەسەرەکانە. لەبەر ئەوەش یاسای ئیندۆنیزیا پارێزگارییان لێدەکات و پارکێکی نەتەوەیییش کراوەتەوە بۆ پارێزگارییان بەناوی پارکی نەتەوەییی کۆمۆدۆ. | |
ناوەڕۆکەکان
| |
ھونەرژیاننامە ھونەرییەکانمۆسیقاژیاننامە مۆسیقییەکانمیدیافیلم و دراماژیاننامەکانی میدیاکایە ڤیدیۆیییەکانوێژە و شانۆچاند و کۆمەڵناسیپەروەردەژیاننامەکانی پەروەردەجوگرافیا و ناوچەکانزانستەکانتەندروستی و دەرمانژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمانمێژووژیاننامەکانی مێژووزمانەکانوەرزشژیاننامە وەرزشییەکانفەلسەفەئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسیژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسیژینناسیسیاسەتپارتەکان |