لێدوانی بەکارھێنەر:فەرهاد

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا فەرهاد!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- سەرچیا ‏٠٦:١٦، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێربێیتەوە![دەستکاری]

سڵاو کاک فەرهاد، یاخوا بەخێربێیتەوە ☺. تکایە لەبیرت نەچێت ناونیشانی ئیمەیل دانێ گەر دات نەناوە. دووبارە بەخێربێیتەوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٠، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کیبۆردی ناستاندارد، نووسەی ناستاندارد[دەستکاری]

سڵاو، لێرە بە کیبۆردێکی ناستاندارد نووسیوتانە. بۆ نموونە: "هه ر ده رچوه یه کی هه ڵبژارده ی" ئەم دێڕە پێویستە ئاوەھا بنووسرێت: ھەر دەرچووەیەکی ھەڵبژاردەی سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زمانی بێلایەن و ئینسایکلۆپیدیایی[دەستکاری]

سپاس بۆ دەستکارییەکانت لە جەستن تروودۆدا. پێویستە لە ویکیپیدیادا زمانی بێلایەن و ئینسایکلۆپیدیایی بەکاربھێنیت. لێرە بۆ باوکی تروودۆ نووسیوتە بەڕێز تروودۆ. ویکیپیدیا ئەم جۆرە وشانەی تێدا بەکار ناھێنرێت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٣٤، ٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ ووردبینی و تێبینیەکانت ،بۆ تەختەکلیلەکە دەزانم ناستانداردە وە ئەمە کێشەیەکی کۆنی منە بەداخەوە کە ناتوانم تەختەکلیلەکەم بگۆڕم ،بۆ بابەتی زمانەوانی وتارەکان ڕاست دەکەی هەڵەی زۆر تێدایە،کەم کەمە ئیشی لەسەر دەکەم ئەم وتارە ئیشێکی زۆری تێدا مایە هەم لە ڕووی تەکنیکیەوە هەمیش لەبارەی زمانەوانی و سەرچاوەکانەوە ئیشی زۆری ماوە ،بە گوێرەی توانا چاکیان دەکەم ،هەر بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٥٤، ٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بابەتی بیابانی تار[دەستکاری]

دەمباش فەرهاد, بمبورە بۆ دەست تێوەردانی بابەتەکەت، وامزانی تەواو بوبو بۆیە دەستکاریم کرد ھەر ئێستا تاگێکی {{ئامادەکردن}} م خستە سەر بابەتەکەت بۆ دووربوون لە دەست تێوەردان - سوپاس // 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٠٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: کێشە نیە،تکایە بەردەوام بە ،سپاس بۆ هاوکاریت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
ئەم ئەستێرەیە دەدرێت بە کەسێک بۆ ئەوەی بزانێت کە بەشدارییەکانی نرخێندراون لە ویکیپیدیادا.

ئەمەش شایەنی بەڕێزتانە - سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. ////// 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: هەر بژیت ،زۆر سپاس بۆ پێزانینەکەت ،هیوادارم سەرکەوتوو بیت فەرهاد (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خەڵاتێک بۆ تۆ![دەستکاری]


برای بەڕێزم کاک فەرھادی
بەڕێز گەلێک سپاس بەئەم
بەشدارییە بەنرخانت، ھیوادارم بەم
میداڵە ھەندێک لە ماندووبوونەکانت تەواوبن.

☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٨:٣٤، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Ahrirrr:زۆر سپاسی هەستت دەکەم،دەستەکانت خۆش بێت ،هیوادارم سوود لە زانیاریەکان وەرگرین ،هیوادارم بتوانین زۆرترین زانیاری بە زمانی شیرینی کوردی بەردەست بخەینفەرهاد (لێدوان) ‏٠٨:٤٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز فەرهاد زۆر بمبورە بەڵام خەلاتەکە لەلایەن بەڕێز Ahrirrr دراوە دڵنیام ئەم مەبەستی سوپاسگوزاریەت بۆ ئەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Ahrirrr: بمبورە سەرم قاڵ بوو هەڵەم کرد ،سپاس بۆ هەستی بەڕێزت وە بۆ هەموو ئەو کەسانەی بە دڵسۆزیەوە گرنگی بە بابەتە زانستیەکان دەدەن ،دەستەکانت دەکوشم خۆت ماندوو نەبی فەرهاد (لێدوان) ‏٠٩:١٣، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچ نییە براکەم دەزانم بەڕاستی کارێکی زۆر سەختە ئەو ھەمووە وتارە نووسینە ئەویش بەم جۆرەی وە کە دەینووسن ھەر زۆر زۆر کارێکی گرینگە، دەزانم ئەم میداڵانە لەبەرامبەر ئەو کارانەی کە ھەندێک بەکارھێنەر وەکوو ئێوە دەیکەن زۆر کەمە بەڵام ھەر پێم خۆش بوو سپاسێک لە چەند بەکارھێنەرێکی نەبەز بکەم، ھەر سەرکەوتوو بیت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بابەت[دەستکاری]

