بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/کالیفۆڕنیا ستی، کالیفۆڕنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کالیفۆڕنیا ستی (بە ئینگلیزی: California City) شارێکە لە باکووری دۆڵی ئەنتیلۆپ لە ناوچەی کێن لە ویلایەتی کالیفۆڕنیالە ئەمریکا. ١٠٠ میل (١٦٠ کم) لە باکووری لۆس ئانجلەسەوە دوورە. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ١٤ ھەزار و ٩٧٣ کەس بووە. شاری کالیفۆرنیا ٢٠٣٫٦٣ میل چوارگۆشە (٥٢٧٫٤ کیلۆمەتر دووجا) دەگرێتەوە، بەمەش دەبێتە سێیەم گەورەترین شار لە ڕووی ڕووبەری زەوی لە کالیفۆرنیا، دوای سان دییگۆ و لۆس ئەنجلۆس. گەورەترین شاری کالیفۆرنیایە لە ڕووی ڕووبەری زەوییەوە کە ناوەندی شارستان نییە و لە ڕووی ڕووبەری زەوییەوە پلەی ٤٣ھەمینی شاری ئەمریکایە.

زۆرێک لە دانیشتووان لە بنکەی ھێزی ئاسمانی ئێدواردز کاردەکەن کە ١٨ میل (٢٩ کم) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شارەکەوە دوورە. خاوەنکارە سەرەکییەکانی دیکە بریتین لە سەنتەری چاکسازی شاری کالیفۆرنیا، بەندەری ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی مۆخاڤێ، و گۆڕەپانی ھیوندای/کیا لە گوندەکانی باشووری ڕۆژاوای شارەکە. ھەروەھا شاری کالیفۆرنیا پارک و یاریگای گۆڵفی پی جی ئەی و فڕۆکەخانەی شارەوانی ھەیە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پشتگیری

[دەستکاری]

لەگەڵ بە تێبینییەوە کە لەخوارەوە نووسیومە.— ئەم لێدوانە لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏١٣:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

[دەستکاری]

دژKurd2021 (لێدوان) ‏١٥:١٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان:

[دەستکاری]

بەکارھێنەر:Tessla ناوەڕۆک و ڕێزمان و ڕێنووس زۆرباشە، بەڵام ڕەچاوی ئەوە بکە کە خودی ویکی ئینگلیزیش و ئەوانی تریش ئەم وتارەیان نەکردووەتە باش، ئەم وتارە تەنیا لە وتارە شڕوشەپڕێوەکانی ویکییەکەمان باشترە، ئەگینا لە ڕووی بایەخدارییەوە وتاری نزیکتر ھەیە کە بیکەیت بە باش، وەک «ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا».— ئەم لێدوانە لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏١٣:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@د. توانا ع. بەرزنجی: سڵاو، هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕێگریکردن لەوەی کە کام وتارانە ببن بە هەڵبژێردراو یان باش، هەر وتارێک ڕێنمایی و سیاسەتەکانی (وپ:وھ، وپ:وب)ی جێبەجێ کرد، دەتوانرێت بپاڵێورێت. ڕاستی من خۆم حەز بابەتەکانی ئەمریکا زۆر دەکەم، دەشێت کە زمانەکانی تر حەزی پێ نەکەن. وە سپاس بۆ دەنگەکەت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٣٦، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ سوپاس و رێز بۆ ماندووبوونت، بەڵام پێم وایە شایەنی ئەوە نییە ببێتە وتارێکی باش. لە ڕاستیدا پێویستە تاگی شێواز و تاگی خاوێنکردنەوەی لەسەر دابنرێت.هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی فراوانی ئەم بابەتە پێم وایە ناوەڕۆکەکەی بۆ وتاری باش ناگونجێ.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:١٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: سپاس بۆ دەنگەکەت، بەس دەتوانیت بڵێیت تاگەکانی بۆ چییە؟ Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەگەر پێداچوونەوەیەکی بەسەردا بکەیتەوە باشتر بۆت دەردەکەوێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:١٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەوەی تۆ دەیڵێیت وەڵامدانەوە نییە. کەمێک پێداچوونەوەم بەسەر پێشەکییەکە کرد. بەهەرحاڵ، من پێم خۆشە گەر بزانم هێندە خراپە و شایەنی وتاری باش نییە، ئەوا نایکەم بە وتارێکی باش. بەس تۆ باش ڕوونی ناکەیتەوە، هەر بەم هۆیەوە منیش کاک @Aram تاگ دەکەم و بزانم هیچ لێدوانێکی هەیە لەسەر شێوازی ئەم وتارە، گەر هەر ڕەخنەیەکی هەبێت، ئەوا هەڵینابژێرم. وە پێم خۆشەبێت جگە لە کاک ئارام، کەسانی تر هەبێت بەشداری بکەن. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Tessla: وێڕای دەستخۆشیم، نەمخوێندووەتەوە و بەگشتی پێم وا نییە بۆ باش بگونجێ. ھەر وتارێکی ئاسایییە، بەڵام ناوەڕۆک و شێوازەکەی لە زۆر وتاری تر باشترە. وەک دیاکۆ وتی با وتاری چاکمان ھەبێ با ھەڵبژێردراو و باشیش نەبن. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

نەکرا'Tessla (وتووێژ)' ‏٢٢:٠٠، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.