ئەکشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەکشن یان فیلمی جوڵە بریتییە لە جۆرێک لە فیلمەکان وە تێیدا بڕێکی زۆر دیمەنی وروژێنەر و سەرکێشی تێدایە. فیلمە وروژێنەرەکان ھەموو کات بڕێکی زۆر جوڵەی تۆکمەی تێدایە، وە چەندەھا شێوازی شەڕی جیاواز. ھەندێ جار ئەکتەرە یەدەگەکان ھەڵ دەستن بە ئەنجام دانی لەباتی ئەکتەرە ڕاستەقینەکان. فیلمە ئەکشنەکان دادەنرێت بە زۆرترین فیلم کە گەنجەکان ڕادەکێشێت، وە بۆ خاوەن دڵە لاوازەکان نییە، چونکە لەوانەیە دیمەنی بەھێزی تێدا بێت. فیلمە ئەکشنەکان پێکدێت لە چیرۆکی جیاواز، بەڵام زۆربەی دەسوڕێتەوە بە دەووری شەڕێک لە نێوان چاکە و خراپە، وە ھەندێ جار لە نێوان خراپە و خراپە، ھەندێ جار فیلمە ئەکشنەکان جوڵەی تێدا نییە، بەڵکو تەنھا شەڕی بەچەک تێدایە وەک دەمانجە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]