دەمباش فەرهاد, سوپاس بۆ گشت بەشداریە بەنرخەکانت بەڕاستی خۆشحال بووم بۆ زیاد کردنی زانیاری لە ویکیپیدیا بە شێوەیەکی فراوان، وە ویکیپیدیا پێویستی بە کەسانێکی شارەزای وەک بەڕێزتان ھەیە، لەسەر ئەمانە تکایە داواکاریەکم ھەیە تکایە ئەو سەرچاوانەی بۆ بابەتەکانتان ئەینووسن پێشنیار ئەکەم تەنھا لینکێک نەبێت بەتەنھا بەلکو زانیاری لەسەر سەرچاوەکە نوسرا بێت بۆ نمونە لەجیاتی www.google.com بەتەنھا بنوسرێت، ئەوا ئەنوسرێت google.com | ماڵپەری فەرمی گۆگل | (بە زمانی فلان) لە رێکەوتی xxx ھێنراوە، ئەمە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بە ئاسان ئەکرێ

تکایە ئەم پێشنیارەم قبول بکە بابەتەکانت دەوڵەمەندتر ئەبن بۆ کردنی ئەمەش شوێن وێنەکان بکەوە

ئەمە بۆ بابەتەکانی پێشوو تر ئەگەر لینکەکانت داناوە و ناونیشانیان نییە.
ئەگەر لینکەکەت داناوە پێشوو تر کلیکی لەسەر بکە یان ھەر کە دای ئەنێی بیبە بەشی ئۆتۆماتیک
کە لینکەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی پرۆسەکەی تەواو بوو ئەوا سیستەم بە خۆگەرانە ناونیشان بە بەستەرەکان ئەدات

ئەگەر بە ئۆتۆماتیکی نەکرا لەوانەیە بەڕێزتان بتانەوێ خۆتان بە شێوەی دەستی ناونیشانێک زیاد بکەن

سوپاس بۆ بەشدارییەکانت دوبارە ببورە ئەگەر قسەیەکی ھەڵەم کردبێت —💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٢٢، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Sakura emad: دەستەکانت خۆش بێت ،زۆر سپاسبۆ فێرکاریەکان ،تازە تەواو بووم هەوڵ دەدەم لە وتارەکانی داهاتوو ئەم ڕێچکەیە بگرمە بەر ،هەربژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠١:٢٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @فەرهاد: زۆر سوپاس خۆشحال بووم، تکایە تاگی {{ئامادەکردن}} لەبیر مەکەن ئەمە یارمەتیم ئەدات بە ھەڵە دەستکاری وتارێک کە لە دروستبون دایە نەدەم زۆر سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٣١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Sakura emad: نیو کاتژمێری تر تەواو دەبم ،دەتوانن دوای نیو کاتژمێر دەست بە چاکسازیەکانتان بکەن ،سەرفرازبیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠١:٣٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش فەرهاد, زۆر سوپاس بەرێز فەرھاد بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پرسیارێکم ھەیە ئایا دواین بابەت خۆر ئاوابوون تەواوی بابەتەکە کۆتایی پێھاتووە یان خەریکی ئامادەکردنن، تکایە گەر لەکاتی ئامادەکردن دایە تاگی {{ئامادەکردن}}ی بخە سەر. سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC) بەڕێز @Sakura emad: هاوڕێیان لەسەر ناونیشانی وتارەکە گفتوگۆ دەکەن هەرکاتێک ناوەکەی یەکلایی بوویەوە ئیشی لەسەر دەکەم ،سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیسازی[دەستکاری]

سڵاو کاک فەرھاد، کێشەیەک کە لە چەند وتارێکت تێبینم کردووە (نموونە) ئەوەیە کە ھیچ ویکیسازییان بۆ نەکراوە، تکایە لانی کەم بۆ زاراوە گرنگەکان بەستەر بدەن بە وتارەکانی دیکە. سەرچیا‏٢٠:٠٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@سەرچیا: ڕاست دەکەی بەشی زۆری ئەو ورارانەی وەریان دەگێرم پێویستیان بە چاکسازی جۆر بەجۆر هەیە،خۆی هەندێک لە وتارەکان بەستەرم بۆ داناون بەڵام هێشتا زۆرینەیان ئەو کێشانەیان هەیە ،بەگوێرەی توانا لە داهاتوو ئیشیان لەسەر دەکەم،سپاس بۆ تێبینیە بە نرخەکانتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٤٨، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە پێش دروستکردنی وتارێکی نوێ، ئەو وتارانەی کە دروستتان کردوون چاک بکرێن. چونکە گەر زۆر ببن ڕەنگە چاککردنیان ئاسان نەبێت. شتێکی دیکەش کە لە چەند شوێن تێبینیم کرد ئەوەیە لە کۆتایی زۆر ڕستە خاڵ دانەنراوە. مەسەلەی ڕێنووس و خاڵبەندی زۆر گرنگە بۆ وتارەکانی ویکیپیدیا. سەرچیا‏١١:٢٩، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@سەرچیا: زۆر باشە،بەگوێرەی توانا بەسەریان دادەچمەوە.فەرهاد (لێدوان) ‏١٥:١٩، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی وەرگێڕ
نیشانی وەرگێڕ دەدرێت بەوانەی توانایەکی نایابیان ھەیە لە وەرگێڕان لە ویکیپیدیا.

- ئەمەش شایەنی بەڕێزتانە. || 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٥٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:زۆر سپاس بۆ نیشانەکەت،هیوادارم پێکرا بتوانین پەرەی زیاتر بە وتارەکان بدەین ،ببێتە جێگای سوود و زانست بۆ گشت لایەک ،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏١١:٣٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی نووسەر
نیشانی نووسەر دەدرێت بە ھەر بەکارھێنەرێک کە ژمارەیەکی زۆر لە وتاری نووسیبێت و ژمارەیەکی زۆریشی لە دەستکاری ھەبێت.

-- وتارە پڕ زانیارییەکانتان وادەکات ئێوە شایەنی زیاتر بن لەم نیشانە سوپاس بۆ بەشدارییەکانت || 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٠١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

: @Sakura emad:زۆر سپاس بۆ نیشانەکەت،دەستەکانت دەکوشم،سپاس بۆ ئەمەک و بەرپرسیاریت ،سەرکەوتوو بیت.فەرهاد (لێدوان) ‏١١:٣٦، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خاڵبەندی[دەستکاری]

ئەم کاتەت باش. خاڵێک دەربارەی خاڵبەندی. پێویستە نیشانەی خاڵبەندی بلکێت بە وشەی پێش خۆیدا و بۆشاییەک (مەودایەک) لە نێوان نیشانەکە و وشەکەی دوای خۆیدا بێت. نموونە:

دروست: سڵاو، ڕۆژ باش. سپاس بۆ بەشدارییەکانت.
ھەڵە: سڵاو ، ڕۆژ باش . سپاس بۆ بەشدارییەکانت .
ھەڵە: سڵاو ،ڕۆژ باش .سپاس بۆ بەشدارییەکانت .
زۆر سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: زۆر سپاس ،وادەکەم ،ببورن بۆ کەم و کوڕیە زۆرەکانم ،دەستتان خۆشفەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:٥٧، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاساییە. لە کوردیدا خەڵک زۆر ڕچاوی خاڵبەندی ناکەن. ئەگەر نووسراوەیەکیش بەرچاو کەوت خاڵبەندییەکەی لاواز بوو دەتوانی بە یەک کرتە (کلیک) بە تووڵامراز چارەسەری بکەیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زمان و ڕێنووسی یەکگرتوو[دەستکاری]

سڵاو کاک فەرھاد، پێشتریش چەند جارێک وتووێژمان ھەبووە لەسەر بابەتی زمان و ڕێنووس. ھەندێک شت لە وتارەکانت دووبارە دەبنەوە، بۆیە پێم باش بوو لێرە ئاماژەیان پێ بدەم تا ئێمەش کەمتر کات لە چاککردنیان سەرف بکەین. یەکەم شت؛ ھەڵبژاردنی وشەی گونجاوە بۆ ناوی بابەتەکان، بۆ نموونە لە وتارێکی نوێت وشەی قوللەتان بەکارھێناوە. من ناڵێم ئەم وشەیە دروست یان ھەڵەیە، بەس شێوازی ویکیپیدیا وایە کە دەبێت لە ھەموو وتارەکان ھەمان وشە بەکاربێت نەک چەند وشەی جیاواز بۆ ھەمان مەبەست. بەڕێزتان کە دەبینن وتارێکمان ھەیە بەناوی بورج، کەوایە دەبێت وشەی بورجیش لە وتارەکانی دیکە بەکاربێنن، بەتایبەت بۆ ناوی وتارەکە. ئەگەر پێشتان وابێ ناوەکە دروست نییە، دەبێت لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە (لێرە دەبێتە وتاری بورج) باسی بکەن، پێش ئەوەی وتارێک بە ناوێکی نوێوە دروست بکەن. شتێکی دیکە بابەتی ڕێنووس و خاڵەندییە، وتارەکانی بەڕێزتان ناوەڕۆکیان درێژترە لەچاو وتاری بەکارھێنەرانی دیکە، ئەمە شتێکی باشە، بەڵام ناکرێت ڕێنووس و خاڵبەندیش بکرێنە قوربانی. ئێمە لە ویکیپیدیا پەڕەی تایبەتمان ھەیە بە ڕێنماییی ڕێنووس و خاڵبەندی، ئەگەر تا ئێستا نەتان خوێندووەتەوە، تکات لێ دەکەم کاتی پێ بدەیت و ڕێنمایییەکان لەبەرچاو بگریت. سەرچیا‏٢٠:٠٨، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە@Serchia:سەبارەت بە ڕێنووس و خاڵبەندی کارم لەسەرکردووە لەم وتارانەی دواییش ڕەچاوی خاڵبەندیم کردووە تا ئاستێک (کەم و کوڕی هەیە).هەوڵ دەدەم باشتریان بکەم بەسەر ئەوانی کۆنیشدا چوومەوە زۆرینەیانم چاک کرد.سەبارەت بە وتاری قوللە،ڕاستیەکەی من بەهیچ شێوەیەک ناوی بورج یان تاوەر بەکارناهێنم چونکە کاتی خۆی کە وتاری قوللەم درووست کرد بەبێ هیچ بنەمایەکی زانستی و زمانەوانی کرایە بورج (وەڵامی هۆکارەکەی قایل کەر نەبوو)،ناوی قوللە ناوێکی دێرین و جوانی کوردیە ڕێک بە واتای (برج) دێت دەتوانن بڕواننە فەرهەنگە باوەڕ پێکراوەکان.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٢٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمنیش ڕەنگە ھەموو ناوەکانم بەدڵ نەبن، بەڵام کاتێک بە دەلیلێکی دروست یان ڕای زۆرینە لە وتووێژێک ناوێک دیاری دەکرێت، باشترە ھەمووان ئەو بەکاربێنن، نەک ھەر کەسێک فەرھەنگێکی تایبەت بە خۆی ھەبێت. ئەو بێسەروبەرییە لە زمانی کوردی ھەیە، باشترە لە ویکیپیدیا ھەمان شت نەکرێت. سەرچیا‏٢٠:٤٨، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە@Serchia:ئەمە بەدیلێکی ڕاست نیە،تکایە بابەتەکە وەها لێک مەدەنەوە وەک بڵێن ڕقم لە زمانی عەرەبی بێت یان هەر شتێکی تری کەسی،تەنها بابەتەکە بنەمای زانستی و تایبەتمەندێتی زمانی کوردیە،ئێوە چوون هەمان وشەتان بۆ کەلووەکانیش بەکار هێناوە،کە بابەتی کەلووەکان هیچ پەیوەندیەکی بەم ناوەوە نیە.فەرهاد (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناڵێم ڕقتان لە شتێکە، ئەمە تەنیا بۆ ئەوە باس کرد کە لە ئایندە ئەرکی ھەردووکمان سووکتر بێت. ئەگەر بەڕێزیشتان دەلیلتان بۆ گونجاوتربوونی ناوێک ھەیە، ھەقی خۆتانە لە وتووێژی پەڕەی بابەتەکە باسی بکەن (لەم نموونەیە واتە لە وتووێژی پەڕەی بورج) ئەگەر وشەکە لەوێ پەسەند بوو، ئەو کات دەکرێت بکرێتە سەرناوی وتارەکانی دیکە یان بە قراوانی بەکاربێت. سەرچیا‏٢١:٥٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
ئەم ئەستێرەیە دەدرێت بە کەسێک بۆ ئەوەی بزانێت کە بەشدارییەکانی نرخێندراون لە ویکیپیدیادا.

لەلایەن خۆمەوە دەست خۆشیت لێدەکەم و هەر بژیت Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٣٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021:زۆر سپاس بۆ نیشانەکەت،دەستی بەڕێزیشتان خۆش بێت لەبارەی بەشداریە پڕ بایەخەکانت،هەربژی.فەرهاد (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێری ویکی[دەستکاری]

سڵاو کاک فەرهاد بۆچی وەرگێری ویکیپیدیا باش پەڕەکان لە ویکییانی ترەوە بۆ ویکی کوردی وەر ناگرێت بۆ نموونە من پڕەێکم بە وەرگێری ویکی وەر گرد بەڵام هەر پەڕە عەرەبییەکە لەجێ ئەوە ببێت بە کوردی هەر بە عەرەبی دووبارە نووسراوە، سەیرم کرد ئێوە ئەم وتارتانە وەرگێران بۆ کوردی وتم بزانم ئێوە چیتان کرد؟ DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو DK2 نازانم وەرگێری ویکی چۆن ئیش دەکات،هیچ کات بەکارم نەهێناوە ڕەنگە بەکارھێنەر:Aramباشتر لێی بزانێت،بۆ وەرگێران رستە بە رستە خۆم وەریان دەگێرم،لەهەندێک کاتیشدا وەرگێری مایکرۆسۆفت بەکاردێنم،رستەکان کۆپی دەکەم دەچم لە ئەپی وەرگێری مایکرۆسۆفت دایدەنێم،بەڵام وریابە وەرگێرەکەی تەواو درووست نیە پێویستی بە ڕاستکردنەوە هەیە،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک فەرهاد، تۆ ئەو وەرگێڕەت زۆر بەکارهێناوە. لە تاگەکە دیارە. بە نموونە بڕوانە ئێرە. ھەرچەندە لە ڕاستیدا ئەمە وەرگێڕ نییە و تۆ خۆت کاری وەرگێڕانەکە دەکەیت. کاک دانیال پێشتر پرسیاری لە من کرد، بەس بەڕاستی من کار بەو ئامرازە ناکەم و بەلامەوە شتێکی ئیزعاجە. بۆ زانیاری لەسەر ئامرازەکە بڕوانە ویکیپیدیا:ئامرازی وەرگێڕانی ناوەڕۆک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان[دەستکاری]

سڵاو @فەرهاد:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس!--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٠٩، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)]] ‏٠٢:٠٩، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)}}[وەڵامدانەوە]

دەمباش فەرهاد، دەستکارییەکانت گەەڕێنرایەوە لە وتارەکە، ئەتەوێت سەرچاوە زیاد بکەیت بۆ ئەو دەقانەی زیادت کردبوو؟ سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

—— 💖Sakura Hanaدەستەکانت خۆش،هەربژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ دروستکردنی وتاری چیای فوجی، پلیس سەرچاوەت بیرنەچێت زۆر سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad و —— 💖Sakura Hana:زۆر سپاس بۆ خەمخۆریت،بێگومان پوختی دەکەم ،خەریکم ئیشی لەسەر دەکەم،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ماندووبوونەکەت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٣٢، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Sakura emad و —— 💖Sakura Hana🌸:ئەگەر بە ئەرک نەبێت دەتوانی لە چاککردنی سەرچاوەکان هاوکاریم بکەی،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٣:٠٢، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگومان بەڕێز @فەرهاد تکایە ھەرچییەکت پێویست بوو بە خۆشحاڵیەوە 😊 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٣٥، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویستم تێبینی ئەوەش بدەم، بەڕێزتان سەرچاوەی بە شێوەی (لینک - تەنھا بەستەر) زیاد دەکەن بۆ وتارەکان، خۆی ھیچ کێشەیەک لەمە نییە و دەستتان خۆش بێت بۆ زیادکردنی سەرچاوەکان، تێبینیەکەم ئەوەبوو گەر سەرچاوەکان ناونیشانیان و بەرواریان ھەبێت ئەوە خوێنەر باشتر سوودی لێ وەردەگرێت، لەوانەیە بتەوێ سەیری ئەم وێنەیە بکەیت  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٠٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگە[دەستکاری]

سڵاو بەرێز @فەرهاد تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆماربوون[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @فەرهاد ئایا ھیچ کێشەیەکتان ھەیە لە تۆماربوون؟ چونکە بەڕێزتان زانیارییە پێویستییەکانتان نەنووسیوە کە پێویستە بۆ تۆمار بوون بۆ نمونە

لەکاتی تۆماربوون
{{ڕەوشی داواکاری|چاوەڕوانی}}
{{داواکاریی بارکردنی پەڕگە
| واژووی پێشکەشکەری داواکارییەکە = 
| ھۆکاری داواکارییەکە = 
| ئاستی بارکەر = 
| زانیاریی زیاتر = 
| ڕێکەوتی داواکارییەکە = )
| ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە =
| بەسەرداچوونەوەی داواکارییەکە لەلایەن =
}}

ئەم خشتەیەت نیشان ئەدات پێویستە ئەو زانیارییانەی داوا کراوە وەک ھۆکاری داواکاری، و ئاستی بارکەر، پڕبکرێنەوە، وە لە بەشی زانیاری زیاتر لەوانەیە بتەوێ زانیارییەکی زیاتر بنووسیت

تکایە پێم بڵێ گەر ھەر کێشەیەکت ھەیە لە تۆمار بوون.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٤٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

:بیرخستنەوە ---> @فەرهاد —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٤٣، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵە لە تۆماربوون[دەستکاری]

بەڕێز @فەرهاد زۆر بمبورە کە جاری پێشوو ئاگادار نەبووم لەوەی مافەکەت وەرنەگرتووە ھێشتا، وە تۆماربوون بارکەران ئەتوانن ئەمەش بۆ ئەوەیە لە پڕۆژە تۆماربن و وەڵامی داواکارییەکان بدەنەوە و پەڕگەکان بەرز بکەنەوە، لەبەر ئەوەی بەڕێزتان ھێشتا مافەکەتان نییە ناتوانن وەڵامی ئەو داوایانە بدەنەوە بەبێ ھەبوونی مافی بارکەر

بەڵام من ھەڵە تێگیەشتم وابزانم مەبەستی بەرێزتان ئەوە بوو پەرگە داوا بکەن و ئێمەش بەرزی بکەینەوە بۆ ئەمەش تکایە بڕۆ سەرەتای پڕۆژە ---> (( لێرە )) چۆنیەتی چالاکردنی ئامرازەکە بخوێنەوە و کاتێک ئامرازەکەت چالاک کرد بۆ ھەر وتارێک یان ھەر پەرگەیەکت ویست ئەتوانی داوای بکەیت بۆ ئەوەی ئێمەش بۆت بار بکەین، جا پەڕگەکە ڤیدیۆ،وێنە، دەنگ، ھتد... دەگرێتەوە

زۆر سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕگە[دەستکاری]

لەژێر کاردایە...

  1. پەڕگەیەک بۆ بەرەبەیان  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٠٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  2. پەڕگەیەک بۆ ھەنگۆر  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:١٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  3. پەڕگەیەک بۆ خۆر_ئاوابوون  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:١٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  4. پەڕگەیەک بۆ خۆرھەڵاتن ھەڵواسراو —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:١٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  5. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  6. بەڕێز @Sakura emad: خوا بۆ ئێمەت بهێڵێت،سەرفرازبیت.فەرهاد (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    😊 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سڵاو بەڕێز @فەرهاد ئەزانم وتاری خۆرھەڵاتن ماوەیەکی زۆر پێچوو بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم! 😢 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەڕێز @فەرهاد داواکاری پەڕگەیەک بۆ خۆرھەڵاتن لەمێژەیە ھەڵواسراوە...، ئەمە بەھۆی سترێسی ژیانی ڕۆژانەوە نەمتوانیوە کاری لەسەر بکەم، تکایە بمبورە بۆ دواکەوتنەکەی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەڕێز بەکارھێنەر: Sakura emadپێویست بە نیگەرانی ناکات،ئێمە بە هەرەوەزی کاردەکەین لە ویکیپیدیا شتێک نیە بەناوی وتاری من و وتاری تۆ هەموو وتارەکان هی هەموومانن،گرنگ بتوانین دەوڵەمەندیان بکەین،بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Notice

وتاری ئەلیتا ئۆشن پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە چونکە وا دەردەکەوێت کە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە. لەژێر سیاسەتی ویکیپیدیا، ئەم ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووە دوای ٧ ڕۆژ دەسڕدرێتەوە مەگەر بەلای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە وتارەکە بکات.

ئەگەر تۆ وتارەکەت دروست کردووە، ئەوا تکایە زویر مەبە. لەجیاتیی ئەوە، ڕەچاوی چاککردنی وتارەکە بکە. بۆ یارمەتیدانی زیادکردنی سەرچاوەکان، بڕوانە دانانی سەرچاوە، یان لە پرسگا داوا بکە. ھەر کە بە لای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوت دابین کرد، دەتوانیت تاگی {{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو}} لابەریت. تکایە تاگەکە لامەبە مەگەر وتارەکە سەرچاوەدار کرابێت. ئەگەر ناتوانیت لەماوەی ٧ ڕۆژدا وەھا سەرچاوەیەک دابین بکەیت، ئەوا لەوانەیە وتارەکە بسڕدرێتەوە، بەڵام کاتێک ئامادە بوویت کە سەرچاوەیەک پەیدا بکەیت، ئەوا دەتوانیت داوا بکەیت کە بھێندرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @بەکارھێنەر: Sakura emadبۆچی زویر ببم،نەک ئەم وتارە سەرجەم وتارەکان بەهی خۆم دەزانم،ئەمە ویکیپیدیای هەموومانە،سەرچاوەکانم زیادکرد ناوەڕۆکیشم دەوڵەمەند کرد مەیسڕنەوە،دەستتان خۆش.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٠٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @فەرهاد زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بۆ بێ ڕێزی، نامەم بۆ دروستکەرەکەی نارد سەرەتا، بەلام تۆ لەسەر پەڕەی کەسیت ئاماژەت بە دروستکەرەکەی کردبوو کە خۆتی بەڵام وشەی نھێنیت بیرچۆتەوە، بۆیە ئەمەم بۆتۆ نارد. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٣١، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @بەکارھێنەر: Sakura emadهەر وتارێک کەمن درووستم کردووە(دیاکۆ+فەرهاد)تکایە بێ دودڵی لێرە ئاگادارم بکەوە تا چاکیان بکەم،سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکانت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٣٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @فەرهاد:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە  زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @فەرهاد سپاس بۆ بەشدارییە بەبەھایانەی کە دەیکەیت خۆشحاڵ بووم 😊، تکایە چەن تێبنییەک بۆ ئەوەی کوالێتی وتارەکان بەرەو پێش بچن:

  1. گەر بەشێکت بە بەبەتاڵی جێھێشت داڕێژەی {{واڵا}}ی بۆ زیاد بکە.
  2. لەسەر وتارێک پاس مەدە بەبێ دیاریکردنی سەرچاوەکان، ھەوڵ بدە بەبەکارھێنانی دەستکاریکەری دیداری بەستەرە سادەکان بگۆڕیت بۆ سەرچاوەیەکی ستاندارد
  3. بۆ پۆلەکانمان ئەتوانی سوود لەم سکرێپتە وەربگریت کە زۆر سوودبەخشە بۆ وەرگێرانی لینک لە ویکیەک بۆ ویکییەکی تر (گەر بەردەست بێت) بۆ پۆل و وتارەکان سوودی زۆرە
  4. خێراپۆل چالاک بکە لە ئامرازەکاندەستکاری ← خێراپۆل چالاک بکە بۆ زیادکردنی پۆل یان کۆمەڵێک پۆل بە خێرایی
  5. تووڵی دەروازە لە ئامرازەکاندەستکاری ← توولی دەروازە چالاک بکە

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەری سوور[دەستکاری]

بەڕێز فەرھاد داوا دەکەم لەمەولا بەستەر بدەیت بە بابەتە پەیوەندییەکان لەناو وتارەکانت ئەگەرچی بەستەرەکانیش سووریش بن!، سوودی دەبێت بۆ ویکیپیدیا  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر داوای چالاکردنی مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان[دەستکاری]

سڵاو بەرێز @فەرهاد دەنگدانێک بەرێوەیە بۆ ئەوەی مافێکی نوێ بێنینە ویکیپیدیا تکایە بەشدار بە (( لێرە ))  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:١٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەی چیا[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @فەرهاد چیا ئێستا بە فەرمی وێنەیەکی ھەیە پێت چۆنە دەروازەیەکی تەواویشی لەسەر دروست بکەین؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٣٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارێکی زۆر پێویستە،بەڵام کێشەمان دیزاینە،ئێمە هەموو دەروازەکانمان وەک یەکن،لە ویکیپیدیاکانی تر دیزاینی نایاب هەیە،نازانم تۆ دەتوانی کۆپیان بکەیت؟بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٣٣، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم باشە چاوێک لە دەروازەکانی ویکیپیدیای ئۆکراینی بکەی!!وەک دەروازەی جوگرافیا بۆ نموونە،کاری جوانیان کردووە،بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٣٧، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو، @فەرهاد:، ھیوام تەندروستی بەرێزتانە، ئێستا لە دیوەخان داوا دەکرێت مافێکی نوێ بھێنرێتە ناو ویکیپیدیا، و پێویستمان بە بەشداربووان ھەیە، بەڕێزتان بانگھێشت کراون بەھیوای بەشداریکردن  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٤١، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە داوای مافی پەسەندکراوی خۆگەڕ بکە![دەستکاری]

سڵاو کاک فەرھاد، تکایە لێرەدا داوای مافی پاسدەری خۆگەڕ بکە، چۆن بەڕێزتان لەمێژە بەو ئاستە گەیشتوون کە ئەو مافەتان بدرێتە و ھەم ئێمەش چیتر پێویست ناکات بەسەر پەڕە نوێیەکانی ئێوەدا بچینەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٢٩، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە داوای مافی پاسدەری خۆگەرم کرد،بەڵام هەردەبێت بەسەر وتارەکانم دا بچیتەوە،ئەگەر نا باش نابن.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٢٨، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەرێز @فەرهاد لەڕاستیدا پێویستە یەک شتی تریش بکەن تکایە تەختەکلیلی ستاندارد بەکاربێنن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٠٧، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو؛ئاگادارم بەڵام ناتوانم تەختەکلیلەکەم بگۆڕم چونکە بۆ کاروباری تر زۆر ئیشم پێیەتی،سپاس بۆ خەمخۆریت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٢:٥٧، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەربارەی دەروازەی چیا،ئایا کەی دەرفەتێکت دەبێت کاری لەسەر بکەی؟پێم خۆشە دیزاینێکی جیاوازی بۆ ببینیتەوە ئەگەر لەتوانات دابوو.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٢:٥٩، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس کاک فەرھاد، بۆ بابەتی دەروازەکە مەبەستت لە من بوو یان لە خاتوو ساکوورا؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:١٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەر دووکتان!!پێویستە ئەم دەروازەیە درووست بکەین بەڵام با شێوازەکەی وەک دەروازەکانی تر نەبێت.دەستتان خۆش.فەرهاد (لێدوان) ‏١١:٣٧، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، ئینشاڵڵا ھەوڵ دەدەم دروستی بکەم و کاری لەسەر بکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٧، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک فەرھاد تەنانەت دەروازەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی «Portal:Mountains» و لە عەرەبی «بوابة:جبال» نووسراوە کە مانای جەمع دەدات و بە کوردی دەبێتە «دەروازە:چیاکان»، ئێستا ئێوە چی دەڵێن ھەر چیا بێت یان بەشێوەی چیاکان سازی بکەین، یان وەک ویکیپیدیای فارسی بنووسین کوێستان؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش ،دەروازەی چیاکان زۆر باشە.فەرهاد (لێدوان) ‏٠١:٣٥، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر دەروازەی چیاکانت درووستکرد با دیزاینەکەی وەک ئەوانی تر کۆپی نەبن،لە هەمبانەکەیدا پێویستە ئەم بەشانە هەبن؛زنجیرەچیاکان،لوتکەچیاکان،جۆرەکانی چیا،چیا مێژووییەکان،شاخەوانی،ڕێگاشاخاوییەکان،دەستەواژەچیاییەکان(زانستی چیاوانی)،هتد.بژیت کاکۆ.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٥٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە ئینشاڵڵا لە دەرفەتێکی زوودا دروستی دەکەم و ئەو کات بەڕێزشتان دەتوانن بەشی پێویست و بەکەڵکی تری پێ زیاد بکەن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٢٨، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی دووبارە کاک فەرھاد، دەروازەی چیاکان دروست کرا، ھیوادارم کەم و کورتییەکی نەبێت، ئەگەریش پێتان باشە پەڕە یان بەشێکی پێویستی پێوە زیاد بێت سپاستان دەکەم دەستکاری تێدا بکەی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان و دەربڕینی کوردی[دەستکاری]

سڵاو، ویستم لەسەر وەرگێڕان و شێوازی نووسینی ھەندێک وتارت چەند تێبینییەکت پێ بدەم. ھەرچەند ئێمە توانامان نییە کە تەماشای ھەموو وەرگێڕانەکان بکەین و ھەڵیان بسەنگێنین، بەڵام ئەوەی لە ھەڵسەنگاندنی چەند وتارێکت تێبینم کردووە، ھەندێک ڕستەتان بەھەڵە وەرگێڕاوە یان شێوازی داڕشتنەوەی ڕستەکان بەشێوەیەکە کە بۆ خوێنەری کورد نامۆیە و ئاسان ناخوێندرێتەوە. ھەست دەکەم پەلە لە وەرگێڕان و نووسینی وتارەکان دەکەیت. من دوو سێ نموونەت بۆ لێرە دادەنێم، و پێویست ناکات زۆر درێژی بکەمەوە. بۆ ئەوەمە کە بڵێم کە ھەبوونی وتارێکی باش وەرگێڕدراو و کوالێتیی بەرز زۆر گرنگترە بۆ ئێمە لەوەی چەند وتارمان ھەبن کە کەموکوڕییان تێدا بێت. ھیوادارم باشتر و وردتر کار لەسەر وەرگێڕانەکان بکەیت و پەلە نەکەیت لە بڵاوکردنەوەیان. ئەگەر وتارێک زۆر ھەڵەی تێدا بێت ڕەنگە ناچاربین تاگی پێشنیاری سڕینەوەی لێ بدەین، بەڵام نامانەوێت کەس سارد بکەینەوە و ھیوادارم بەڕێزیشتان ئەو بابەتانە باشتر لەبەرچاو بگرن.

لە وتاری چیاکانی بڤومبا، دەقی کۆتایی پەرەگراف وا وەرگێڕدراوە «چیاکان ھەروەھا ناسراون بە نەمامگەکانی قاوە.»، کە تەماشای ئینگلیزییەکەی دەکەین «The mountains are also known for their coffee plantations» کوردییەکە ڕێک ئەم مانایە نادا و دەکرێت وەرگێڕانی باشتری بۆ بکرێت. / لە سەرەتای وتاری چیاکانی ئوسامبارا نووسراوە «ئەم زنجیرەیە لە ڕۆژھەڵاتی گەرمایی ئەفریقا ھەڵکەوتووە»، نازانم ڕۆژھەڵاتی گەرمایی ئەفریقا یانی چی؟ و وشەی «ڕۆژھەڵاتیترین»ت بەکارھێناوە کە وشەی وامان نییە. ھەروەھا لە داڕشتنی کوردی، مەبەستم لە دەربڕینی وایە «بارانبارینی زیاتری لێ دەبارێت» ئەمە دەربڕینێکی سادەیە و کورد بەو شێوەیە قسە ناکات، دەڵێت بارانی زیاتری لێ دەبارێت، یان ڕێژەی بارانبارینی زیاترە. / لەم وتارەش چیای دۆم، لە تەواوی پەرەگرافەکە خاڵەکانی کۆتایی ڕستەکانت دانەناوە و ئەمەش وا دەکات تێکەڵ بێت و خوێندنەوەی زەحمەت بێت. سەرچیا‏١٣:٢٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بژیت کاکۆ، تێبینی گرنگ بوون،بەسەریان دادەچمەوە.فەرهاد (لێدوان) ‏١٦:٠٩، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا ئەگەر چاکیان بکەی باشە، گەرنا بەم شێوەیە زۆربەیان بۆ سڕینەوە دەشێن. سەرچیا‏١٦:٠٦، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر ماری سلیست-GeoHack داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ٢ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کراوە چوونکە وا دیارە کە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەیە، ئەگەر ئەوە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەییە، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکار بێنە بۆ تاقیکردنەوەکانت. تەماشایەکی پەڕەی ناساندنەکەمان بکە ئەگەر حەزتکرد زیاتر دەربارەی بەشداریکردن لە ئینسایکڵۆپیدیاکەمان فێرببیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

You have been a medical translators within Wikipedia. We have recently relaunched our efforts and invite you to join the new process. Let me know if you have questions. Best Doc James (talk · contribs · email) 12:34, 13 August 2023 (UTC)